هاوڵاتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بەشێوەی سولفە رایگەیاند، ناردنی پارەکە بڕیارێکی یاساییە و لە بودجەی ساڵی 2021 بڕێک بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە، چونکە هێشتا وردبینیکردنی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان تەواو نەبووە و حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو ئەو وردبینییانەن تەواو نەبوون، بەردەوام بێت لە ناردنی ئەو سولفەیە". ئەمڕۆ شەممە، 13ی تشرینی دووهم2021، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بەشێوەی سولفە رایگەیاند، ناردنی پارەکە بڕیارێکی یاساییە و لە بودجەی ساڵی 2021 بڕێک بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە، چونکە هێشتا وردبینیکردنی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان تەواو نەبووە و حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو ئەو وردبینییانەن تەواو نەبوون، بەردەوام بێت لە ناردنی ئەو سولفەیە. لە کۆتایی مانگی ئادار پەرلەمانی عێراق بودجەی ساڵی 2021ـی پەسندکرد، بەپێی ماددەی 11ـی یاسای بودجە، دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی خۆی بەرهەمبهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بڕی پێویست بۆ بەکارهێنانی نێوخۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ئەو نەوتە بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ رادەستی حکومەتی عێراق بکات، هاوکات دەبێت هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی نانەوتیی خۆی رادەستی بەغدا بکات، لە بەرامبەریشدا حکومەتی عێراق بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت، کە پێشبینی دەکرێت تێکڕا بگاتە زیاتر لە 10 تریلیۆن دینار. بەهۆی دواکەوتن لە وردبینیکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، 15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەوەش هەرێمی کوردستان توانیی مانگانە بەبێ لێبڕین مووچە دابەشبکات. بەشیر حەداد دەشڵێت، "هیوادارم هیچ بڕیارێکی سیاسی نەبێت بۆ راگرتنی ئەو 200 ملیارە" و، بەردەوام بێت تاوەکو ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021.
هاوڵاتی جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: "کۆچبەرانی سەر سنووری بیلاروسیا مەترسی نین بۆ سەر سنووری وڵاتانی ئەوروپی"، داواش لە وڵاتان دەکات وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەران. ئەمڕۆ شەممە، 13ی تشرینی دووهم2021، فەرحان حەق، سەبارەت بە دۆخی کۆچبەران و بڕیاری هەندێک وڵات بۆ ناردنی سەرباز بۆ سنووری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا ڕایگەیاند، "هەموو وڵاتێک مافی خۆیەتی چۆن مامەڵە لەگەڵ سەروەری و سنوورەکانی خۆیدا دەکات، بەڵام دەمەوێت بڵێم ناکرێت کۆمەڵێک خەڵک کە هەموومان دەزانین هێزی سەربازی نین و ژمارەیەک خەڵکی برسی و ماندوون". دەشڵێت، "پێویستییان بە یارمەتییە، نابێت وەک مەترسی سەیریان بکرێت، ئێمە داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین بەوجۆرە لێیان نەڕوانن". ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت، كۆچبهرانی خاڵی سنوری بروزگی له شاری گرۆندۆی بێلاڕووس، كه زۆربهیان له عێراقهوه ڤیزهیان وهرگرتووه و هاتوون بۆ بێلاڕووس و به مهبهستی دهربازبوون له بێلاڕووسهوه بۆ پۆڵهندا و لهوێوه بۆ وڵاتانی دیكهی یهكێتی ئهورووپا. ئاماژە بەوەشدەکات، نزیكهی دوو ههزار كۆچبهر كه ژمارهیهكی زۆر ئافرهت و منداڵیش له نێویاندایه، له كهشوههوایهكی ژێر پلهی سفری سهدیدا، به درێژایی شهو و رۆژ به بهردهوامی ههوڵی پهڕینهوه بۆ پۆڵهندا دهدهن. ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆمهڵهی خاچی سووری بێلاڕووسی دار و خۆراكی بۆ ناوچهكه نارد و بهبهردهوامی گرووپی نوێی كۆچبهران بۆ كهمپهكان دێن. گرژییهكانی سهر سنووری بێلاڕووس- پۆڵهندا بهردهوامه چونكه گۆچبهران له ههوڵی پهڕینهوهدان.
هاوڵاتی وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى ههڵبژاردنو ڕاپرسى هەرێم باسی ماوەی بەسەرچونی یاسایی کۆمسیۆنهكه دەکاتو لهپهیامێكیشدا بۆ پهرلهمانى كوردستان دهڵێت:"یان ماوهكهمان بۆ درێژبكهنهوه یان ئهنجومهنێكى نوێى كۆمسیاران دروستبكهن". ئەمڕۆ شەممە، 13ی تشرینی دووهم2021، شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى ههڵبژاردنو ڕاپرسى هەرێم لهكۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا باسی لهماوەی بەسەرچونی یاسایی کۆمسیۆنهكه كردو ڕایگهیاند، "ئهم كۆمسیۆنه دهستكهوتى خولى چوارهمى پهرلهمانى كوردستانه، بهڵام پێویسته پهرلهمانى كوردستان یان ماوه درێژبكاتهوه بۆ ئهندامانى ئهنجومهنى باڵاى ئێستا یان دهبێت ئهنجومهنێكى نوێى كۆمسیاران دروستبكات". وتیشى:"كۆمسیۆنهكهى ههرێم سهرجهم لایهنه سیاسییهكانى ههرێم بهگوێرهى قهبارهى خۆیان پشكیان ههیه، بهڵام نامانهوێت باسى ههڵبژاردن بكهینو خۆمان ماوهمان بهسهرچووبێت، لهبهرئهوه داوا لهپهرلهمانى كوردستان دهكهین بهكارى خۆى ههستێت". بهوتهى شیروان زرار، "لهو ماوه كهمهى لهبهردهستى بوو كۆمسیۆنهكه لهدواى دامهزراندنى، توانیی دوو پرۆسهى گرنگ ئهنجامبدات، یهكهمیان ڕاپرسى بوو لهههرێمو ناوچه دابڕێندراوهكانیش، دوهمیشیان ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان بوو بۆ خولى پێنجهم". ئهوهشى وت:"بهگوێرهى یاساى ژماره 4ى كۆمسیۆنى ههڵبژاردنى ههرێم، ماوهى ئهندامانى ئهنجومهن بۆ پێنج ساڵه، پێش تهواوبونى ماوهى یاسایی خۆمان، سهرۆكایهتى پهرلهمانى كوردستانمان ئاگاداركردۆتهوه لهبهسهرچونى وادهكه لهڕۆژى 5ى 8ى 2019، بۆ ئهوهى لهڕێگهى ئهوانهوه ئهنجومهنێكى نوێى كۆمسیاران دروستبكرێت یان ماوه بۆ ئهنجومهنهكهى ئێستا درێژبكرێتهوه".
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بەردەوام دەبین لە دەستگیركردنی گومانلێكراوان و دەستبەسەرداگرتنی ئۆمۆمبێلە بێ سەرەتاكان و چەكی بێ مۆڵەت. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەمەبەستی دەستگیركردنی گومانلێكراوان و دەستبەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە ئۆتومبێلێكی بێ سەرەتا و چەكی بێ مۆڵەت و رەشكردنی جامی ئۆتومبێل و ھەركارێكی نایاسایی، بەردەوامن لە ھەڵمەتی چەسپاندنی یاسا و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی ". ئەوەش روونكراوەتەوە،شەو و رۆژیان خستووەتە سەر یەك بۆ ئەوەی دانیشتوانی سلێمانی ھەمیشە لە ھێمنی و بەڕێكردنی ژیانێكی شایستەدابن.
هاوڵاتی بههۆی قهیرانی پهنابهرانهوه، وهزارهتی دهرهوهی عیراق مۆڵهتی كاركردنی له كونسوڵی بیلاروسیا سهندهوهم ئاژانسێکیش دەڵێت، زیادبوونی ژمارهی ئهو كهسانهی كه له ههوڵی كۆچكردندان بۆ ئهرووپا لهسهر سنووری بێلاڕووس- پۆڵهندا، بهردهوامه. ئهحمهد سهحاف وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی عیراق دوێنێ ههینی بهشێوهیهكی كاتی مۆڵهتی كاركردنی لهكونسوڵی بیلاروسیا له بهغداد وهرگرتهوه، ئهمهشی به ههنگاوێك بۆ پارێزگاریكردن لهپهنابهران لهڕێی بیلاروسیاو پۆڵهنداوه لهقهڵهم دا. ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت، كۆچبهرانی خاڵی سنوری بروزگی له شاری گرۆندۆی بێلاڕووس، كه زۆربهیان له عێراقهوه ڤیزهیان وهرگرتووه و هاتوون بۆ بێلاڕووس و به مهبهستی دهربازبوون له بێلاڕووسهوه بۆ پۆڵهندا و لهوێوه بۆ وڵاتانی دیكهی یهكێتی ئهورووپا. ئاماژە بەوەشدەکات، نزیكهی دوو ههزار كۆچبهر كه ژمارهیهكی زۆر ئافرهت و منداڵیش له نێویاندایه، له كهشوههوایهكی ژێر پلهی سفری سهدیدا، به درێژایی شهو و رۆژ به بهردهوامی ههوڵی پهڕینهوه بۆ پۆڵهندا دهدهن. ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆمهڵهی خاچی سووری بێلاڕووسی دار و خۆراكی بۆ ناوچهكه نارد و بهبهردهوامی گرووپی نوێی كۆچبهران بۆ كهمپهكان دێن. گرژییهكانی سهر سنووری بێلاڕووس- پۆڵهندا بهردهوامه چونكه گۆچبهران له ههوڵی پهڕینهوهدان. مانگی ئابی رابردوو حكومهتی عیراق گهڕاندنهوهی 690 پهنابهری وڵاتهكهی لهسنورهكانی نێوان بیلاروسیاو لیتوانیاوه راگهیاند، كه چهند ههفتهیهك بوو لهناوچهكه گیریان خواردبوو. لهڕۆژی دووشهممهی رابردووشهوه نزیكهی 4 ههزار پهنابهری دیكه له بیلاروسیاوه روویان له سنورهكانی پۆڵهندا كردووه بهمهبهستی پهڕینهوه بهرهو وڵاتانی ئهوروپا، بەڵام بهبیانووی ئهوهی پهنابهری ناشهرعین رێگای پهڕینهوهیان پێنادرێت و لهدۆخێكی خراپی مرۆییدا ماونهتهوه.
هاوڵاتی شەوی رابردوو لە سەرشەقامی 60 مەتری شاری هەولێر، لە كاتی روماڵكردنی رووداوی ئاگركەوتنەوە لە دوكانێكی خواردەمەنی شاری هەولێر، چەند هاوڵاتییەك هێرشیانكردە سەر پەیامنێرو وێنەگرانی كەناڵەكانی راگەیاندن. پەلاماردانەكە بە شێوەی بە كۆمەڵ ئەنجامدراوەو تیمەكانی رووداو (هادی سەلیمی ، زەردشت خان)، پەیامنێری كەناڵی ئین ئارتی ( نامۆ محمد) هەروەها هێرشكرایە سەر رۆژنامەنوسی ئەربیل لایڤ (شڤان هەركی). نوێنەری سەنتەری میترۆ لەشاری هەولێر، نەبەز رەشاد رایگەیاند هێرشەكە بۆ سەر ئەو تیمانە بە كۆمەڵ ئەنجامدراوە، بەهۆی توندی ئەو هێرشانە كە بە بۆكس و شیش و ئاسن و كەرەستەی چێشتخانەكە ئەنجامدرا تیمی رووداو و ئین ئارتی بران بۆ نەخۆشخانە، ووتی" دەبێت یاسا بمانپارێزێت و هەموو لایەك كار بكەین بە ئاراستەی سەروەربوونی یاسا و لێكۆڵینەوە لەم رووداوەی كە رۆژنامەنوسان تەنها هاتبوون روماڵ بكەن كە ئەمە تاوان نییە" سەنتەری میترۆو كۆمەڵی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەنوسی لە عێراق، لە كاتێكدا هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازێت. .سەركۆنەی ئەو هێرش و دڵرەقییە دەكەن بەرامبەر پەیامنێرو وێنەگرانی ئەو دەزگایانەی راگەیاندن و داوای لێكۆلینەوەی جدی دەكەین بە تایبەتیش هەندێ لەوانەی هێرشكراوەتە سەریان داوای یاساییان تۆمار كردووە. ئەم رووداوەوەو ئەوانی پێشوتریش ئەوەمان پێدەڵێن كە لە بواری پارێزگاری لە گیان و جەستە و كەرامەت و شكۆی كاری رۆژنامەوانی، پێشكەوتنی بەرچاومان بەخۆمانەوە نەدیوە، توندوتیژی بەرامبەر هاوكارانمان بەردەوامە، كامێرا و كەرەستەی رۆژنامەنوسیان لێدەستێنن، جیاوازیان لەگەڵدا دەكرێت و رێگری لە كاری رۆژنامەنوسیان دەكرێت، بە بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەر و دەسگیردەكرێن.
هاوڵاتی هێڵی ئاسمانیی بێلاڕووس"بێلاڤیا"، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "بەهۆی بڕیاری لایەنە تایبەتمەندەکانی تورکیا لە رۆژی 12-11-2021ەوە رێگە بە هاووڵاتیانی عێراق، سووریا و یەمەن نادرێت لە تورکیاوە گەشت بۆ بیلاڕووس بکەن". بەگوێرەی روونکردنەوەکەی بێلاڤیا، ئەوانەی هێڵی بێلاڤیا بەکاردەهێنن و ملکەچی ئەم بڕیاری قەدەخەیە دەبن دەتوانن بڕی ئەو پارەیە بە تەواوەتی لە شوێنی کڕینی تکتی گەشتەکان وەربگرنەوە. کۆچبەرانی کورد دوای ئەوەی ڤیزای بێلارووس وەردەگرن، لە چەندین رێگاوە خۆیان دەگەیێننە ئەو وڵاتە، لەوانەش لە فڕۆکەخانەکانی ئیستەنبووڵ، دیمەشق، دوبەی، عەممان و تاران. دوێنێ دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا رایانگەیاند هێڵی ئاسمانیی تورکیا پێیانڕاگەیاندوون رێگە بە هاووڵاتیانی سووریا و عێراق و یەمەن نادرێت فڕۆکەکانیان بۆ گەشتکردن بۆ مینسکی پایتەختی بێلارووس بەکاربهێنن.
هاوڵاتی وەزارەتی بەرگریی رووسیا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە لەئێستادا کار لەسەر بەرهەمهێنانی سیستەمێکی نوێی بەرگری ئاسمانیی دەکەن کە ناوی " S-550" دەبێت. لەبەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری رووسیادا هاتووە کە ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی رووسیا لەمیانی کۆبوونەوەکانی رۆژانی 1 بۆ 3 ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ کە لە شاری سوچی ئەنجامدران، بەتایبەت جەختی لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی و مووشەکیی کردۆتەوە. هەروەک ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرۆکی رووسیا جەختی لەوەکردۆتەوە کە دەبێت سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی وەک S-350 و S-500 و S-550 رادەستی سوپای رووسیا بکرێن. رووسیا بەیەکێک لە وڵاتە هەرە پێشکەوتووەکان لەبواری پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی بەگشتیی و سیستەمی مووشەکیی بەتایبەت هەژماردەکرێت، لەناویاندا سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 کە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان خواستی کڕینی لەسەرە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش بەسەرچاوەی مەترسیی بۆسەر فڕۆکە جەنگییە شەبەحییەکانی خۆی دەزانێت. روسیا سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 بە چەند وڵاتێک فرۆشتووە، لەوانە تورکیا و هیندستان و چین، بەڵام فرۆشتنی سیستەمەکە بە تورکیا قەیرانێکی قوڵی دیبلۆماسیی لەنێوان واشنتۆن و ئەنکەرەدا درووستکردووە و بەهۆیەوە تورکیا لەبەرنامەی درووستکردنی فڕۆکەی شەبەحی جۆری F-35 کراوەتە دەرەوە. پسپۆڕە سەربازییەکانی رووسیا دەڵێن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-500کە لەمدواییە رادەستی سوپای رووسیا کرا زۆر لە سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی پێش خۆی پێشکەوتوترە و سەرچاوەی ترسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە. ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
هاوڵاتی ئهمرۆ پێنجشهممه وڵاتانی یهكێتی ئهوروپا بڕیاریدا سزاكانی سهر توركیا بۆ ساڵێكی دیكه درێژ بكاتهوه. یهكێتی ئهوروپا توركیا تۆمهتبار دهكات بهوهی بهشێوهیهكی ناسایایی دهستی به پرۆسهی بهدوای گهڕان بهدوای سهرچاوهكانی وزهدا كردوه له ئاوه جێناكۆكهكانی خۆرههڵاتی دهریای سپیی ناوهڕاستدا و بهوهۆیهشهوه سزای بهسهردا سهپاندوه. له بهیاننامهیهكدا یهكێتییهكه دهڵێت كه دوای پێداچونهوه بهو رێوشوێنانهدا كه لهپای كردهوهكانی توركیا له ئاوهكانی دهریای سپیی ناوهڕاست گیراونهتهبهر، دوباره یهكێتییهكه ههوڵهكانی توركیای بۆ دهستكهوتنی وزه له ئاوه جێناكۆكهكان به نایاسایی لهقهڵهم داوهتهوه، بۆیه سزاكانی سهر ئهنقهرهی بۆ ساڵێكی دیكه درێژ كردوهتهوه. سزاكانی یهكێتی ئهوروپا بۆسهر توركیا بلۆككردنی سامانی كهسایهتی و قهوارهكانی ئهو وڵاته دهگرێتهوه كه ئهوروپا له لیستی رهش دایناون، ئهمه سهرهڕای قهدهغهكردنی گهشتی كهسایهتییه توركهكانی ناو لیستهكه بۆ وڵاتانی یهكێتی ئهوروپا.
هاوڵاتی سهرۆكی ئهنجومهنی باڵای داد له عێراق رایگهیاند كه ئهوهی باس دهكرَت كه ساختهكاری له ههڵبژاردنهكاندا كراوه، به بهڵگهی یاسایی نهسهلمێندراوه، لهسهر ههوڵی كوشتنهكهی مستهفا كازمی، سهرۆكی وهزیرانی عێراقیش وتی كه لێكۆڵینهوهكان له قۆناغی سهرهتاییدان جارێ نهدراوه به دادگا. فایهق زیدان، سهرۆكی ئهنجومهنی باڵای داد له عێراق ئهمڕۆ پێنجشهممه رایگهیناد كه تائێستا هیچ بهڵگهیهكی یاسایی نهخراوهتهڕوو كه بیسهلمێنێت له ههڵبژاردنه پهرلهمانییهكهی 10ی مانگی رابردوو ساخته كاری كراوه. لێدوانهكهی فایهق زیدان لهكاتێكدایه دووشهممهی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان له عێراق رایگهیاند كه كۆتایی به ژماردنهوهی دهستیی ئهو دهنگانه هاتوه كه تانهیان لێدراوه و زیدانیش دهڵێت هیچ بهڵگهیهك لهسهر ئهوه نییه ساختهكاری كرابێت. سهبارهت به ههوڵی كوشتنی مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عێراق له بهرهبهیانی یهكشهممهی رابردوو، سهرۆكی ئهنجومهنی باڵای داد وتی كه هێتشتا لێكۆڵینهوهكان له قۆناغی سهرهتاییدان و هیچ راپۆرت و ئهنجامێكیش بۆ دادگا بهرز نهكراوهتهوه.
هاوڵاتی سەرۆکشارەوانی شاری میونشنی پایتەختی هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا، ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی کۆچبەرانی سەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووس رادەگەیێنێت، بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا هێشتا رەزامەندیی لەسەر وەرگرتنی هیچ کۆچبەرێک دەرنەبڕیوە. بەگوێرەی میدیای ئەڵمانی، ڤێرانا دیتێ، سەرۆکشارەوانی شارەکە رۆژی چوارشەممە رایگەیاندووە: "ئێمە چیدیکە ناتوانین تەماشابکەین خەڵک بێ یارمەتی لە چارەنووسێکی نادیاردا بمێننەوە، کە تەنانەت هەندێکیان بەهۆی برسێتی و نەخۆشی گیانیان لەدەستدا." سەرۆکشارەوانیی میونخ هەروەها سەرکۆنەی ئەو مامەڵەیە دەکات، کە لە سەر سنووری پۆڵەندا و بێلاڕووس لە بەرامبەر کۆچبەران بەکاردەهێنرێت. لە کۆتای مانگی رابردوو، ڤێرانا دێتێ بە حکومەتی فیدڕالیی ئەڵمانیای گوتبوو کە شارەکەیان دەتوانێت خۆی لە کۆچبەرە لێقەوماوەکان بکاتە خاوەن، وەکو میدیای ئەڵمانی باسی کردووە. بەرپرسانی شارەکە داوایان لە حکومەت کردووە کە کۆچبەران راستەوخۆ بگوازرێنەوە بۆ میونشن، کە تاوەکو ئێستا داواکە وەڵامنەدراوەتەوە. ساڵی 2019، میونشن خۆی بە "پەناگەیەکی ئارام" راگەیاند. ئێستاش پابەندبوونی خۆی بە هاوکاریکردنی ئەو کۆچبەر و پەناخوازانە دووپاتدەکاتەوە کە لەسەر سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گیریان خواردووە، لەگەڵ ئەوانەشی لە ئەفغانستانەوە رۆیشتوون. ئەو داواکارییەی سەرۆکی شارەوانی میونشن لە کاتێکدایە کە حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا پێیوایە دەبێت یەکێتیی ئەوروپا لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەراندا، یارمەتی پۆڵەندا بدات و سزای نوێش بەسەر بێلاڕووسدا بسەپێنێت تاوەکو ناچار بێت رێگە لە شەپۆڵی کۆچبەران بگرێت.
هاوڵاتی بەرپرسانی سەربازیی رۆژئاوای کوردستان چاودێریی جموجۆڵەکانیان کردووە لە ناوچەکانی عەین عیساو تەل تەمرو کۆبانێ بەردەوامی هەیە وەکو بەشێک لەو هەڕەشانەی کە تورکیا دەیکات بۆ دەستبەسەراگرتنی کۆبانێ بەپاڵپشتی گروپە میلیشیا سوریەکانی هاوپەیمانی. بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان پیێانوایە کە تورکیا دەیەوێت بەهەندێ کردەوەی سەربازیی هەسەدە کاردانەوە بنوێنێت و لەشەڕێکەوە تێوەی بگلێنێت بۆئەوەی شەرعیەت بدات بەهێرشێکی سەربازیی بۆسەر بەشێک لە رۆژئاوای کوردستان. ئەگەرچی تورکیا رەزامەندی ئەمریکای بەدەستنەهێناوە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە، بەڵام لەهەوڵی رازیکردنی روسیایە کە گڵۆپی سوری بۆ هەڵبکات بچێتە ئەو ناوچانەی کەهێزەکانی ئەوان تێیدا باڵادەستن. تورکیا داوای هاوکاری لە روسیا دەکات بۆئەوەی کردەیەکی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدابت، دوای بێئومێدبوونی لە رازیکردنی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی سەربازی بەمەبەستی دەستگرتن بەسەر کۆبانێ وچەند ناوچەیەکی دیکەداو رادەستکردنی بەمیلیشیاکانی نزیک لەخۆی. ماوەی چەند رۆژێکە فڕۆکەی چاودێری سوپای تورکیا بەئاسمانی چەند ناوچەیەکی سنووری لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان بەبەردەوامی دەسووڕێتەوە، هەروەها جموجوڵە نائاساییەکانی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێزەکانی لەو ناوچانە زیادیان کردووە. پلانەکانی توركیا بۆ هێرشكردنەسەر رۆژئاوا تورکیا دوو سیناریۆی ئامدەکردووە بۆ رەوایی دان بە پەلکێشکردنی هەسەدە بۆ شەڕێکی نەخوازراو، سیناریۆی یەكەم ئەوەیە، توركیا رێگای ئێم 4 واتە رێگای حەلەب-لازقییە بۆ شوێنی هێزەكانی روسیاو بەشار ئەسەد دەستەبەربكات و گروپە چەكدارە سورییەكانی لەناوچە ستراتیژیەکە دەکشێنێتەوە، لەبەرامبەردا توركیا لەقۆناغی یەكەمدا هێرشدەكاتەسەر هەندێك گوندی باكوری حەلەب كە لەژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدەدایەو لەقۆناغی دواتریشدا هێرشدەکاتە سەر کۆبانێ. رێزان حەدۆ وتەبێژی پێشووی هێزەكانی خۆپاراستن لەعەفرین بەتۆڕی سپۆتنیكی رووسی راگەیاند «توركیا لەقۆناغی دووەمدا هێرشدەكاتەسەر كۆبانێ، بەوەش توركیا ناوچەكانی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتیی و قەڵغانی فورات بەیەكەوە دەبەستێتەوە». باسی لەوەشکرد کە سیناریۆی دووەم ئەوەیە کە ئەنقەرە پڕۆسەی بەئامانجگرتنی كەسایەتییە دیارە سەربازیی و مەدەنییەكانی ئیدارەی خۆسەر چڕدەكاتەوە، ئەگەرهاتوو لەبەرامبەردا هەسەدە پەرچەكرداری نواندو پەلاماری خاڵو پێگە سەربازییەكانی توركیایدا، ئەوە دەكاتە پاساو بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژ بەهەسەدە. ماوەی ١٠ ساڵە توركیا بە بەردەوامی دژایەتیی رۆژئاوای کوردستان دەکات، بەرپرسانی رۆژئاوا پێیانوایە کە تورکیا هەمیشە پلانی هێرشكردنیشی هەیە بۆسەریان و هەموو هەوڵە دیبلۆماسیی و سیاسییەكانیشی خستووەتەكارو ئامادەیە کە هەموو رێككەوتنێک لەگەڵ ئەمریكا و روسیا بكات تاكو دەستكەوتێك بەدەستبهێنێت دژی رۆژئاوا. توركیا هەزاران سەربازی لە باكووری سوریا بڵاوەپێكردووە، وەك ئامادەكارییەك بۆ هێرشێكی پێشتر هەڵپەسێردراو بۆ سەر شەڕڤانانی كورد. ئاژانسی بلۆمبێرگ لەزاری دوو بەرپرس، كە ناوو ناسنامەیان ئاشكرانەكراوە، دەڵێت، هێرشە پلان بۆداڕێژراوەكە ئامانج لێی داخستنی یەك لەسەرسێی سنووری توركیایە لەگەڵ سوریا، كە درێژییەكەی 910 كیلۆمەترە. دەشڵێت ئامانجی توركیا «كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەكانی باشووری شاری كۆبانێیە، بۆ پێكەوەبەستنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی لەڕۆژهەڵات و رۆژئاوای رووباری فورات». ئامانجێكی پێشبینیكراوی دیكە، «دەستبەسەراگرتنی بنكەی میناگی ئاسمانییە لەنزیك شاری ئەعزاز، كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایەو لەوێوە هێرش بۆسەر هێزەكانی توركیاو چەكدارە سورییە هاوپەیمانەكانی ئەنجامدەدەدرێت»، بەرپرسەكان وا دەڵێن. تورکیا چاوی لەڕوسیایە دوای بێهیوابوونی لەئەمریکا ماڵپەڕی میدڵ ئیست لە راپۆرتێکدا باس لەدانوستاندنی نێوان روسیا و توركیا دەکات لەپێناو هێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان و كۆنترۆڵكردنی كۆبانێ لەلایەن توركیاوە. باس لەوەش دەكات كە روسیا لەبەرامبەر هەندێك سازشی توركیادا کارئاسانی بۆ دەکات. ئەوەیش دوای ئەوە هات لە کۆبوونەوەی نیوان ئەردۆغان و بایدندا سەرۆکی تورکیا هیچ رەزامەندییەکی سەرۆکی ئەمەریکای بەدەستنەهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان. كاربەدەستەكەی پێشووی ئەمریكا پێشبینی ئەوەی كردووە هەر جموجوڵێكی ئەنقەرە بۆ هەر ئاڕاستەیەكی دیاریكراو دەیخاتە دۆخێكی «دژوار»ەوە بەهۆی ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا یان روسیا. جیمس جیفری، نێردەی پێشووی ئەمریكا بۆ سوریا ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی توركیای بەدوورنەزانی، هاوشێوەی ئەوەی لەساڵانی رابردوودا ئەنجامیداون و وتی، پێدەچێت ئۆپراسیۆنەكە بۆ سەر «باكووری رۆژهەڵاتی سوریا،، یان باكووری رۆژئاوا و نزیك لەحەلەب بێت، ئەم ناوچەیە سەبارەت بەتوركەكان مایەی نیگەرانییە». جیفری وتیشی «هەر جوڵەیەك لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرەو ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای ئەو ناوچەیەی توركیا لێیە و لە تشرینی یەكەمی 2019ەوە لێی جێگیربووە، وا لە هێزەكانی توركیا دەكات لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكادا ڕووبەڕوو ببێتەوە، هەر ئەمەش نا، بەڵكو لەگەڵ هێزەكانی ڕوسیاش كە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای هێزەكانی توركیا و ئەمەش گرێیەكی دیكەیە». جیفری بەدووریشی زانی ئەردۆغان “گڵۆپی سەوزی” لە بایدن-ەوە بۆ هەڵكرابێت لەمیانەی ئەو دیدارەدا كە لەپەراوێزی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی بیست لەئیتاڵیا ئەنجامیاندا لەکۆتایی مانگی رابردوودا. هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە “ویلایەتە یەكگرتووەكان لەباكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بوونی هەیەو ناكرێت واز لەهاوبەشییەكەی لەگەڵ (هەسەدە) بهێنێت، چونكە ئەو هێزە زۆر كاریگەرە دژ بەداعش و ئەندامە تیرۆریستییەكانی كە تائێستا سەرچاوەی هەڕەشەن”. وتەبێژێك بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕرایگەیاند، زۆر گرنگە سەرجەم لایەنەكان پارێزگاری لەناوچەكانی ئاگربەست بكەن و رێزی لێبگرن لەپێناو بەهێزكردنی سەقامگیری لەسوریا و كاركردن بەئاراستەی چارەسەری سیاسیی ناكۆكییەكان. بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی میدڵ ئیست توركیا دەیەوێت رەزامەندیی روسیا بەدەستبهێنێت بۆ هێرشكردنەسەر كۆبانێ و ئامانجی نەهێشتنی هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یە لەو ناوچەیە. لە 22ی ئەیلولی رابردوو سوپای توركیاو گروپە چەكدارە سورییە هاوپەیمانەكانی، هێرشێكیان بۆسەر گوندی دبس لە “عەین عیسا”ی سەر بە پارێزگای حەسەكە دەستپێكرد، بەمەبەستی داگیركردنی گوندەكەو رێگەی نێودەوڵەتیی پارێزگاكە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی هەسەدەوە شكست بەهێرشەكە هێنرا. پێشتر سوپای تورکیا سێ جار ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە، یەکەمیان لەساڵی 2016 بەبیانووی شەڕی داعش، کەتێیدا ناوچەکانی ئەعزازو جەرابلوسی گرتەوە، هەروەها ئۆپەراسیۆنی دووەم لەساڵی 2018 عەفرینی کردە ئامانج، کۆتا ئۆپەراسیۆنیش سوپای تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەکۆتایی 2019دا لەناوچەکانی گرێ سپی و سەرێکانی ئەنجامیاندا. مانگی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندبوو، «توركیا ئارامی نەماوە بەرامبەر بەو هێرشانەی هێزەكانی پاراستنی گەل دەیانكەن لەدژی هێزەكانی توركیاو ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كەهێزەكانی توركیا كۆنترۆڵیان كردوون». ئەوكات ئەردۆغان وتی «ئێمە مكوڕین لەسەر لەناوبردنی ئەو هەڕەشانەی لەسوریاوە دێن بە ئامرازی تایبەتیی خۆمان و لەنزیكترین كاتدا هەنگاوی پێویست دەگرینەبەر». لەو كاتەوە كاربەدەستانی توركیاو روسیا، دانوستاندن دەكەن بۆ گەیشتن بەڕێككەوتنێك لەپێناو چارەسەركردنی مەترسییەكانی توركیا لەئاست هێزەكانی «یەكینەكانی پاراستنی گەل – یەپەگە» وەك راپۆرتەكە ئاشكرایكردووە. ماڵپەڕی میدڵ ئیست لەزاری سەرچاوەیەکەیەوە ئاشکرای کردوە كە ئامانجی توركیا داخستنی سنوورەكانیەتی لەگەڵ خۆرئاوای سوریا و داگیركردنی كۆبانێ و بەستنەوەیەتی بەجەرابلوس و گرێسپییەوە كە توركیا كۆنترۆڵی كردوون. بەپێی پڕۆژە رێككەوتنێك كە توركیاو روسیا پێیگەیشتوون و ماڵپەڕەكە ناوەڕۆكەكەی ئاشكراكردووە، روسیا هەژموونی خۆی لەكۆبانێ دەپارێزێت، توركیاش دەستبەسەر دەوروبەری شارەكەو ناوچە ستراتیژییەكانیدا دەگرێت. ئاشكراشیكردووە، رێككەوتنەكە بەجۆرێكە كە توركیا ئەو هێزەی لەسوریا پێكیهێناوە ناباتە ناوچەكە، بەڵكو هێزێكی هاوبەشی روسی و توركی كۆبانێ كۆنترۆڵدەكەن و توركیا ئاسایشی بنكە سەربازییەكەی روسیا لەو ناوچەیە دەپارێزێت و لەبەرامبەریشدا روسیا هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل – یەپەگە دەكشێنێتەوە بەرەو باشووری ئەو ناوچەیە، هاوكاتی ئەوەش روسیا دەیەوێت لەناوچەی ئیدلب توركیا سازشی بۆبكات و هەژموونی مۆسكۆ لەو ناوچەیەدا زیاترببێت. ئەم پەرەسەندنانە دوای ئەوە دێن كە کۆتایی مانگی رابردوو چەند بەرپرسێكی توركیا رایانگەیاندبوو، توركیا بیر لەوە دەكاتەوە چەند ناوچەیەكی بچووكی ئیدلب بۆ روسەكان بەجێبهێڵێت لەبەرامبەر بەدەستهێنانی پشتیوانیی روسیا بۆ هێرشكردنەسەر باكووری سوریا. میدڵ ئیست لەزاری سەرچاوەكانییەوە دەڵێت، “دانوستاندنی توركیا لەگەڵ روسیادا بەردەوامە و ئەردۆغان بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەی ناچارە هەر رێككەوتنێك بەر لەبەرپاكردنی هێرشەكە واژوو بكات». چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی توركیا بە ماڵپەڕەكەیان راگەیاندووە، “سوپای توركیا ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە بۆ چوونەناو باكووری سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) و لەئیدلب بڵاوبووینەتەوە بۆ پاراستنی ناوچەكە لەڕژێمی سوریا و هێرشی روسیا، چونكە ئەزموونەكانی رابردوومان پێمان دەڵێن سەرباری هەر رێككەوتنێك كە لەگەڵ روسیادا بیكەین، پێویستە لە ئیدلب لەئامادەباشیدابین». لەبەرامبەردا بەپێی زانیارییەكانی میدڵ ئیست، روسیا چوار فڕۆكەی سەربازی لەفڕۆكەخانەی قامیشلۆ جێگیركردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی چاوەڕوانكراوی توركیا لەو ناوچەیەدا. ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئەردۆغان هەڵنەكردووە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لەلایەنەكان دەكات پارێزگاری لەناوچەكانی ئاگربەست بكەن، نێردەی پێشووی واشنتن بۆ سوریاش دەڵێت، لەدوا دیداریاندا جۆو بایدن گڵۆپی سەوزی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڵنەكردووە لەبارەی هێرشكردنەسەر رۆژئاوای كوردستان. وتەبێژەكە دووپاتیشیكردەوە، “بارگرژی لەبەرژەوەندی كەسدا نییە» ئەو لێدوانە لەوەڵامی ئەو راپۆرتانەدایە كە ئاماژە بەئامادەكارییەكانی توركیا دەكەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی بۆسەر هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان و باكووری رۆژهەڵاتی سوریا. ئەمەش دوای ئەو هەڕەشە بەردەوامانە دێت كە لەلایەن ئەنقەرەوە بەرامبەر هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان دەوترێنەوە. ئەمریكا هێزەكانی سوریای دیموكرات بەهاوپەیمان لەشەڕی دژ بەداعش لە ناوچەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دادەنێت، لەكاتێكدا توركیا وەك درێژكراوەی (پارتی كرێكارانی كوردستان) لێی دەڕوانێت. پێشتر سایتی ئەلحوڕە لەزاری فەرهاد شامی، وتەبێژ بەناوی هێزەكانی سوریای دیموكرات پابەندی بەڕێككەوتنی كەمكردنەوەی بارگرژییەكان دوپاتكردەوە و وتی، “ئەگەر لەلایەن داگیركاری توركیاوە پابەندی نەبێت، پێویستە رێوشوێنی نێودەوڵەتیی زیاتر بگیرێتەبەر، بۆ رێگری لە توركیا لەپێشێلكردنی لێكتێگەیشتنەكان، ئەمەشمان بەلایەنی روسی گەیاندووە». بەپێی وتەی شامی «هێزەكانی سوریای دیموكرات بەسەرجەم دەقەكانی رێككەوتنەكەوە پابەندبووە» بەڵام توركیا دەڵێت، هێزەكانی هەسەدە لەناوچە سنوورییەكان نەكشاوەتەوە، بەپێی ئەوەی لەكۆتاییەكانی 2019 رێككەوتنی لەسەر كراوە. وەك بیانوویەكیش بەر لە چەند هەفتەیەك ئاماژەی بە بۆردومانێكی مووشەكی بۆسەر ناوچەی كركمیش لەغازی عەنتاب كردو باسی لەوەكرد كەشوێنی هەڵدانی شاری كۆبانێ بووە. رێككەوتنی كوردو حكومەتی سوریا روسیا وەك دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەری كێشەی كورد لەرۆژئاوای كوردستان ئۆڤەرێكی پێشنیازكردووەو ئەمریكاش بەناوەڕۆكی ئۆڤەرەكە رازییە. ناوەڕۆكی ئۆڤەرەكەی روسیا بۆ ئیدارەی خۆسەری لەرۆژئاوای كوردستان لەچەند پێشنیازێك پێكهاتووەو وەك هەوڵێك دەیبینێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئیدارەی خۆسەریو حكومەتی سوریا، ئەمە جگە لەكۆتایی هێنان بەهەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان. ئۆڤەرەكەی روسیا بریتییە لەهەڵكردنی ئاڵای سوریا لەسەرجەم ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، لەگەڵ دابەشكردنی داهاتی نەوتی رۆژئاوا لەنێوان هەردوو حكومەتی سوریاو ئیدارەی خۆسەری بەشێوەیەك لەسەدا 75 داهاتی نەوت بۆ حكومەتی دیمەشق بێتو لەسەدا 25 بۆ ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان. هەروەها ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان بەفەرمی دان بەبوونی بەشار ئەسەد وەك سەرۆكی سوریا بنێت، لەبەرانبەریشدا حكومەتی سوریا دان بەدەسەڵاتی لامەركەزی بۆ كوردانی رۆژئاوا دەنێت. هاوكات حكومەتی سوریا دان بەسەرجەم مافەكانی كوردانی رۆژئاوای كوردستان وەك هاووڵاتی سوری دەنێتو دەشكرێت گفتوگۆی زیاتر بكرێت بۆ ئەو پرسە، ئەوەش بەئەنجامدانی كۆبوونەوە لەنێوان شاندی هەردوولا. لەبارەی هەڵوێستی ئەمریكا لەبەرانبەر ئەو ئۆڤەرەی روسیا، واشنتۆن رازییە بە رێككەوتنی هەردوو ئیدارەی خۆسەریو حكومەتی سوریا، جەختیشیكردووەتەوە، ئەگەر ئەو پێشنیازانەی مۆسكۆ چارەسەری كێشەكان دەكات، ئەوە ئەوان پێی رازی دەبن. لەو بارەوە بەدران چیا كورد، هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی ئیدارەی خۆسەری لەرۆژئاوای كوردستانو باكووری سوریا دەڵێت «روسیا دەیەوێت گەڕێكی نوێی گفتوگۆ لەنێوان دیمەشقو قامیشلۆ بەڕێوەبچێت.» چیا كورد وتی «ئێمە بەلایەنی روسیمان وتووە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق، بەڵام بەو مەرجەی بەرچاومان بۆ چارەسەری كێشەكان روون بێت.» جەختیكردووەتەوە لەوەی کە «دەبێت لەهەردوولاوە ئیرادە هەبێت بۆ گفتوگۆ، چونكە ئەوە بنەمای چارەسەری كێشەكان دەبێت، باسی لەوەش كردووە، كە ئەو ئیرادەیە بە پشتیوانی ناوخۆییو هەرێمیو نێودەوڵەتی دروست دەبێت». باسی لەوەش كردووە، راستە هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە بۆ چارەسەری لەسوریا، بەڵام چەند وڵاتێك لەوانە توركیا دژی ئەو هەوڵانەن، ئەوەش بووەتە كێشەی بەردەم گفتوگۆكانی نێوان قامیشلۆو دیمەشق. كێشەی كوردانی رۆژئاواو حكومەتی سوریا لەدوای ساڵی 2011وە سەریهەڵداوە، ئەوەش دوای ئەوەی گەلانی سوریا لەدژی رژێمەكەی بەشار ئەسەد راپەڕین، چەند جارێكیش گفتوگۆ لەنێوان هەردوولا بۆ چارەسەری كێشەكان كراوە، بەڵام نەگەیشتووە بەئەنجامی كۆتایی. هەر لەو بارەوە ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پارتی دەسەڵاتداری رۆژئاوای كوردستان)، جەختیكردووەتەوە، كە دەبێت رژێمی سوریا ئیرادەی هەبێت بۆ چارەسەرو بەپێشنیازەكانو رازی بێتو ئامادەی جێبەجێكردنیشی بێت. ئاڵدار خەلیل دەشڵێت «ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ، ئامادەشین بۆ تاووتوێكردنی ئەو پێشنیازانەی حكومەتی روسیا بۆ چارەسەری كێشەی سوریا خستوویەتییە روو». ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە حكومەتی توركیا دەستی بەهەڕەشەكانی كردووەتەوە بۆ هێرشكردنە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، كە ئەمەش كاردانەوەی ناوخۆییو نێودەوڵی لێكەوتووەتەوە. توركیا بە بیانووی بوونی رێكخستنەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دەیەوێت هێرشبكاتە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستانو ئێستاش گەمارۆكانی بۆ سەر چەند ناوچەیەكی كوردی چڕكردووەتەوە. لەدوای ساڵی 2011وە زۆربەی ئەو ناوچانەی سەرچاوەی نەوتو غازیان تێدایە لەسوریا، كەوتووەتە دەست ئیدارەی خۆسەری لەرۆژئاوای كوردستان، كە ئێستا رێژەی 80 لەسەدای هەناردەی نەوت لەو ناوچانەوە دەكرێت. روسیا دەیەوێت بەم هەنگاوە ئابووری دیمەشق ببوژێنێتەوە، كە چەند ساڵێكە بەهۆی شەڕەكانی سوریا تەواو داڕووخاوە، توانای هەستانەوەی نییە. روسیا هێزی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان زیاد دەکات هێزەکانی روسیا فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەریان لەبنکەی سەربازی حەمیمیم لە لازقییەوە ناردە فڕۆکەخانەی شاری تەبەقە لە رەققە و قامیشلۆ و کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان. لەماوەی رۆژانی رابردوودا فڕۆکەخانەی تەبەقە جموجۆڵی چڕوپڕی فڕۆکەوانی بەخۆیەوە بینیوە، هاوکات چەندین چەکی قورسی سەربازیی سەربە هێزەکانی حکومەت گەیەندراونەتە شارەکە، ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا تورکیا هەڕەشەی توند دەکات لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان. میدیاکانی روسیا جەختیان لەوەکردەوە، هێزەکانی روسیا 20 فڕۆکەی جەنگی لە جۆرەکانی میگ 29 و سو 35 و سو 34 دەنێرێتە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ، جگە لەوەش دەنگۆی ئەوە هەیە، روسیا فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بکاتە دووەم گەورەترین بنکەی سەربازیی خۆی لە سوریا لەدوای فڕۆکەخانەی حەمیمیم. سەرچاوەکانی روسیا ئاشکراشیان کرد، روسیا هەوڵدەدات 12 هێلیکۆپتەر لەجۆری MI-8 و پێنج فڕۆکە لەجۆری KA-52 لەفڕۆکەخانەی کۆبانێ بڵاوەپێبکات. لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی روسیا و حکومەتی سوریا بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لەنزیک هێڵەکانی تەماسی هێزە تورکییەکان و میلیشیا ئۆپۆزسیۆنەکان لە چوارچێوەی سوپای نیشتیمانی، لەحەسەکە و رەققە راهێنانی سەربازییان ئەنجامدا. چەند سەرچاوەیەکی تایبەتیش بەتۆڕی هەواڵی ئوگاریت پۆستیان راگەیاندووە، لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێکهێنراوە، بەمەبەستی رووبەڕوبوونەوەی هەر هێرشێکی تورکیا بۆسەر ناوچەکە.
هاوڵاتی بانکی ناوەندی عیراق ھۆشداریدا لە مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە بەھۆکاری نەبوونی ھیچ یاسایەک و چاودێرییەکی یاسایی و ھونەری. ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی دووهم، بانکی ناوەندی عیراق راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، بانکی ناوەندی لە نزیکەوە و بەوردی چاودێری مامەڵەکردن و ئاڵوگۆڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات لە ناوخۆی وڵاتدا. دەشڵێت، بەھۆی نەبوونی ھیچ رێکخستنێک و یاسایەک و چاودێریکردنێکی یاسایی و ھونەری لە عیراقدا، مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە مەترسییان لەسەرە. بەگوێرەی راگەیانراوەکەی بانکی ناوەندی، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە بازاڕەکانی جیھاندا و نەبوونی یاسایەک بۆ رێکخستن و پاراستنییان لەناوخۆیی وڵاتدا، کاریگەری نەرێنی لێدەکەوێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر ئەو ھۆکارانەی ئاماژەیان پێدراو و بەھۆکاری ئەوەی دراوە ئەلیکترۆنییەکان پارێزەرێکی یاساییان نییە و تەنانەت ئەوانەشی مامەڵەیان پێوەدەکەن لە روی یاساییەوە رێگەپێدراونین و ھیچ یاسایەکیش نییە پارێزگارییان لێبکات، بانکی ناوەندی ھۆشداریدەدات لە مامەڵەکردن و ئاڵوگۆڕپێکردنی ئەو جۆرە دراوانە. ئەمە لەکاتێکدایە، بەکارھێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان و لە نێویشیاندا بتکۆین لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی جیھانەوە رووی لە زیادبوون کردووە، ئەمەش وای کردووە خەڵکێکی زۆر روو لەبەکارھێنانی بکەن.
هاوڵاتی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ داخستنی قوتابخانەکان نییە و وتی: "ئەگەر بچینە ناو شەپۆلێکی سەختی کۆرۆناوە، لیژنەی باڵای کۆرۆنا ئەو بڕیارە دەدات". ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ داخستنی قوتابخانەکان لەئارادا نییە، ئەگەر بچینە نێو شەپۆلێکی قورسی کۆرۆناوە و لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیاربدات ئەوە شتێکی دیکەیە، بەڵام ئێستا دۆخەکە ئاساییە. ئالان حەمەسەعید, وتی: "بەشێک لە راگەیاندنەکان دایک و باوکی قوتابیان و خەڵک نیگەران دەکەن، زۆر باسی داخستنی قوتابخانەکان دەکەن، وەک ئەوەی زەمینەسازی بۆ داخستن بکرێت. دۆخێکی دەروونی لەو جۆرەیان دروستکردووە. ئەگەر بزانین دۆخەکە دەگاتە حاڵەتی مەترسیدار لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆدەبینەوە، دواتریش لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئەو بڕیارە دەدات". وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە 25ی مانگ رامانگەیاند لە کۆی 1.8ملیۆن قوتابی و زیاتر لە 100هەزار مامۆستا، تەنیا 2 هەزار تووشبوو تۆمارکرابوو، ئەمەش ئەگەر بە رێژە لێکی بدەیتەوە زۆر نییە. ئەو ژمارەیە دەکاتە 0.1%ی تووشبوون لە نێو مامۆستا و قوتابیان.
هاوڵاتی هەندێ سەرچاوە گروپەکانی نزیک لەئێران تۆمەتباردەکەن بەئەنجامدانی هێرش بۆ سەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێگەی درۆنەوە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا، بەڵام بەرپرسە باڵاکانی ئێران سەرکۆنەی هێرشەکەیان کردووە. بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 7-11-2021، بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەسێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی لەناوچەی سەوزی بەغدا کردە ئامانج، بەڵام لەو هەوڵی تیرۆرکردنە رزگاری بوو، هەروەها ژمارەیەک پاسەوانی بریندار بوون. ئێران وەکو تۆمەتباری سەرەکی سەیردەکرێت ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە دوو کاربەدەستی ئاسایشی عێراق و سێ سەرچاوەی نزیک لەگروپە چەکدارەکان وتوویانە بەلایەنی کەم گروپێک لەوانەی ئێران پشتیوانیان دەکات بەرپرسن لەو هێرشەی کرایەسەر سەرۆک وەزیری عێراق. رۆیتەزر بڵاویکردەوە ئەو دوو کاربەدەستەو سەرچاوەکان کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت زانیارییەکانیان ئاشکراکردووە، بەڵام هەندێک جیاوازی لەنێوان لێدوانەکانیان هەبووە. باسی لەوە کردووە کە دوو کاربەدەستە ئەمنیەکە وتوویانە کەتائیب حزبوڵڵاو عەسائب ئەهل ئەلحەق پێکەوە هێرشەکەیان ئەنجامدابوو، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لەگروپێکی چەکدار وتوویەتی کەتائیب لەپشت هێرشەکەوەیە، ناتوانێت پشتڕاستیبکاتەوە عەسائب دەستی تێدا هەبووبێت. ئەم دوو گروپەی سەر بەئێران هیچ لێدوانێکیان لەم بارەیەوە نەداوە، بەڵام پێشتر کازمیان تۆمەتبارکردبوو لەپشتی ئەو شکستەی کە لەهەڵبژاردنی ١٠ی مانگی رابردوو بەریان کەوتبوو. رۆیتەرز دەشڵێت وتەبێژی یەکێک لەو گروپانە خۆی لاداوە لەوەی قسە لەسەر هێرشەکە و ئەنجامدەرانی بکات. هەروەها حکومەتی ئێرانیش وەڵامی پرسیارەکانی رۆیتەرزی نەداوەتەوە. هەرچەندە تائێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لەهێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی رانەگەیاندووە، بەڵام گومانەکان بۆ میلیشیای عەسایب ئەهل ئەلحەق دەچن، چونکە رۆژێک پێشتر ئەمینداری گشتیی ئەو میلیشیایە هەڕەشەی لەکازمی کردبوو. پێشتر قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی میلیشیای عەسایب ئەهل ئەلحەق دوای شەڕی هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرە لایەنگرەکانی عەسایب ئەهل ئەلحەق هەڕەشەی ”وەڵامدانەوە“ی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی لایەنگرانی لەمستەفا کازمی کردبوو. دوای راگەیاندنی دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە لە 10-10-2021 بەڕێوەچوو، بەشێک لەو گرووپانەی لەهەڵبژاردنەکەدا شکستیان خوارد، لەنزیک ناوچەی سەوزی بەغدا دەستیان بەخۆپیشاندان کردو داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەیان کرد. زۆرینەی خۆپیشاندەران لایەنگری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بوون، کە ژمارەی کورسییەکانی هاوپەیمانییەکەیان (هاوپەیمانیی فەتح) لە پەرلەمانی عێراق لە 47 کورسییەوە دابەزی بۆ 16 کورسی. دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی 5-11-2021، خۆپیشاندەرانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغداو هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی یەک بوونەوە. میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەکوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی 346 کەس کردو وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش رایگەیاند: بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە 125 خۆپیشاندەرو کارمەندی ئەمنی بریندار بوون، بەڵام هیچ کەسێک نەکوژراوە. ئێران: هاوكاری عێراق دەکەین لەدۆزینەوەی تاوانباران سەرەڕای تۆمەتبارکردنی ئێران لە رووداوەکە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ، بەڵام چەند بەرپرسێکی ئێران ئامادەیی خۆیان نیشانداوە لەئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی. سهعید خهتیب زاده وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران رایگهیاند، ئێران پهیوهندییهكی باشی لهگهڵ عێراق ههیه،هاوكاری عێراق دهكهن بۆئهوهی ئهمنو ئاسایش لهو وڵاته بهرقهرار بێت. خهتیب زاده ئهوهشی روونكردهوه، چاوهڕێی دهرئهنجامی لێكۆڵینهوهكاننو ئامادهیی وڵاتهكهشی دهربڕی بۆ هاوكاریكردنی عێراق لهدۆزینهوهی ئهنجامدهرانی هێرشهكهی سهر ماڵی كازمی. وتهكانی وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران لهكاتێكدایه، ئیسماعیل قائانی بهرپرسی سوپای قودسی ئێران دوای رووداوەکە سەردانی عێراقی کردو بهپێی زانیاریهكانیش چاوی بهسهرۆك وهزیرانی عێراق كهوتووهو دڵنیاییداوه كه وڵاتهكهی ئاگاداری هێرشێكی لهو شێوهیه بۆ سهر ماڵی كازمی نهبووه. هەروەها بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەرەبەیانی دووشەممەی رابردوو ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس بەسەردانێکی لەناکاو گەیشتووەتە بەغداو لەگەڵ سەرکردەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کۆبووەتەوە. هەروەها ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایدەگەیەنێت، هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاژاوەیەکی نوێیە لەو وڵاتە. عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەهەژماری تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە «شەمخانی پێی وایە سەنتەرەکانی بیری بێگانە بەرپرسە لەهەوڵی تیرۆرکردنی کازمی. ئەو بەرپرسەی ئێران بەبێ ئەوەی سەرکۆنەی رووداوی هێرشکردنە سەر ماڵی کازمی بکات، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو سەنتەرانە تەنیا نائارامی، ناکۆکی و ناسەقامگیرییان بۆ ”گەلی عێراقی ستەملێکراو“ هێناوەتەدی. سیناریۆکانی دوای هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێگهی فڕۆکەی درۆنەوە مەترسیی زۆری لەبارەی سیناریۆ گریمانکراوەکان بۆ ئایندەی عێراق دروستکردوە، بەشێوەیەک پسپۆڕان هۆشداریانداوە لەوەی، ئەگەری هەیە بەهۆی ئەو کردەوەوە عێراق رووەو بەریەککەوتنی ناوخۆیی بڕوات کە ئاکامەکەی لەسەر عێراق کارەساتاویی بێت، یان رووداوەکە بەرەو بەنێودەوڵەتیبوون بڕواتو کاریگەریی لەسەر پڕۆژەی نیشتیمانیی عێراقیی هەبێت. د.ئەحمەد شەریفی پسپۆڕی ستراتیژیی عێراقیی بەئاژانسی سپۆتنیکی روسیی وتووە، «دوای رووداوەکەی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی عێراق لەبەردەم دوو سیناریۆدایە». بەوتەی شەریفی، سیناریۆی یەکەم بریتییە لەوەی کە لەژێر سایەی ئەو دابەشبوونەوەی سیاسییو کۆمەڵایەتییەی بەهۆی دەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە دروستبووە، عێراق رووەو بەریەککەوتنی ناوخۆیی بڕوات، هەرچی سیناریۆی دووەمیشە خۆی لەبەنێودەوڵەتییکردنی پرسەکەدا دەبینێتەوە کە بەڕای ئەو، ئەو سیناریۆیەیان زۆر گریمانکراوە. هەروەک د.عەبدولکەریم ئەلوەزان شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقیی وتوویەتی:»هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی پێشبینیکراو بوو، جا چ لەلایەن گروپە چەکدارییە شیعییەکانەوە بێت یان لایەنی نێودەوڵەتیی بێت کە هەوڵبدات دیمەنی سیاسیی عێراقیی ئاڵۆزبکات». ئەلوەزان بەسپۆتنیکی وتووە، «هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی ئاماژەی ئەوەیە کە ئایندە خراپتر دەبێت، بەتایبەت کە چەند وڵاتێک پشتی کازمی دەگرن، لەسەروویانەوە ئەمریکا». پێشیوایە، «ئێستا لەگۆڕەپانەکەدا تای تەرازوی کازمی قورسەو چەند وڵاتێکی هەرێمیی پشتیوانیی سەرۆکوەزیران دەکەن، ئەمەش وادەکات پێشبینی بکرێت گورزی قورس لەمیلیشیا چەکدارییە شیعییەکانی لایەنگری ئێران بوەشێنرێت». تائێستا هیچ لایەنێك بەفەرمی بەرپرسیاری هێرشەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ، كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیش لەكاردانەوەی هێرشەكە داوای لەهەموو لایەنەكان كرد دان بەخۆیاندا بگرن. كازمی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنی باسی لەوە كرد، هیچ زیانێكی بەرنەكەوتووەو دۆخی تەندروستی زۆر باشەو هیچ كێشەیەكی نییەو جەختیشیكردەوە، بەردەوام دەبن لەوەی لەسەری رۆشتوون، ئەویش ئەنجامدانی چاكسازیو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیو كاركردنە بۆ ئارامی وڵات. هەروەها لەیەكەم كاردانەوەی ئەمریكاش، هەوڵەكەی بەهێرشێكی «تیرۆریستی» وەسف كردو رایگەیاند، دەبێت لایەنەكان كار بۆ ئارامی عێراق بكەن، نەك بۆ تێكدانی بارودۆخەكە. هێرشەكە بەدوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆ سەر ماڵی كازمی ئەنجامدراوە، كە چەند موشەكێكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی ماڵەكە كراوەو بەهۆی هێرشەكانیشەوە زیانێكی زۆر بەر ماڵەكەی كەوتووە. هاوكات دوای هێرشەكە، موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر پەیوەندی بەكازمییەوە كردووەو لەتەندروستیو سەلامەتی پرسیوەو دواتریش رایگەیاندووە، ئەو هێرشە «ترسنۆكانە»یەو بەهێرشێكی «تیرۆریستی»ش وەسفی كردووە. هەروەها دوابەدوای رووداوەکە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا یەکشەممەی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا بەتوندی هێرشەکەی سەر مستەفا کازمی سەرزەنشتکردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کازمی پێوە نەبووە. سەرۆکی ئەمەریکا لەبەیاننامەکەی جەختی کردەوە لەوەی دەبێت ئەنجامدەرانی هێرشەکە سزابدرێن. فەرمانیشی بە تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا کرد هەموو یارمەتییەک پێشکەشی هێزەکانی ئاسایشی عێراق بکەن لە لێکۆڵینەوەکاندا تاوەکو لایەنی بەرپرس لەهێرشەکە دەستنیشان بکرێت.
