هاوڵاتی ناوەندێکی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات لانیکەم 32 مێردمنداڵ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران کوژراون و نەتەوەیەکگرتوەکانیش ئیدانەی کوشتنی 23 مێردمنداڵ لەو وڵاتە دەکات. دەستەی پارێزگاری لە مافەکانی مێردمنداڵان لە نەتەوە یەکگرتوەکان (سی ئاڕ سی) ئیدانەی کوشتنی ٢٣مێردمنداڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکات، کە لەنێویاندا منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان هەیە . (سی ئاڕ سی) ئاماژەی بە خراپی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران کرد و رایگەیاندوە ئەوەی هێزە ئەمنییەکان دەیکەن پێشێلکردنی تەواوەتی مافەکانی منداڵانە و داواش لە بەرپرسانی باڵای تاران دەکات بەپەلە دەست لە کوشتنی منداڵ هەڵبگرن. نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بەوە کردوە بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئەوان کەوتوە سەرجەم ئەو 23 مێردمنداڵە لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کوژراون و زۆرینەشیان بە دەستڕێژی گولـلە کراونەتە ئامانج و هەندێکی دیکەیان بەهۆی لێدانی زۆرەوە گیانیان لەدەستداوە. لە لایەکی دیکەوە ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردوەتەوە کە 32 منداڵ و مێردمنداڵ لە خۆپیشاندانەکانی یەک مانگی رابردوی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون.
هاوڵاتی بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنوور ٤١ ڕۆژنامەنوس کە دەیانیان ژنن لە زیندانەکانی ئێران دەستگیرکراون. ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنور ڕایانگەیاندووە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران بەکاردەهێنرێن وەک هۆکارێک بۆ دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان و سەرکوتکردنیان هەر بۆیە داوا دەکەن بە زوترین کات سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو ئازادبکرێن و کۆتایی بە سەرکوتی ئازادیی ڕادەربڕین بهێنرێت. لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە کە “نیلۆفەر حەمیدی، یەکەم ژنە ڕۆژنامەنووس کە کوشتنی ژینا ئەمینی ئاشکراکرد دەستگیرکراوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ئێران‌دا ٤١ ڕۆژنامەنووس کە دەیانیان ژنن، زیندانی و دەستگیرکراون و دۆسییەکانیان لە دادگادایە”. هەروەها جەختیان لەوە کردۆتەوە کە لە ئێران “دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، ئەوەش بە زیندانیکردنی ٤١ ڕۆژنامەنوس”. ئەمەش لەکاتێکدایە خۆپیشاندانەکانی ئێران پێی ناوەتە ٣٣ هەمین ڕۆژییەوە و تائێستا بەردەوامی هەیە و چەندین کەس تیایدا کوژراو بریندار کراون هەروەها ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر دەستگیرکراون .
هاوڵاتی ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز ڤیدیۆیی ئەو گەریلایانەی بڵاوکردوەتەوە کە سوپای تورکیا بە چەکی کیمیای هێرشی کردونەتەسەر. بە پێی ئەو بەڵگانەی فورات نیوز بڵاوی کردونەتەوە سوپای تورکیا وەک شێوازێکی نوێ نزیکەی ساڵێکە دەیان جۆری چەکی کیمایی دژی گەریلا بەکارهێناوە. چەکێکی کیمیاییە کە کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر مێشک دەکات و مرۆڤەکان توشی هەڵسوکەوتی نائاسایی و پێکەنین و لەدەستدان بیرەوەرییەکان دەکات و ئەو مرۆڤانە دوای ماوەیەکی کەم گیانیان لەدەست دەدەن. لەو تۆمارە ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت سوپای تورکیا بە شێوازی جۆراوجۆر بە چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکار دەهێنن و لەو شوێنانەشی سەربازەکان ناتوانن لێی نزیک ببنەوە بە بۆری و بتڵ و چەند رێگەیەکی دیکە غازی کیمایی دژی گەریلاکان بەکاردەهێنن. غازەکانی تابون، سۆمان و سارین لە لایەم سوپای تورکیا دژی گەریلا بەکارهاتوە و بە پێی زانیارییەکان هەندێک لەو غازە کیمیاییانە نابێتە هۆی کوژرانی گەریکا بەڵام هاوسەنگیی دەرونی و جەستەییان تێک دەدات. سوپای تورکیا جگە لەو چەند جۆر غازە، غازی بیبەر و چەندجۆرێکی دیکەی غازی بۆندار و بێبۆن لە دژی گەریلا بکار دەهێنێت کە زۆر مەترسیدارن و لە جیهان قەدەغە کراون. فورات نیوز بڵاوی کردوەتەوە لە مانگی تشرینی یەکەمدا، یەکێتی پزیشکانی نێونەتەوەیی دژ بە جەنگی ئەتۆمی IPPNW رایانگەیاند، بەڵگەیان دەستکەوتوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیاوەو داوایان کرد، لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ دەست پێبکرێت. یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشە داگیرکارییەکان و هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلی ئاڤاشینە.
هاوڵاتی هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانە ئاشکرا دەکات کە لە سێ مانگی رابردودا بە چەکی کیمایی گیانیان لەدەستداوە و دەڵێت؛ لە شەش مانگدا سوپای تورکیا نزیکە دو هەزار و 500 جار هێرشی کیمایی ئەنجام داوە. ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاوی کردەوە بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا بە چەکی کیمیایی لە ناوچەکانی جودی لە هەرێمی کوردستان کە نزیکن لە سنورەکانی باکوری کوردستان 17 گەریلا گیانیان لەدەست داوە. لە ماوەی رابردودا هەپەگە ناسنامەی 27 گەریکلای خۆی ئاشکرا کردبو کە بە چەکی کیمایی سوپای تورکیا گیانیان لەدەست داب‌و. هەپەگە داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردبو کە رێگریی لە تورکیا بکەن چەکی کیمیایی بەکار نەهێنێت. بە پێی ئامارێک کە پێشتر راگەیەنراوە، سوپای تورکیا لە شەش مانگی رابردودا دو هەزار و 467 جار چەکی کیمیایی لە دژی هەپەگە بەکارهێناوە.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان بەمەبەستی دەستگیر کردنی شانە نووستووەکانی داعش بەڕێوە برد. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ھێزەکانی سووریای دیموکرات و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژە داعش لە رۆژھەڵاتی دێرەزوور ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی شانە نووستووەکانی داعش لەو ناوچەیە بەڕێوەبردووە. هەربەگوێرەی راپۆرتی ئەم رێکخراوە کە چاودێڕیی پێشهاتەکانی سووریا دەکات، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هاوپەیمانان و هێزە کوردییەکانی سووریا بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی ناوچەکانی ئەلحەواجی و ئەلساحەیل ئەنجام دراوە و لەم ئۆپەراسیۆنانەدا چەند ئەندامێکی داعش دەستگیر کراون. ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ هۆکاری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بە هەوڵی جددی داعش زانی بۆ ڕێکخستنی شانە نهێنییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور.
هاوڵاتی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و منداڵه‌ی ورچه‌كه‌ی چاڤیلاند په‌لاماری دا ته‌ندروستی جێگیره. سامان شێخ له‌تیف وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی به هاوڵاتی راگه‌یاند: ئه‌و منداڵه‌ی ورچه‌كه‌ی چاڤیلاند په‌لاماری دا له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا‌و له‌ئێستادا ته‌ندروستی جێگیره. وتیشی: ده‌بێت ئه‌مشه‌و ئه‌و منداڵه له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه، به‌ڵام تائێستا به‌گشتی ته‌ندروستی جێگیره‌و له‌ژێر چاودێرییدایه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/10/17 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی بیست و حه‌وتی زانكۆی دهۆكدا به‌شدار بوو و وتاریكی ده‌رباره‌ی خوێندن و په‌روه‌رده ئاراسته‌ی ده‌رچووان و ئاماده‌بووان كرد. نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ده‌رچووان و پێویستیی بازاڕی كار هاوسه‌نگ نین و ڕه‌نگه هه‌مووان نه‌توانن زوو كار بدۆزنه‌وه، به‌ڵام نابێ ده‌رچووان بێهیوا ببن، به‌ڵكو ده‌بێ به‌رده‌وام تواناكانیان پێشبخه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان بتوانن خۆبه‌خشانه له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كار بكه‌ن تا باشتر خۆیان پێبگه‌یه‌نن و شانسی دۆزینه‌وه‌ی كاریان زیاتر بێت. هه‌روه‌ها به بیری ده‌رچووانی هێنایه‌وه هه‌رگیز وا بیر نه‌كه‌نه‌وه كه به ته‌واوكردنی زانكۆ ئیتر پێویستی و هه‌وڵدانیان بۆ فێربوون كۆتایی دێت، چونكه فێربوون و فراوانكردنی ئاستی زانین و تێگه‌یشتن دنیانبینیی مرۆڤ، هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت و تاكو مرۆڤ زیاتر بزانێت، باشتر له‌وه تێده‌گات كه هێشتا زۆری ماوه بزانێت. بۆیه پێویسته ده‌رچووان به‌رده‌وام ئاستی فێربوون و زانین و شاره‌زایییان به‌رزتر بكه‌نه‌وه و ببنه چرایه‌ك بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ریان. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشكه‌وتنی خێرای زانست وته‌كنه‌لۆژیا وای كردووه ژیانیش زۆر خێرا پێشبكه‌وێت، ئه‌وه‌ش پێویست ده‌كات مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی سه‌رده‌م پێشكه‌وێت و خۆی نوێ بكاته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه وه‌ك تاكه‌كه‌س ئه‌ركی ئێوه‌یه و وه‌ك سیستمی په‌روه‌رده و خوێندن و فێركردنیش ئه‌ركی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه: ئه‌مه بۆ ئێمه پێویستییه‌كی ژیانییه و وه‌ك پێشتیرش گوتوومانه كلیلی سه‌ركه‌وتن، سیستمێكی باشی په‌روه‌رده‌یه. چونكه به ته‌نیا سیستمێكی باشی په‌روه‌رده ده‌توانێت ئێستا و داهاتوومان مسۆگه‌ر و گه‌شتر و باشتر بكات و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو بنیات بنێت و گوتی: زانین و زانست و فێربوون، هێزێكی له‌بننه‌هاتووه، ئه‌و هێزه‌ی كه ئێستا و داهاتوومان ده‌پارێزێت. نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه وێڕای هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كان هێشتا زۆر كار ماوه له كوردستان بكرێت و ده‌بێ له زۆر باری جیادا بنیات بنێین، هه‌ر له بنیاتنانی مرۆڤ و مرۆڤسازییه‌وه تا ده‌گاته سوودوه‌رگرتن له هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كانی وڵات. بایه‌خدانی زیاتریشی به خوێندنی پیشه‌یی و كردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی و په‌یمانگه و كۆلێژی پیشه‌یی به پێویست زانی. بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگیی نێوان بازاڕی كار و بواره‌كانی خوێندنیش، دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ سێگۆشه‌ی (حكوومه‌ت ـ بازاڕ ـ زانكۆ) پێكه‌وه هاریكار و هه‌ماهه‌نگ بن. هه‌روه‌ها جه‌ختی له پێویستیی سوودوه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌ندیی سروشتی و مرۆیی و پته‌وكردنی ژێرخانی كشتوكاڵی، گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و بایه‌خدان به كار و بزنسی ئۆنلاین كرده‌وه. سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌بێ وانه و په‌ند له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگرن، حكوومه‌تی نوێی عێراقیش ده‌بێ دۆخی وڵات واقعیانه و وه‌ك خۆی ببینێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌تایبه‌تی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه‌ی به كلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
هاوڵاتی بانكێك ئیفلاسبوونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماده‌ش نیه پاره‌ش بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك بگه‌رِێنێته‌وه. د.نه‌رمین مه‌عروف غه‌فور، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، بە هاولآتی راگه‌یاند: بابه‌تی ئیفلاسبوونی بانكی (دیجله و فورات)، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه له‌و شارانه‌ی كاری لقی هه‌بووه، ئه‌و بانكه بانكێكی ئیسلامییه و هه‌شت لقی هه‌بووه له عێراق، كه دووانیان له هه‌ولێر و سلێمانی بووه. وتیشی "ئه‌م بانكه له (2016)ه‌وه تووشی قه‌یرانی نه‌ختینه بووه و نه‌توانیووه كاره‌كانی خۆی باش به‌ڕێوه ببات، بۆیه خراوه‌ته ژێر چاودێری بانكی ناوه‌ندییه‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی تووشی بووه به‌رده‌وام بووه له مامه‌ڵه‌كان له پێدانی قه‌رز و وه‌رگرتنی ئه‌سپارده‌ی بانكی تاوه‌كو مانگی 12ی ساڵی رابردوو". د.نه‌رمین مه‌عروف، ئاماژه‌ی به‌وه‌شیدا "یه‌كێك له مامه‌ڵه‌كارانی سه‌ره‌كی بانكی (دیجله و فورات)، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه له سلێمانی، ئه‌م زانكۆیه پاره‌یه‌كی زۆری وه‌ك داهاتی زانكۆكه‌ی ئه‌سپارده‌ی ئه‌م بانكه كردووه و ماوه‌ی 13 ساڵه حسابی بانكیان تێیدا هه‌یه". باسی له‌وه‌شكرد "بانكی (دیجله و فورات) له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به نووسراوێك هه‌موو مامه‌ڵه‌كانی دانان و راكێشانی پاره‌ی له هه‌موو لقه‌كانی راگرتووه، بۆیه له‌دوای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له سلێمانی، نه‌یتوانیووه پاره له هه‌ژماری بانكییه‌كه‌ی رابكێشێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو "به‌هۆی ئه‌و بابه‌ته‌وه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی تووشی قه‌یرانی دارایی بووه، له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه نه‌یتوانییوه خه‌رجییه‌كانی خۆی دابین بكات، بۆیه له‌مانگی 8ی ئه‌مساڵ ئه‌م زانكۆیه به نووسراوێك داوایان له‌من كردووه وه‌ك په‌رله‌مانتار به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌یان بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پاره‌كه‌یان له‌و بانكه وه‌ربگرنه‌وه، له‌كاتێكدا له ئێستادا بانكه‌كه ئاماده نیه هیچ پاره‌یه‌ك بگێڕێته‌وه بۆ ئه‌سپارده بانكییه‌كانی". د.نه‌رمین مه‌عروف، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (17ی ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نووسراوێكم ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كرد، كه خۆشمم ئه‌ندامم تێیدا، چونكه ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی زۆره‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراچ نه‌ك ته‌نها زانكۆیه‌ك، به‌دڵنیاییه‌وه مافی هه‌زاران مامه‌ڵه‌كاری بانكه‌كه‌یه كه هه‌موو پاره‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌ختیشی كرده‌وه "له‌به‌ر رۆشنایی نووسراوه‌كه‌ی من بۆ لیژنه‌ی دارایی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندی كردووه، بۆ رونكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ی كه ئیفلاسبوونی خۆیان راگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ئه‌سپارده بانكییه‌كان". رونیشیكرده‌وه "ئێمه له لیژنه‌ی دارایی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی بانكی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به‌م پرسه كه ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگه و په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافی مامه‌ڵه‌كارانی ئه‌و بانكه و هه‌موو بانكه هاوشێوه‌كانی، كه ئیفلاسبوونی خۆیان راگه‌یاندووه".
هاوڵاتی كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه له ده‌ستگیركردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامه‌نوسان به‌تۆمه‌تێك كه په‌یوه‌سته به‌كاری ڕۆژنامه‌نوسیانه‌وه. ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان بره‌ودان به دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی ڕاگه‌یاندن له كاره هه‌ره له پێشه‌كانی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكان له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. ئه‌و كاره له پێشانه به شیوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به دیدێن له ڕێی كاردكردنه‌وه له گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌و پێكهاتانه‌ی به‌پێی پێویست نوێنه‌رایه‌تی نه‌كراون و ڕێكخراوه دینیه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بۆ هاندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دڵنیابوون له‌وه‌ی كه بنه‌ما و به‌ها دیموكراسیه‌كان بناغه‌ن بۆ میدیای ئازاد و ئازادی كۆبونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌و ڕێگرتن له توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری و ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه به‌پێی پێویست نوێنه‌رایه‌تی نه‌كراون و لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی له توندوتیژی دژی ژنان تێوه‌گلاون. كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا نیگه‌رانه له ده‌ستگیركردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامه‌نوسان به‌تۆمه‌تێك كه په‌یوه‌سته به‌كاری ڕۆژنامه‌نوسیانه‌وه. نیگه‌رانیه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌شه كه باس له ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نوسان به‌بێ هۆ و به‌بێ دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه‌و هه‌روه‌ها په‌لاماردان و هه‌ڕه‌شه و یانیش پشكنینی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانیان به بێ هه‌بوونی فه‌رمان ده‌كه‌ن. به‌هه‌مان ڕاده نیگه‌رانی ئه‌وه‌شین كه هه‌ندێك ڕۆژنامه‌نوس و كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی دیاریكراو، به‌تایبه‌تیش ژنان و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ن كه به‌پێی پێویست نوێنه‌رایه‌تی نه‌كراون، رێگه‌یان پێنادریت به‌شداری كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسی ڕه‌سمی بكه‌ن و یانیش زانیاری یاسایی دژیه‌كیان پێده‌درێت كه ئاسته‌نگ ده‌خاته به‌رده‌م پرۆسه‌ی خۆ تۆماركردنیان. چاوه‌ڕوانیمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ده‌ستهێانی زانیاریه بۆ هاندانی به‌رپرسیارێتی و به‌هێزكردنی توانای ڕۆژنامه‌نوسان بۆ به‌ده‌ستهێانی زانیاری له وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه.
هاوڵاتی هاوسەرۆکی کۆدار ڕایگەیاند، گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پشت بە هیچ هێزێک نابەستن، بە هێزی خۆیان بۆ ئازادی تێدەکۆشن و وتیشی، ئەگەر دەوڵەتی ئێران گوێ لە گەل بگرێت ئەوا دەتوانێت بە شێوەیەکی دیموکراسییانە کێشەکان چارەسەر بکات. گوڵان فەهیم لە دیداریکدا لەگەڵ ئاژانسی فورات ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە خۆپیشاندانەکان بەردەوامن. هەزاران کەس لە جیهاندا پشتیوانی لەم بەرخۆدانە دەکەن. بەتایبەتی بە پێشەنگایەتیی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیکردن بەڕێزەوە سڵاو لە ژنان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە بەشدارییان لەو چالاکییانەدا کردووە. هاوسەرۆکی کۆدار ڕایگەیاند، ئەوەی رێگەدەدات سەرکەوتن و بەرخۆدانی تێکۆشان مسۆگەر و زامن بکرێت، یەکگرتنی گەلانە و بەردەوامیی دا وتیشی: ئەو خۆپیشاندانانە، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیانپێکرد و ئەم هەڵوێستە بەرەنگارانە و تێکۆشەرانە، کە لە لایەن ژنان و گەلانەوە ئەنجامدرا، دەکرێت بڵێین، جارێکی تر هیوای ئازادی، یەکسانی، تێکۆشان و هیوای ژیانێکی پڕ لە مانای زیندوو کردەوە. بۆیە دەبینین لە هەموو شوێنێکی جیهاندا ورە و ڕۆح، پەرۆشی، جۆش و خرۆشێکی گەورە هەیە، چونکە هەمووان ئازادیی خۆیان لەم هەڵوێستە خۆڕاگر و تێکۆشەرانەی گەلی ڕۆژهەڵات و ئێران‌دا دەبینن. ئاماژەی بە کۆبوونەوەی ژنان و گەلان لە دەوری دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ کرد و وتی: ئەم دروشمە تەنها لەسەر یەک بنەما بەرز نەکراوەتەوە، بەڵکو هاوکات گوزارشت لە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا و پارادایمی ژیانێکی نوێ دەکات، بۆیە هەر چەندە ڕاپەڕین بە داخوازیی ئازادیی ژنان دەستی پێ‌کرد، بەڵام لە بنچینەدا ڕاپەڕینی داخوازیی ئازادی کۆمەڵگایە، ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرکەوتنێکە لەسەر بنەمای هەموو کۆمەڵگا، واتە ئەوە کراوە بە ئامانج. ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. هاوکات لە بەهاریی عەرەبی، کە لە ساڵی ٢٠١٠ – ٢٠٢٢ لە وڵاتانی عەرەبی دەستی پێ‌کرد گۆڕانکاریی بەرچاو ڕوویاندا. ئەمڕۆ هەمان شت لە پێشەنگایەتیکردنی ژنان دا لە ڕۆژهەڵات و ئێران دەبینین. وەک دەزانرێت لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠دا گەنجێکی تونسی خۆی لە دژی دەسەڵات سوتاند. لەوانەیە کەسێک بێت، بەڵام لە ئەنجامدا لە بەرامبەر دەسەڵاتدا جەستەی خۆی سوتاند. گەل لە دژی دەسەڵات داوای ئازادیی خۆیان دەکەن و بۆ ئەوە ڕادەپەڕن. هەرچەندە لە وڵاتانی عەرەبیدا گۆڕانکارییەکی بەرچاو ڕوویدا، بەڵام لەبەر ئەوەی لە بنەڕەتدا ئازادی ژن و کۆمەڵگا ڕووی نەدا گۆڕانکاری لە سیستم دا ڕووی نەدا. گوڵان فەهیم ڕاشیگەیاند: خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانن، کە داواکارییەکی تاکلایەنە بەس نییە. بۆ ئەم مەبەستەش بەگشتی لەسەرانسەری ڕۆژهەڵاتدا، داوای گەلان بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر بنەمای ئازادی بەرەوپێش دەڕوات. ڕژێمی ئێران توانیی ئەو خۆپیشاندان و ڕاپەڕینانە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامدران، سەرکوت بکات، تا ڕادەیەکیش ئەنجامێکی بۆ خۆی لێوەرگرتن، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەدا، بەهۆی ئەوەی، کە هەموو نەتەوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە یەک دەنگی تێدەکۆشن و بەش و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا ناڕەزایی خۆیان لە دژی ڕژێمی ئێران دەردەبڕن، ئەوە دەبێتە هۆی گۆڕانکاریەکی زۆر گرنگ. لە قسەکانیدا هاوسەرۆکی کۆدار باسی لەوەشکرد: ئەگەر ئەمڕۆ هەموو بەشێكی كۆمەڵگە جێگای خۆیان لەخۆپیشاندان و چالاكیە ناڕەزایەتیەكاندا دەگرن، دەبێت بزانین كە ئەوە بەهۆی قەبوڵ نەكردنی رژێمی ئێرانە. وەكو نموونە، ژن، گەنج، كرێكار، مامۆستا، خوێندكار هەموویان لەو رژێمە ناڕازین. مرۆڤ دەتوانێت بڵێ كە هەموو بەشەكانی كۆمەڵگە نارازیبوونێكی زۆر گەورەیان لەبەرامبەر بە رژێم هەیە. هاوسەرۆكی كۆدار بەبیریهێنایەوە كە دەوڵەتی ئێران جارێكی تر هەوڵدەدات ناڕازیبوونەكان بەهێزە دەرەكیەكانەوە ببەستێتەوە و بەو شێوەیە دەیەوێت هێرشەكانی بۆ سەر رەوایەتی پێ بدات. فەهیم ووتیشی؛ پێویستە بزانین، ئەو تێكۆشانەی ئەمڕۆكە بەناڕازیبوون و بڕیاری ئازادی گەل گەیشتووەتە ئاستێك، لەبەر ئەوەش گەل ئەمڕۆكە بە جەسارەت و ئازایەتی پڕ مەزننەوە لەكۆڵان و لەسەر شەقامەكان تێدەكۆشێت. گەل دەیەوێت ئەنجامێك بەدەست بهێنێت و بۆ ئەوەش تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەكات و زۆر قۆربانی دراوە. بەڵام گەلەكەمان دەزانێت كە سەركەوتن بەبێ قوربانی بەدەست نایەت. ئەو تێكۆشانەی گەل، زۆر بەنرخە و لەگەڵ خۆشی‌دا سەركەوتنی مەزن بئافرێنێت. هاوسەرۆكی كۆدار دەستنیانشی كرد كە بابەتی هەرە گرنگ و ئەساسی لەو سەرهەڵدانەشدا ئەوەیە كە گەل لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران پشت بەهیچ هێزێك نابەستن و رایگەیاند؛ بەپێچەوانەی ئەوە پشتی بەهێزی خۆی بەستووە و لەسەر ئەساسی زانابوونی پاراستنی خۆیی تێكۆشانی جەوهەری خۆی دەكات. گەل هیچ كاتێك رێگەی توندوتیژی تاقی نەكردۆتەوە، بەڵام كاتێك رژێمی ئێران چارەسەركردنی كێشەكان بەبنەما نەگرێت، گەلیش بۆ ئەوەی داواكاری خۆی بداتە قەبوڵكردن، ماف و ئازادی خۆی بەدەستبخات، چ شێوەیەك لەتێكۆشان پێویست بكات بەگوێرەی ئەوە تێدەكۆشێت. بۆیەش تێكۆشان و بەرخۆدان و رێبازی چالاكی گەل رەوایە. ئەگەر رژێمی ئێران لەسەر رێبازی چارەسەركردن راوەستەی كردبا یا خود رای گەلی بەئەساس وەربگرتبا، دەتوانرا كێشە و پرسەكانی گەل بەشێوەی دیموكراتیك چارەسەر بكردبا.
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكیی گەریلاكانی ئازادیی كوردستاندا لە ناوچەكانی بەرخۆدان پێنج سەربازی داگیركەری تورك كوژراون و دوو سەربازی تریش بریندار بوون، هاوكات سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی سیخوڕیش تێكشكێندراون. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادیی كوردستانی لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ لە ناوچەكانی بەرخۆدانی زاپ و خواكورك بڵاوكردەوە. لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، “لە ئەنجامی چالاكیی هێزەكانماندا پێنج داگیركەر سزادران و دوو داگیركەریش برینداربوون، لەهەمان كاتدا سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی سیخووڕیش تێكشكێندران”. هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە، “سوپای داگیركەری تورك هەرێمەكانی بەرخۆدانی ١٦ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و دەیان جار بەتۆپ، تانك، هاوەن و چەكی قورس بۆردوومان و تۆپباران كردووە”.
هاوڵاتی نرخی عومرە دادەبەزێت و له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیشدا گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیش هۆکارەکان دەخاتەڕوو. رۆژی یەکشەممە 16-10-2022، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووه: "زۆرجار لە کاتی پشووەکان و لە مانگی رەمەزانیش خواست لەسەر عومرە زیاد دەبێت و ئەوەش وادەکات نرخەکەی زیادبکات، بەڵام ئێستا دەوام هەیە و ئەوەش وایکردووە خەڵکی کەمتر هەوڵبدات بچێتە سعودیە بە مەبەستی عومرەکردن. ئەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی نزمبوونەوەی نرخی عومرە." بە گوتەی کاروان ستوونی، هۆکارێکی دیکەی نزمبوونەوەی نرخی عومرە دەگەڕیتەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە؛ لەوبارەوە گوتی: "مەرجی دامەزراندنی کۆمپانیا ئاسانتر بووە؛ پێشتر پێویست بوو ئەوەی کۆمپانیا دادەمەزرێنێت حەجی کردبێت، بەڵام ئێستا پێویستە تەنیا عومرەی کردبێت." گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتیشی، پێشتر نرخی عومرە نزیکەی 800 بۆ 900 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بۆ نزیکەی 660 بۆ 700 دۆلار دابەزیوە. نزیکەی 150 کۆمپانیای حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان هەن؛ کاروان ستوونی گوتی: "ئێستا دەرفەتی کردنەوەی کۆمپانیا زیاتر بۆ ئەو کەسانەیە کە فەرمانبەر نین، ئەوەش بۆ زیادکردنی هەلی کارە."
لەکۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان رێککەوتن کرا لەسەر؛ کردنەوەی خوێندنگەیەکی تایبەت بە میوانداری و خزمەتگوزاری گەشتیاری لە سلێمانی. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەمە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لێکتێگەیشتن کرا کە پسپۆڕانی پاکستانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کاربکەن بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم. هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پڕۆژەی خزمەتی حکومەتی هەرێم کرا کە قوباد تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتی دەکات و لەمبارەیەشەوە لێکتێگەیشتن کرا پاکستان هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەت کە هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە کوردستان و کەمکردنەوەی رۆتین. لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی سیاسی عێراق کراو تیایدا باڵیۆزی پاکستان پیرۆزبایی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی دکتۆر لەتیف رەشید بە سەرۆک کۆماری عێراق و هیوای خواست قۆناغێکی نوێی سیاسی لە عێراق دەست پێ بکات و حکومەتی داهاتووی عێراق بتوانێت لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هەموو خەڵکی عێراقدا بێت. هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی پاکستان کرا و هەردوولا خواستی خۆیان دەربڕی کە پێکەوە کاربکەن لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکانیانی نێوانیان بەهێزتر بکەن.
عه‌مار عه‌زیز ئه‌مڕۆ 16ی تشرینی یه‌كه‌م، گه‌وره‌ترین پاركی شوێنه‌واری له‌ناحیه‌ی فایده كه ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای سێمێل كرایه‌وه. دكتور بێكه‌س بریفكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری له پارێزگای دهۆك به هاوڵاتی ی وت" به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی ئودونی ئیتاڵی گه‌وره‌ترین پاركی شوێنه‌واری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان وعێراق له‌ناوچه‌ی فایده مان كرده‌وه، ڕووبه‌ری ئه‌و پاركه130كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه ، پێنج شوێنی شوێنه‌واری گرنگ ده‌كه‌ونه ناو پاركه‌كه كه بریتین له شوێنه‌واره‌كانی خنس، جه‌روانه، به‌نده‌وایه، فه‌یدی و ئه‌شكه‌وتی هه‌ڵامه‌ت" دكتور بێكه‌س بریفكانی وتیشی" پرۆژه‌كه ته‌نیا پارك نیه، به‌ڵكوو له‌ناو پاركه‌كه‌دا سه‌نته‌رێكی ڕۆشه‌نبیری گه‌وره دروستكراو وه مۆزه‌خانه‌و تابلۆی شیكردنه‌وه‌ی تیادا دانراون" "ئه‌مه قوناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌یه‌له فه‌یدییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، له‌وێ جێیه‌كی شوێنه‌واری دۆزراوه‌ته‌وه كه 13نه‌خشی هه‌ڵكۆڵراوی لێیه"
هاوڵاتی لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سێ ژن دەکوژرێن کە دوانیان لە لایەن بنەماڵەکانی خۆیانەوە بووەو یەکیان خۆشەویستەکەی کوشتوێتی. رۆژی شەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2022 پلاتفۆڕمی "تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین"، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێردا لە پارێزگای خارپێت سێ ژن کوژراون. ئەو سێ ژنە بە ناوەکانی : ١- حوسنییە کەسکین باشی تەمەن 29 ساڵ لە لایەن نادر ئوستوونـی تەمەن 41 ساڵی خۆشەویستییەوە کوژراوە. دوای کوشتنیشی تەرمەکەی لە نزیک ناوەندی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک فڕێداوە.باڵام نادر ئوستوون دوای دان نان بە تاوانەکەیا لە لایەن دادگاوە بە مارجی دادوەری ئازاد کراوە. ٢- واحیدە دووران لە لایەن براکەیەوە بە چەک کوژراوە ٣- یاسەمین ئو لە لایەن یاشار ئوی هاوژینییەوە بە چەک کوژراوە
