وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رەتدەکاتەوە و دەڵێت، راپۆرتی هەژاریی فرەڕەهەند - MPI) بەبێ ئاگاداری و بەشداریی ئەوان ئامادە و بڵاوکراوەتەوە، لەکاتێکدا دەبوو هەر لە سەرەتاوە بە هاوبەشی کاری لەسەر بکرایە. رۆژی چوارشەممە، 30-07-2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا لە بەغدا، راپۆرتی (هەژاریی فرەڕەهەند)ی راگەیاند کە بە هاوکاریی رێکخراوی UNDP ئامادە کراوە. وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم راپۆرتە بێ ئاگاداریی ئەوان و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە، دەبووایە لە سەرەتاوە بە هاوبەشی کار لەسەر ئەم راپۆرتە و وردەکارییەکانی بکرایە، تاوەکو راوبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تێیدا جێگیر بکرێت. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "پێویستبوو دوا رەشنووس بە دەستمان بگات تاوەکو پێشوەخت ئەنجامەکانی پەسند بکەین و ئامادە بین لە رێوڕەسمی راگەیاندنی و دواتر سوود لە ئەنجامەکانی وەربگرین." بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، رێژەکانی ئاماژەپێکراو لە راپۆرتەکەدا پشتی بەستووە بە داتاکانی دوا رووپێوی (ئابووری و کۆمەڵایەتیی خێزان) بۆ ساڵانی (2023-2024) و لە رۆژی 26-2-2025 ئەنجامەکانی راگەیێندراوە. عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق میوانی بووڵتەنی نیڤڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، لە بەشێکی قسەکانی دا باسی رێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، هەولێر کەمترین رێژەی هەژاری تێدایە لەسەر ئاستی عێراق. هینداوی گوتی، "هەولێر کەمترین رێژەى هەژاریی فرە رەهەندى تۆمارکردووە بە 6.8%، ئەم رێژەیە لە دهۆک و سلێمانى کەمێک بەرزدەبێتەوە، بەوپێیەى دهۆک پێشتر لە ساڵى 2014 چەند شەپۆلێکى ئاوارەبوونى زۆرى لەخۆگرت، ئەمەش کاریگەرى لەسەر ئاستى خزمەتگوزاری و بژێوى لە پارێزگاکە هەبووە". راگەیەنراوێک لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمەوە ئەم بەیانیە وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە شاری بەغداد ئەنجامدا، تیایدا ڕاپۆرت (هەژاری فرە ڕەهەند MPI) ڕاگەیاند کە بەهاوکاری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئامادە کرابوو، لێرەوە ڕایدەگەیەنین: ئەم ڕاپۆرتە بێ ئاگاداری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و دەستەی ئاماری هەرێم ڕێکخراوە کە دەبوایە لە سەرەتاوە بە هاوبەشی کار لەسەر ئەم ڕاپۆرتەو وردە کارییەکانی بکرایە تاکو ڕاوبۆچوونی حکومەتی هەرێم تیایدا جێگیر بکرابا، هەروەها پێویست بوو کە دوا ڕەشنوس بە دەستمان بگات تاکو پێشوەخت ئەنجامەکانی پەسەند بکەین و ئامادە بین لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی و دواتر سود لە ئەنجامەکانی وەر بگرین. جێگەی ئاماژەپێکردنە رێژەکانی ئاماژەپێکراو لە راپۆرتەکەدا پشتیبەستووە بە داتاکانی دوا ڕووپێوی (ئابوری و کۆمەڵایەتی خێزان) (٢٠٢٣-٢٠٢٤)و لە ( ۲٦ـ۲ـ۲۰۲٥ ) ئەنجامەکانی راگەیندراو بەمەنهەجیەتی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی کاری لەسەر کراوە کە لە ساڵانی پێشتر پێکەوە لەگەڵ دەستەی ئاماری عیراق راهێنان کرابوو بۆ بەکارهێنانی نیشاندەرەکانی تاکو نەک تەنها هەژاری ماددی بنەمای پلان و ستراتیجەکان بێت (بەپێی ئەنجامەکانی رووپێوی ئاماژەپێکراو لە عیراق ١٩.٣% و لە هەرێم ٨.٦%) بەڵکو ڕێبەری هەژاری فرەڕەهەند دروست بکرێ بۆ پەنجە دانان لەسەر جۆرەکانی تری هەژاری لە کۆمەڵگا.
سهرۆكى ههرێمى كوردستان ڕایگەیاند، هێرشه درۆنييهكان بۆ سهر ژێرخانی وزەی ههرێمى كوردستان، زيان بە ئابووريى عێراق دەگەیەنێت، هەروەها ڕاوێژكارى باڵاى بهريتانياش دەڵێت: وەڵاتەکەی ئامادەی هەموو هاوكارىی و پشتيوانييهكە بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و ههرێمى كوردستان. لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشهممه، 30ـی تەممووزی 2025، نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له جێگرى ئهدميراڵ ئێدوارد ئالگرين، ڕاوێژكارى باڵاى بهريتانيا بۆ ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى ياوهرى كرد كه له ژمارهيهك ڕاوێژكار و كونسوڵى گشتيى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان پێكهاتبوو. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دۆخى ئهمنيى عێراق و ههرێمى كوردستان و ناوچهكه و پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا تاوتوێ كران، ههروهها تيشك خرايه سهر مهترسييه ئهمنييهكان و ههڕهشهكانى داعش لهسهر ئارامى و سهقامگيريى ناوچهكه. نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردهوه كه داعش هێشتا مهترسيیهكى ڕاستهقينهيه و ههڕهشه له ئارامى و سهقامگيريى عێراق و سووريا دهكات، دهربارهى هێرشه درۆنييهكانيش بۆ سهر ههرێمى كوردستان، هەروەها به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزهى له ههرێمى كوردستان، به ههڕهشه و زيان بۆ تهواوى ئابووريى عێراق له قهڵهم دا و داكۆكى لهوه كردهوه كه پێویسته ڕێگرى لهو هێرشانه بكرێت. ڕوونیشکراوەتەوە، ئالگرين وێڕاى نيشاندانى پابهندیى بهريتانيا به برهودان به پهيوهندييهكان و هاريكاريى هاوبهش لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، دووپاتى كردهوه كه وڵاتهكهى به بايهخ و گرنگييهكى زۆرهوه له ئارامى و سهقامگيريى ناوچهكه دهڕوانێت، ههروهها ههموو هاوكارى و پشتيوانييهكى بهريتانياى بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و ههرێمى كوردستان و ناوچهكه نيشان دا. لە دیدارەکەدا، تاوتوێی سيستەمى فيدراڵى له عێراق، پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و مافهكانى كورد و پێكهاتهكان لهو وڵاته، لهگهڵ دوايين پێشهاتهكانى پرۆسهى ئاشتى له توركيا کرا.
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە ڕایگەیاند، پێویستە بە تێکۆشانی هاوبەش بەها هاوبەشەکانمان، دارستانەکانمان و ئاو و خاکەکەمان بپارێزین. هاوکات ئەوەش دەخاتەڕوو بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەمساڵدا لە تورکیا و کورستان زیاتر لە سێ هەزار ئاگرکەوتنەوەی دارستان ڕوویداوە و تەنها لە مانگی حوزەیران و تەمووزدا لانیکەم ٦٥٠ سووتانی دارستانەکان کەوتووەتەوە. کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، پەیوەست بە سووتاندنی دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان و تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. دەقی بەیاننامەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە: “کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە بە تێکۆشانی هاوبەش دەبێت! لە تورکیا و کوردستان هەر ڕۆژە و سووتانی دارستانێک و قڕکارییەکی نوێی ژینگەیی ڕوودەدات و لە ئەنجامدا باجێک دەدەین کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانین قەرەبووی بکەینەوە. دوای ئەوەی لە ئەسکیشەهیر ١٠ کرێکار لە ئاگری دارستانەکەدا گیانیان لە دەستدا، بەداخەوە لە بورسایش قوربانی لێکەوتەوە. هەروەها پێش چەند ڕۆژێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سووتانی دارستانەکاندا لە گیان لەدەستدانی لێکەوتەوە. ئەم لە دەستدانە مەزنانەی کە لە تورکیا و کوردستاندا کەوتەوە زۆر غەمگین و دڵگرانی کردین. پێش هەموو شتێک بە ڕێزدارییەوە یادی ئەم ڕۆڵانەی گەل دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ژینگەدا گیانی خۆیان کردە قەڵغانێک و گیانی خۆیان بەخشی. سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەکانیان دەکەین لە تورکیا و کوردستان. هەروەها بۆ پاراستنی دارستانی بەهای هاوبەشی مرۆڤایەتی، بە فیداکارییەکی مەزن لە ڕیزی پێشی پێشەوەدا پێزانینی خۆمان لە ڕۆشتنی هاوڕێکانمان دەردەبڕین. ئەم ڕۆڵانەی گەل کە لە سووتانی دارستانەکاندا گیانیان لە دەستدا نیشاندەری بەپێزترین نموونەی وڵاتپارێزی و تێکۆشانی ئیکۆلۆژییە. ڕایدەگەیەنین لە هەموو بارودۆخێکدا بە مەزنکردنی تێکۆشانی ئیکۆلۆژی ئەو سرووشتە بپارێزین کە لە پێناویدا گیانمان بەخشیووە. بێگومان ئەم دۆخە سەختەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا ئەوە دەردەخات کە ناتوانین وەک دەسەڵاتداران بانگەشەی ئەوە بکەین کە ئەمە بگەڕێنینەوە بۆ گەرمبوونی هەوا یان نەبوونی هۆشیاری. وەک زیانەکانی ئێستا، ئەو زیانانەی لە ساڵی ڕابردوودا لە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئامەد و ماردیندا تووشی بوون، بە ڕوونی بەرپرسیارێتی دەوڵەت نیشان دەدەن. بۆیە وەک گەلەکەمان لە دوای ئەم ڕووداوانە لە ناڕەزایی خۆیدا دەریخست، کەسی سەرەکی بەرپرسیار لەم دەرئەنجامە سەختانە، حکومەتی ئاکەپەیە. هەرچەندە خەباتکار گیانی خۆیان بەخت کرد و چوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام کەرەستەی پێویستیان پێنەدرا بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، هەلومەرجی کارکردنی سەلامەتیش ئامادە نەکرابوو. بەرپرسانی حکومەت خۆیان لە لێدوانەکانیاندا دانیان بەوەدا ناوە کە هیچیان لەبارەی ئاگرەکەوە نەکردووە و تەنها سەیری ئاگرەکەیان کردووە. هەموو ئەمانە بەرپرسیارێتی حکومەت لەم زیانانەدا ئاشکرا دەکات. بۆ شەڕ پارە هەیە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەمساڵدا لە تورکیا و کورستان زیاتر لە سێ هەزار ئاگرکەوتنەوەی دارستان ڕوویداوە و تەنها لە مانگی حوزەیران و تەمووزدا لانیکەم ٦٥٠ سووتانی دارستانەکان کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا بە دەیان هەزار هێکتار لە دارستان لە ناوچوون. وێڕای ئەوەی دەزانرێت ساڵ بە ساڵ گەرمی هەوا زیاتر دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان، بەڵام حکومەتی ئاکەپە هیچ ڕێوشوێنێکی بەرانبەر ئەم مەترسییە نەگرتووەتەبەر. هاوشێوەیی کارەستی بوومەلەرزە، لافاو و کارەساتەکانی دیکە، سووتاندنی دارستانەکانیش بێخەم جێهڵدراوە، دەوڵەت ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات و ئەم هەڵوێستە خەمساردییە بووە هۆکاری کەوتنەوەی کارەسات و لە دەستدانی نوێ. دەوڵەت کە ساڵانێکە بە پاساوی ئاسایشی جەنگەوە ملیۆنان دۆلاری خەرجکردووە و خۆیی هەڵدەنێت بەوەی یەکێکە لە سوپا هەڵبژاردێراوەکانی ناتۆ، بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان پارەی نییە، بێ چارە ماوەتەوە. دەسەڵاتداری ئاکەپە کە بۆ کڕینی فڕۆکەی نوێی جەنگی ئامادەکاری دەکات و خەرجی سەربازی زیاتر دەکات، لە بەرانبەر سووتانی دارستانەکان هیچ هەنگاوێکی نەناوە. حکومەتی ئاکەپە، نەک هەر بێباکە لە سووتانی دارستانەکان، بەڵکوو بە سیاسەتەکانی دژ بە گەل و سروشت، ساڵانێکە هێرشی گەورە ئەنجام دەدات و ڕیکۆردی نوێ لە سیاسەتەکانی قڕکردنی ئیکۆلۆژیدا دەشکێنێت. لەوەتەی هاتۆتە سەر دەسەڵات، چاوپۆشی لە ئاو و دارستان و زەوی و زاری گەل دەکات بە یاسای دژ بە گەل و سروشت و بە سیاسەتی بەرفراوانی کرێخۆری ئەمانە دەسەپێنێت. سەرەڕای دووبارەبوونەوەی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان، دارستانەکانی شارەکانی تورکیا پێشکەش بە کۆمپانیاکان دەکرێن. بەهەمان شێوە لە کوردستان، لە شرناخ، ساڵانێکە تاڵانکردنی دارستانەکان لەلایەن سەرباز و جەردەوانی گوندەکانەوە بەبێ پچڕان بەردەوامە و ئەمەش لە سەرتاسەری بۆتاندا بڵاودەبێتەوە. بە تایبەتی لەگەڵ یاسا نوێیەکانی سەردەمی دەسەڵاتداری حکومەتی ئاکەپەدا، گۆرەپانی دارستانەکان پێشکەش بە کۆمپانیاکانی کانگا و وزە دەکرێت. لە لایەکی ترەوە ناوچە دارستانە سووتاوەکان لە دۆخی دارستانەکان لادەبرێن و ڕێگە بە دروستکردنی بینای نوێ دەدرێت. هەموو ئەمانە پرسیار و نیگەرانییەکان لەسەر ئەم ئاگرکەوتنەوانە زیاتر دەکەن. وێڕای فیداکاری پێویستە ڕێکخستنبوونیش پێشکەوێت هەروەها ئەم ئاگرانەی کۆتاییە پێمان دەڵێت بەهیچ جۆرێک ناتوانین گیان و دارستانەکانمان بسپێرینە ئەم دەوڵەتە کە قڕکردنی ئیکۆلۆژی سەختتر دەکات و بۆ کرێخۆری، ڕووبار، خاک و دارستانەکانی گەل پێشکەشی کۆمپانیاکان دەکات. تا ئێستا ئەو ئاگرانە زیاتر بە فیداکاری و خەباتی ئەو خەڵکە کوژاوەتەوە کە لە پێناویدا گیانیان بەخشیوە نەک لە ڕێگەی خودی دەوڵەتەوە. دۆخی ئێستا ئەوە نیشان دەدات کە چاوەڕوانییەکان لە دەوڵەت، دەتوانن دەرئەنجامەکانی ئەگەری کارەسات خراپتری لێ بکەوێتەوە. بۆیە زۆر گرنگە، وەک هەموو ئەو کارەساتانەی کە ئەگەری ڕوودانی هەیە، ئەم قوربانیدان و پشتیوانییەی کە گەل لە بەرانبەر ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکاندا نیشانی دەدەن، ببێتە ڕێکخستن و بەدامەزراوەییکردنی هەمیشەیی و درێژخایەن. ئەوەی سروشت و ژیان ڕزگار دەکات، ئەو دەوڵەتە نییە کە چاوی لە بەهاکانمان بڕیووە، بەڵکوو تێکۆشانی هاوبەشمانە. بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، دەبێت ئەم سیاسەتانەی کرێ و بێباکی دەوڵەت ئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. ئەم بەها هاوبەشانە کە لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ گەیشتوونەتە دەستمان، تەنیا لە ڕێگەی هاوکاری و ڕێکخستنی فراوان و بەدامەزراوەییکردنەوە دەتوانرێت بپارێزرێن. ئەو گەلانەی ئەم فیداکارییەیان نیشان داوە بە دڵنیاییەوە دەتوانن بە بەهێزترین شێوە ئەو خەباتە ئیکۆلۆژییەی کە بناغەی داهاتوومان پێکدەهێنن ئەنجام بدەن و وەڵام بۆ هەموو کێشەکان بدەنەوە. تێکۆشانی هاوبەش مسۆگەری ئایندەیە بێگومان ئەو زیان و لەدەستدانانەی تاوەکوو ئێستا لە سووتانی دارستانەکان و تێکۆشانی ئیکۆلۆژییدا داومانە، وێڕای بەرپرسیارێتیمان پێمان دەڵێت پێویستە چی هەنگاوێک بگرینەبەر. گرنگی پشتیوانی هاوبەش کە پێویستە لە هەموو لایەکی تورکیا و کوردستاندا بەهێزی بکەین، ئەو تێکۆشان، ڕێکخستنبوون و چالاکییە جۆربەجۆرانە نیشان دەدات کە دەبێت ئەنجامی بدەین. دەبێت پارێزگاری لە بەهای هاوبەش، دارستان و ئاو و خاکەکەمان بکەین. وەک پارێزەرانی ژینگە، ئیکۆلۆژیست، ڕۆشنبیر، گەنج، ژن، بە کورتییەکەی وەک هەموو گەلان کە لەسەر ئەم خاکە دەژین، لە بەرانبەر ئەم کۆمەڵکوژی و قڕکردنانەی کە ڕوودەدەن، دەبێت پەرە بە تێکۆشانمان بدەین و بەبێ ئەوەی ئەم میراتییە کەم و لەناوبەرین بگەینینە ئایندە و نەوێ نوێ، تێکۆشانی هاوبەش لە بەرانبەر مەترسییەکان مەزنترین مسۆگەرییە.”
بەمەبەستى دابینکردنى ١٢٠ ملیارى داهاتى ناوخۆ، حکومەتى هەرێم لەڕێگەى وەزارەتى داراییەوە دەستیکردوە بەکەمکردنەوەو لێببڕینى خەرجى و نەسریەى سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانى. سەرچاوەیەکى ئاگادار لەیەکێک لەوەزارەکانى حکومەتى هەرێم، بەهاوڵاتى ڕاگەیاند: ماوەى دوو ڕۆژە نوسراوێکى وەزارەتى دارایی گەیشتوەتە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەو دەستەکان بەمەبەستى لێبڕینى ٢٠%ى خەرجى و نەسریەى هەمووى، ئەمەش لەپێناو دابینکردنى ١٢٠ ملیار داهاتى ناوخۆیە بۆ ئەوەى بنێردرێت بۆ بەغدا. بەوتەى ئەو سەرچاوەیە داواشکراوە بەزوویی هەموو فەرمانگەکان خەرجى و پێداویستیەکانیان لەگەڵ ئەم نوسراوەى وەزارەت بگونجێنن و لەمەودوا، مانگانە ٢٠ى نەسریەکانیان کەمدەکرێتەوە، ئەوە پارەی مانگانەش پێیان دەدرێت بەچەند گوژمەیەک دەبێت و ناتوانن بەیەکجار هەموو نەسریەو خەرجیەکانیان بدرێتێ. بەگوێرەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لەبەرامبەری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش دەبێت 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات، لیستی مووچەی مانگی شەش لە بەغدایە وردبینی. ماوەى چەند ڕۆژێکە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی جێبەجێکردنی پابەندییەکانی داهاتی نانەوتی مانگی شەش ئامادە دەکات، بۆ ئەوەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت. لەلایەکى دیکەوە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت و هەناردەکردنەوەی نەوت دەکات. بەگوێرەی کارنامەکە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران سێ تەوەرە تاوتوێدەکات، لە تەوەرەی یەکەمدا بەدواداچوون بۆ دواهەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگەکانی شەش و حەوت و کاری لیژنە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق و کوردستان دەکات. لە تەوەرەی دوومیشدا، تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت لەڕیى کۆمیانیاى سۆمۆوە بەگوێرەى رێککەوتنی هاوبەشی هەولێر و بەغداد، هەروەها کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت راپۆرتی وەزارەتەکەی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و هەنگاوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی دەخاتەڕوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەدوو سەرچاوەى ئاگادارەوە دەستکەوتوون، کارەکانی ئەو چوار لیژنە هاوبەشەی کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لەسەر دۆسیەکانی (نەوت، داهاتی ناوخۆ، بودجە، و پرۆژەی هەژماری من) پێکهێنرابوون، ڕووبەڕووی سستی و وەستان بوونەتەوە. بەوتەى سەرچاوەکان یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکان، پەیوەستە بە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی. بڕیاربوو لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق، سەردانی کوردستان بکەن بۆ هەڵسەنگاندنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم ئامانجی لیژنەکە دیاریکردنی داهاتەکان و جیاکردنەوەی داهاتە سیادی و ناسیادییەکان بوو، تا بزانرێت کام بەشەی پێویستە لەگەڵ بەغدا بەپێی ڕێژەی ٥٠٪ دابەش بکرێت. دوای تێپەڕبوونی نزیکەى دوو هەفتە بەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، جارێکی دیکە ئاڵۆزی و سستیی لە جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەدا سەریهەڵداوەتەوە. سەرچاوەکان ئەوەیان خستوتەڕوو تا ئێستا شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەولێری نەکردووە، لە کاتێکدا ماوەی دیاریکراو بۆ کارەکانی لیژنەکە خەریکە کۆتایی دێت. بەپێی زانیارییەکان، ئەندامانی عێراقی لە لیژنەکەدا بەبێ سەردانکردنی هەرێم، ڕاپۆرتێکیان ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە و تێیدا گلەییان لە "هاوکارینەکردنی" شاندی هەرێمی کوردستان کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراوەتەوە لەو ڕاپۆرتە و بڕیارە وەڵامی فەرمی بداتەوە و هەموو زانیارییەکی پێویست لەبارەی داهاتی ناوخۆوە بخاتەڕوو. بەپێی یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبوو حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە بڕی 120 ملیار دینار وەک بەشێک لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات. هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج پابەندی ئەم خاڵە بوو، بەڵام بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕە پارەیە داهاتی یەک مانگ نەبووە، بەڵکو هی چەند مانگێک بووە. هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بۆ مانگی شەشیش توانای ناردنی 120 ملیار دیناریان هەیە، بەڵام بۆ مانگەکانی داهاتوو داهاتی ناوخۆ بەشی ئەوە ناکات و لە باشترین حاڵەتدا دەتوانن مانگانە 60 ملیار دینار ڕادەستی بەغدا بکەن. سەرەڕای ئەم کێشانە، لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و وردبینی بۆ کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە. بەڵام ناکۆکییەکانی سەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، بەتایبەت لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ، بووەتە هۆی دواکەوتنی ناردنی پارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە. هاوکات، لیژنەی تایبەت بە دۆسیەی نەوت هێشتا ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی تەواو نەکردووە و وادەی کارەکانی لەم یەکشەممەیەدا کۆتایی دێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیکرد لە نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتى و سهرۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق و رایگەیاند، "گرنگە" ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکرێت. رۆژی سێشەممە، 29ـی تەممووزی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد ئەلحەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتى و سهرۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق کۆبووەتەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سهرۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى بهرزنرخاندنى ئامادهيى و رۆڵى UN له عێراق، جهختى له پێويستى و گرنگيى چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا به گفتوگۆ و مسۆگهركردنى ناردنى مووچه و شايسته دارايييهكانى ههرێمى كوردستان بهپێى ڕێككهوتنهكان كردهوه." دەقى ڕاگەیەندراوەکە.. پێشنیوهڕۆى ئهمڕۆ سێشهممه 2025/7/29 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لهگهڵ بهڕێز محهمهد ئهلحهسسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتى و سهرۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق، كۆبووهوه. له كۆبوونهوهکەدا دۆخى سياسيى عێراق و ههرێمى كوردستان، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چارهسهركردنى كێشهكان و هێرشه درۆنييهكانى سهر ههرێمى كوردستان تاوتوێ كران، ههروهها دهربارهى ڕۆڵ و كارنامهى تيمى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ ئهو ماوهيهى كه له عێراق ماويهتى، بيروڕايان گۆڕييهوه. سهرۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى بهرزنرخاندنى ئامادهيى و ڕۆڵى UN له عێراق، جهختى له پێويستى و گرنگيى چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا به گفتوگۆ و مسۆگهركردنى ناردنى مووچه و شايسته دارايييهكانى ههرێمى كوردستان بهپێى ڕێككهوتنهكان كردهوه، ههروهها ڕێگريكردنى له هێرشه درۆنييهكان بۆ سهر ههرێمى كوردستان، به پێويستييهك بۆ ئارامى و سهقامگيريى وڵات له قهڵهم دا. لاى خۆيهوه، بهڕێز ئهلحهسسان وێڕاى دهربڕينى نيگهرانى له هێرشه درۆنييهكان و پێويستيى ڕێگهلێگرتنيان، ههموو پشتيوانييهكى نهتهوه يهكگرتووهكانى بۆ چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا و ناردنى شايسته داراييیهكانى ههرێمى كوردستان و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات، دووپات كردهوه. دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوەكه بوو.
ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كەناڵی "الحدث" باسى لەسەر چەند پرسێکى جیاوازکردوە، لێرەدا بەشێک لەپەیامەکانى دەخەینە ڕوو. ئەو دەڵێت ئاگادار کراینەوە کۆبوونەوەی پاریس لەسەر داوای دیمەشق بەهۆی ڕووداوەکانی سویدە دواخراوە، وەکخۆشى بەشداری کۆبونەوەی پاریس دەکات، وتیشى: دیمەشق ئامادەیی خۆی پێی راگەیاندوین بۆ رازیبوون بە داخوازیی کورد، لەبارەی زمان و مافە کولتوورییەكان. لەسەر ڕێککەوتنامەى ١٠ى ئازارى دیمەشق ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار بە هۆکاری پەیوەست بە ئێمە و دیمەشق بە هێواشی بەرەوپێش دەچێت، وتیشى: ئێمە پابەندین بە ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار، بەڵام جێبەجێکردنی پێویستی بە کاتی هەیە. عەبدى باس لەوەدەکات ڕۆژانە لەڕێگەى کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی سوریا گفتوگۆیان هەیە، وتى: خەریکە خولی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق ئەنجام دەدەین. ئاماژەى بۆ ئەوەکرد یەکخستنی (١٠٠) هەزار چەکدار لە وەزارەتی بەرگری سوریا پرۆسەیەكی گەورەیە، بەڵام لەگەڵ حکومەت هاوڕاین لەسەر یەکڕیزی سوریا بە یەک سوپا و یەک ئاڵا، هەندێک دامەزراوەی سیادی دەبێت بە ناوەندگەرایی بمێننەوە. جەختى کردەوە ئەوان داواى ئەوەیانکردوە زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی زمانی فەرمی بێت لە ناوچە کوردنشینەکان، دەشلێت: بە فەرمی داوامان لە دیمەشق كردووە بۆ گەڕانەوەی دامودەزگاکانی حکومەت، بۆ شارەكانی رەقەو حەسەکەو دێرەزور. بەشێک دەبین لە وەزارەتی بەرگری سوریا. سەبارەت بەڕۆڵى وتاڵان فەرماندەى هەسەدە دەلێت: سعودیە دەتوانێت رۆڵێکی ئەرێنی ببینێت ئەگەر وەک ناوبژیوانێک لە دانوستانەکانمان لەگەڵ دیمەشقدا، هەوڵ دەدەین ئاگربەست لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بگۆڕین بۆ ئاشتییەکی گشتگیر. هەر لەوچاوپێکەوتنەید، مەزڵوم عەبدى دەلێت: تاکە بژاردەی ئێمە لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆیە، دیدارەکەم لەگەڵ سەرۆک شەرع ئەرێنی بوو، دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆ توانیمان بگەینە رێککەوتن. پێشى وایە رووداوەکانی سوەیدا هانیان دەدات بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن، وتى: هەموومان لەسەر یەکگرتوویی سوریا هاوڕاین و نا ناوەندێتی بە مانای دابەشکردنی وڵات نییە.
روانگەی ئابوری "ئیکۆ عێراق" ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ (120) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی كردنە ئامانجی کێڵگە نەوتییەکانی لە ماوەی رابردوودا بۆ (81) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزی. روانگەکە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە ژێرخانی نەوتیان کردە ئامانج، بەرهەمی هەرێم بۆ (81) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزی، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بوژانەوەی بەخۆیەوە بینیوەو، بەرهەمهێنان بۆ نزیکەی (120) هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو، تێکڕای بەرهەمهێنان بگاتە (٢٨٠) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەم ئاستە نزیکە لە ئاستی بەرهەمهێنانى پێش هێرشەکان. ئیکۆ عێراق راشیگەیاندووە: تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان وەزارەتی نەوت و هەرێم نەکراوە، سەبارەت بە کاتی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە.
زیاتر لە مانگێکە لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نێردراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تائێستا وردبینی لیستەکەی تەواو نەکردووە. وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی تەممووزە. وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی جێبەجێکردنی پابەندییەکانی داهاتی نانەوتی مانگی شەش ئامادە دەکات، بۆ ئەوەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان وتى: هەموو ئامادەکارییەک کراوە، هەرکاتێک فرمانمان بۆ بێت، 120 ملیار دینار دەخەینە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق. بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی تەواو نەکردووە. ئەو لیستە لە 25ی حوزەیرانەوە لە رێگەی تیمێکی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە. سەرچاوەکە ئەوەشى خستەڕوو: تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئاگاداری نەکردووینەتەوە کە وردبینی لەو لیستە تەواو بووە و تێبینیی خۆیانی پێ نەگەیاندووین. وەزارەتی دارایی عێراق 24ی تەممووز مووچەی مانگی ئایاری هەرێمی کوردستانی نارد، بەڵام تائێستا وادەی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران دیار نییە، لەکاتێکدا بەرەو کۆتایی مانگی تەممووز دەچین.
سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوەی تیرۆریستین. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی "ئەسۆشێتد پرێس"، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران وتى: حکومەتی فیدراڵی عێراق لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم و هێزەکانی هاوپەیمانان کاردەکات، بۆ دەستنیشانکردن و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەكان. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زنجیرەیەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دامەزراوە نەوتییەکانى لە هەرێمى کوردستان کردە ئامانج، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گرووپەکانی حەشدى شەعبیان بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار کرد. دەسەڵاتدارانی بەغداش ناکۆکییان لەسەر ئەمە بوو، بەڵام تاوانباریان دەستنیشان نەکردوە. یەکێک لە کێشە هەرە ئاڵۆزەکان بۆ ئەلسودانی، چۆنیەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ هێزەکانی حەشدى شەعبى، کە هاوپەیمانییەکی زۆرینەی شیعە و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنراون. ئەم هاوپەیمانییە لە ساڵی ٢٠١٦ بە فەرمی خرایە ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراقەوە، هەرچەندە لە پراکتیکدا هێشتا بە ئۆتۆنۆمییەکی بەرچاوەوە کاردەکات. ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی ئەو یاسایانە دەکات کە پەیوەندی نێوان سوپای عێراق و ئەو گروپانە ڕێکدەخات، ئەمەش ناڕەزایەتییەکانی واشنتۆنی بەدوای خۆیدا هێناوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەم یاسایە "کاریگەری ئێران و گروپە تیرۆریستییە چەکدارەکان کە سەروەری عێراق تێکدەدەن بەدامەزراوەیی دەکات". سودانی بەرگری لە یاسا پێشنیار کراوەکە کرد و وتی کە ئەمە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە کۆنترۆڵ دەکرێت. وتیشی:”دەزگا ئەمنییەکان دەبێت بەپێی یاساکان کاربکەن و ملکەچی ئەو یاسایانە بن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت”.
عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی، لە پاش ئەنجامدانی دیداری ئەمڕۆی ئیمراڵی، ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان جەختی لەوە کردەوە کە “بەشداری هەموو توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە پڕۆسەکەدا پێویستییەکی ژیانیی و گرنگە بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی تەندرووست بەرەوپێش بچێت.” عەبدوڵا ئۆجەلان کە لە بەندیخانەی پیتی Fـی ئیمراڵی زیندانییە، لە چوارچێوەی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ خانەوادەکەی، ئەمڕۆ چاوی بە بریکارەکەی مەزڵوم دینچ و برازاکەی عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی، دیداری ئەنجامدا. هاوکات هەریەک لە زیندانییانی تری ئیمراڵی (حامیلی یەڵدرم، عومەر خەیری کونار، ئەرگین ئاتابەی، زەکی بایهان) لەگەڵ خانەوادەکانیان دیداریان ئەنجام دا. لە پاش ئەنجامدانی دیدارەکەی ئەمڕۆ، عومەر ئۆجالان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی (X) پۆستێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ ئێمە وەک بنەماڵەکەی لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ ڕێزدار عەبدوڵا ئۆجالان دیدارمان ئەنجام دا، بەڕێز ئۆجالان جەختی لە هیوا و ئیرادەی خۆی بۆ ئاشتیی و چارەسەری دیموکراسییانە کردەوە و ڕایگەیاند کە “بەشداریکردنی هەموو توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە پڕۆسەکەدا پێویستییەکی ژیانیی و گرنگە بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی تەندرووست پێشبکەوێت.”
سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە تازەكردنەوەی حوكمی شەش مانگ زیندانی دژ بە رۆژنامەنووس ئومێد پەرۆشكی لە لایەن داگای كەتنی دهۆك، داوای پێشووتری دوبارە دەكاتەوە كە دەبوو بە پێی مادەكانی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ كەیسەكەیدا بكرێت. ئومێد بەرۆشكی لە 23ی كانونی دووهەم 2024 لە ڕێگەی فەیسبووكەكەی خۆیەوە پۆستێكی بڵاوكردۆتەوە لەسەر یەكێك لە زیندانیانی بادینان بە ناوی مەلا نەزیر، لە پۆستەكەی ئومێد دا هاتووە،" مەلا نەزیر لەلایەن هێزێكی زیندانی زركاوە ڕفێندراوە، بەڵام ئەو لەو زیندانەدا نەماوە و چارەنووسی نادیارە." لەسەر ئەو پۆستە بەرپرسانی زیندانەكە ئومێد دەدەنەوە بە دادگا، دوای دوو جار دادگایی كردنی، سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنرا(مع وقف التنفیذ)، واتە حوكمەكە جێبەجێنەكرا. رێڤینگ یاسین بە میترۆی ووت " ئەوە حوكمەی كە راگیرابوو ، ئێستا هەڵگیراوەو بۆی جێبەجێكرا و دادگای كەتنی دهۆك بڕیاری بەزیندانی كردنی بۆ شەش مانگ جێبەجێدەكات". ئومێد بەرۆشكی لە 18/8/2020 بە تۆمەتی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیركراو و 6 سكاڵای جیاوازی لەسەر بوو، بۆ ماوەی سێ ساڵ حوكمدرا، لە 22/2/2022 ئازاد كرا، بەڵام لە دوای ئازاد كردنی جارێك ڕاگیراوە و چەند جاری تریش بە ماوەی كورت دەستگیركراوە، دواتر بە كەفالەتی پارە ئازاد كراوە. سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە تازەكردنەوەی حوكمی شەش مانگ زیندانی دژ بە رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكی لە لایەن داگای كەتنی دهۆك، داوای پێشووتری دوبارە دەكاتەوە كە دەبوو بە پێی مادەكانی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ كەیسەكەیدا بكرێت.
هەریەکە لەوەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەخت لەسەر ئەوەدەکەنەوە کە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان زیان بە ناوبانگ و ئابوری عێراق دەگەیەنێت. ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی تەممووزی 2025، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەیان لەسەر بارودۆخى ئەمنى و هێرشە درۆنیەکان کرد. وەزیرى ناوخۆ وتى: ئەو شاندەی ئەمڕۆ کە هاتبوون بۆ هەرێم شاندێکە لە زۆربەی دامەزراوە ئەمنیی و سەربازی عێراقی پێکهاتوون، بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ لیژنەیەکی دیکەی هەرێم، لەسەر ئەو هێرشە درۆنیانەی کە لە ماوەکانی ڕابردوو ئاراستەی هەرێم دەکران و تێیدا کێڵگە نەوتییەکان بە ئامانج دەگیران. وەزیری ناوخۆ دەشڵێت: بەداخەوە ئەوە چەندەمین جارە ئەو هێرشانە دووبارە دەبنەوە و لەڕابردووشدا چەندان لیژنەی دیکە دروست کراون، بە لیژنەی هاوبەشەوە، لێکۆڵینەوەی تەواو کراوە و گەیشتوونەتە دەرئەنجامی تەواویش، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێکارییەکی پێویست نەگیراوەتەبەر و سنوورێک بۆ ئەو گرووپانە دانەنراوە. ڕێبەر ئەحمەد راشیگەیاند، "دەبێت ئەو گرووپانە سنووریان بۆ دابنرێت و دوور بکەونەوە لە هەڕەشە کردن و تێکدانی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، ئومێدەوارین بە هەبوونی قاسم ئەعرەجی، ئەم لیژنەیە دەرئەنجامەکانی باشبن، هەموو هاوکارییەکیش لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو لیژنەیە دەکرێت، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت، مەسرور بارزانی، کە ڕێنمایی بە دامەزراوەکان داوە هەرچی پیویست بێت بۆ ئاسانکاری ئەم لیژنەیە ئەو بەڵگە و زانیارییانەی هەیە بدرێت بەو لیژنەیە." هەر لەو کۆنگرەیەدا قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق وتی: ئەمڕۆ لە هەولێرین، بۆ گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. کە ئەو هێرشانە زیان بە ناوبانگ و ئابووری عێراق دەگەینێت. گوتیشی: دەبێت ئەو هێرشکارانە بەسزای خۆیان بگەن، ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین، چ لە ناو هەرێمی کوردستان یان دەرەوەی هەرێمی کوردستان بن. شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات. قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا. قەیس محەممەدوای، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی عێراقی یاوەری قاسم ئەعرەجی دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان. بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەرەکیی سەردانی شاندەکە بۆ لێکۆڵینەوەیە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان. پێش گەیشتنی شاندەکە، ئەمڕۆ دوو درۆن لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە. بەگوێرەی دژە تیرۆری کوردستان، "زیانی گیانی نەبووە."
دادگەی فیدراڵیی عێراق دوو سکاڵای لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەتکردەوە و دەڵێت، لە تایبەتمەندیی ئەوان نییە، سکاڵاکار داوای کردبوو مووچە لە کێشە سیاسییەکان دووربخرێنەوە. دادگای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاری لەسەر دوو سكاڵای پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دا و رایگەیاند "لە پسپۆڕی ئێمەدا نییە". هەروەها سكاڵایەكیشی لەسەر پرۆژەی روناكی رەتكردەوە كە لەلایەن نەوەی نوێوە تۆماركراوە. هەردوو پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و پرۆژەی رووناكی لە هەرێمی كوردستان، لە خشتەی دانیشتنەكانی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق بوون. - ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێمی كوردستان سكاڵایان لەسەر سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆماركردووە بەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت و بەدوور بگیرێت لە ململانێ سیاسیەكان، دەركردنی فەرمان سالاری بۆ ئەوەی وەزیری دارایی عێراق ناچار بكرێت بە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا. بەڵام دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سكاڵاكەوە بڕیاریدا و رەتیكردەوە "لە پسپۆڕی ئەواندا بێت". سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، سكاڵای لەسەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆماركردووە و داوای كردووە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە لە 2025/5/14 دەرچووە تایبەت بە پرۆژەی رووناكی (كارەبای 24) كاتژمێری) كە بڕی (265) ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە. بەڵام ئەو سكاڵایەش لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە رەتكرایەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دەڵێت: لیژنە تەکنیکییەکانیان لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا وردبینیکردنی ناوی کاندیدەکان تەواو دەکەن، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێكۆڵینەوەی ئەمنی و یاسایی، لە هەنگاوێكدا پێش پەسەندکردنی کۆتایی لیستی کاندیدەکان. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی رایگەیاند: ژمارەی کاندیدەکان (٧٩٠٠) کەسی تێپەڕاندووە، کە ٤٦ کەسیان بەهۆی تەواونەكردنی ئەو مەرجە یاساییانەی کە لە ڕێسای کاندیدکردن ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٥دا هاتووە، بێبەشکراون، جگە لەوەش ١١ کاندید کە بڕوانامەی خوێندنی ئامادەییان هەبووە بە دەرچووانی زانکۆ گۆڕدراون، هەروەها سێ پیاو بە ژنان گۆڕدراون بۆ زامنكردنی بەدیهێنانی نوێنەرایەتیکردنی رێژەی ژنان کە 25%یە. ئاماژەی بەوەشکرد: كۆمسیۆن پەیوەندی بە وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵاوە دەکات بۆ دروستی بڕوانامەكان، هەروەها دەسەڵاتی ئەمنی و دادوەری، کۆمیسیۆنی دەستپاکی و لێپرسینەوە و کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەو دادپەروەری بۆ دڵنیابون لە تەواوکردنی رێکارەکانی وردبینی پێش پەسەندکردنی کۆتایی. لە بواری تەكنیكیشدا بڕیارە لە (٥)ی ئاب تیروپشکی ریزبەندی کاندیدەکان ئەنجام بدرێت، لە هەمان کاتدا کۆمیسیۆن بەردەوامە لە راهێنانی ستافەکەی لەسەر بەکارهێنانی ئامێری ژماردن و هەڵاوێردنی ئەلیکترۆنی و پشتڕاستکردنەوەی بایۆمەتری، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەیەکی میدیایی هاوبەش کە پێکهاتووە لە وەزارەتەکان و دامەزراوە حکومییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.