هاوڵاتی میدیای یەكێتی بڵاویكردەوە كە سەرپرشتیاری مەڵبەندی یەكێتی لەسلێمانی خانەوادەی تارقی بەقاڵ بەسەردەكاتەوەو ئەوەش دووپاتدەكاتەوە كە" لە دوای ئاگاداركردنەوەم و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەكە زۆر نیگەران بووم، ئەو جۆرە مامەڵەكردنە هەرگیز مایەی قبوڵ كردن نییە". ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیرانی 2022، شاناز ئیبراهیم ئەحمەدن سەرپرشتیاری مەڵبەندی 1ی یەكێتی، لەشاری سلێمانی سەردانی دایك و خوشك و خانەوادەی تاریقی بەقاڵی كرد و نیگەرانی خۆی لە مامەڵەی نەشیاوی چەند كارمەندێكی ھێزەكانی پۆلیس بەرامبەر خانەوادەكەیان دەربڕی. شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند:" لە دوای ئاگاداركردنەوەم و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەكە زۆر نیگەران بووم، زۆر بەداخەوەم، ئەو جۆرە مامەڵەكردنە هەرگیز مایەی قبوڵ كردن نییە". هەروەها دوای پرسینەوە لەشێوازی بەڕێوەچوونی رێكارە یاساییەكانی تایبەت بە كەیسی "تاریقی بەقاڵ" شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڕیاریدا كە پارێزەرێكیان بۆ دابین بكات و پێشی ڕاگەیاندن كە" پشتیوانتان دەبم و وەك یەكێتیش پارێزەری مافەكانتان دەبین و بۆ  كارئاسانی و باشتر راییكردنی كاروبار و مامەڵەیاساییەكانیش، پارێزەرێك بۆ كەیسەكە دابین دەكەم بۆ داكۆكیكردن لەمافەكانتا". نیوەرۆی ئەمڕۆ دوای دادگایكردنی تاوانبارێكی كەیسی كوشتنی (تارقی بەقاڵ) كەسوكاری تارقی بەقاڵ لەناو دادگای سلێمانی لە لایەن ئەفسەرو چەند پۆلیسێكەوە دراونەتە بەر شەق و تۆمارە ڤیدیۆییەكەش لەناو تۆری كۆمەڵایەتی بڵاوبووەیەوەو ئەوەش كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند:" كە ئەو ئەفسەرو پۆلیسانە دەستگیر كراون و بەتوندی سزا دەدرێن"، داواشی لە كەسوكاری تارقی بەقاڵ كرد خۆشیان سكاڵا لەسەر ئەو ئەفسەرو پۆلیسانە تۆمار بكەن.  

هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:"بە نیگەرانییەوە لە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق دەڕوانین، داوا لە هەموو لایەنە كوردستانییەكان دەكەم یەكڕیز و تەبا بن". دوای دەستلەكاركێشانەوەی هەموو ئەندامانی فراكسیۆنی سەدر كە 73 ئەندامی هەبووەو گەورەترین كوتلەی نێو پەرلەمان بووە مەترسی پێشهاتی سیاسی و ئاڵۆزی دەكرێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا نوسیویەتی:"هیوادارین هیچ ئاڵۆزی و پشێوییەك نەیەتە ئاراوە و ئەنجوومەنی نوێنەران نوێنەرایەتیی هەموو عێراقییەكان بكات".  شەوی رابردوو، سەدر فەرمانی بە سەرۆكی فراكسیۆنەكەی كرد كە دەستلەكاركێشانەوەكان پێشكێشی سەرۆكی پەرلەمان بكەن. لای خۆشییەوە محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەكانی واژۆ كرد.     

هاوڵاتی كونسوڵی گشتی ئەمریكاو ژمارەیەك میدیای ئەهلی‌و ئازاد كۆبونەوەو كاری میدیای ئەهلی‌و فشارو هێرشە ئەلیكترۆنیەكانی خراییەروو، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا رایگەیاند:"پشتیوانی میدیای ئەهلی و ئازاد دەكەین". لەئۆفیسی سەرەكی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لەشاری هەولێر، بەڕێوەبەرو سەرنوسەری ژمارەیەك لەمیدیای ئەهلی‌و ئازاد كە تارق فاتیح، سەرنوسەری میدیایی هاوڵاتی ئامادەیبوو، لەگەڵ ڕۆبەرت پالەدینۆ كونسوڵی گشتی ئەمریكاو وەفدێكی بەشی سیاسی‌و پەیوەندیەكانی كونسوڵخانە كۆبونەوەو بەوردی باسیان لەدۆخی میدیا لەهەرێم بەگشتی‌و میدیای ئەهلی‌و ئازاد بەتایبەت كرد. هەروەها لەگەڵ ئەو ڕێگریی‌و فشارانەی بۆ كاری میدیا دروستدەبن كە نوێترینیان فشارو هێرشی ئەلیكترۆنی سەر میدیایەو بووەتە مەترسیەكی جدی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین. لای خۆیەوە، ڕۆبەرت پالەدینۆ دەستخۆشی لەكاری میدیای ئەهلی‌و ئازاد لەهەرێمی كوردستان كردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو هەماهەنگیەی لەنێوان میدیا ئازادو ئەهلیەكاندا دروستبوەو بەستایشەوە باسی لەكۆبونەوەو بەیاننامەكانی مانگی ڕابردوی ئەو میدیایانە كردو هۆكاری بانگهێشتەكەشی گێڕایەوە بۆ كاریگەریی ئەو هەماهەنگی‌و بەیاننامەیەی كە بڵاوكرایەوە لەبارەی مەترسیەكانی سەر میدیاو ئازادی ڕادەربڕین. هاوكات، بەوردی باس لەچۆنێتی‌و جۆری ئەو هێرشە ئەلیكترۆنی‌و سایبەریانە كرا كە دەكرێنەسەر میدیاكان‌و فشارەكان زیاددەكەن، كونسوڵی گشتی سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا بەبونی ئەو هەموو فشارە سیاسی‌و ماددی‌و ئەلیكترۆنیەی لەسەر میدیا هەیەو پشتیوانی خۆیی‌و وڵاتەكەی بۆ ئازادی میدیا دووپاتكردەوەو بەڵێنی بەدواداچونی بۆ گرفتەكان، بە بەرپرسانی میدیاكاندا. دیداری میدیا ئەهلی‌و ئازادەكان لەگەڵ كونسوڵی گشتی‌و شاندی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەدوای كۆبونەوەی بەرپرسانی میدیاكان هات لەمانگی ڕابردودا كە لەشاری سلێمانی ئەنجامدراو تیایدا باس لەهێرشە ئەلكترۆنیەكانی سەر میدیاكان كرا، كە دوای كۆبونەوەكە تیمێكی هەماهەنگی پێكهێنراو بەیاننامەیەك بۆ ڕای گشتی‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان‌و كونسوڵخانەو نوێنەرایەتی وڵاتان بڵاوكرایەوە كە تاییادا بەوردی مەترسی سەر میدیاكان خرایەڕوو.

هاوڵاتی ئەژی ئەمین، سەرۆكی پێشووی دەزگای زانیاری، زانیاری وپاراستن جارێكی دەركەوتەوە ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیرانی 2022، ئەژی ئەمین، وێنەیەكی خۆی لەگەڵ كەسێك بەناوی(حاكم والی) بڵاوكردووەتەوەو لە ئەكاونتی خۆی نوسیویەتی:"دەستبەكاربوونی تێكۆشەری دێرین و یاساناسی بەئەمەك حاكم والی پیرۆزە و بەهیوای سەركەوتنیان لە ئەركەكانیاندا". ئەژی ئەمین، دوای دورخستنەوەی لە پۆستی دەزگای زانیاری یەكێتی و دانانی جەلال شێخ ناجی، رووی كردە هەولێرو لە ئێستادا بەرپرسیارێتی ئەمنی ديكەى لەئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم وەرگرتووە.

هاوڵاتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە یەكەم كاردانەوەیدا دوای دەستلەكاركێشانەوەی كوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق؛ رایگەیاند:" چاودێری بەرەوپێشچوونەكانی داهاتوو دەكەین". ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیرانی 2022 مەسعود بارزانی لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێكی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە، "رێز لە بڕیارەكەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەگرین". هەروەها نوسیویەتی:"چاودێری بەرەوپێشچوونەكانی داهاتوو دەكەین." دوێنێ یەكشەممە، موقتەدا سەدر فەرمانی بە تەواوی ئەندامانی فراكسیۆنەكەی كرد دەستلەكاركێشانەوەكانیان بدەنە سەرۆكایەتی پەرلەمان، دواتریش سەرۆكی پەرلەمان واژۆی لەسەر كرد. هەر پاش دەستلەكاركێشانەوەكەش سەدر بڕیاریدا بە داخستنی دامەزراوەكانی تایبەت بە رەوتەكەی، جگە لە چەند دامەزراوەیەك. لەدوای دەستلەكاركێشانەوەكەی سەدریشەوە میشعان جبوری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی سیادە لە تویتەری خۆی سیناریۆی دوای دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی سەدری ئاشكرا كرد و باسی لەوەكرد، حكومەتەكەی كازمی دەمێنێتەوە و پەڕلەمان خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت.

ئارا ئیبراهیم كۆمیسیۆنی هەرێم چاوەرێی وادەیەكی دیكەی سەرۆكی هەرێمە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و پارتی و یەكێتیش بەرنامەیان ئەوەیە 9 مانگ بۆ ساڵێك هەڵبژاردنەكان دوابخەن و گوێ بە هۆشدارییەكەی پلاسخارت نادرێت. بەپێی بەدواداچونەكانی هاوڵاتی، پارتی و یەكێتی خۆیان رێككەوتوون لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان و دوو بەروار باس دەكرێت، یەكیان 10ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو كە نۆ مانگ هەڵبژاردن دوابخرێت، یان ساڵێكی تەواو هەڵبژاردن دوابخرێت، سەرەرای خۆشدارییەكەی نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان كە دوای كردبوو پێش جەژنی نەورۆز پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت. بریارە ئەم هەفتەیە بەرپرسی مەكتەب و ئۆرگانی حزبەكان كە تایبەتن بە هەڵبژاردن لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە بۆ وەرگرتنی بۆچونەكانیان لەبارەی وادەی هەڵبژاردنەكان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ئەندامانی كۆیسیۆن كە بمێننەوە یان دادوەران لەشوێنیان دابنرێت. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی تۆماری دەنگەدەران بكرێت كە بەراورد بە تۆماری دەنگدانی عێراق كە تایبەتە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەولێرو دهۆك 500 بۆ 600 هەزار ناوی دووبارەو مردوو و تەنانەت ئەو كەسانەی تێدایە كە ئاوارەی هەرێمی كوردستانن. شیروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" ئەو وادەیەی كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دیاری كرابوو ناتوانرێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بۆیە واقعەكە پێمان دەڵێت كە دەكەوێتە سەر سازان و لێكتێگەیشتنی لایەنەكان كە رێبككەون لەسەر پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ئەنجومەنی كۆمیسیاران". ناوبراو وتیشی:" دوای ئەوە سەرۆكی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنەكان دیاری دەكات و كۆمسیۆن پێی پابەند دەبێت".  

ئارا ئیبراهیم ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمان ئەوە دووپاتدەكاتەوە دوای دەستلەكاركێشانەوەی 73 پەرلەمانتارەكەی سەدر، عێراق بەرەو هەڵبژاردنێكی دیكەی پێشوەختە دەروات. رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو لەوكاتەوە تا ئێستا لایەنەكان نەگەیشتنە رێككەوتن و ناكۆكییەكانیان زیاتر بوو، بەو هۆیەوە سەدر دەستلەكاركێشانەوەی بە 73 پەرلەمانتارەكەی كردو ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان واژۆیانی لەسەر كرد. كاوە محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر بەشێكە لەو چەقبەستوویە سیاسییەی كە عێراقی پێدا تێپەر بووە كە لایەنەكان نەگەیشتنە رێككەوتن و سازان". هەروەها وتیشی:" ئەگەر هاوپەیمانەكانی سەدر، كە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لە سونەكان و مەسعود بارزانی، پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیش رێكبكەون ئەوكات ئەوەندەی دیكە سەدر توورە دەكات، ئیتر سەدر چالاكییەكانی لە پەرلەمانەوە بۆ سەر شەقامەكان دەگوازێتەوەو خۆپیشاندانی گەورە ئەنجام دەدات". كاوە محەمەد پێشیوابوو، ئەگەر حكومەتێكیش لەدایك ببێت لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان و حەلبوسی و بارزانی، ئەو حكومەتە زۆر ناخایانێت و هەڵبژاردنێكی دیكەی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت، وتیشی:" هەرچەندە چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازیان لە دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر كردووەو ئامادەییان نیشانداوە حكومەتێكی تەوافوقی پێكبهێنن، بەڵام سەركەوتوو نابێت". ناوبراو ئەوەشی دووپاتكردەوە وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەتایبەت وڵاتانی كەنداو و بەریتانیاو ئەمریكا لەگەڵ حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی بوون كە دروشمی سەدر بوو، بەڵام روون نییە حەلبوسی و بارزانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی حكومەت پێك دەهێنن یان نا، وتیشی:" سیناریۆی بەهێز ئەوەیە كە عێراق هەنگاو دەنێت بەرەو هەڵبژاردنێكی دیكەی پێشوەختە كە وڵاتانی نێودەوڵەتی و ئەمریكاو وڵاتانی كەنداو پشتیوانی دەكەن". محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنی سەدری قبوڵكرد كە 73 پەرلەمانتارن و بەو شێوەیەش هاوپەیمانی سەردو حەلبوسی و بارزانی هەڵوەشایەوە. هەر ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی حوزەیران، موقەتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر نامەیەكی بڵاوكردەوە كە ئاراستەی سەرۆكی فراكسیۆنی سەدری كردووە تیایدا هاتووە:" پێویستە سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر، برای بەرێزم حەسەن عەزاری نامەی دەستلەكاركێشانەوەی براو خوشكانمان لە فراكسیۆنی سەدر پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكەن. لەبەشێكی دیكەی نامەكەیدا سەدر ئاماژەی بەوەداوە، سوپاسی هاوپەیمانەكانی لە "هاوپەیمانی رزگاركردنی نیشتیمان" كرد بۆ ئەو ماوەیەی پێكەوە كارییان كردووە و لە پێناو نیشتیماندا ئەوەی پێشكەشیان كردووە. رۆژی پێنجشەممە 9ی حوزەیرانی 2022 موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق وتارێكی پێشكەشكرد و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، بەهیچ شێوەیەك بەشداری ناكەن لە پێكهێنانی حكومەتی سازان و گەندەڵ و لایەنداری بۆ دەوڵەتانی هەرێم.  

هاوڵاتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنی سەدری قبوڵكرد كە 73 پەرلەمانتارن و بەو شێوەیەش هاوپەیمانی سەردو حەلبوسی و بارزانی هەڵوەشایەوە. هەر ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی حوزەیران، موقەتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر نامەیەكی بڵاوكردەوە كە ئاراستەی سەرۆكی فراكسیۆنی سەدری كردووە تیایدا هاتووە:" پێویستە سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر، برای بەرێزم حەسەن عەزاری نامەی دەستلەكاركێشانەوەی براو خوشكانمان لە فراكسیۆنی سەدر پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكەن. لەبەشێكی دیكەی نامەكەیدا سەدر ئاماژەی بەوەداوە، سوپاسی هاوپەیمانەكانی لە "هاوپەیمانی رزگاركردنی نیشتیمان" كرد بۆ ئەو ماوەیەی پێكەوە كارییان كردووە و لە پێناو نیشتیماندا ئەوەی پێشكەشیان كردووە. هەروەها دەشڵێت:" سوپاسی ئامۆزام بەڕێز جەعفەر سەدر دەكەم لەوەی وەك كاندیدێكی سەربەخۆ دەستنیشانمان كرد بۆ پۆستی سەرۆك وەیزرانی. رۆژی پێنجشەممە 9ی حوزەیرانی 2022 موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە چوارچێوەی پێشەكەشكردنی وتارێكیدا داوای لە سەرجەم پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی رەوتی سەدر كرد دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان بنوسن و ئامادەی بكەن و هەركاتێك داوای لێكردن پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن. موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق وتارێكی پێشكەشكرد و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، بەهیچ شێوەیەك بەشداری ناكەن لە پێكهێنانی حكومەتی سازان و گەندەڵ و لایەنداری بۆ دەوڵەتانی هەرێم.  

هاوڵاتی مەسرور بارزانی ئاماژە بەوە دەدات كە توانیویانە چەندین پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكەن بەتایبەتی لە ڕێگەوبانەكان، راشیگەیاند:" كار لەسەر پڕۆژەی ستراتیجی كراوە وەك هێلی ئاسنین". ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی كرد و لەلایەن دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، پێشوازی لێ كرا. وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، كورتەیەكی دەربارەی كار و چالاكی و پڕۆژەكانی وەزارەت پێشكەش كرد و ئاماژەی بە پلانی چوار ساڵەی وەزارەت و ئەو پڕۆژانە كرد كە لەماوەی تەمەنی ئەم كابینەیە جێبەجێكراون، هاوكات تیشكی خستە سەر پڕۆژە بەردەوامەكان و ئەو پڕۆژانەش كە گرنگ و بایەخدارن، لەگەڵ ئاماژەدان بەتەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ ژمارەیەك لە پڕۆژەكانی رێگا دوسایدییەكانی نێوان شارەكان. دواتر مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت، لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد كە سەرەڕای كێشە و گرفتەكانی قەیرانی دارایی، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بەپێی پلان و   بودجەی بەردەست و بەهۆی كارنامە چاكسازییەكەی ، توانی بە هاوكاری كەرتی تایبەت، چەندین پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات بەتایبەتی لە بواری گواستنەوە و ڕێگەوبانەكان . هەروەها كار لەسەر پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجیش كراوە وەك پڕۆژەی بنیاتنانی هێلی ئاسنین كە هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ بەیەكەوەبەستنەوەی شارو ناوچەكان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ. هەروەها جەختی لە گرنگیی بایەخدان بە ڕێگەوبانەكان و دروستكردنی ڕێگەی دووساید لە نێوان پارێزگاكان و شارەكانی هەرێم بە شێوەیەكی پێشكەوتوو و بە پێی مەرج و ستانداردی نێودەوڵەتی كردەوە . لە هەمانكاتدا كار بكرێت لە سەر چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی ڕێگە و شەقامەكانی ئێستا بە شێوەیەكی باش و بەجۆرێك بەرگەی زۆری ژمارەی ئوتومبێلەكانی كوردستان و كەشو هەوا بگرێت . سەرۆكی حكومەت، هەروەها باسی لە پلانەكانی حكومەت كرد لە بواری نیشتەجێكردن كە بڕیارە بیست هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بە هاوكاری كەرتی تایبەت بۆ كرێنیشینان و كەمدەرامەتان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان بە هاوكاری كەرتی تایبەت، بە نرخێكی كەم و قیستی درێژخایەن و بە كوالیتیەكی باش دروست بكرێن. لەهەمانكاتدا، كار لە سەر تەواوكردنی ڕێكارەكانی نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی دیكەش بكرێت كە چەند ساڵێكە دەست بە دروستكردنیان كراوە و تا ئێستا تەواو نەكراون. هاوكات، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی حكومەت جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە زۆر گرنگی و بایەخ بە گوند و دێهاتەكانی كوردستان بدرێت و ڕێگەوبانەكانیان نۆژەن بكرێنەوە و بژێوی گوندنشینان باشتر بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەكرێ حكومەت بە هاوكاری كەرتی تایبەت، پشتگیریی لە دروستكردنی پڕۆژەی بچووك لە بواری كشتوكاڵ و پیشەسازی و پیشە دەستكردەكان لە گوندەكان بكات بۆ ئەوەی گوندنشینانی كوردستان لێی سوودمەند ببەن و ئابووری كوردستانیش زیاتر گەشە بكات. لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، چەندین پێشنیار و راسپاردە لە پێناو باشتركردنی كاروبارەكانی وەزارەت و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و نەهێشتنی ڕووتین و زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان، لەلایەن ئامادەبووانەوە خرانەڕوو.  

هاوڵاتی لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا و هەكاری نۆ داگیركەرى سوپاكەی ئەردۆغان كوژران و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیش تێكشكێندراوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لەبارەی شەڕ لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:" لە چالاكی گەریلاكانمان لە تونێلەكانی شەڕ، نۆ داگیركەر سزادران، سێ داگیركەریش برینداربوون و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیش تێكشكێندراوە". هەروەها ئەوەش خراوەتەروو كە سوپای دەوڵەتی داگیركەری تورك 21 جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، 18 جاریش بە فڕۆكەی جەنگیی و 12 جاریش بە هێلیكۆپتەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیای بۆردوومان كردووە. دەقی راگەیەندراوی هەپەگە: لە هەرێمی مەتینا: لە ڕۆژی ١١ ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشكێن داگیركەرێك سزادرا. لە رۆژی ١١ ی مانگەداهێلیۆكۆپتەرەكانی دژوژمن پێكران ، كە ویستیان هێزەكانیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دابەزێنن. ١١لە ڕۆژی مانگدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری، لە دژی داگیركەران، كە ویستیان بە تەقەمەنی تونێلەكانی شەڕی شاخی شەهید زەمانی بۆردومان بكەن، بە شێوازی نیشانشكێن چالاكی ئەنجامدرا. لە هەرێمی زاپ: سەرلەبەیانی ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانی بەرخودانی چیاڕەش گورزی گەورە لە داگیركەران وەشێنرا، كە هەوڵیاندا بەرەو دۆڵی شیڤ بەرەوپێش بچن و لەوێ شەڕێكی دژوار روویدا و لانیكەم سێ داگیركەر سزادران، داگیركەرێكیش برینداربوو، درۆنێكیش لەناوبرا. لە رۆژی ١١ ی ئەم مانگەشدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر، هێزەكانمان هێلیكۆپتەرەكانی دوژمنیان ناچاركرد لە ناوچەكە بڕۆن. لە ڕۆژی ١١ ی ئەم مانگەشدا لە دژی داگیركەران، كە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر بەرەوپێش بچن، لەرێگەی چالاكی تەقاندنەوە ئەنجامدرا و بەهۆیەوە چوار  داگیركەر سزادران، دوو داگیركەریش برینداربوون، ئەوانەی رزگاریان بوو لە ترس و دڵەڕاوكێدا بە گۆڕەپانەكەدا بڵاوبوونەوە و لەبەرامبەر ئەو داگیركەرانەی بە گۆڕەپانەكەدا بڵاوبوونەوە چالاكی تەقینەوەیان لە دژ ئەنجامدرا و داگیركەرێك سزادرا. هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی: ١١ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری ١١ جار بە تەقەمەنی تونێلەكانی شەڕی شاخی شەهید زەمانی و شاخی شەهید عاكیف بۆردومان كران. ١١ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین ١٠ جار بە چەكی كیمیایی تونێلەكانی شەڕی شەهید هەورێ بۆردومان كران. هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە كاتیوشا، هەلیكۆپتەری هێرشبەر و فڕۆكەی شەڕ: ١١ی حوزەیران گۆڕەپانەكانی بەرخودانی چەمچۆ، سیدا، شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی هەكاری و وەرخەلێ لەلایەن قەرەقۆڵەكانی سەر سنوورەوە بە كاتوشا بۆردومان كران. ١١و ١٢ی حوزەیران گوندەكانی شی و گوزەی هەرێمی گارە، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، ساجا، سیدا، چەمچۆ، شاخی ئۆرتێ، شاخی جودی و وەرخەلێ ١٨ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران. ١١ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و كوڕەژارۆ بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر ١٢ جار بۆردومان كران”.  

هاوڵاتی سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند:" ئەڵمانیا بۆ ئەو پەنابەرانەی ماوەیەكی زۆرە لەو وڵاتە دەژین بڕیاریدا بە پێدانی مافی پەنابەرێتی پێیان بەو مەرجەی پێنج ساڵ زیاتربێت نیشتەجێ بووبن". ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی هەرێمی (نۆفایفسفایر)ی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە پێدانی مافی پەنابەرێتی بۆ ئەو پەنابەرانەی، كە ماوەی پێنج ساڵە لەو وڵاتە دەژێن و چارەنووسی مانەوەیان لە وڵاتی ئەڵمانیا نادیارە و تەنها مۆڵەتی مانەوەی كاتیان هەیە. هەروەها راشیگەیاند:" “ئەم بڕیارە ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە، كە هیچ پێشینەیەكی تاوانیان نیە و سزا نەدراون و زمانی ئەڵمانی بە باشی فێر بوون و كار دەكەن”. هاوكات ئەوەشی روونكردەوە كە بەپێی بڕیارەكە، ئەو پەنابەرانە بۆ ساڵێك مافی پەنابەرێتی وەردەگرن وەك تاقیكردنەوە و دوای ئەو ساڵە بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن، كە ئەم پەنابەرە شایستەیە بمێنێتەوە بە شێوەیەكی هەمیشەی لە وڵاتی ئەڵمانیا یاخود شایستە نیە. بە وتەی ئاری جەلال، “زیاتر لە 280 هەزار پەنابەر لە وڵاتی ئەڵمانیادا دەژێن و داوای مافی پەنابەریان كردووە”. د. یۆئاخن شناب، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی هەرێمی (نۆفایفسفایر) ڕاشیگەیاندووە، ئەم بڕیارە دەرفەتێكی باش و گونجاوە، كە لەبەرژەوەندی ئەو پەنابەرانەیە، كە بە باشی خۆیان گونجاندوە لەگەڵ ژیان كردن لە وڵاتی ئەڵمانیا و هەوڵی مانەوەی هەمیشەی دەدەن .  

هاوڵاتی سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی گرانبونی نرخی كاڵاو شمەكی هاوڵاتیان بە داخراوی بەڕێوە بچێت. ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی حوزەیرانی 2022، پەرلەمانی كوردستان بە میوانداری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی كۆبوونەوەی خۆی دەستپێكرد كە تایبەتە بە بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شتومەك لە بازاڕەكاندا. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی كردنەوەی كۆبوونەوەكە بریاری داخستنی كۆبوونەوەكەی خستە دەنگدانەوەو بە دەنگی 60 پەرلەمانتار دانیشتنەكە بە داخراوی بەرێوە دەبات و ئەوەش نیگەرانی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن و چەند پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆرانی لێكەوتەوە. شیركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەنهێنیكردنی دانیشتنی پەرلەمان پێچەوانەی یاسا و مافی هاوڵاتیانەو نەدەبوو سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەو كارە كات، بەڵام بۆ ئەوەی هاوڵاتیان نەزانن كۆمپانیاكانی حزب چییان كردوە". هەروەها راشیگەیاند:" حكومەت خۆی بە دەستی ئەنقەست گرانی بازاری دروستكردوەو بەنزینی گرانكردوە، باجی زیاد كردوە. عەلەف و دەرمانی گرانكردوە. نرخی كارەبای بەرز كردووەتەوە، حكومەت بێدەسەڵاتە لە بەردەم كۆمپانیاكانی حزبدا و ناتوانێت هیچیان لەگەڵ بكات".  

هاوڵاتی سەدان رۆژنامەنوسی هەرێمی كوردستان دژی دەستگیركردنی 21 رۆژنامەنوس لە باكوری كوردستان دەڵێن:" بەو ڕەشبگیرییە دەوڵەتی تورکیا بنەماکانی دیموکراسییەت پیشێل دەکات و دژ بەو یاسایە کار دەکات، کە بەندەکانی بانگەشەی فەراهەمکردنی ئازادیی کاری ڕۆژنامەوانیی دەکات لە تورکیا و باکووری کوردستان". رۆژی 8ی حوزەیرانی 2022، پۆلیسی تورکیا هەڵمەتێکی ڕەشبگیریی بۆسەر ڕۆژنامەنووسانی کورد لە باکووری کوردستان دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەدا 21 ڕۆژنامەنووسی ئاژانسەکانی( ژن نیوز، مەزۆپۆتامیا، ڕۆژنامەی خوەبوون، کۆمەڵەی دیجلە و فورات و پرۆدیکشنی پێل و پیا-یان) دەستگیرکرد. لە بەیاننامەیەكدا كە رۆژنامەنوسانی هەرێمی كوردستان و چەندین میدیاكاری دیكە ناویان هەیە ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە" دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان دابڕاو نییە لەو هێرشە بەرفراوانەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و هەوڵێکە بۆ چاو و گوێ داخستنی هاوڵاتیان لە هێرشەکان". هەروەها دەشڵێن:"بەو ڕەشبگیرییە دەوڵەتی تورکیا بنەماکانی دیموکراسییەت پیشێل دەکات و دژ بەو یاسایە کار دەکات، کە بەندەکانی بانگەشەی فەراهەمکردنی ئازادیی کاری ڕۆژنامەوانیی دەکات لە تورکیا و باکووری کوردستان". هاوكات ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە وەک ڕۆژنامەنووسان ومیدیاکارانی باشووری کوردستان و عێراق و ڕۆژنامەنووسانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە باشووری کوردستان کاری ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دەدەن، "دژی دەستگیرکردنی هاوپیشەکانمانین و هەر هەوڵێک بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادیی کاری ڕۆژنامەوانیی ئیدانە دەکەین، داواش لە ڕێکخراوەکانی داکۆکییکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان دەکەین، فشار لە دەوڵەتی تورک بکەن بۆ ئازادکردنیان". ناوی رۆژنامەنوسان و میدیاكاران بۆ پشتیوانی رۆژنامەنوسانی باكوری كوردستان: -کەمال ڕەئوف/ڕۆژنامەنووس -تاریق فاتیح/ڕۆژنامەنووس لەتیف فاتیح فەرەج/ڕۆژنامەنووس -کەمال چۆمانی/ڕۆژنامەنووس -ئارا ئیبراهیم/ڕۆژنامەنووس -هەڤاڵ محەمەد/ڕۆژنامەنووس -هاوکار عیزەت میکە/ڕۆژنامەنووس -ڕێنوار نەجم/ڕۆژنامەنووس -نەسیم عەبدوڵا علێوی/ بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  هادی جەلۆ مەرعی/ سەرۆکی چاودێری عیراقی بۆ ئازادی رۆژنامەنووسان  -زانکۆ سەردار/ڕۆژنامەنووس -هێمن مامەند/ڕۆژنامەنووس -سەلاح خدر/ڕۆژنامەنووس -ئومید بەرۆشکی/ڕۆژنامەنووس -هیوا ئەحمەد/ڕۆژنامەنووس -ئامانج وەرتی/ڕۆژنامەنووس -وریا فەتاح/ڕۆژنامەنووس -عەبدوڵا گۆران/ڕۆژنامەنووس -بەرهەم ئەحمەد/ڕۆژنامەنووس -جووتیار قادر/ڕۆژنامەنووس -ئەڤین نەسرین/ڕۆژنامەنووس -تەوار عادل/ڕۆژنامەنووس -محەمەد جبوری/بەغدا/ڕۆژنامەنووس -ئەرکان محەمەد/ڕۆژنامەنووس -سەرچین ساڵح/ڕۆژنامەنووس -بێریڤان شاهۆ/ڕۆژنامەنووس -کەمال ڕەسوڵ/ڕۆژنامەنووس -ئەحمەد کەرکوکی/ڕۆژنامەنووس -گوڵستان تارا/ڕۆژنامەنووس -بڕیار عەفرین/ڕۆژنامەنووس -دەریا محەمەد/ڕۆژنامەنووس -ژینا ئیسماعیل/ڕۆژنامەنووس -نامۆ سەربەست/ڕۆژنامەنووس -نێچیر لەتیف/ڕۆژنامەنووس -ئامانج بەکر/ڕۆژنامەنووس -ڕێبین کەریم/ڕۆژنامەنووس -کارزان قادر/ڕۆژنامەنووس -سەمیرە سەعید/ڕۆژنامەنووس -هێڤی سەلاح/ڕۆژنامەنووس هەوار محەمەد/ڕۆژنامەنووس -بینایی عیزەدین/ڕۆژنامەنووس -بینایی عومەر/ڕۆژنامەنووس -کاروان مەحمود/ڕۆژنامەنووس -هێرۆ بەهادین/ڕۆژنامەنووس -محەمەد مەحمود/ڕۆژنامەنووس -خالید خەلیل/ڕۆژنامەنووس -موحسین کەریم/ڕۆژنامەنووس -میران محەمەد/ڕۆژنامەنووس -هاوژین شوانە/ڕۆژنامەنووس -ئەمیر محەمەد/ڕۆژنامەنووس -ئاڤان نادر/ڕۆژنامەنووس -زاگرۆس محەمەد/ڕۆژنامەنووس -سنوور ڕەحمان/ڕۆژنامەنووس -ئاراس ئیبراهیم/ڕۆژنامەنووس -عابد کار/ڕۆژنامەنووس -کاروخ کامەران/ڕۆژنامەنووس -توانا مستەفا/ڕۆژنامەنووس -کارزان کەلهوڕی/ڕۆژنامەنووس -محەمەد بابانی/ڕۆژنامەنووس -بۆتان گەرمیانی/ڕۆژنامەنووس -بڕوا ئەسعەد/ڕۆژنامەنووس -بەرهەم لەتیف/ڕۆژنامەنووس -عەلی دیفاع/بەغدا/ڕۆژنامەنووس -نوری/ڕۆژنامەنووس -بێخاڵ قادر/ڕۆژنامەنووس -نوپەلدا دەنیز/ڕۆژنامەنووس -ئارژین بێستا/ڕۆژنامەنووس -ڕێباز حەسەن/ڕۆژنامەنووس -گۆران عەلی/ڕۆژنامەنووس -ڕێبەر جۆلەمێرگ/ڕۆژنامەنووس -هاوڕێ کرێکار/ڕۆژنامەنووس -سۆران محەمەد/ڕۆژنامەنووس -هەرێم قادر/ڕۆژنامەنووس -ناسیار مستەفا/میدیاکار -دێتسیم بۆتان/ڕۆژنامەنووس -ڕزگار چەلێ/ڕۆژنامەنووس -کاروان هەورامی/ڕۆژنامەنووس -ژیان پیران/ڕۆژنامەنووس -غوربەت تاڵی/ڕۆژنامەنووس -ئارمانج هەرەکۆل/ڕۆژنامەنووس -بێریڤان عەلی/ڕۆژنامەنووس -بێریڤان تونج/ڕۆژنامەنووس -قەدەر کار/ڕۆژنامەنووس -مزگین ماریبنۆس/ڕۆژنامەنووس -ئیدریس کارا/ڕۆژنامەنووس -وەیسی تالی/ڕۆژنامەنووس -عەزیز کۆیلوئۆغڵو/ڕۆژنامەنووس -شایی ئارام/ڕۆژنامەنووس -مەروان ئۆزدەمیر/ڕۆژنامەنووس -شیار کارا/ڕۆژنامەنووس -فارقین کارا/ڕۆژنامەنووس -لاڤین مەحمود/ڕۆژنامەنووس -سۆزیار عەلی/ڕۆژنامەنووس -شنیار بایز/ڕۆژنامەنووس -ئایسەڵ ئاجی/ڕۆژنامەنووس -تەرزە تەها/ڕۆژنامەنووس -ساکار ئەرسەلان/ڕۆژنامەنووس -هەڵگهورد بناری/ڕۆژنامەنووس -دڵشاد خۆشناو/ڕۆژنامەنووس -هیوا خۆشناو/چالاکوان -هاوژین غەریب/ڕۆژنامەنووس -وەرزێر سەردار/ڕۆژنامەنووس -ئارام هادی/ڕۆژنامەنووس عەلی  تالیب / سەرۆکی ئاژانسی ئەکەد خەلیل شەنگالی/ ڕۆژنامەنووس  پەریان ئەحمەد/ ڕۆژنامەنووس ئەحمەد زەردەشت/ ڕۆژنامەنووس  ئیسرا مەحموود/ چالاکوان عەلی توێجەری/ رۆژنامەنووس ئەحمەد کازم هاشم/ ڕۆژنامەنووس -سەردەم سلۆ/ڕۆژنامەنووس -یەکتا ئەرەن/ڕۆژنامەنووس -سان نەرمین/میدیاکار -ئاسۆ تەیمور/ ڕۆژنامەنووس نیزام زەکەریایی ، میدیاکار و چالاکی کۆمەڵایەتیی...سویسرا کامیل عومەر. مامۆستای میدیا لە زانکۆی سلێمانی باڵا ئاکۆ- میدیاکار چۆمان عوسمان/ ڕۆژنامەنووس کاروان سالار/ ڕۆژنامەنووس د.نەوزاد سدیق محەمەد/  مامۆستای زانکۆ و میدیاکار رەزا مەنوچەهری/ ڕۆژنامەنووس -دانا هەڵەبجەیی/ڕۆژنامەنووس -ڕەنجدەر گڕاوی/چالاکوان -هیدایەت ئیبراهیم/ڕۆژنامەنووس -کارزان عەلی عوسمان/ڕۆژنامەنووس -نەسرین خدر/ڕۆژنامەنووس ئیبراهیم ئیزیدی/ڕۆژنامەنووس خیری شنگالی/میدیاکار هادی ئەلیاس/میدیاکار خێری عومەر/میدیاکار عامر شنگالی/میدیاکار زنار شنگالی/میدیاکار نەسرین حسێن/میدیاکار ئارگەش شنگالی/میدیاکار عەلی پیر/میدیاکار سەلاح بەرجەس/میدیاکار سەعدوون قیرانی/میدیاکار جوودی شنگالی/میدیاکار جیلان شنگالی/میدیاکار مەروان خدر/میدیاکار حەسەن عەمۆ/میدیاکار مەروان ئێزیدی/میدیاکار ئێزدین شنگالی/میدیاکار ئەفین زەندا/میدیاکار سالم شنگالی/ڕۆژنامەنووس سالم داوود/ڕۆژنامەنووس خەلیل شنگالی/ڕۆژنامەنووس دڵخوەش خالتی/ڕۆژنامەنووس سەنا قیرانی/ڕۆژنامەنووس رۆژبین دەنیز/ڕۆژنامەنووس  ستیی رۆز/ڕۆژنامەنووس بێریفان شنگالی/ڕۆژنامەنووس  ناییف شنگالی/ڕۆژنامەنووس ئەمیرا سمۆقی/ڕۆژنامەنووس نیسان ژیان/ڕۆژنامەنووس رانیا عیدۆ/ڕۆژنامەنووس هێمن حەسەن/ڕۆژنامەنووس ئارام قەرەداغی/ڕۆژنامەنووس ڕەنج ئازاد ئەفەندی/ڕۆژنامەنووس سورێن ئیبراهیم/ڕۆژنامەنووس جووتیار قادر/ڕۆژنامەنووس لەیلا محەمەدی/ڕۆژنامەنووس  ھەندرێن ھەورامی/ڕۆژنامەنووس دابان ئەیوب/ڕۆژنامەنووس ئاکۆ مەجید/ڕۆژنامەنووس  فەرمان محەمەد/ڕۆژنامەنووس تریفە حەسەن/ڕۆژنامەنووس نەهرۆ داود ساڵح/ڕۆژنامەنووس کارزان حەمە/ڕۆژنامەنووس ڕێباز مەجید/ڕۆژنامەنووس وەهبی دەمیر/ڕۆژنامەنووس -کارزان حەمە/ڕۆژنامەنووس -نەهرۆ داود/ڕۆژنامەنووس -ئەبوبەکر حسێن حەمە/ میدیاکار -ئەیوب عەلی/ڕۆژنامەنووس -دڵشاد سەید عەلی/ڕۆژنامەنووس  -مەسعود هادی/ڕۆژنامەنووس -شکار بێستوون/میدیاکار -شوان خورشید/میدیاکار -هیوا ڕەئوف/ڕۆژنامەنووس -شەیما ئەحمەد/ڕۆژنامەنووس -زانیار بەهادین/ڕۆژنامەنووس -سامان شەهابی/ڕۆژنامەنووس -شنا فایەق/ڕۆژنامەنووس  

نیگار عومەر «باپیرم دوو دەفتەر دۆلاری لەگەڵ خۆی برد تا مامم لای داعش ئازاد بكات، چووە شوێنی دەستگیركردنەكەی لەنزیك گوندی پەڵكانە و رووبەڕوو قسەی لەگەڵ پێنج بۆ شەش چەكداری دەمامكدار كردبوو و هەمووشیان جلی كوردیان لەبەردا بووەو پارەكەیان لێی وەرگرتبوو، دوای 10 خولەك لەدووری سەد مەترێك زیاتر ماممیان داناو چەكدارەكان رۆشتبوون»، ئەمە وتەی یەكێك لەكەسوكاری رفێندراوەكانی دەستی داعشە كە لەدوو مانگی رابردوودا داعش مامیان رفاندووە. چەكدارانی داعش دوای رووخانی خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی و بەتایبەت پاش ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان و چۆڵكردنی پێشمەرگە لەو ناوچانە، داعش جموجۆڵی لەناوچە كێشە لەسەرەكانی نێوان هەرێم و عێراق لەسنوری خانەقین تا مەخمورو چیای قەرەجوغ دەستپێكردووەتەوەو كاریان دانانی بۆمب و كوشتن و رفاندنی گوندنشینەكان بوو لەپێناو بەدەستهێنانی پارەو داهاتدا. چەكدارانی داعش ناوبەناو هێرشی چەكداری و رفاندنی هاووڵاتیان لەسنورەكانی پارێزگای دیالەو قەزاكانی كفری و خورماتوو ئەنجام دەدەن و بەرامبەر بڕە پارەیەك ئازادیان دەكەن و بەشێكیشیان شەهید دەكەن كەئامارەكان جێگای مەترسین.   رفاندنەكان بۆ دەستكەوتنی داهات داعش بۆ پەیداكردنی سەرچاوەی دارایی یەكێك لەكارە دڕندانەكان ئەنجامدەدات كە رفاندنی هاووڵاتیان و شوان و گوندنشینانە كە لەو رێیەوە پارە بۆ گروپەكەیان پەیدا دەكەن. شاڵاو ئاكۆ، برازای یەكێك لەو رفێندراوانەیە كە نزیكەی دوو مانگ لەمەوبەر لەكاتی شوانیدا لەسنوری ناحیەی زینانەی سەر بەقەزای كفری رفێندرا، برازای ئەو گەنجە بۆ هاوڵاتی، ئاماژەی بەوەكرد نزیكەی دوو مانگ لەمەوبەر مامی كە تەمەنی 18 ساڵەو شوان بووە لەسنوری گوندی پەڵكانەی سەر بەناحیەی زینانە سەر بەقەزای كفری رۆشتبوو لەكانیەكی ئەو سنورە ئاوی مەڕو ماڵاتەكەی بدات. وتیشی:» لەناكاو سێ بۆ چوار كەسی دەمامكدار دەوری دەدەن و چاوی دەبەستەوەو دەیبەن، دواتر كەچاوی دەكەنەوە لەنێو زیندانێكی گەورەدا دەبێت، هەروەك خۆی دەیگێڕێتەوە زیندانەكە لەشێوەی تاوێری بەردی بووە و دەرگاكانی لەئاسن دروستكراوەو هەر خۆی بەتەنها بووە، دواتر پرسیاری ماڵەوەیان و سەروەت و سامانی لێدەكەن دوا بەدوای ئەوە هەر بەموبایلەكەی خۆی جەڕەس بۆ ماڵەوەیان لێدەدەن و داوای دوو دەفتەر دۆلار دەكەن بۆ ئازادکردنی «. برازای  ئەو گەنجە رفێنداوەی داعش، باسی لەوەشكرد كە مامی لەمانگی رەمەزانی ئەمساڵدا لەلای داعش بووەو نوێژو رۆژوی ئەو مانگەیان پێكردووەو پێنج بۆ شەش چەكداربوونەو رۆژانە پرسیاریان لێكردووەو یەكێك لەو چەكدارانە بەزمانی كوردی قسەی كردووە، وتیشی:» مامم بۆی باس كردوون كەبەهیچ شێوەیەك ئازاریان نەداوەو پێیان وتووە «ئێمەش ئەو پارەیەی كە لەئێوەی وەردەگرین بۆ خێزانی شەهیدەكانمانە پێویستمان بەپارەیە، بۆیە تۆمان دەستگیركردوە». شاڵاو ئەوەشی خستەڕوو كە دوای رووداوەكە هێزە ئەمنیەكانی سنورەكەیان ئاگادار كردووە، وتیشی:» باپیرم كەتەمەنی نزیكە 70 ساڵ دەبێت، ئەو بڕە پارەیەیان برد بۆ شوێنی دەستگیركردنەكەی مامم، كە پێی دەوترێ (كانی نەزەرە) لەنزیك گوندی پەڵكانە هەر رووبەڕوو قسەی لەگەڵیان كردبوو پێنج بۆ شەش چەكداری دەمامكدار بوون و هەمووشیان جلی كوردییان لەبەر بووە، پارەكەیان لێوەرگرتووە، دوای (10) دەقەیەك لەدووری سەد مەترەوە مامیان دانابوو چەكدارەكانی داعش رۆشتبوون».   75 چەكداری داعش لەسنوری حەوزی حەمریندا هێزەكانی پێشمەرگە ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە داعش كۆتایی نەهاتووەو مەترسی لەسەر ناوچەكە دروستكردووە. جەماڵ وارانی، بەرپرسی لیوای 144ی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری زینانە لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» داعش كۆتایی نەهاتووە تامەترسی نەبێت، بۆیە ئەو بۆشاییە ئەمنیەی كە لەنێوان هەردوو هێزە كوردییەكان و هێزەكانی عێراقدا هەیە، ئەمە مەترسی دروستكردووە بۆ جموجۆڵی داعش، جگە لەوە سەختی ناوچەكەش هۆكارێکی ترە بۆ مانەوەی داعش لەم سنوورەدا. ناوبراو باسی لەوەشكرد كەچەكدارەكانی داعش زۆربەیان سوننە مەزهەبن و خەڵكی كوردیشیان هەیەو ئەوەی بزانین لەم سنورەدا 14 چەكدارێك دەبن كە لەشێوەی مەفرەزەی بچووك بچووك لەناوچەكەدا هەن و زیاتر خەڵكی سوننە مەزهەب هاوكارییان دەكەن و چەكدارەكان كوردیشیان تێدایە. لەسنوری قەزای كفری و ناحیەی زینانەو ناوچەی قوڕی چای و  سنوری خورماتوو تادەگاتە كەركوك زیاتر داعش لەو سنورانەدا هەیە. «تائێستاش لەم سنورەی ئێمەدا نزیكەی 250 كەسیان رفاندووەو زۆربەی رفێندراوەكانیان  كوشتووە، نزیكەی 50 كەسێكیان ئازاد كراوە بەرامبەر بڕە پارەیەك بەجیاوازی لەماڵی رفێندراوەكان وەردەگرن»، بەرپرسی لیوای 144ی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری زینانە وای وت. بۆشایی ئەمنی نێوان هێزە كوردییەكان و سوپای عێراق زۆر جار وای كردووە كە داعش هێرشی چەكداری بۆ سەر سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجام بدات و مەترسی ئەمنی بۆ ناوچەكە دروست بكات. عەمید جمهور رۆستەم، جێگری بەرپرسی لیوای سێی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری خانەقین لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: «مانەوەی داعش دێهاتە عەرەبیەكانن، چونكە ئەوان هاوكارییان دەكەن و سنورەكەشیان زیاتر دەكەوێتە حەوزی حەمرین كە لەخانەقین و گوڵاڵەو قەرەتەپەو تا دەگاتە كەركوك زیاتر لەم سنوورە چالاكی دەكەن و نزیكەی 45 بۆ 60 چەكدار دەبن». عەمید جمهور رۆستەم ئەوەی ئاشكرا كرد كە لەسنوری ئەواندا لەدوای ساڵانی 2017 ەوە تائێستا نزیكەی 150 كردەیان ئەنجامداوە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق و نزیكەی 200 كەس لەهاووڵاتیانی مەدەنی و پێشمەرگەو چەكداری سوپای عێراق بوونەتە قوربانی.   كەی پێشمەرگەو سوپا دەچنە شوێنەكانی داعش؟ پێشمەرگەو سوپا بەهاوبەشی چاوەڕێی رێكاری بەستنی مووچەی هێزەكەیەو بەرپرسانی كورد دەیگەڕێننەوە بۆ سەر ئەستۆی هێزە عێراقییەكان. عەمید نەبیل محمد، بەرپرسی بنكەی هەماهەنگی هێزی هاوبەش لەخانەقین، لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی، باسی لەوەكرد كە لەئێستادا هەموو كارەكانی تەواو بووەو هێزەكە دروستكراوەو مەشقیش بەسەربازەكانی كراوە، پێداویستییەكان لەلایەن سوپای عێراقەوە دابین كراوەو  ئەوەی  ماوەو بووەتە رێگر لەبەردەم دەستبەكاربوونی ئەو هێزەدا، بونی مووچەی هێزەكەیە كەبڕیارە لەلایەن سوپای عێراقەوە دابین بكرێت. عەمید نەبیل، پێشیوابوو دروستكردنی ئەم هێزە ئەمنییە ئارامی زیاتر بۆ ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە و ئەو بۆشاییە ئەمنییە كە لەنێوانماندا هەیە پڕ دەكرێتەوە، دەتوانین بڵێین داعش بەڕێژەیەكی بەرچاو لەناوچەكە كەمدەكاتەوە. راوێژكاری باڵا لەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی هێزەكانی پێشمەرگە باس لەوە دەكەن ژمارەی چەكدارانی داعش زۆر نیەو تەنها سوود لەبارودۆخی ناوچەكە وەردەگرن. بەختیار محمد، راوێژكاری باڵا لەوەزارەتی پێشمەرگە لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» چەكدارانی داعش سوود لەبارودۆخی ناوچەكان  وەردەگرن  بۆ ئەنجامدانی كردەوەكانیان وەك رۆژە تەمەكان و باراناوی یان بۆشایی ئەمنی نێوان ئێمەو سوپای عێراق ئەگەرچی ژمارەی كۆی ئەو چەكدارانەی كەچالاكی ئەنجام دەدەن نزیكەی سەد چەكدارێك دەبن، دواتر خۆیان دەگۆڕن وەك خەڵكی ناوچەكە «. ئەو راوێژكارەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی روونكردەوە كارەكانی هێزە هاوبەشەكە لای ئێمە تەواو بووەو تەنها پەیوەندی بەمووچەی هێزەكەوە هەیە، ئەوەش لای دارایی حكومەتی عێراقەو چاوەڕێ دەكەین ئەو كارەش تەواو بكرێت و هێزەكان كاری خۆیان ئەنجامبدەن

هاوڵاتی سەرۆكی گشتیی پارتی ئایندە  لە ئامەدی باكوری كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ كورد دەبری و رایگەیاند:" توركیا پێویستە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ كورد دا بكات"، راشیگەیاند:" هەڵوێستمان روون لە بابەتی دانانی قەییووم لەسەر شارەوانییەكانی هەدەپە". ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی گشتیی پارتی ئایندە  لە ۆركشۆپێكدا  دەربارەی پرسی كورد لە ئامەدی باكووری كوردستان رایگەیاند:"لە پارتەكەیاندا گفتوگۆیان لەسەر پرسی كورد و مافەكانی كورد كردووە و پارتی ئایندە یەكەمین پارتی سیاسی بوو لە پرۆگرامەكەیدا باس لە مافی زمانی دایك كرابێت.". هەروەها راشیگەیاند"پارتەكەی هەڵوێستی روون و ئاشكرای لە بابەتی دانانی قەییووم لەسەر شارەوانییەكانی هەدەپە نیشانداوە".  هاوكات ئەوەشی روونكردەوە كە "توركیا پێویستە لەگەڵ تەواوی هاومێژوو و هاونەژادەكانی دەرەوەی سنوورەكانیدا لە پەیوەندییەكی بەرپرسیارانەدا بێت. وەكو بنەمایەك رایبگەیێنێت لە چوارچێوەی ئەو دیدگەیەوە سەیری ناوچەكە دەكات كە لەگەڵ ئەواندا بەیەكەوە پێكیانهێناوە. ئێمە لەم چوارچێوەیە سەیری كوردانی دەرەوەی سنوورەكانمان دەكەین كە بە هاومێژوو و هاونەژاد دەیانبینین." ئەحمەد داود ئۆغلۆ بۆ ماوەیەكی زۆر لە پارتەكەی ئەردۆغاندا بوو، دواتر جیابونەوەی خۆی راگەیاند و پارتی ئایندەی دامەزراند، ئێستا یەكێكە لەو پارتانەی رەخنەی توند لە ئەردۆغان و پارتی ئەكەپە دەگرێت. بڕیارە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا ئەنجام بدرێت، ئەردۆغان و دەوڵەت باغچەلی كە دوو هێزی هاوپەیمانن پێكەوە ترسیان لە هەڵبژاردنەكان هەیە كە بیدۆرێنن بەرانبەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا.