وردەکاری ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەن: ١. لە ناوچەی هێفتانین؛ 🔸 لە ٢٣/ ٨ کاتژمێر ٠٣:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل لە یەکەکانی ژنانی ئازاد، بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان، سیستەمێکی کامێرای چاودێریان لە گۆڕەپانی گردی قەسروک کردە ئامانج و لەناویان برد. 🔸 لە ٢٣/ ٨، کاتژمێر ٠٤:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان سیستەمێکی کامێرای چاودێرییان لە گۆڕەپانی گردی قەسروک کردە ئامانج و لەناویان برد. ٢. لە ناوچەی خاکورک؛ 🔸 ڕۆژی ٢٢/ ٨، کاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل دووجار بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی گردی کوردینە کردە ئامانج. ٣. لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛ 🔸 ڕۆژی ٢٠/ ٨، کاتژمێر ٠٦:١٠ خولەک، یەکەی شەهید ئاچین موش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەڵ ئەنجامدا و لە ئەنجامدا زرێپۆشێکی کیربی زیانی بەرکەوت. 🔸 لە ٢٢/ ٨، کاتژمێر ٠٥:٣٣ و ٠٥:٥٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدییە کردە ئامانج. 🔸 لە ٢٣/ ٨، کاتژمێر ٠٦:٢٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدییە کردە ئامانج. 🔸 لە ٢٥/ ٨، کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدییە کردە ئامانج. 🔸 ڕۆژی ٢٤/ ٨، کاتژمێر ٠٢:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەڵ کردە ئامانج. 🔸 ڕۆژی ٢٦/ ٨/ ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢:٤٧ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، لە یەکەی شەهید ئاچین موش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدییە لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب ئەنجامدا. ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی لەناوبردنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تۆیۆتا و برینداربوونی سەربازێکی داگیرکەر. ٤. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو؛ 🔸 لە ٢٣/ ٨، تونێلەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم دووجار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. ٥. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا 🔸 لە ماوەی نێوان ٢٢-٢٦/ ٨، ٦جار هێرش کرایە سەر گۆڕەپانەکانی تەلکون، بیباد، شاکڤێتیان، لە ناوچەی کاری، هەروەها مەیدانەکانی خنێریای گۆر، بەربزنە، شەهید بێریتان، شەهید شەریف، سێنین، لە ناوچەی خاکورک ١٦ جار بۆردوومانکران، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە بیشیلیش لە دەڤەری مەتینا جارێک بۆردوومانکرا، کە بە گشتی ٢٤ هێرشی فڕۆکەوانی دەکات. 🔸 ڕۆژانی ٢٣ و ٢٥/ ٨ ، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سری مەتینا لە ناوچەی مەتینا و گۆڕەپانی شەهید بێریتان لە ناوچەی خاکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومانکران. ٢٦/ ٨/ ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل
ڕێکارەکانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوەی گرێبەستی هەمیشەیی دەستیپێکرد و دوای ئەوەی پرۆسەی وردبینی تەواو دەکرێت، لیستەکە بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێندرێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی ئابی 1014، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە پەروەردەییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی کردووە، داوای کردووە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا وردبینی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تەواو بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر داهاتی ناوخۆ، دابمەزرێندرێن. ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی پرۆسەی وردبینی تەواو دەکرێت، لیستەکە بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێندرێتەوە، رۆژی پێنجشەممە 05-09-2024، کۆتا وادەی گەڕاندنەوەی لیستەکانە. جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ یەکشەممە، حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان نزیكەی 38 هەزار كەس دەبێت، بكرێنە گرێبەست.
هاوڵاتی وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، دوای وردبینی ناوی کاندیدەکان لەلایەن دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆ، ناوەکان بۆ کۆمیسیۆن گەڕێنراونەتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ تێبینییەکان دەکرێتەوە. لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان، زیاتر لە مانگێکە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کاندیدانی بۆ لایەنە پەیوەندارەکان ناردووە بۆ وردبینی و پێداچوونەوە و ئێستا ئەو پرۆسەیەک کۆتایی هاتووە و ناوەکان گەڕێنراونەتەوە کۆمسیۆن. لەو بارەیەوە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند:ناوی کاندیدەکان نێردارەوەتەوە کۆمسیۆن و ئێستا پێداچوونەوە بەو ناوی ئەو کاندیدانە دەکات کە تێبینیان لەسەرە. بڕیارە لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت 13 حیزب و دوو هاوپەیمانی و 124 کاندیدی سەربەخۆ ڕکابەری بەدەستهێنانی 100 کورسی دەکەن.
هاوڵاتی لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی ڕووبەڕوونەوە و لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و تیمێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر ڕوویدا بەهۆیەوە ئاسایشێک بریندار بووە. ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەندراوێکدا ڕایانگەیاند، "لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٨/٢٦، کاتژمێر(٩)ی بەیانی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانیان دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر بەبرینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە(١٤)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ". دەشڵێت، لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەکەدا، کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداردەبێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە.
هاوڵاتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "بەداخەوە کەناڵی ڕووداو بە بێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کارمەندەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربونیان تا هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە". دەشڵێت، "داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە بگوازنەوە". دەقی ڕاگەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ بە ئاراستەی چەند بیرە نەوتێک لە قەزای کفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جووڵەیان کرد کە خاڵێکی هێزەکانی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە شوێنەکەیە کە ئەرکی پاراستنی کێڵگەو بیرەنەوتییەکانی ئەو دەڤەرەیان لەئەستۆ دایە. بەداخەوە کەناڵی ڕووداو بە بێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کارمەندەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربونیان تا هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە. داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە بگوازنەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان 25/8/2024
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی ئەنفالی بادیناندا پەیامێکی بڵاوکردوە و ڕایگەیاند، دادگاى باڵاى تاوانهكانى عێراق ئهنفالى به جينۆسايد و تاوانى جهنگ و تاوانى دژى مرۆڤايهتى ناساندووه، بۆيه دووباره داوا له حكوومهتى عێراق دهكهين له ههموو ڕوويهكهوه قهرهبووى كهسوكارى ئهنفالكراوان بكاتهوه. دەقی پهيامى نێچيرڤان بارزانى له يادى ئهنفالى باديناندا: ئهمڕۆ يادى خهمگينى (36) ساڵهى ئهنفالى بادينان دهكهينهوه كه 25ى ئاب تا 6ى ئهيلوولى 1988 له دوا قۆناغى ئهنفالدا، خهڵكى سڤيل و ئاو و ههوا و خاك و سروشتى ناوچهكهى گرتهوه. سڵاو له گيانى پاكى (182) ههزار ئهنفالكراوى كوردستان كه ههر له گهرميانهوه تا دوايين گوندى بادينان، بوونه قوربانيى تاوانهكانى ڕژێمى ئهوساى عێراق. دادگاى باڵاى تاوانهكانى عێراق ئهنفالى به جينۆسايد و تاوانى جهنگ و تاوانى دژى مرۆڤايهتى ناساندووه، بۆيه دووباره داوا له حكوومهتى عێراق دهكهين له ههموو ڕوويهكهوه قهرهبووى كهسوكارى ئهنفالكراوان بكاتهوه. له ههرێمى كوردستانيش دهبێت باشتر خزمهت به كهسوكارى سهربهرزيان بكرێت و له ههوڵهكانمان بهردهوام بين بۆ ئهوهى ئهنفال لهسهر ئاستى نێودهوڵهتى به جينۆسايد بناسرێت. ههرێمى كوردستان و مافه دهستوورييهكانى، بهرههمى گيانى پاك و خوێنى ههزاران شههيد و فرمێسكى ههزاران دايكى جگهرسووتاو و ئهنفال و كيمياباران و خهبات و قوربانيدانى كوردستانييانه، بۆيه ئهركى ههموومانه به ههموو شێوهيهك پارێزگارى و بهرگرى لێ بكهين. دهبێت وێڕاى ههموو كێشه و ناكۆكييهكان، نيشتمان ئامانج و كۆكهرهوهى ههمووان بێت. لهم يادهدا دووپاتى دهكهينهوه كه دهبێت له عێراق پهند و وانه له ڕابردوو وهربگيرێت و مافى ههموو پێكهاتهكانى پارێزراو بێت بۆ ئهوهى بتوانين ههموومان پێكهوه داهاتوويهكى باشتر بۆ نهوهكانى ئێستا و داهاتوومان مسۆگهر بكهين. دروود بۆ گيانى شههيدانى ئهنفال و تهواوى شههيدانى كوردستان. سوپاس و پێزانين بۆ خهڵكى جوامێرى ههولێر و دهوروبهرى كه ئهو ڕۆژگاره سهخته له جێژنيكان به هاناى لێقهوماوانى بادينانهوه چوون. ميهرهبانى و ههڵوێستى نيشتمانييان ههرگيز لهبير ناچێتهوه. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان 2024/8/25
هاوڵاتی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە تورکیا، سێ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بوونە قوربانی. ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای ئاکسەرای تورکیا، سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی کۆیە بوونە قوربانی و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. خێزانێکی خەڵکی کۆیە کە لە بەریتانیا نیشتەجێن، پاش گەڕانەوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان لە گەشتێکی چەند ڕۆژی هەرێمی کوردستان، لە تورکیا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبن. بە وتەی کەسوکاری قوربانییەکان، ئۆتۆمبێلەکە پێنج کەسی تێدابووە: دوو هاوسەر لەگەڵ دوو منداڵیان و ئامۆزایەکی پیاوەکە. بەپێی ئەوەی کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵ لەدەستدەدات تووشی پێکدادان دەبێت، ئێستا پۆلیسی تورکیا دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و بریندارەکانیش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاوڵاتی ئەندامێکى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات، لیژنەیەکى حکومەتى بەغدا لەسەر فرۆشتنى نەوت بە تانکەر لەلایەن هەرێمەوە دێنە هەرێمى کوردستان. عومەر گوڵپى، ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان لە ڕایگەیاندووە، سبەینێ لیژنەیەكی حكومەتی بەغدا بۆ بەدواداچوونی فرۆشتنی نەوت بە تەنكەر لە ڕێگەی دەروازە سنورییەكانەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان. عومەر گوڵپى ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەمڕۆوە دەستیان كردووە بە لابردنی تەنكەرەكان و ڕاگرتنی هاتوچۆیان، بۆ ئەوەی بڵێن: "كوا نەوت بە تەنكەر دەفرۆشین؟ ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل بە پاڵاوگەی ناوخۆو بە تەنكەر دەفرۆشرێت، هیچ كەس نازانێت داهاتەكەی چەندە و چی لێدێت؟" فرۆشتنى نەوت لە ڕێگەى تانکەرەوە دواى ڕاگرتنى فرۆشتنى نەوت بە بۆرى لە پەرەسەندندایە و تا ئێستا وەزارەتى دارایی و وەزارەتى سامانە سروشتییەکان داهاتى فرۆشتنى نەوتیان لەڕێگەى تانکەرەوە ئاشکرا نەکردووە.
هاوڵاتی بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، ئاگر لە پێنج گوند کەوتووەتەوە و دانیشتووانی گوندێکیش گیریان خواردووە. کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و بۆردومانی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپبارانەکانی تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ئاگر گەیشتووەتە ناو گوندەکانی “مێرگا قەسرێ، گرێ سۆر، ئەلکیشکێ، جمبلکێ و بێلیزانێ”. ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکەی گوندی ئەلکیشکێ گەیشتووەتە ناو ماڵی گوندنشینان و باخ و بێستانی جوتیارەکان و گۆڕستانی گوندەکەشی گرتۆتەوە. بەهۆی بڵێسەی ئاگرەکە، شەقامی سەرەکی بۆ چوونە ژوورەوە یاخود هاتنە دەرەوە لە ناو گوندەکە داخراوە. وتیشی، ژمارەیەک لە گوندنشینان توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و لە گوندەکە بێنە دەرەوە، بەڵام لە ئێستادا ١٩ خێزانی ناو گوندەکە گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن بۆ دەربازکردنیان. ڕێژەی دارستان و پوش و پاوەنی سوتاو بەهۆی شەڕ و بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، بە ٢،٤٠٠ دۆنم زەوی دەخەمڵێندرێت.
هاوڵاتی دادگای تاوانەکانی هەولێر، سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کردنی بەسەر مامۆستایەکی ناڕازی ساڵی ڕابردوودا سەپاند. دادگای تاوانەکانی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کردنی بەسەر مامۆستا لوقمان نەجم بایەزید سەپاند، کە یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی و بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی هەولێر بووە. مامۆستا لوقمان نۆ مانگە و بەتۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی ناڕازی دەستگیرکراو ئەمڕۆش دوای نۆ مانگ سزای ساڵێک و شەش مانگی بەسەردا سەپێنرا، بەوتەی پەرلەمانتارێکی پێشووش بە تۆمەتی ناردنی چەند کارتۆنێک پسکیت بۆ پەکەکە سزادراوە. مامۆستا لوقمان خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە و مامۆستای دواناوەندی کوڕانی سیدەکانە، بەڵام دوای دەستگیرکردنی بڕیاری فەسڵکردنیشی درا.
هاوڵاتی بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە، سوپای ئیسرائیل بە چڕیی بۆردومانی چەند ناوچەیەكی لە باشووری لوبنان كرد و زیانی ماددی زۆری بە گرووپەكە گەیاندووە. ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەردەوامە، پەیتا پەیتا بە مووشەك و درۆن هێرش دەكەنە سەر یەكتری و سوپای ئیسرائیل چەندین ناوەندی ستراتیژی گرووپە چەكدارییەكەی لە باشووری لوبنان كردووەتە ئامانج. سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی ئیسرائیل بە نیویۆڕك تایمزی وتووە " ئیسرائیل بەشێکی سەكۆ مووشەكیەكانی لە باشووری لوبنان لەناوبردووە و زیانی زۆر گەورەی بە حیزبوڵڵا گەیاندووە". ئەوەش لەکاتێکدایە، بەبەردەوام درۆنی سوپای ئیسرائیل بەسەر باشووری لوبناندا دەسووڕێتەوە لە هەرشوێنێك هەست بە چەكداران و بنكە و بارەگاكانی حیزبوڵڵا بكات بۆردومانی دەكات.
هاوڵاتی پەنابەرێکی بە ڕەچەڵەک سوری بە چەقۆ هێرشێکی تیرۆرستی دەکاتە سەر یانزە کەس، دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات. پۆلیسی ئەڵمانیا لە دوسلدۆرف، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، پیاوێکی عەرەبی بەرەچەڵەک سووری تەمەن 26 ساڵ، کە لە ئەڵمانیا پەنابەرە، خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و دانی بەوە داناوە لە فێستیڤاڵێکی گەورەدا بە چەقۆ هێرشی کردوە سەر یانزە کەس، کە لە ئاکام دا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و و هەشت کەسی دیکە بریندار بوون. داواکاری گشتی ئەڵمانیا و پۆلیسی دوسلدۆرف لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە، "لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەی چڕ لە ڕووداوەکە دەکریت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند کەسێک دەسگیر کراون". شایەنی باسە ئەم پیاوە پەنابەرێکی سورییە و بەتەنها لە شوقەیەکی یەک ژووردا دەژی و لە چێشتخانەیەکی بچووکدا کاری پاککەرەوە دەکات، و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە بەردەوامن.
هاوڵاتی کۆمپانیای Hydro-C بەریتانی گرێبەستێکی بۆ کارکردن لە عێراق بەدەستهێنا، بۆ دیزاینکردن و دابینکردنی وێستگەیەکی وزەی خۆر بۆ کۆمپانیای نەوتی بەسرە (BOC). بڕیارە ئەو کۆمپانیا بەریتانییە سیستمەکان لە بەریتانیا دروست بکات و بۆ عێراقی بنێرێت. ئەنجومەنی بازرگانی عێراق- بەریتانیا (IBBC)لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای Hydro-C دەتوانێت پڕۆژەکە بە قەبارەیەکی گەورە فراوان بکات و دەتوانرێت لە کێڵگە گەورەکانی دیکەی نەوت و غاز لە سەرتاسەری وڵاتدا پەرەیپێبدات. حەسەن حیشمەت، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای هایدرۆ-سی ڕایگەیاند، ئەمە هەواڵێکی گرنگە بۆ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەتایبەتی خەڵکی عێراق، لەکاتێکدا دەست دەکەین بە دابینکردنی وزەی پاک و نوێبووەوە لە وڵات و دابینکردنی سەرچاوەیەکی پێویست بۆ کارەبا. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەش وا دەکات کۆمپانیاکانی بەریتانیا بتوانن پەرە بە کارامەیی ناوخۆیی بدەن لە عێراق و یارمەتی وڵاتەکە بدەن بۆ بنیاتنانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە. کریستۆف میشێلس، بەڕێوەبەری کۆمپانیای IBBC، لە لێدوانێکدا دەڵێت، دوای چەندین مانگ کارکردن و ئامادەکارییەکی ورد لەلایەن حەسەن حشمەت، ئەم پڕۆژەیە دەکرێت ببێتە نموونەیەکی سەرکەوتوو و کار بۆ گەورەکردنی بکرێت.
هاوڵاتی بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی دەوامیان ڕاگرتووە و بەشێکیشیان کەمیان کردووەتەوە بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، ماوەی کارەکانیان کەم کردووەتەوە، بەشێکیشیان دەوامیان راگرتووە. ئەمڕۆ زۆرینەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دەوامیان راگرت و ئەوانەشی هاتبوونەوە بۆ دەوام زووتر لە وادەی تەواوبوونی کارەکانیان ڕۆیشتوونەتەوە بۆ ماڵەوە. ئەو هاوڵاتیانەی بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووە بەبێ ڕایی کردنی کارەکانیان گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە. ئەو فەرمانبەرانە باس لەوە دەکەن، مووچەیان دواکەتووە و هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان، بەوهۆیەوە لە دۆخێکی خراپی داراییدا. ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی نۆ نزیک بووەتەوە و تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی دابەش نەکردووە و وتەبێژی حکومەتیش دەڵێت مووچە لەلایەن بەغداوە بەدیل گیراوە نەناردنی پەڵپگرتنی سیاسییە.
هاوڵاتی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەوە ڕایگەیاند، "هۆکارەکەی پەڵپگرتنی سیاسییە". پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەدیلگیراوە و هەموو ئەو هۆکارانەی لەبارەی نەناردنی مووچەوە باسدەکرێن بێ بنەمان. ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لەسەر ئاستی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کۆبوونەوە بکرێت، بۆئەوەی گرفتی مووچە چارەسەر بکرێت. جەختیشیکردەوە، هەموو هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە بێ بنەمان و وتی، "ئێمە وەک گێچەڵپێکردنێکی سیاسی تەماشای ئەم دۆخە دەکەین". ئەمڕۆ 52 ڕۆژە مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، تاوەکو ئێستاش هیچ وادەیەک بۆ ڕەوانەکردنى پارەی مووچە لەلایەن بەغداوە ڕانەگەیەنداوە.