هاوڵاتی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان نوسراوێکیان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و تیایدا داوادەکەن، دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بگەڕێندرێتەوە. لەنوسراوێکدا (48) په‌رله‌مانتار ئیمزایان له‌سه‌ر نوسراوێك كرد به‌مه‌به‌ستی سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان تایبەت بە (گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان) کە لەساڵی (2015-2016)وە بڕدراوە. بەهۆی هاتنی قەیرانی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان، لەساڵی 2015ەوە هیچ دەرماڵەیەک بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرجناکرێت.
هاوڵاتی بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارەگێڕاوەکان لە دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند:" تاوەکو ئێستا سکاڵا لەبارەی گێڕانەوەی 17،7 ملیۆن دۆلار تۆمارکراوە، لە کاتێکدا پێشتر دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ بڕی 4،17 ملیۆن دۆلار لە وڵاتانی جیاواز بەدەستهێنابوو و ئێستا کار بۆ گێڕانەوەیان بۆ عێراق دەکات". ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تشرینی دووه‌می 2021، موعتەز فەیسەڵ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارەگێڕاوەکان لە دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دەستەکەیان زانیاریی ریزبەندی ئەو پارانەی دەستنیشانکردووە و بەپێی ئەرکەکان و تایبەتمەندیییەکان و بەپێی میکانیزمەکانی گێڕانەوەی ئەو پارانە، کار بۆ گێڕانەوەیان دەکات. بەڕێوەبەرەکە ئاشکرایکردووە، بەپێی یاسا، هەر بڕە پارەیەک بڕیاری دادگای لەبارەوە دەربچێت، کار بۆ گێڕانەوەی دەکەن، تاوەکو ئێستا سکاڵا لەبارەی گێڕانەوەی 17،7 ملیۆن دۆلار تۆمارکراوە، لە کاتێکدا پێشتر دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ بڕی 4،17 ملیۆن دۆلار لە وڵاتانی جیاواز بەدەستهێنابوو و ئێستا کار بۆ گێڕانەوەیان بۆ عێراق دەکات. ئەو رونیدەکاتەوە، هاوکات دەستەکە رەزامەندی یاسای بەدەستهێناوە بۆ دەستەبەسەرداگرتنی 14 موڵک و پێنج پشکی کۆمپانیای جیاواز. ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو بڕە پارانەی بڕیاری دادگایان لەبارەوە دەرچووە و کاریان لەسەر دەکرێت، نزیکەی دوو ملیار و دوو سەد ملیۆن دۆلارە. بەڕێوەبەرەکەی دەستەی دەستپاکی عێراق، ئاشکرایکردووە پارە بردراوەکانی عێراق بۆ پێش و پاش ساڵی 2003 دەگەڕێنەوە، فەرمانگەی بەدەستهێنانەوەی ئەو پارانە بەرپرسن لە گێڕانەوەیان. موعتەز فەیسەڵ وتی: "ئەو پارانەی پێش 2003 براونەتە دەرەوە، هەموویان دەگەڕێنەوە بۆ کەسایەتی و کۆمپانیای رووپۆش، کە دانراون لەپێناو خۆدزینەوە لە سزا نێودەوڵەتییەکان و پارەدارکردنی رژێمی پێشوو لە روی ئاسایشییەوە، هەروەها پارەدارکردنی چالاکییەکانی دەرەوە و بەکارهێنانیان بۆ تۆقاندن و ترسی خەڵک وەک رێکارێک بۆ پاراستنی رژێمی پێشوو و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی لە دەرەوەی عێراق". فەیسەڵ زیاتر ئاشكرایکردووە، هەر بڕە پارەیەک، کە لە دەرەوەی وڵات گومانی لێبکرێت و بە بەڵگە بسەلمێنرێ کە موڵکی گشتییە و براوەتە دەرەوە، دەستەکەیان داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکات و پاش بڕیاری دادگا، دەستیبەسەردا دەگیرێت و کار بۆ گێڕانەوەی بۆ عێراق دەکرێت.
هاوڵاتی فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبوویەوە و چەند تەوەرێكییان تاوتوێكرد. دوێنێ، مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆکایەتی ئی سان گۆلدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبوویەوە. لەكۆبوونەوەكەدا، هەردوولا کۆبوونەوەیەکی درێژیان لەسەر بارودۆخی ئەم دواییەی هەرێم و سوریا ئەنجامدا و وەفدی ئەمریکا جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی ڕێکەوتنی ئاگربەست لە ڕۆژئاوا و سوریا بەگشتی و بەردەوامی هەوڵەکانی شکستپێهێنانی داعش کردەوە. هەروەها باس لە گرفتە ئەمنی و ئابوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕێگاکانی زیادکردنی پشتیوانی مرۆیی کرا، بۆ تێپەڕاندنی کاریگەریەکانی شەڕ و گەشەسەندنی ژێرخانی ئابووری بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری.
هاوڵاتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" ڕوسیا ده‌بێت فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كۆچبه‌ران له سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵندا. ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تشرینی دووه‌می 2021، لیز ترۆس له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ڕوسیا به ڕونی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌ستۆ گرتوه، ده‌بێت فشار بخاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كۆچبه‌ران و ده‌ستپێكردنی دیالۆگ. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌شكرد، "وڵاته‌كه‌ی شان به شان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ناوچه‌كه ده‌وه‌ستێته‌وه و هێزه‌كانیشیان یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵندا ده‌ده‌ن بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی سنور له‌گه‌ڵ بیلاڕوسیا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ره‌خنه‌شی له‌مینسك گرت و به‌هه‌ڵكشانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان تۆمه‌تباری كرد و وتی، "ئه‌لیكسانده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕوسیا هۆكاری سه‌ره‌كی دروستكردنی قه‌یرانه‌كه و تێكچونی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه". ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە نزیكەی پێنج هەزار كۆچبەران گەیشتونەتە سنورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا ماوەنەتەوە.
هاوڵاتی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تێپەڕبوونی 237 ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "سلێمانی لەم کاتەدا فرە ڕەنگی و فرە میمبەری دەوێت بۆ رەنگڕێژكردنی زیندویەتی نەك بۆ ماندووكردن و شەكەتكردنی ئەو شارەخۆشەویستە، هەروەها ئەم شارە پشت و پەنای زۆر کەس و ھێزی سیاسی بووە و سزای زۆرێکیشی داوە کە لەگەڵ بەڵێنی خۆی و لەگەڵ پەروەردەی سلێمانی نەگونجاوە. " ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تشرینی دووه‌می 2021، رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تێپەڕبوونی 237 ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا لەپەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، "لە یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی-دا پیرۆزبایی لە خۆم و سەرجەم خەڵکی بەشەرەف و خۆراگری ئەو شارە دەکەم، سلێمانی چەتری کۆکەرەوەی ھەموو رەنگ و ئایدۆلۆژیا جیاجیاکانە، سلێمانی لە ئێستادا ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و ژیان دۆستی دەوێت، دەبێت هەموومان بە ئاراستەی خواستەكانی ئەوشارە هەنگاو بنێین". ئاماژەی بەوشکردوە، "سلێمانی فرە ڕەنگی و فرە میمبەری دەوێت بۆ رەنگڕێژكردنی زیندویەتی نەك بۆ ماندووكردن و شەكەتكردنی ئەو شارەخۆشەویستە. سلێمانی شانازییەکی گەورەیە بۆ ھەموومان و شاری سەروەری و بەرخۆدان و پشت و پەنای زۆر کەس و ھێزی سیاسی بووە و سزای زۆرێکیشی داوە کە لەگەڵ بەڵێنی خۆی و لەگەڵ پەروەردەی سلێمانی نەگونجاوە. " یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا دەکات هەموان پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی شاری سلێمانی "ببێتەوە پێشەنگ و دانیشتوانەکەی دڵخۆش کەین بەشێکی بچوکی قەرزی جوانییەکانی بدەینەوە."
هاوڵاتی کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند:" نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە داهاتی کۆمپانیاکە لەو ماوەیەدا بە رێژەی 27٪ بەرزبووەتەوە بۆ 334 ملیۆن دۆلار. دەشڵێت، هیچ قەرزێکیان لەلای هەرێمی کوردستان نەماوە". ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تشرینی دووه‌می 2021، کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە داهاتی کۆمپانیاکە لەو ماوەیەدا بە رێژەی 27٪ بەرزبووەتەوە بۆ 334 ملیۆن دۆلار. دەشڵێت، هیچ قەرزێکیان لەلای هەرێمی کوردستان نەماوە. لەبارەی بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی کوردستان کە لەماوەی رابردوودا بە هاوکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاستی وەبەرهێنانیان فراوانکرد، دانەگاز دەڵێت، "ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان لە 9 مانگدا بە رێژەی 7٪ بەرزبووەتەوە." قەبارەی بەرهەمهێنانیش بەرزبووەتەوە بۆ رۆژانە 34 هەزار بەرمیل هاوتای نەوت. کۆمپانیای دانەگاز لە هەرێمی کوردستان و میسر لە بواری پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی و گازی شل کاردەکات. لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە کە کۆی گشتیی داهاتی کۆمپانیاکە بە رێژەی 27٪ بەرزبووەتەوە بۆ 334 ملیۆن دۆلار. دانەگاز هەروەها رایگەیاندووە لەو ماوەیەدا تێکڕای بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بەرزبووەتەوە بۆ 63200 بەرمیل هاوتای نەوت. لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دانەگاز 256 ملیۆن دۆلاری وەک شایستەی دارایی وەرگرتووە، جگە لە شایستە داراییەکان و داهاتی فرۆشتنی بەرهەمەکانی داهاتی دیکەی هەبووە. دانەگاز ئەمڕۆ یەکشەممە 14-11-2021 راپۆرتەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان دانەگاز لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 131 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە. بەوپێیەش داهاتەکانی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان لە 9 مانگدا بەراورد بە ساڵی رابردوو 77٪ بەرزبووەتەوە. کۆمپانیای دانەگاز جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە قەرزی کۆمپانیاکەی بۆ ساڵانی 2019 و 2020 لەسەرشان نەماوە. کۆمپانیای دانەگاز لە هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی کۆرمۆر گاز بەرهەمدەهێنێت و سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەو کێڵگەیە بە دووقۆناخ و پلانی هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لەو کیڵگەیە تاوەکو چەند ساڵی داهاتوو بەرزبکاتەوە بۆ نزیکەی 1000 ملیۆن پێی سێجا.
هاوڵاتی تۆڕی هەواڵی NBC Newsـی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی وڵاتەکەی باوەڕیانوایە هەرچەندە روداوەکەی 7ی ئەم مانگە بۆ هێرشکردنەسەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق "لەلایەن ئەو گروپە چەکداریانەوە ئەنجامدراوە کە ئێران پڕچەکی کردوون، بەڵام هێرشکردنەسەر ماڵی کازمی، بڕیاری ئێران نەبووە". ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوەشکردوە، بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریکا باوەڕیانوایە هێرشکردنەسەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن "ئەو گروپە چەکداریانەوە ئەنجام دراوە کە ئێران پڕچەکی کردوون و پشتیوانی‌یان دەکات". ئەوەش هاتووە، بەپرسانی باڵای ئەمریکا باوەڕیانوایە هەوڵی تیرۆرکردنەکە ئاماژەیە بۆ لاوازی هەوڵەکانی ئێران لە کۆکردنەوەی سەرکردەی سەرجەم لایەنەکانی شیعە، بەتایبەت دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەسەرەتای ساڵی 2020دا. راپۆرتەکە باسی لەبەکارهێنانی ئەو درۆنەش کردووە کە لەهێرشکردنەسەر ماڵی کازمیدا بەکارهێنراوە و ئەوەی خستوەتەڕو، دروستکردنی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی هێرشەکەی ماڵی کازمی پێئەنجامدراوە پێشووتر چەندجارێک لەلایەن "گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەئێران بەکارهێنراوە و لەرێگەیەوە هێرشیانکردوەتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا". پەیوەست بەم بابەتەش ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لەعێراق رایگەیاندوە، لەسەردانەکەی رۆژی دووشەممەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و لایەنەکانی عێراق، جەختیکردوەتەوە لەسەر یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان لەرێگەی یاسا و رێزگرتن لەدامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی عێراق، داواشی کردوە تاوانبارانی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی توندترین سزابدرێن ئەگەر سەر بە هەر لایەنێک بن.
هاوڵاتی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:"ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشتبوونەوەش بە خزمەتکردنی شارەکە و بەڕێزگرتنی تاک بە تاکی هاوڵاتیان و دانیشتوانەکەی دەبێت". قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ تێپەڕبوونی 237 ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشتبوونەوەش بە خزمەتکردنی شارەکە و بەڕێزگرتنی تاک بە تاکی هاوڵاتیان و دانیشتوانەکەی دەبێت". قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، "یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی شاری شاران لە هەموو لایەک پیرۆزبێت. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشتبوونەوەش بە خزمەتکردنی شارەکە و بەڕێزگرتنی تاک بە تاکی هاوڵاتیان و دانیشتوانەکەی دەبێت." ئاماژەی بەوەشکردوە، "چیتر پۆست و بەرپرسیارێتی ئیمتیاز نییە، بەڵکو بۆ خزمەتکردنە. لەمەودوا ئەوانەی بەرپرسیارێتییان پێ دەدرێت دەبێت خۆیان بە خزمەتکاری خەڵکی ئەم شارە بزانن. سلێمانی بێخاوەن نییە، شاری شاران بووە و هەر واش دەمێنێت." جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕو، "بەڵێن دەدەین جوانترین نمونەی خزمەتگوزاری بەم شارە خۆشەویستە پێشکەش بکەین و ناو و ناوبانگ و پێگەی ئەم شارە وەک پێشەنگی کاری هونەری و رۆشنبیری بەرز راگرین."
هاوڵاتی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" لە ئەمڕۆدا سلێمانی پێویستی بە سەقامگیریی ڕاستەقینە، گێڕانەوەی متمانە، یەکترقبوڵکردنی لۆژیکیی، پەرەپێدانی ئابوریی سەوز، تێپەڕاندنی نائومێدییەکان، دادپەروەریی، خۆناسینەوەو پشتبەخۆبەستنی زۆرتر هەیە". هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بۆ تێپەڕبوونی 237 ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەمڕۆدا سلێمانی پێویستی بە سەقامگیریی ڕاستەقینە، گێڕانەوەی متمانە، یەکترقبوڵکردنی لۆژیکیی، پەرەپێدانی ئابوریی سەوز، تێپەڕاندنی نائومێدییەکان، دادپەروەریی، خۆناسینەوەو پشتبەخۆبەستنی زۆرتر هەیە. هەڤاڵ ئەبوبەکر لەپەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پیرۆزبایی ڕۆژی سلێمانیتان لێدەکەین، ڕۆژی ئەم دەڤەرەی قوڵایی مێژویی و شارستانێتیی بۆ زیاتر لە شەست و پێنج هەزار ساڵ دەگەڕێتەوەو بە هەوڵی مەردانەی بابانییەکان و هاوکارەکانیان و گوندە نازدارەکانی ئەو سات و سەردەمەی سلێمانی؛ ئیبراهیم پاشای بابان دەستی بەبنیاتنانی سلێمانی کرد‌و پایتەختی میرنشینی بابانی لە قەڵاچوالانەوە بۆ سلێمانی گواستەوە." ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەم شارە وەک شارێکی هاوچەرخ لەسەر بنەماکانی پیشەسازیی و بازرگانیی و ڕۆشنبیریی بنیاتناو، بە منەوەرەکانی وەک نالی و سالم و کوردیی زمانی بەم کوردییە شیرینەی پژا، دواتر بنەما شارستانییە نوێکانی وەک پەروەردەو فێرکردن و هونەرەجوانەکان و ئامادەیی و بەشداریی ژنانی بۆ زیادکرا. لەو ڕۆژەوە سلێمانی وەک دڵێک لێدەدات زیندوێتیی و بەهرەو داهێنان و هێزو ورە لە جیاوازییەکانی خۆی و لە دەرفەتی ئازادییەکان و لە خۆنوێکردنەوەو کرانەوە و چاولەئایندەبوون وەردەگرێت و باڵای کوردستان بەرزتر دەکات." پارێزگاری سلێمانی لەبارەی پێداویستییەکانی شارەکەش نوسیویەتی، "ئەم شارە؛ لە ئەمڕۆدا پێویستی بە سەقامگیریی ڕاستەقینەو گێڕانەوەی متمانەو یەکترقبوڵکردنی لۆژیکیی و پەرەپێدانی ئابوریی سەوزو تێپەڕاندنی نائومێدییەکان و ڕۆشنکردنەوەی ناڕۆشنییەکانی چارەنوس و ئایندەو خزمەتکردن و بوژانەوەو گەشەپێدانی زۆرتر و دادپەروەریی و پاراستنی ئازادییەکان و خۆخوێندنەوەو خۆدۆزینەوەو خۆناسینەوەو پشتبەخۆبەستنی زۆرتر هەیە." ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئێستا سلێمانی؛ کەلە بنەڕەتەوە بۆ پایتەخت بنیاتنراوە؛ پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و شاری داهێنەری ئەدەبیی لەسەر ئاستی جیهان و ئەندامی پەیمانی نێودەوڵەتیی ئەوروپایە بۆ وزە نوێکان و ژینگەو هاوتای فیدراسیۆنی شارەوانییەکانی ئیتاڵیا‌و دەیان شاری پارچەکانی تری کوردستان و دەوڵەتانی ناوچەکەو جیهانەو ئەندامی کارای کۆنگرەی نێودەوڵەتیی تەندروستیی چارەسەرسازییەو لەسەر نەخشەی قوربانیدان و کرانەوەو کشتوکاڵ و شوێنەوارو گەشتوگوزارو پیشەسازیی و بازرگانیی و ژینگەو کولتوری جیهاندایە."
هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ڕایگه‌یاند:" به‌بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتی وه‌زاره‌تى دارایی، ته‌ندروستى سلێمانى به‌ره‌و مه‌ترسیى ده‌چێت، ده‌شڵێت:"به‌هۆى بڕیارى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه، كۆمپانیاكان ئه‌و ده‌رمانانانه‌ى به‌ئێمه‌یان داوه هه‌موى وه‌رده‌گرنه‌وه". سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌ندروستى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "به‌هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌ختینه له‌بانكه‌كانى سلێمانیدا، كێشه‌ى كه‌می ده‌رمانمان بۆ دروستبوه". ئه‌وه‌شى وت:"به‌بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتیی وه‌زاره‌تى دارایی، له5%ى شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به‌ده‌رمان ته‌رخانبكات، ئه‌وه‌ش وایكردوه، دانه‌وه‌ى شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكان زۆر دوابكه‌وێت". مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌تریشى ڕاگه‌یاندو وتى:"به‌و هۆى بڕیارى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه، كۆمپانیاكان بڕیاریانداوه چیتر ده‌رمانمان پێنه‌ده‌ن‌و ئه‌وه‌شى داویانه پێمان، لێمان وه‌ربگرنه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌مان بۆ دروستده‌كات". وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكرایكرد، "له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتودا ته‌ندروستى سلێمانى‌و نه‌خۆشخانه‌كان ڕوبه‌ڕوى كێشه‌ى گه‌وره ده‌بنه‌وه‌و كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ش بۆ ئێمه دروستده‌بێت". له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌ش جه‌ختیكرده‌وه، "وه‌زیرى ته‌ندروستى په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردم‌و ڕایگه‌یاند ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رده‌كات".
هاوڵاتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بەشێوەی سولفە رایگەیاند، ناردنی پارەکە بڕیارێکی یاساییە و لە بودجەی ساڵی 2021 بڕێک بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە، چونکە هێشتا وردبینیکردنی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان تەواو نەبووە و حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو ئەو وردبینییانەن تەواو نەبوون، بەردەوام بێت لە ناردنی ئەو سولفەیە". ئەمڕۆ شەممە، 13ی تشرینی دووه‌م2021، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بەشێوەی سولفە رایگەیاند، ناردنی پارەکە بڕیارێکی یاساییە و لە بودجەی ساڵی 2021 بڕێک بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە، چونکە هێشتا وردبینیکردنی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان تەواو نەبووە و حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو ئەو وردبینییانەن تەواو نەبوون، بەردەوام بێت لە ناردنی ئەو سولفەیە. لە کۆتایی مانگی ئادار پەرلەمانی عێراق بودجەی ساڵی 2021ـی پەسندکرد، بەپێی ماددەی 11ـی یاسای بودجە، دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی خۆی بەرهەمبهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بڕی پێویست بۆ بەکارهێنانی نێوخۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ئەو نەوتە بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ رادەستی حکومەتی عێراق بکات، هاوکات دەبێت هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی نانەوتیی خۆی رادەستی بەغدا بکات، لە بەرامبەریشدا حکومەتی عێراق بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت، کە پێشبینی دەکرێت تێکڕا بگاتە زیاتر لە 10 تریلیۆن دینار. بەهۆی دواکەوتن لە وردبینیکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، 15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەوەش هەرێمی کوردستان توانیی مانگانە بەبێ لێبڕین مووچە دابەشبکات. بەشیر حەداد دەشڵێت، "هیوادارم هیچ بڕیارێکی سیاسی نەبێت بۆ راگرتنی ئەو 200 ملیارە" و، بەردەوام بێت تاوەکو ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021.
هاوڵاتی جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: "کۆچبەرانی سەر سنووری بیلاروسیا مەترسی نین بۆ سەر سنووری وڵاتانی ئەوروپی"، داواش لە وڵاتان دەکات وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەران. ئەمڕۆ شەممە، 13ی تشرینی دووه‌م2021، فەرحان حەق، سەبارەت بە دۆخی کۆچبەران و بڕیاری هەندێک وڵات بۆ ناردنی سەرباز بۆ سنووری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا ڕایگەیاند، "هەموو وڵاتێک مافی خۆیەتی چۆن مامەڵە لەگەڵ سەروەری و سنوورەکانی خۆیدا دەکات، بەڵام دەمەوێت بڵێم ناکرێت کۆمەڵێک خەڵک کە هەموومان دەزانین هێزی سەربازی نین و ژمارەیەک خەڵکی برسی و ماندوون". دەشڵێت، "پێویستییان بە یارمەتییە، نابێت وەک مەترسی سەیریان بکرێت، ئێمە داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین بەوجۆرە لێیان نەڕوانن". ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت، كۆچبه‌رانی خاڵی سنوری بروزگی له شاری گرۆندۆی بێلاڕووس، كه زۆربه‌یان له عێراقه‌وه ڤیزه‌یان وه‌رگرتووه و هاتوون بۆ بێلاڕووس و به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له بێلاڕووسه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا و له‌وێوه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا. ئاماژە بەوەشدەکات، نزیكه‌ی دوو هه‌زار كۆچبه‌ر كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت و منداڵیش له نێویاندایه، له كه‌شوهه‌وایه‌كی ژێر پله‌ی سفری سه‌دیدا، به درێژایی شه‌و و رۆژ به به‌رده‌وامی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا ده‌ده‌ن. ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆمه‌ڵه‌ی خاچی سووری بێلاڕووسی دار و خۆراكی بۆ ناوچه‌كه نارد و به‌به‌رده‌وامی گرووپی نوێی كۆچبه‌ران بۆ كه‌مپه‌كان دێن. گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس- پۆڵه‌ندا به‌رده‌وامه چونكه گۆچبه‌ران له هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌دان.
هاوڵاتی وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسى هەرێم باسی ماوەی بەسەرچونی یاسایی کۆمسیۆنه‌كه دەکات‌و له‌په‌یامێكیشدا بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت:"یان ماوه‌كه‌مان بۆ درێژبكه‌نه‌وه یان ئه‌نجومه‌نێكى نوێى كۆمسیاران دروستبكه‌ن". ئەمڕۆ شەممە، 13ی تشرینی دووه‌م2021، شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسى هەرێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ماوەی بەسەرچونی یاسایی کۆمسیۆنه‌كه كرد‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌م كۆمسیۆنه ده‌ستكه‌وتى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستانه، به‌ڵام پێویسته په‌رله‌مانى كوردستان یان ماوه درێژبكاته‌وه بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئێستا یان ده‌بێت ئه‌نجومه‌نێكى نوێى كۆمسیاران دروستبكات". وتیشى:"كۆمسیۆنه‌كه‌ى هه‌رێم سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم به‌گوێره‌ى قه‌باره‌ى خۆیان پشكیان هه‌یه، به‌ڵام نامانه‌وێت باسى هه‌ڵبژاردن بكه‌ین‌و خۆمان ماوه‌مان به‌سه‌رچووبێت، له‌به‌رئه‌وه داوا له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ین به‌كارى خۆى هه‌ستێت". به‌وته‌ى شیروان زرار، "له‌و ماوه كه‌مه‌ى له‌به‌رده‌ستى بوو كۆمسیۆنه‌كه له‌دواى دامه‌زراندنى، توانیی دوو پرۆسه‌ى گرنگ ئه‌نجامبدات، یه‌كه‌میان ڕاپرسى بوو له‌هه‌رێم‌و ناوچه دابڕێندراوه‌كانیش، دوه‌میشیان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بوو بۆ خولى پێنجه‌م". ئه‌وه‌شى وت:"به‌گوێره‌ى یاساى ژماره 4ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم، ماوه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بۆ پێنج ساڵه، پێش ته‌واوبونى ماوه‌ى یاسایی خۆمان، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان‌مان ئاگاداركردۆته‌وه له‌به‌سه‌رچونى واده‌كه له‌ڕۆژى 5ى 8ى 2019، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه ئه‌نجومه‌نێكى نوێى كۆمسیاران دروستبكرێت یان ماوه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى ئێستا درێژبكرێته‌وه".
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بەردەوام دەبین لە دەستگیركردنی گومانلێكراوان و دەستبەسەرداگرتنی ئۆمۆمبێلە بێ سەرەتاكان و چەكی بێ مۆڵەت. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەمەبەستی دەستگیركردنی گومانلێكراوان و دەستبەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە ئۆتومبێلێكی بێ سەرەتا و چەكی بێ مۆڵەت و رەشكردنی جامی ئۆتومبێل و ھەركارێكی نایاسایی، بەردەوامن لە ھەڵمەتی چەسپاندنی یاسا و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی ". ئەوەش روونكراوەتەوە،شەو و رۆژیان خستووەتە سەر یەك بۆ ئەوەی دانیشتوانی سلێمانی ھەمیشە لە ھێمنی و بەڕێكردنی ژیانێكی شایستەدابن.
هاوڵاتی به‌هۆی قه‌یرانی په‌نابه‌رانه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق مۆڵه‌تی كاركردنی له كونسوڵی بیلاروسیا سه‌نده‌وه‌م ئاژانسێکیش دەڵێت، زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌وڵی كۆچكردندان بۆ ئه‌رووپا له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس- پۆڵه‌ندا، به‌رده‌وامه. ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق دوێنێ هه‌ینی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مۆڵه‌تی كاركردنی له‌كونسوڵی بیلاروسیا له به‌غداد وه‌رگرته‌وه، ئه‌مه‌شی به هه‌نگاوێك بۆ پارێزگاریكردن له‌په‌نابه‌ران له‌ڕێی بیلاروسیاو پۆڵه‌نداوه له‌قه‌ڵه‌م دا. ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت، كۆچبه‌رانی خاڵی سنوری بروزگی له شاری گرۆندۆی بێلاڕووس، كه زۆربه‌یان له عێراقه‌وه ڤیزه‌یان وه‌رگرتووه و هاتوون بۆ بێلاڕووس و به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له بێلاڕووسه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا و له‌وێوه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا. ئاماژە بەوەشدەکات، نزیكه‌ی دوو هه‌زار كۆچبه‌ر كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت و منداڵیش له نێویاندایه، له كه‌شوهه‌وایه‌كی ژێر پله‌ی سفری سه‌دیدا، به درێژایی شه‌و و رۆژ به به‌رده‌وامی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا ده‌ده‌ن. ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆمه‌ڵه‌ی خاچی سووری بێلاڕووسی دار و خۆراكی بۆ ناوچه‌كه نارد و به‌به‌رده‌وامی گرووپی نوێی كۆچبه‌ران بۆ كه‌مپه‌كان دێن. گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس- پۆڵه‌ندا به‌رده‌وامه چونكه گۆچبه‌ران له هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌دان. مانگی ئابی رابردوو حكومه‌تی عیراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 690 په‌نابه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌سنوره‌كانی نێوان بیلاروسیاو لیتوانیاوه راگه‌یاند، كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو له‌ناوچه‌كه گیریان خواردبوو. له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووشه‌وه نزیكه‌ی 4 هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه له بیلاروسیاوه روویان له سنوره‌كانی پۆڵه‌ندا كردووه به‌مه‌به‌ستی په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا، بەڵام به‌بیانووی ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ری ناشه‌رعین رێگای په‌ڕینه‌وه‌یان پێ‌نادرێت و له‌دۆخێكی خراپی مرۆیی‌دا ماونه‌ته‌وه.
