ڕۆژنامەی هاوڵاتی لەشکرکێشی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا گەیشتووەتە ئاستێک، هەموو ڕۆژێک هەواڵی کارەساتێکی نوێ دەبیستین، کەچی دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق ڕۆژ بە ڕۆژ بێدەنگتر دەبن و هیچ کاردانەوەیەکی سیاسی و سەربازییان نییە لە بەرانبەردا. ئەم بێباکییەی حزبە کوردییەکانیش کە بووە بە ستراتیژ و لە سایەیدا سەرقاڵی پاراستنی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانیانن، دوو ڕاستی سەرەکیمان بۆ ئاشکرا دەکات: یەکەمیان ئەوەیە چیتر هەرێمی کوردستان خاوەنی هێزێکی سیاسی نیشتیمانی نییە و سەرجەمی لایەنە سیاسییە کوردییەکان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەکانیشەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان دروستبوون و پەیوەندییان بە پاراستنی خاک و وڵات و ژیانی هاوڵاتیانەوە نییە، دووەمیشیان ئەوەیە ژیانی خەڵکی کوردستان لەژێر هەڕەشە و مەترسییەکی گەورەدایە و پێویستە بە دوور لەو بێدەنگییە ستراتیژییەی دەسەڵاتداران، کاردانەوەی گەورە بە ڕووی ئەم لەشکرکێشییە سەربازییانەی تورکیای داگیرکردا بنوێنن، کە ڕۆژانە دووبارە و سێبارە دەبێتەوە. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوای بۆردوومانی هەندێک ناوچەی شارباژێڕ لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، لەسەر ڕێگای سەیدساق-هەڵەبجە، دوای سنوربەزاندن و دەستدرێژیی سوپای تورکیا بە درێژی ٤٠٠کم، بۆسەر خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بۆردوومانکردنەوە بە درۆن، دوو خاتوونی ڕۆژنامەنوس شەهیدکران و شەش هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون. بێگومان ئێمە چەندین ساڵە گوێبیستی ئەوە دەبین، کە باشور باجی خەباتی باکور دەدات، بەڵام ئەم قسەیە نەک ڕاست نییە، بەڵکو خۆدزینەوەیەکی ئاشکرایە لە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و هاوکاتکەوتنی دەمامکی کوردایەتیشە بە ڕوخساری سیاسییەکانی هەرێمەوە. لە لایەکی تریشەوە ئەو ڕاستییەمان بۆ دەسەلمێت کام هێز لە خەباتێکی بەردەوامدایە بۆ پاراستنی گەلی کورد و لەبەر چ هۆکارێکیش بەردەوام ڕەتدەکرێتەوە. ئەوەی پێویستە هاوڵاتیانی کوردستان ئەنجامی بدەن، پەرەدانە بە فۆڕمێک لە خەباتی فرەیی و ڕاکێشانی بەرەنگارییە بۆناو کایە و پانتاییە کولتوورییەکانی وەک میدیا و گردبوونەوەی جەماوەری سەرتاسەری و ڕەتکردنەوەی داگیرکەر و خانەخوێ ناوخۆییەکانیان لە یەک کاتدا. چونکە خەبات و بەرەنگاریی تەنیا بە چەک ناکرێت، بەڵکو بە بیری ئازاد و تێگەیشتن لەو ڕاستییەوە دەکرێت، کە دەسەڵاتدارانی هەرێم چاوساغی داگیرکەرانن و خەباتی ئێمەی گەلی کورد بەشێک نییە لەو خۆ ڕادەستکردن و بێباکییەی ئەوان. ئەوەتا ئەمڕۆ دوو خەباتکاریی میدیایی شەهیدبوون، خۆ ئەگەر ئەوانیش وەک ڕۆژنامە نابەرپرسیارەکانی دەزگاکانی ئەوان مفتەخۆر بوونایە، ژیانیان پارێزراو دەبوو. کەواتە بۆ ئەوەی لەم دۆخە ژێردەستەیی و پڕ مەترسییە ڕزگارمان ببێت، بۆ ئەوەی مێژووی سەدان ساڵەی بەرخۆدان و خەباتکردنمان بۆ ئازادی بە فیڕۆ نەڕوات، نابێت فریوی گوتاری دەسەڵاتداران بخۆین کە خۆیان هاوپەیمان و هاوبەرژەوەندی داگیرکەرن، بەڵکو دەبێت سیاسەتی بەرەنگاریی و بەرخۆدان وردکەینەوە بۆسەر ئاستی فرەیی کایەکان و هەر هاوڵاتییەک لە هەر شوێن و جێگایەکدایە، خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە بەرانبەر ئەم هێرشانەی تورکیای داگیرکەردا و بەشدار بێت لە هەر هەوڵێکدا، کە وادەکات جۆرێک لە سیاسەتی فرەیی کولتووریی سەرپێ بکەوێت، تا لە ڕێگایەوە مرۆڤبوون و کوردبوونی خۆمان بپارێزین و کۆتایی بەو گوتارە ناسیۆنالیستییە بهێنین چەندین ساڵە سیاسییەکانی باشور وەک مشەخۆر لەسەری دەژین.
لە ٢٠ی ئاب کاتژمێر ١٢:٥٠ و ١٣:١٥ هێزەکانمان لە گە-ر-یلا-کانی یەژا - ستار بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە چیای مەتینا کردە ئامانج. لە 20ی ئاب کاتژمێر 21:30 و 23:40 هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە دارکێل و بیشیل کۆپتەرە داگیرکەرەکانیان گرت و ئەمەش بووە هۆی وەستاندنی چالاکیەکانیان بەسەر ناوچەکەدا. ڕۆژی ٢١ی ئاب کاتژمێر ١٦:١٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە کولکە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ئاگر لە یەکێک لە مۆڵگەکانی داگیرکەران کەوتەوە. 2. لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛ لە ٢٠ی ئاب کاتژمێر ٠٤:٣٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج. لە ٢١ی ئاب کاتژمێر ٢٠:٥٤ هێزەکانمان بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی جموجۆڵی سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدییە ئاستەنگ کرد ، ئەمەش بووە هۆی وەستاندنی جموجۆڵەکانیان. ڕۆژی ٢١ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامادیە کردە ئامانج. لە ٢٢ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٩ و ١٧:٣٠ هێزەکانمان لە یەکینەکانی یەژا - ستار بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدییە کردە ئامانج. لە ٢٠ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٣٠ هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار بە قەناس لە سەربازانی داگیرکەردیاندا لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا. 3. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو؛ لە ٢٠ و ٢١ی ئاب تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە چەکی قەدەغە (کیمیاوی ) ٧ جار بۆردومان کران. 4. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛ لە ٢٠ و ٢٢ و ٢٣ی ئابدا ٩ جار هێرش کرایە سەر گۆڕەپانەکانی سێنین، بەربازین، شەهید شەریف، و گردی شەهید هێمن لە ناوچەی خواکوڕک، هەروەها گۆڕەپانەکانی سەحێل کافیا، ئافتال، سێدار، زیفیق، سیسار، دولا میران ، حەفتەباغ، ئارکنە، و زەنکێل لە ناوچەی کاری ١٧ جار گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب جارێکی تر، و گۆڕەپانی بەرخۆدان لە بیشیل لە ناوچەی مەتینا دوو جار کە بە گشتی ٢٩ جار بۆردومان کراوە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە. ۆژانی 20 و 21 و 22ی ئاب، گۆڕەپانی شەهید شەریف و گردی شەقیف لە ناوچەی خواکورک، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە چیای مەتینا لە ناوچەی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب، لەلایەن کۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کران. ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل
بۆیە بە وریاییەوە چاودێری گەشەسەندنەکانی بازاڕ دەکەین ئەمڕۆ هەینی کازۆ ئێیدا پاڕێزگاری بانکی ژاپۆن ڕۆژی هەینی هۆشداری دا کە بازاڕەکانی جیهان بە "ناسەقامگیری" دەمێننەوە، لە کاتێکدا جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود کردەوە ئەگەر هەڵاوسان و گەشەی ئابووری وڵاتەکە لەسەر ڕێڕەوی خۆی بمێنێتەوە. لێدوانەکانی کازۆ ئوێدا دوای نزیکەی شەش هەفتە لە ناجێگیرییەکی زۆر لە بازاڕدا هات، کاتێک نرخی یێن لاواز بوو بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی کە 161 یێن بوو بەرامبەر بە دۆلار پێش ئەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێڕەوی خۆی پێچەوانە بکاتەوە و زیاتر لە سەدا 10 بەرزبێتەوە. بازاڕی بۆرسەی ژاپۆن بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە مێژوودا پێش ئەوەی بەرگەی گەورەترین داڕمانی یەک ڕۆژە بگرێت کە تۆمارکراوە. بانکی ژاپۆن لە مانگی ئازاردا کۆتایی بە سیاسەتی نەرێنی ڕێژەی سوودی خۆی هێنا دوای دەیان ساڵ لە دابەزینی نرخی ناجێگیر. ئوێدا بە پەرلەمانی ڕاگەیاند کە هەڵاوسانەکانی ئەم دواییە بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی نیگەرانییەکانەوە بووە سەبارەت بە پاشەکشەی ئابووری ئەمریکا، نەک بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود کە بانکی ژاپۆن لە کۆتایی مانگی تەمموزدا ئەنجامیدا. بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، "بازاڕەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی ناجێگیرن، بۆیە بە وریاییەوە چاودێری گەشەسەندنەکانی بازاڕ دەکەین"، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز. سەرەڕای ناسەقامگیرییەکانی ئەم دواییە، ئوێدا لە دانیشتنێکی پەرلەمانیدا کە بە شێوەیەکی تایبەت بانگهێشتکرابوو، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، "هیچ گۆڕانکارییەک" لە هەڵوێستی بنەڕەتی بانکی ناوەندیدا نەبووە کە سیاسەتی دراوی ڕێکدەخات ئەگەر "قەناعەت بەوە هەبێت کە پێشهاتە ئابوورییەکان و نرخەکان (هەڵاوسان) وەک چاوەڕوانکراو دەجووڵێن"
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ دووەم جار سنوری شارباژێری بۆردوومان کرد ، لەکاتژمێر یانزەی پێشنیوەڕۆش لە نزیکی شارۆچکەی سەید سادق ئۆتۆمبێلیکی رۆژنامەنووسانی کردە ئامانج. ماوەی چەندین مانگە هێرش وبۆردومانەکانی دەولەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو چڕ بونەتەوە، رۆژانە بۆردوومانی چیا و گوند وناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات . لەدواین هێرشەکانیشیدا ئەمرۆ هەینی بۆردوومانی شارۆچکەی ماوەتی لە سنوری شارباژێر کرد، پاشان بۆرومانی ئۆتۆمبێلیکی رۆژنامەنووسانی کرد، تێیدا دوو رۆژنامەنووسی ژن بە ناوەکانی هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا شەهیدبوون و رۆژنامەنووسێکیش بە ناوی ڕێبین بەکر بریندار بوو. بەهۆی سەختی بۆردوومانەکەشەوە لاشەی شەهیدەکان شێواون، پێویستیان بە پشکنینی دی ئین ئییە بۆ ناسیناوەیان لە پاش بۆردومانەکەش دەزگای دژە تیرۆری پارتی ڕاگەیەندرواێکی بڵاوکردوەکە تێیدا هاتووە" فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پە_کە_کە_ی لە نزیک گوندی تەپەڕەشی قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەپرسێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و چەکدارێکی یاوەری کوژران" ئەوەش لە کاتێکدایە دەوڵەتی تورکیا ، ڕۆژانە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەکات و هاوڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت ،دەزگای دژەتیرۆریپارتی هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام پاش هەر هێرشیکی دەولەتی تورک بۆ سەر هاولاتیانی مەدەنی پێش ڕاگەیاندنەکانی تورکیا دەکەوێت، لە بلاوکردنەوەیهەوڵی چەواشەکارایدا
خەم و پەژارەیەکی گەورە لە پارێزگای سەلاحەدینی عێراق هاتە ئاراو، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵیێکی شۆکهێنەر لەنێو خەڵکدا ، ئەوەش پاش کوشتارێکی ترسناک کە 5ئەندامی یەک خێزانی کردە قوربانی هاتە ئاراوە. ژمارەیەک چەکدار بە جلوبەرگی سەربازییەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە ناوچەی عەباسیە لە باکوری قەزای سامەڕا و خێزانێکی پێنج کەسییان کوشت. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاح الدین ئەوەی ئاشکراکرد کە ڕۆژی چوارشەمە "چەکدارەکان دوای ئەوەی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکە تەقەیان لە خێزانەکە کردووە و دەستبەجێ کوژراون". هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئەو چەکدارانە دوای تاوانەکەیان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون. ئەوەشی خستەڕوو کە هەڵمەتی گەڕان پشکنینیان بەدوای تاوانباراندا دەست پێکردوە لای خۆیەوە عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دەرکرد بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی ڕووداوەکە. کە چەکەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و ڕێکنەخراو بڵاودەکرێنەوە، جار جار شاهیدی تاوانی هاوشێوەیە. بەهۆکاری هەبونی ژمارەیەکی زۆری چەکی بێ مۆڵەت و زۆربونی ملیشیا چەکدارەکان ، هاووڵاتیانی عێراق ماوە ماوە شاهیدی تاوانی هاوشێوە دەبن بە تایبەت کە دەسەڵات تا ئێستا سەرباری تێپەڕبوونی چەند ساڵێک، لە سنووردارکردنی چەکی تاکەکەسی و خێڵەکیی بەربڵاودا سەرکەوتوو نەبووە، باسی ئەو چەکانە ناکەین کە لەنێو زۆرێک لە کوتلە چەکدارەکاندا بڵاوبوونەتەوە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی نیوز داواجار نهێنییەکانی پشت نەناردنی پارە لە بەغداوە ئاشکرا بوو، ئەگەرچی سەرەتا وا دەردەکەوت بەغدا کێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستکردووە، بەڵام دەرکەوت ئەو لیستانەی هەرێم دەینێرێت توڕەیی بەغدای گەیاندووەتە لوتکە و تەیف سامی بە تەواوی هاواری لێ هەستاوە. سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی تەواوکردووە و تێبینیەکانی خۆی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردۆتەوە. وتیشی، لیستی مووچە و میلاکاتی 28 وەزارەت و سەرۆکایەتی و دەستە، ناوەکانیان کێشە و جیاوازی زۆری تێدایە، تەنها دەستەی دەست پاکی و چاودێری دارایی و دەستەی ژینگە کێشەی نەبووە. موسەنا ئەمین زانیاری وردتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "حكومهتى ههرێم ههر مانگه و به جۆرێك لیستى مووچه بۆ بهغدا دهنێرێت، بۆیه بهغداش تێبینى هەیە. پێویسته مووچه رێكبخرێتهوه، دهنا حكومهتى عێراق ئاماده نییه به تورهكه پاره بۆ ههرێم بنێرێت". ئەوەی ڕوونە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق نیگەرانە و پێیوایە هەرێم مانگانە بە ناوی مووچەوە پارەی زیاتری داواکردووە و پارەی زیاتری خستووەتە خەزێنەکەی و ئامادە نییە وردەکاری بایۆمەتری ڕادەستی عێراق بکات. ئەوەی ڕوونە هەفتەی داهاتووش مووچە بۆ هەرێم نایەت و تا ئێستاش بەرپرسانی حکومەتی هەرێم هیچیان ئامادە نین بۆ چارەسەری قەیرانەکە ڕوو لە بەغدا بکەن، لە کاتێکدا بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستەکان بەردەوام بە ڕێگەی بەغداوەن. لە ئێستادا هەرێمی کوردستان نەوت لە ناوخۆ و لە دەرەوەش دەفرۆشێت، داهاتی ناوخۆشی بە تەواوی ڕادەستی عێراق نەکردووە، کەچی هیچ لەو پارەیە نایەتە داهاتی گشتییەوە، بە پێچەوانەوە لەم بێمووچەییەدا، هەرێم نرخی بەنزینی بەرزکردەوە، ئەو بەنزینەی لە نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت و نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر ٩٢٥ دیناری تێپەڕاندووە.
هاووڵاتی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی،د. سەباح هەورامی: لەسەر پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک هۆسداری دەداتە هاووڵاتیان و دەڵیت: "خۆتان لەخواردنی سەوزە ومیوە بە بپارێزن، چونکە ژمارەیەک نەخۆس لە سلێمانی لەنەخۆسخانە خەوێندراون کە ئەگەری هەیە نەخۆسی کۆلێرایان هەبیت'. ئەوەی پیویستە هاوولاتیان خەمی لێبخۆن لە ئێستادانەخۆسی کۆلێرایە بەهۆی ئەوەی چەند حاڵەتێک لە نەخۆسخانەخوێندراون کە ئیمە گومانی کۆلێراین لێدەکەین، چاوەڕاونی دەرچوونی ئەنجامەکانین لە بەغداوە بگەڕێتەوە. داوا لە هاوولاتیان دەکەین ، بە هیچ جۆریک ئەو سەرچاوەی ئاوانە بەکارنەهینن کەلالیەن قائیمقامیتەوە، ڕێگەپێنەدراوە . تکا لە هاوولاتیان دەکەین، ئەم ماوەیە سەوزە لەبازارەکان ماەركێتەکان هەیە زۆرینەیان بەئاوی قورس ئاە دراوەن بۆ خواردن شیاو نین.
هاوولاتی بە هۆی هێرشی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر چیایی ئاسۆس ڕەزوو ماڵی هاووڵاتیان زەرەر و زیانی بەرکەووتوە. کاتژمێر ٢ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ جارێکی دیکە چیای ئاسۆس بۆردومانکرد و ئاگر لەناوچەکە کەوتۆتەوە ، ڕەزو باخی هاوولاتیان زیانی بەرکەوت . ناوەندی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵات- یەرەکە:پاش بۆردومانەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوە ئەوەی خستە ڕوو بە کە هیج زەرەو زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتوە ئەوش لەکاتێکدایە دەوڵەتی تورک هێرش و بۆردومانەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان چڕ کردۆتەوە،رۆژانە هێرش دەکاتە سەر گوند وناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان و بۆردوومانی دەکات.
بڕیارەکانی لیژنەی ئەمنی سلێمانی ،هیچ کەسێک لەناو دەمودەزگاکانی حکومەتدا مافی بانگەشەی هەڵبژاردنی نیە
هاووڵاتی لیژنەی ئەمنی سلێمانی چەند بڕیارێکی سەبارەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوە کەتێدا هاتووە هەموو دامەزراوە حكومییەكان بێلایەن دەبن ، هەروەها زەمینەیەكی لەبار و هاوسەنگ بۆ كاندیدی هەموو لیست و قەوارە سیاسییەكان دەڕەخسێنرێت لەبڕیارەکانی لیژنەی ئەمنیی سلێمانی ئەوە خراوەتەڕوو هەموو فەرمانگەکانی ئەندام لەلیژنەی ئارامیی هەڵبژاردنەکانو فەرمانگەکانی دیکەی دەرەوەی ئەم لیژنەیەش پشتیوانو هاوکاری ئۆفیسی سلێمانییەوە دیاریدەکرێن، هیچ هەڵمەتێکی هەڵبژاردنو بانگەشەیەکیش لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا ناکرێن، لەکاتی دەوامی فەرمییدا هیچ کارمەندێک مافی بانگەشەکردنی نییە. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە ، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەهەماهەنگیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن، ڕێنمایی پێویست بۆ دیاریکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانو دوای هەڵبژاردنەکان دەربکاتو پێویستە هەمولایەک پابەندی ئەو ڕێنماییانەبن. لهبهشێكى دیكهى نووسراوەکەدا هاتوه، "هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنو کۆبونەوەی جەماوەرییی لەو شوێنانەدا ناکرێت کە هاتوچۆی گشتیو نەزمی گشتی ڕادەگرن، شوێنی تایبەت بەبانگەشە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیو سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیو ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دیاریدەکرێن". لەبڕیارەکەدا هاتوو ، زەمینەیەکی هاوسەنگو هاوبەشی لەبار بۆ هەموو كاندید لیست، قەوارەو هاوپەیمانێتییە بەشداربوەکانی هەڵبژاردن، بەگوێرهى یاساکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕەخسێنرێت. هەموو دامەزراوە حکومییەکان بێلایەن بن لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکانو هیچ دامەزراوەو کەلوپەلو توانستێکی مرۆیی، ماڵیی، داراییو لۆجیستی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانو لەبەرژەوەندیی هیچ كاندید، لیست، قەوارەو هاوپەیمانێتییەک بەکارنەهێنرێت.
هاووڵاتی پەیمانگایەکی هیندی کار لەسەر پەرەپێدانی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون دەکات و هەوڵدەدات تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەست بێت. ئادار پوناوەڵا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای سیرۆمی هیندستان (SII) ڕایگەیاند:دامەزراوەکەمان کە بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی پەرەپێدەرانی ڤاکسین دادەنرێت لە هیندستان، کار لەسەر پەرەپێدانی ڤاکسینێکی دژە ئاوڵەی مەیموون دەکات، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینەکە ئامادە بێت. ئادار وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی کە لە جیهاندا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون ڕاگەیەنراوە، دەستمانکردووە بە پەرەپێدانی ڤاکسینێک دژی ئەم نەخۆشییە، هیوادارین بەدرێژایی ساڵ هەواڵی ئەرێنی زیاترمان هەبێت. لەلایەن خۆشیەوە، ڕامان گەنگا، بەڕێوەبەری بە وەکالەت لە پەیمانگای توێژینەوەی ئایدز لە هیندستان، ڕایگەیاند: ئەو ڤاکسینانەی لە ئێستادا بەردەستن دژی ئاوڵەی مەیموون کاریگەرییان 80%ە، بۆیە دەتوانرێت بە کاریگەر هەژمار بکرێن، بەڵام پێویست بە کوتانی بە کۆمەڵی خەڵک دژی نەخۆشییەکە ناکات. نەخۆشی "ئاوڵەی مەیموون" یان ئەوەی بە mpox ناسراوە، نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسێکەوە دروست دەبێت، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی بریتین لە پەڵە و برینی پێست، تا، سەرئێشە، ئازاری ماسولکە و جومگەکان، لاوازی و ئاوسانی گرێ لیمفاویەکان
هاوڵاتی کاتژمێر 9:38 خولەکى بەیانى رۆژى 22ـى ئابى 2024، پەڕەى سەرەکیی کەناڵى تەلەڤزیۆنی زووم لە فەیسبووک داخرا. پەڕەی سەرەکی کەناڵی تەلەڤزیۆنی زووم ئەمڕۆ پێنج شەمە کاتژمێر 9:38خولەک هێرشی کرایە سەروو لە فەیسبوک داخرا . پاش بەدواداچوون و پەیوەندکردنی تیمی کەناڵەکە بە کۆمپانیای میتاوە دەرکەوتوە بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیەوە داخراوە تیمی تەکنیکی زووم سەرچاوەی هێرشەکەی ئاشکراکردەوە و هاوکاتیش بەرواری هێرشی یەکەمی بۆ سەر کەناڵەکە لەمانگی حوزەیراندا خستۆتەڕوو کە لەلایەن هەمان سەرچاوە زیاتر لە10جار هێرشی بۆسەر پەڕەکەیان ئەنجامداوە هەروەها کەناڵەکە ئەم هێرشە ئەلکترۆنیەی وەک هەواڵێک بۆ کپکردنی دەنگی ئازاد و بەرتەسکردنەوەی کاری میدیایی لەهەرێمی کردستان پێناسەکردوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەک دەزگایەکی میدیایی ئازاد گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق، هەرێمى کوردستان، باڵیۆزخانە، کونسوڵ و نوێنەرایەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی بەرامەبەری ئەنجامدراوە و داوایان لێدەکات پاڵپشتى دەنگى ئازاد بن، فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان زووم، بەڵێن بە بینەرانى دەدات، فشار و هێرش ڕایناگرێت، کەناڵەکە لەسەر بنەماى پیشەییبوون، گەیاندنى زانیاریی راست، خستنەڕووى کێشەکان، بە ئامانجى چارەسەرکردنیان و گەیاندنى دەنگى خەڵک دامەزراوە و بەردەوام دەبێ. ئەوەش لە کاتێکدایە 19ی ئەم مانگە لەلایەن هێزێکی ئەمنی هێرش کرایە سەر ئەڤین عەتا پەیامنێری زۆوم لە شارۆچکەی خورماڵ
هاوڵاتی گەورەترین ئەڵماسی جیهان لە کارۆی باکووری ڕۆژهەڵاتی بۆستوانا دۆزرایەوە ڕۆژی 22-8-2024، لە کانە ئەڵماسەکانی کارۆی بۆستوانا یەکێک لە گەورەترین پارچە ئەڵماسی جیهان لەلایەن کۆمپانیایەکی کەنەدی دۆزرایەوە، کێشی ئەڵماسەکە 2,492 قیراتە. بۆستوانا، وڵاتێکە سەر بە کیشوەری ئەفریقا یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی ئەڵماس لە جیهاندا، کە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی ئەڵماسە. لە ساڵی 2019 گەورەترین ئەڵماس دۆزرایەوە بەردێکی 1758 قیراتی بوو.
هاوڵاتی ئەو لیژنە 15 كەسیەی لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هاتنە هەرێمی كوردستان، لە دوێنێوە دەستیانكردووە بە وردبینیكردن لە خەرجی و داهاتی مانگەكانی چوار وپێنج و شەشی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە هاوڵاتی وت: لە رۆژی 21ی ئابەوە ئەو لیژنە 15 كەسییەی كە لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم بەمەبەستی وردبینیكردن لە خەرجی و داهاتەكانی هەرێمی کوردستان دەستیان بەكارەكانیان كردووە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی: كارەكانی ئەو لیژنەیە وردبینیكردنە لە خەرجی و داهاتی مانگەكانی چوار پێنج و شەشی ئەمساڵ، هاوكات ماوەی كاركردن و وردبینكردنی ئەو لیژنەیە دیاری نەكراوە و تا ئەوكاتەی پێویست بێت لە هەرێمی كوردستان دەمێننەوە، بۆ ئەو مەوبەستەش چەند لیژنەیەكی لاوەكی پێكدەهێنرێن. "بەشێك لە لیژنە 15 كەسییە وردبینی لە خەرجی و داهاتی نەوتی و بەشێكیان وردبینی لە خەرجی و داهاتی نانەوتی دەكەن، هەروەها هەمان ئەو لیژنەیە سەردانی وەزارەت و فەرمانگەكان و پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان و دەروازە سنوورییەكانیش دەكەن بەمەبەستی وردبینی داهات و خەرجییەكان". سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وای وت.
هاوڵاتی گروپە چەکدارە عێراقیەکانی هاوپەیمانی ئێران هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی بەهێزتر دەکەن بۆ سەر بنەکەکانی هاوپەیمانی ئێران دوای شكستهێنانی دیپلۆماسیەت و كۆتایهاتنی ئاگربەست. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ی ئابی 2024، ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)، بڵاوکردەوە گروپە چەكدارەكانی عێراق بەمزوانە هێرشەكانیان بەشێوەیەكی چڕتر دەستپێدەكەنەوە بۆ سەر بنكەكانی سوپای ئەمریكا لە عێراق. لەم بارەیەوە كەتیبەكانی "سەیدولوشەهەدا" ئەوەی خستەڕوو، شكستهێنانی هەوڵە دیپلۆماسیەكان بۆ كۆتایهێنان بە بوونی سوپای ئەمریكا، هانیدەدات دەستبكاتەوە بە پرۆسەی ئازادكردنی خاكەكەی. دەشڵێت، چاوەڕوانی حكومەتن هەڵوێستێكی فەرمی لەبارەی دانوستەكان ڕابگەیەنێت سەرەڕای ئەوەی دەزانن كە ئەمریكیەكان جدی نین لە كشانەوە.
هاوڵاتی بۆ جاری سێیەم هەڵبژاردنی ئەزموونی وەك ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت. كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تائێستا زۆربەی ڕێكارەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی تەواوكردووە، كە بڕیارە لە 20-10-2024 لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت. بەوتەی سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی عێراق، لە سەرەتای مانگی نۆ هەڵبژاردنێكی دیكەی ئەزموونی وەك ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و ئەمجارە فراوانترە. بەوتەی سەرچاوەکە، ئەمجارە هێزە ئەمنییەكانیش بەشداریی لە هەڵبژاردنە ئەزموونییەكە دەكەن.