هاوڵاتی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 550 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: ئەو پارەیەی عێراق ناردویەتی بۆ مووچەی مانگی ٨ە نەک مانگی ٧. د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق تەنیا بڕی ٣٥ ملیار و ٤٢٦ ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران دەنێرێت و بڕی ٥٥٠ ملیار دیناریش وەک مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی بۆ مانگی ئاب بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ناردوە، مووچەی مانگی 7 خراوەتە بری ئەو پارە زیادانەی، كە لە مووچەی مانگەكانی پێشوو بۆ هەرێم نێردراوە. ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو پارەیەی ئەمڕۆ نێردرا بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی كوردستانە، نەک مانگی ٧. ئەوەشی خستوەتەڕوو، عێراق تەنیا بڕی ٣٥ ملیار و ٤٢٦ ملیۆن دینار بە شایستەی هەرێم دەزانێت بۆ دابینکردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم. ئەمە لە کاتێکدایە دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.

هاوڵاتی بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتییەکانی سلێمانی دەوامیان کەمکردەوە و بەشێکیشیان بایکۆتیان دەستپێکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دەوامی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەکو پێنچ شەممە، لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت. پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە پێویستە سەرجەم هاووڵاتییان پێش کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ سەردانمان بکەن تاوەکو فریای تەواوکردنی مامەڵەکانیان بکەون. کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان لەکاتێکدایە هێشتا فەرمانبەران مووچەی مانگی تەممووزیان وەرنەگرتووە و لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانیش بایکۆت دەستیپێکردووە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٧ ئابی ٢٠٢٤، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هەواڵی دەستگیرکردنی 17 تۆمەتباری بڵاوکردەوە، کە یەکێکیان بە 250 کارتی ماستەرکاردەوە دەستگیرکراوە. میدیاکانی فەرماندەیی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، بەپێی ماددەی یاسایی جۆراوجۆر 17 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا تۆمەتبارێک کە 250 کارتی ماستەرکاردی پێبووە، لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکەش کە کاری جادووگەری کردووە. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، دەستیانگرتووەبەسەر 3 دەمانچە و 11 تفەنگ و بڕێک ماددەی هۆشبەر و دەرمانی ماوە بەسەرچوو وەک دەرمانەکانی ئەلکەرخ و ئەلروسەفە.

هاوڵاتی هەرچەندە بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی تۆمەتباری سەرەکیی "دزیی سەدە" لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە عێراق. نوور زوهێر، وەک یەکێک لە تۆمەتبارانی سەرەکی دۆسیەکە ناسێنراوە، بڕیاربوو ڕۆژی 14ی ئاب دادگایی بکرێت، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی لە دادگا، دادگای ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا پرۆسەی دادگاییکردنی نوور زوهێری بۆ 27ی ئاب دواخست.  پێش هاتنی وادەی دادگاییکردنەکە، نوور زوهێر لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئامادەیی خۆی پیشاندا بوو كە ڕۆژی 27ی ئاب لە بەردەم دادگا ئامادە دەبێت. ئاماژەی بەوەشدابوو"زۆر شت ئاشكرا دەكەم ئەگەر بێت و دادگاییکردنەکە بەشێوەیەكی ئاشكرا بەڕێوە بچێت".  ڕۆژی شەممە، 24ی ئەم مانگە نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکیی "دزیی سەدە" بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی گوماناوییەوە لە بەیروتی پایتەخی لوبنان بە سەختی بریندار کراو دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. بۆیە پێشبینی دەکرێت داوایەک لەلایەن پارێزەرەکەیەوە پێشکەش بە دادگا بکرێت بۆ دواخستنی دادگاییکردنەکە.

هاوڵاتی  هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دوو کاروانی چەک و تەقەمەنییان ڕەوانەی سووریا کرد. هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بە ناردنی دوو کاروانی چەک و تەقەمەنی، بوونی سەربازی خۆیان لە شاری حەسەکەی سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە. ڕۆژی شەممە و یەکشەممە، هەردوو کاروانی چەک و تەقەمەنی لە عێراقەوە ڕەوانەکراوە و گواستراوەتەوە بۆ سەربازگەی خێرابجیر لە نزیک ناحیەی ڕیمەلان لە باکووری پارێزگای حەسەکە. ڕەوانەکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ سووریا لە کاتێکدایە، مەترسی شەڕ و گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە لە پەرەسەندندایە. هاوکات جۆری کەرەستە سەربازی و لۆجستییەکان کە لە کاروانەکاندا هاتووە ئاشکرا نەکراون، بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو پێگەی ئەمریکا لە ناوچەکە بەرز دەکاتەوە.  

هاوڵاتی بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، "تورکیا لە سلێمانی سڤیڵ دەکاتە ئامانج". گوڵستان کۆچیغیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا لەمیانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا لەبارەی شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووس لە هێرشێکدا لە سەیدسادق ڕایگەیاند، "تەنانەت لە جەنگیشدا هێرش ناکرێتە سەر ڕۆژنامەنووس." گوڵستان کۆچیغت ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا چەندینجار لە سلێمانی ناوچەی نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبێلی سڤیلەکانی بە ئامانج گرتووە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە. ئەوەشی خستەڕوو، ئێوە بە درۆنە چەکدارەکانتانەوە دەچنە نێو کایەی ئاسمانیی وڵاتێکی دیکە، ئەگەر لەو وڵاتە هێرش بکەنە سەر ئۆتۆمبێلە سڤیلەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سڤیلەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەتاندا ڕۆژنامەنووس شەهید بکەن، ناوی ئەمە کوشتنە بێ دادگاییکردن. ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 23ی ئاب، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا لەسەر ڕێگەی سەرەکیی-سەیدسادق - هەڵەبجە، دوو ژنە ڕۆژنامەوان بە ناوەکانی (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) شەهید کران.  

هاوڵاتی  بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، "مێرمنداڵێک لە ڕووباری رێزان لە مێرگەسۆر خنکا". ئەمڕۆ دووشەممە، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان کە دانیشتووی گوندی لێروابە لە ڕووباری رێزان لە مێرگەسۆر خنکاوە. ئاماژەی بەوەشکرد، مێرمنداڵەکە نەخۆشبووە و لەکاتی بەربوونەوەدا کەوتووەتە نێو ڕووبارەکە، تەرمەکەشی نەبراوەتە پزیشکی داد و دوای دۆزینەوەی لە گوندەکەی خۆی بەخاک سپێردراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە، وێڕای هۆشدارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، ڕووداوەکانی خنکان ڕوو لە زیادبوونە، بەجۆرێک لە ئەمساڵدا ١٤ ڕووداوی خنکان لە سنووری سۆران تۆمارکراوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو سێ هێندە زیادی کردووە.  

هاوڵاتی یەکێتی دەست بە هەڵمەتێکی توند دەکات لاهور شێخ جەنگی جاڕی ڕاپەڕینێکی تر دەدات لە ڕێی هەڵبژاردنەوە. لایەنگرانی ڕیز دەبەستن و ئەویش هەڕەشەکانی توندتر کردوەتەوە. سەرۆکی بەرەی گەل، لە کۆیەی شارەکەی خۆیەوە، دەستی بە زنجیرەیەک سەردانی شارەکان کردووە، لە یەکەم چرکەشەوە جاڕی سەردەمێکی نوێیدا و گەیم ئۆڤەریشی بۆ ئەم دۆخە ڕاگەیاندووە. کەس بە دیاریکراوی نازانێت لە پشتەوە چ پلانێکی داناوە، بەڵام دەڵێت هەڵبژاردن دەکەن بە ڕاپەڕینێکی نوێ و بە متمانەبەخۆبوونێکی گەورەوە بەڵێنیدا هاوڵاتیان بگەیەنێتە کەناری ئارامی. کاتێک سەردانی کۆیە و قەڵادزێی کرد دیمەنێکی جیاواز بینرا، ئەویش ڕیزبەستنی خەڵکی دوو شارەکە بوو بۆ پێشوازیلێکردنی، ئەو لەوێوە ڕایگەیاند ئەم جارە گۆڕانکاری دەکەن و سەردەمی کوێخایەتی کۆتایی پێدەهێنن، پێشیوایە دەسەڵات تێکوپێکشکاوە و ئەگەر جاران زەبری پارەی هەبووبێت، ئێستا پارەکەی کەوتووەتە دەست بەغدا و وەک خۆی دەڵێت وای لێهاتووە بڵێین شکور پارە لای بەغدایە. لاهور شێخ جەنگی ئەگەرچی هێرشی توند دەکاتە سەر پارتی و یەکێتی و دەڵێت وایانکردووە وڵاتەکە تەراتێنی تێدا بکرێت و بە خزمەتکاری وڵاتانی ئیقلیمی ناویان دەبات، بەڵام جوڵەکانی بە تەواوی یەکێتی توڕە کردووە و هەڵمەتێکی توندی ڕاگەیاندن دژی بەڕێوە دەبەن و تۆمەتباری دەکەن بەوەی لە پارتیی و مەسرور بارزانییەوە نزیکە. لاهور شێخ جەنگی پێیوایە لەم هەڵبژاردنەوە سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات کە سەردەمی پارتی و یەکێتی نابێت و باوەڕی وایە دەتوانن فشارێکی گەورە لە پەرلەمانەوە دژی حکومڕانی ئێستا دەستپێبکەن. پێشیوایە هاوڵاتیان ناڕەزایەتی تا سەر لوتیان هاتووە و تەنها پێویستیان بەوەیە ڕێکبخرێن و ڕابەرایەتی بکرێن تا ئەم قۆناغە تێپەڕێنرێت و پێداگریش دەکات کە ئەو هاوڵاتیانەی جێنەهێشتووە و هاتووە بۆ ڕابەرایەتیکردن تا گەلی کوردستان بگەیەنێتە کەناری ئارامی.

هاوڵاتی  بەشێک لە وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت دەکەن و داوادەکەن دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە. وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند، چەند مامۆستایەکی وانەبێژ ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن، داواکرین دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە. دەقی بڵاوکراوەکەی وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر: وەک وانەبێژانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەند مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە ساڵی 2016تاکو 2020 وانەبێژیان کردوەو وانەبێژ بوون پڕن لە ئەزموونی مامۆستایی و پەروەردەیی و زانستی لە کاتێکدا ئەوان دەوامیان کردووە کە بڕەپارەیەکی کەمیان بۆ حساب کراوە. لەكاتی قەیراندا بەو پەڕی دڵسۆزی دەوامی فەرمی خۆیان كردووە ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن. داواکارین لە بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری پەروەردە ناوی هەموو ئەو مامۆستایانە لە سیستەمی پەروەردە دابندرێنەوە گریبەستی هەمیشەیی بیانگرێتەوە. وانەبێژان بۆ دامەزراندن داوایەک ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکەن بەشێک لە وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت دەکەن و داوادەکەن دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە. وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند، چەند مامۆستایەکی وانەبێژ ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن، داواکرین دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە. دەقی بڵاوکراوەکەی وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر: وەک وانەبێژانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەند مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە ساڵی 2016تاکو 2020 وانەبێژیان کردوەو وانەبێژ بوون پڕن لە ئەزموونی مامۆستایی و پەروەردەیی و زانستی لە کاتێکدا ئەوان دەوامیان کردووە کە بڕەپارەیەکی کەمیان بۆ حساب کراوە. لەكاتی قەیراندا بەو پەڕی دڵسۆزی دەوامی فەرمی خۆیان كردووە ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن. داواکارین لە بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری پەروەردە ناوی هەموو ئەو مامۆستایانە لە سیستەمی پەروەردە دابندرێنەوە گریبەستی هەمیشەیی بیانگرێتەوە.  

هاوڵاتی   بزوتنەوەی گۆڕان ڕۆژی ٩ی ئەیلولی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەرێکی گشتی نوێ و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن. بزوتنەوەی گۆڕان رێکخەری گشتیی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵدەبژێرێت. هەڵبژاردنی رێكخەر و خانەی راپەڕاندن لە نۆیی ئەیلول بەڕێوەدەچێت، لە سبەینێ سێشەممەوە دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستەكان دەكرێتەوە و دووی ئەیلول كۆتایی دێت. ئەمە لە کاتێکدا پێشتر هاوڵاتی ئاشکرای کرد دانای ئەحمەد مەجید کاندیدی بەهێزە

وردەکاری ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پاراستنی گەل و  هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەن:   ١. لە ناوچەی هێفتانین؛   🔸 لە ٢٣/ ٨ کاتژمێر ٠٣:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل لە یەکەکانی ژنانی ئازاد، بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان،  سیستەمێکی کامێرای چاودێریان لە گۆڕەپانی گردی قەسروک کردە ئامانج و لەناویان برد.   🔸 لە ٢٣/ ٨، کاتژمێر ٠٤:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان سیستەمێکی کامێرای چاودێرییان لە گۆڕەپانی گردی قەسروک کردە ئامانج و لەناویان برد.   ٢. لە ناوچەی خاکورک؛   🔸 ڕۆژی ٢٢/ ٨، کاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل دووجار بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی گردی کوردینە کردە ئامانج.   ٣. لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛   🔸 ڕۆژی ٢٠/ ٨، کاتژمێر ٠٦:١٠ خولەک، یەکەی شەهید ئاچین موش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەڵ ئەنجامدا و لە ئەنجامدا زرێپۆشێکی کیربی زیانی بەرکەوت.   🔸 لە ٢٢/ ٨، کاتژمێر ٠٥:٣٣ و ٠٥:٥٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدییە کردە ئامانج.   🔸 لە ٢٣/ ٨،  کاتژمێر ٠٦:٢٥ خولەک،  هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدییە کردە ئامانج.   🔸 لە ٢٥/ ٨، کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدییە کردە ئامانج.   🔸 ڕۆژی ٢٤/ ٨، کاتژمێر ٠٢:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەڵ کردە ئامانج.   🔸   ڕۆژی ٢٦/ ٨/ ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢:٤٧ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، لە یەکەی شەهید ئاچین موش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدییە لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب ئەنجامدا. ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی لەناوبردنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تۆیۆتا و برینداربوونی سەربازێکی داگیرکەر.   ٤. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو؛   🔸 لە ٢٣/ ٨، تونێلەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم دووجار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.   ٥. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا   🔸 لە ماوەی نێوان ٢٢-٢٦/ ٨، ٦جار هێرش کرایە سەر گۆڕەپانەکانی تەلکون، بیباد، شاکڤێتیان، لە ناوچەی کاری، هەروەها مەیدانەکانی خنێریای گۆر، بەربزنە، شەهید بێریتان، شەهید شەریف، سێنین، لە ناوچەی خاکورک ١٦ جار بۆردوومانکران، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە بیشیلیش لە دەڤەری مەتینا جارێک بۆردوومانکرا، کە بە گشتی ٢٤ هێرشی فڕۆکەوانی دەکات.   🔸 ڕۆژانی ٢٣ و ٢٥/ ٨ ، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سری مەتینا لە ناوچەی مەتینا و گۆڕەپانی شەهید بێریتان لە ناوچەی خاکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومانکران.   ٢٦/ ٨/ ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل      

ڕێکارەکانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوەی گرێبەستی هەمیشەیی دەستیپێکرد و دوای ئەوەی پرۆسەی وردبینی تەواو دەکرێت،  لیستەکە بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێندرێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی ئابی 1014، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە پەروەردەییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی کردووە، داوای کردووە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا وردبینی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تەواو بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر داهاتی ناوخۆ، دابمەزرێندرێن.  ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی پرۆسەی وردبینی تەواو دەکرێت،  لیستەکە بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێندرێتەوە، رۆژی پێنجشەممە 05-09-2024، کۆتا وادەی گەڕاندنەوەی لیستەکانە. جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ یەکشەممە، حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان نزیكەی 38 هەزار كەس دەبێت، بكرێنە گرێبەست.

هاوڵاتی وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، دوای وردبینی ناوی کاندیدەکان لەلایەن دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆ، ناوەکان بۆ کۆمیسیۆن گەڕێنراونەتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ تێبینییەکان دەکرێتەوە. لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان، زیاتر لە مانگێکە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کاندیدانی بۆ لایەنە پەیوەندارەکان ناردووە بۆ وردبینی و پێداچوونەوە و ئێستا ئەو پرۆسەیەک کۆتایی هاتووە و ناوەکان گەڕێنراونەتەوە کۆمسیۆن. لەو بارەیەوە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند:ناوی کاندیدەکان نێردارەوەتەوە کۆمسیۆن و ئێستا پێداچوونەوە بەو ناوی ئەو کاندیدانە دەکات کە تێبینیان لەسەرە. بڕیارە لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت 13 حیزب و دوو هاوپەیمانی و 124 کاندیدی سەربەخۆ ڕکابەری بەدەستهێنانی 100 کورسی دەکەن.

هاوڵاتی لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی ڕووبەڕوونەوە و لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و تیمێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر ڕوویدا بەهۆیەوە ئاسایشێک بریندار بووە. ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەندراوێکدا ڕایانگەیاند، "لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٨/٢٦، کاتژمێر(٩)ی بەیانی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانیان دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر بەبرینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە(١٤)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ". دەشڵێت، لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەکەدا، کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداردەبێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە.

هاوڵاتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "بەداخەوە کەناڵی ڕووداو بە بێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کارمەندەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربونیان تا هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە". دەشڵێت، "داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە بگوازنەوە". دەقی ڕاگەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ بە ئاراستەی چەند بیرە نەوتێک لە قەزای کفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جووڵەیان کرد کە خاڵێکی هێزەکانی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە شوێنەکەیە کە ئەرکی پاراستنی کێڵگەو بیرەنەوتییەکانی ئەو دەڤەرەیان لەئەستۆ دایە. بەداخەوە کەناڵی ڕووداو بە بێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کارمەندەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربونیان تا هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە. داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە بگوازنەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان 25/8/2024