هاوڵاتی گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایدەگەیێنێت، تورکیا دەروازە سنوورییەکانی داخستووە و حکومەتی سووریاش رێگرە لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ عەفرین دەشڵێت،"دۆخی هەرێمی عەفرین و جندرێس زۆر کارەستبارە، چونکە نزیکەی 90٪ـی جندرێس بە تەواوی وێران بووە و دەڵێت، "هیچ کەس گوێی لە هاوار و ناڵەی خەڵکی عەفرین و جندرێس نییە!" مستەفا شێخۆگوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی تۆڕی میدیای ڕوداو ڕایگەیاند، تورکیا دەروازە سنوورییەکانی داخستووە و حکومەتی سووریاش رێگرە لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ عەفرین؛ دەشڵێت: "نزیکەی 84 باڵەخانە لە جندرێس رووخاون و تاوەکو ئێستا تەنیا 10 باڵەخانەی خەڵکەکەی رزگارکراون، نزیکەی 5 هەزار کەسیش هێشتا لەژێر دارپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندان." وتیشی، "هیچ کەس گوێی لە هاوار و ناڵەی خەڵکی عەفرین و جندرێس نییە!" گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین دەڵێت، تاوەکو ئێستا لە عەفرین 450 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە، ئێستا نزیکەی 400 تەرم لە نەخۆشخانەی سەربازیی عەفرینن کە بەشێک لە تەرمەکان ناناسرێنەوە و هاوکات لەلە جندرێس کە نزیکەی 90٪ی شارەکە وێران بووە و تاوەکو ئێستا 84 باڵەخانە لە جندرێس داڕووخاون و لەو ژمارەیە تەنیا 10 باڵەخانەی ئەو کەسانەی بوون بە ژێرییەوە دەرهێندراون، ئەویش لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و تیمە خۆجێییەکانەوە بووە. ئاماژەی بەوەشكرد، تورکیا دەروازە سنوورییەکانی لە باب ئەلهەوا و گوندی حەمام داخستووە و رێگەنادات هاتووچۆ بکرێت، هەروەک هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە نزیکن لە تورکیاوە رێگرن لە گەیشتنی هاوکارییەکان و رێڤەبەری خۆسەر و هەسەدە ویستوویانە هاوکاری بگەیەننە عەفرین، بەڵام رێگەیان نەداوە، هاوکات رژێمی سووریاش ئاستەنگ بۆ گەیشتنی هاوکارییەکان دروست دەکات. جێگەیباسە بە گوتەی گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بە نزیکەی چوار بۆ پێنج هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکانن، ئەگەر هاوکارییە مرۆییەکان نەگەیێندرێنە ناوچەکە، دۆخی خەڵکەکە سەختتر دەبێت و ئەوانەی لەژێر باڵەخانە داڕووخاوەکاندا ماون ئەوانیش دەمرن. ئەمەشلەکاتێکدایە سەبارەت بە یارمەتییە نێودەوڵەتییەکانیش ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندڕێگای باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە تورکیاوە زیانی پێگەیاندووە و ئەمەش هاوکاریی مرۆیی بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی ئەوناوچانە بەشێوەیەکی کاتی پەکخست. سەرلەبەیانی ٦ی ئەم مانگە چەند بومەلەرزەیەكی بەهێز باكورو رۆژئاوای كوردستانی هەژاندو كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لێكەوتەوە، ناوەندی بومەلەرزەكە باكوری كوردستان بووبە گوێرەی نوێترین ئامارەکانیش،ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكهی توركیا و سوریا بە خێرایی بهرزدهبێتهوه و تائێستا زیاتر له 11 ههزار كهس گیانیان لهدهستداوه
هاوڵاتی ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكهی توركیا و سوریا بە خێرایی بهرزدهبێتهوه و تائێستا زیاتر له 11 ههزار كهس گیانیان لهدهستداوه، سهدان كهسی دیكهش هێشتا له ژێر دارو پهردودا ماونهتهوه. کارمەندانی فریاگوزاری بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە هێشتا لە ژێر داروپەردودا گیریان خواردوە. لە نوێترین ئاماردا سەبارەت بەو بومەلەرزەیەیەکی ١٠ پارێزگای تورکیای هەژاند لەناویانا کوردستانی باکور ئەمڕۆ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی مەرەشی باکووری کوردستانی کرد ولە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 8 هەزار و 574 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 49 هەزار و 133 کەسیش برینداربوون. سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 6444 باڵەخانە رووخاون. هاوکات له سوریاش، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت، لانیکەم هەزار و 262 کەس گیانیان لەدەستداوە و دو هەزار و 285 کەسیش برینداربون، رزگارکەران لە باکوری رۆژئاوای سوریا کە لەژێر دەستی یاخیبواندایە، زیاتر لە 1400 كهس گیانیان لەدەستداوە و 2700 كهسیش برینداربون. جێگەیباسە، تەنیا لە 24 کاژێری رابردوودا 21 بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لە باکووری کوردستان و تورکیا تۆمارکراون، کە بەهێزترینیان 5.4 پلەی رێختەر بووە. بەگوێرەی دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا کە بوومەلەرزەکان لە سەرانسەری جیهان تۆماردەکات، لە دوێنێوە تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 8-2-2023، لە تورکیا و باکووری کوردستان 21 بوومەلەرزە تۆمارکراون و 19 لەو بوومەلەرزانە لە ناوچەکانی باکووری کوردستان تۆمارکراون، بەتایبەتی لە دەوروبەری شارۆچکەی مەرەش. دوو بوومەلەرزەش لە شاری هاتای تۆمارکراون. بەهێزترین بوومەلەرزەی 24 کاژێری رابردوو لە شارۆچکەی سنجاقی سەر بە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان تۆمارکراوە کە گوڕەکەی 5.4 پلەی رێختەر بووە. گوڕی بوومەلەرزەرەکانی دیکە لە 4 بۆ 4.5 پلەی رێختەر بووە. سەبارەت بە یارمەتییە نێودەوڵەتییەکانیش ناردنی هاوکاری مرۆی و کارمەندی ڕزگار کردن و کەلوپەلی پێویست بۆ ناوچەکانی کاریگەر بە بومەلەرزەکە بەردەوامە و لەناویاندا نەتەوەیەکگرتوەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٥ ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی بۆ تورکیا و سوریا ڕاگەیاند . ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هاوکاری بەپەلەی ڕزگارکردنی ژیان بۆ ناوچەکە دەکات، وتیشی: ''تیمەکانی هەڵسەنگاندن و هەماهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ لە ئەدەنەن و سبەی کۆدەبنەوە بۆ غازی عەنتاب بۆ پاڵپشتیکردنی تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی شارەکانی تورکیا''. هەروەها وتیشی، ''ئەوانەی لە کارەساتەکەدا بەرکەوتوون بریتین لە هەزاران پەنابەری لە سوریا، ئاماژەی بەوەشکرد، پەنابەرانی سوریا زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس پێکدەهێنن لەو ١٥ ملیۆن کەسەی لە ١٠ پارێزگادا دەژین کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی تورکیاوە زیانیان بەرکەوتووە. هاوکات گوتیشی: ڕێگای باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە تورکیاوە زیانی پێگەیاندووە و ئەمەش هاوکاریی مرۆیی بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی ئەوناوچانە بەشێوەیەکی کاتی پەکخست. سەرلەبەیانی ٦ی ئەم مانگە چەند بومەلەرزەیەكی بەهێز باكورو رۆژئاوای كوردستانی هەژاندو كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لێكەوتەوە، ناوەندی بومەلەرزەكە باكوری كوردستان بوو، ئەندامێكی ئەكادیمیای زانستی توركیا دەڵێت: پێشتر هۆشداریمان لەڕوودانی بومەلەرزەی بەهێزو كارەساتبار لەو ناوچەیە بەدەسەڵات داوە بەڵام هیچ ئامادەكارییەكی پێشوەختە نەكراو گوێیان لێ نەگرتین و ئێستاش هەموولایەك ئاگاداردەكەمەوە كەئەو ناوچانە، شوێنی مەترسیدارن و پێشبینی بومەلەرزەی دیكەش لەوێ دەكرێت. یەكەم بومەلەرزە كاتژمێر 4:17 بەگوڕی ٧.٧ ناوچەی پازارجكی پارێزگای مەرەش، دووەم بومەلەرزە كاتژمێر 4:26 بەگوڕی 6.4 ناوچەی نورحەقی دیلۆك (عەنتاب) و سێیەم بومەلەرزەش كاتژمێر 4:36 بە گوڕی ٥.٥ ناوچەی ئیسلاحیەی دیلۆكی (عەنتاب) باكوری كوردستانی هەژاند. بومەلەرزەكان لەقۆڵایی هەشت بۆ پێنج كیلۆمەتر لەژێر زەوی روویانداو هەرسێكیان زیاتر لەخولەكێك بەردەوام بوو. لەگەڵ پارێزگاكانی دیلۆك و مەرەش، بومەلەرزەكان كاریگەریەكی زۆریان لەسەر پارێزگاكانی، ئامەد، سەمسور، روحا، مێردین، سێرت، شڕنەخ، كلس، مەلەتی، عوسمانیە، هاتای و ئەدەنەی باكوری كوردستان و توركیا دروستكرد. لەئاستی دەرەوەشدا، بەشێوەیەكی زۆر كاریگەر، شارەكانی، حەلەب، حەما، لازقیە، ئیدلب و تەرتوسی سوریاو عەفرین و كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانی گرتەوە. هەروەها لەشارەكانی دهۆك و هەولێر بەئاسانی هەستی پێكرا و كاریگەری لەسەر پارێزگای سلێمانیش هەبوو. بومەلەرزەكان هەروەها بوونە هۆی ئەوەی هێڵی نەوتی كەركوك-جەیهان دابخریت و حكومەتی هەرێم سێ رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند. بومەلەرزەكان لەدەریای ناوەڕاستدا قوبرسی گرتەوە و تاوەكو لوبنان، ئیسرائیل، فەڵەستین، عەممان و میسریش درێژ بووەوە. بەو پێیەش وەك یەكێك لەگەورەترین بومەلەرزەكانی جیهان پێناسەكرا.
سودانی بەدابەزینی نرخی دۆلار دەیەوێت متمانە بۆ دینار بگەڕێنێتەوە عێراق كونێكی رەشە بۆ بردنە دەرەوەی دۆلار هێمن مەحموود لەماوەی تەمەنی كابینەكەی محەممەد شیاع سودانی كە 100 رۆژی تەمەنی بەڕێكرد جگە لەو بەڵێنانەی كە دایبوون و جێبەجێی نەكردن، گرفتێكی گەورەش یەخەی كابینەكەی گرت كەئەویش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بوو، لەئێستاشدا بەبڕیارێك دەیەوێت ئەو گرفتە چارەسەربكات، كەئەویش بڕیاریدا نرخی فەرمی هەر دۆلارێك لەهەزارو 450 دینارەوە بكاتە هەزارو 300 دینار، ئەمە لەكاتێكدا نرخی هەر دۆلارێك تانزیكەی هەزارو 780دینار بەرزبووەوە، ئەم بڕیارە نوێیەی حكومەتیش شڵەژانێكی لەبازاڕدا درووستكردو دۆلار بۆ ئاستێك دابەزی كەپێشبینی نەكراوبوو، بەرپرسێكی ئەمریكیش بەبەڵگەوە رێگاكانی بەقاچاغبردنی دۆلار لەعێراق ئاشكرادەكات. لەسەرەتای دەستبەكاربوونیدا سوودانی وەك لەكارنامەی وەزارییەكەیدا هاتبوو بەڵێنی ئەوەیدابوو كەچەك تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا بێت و بەرەنگاری گەندەڵی دارایی و ئیداری ببێتەوەو گرفتی هەژاری و بێكاری چارەسەربكات و بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلارو دراوەكانی دیكەدا بەرزبكاتەوەو سوپاو گرووپە چەكدارەكان لەشارەكان دووربخاتەوەو چاكسازی لەكەرتەكانی ئابووری و دارایی و خزمەتگوزاریدا بكات. بەڵێنەكانی سودانی نەك هەر جارێ هیچیان نەهاتووەتەدی، بەڵكو تاوەكو ئێستاش كەمانگێك لەساڵی نوێ تێپەڕیوە هێشتا بوودجەی ئەمساڵی نەناردووەتە پەرلەمان و دیناری عێراقیش تائاستێكی مەترسیدار بەرامبەر دۆلار بەهای لەدەستداو بۆ رێگەگرتن لەهەرەسی تەواوەتی دینار، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارێكی بانكی ناوەندی پەسەندكرد كەبەهای هەر دۆلارێكی بەهەزارو 300 دینار حسێب كردووە، پارێزگای بانكی ناوەندیش رایدەگەیەنێت هەموو هەوڵێكی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ بەهێزكردنی دراوی نیشتیمانی، ئەم بڕیارەش بەشێوەیەكی كاتی نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزاند، بەڵام شڵەژانێكی لەبازاڕدا درووستكردووە كەهێشتا كەس نازانێت تاچەندێك دەخایەنێت و بازاڕ لەو نرخە فەرمییەدا جێگیر دەبێت كەحكومەت پێشنیاریكردووە. دابەزینی بەهای دینار بەهۆی ئەو رێوشوێنانەوە بوو كەوەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەرامبەر بانكی ناوەندی عێراق گرتویەتەبەرو وەهایكرد رێوشوێنەكانی پێدانی دۆلاری زیاتری توندتركردەوەو چوار كۆمپانیای خستە لیستی رەشەوە كەبەشی زۆری مەزادی رۆژانەی بانكی ناوەندی عێراقیان بەدەستەوەبوو. (سەفوان قوسەی) شارەزای ئابووری رایگەیاندووە كەمبوونەوەی فرۆشی دۆلار لەمەزادی رۆژانەی بانكی ناوەندی و بەرزبوونەوەی نرخەكەی لەبازاڕدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو چوار كۆمپانیایەی خراونەتە لیستی رەشەوە لەسەدا 40ی فرۆشی رۆژانەی دۆلاریان لەبانكی ناوەندی عێراق بەركەوتووە، ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات ئێستا پێویستە لەسەر بانكە تایبەتەكان بەدواداچوون بۆ ئەو پارەیە بكەن كەحەواڵەی دەكەن پێش ئەوەی دۆلار بكڕن لەبانكی ناوەندی بۆ ئەوەی بەر رێوشوێنە توندە تازەكانی بانكی ناوەندی نەكەون. بەپێی زانیارییە میدیاییەكانیش براین نیلسۆن یاریدەری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بۆ كاروباری تیرۆرو هەواڵگری دارایی لەكۆبوونەوەیەكدا چەندین بەڵگەی سەبارەت بەقاچاغبردنی دۆلار لەدەروازە نافەرمییەكانی دیالەو سلێمانییەوە بۆ ئێران لەڕێگای كەسانی باڵادەست و نزیك لەئێرانەوە بەبەرپرسانی عێراقی داوە كە بەئۆتۆمبیلی پڕ لەدۆلارەوە دەڕۆنە ئێرانەوەو لەو سەرەوە بەخاڵی دێنەوە، هاوكات ئەمریكا پێشنیاری دابینكردنی چەند ئامێرێكی كردووە لەدەروازەكاندا كە رێگە لەبەقاچاغبردنی دۆلار بۆ ئێران دەگرێت. ئەمە لەكاتێكدایە لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سودانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پرسی پڕۆژەیاسای بودجەو بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلاریان تاووتوێكردو محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران روونكردنەوەی لەبارەی ئەو میكانیزمانە داوە كە ئەو بودجەیەی لەسەر دانراوە، لەگەڵ ئاستی گونجاوی لەگەڵ كارنامەی حكومەتەكەی. دەربارەی بەقاچاغبردنی دۆلاریش سەرۆك وەزیرانی عێراق لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا سەرسوڕمانی خۆی پیشاندا بەوەی كەڕۆژانە 300 ملیۆن دۆلار بۆ هاوردە حەواڵە كراوە، كەئەمەش ئاماژەبووە بۆ ئەوەی كە پارەكە بەقاچاغ دەبرێتە دەرەوە. لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كەجێگیرنەبوونی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دینار، دوو هۆكاری سەرەكین بۆ نەناردنی بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق. لیژنەكە ئەوەی خستۆتەڕوو نرخی نەوت لەبودجەدا بە 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك خەمڵێنراوەو كەنرخەكەی دابەزی كراوەتە 60 دۆلار. پەتای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار مەترسی راستەقینەی بۆ سەر كابینەكەی سوودانی درووستكردو ئەگەری ئەوە لەئارادابوو موقتەدا سەدر جارێكی دیكە بگەڕێتەوە گۆڕەپانەكەو لایەنگرانی بنێرێتەوە بۆ خۆپیشاندان، هەرچەندە چەند جارێكیش خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا، بەڵام هێشتا كاریگەرییەكانی بەدیارنەكەوتووە، بەڵام پریشكی بەر پەرلەمان كەوتووە. لەیەكەم كاردانەوەشدا بزووتنەوەی ئیمتیداد كەخاوەنی 11 كورسی پەرلەمانی عێراقەو بەیەكێك لەنوێنەرانی خۆپێشاندانی تشرینییەكان دادەنرێت كەساڵی 2019 دەستیپێكرد داوا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیران دەكات دەست لەكاربكێشێتەوە. بزووتنەوەكە لەڕاگەیێندراوێكدا 10 تێبینی لەسەر ئەدای حكومەتی عێراق بڵاوكردەوە لەماوەی 100 رۆژدا، تێیدا ئاماژەی بەوە داوە كە لەو ماوەیەدا بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار بۆ ژمارەی پێوانەیی دابەزیوەو رێژەی هەڵاوسان زیادیكردووە، پرۆسەی بەقاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوە بەردەوامەو بەشێوەیەكی باش مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی "دزی سەدە" نەكراوە كە بەمەست لێی دزینی 3.7 ترلیۆن دینارە لەهەژماری سپاردەی دارایی دەستەی گشتیی باج لەبانكی رافیدەین. بەپێی زانیارییە ئابوورییەكانیش عێراق رۆژانە پێویستی بە 130 تا 170 ملیۆن دۆلار هەیە كەبانكی ناوەندی بیخاتە بازاڕاوە، ئەوەی پێشووتر كە 300 ملیۆن دۆلار دەخرایە بازاڕەوە بەشێكی زۆری بۆ دەرەوە دەڕۆیشت و هیچ بەرهەمێكی بۆ ناوخۆ نەبوو. هاوكاتی هەوڵە ئابوورییەكان بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، لەڕووی ئەمنیشەوە كابینەكەی سوودانی چەند رێوشوێنی گرتووەتەبەر، ئەویش بەدەستگیركردنی ژمارەیەك بازرگان بەتۆمەتی بەقاچاغبردن و یاریكردن بەنرخ و داخستنی نووسینگە نایاساییەكانی گۆڕینەوەی دراوو توندوتوڵكردنی بازگەو دەروازەكان، هەر لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی هەینی رابووردوو دەزگای هەواڵگریی عێراق رایگەیاند، توانیویانە لەپارێزگای دیالە دەست بەسەر یەك ملیۆن دۆلاردا بگرن، كە بۆ بەقاچاغبردن ئامادەكرابوو ببرێتە دەرەوە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقیش لەڕاگەیێندراوێكدا ئاشكرایكرد، ژمارەیەك لەخاوەنی "كۆمپانیا گەورەكان"یان دەستگیركردووە كە بەگوتەی ئەو، یارییان بەنرخی دراو كردووەو بەقاچاغ بردوویانەتە دەرەوە. بەشێك لەچاودێرانی دۆخی سیاسیش بڕوایان وایە دوای 100 رۆژ كابینەكەی سوودانی لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی سەختدایەو بەزوویی بەڵێنەكانی جێبەجێنەكات نەیارەكانی لەبۆسەدان و بەزوویی چارەنووسی هاوشێوەی كابینەكانی دیكە لێدەكەن.
هاوڵاتی هێرش جەلال سەرلەبەیانی ٦ی ئەم مانگە چەند بومەلەرزەیەكی بەهێز باكورو رۆژئاوای كوردستانی هەژاندو كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لێكەوتەوە، ناوەندی بومەلەرزەكە باكوری كوردستان بوو، ئەندامێكی ئەكادیمیای زانستی توركیا دەڵێت: پێشتر هۆشداریمان لەڕوودانی بومەلەرزەی بەهێزو كارەساتبار لەو ناوچەیە بەدەسەڵات داوە بەڵام هیچ ئامادەكارییەكی پێشوەختە نەكراو گوێیان لێ نەگرتین و ئێستاش هەموولایەك ئاگاداردەكەمەوە كەئەو ناوچانە، شوێنی مەترسیدارن و پێشبینی بومەلەرزەی دیكەش لەوێ دەكرێت. یەكەم بومەلەرزە كاتژمێر 4:17 بەگوڕی ٧.٧ ناوچەی پازارجكی پارێزگای مەرەش، دووەم بومەلەرزە كاتژمێر 4:26 بەگوڕی 6.4 ناوچەی نورحەقی دیلۆك (عەنتاب) و سێیەم بومەلەرزەش كاتژمێر 4:36 بە گوڕی ٥.٥ ناوچەی ئیسلاحیەی دیلۆكی (عەنتاب) باكوری كوردستانی هەژاند. بومەلەرزەكان لەقۆڵایی هەشت بۆ پێنج كیلۆمەتر لەژێر زەوی روویانداو هەرسێكیان زیاتر لەخولەكێك بەردەوام بوو. لەگەڵ پارێزگاكانی دیلۆك و مەرەش، بومەلەرزەكان كاریگەریەكی زۆریان لەسەر پارێزگاكانی، ئامەد، سەمسور، روحا، مێردین، سێرت، شڕنەخ، كلس، مەلەتی، عوسمانیە، هاتای و ئەدەنەی باكوری كوردستان و توركیا دروستكرد. لەئاستی دەرەوەشدا، بەشێوەیەكی زۆر كاریگەر، شارەكانی، حەلەب، حەما، لازقیە، ئیدلب و تەرتوسی سوریاو عەفرین و كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانی گرتەوە. هەروەها لەشارەكانی دهۆك و هەولێر بەئاسانی هەستی پێكرا و كاریگەری لەسەر پارێزگای سلێمانیش هەبوو. بومەلەرزەكان هەروەها بوونە هۆی ئەوەی هێڵی نەوتی كەركوك-جەیهان دابخریت و حكومەتی هەرێم سێ رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند. بومەلەرزەكان لەدەریای ناوەڕاستدا قوبرسی گرتەوە و تاوەكو لوبنان، ئیسرائیل، فەڵەستین، عەممان و میسریش درێژ بووەوە. بەو پێیەش وەك یەكێك لەگەورەترین بومەلەرزەكانی جیهان پێناسەكرا. جگە لەوە هەمان رۆژ كاتژمێر ١٣:٢٤ بومەلەرزەیەكی دیكە بەگوڕی 7.6 ناوچەی ئەلبیستانی پارێزگای مەرەشی هەژاندەوە. بەگوێرەی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كارەساتە سروشتییەكانی توركیا (ئافاد)، لەباكوری كوردستان و توركیا بەهۆی بومەلەرزەكەوە زیاتر لەچوار هەزارو 540 كەس گیانیان لەدەستداوەو 26 هەزارو 720 كەسیش برینداربوون. هەروەها نزیكەی شەش هەزار باڵەخانەش داڕماون و زیان بەر ١١ هەزارو ٣٠٢ باڵەخانەی دیكەش گەیشتووە. لە رۆژئاوای كوردستان و سوریاش، بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی سوریا هەزارو ٦٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی چوار هەزار كەسیش برینداربوون. عەفرین یەكێك لەو شارانەی رۆژئاوای كوردستانە كە زیاترین زیانی بەركەوتووە كەنزیكەی ٦٠ كەس گیانیان لەدەستداوە. لێقەوماوان یارمەتی پێویستیان پێنەگەیشت هاوكات لەگەڵ بومەلەرزەكان، كەشوهەوایەكی سارد، باران و بەفرێكی زۆر باكوری كوردستانی گرتووەتەوە. لەزۆربەی پارێزگاكان و ناوچەكانیان، پلەی گەرما لەژێر سفرەوەیە، زۆربەی هاووڵاتیان ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە و بەرەو گوندەكان بەڕێكەوتوون، ئەوانەی كە لەشارەكاندا ماون، لەنێو ئۆتۆمبێلەكانیان و مزگەوتەكاندا ژیان بەسەردەبەن، زۆربەی دوكان، نانەواخانەو ماركێتان وێران بوون، یاخود داخراون و بەو هۆیەوە قەیرانێكی گەورەی خۆراك و پێداویستییە سەرەتاییەكانیش دروستبووە. ئیدریس شاهین وتەبێژی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن (دەڤا)، رایگەیاند، حكومەت تاوەكو ئێستا هاوكاری و یارمەتی پێویستی پێشكەش بەلێقەوماوان نەكردووەو وتی: « جگە لەوە كەخواردن، پۆشاك، ئامێری خۆگەرمكردنەوە و پەناگەی وەك كۆنتەینەر بۆ زیانلێكەوتووان دابین نەكراوە، هەروەها هەڵمەتی گەڕان و رزگاركردنی هاووڵاتیانیش زۆر بەخاوی بەڕێوەدەچێت.» لەلایەكی دیكەوە، بەهۆی ئەوەی حكومەت جگە لەناوەندە حكومییەكان رێگەنادات هاوكاری و یارمەتی هیچ رێكخراوو پارتێك بگەیەندرێتە لێقەوماوانی بومەلەرزەكە. مانگی سوری كوردستان لەسەر ئەم بڕیاری حكومەت راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو داوای لەكوردانی چوار پارچەی كوردستان و دەرەوەی وڵات كرد كە لەڕێگەی رێكخراوەكەیانەوە، پارە كۆبكەنەوەو چەند هەژماری بانكی بڵاوكردەوە كە لەو رێگەیەوە هاوكاری پێشكەش بەزیانلێكەوتووان بكرێت. هاوكات كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە)، پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپەو بەدەیان كەسایەتی و پارت و رێكخراوە كوردییەكان، داوایان لەگەلی كورد كرد بەهانای زیانلێكەوتووانەوە بڕۆن. هەروەها كۆمەڵێك رێكخراوو پارت و كەسایەتی رۆژئاوای كوردستان ئامادەییان دەربڕی كە بەهەموو شێوەیەك هاوكاری و یارمەتی بۆ زیانلێكەوتووانی سوریاو رۆژئاوای كوردستان پێشكەش بكەن. هۆشداری لەبوومەلەرزەی دیكە دەدرێت پرۆفیسۆر دكتور جەلال شەنگۆر زانای جیۆلۆجی توركیا لەبەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا، ئاماژەی بەوەكرد كەپارێزگاكانی ئەدەنە، هاتای و دەوروبەریان كەدیلۆك و مەرەش دەگرێتەوە، شوێنێكی مەترسیدارن و ئەگەرێكی زۆری هەیە، بومەلەرزەی دیكە ئەو ناوچانە بگرێتەوە. هەروەها پرۆفیسۆر دكتور ناجی گورۆر ئەندامی ئەكادیمیای زانستی توركیاش لەبەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی كەناڵی فۆكسی توركیدا رەخنەی لەحكومەت گرت كەگوێیان لێنەگرتوون و وتی: « چەندین جار هۆشداریمان بەدەسەڵاتدارانی ناوچەكە داوە لەئەگەری بومەلەرزەی بەهێز، بەڵام هیچ گوێیان لێنەگرتین، زمانمان مووی لێهات كەچی بەردەوام بوون لەسەر خەمساردییان، ئێستاش هەموولایەك ئاگاداردەكەمەوە كەئەو ناوچانە، شوێنی مەترسیدارن و پێشبینی بومەلەرزەی دیكەش لەوێ دەكرێت. یارمەتی وڵاتانی جیهان هەرچەندە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەڕۆژی بومەلەرزەكەدا رایگەیاند كەئەوان دەتوانن دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و پێویستیان بەهاوكاری هیچ وڵاتێك نییە، بەڵام چەندین وڵاتی دیكەی وەك، ئەمریكا، ئەڵمانیا، سوید، فینلەندا، فەرەنسا، یۆنان، روسیا، ئازەربایجان، پاكستان، هیندستان، چین، میسر، بەریتانیا، ئوكراینا، نەمسا، قوبرس و ئیسپانیا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە كەهاوكاری زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكە بكەن. هەندێكیان تیمی شارەزاو فریاكەوتنی خێراشیان بۆ توركیا ناردووە. باكوری كوردستان و بوومەلەرزە لەساڵی ٢٠١١ەوە چەندین جار بومەلەرزەی بەهێز، شارەكانی باكوری كوردستانیان هەژاندووە. یەكێك لەگەورەترین بومەلەرزەكان، لەناوچەی ئەرجیشی وان روویدا لە ٢٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠١١. لەو بومەلەرزەیەدا نزیكەی ٦٥٠ هاووڵاتی كورد گیانیان لەدەستداو نزیكەی دوو هەزار كەس برینداربوون. بومەلەرزەیەكی بەهێزیش لە ٢٤ی كانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠دا لەشاری خارپێت (عەلازیخ)ی باكوری كوردستان روویدا، لەو بومەلەرزەیەشدا نزیكەی ٣٠٠ كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لەهەزار كەس برینداربوون. باكوری كوردستان دەكەوێتە نێو دوو هێڵی بومەلەرزەوە كەیەكێكیان لەكەنداوی عەرەبیەوە درێژدەبێتەوە بەزنجیرە چیای زاگرۆس تاوەكو خارپێت، مەلەتی درێژدەبێتەوە و هێڵەكەی دیكەش لەئەنجامی یەكگرتنی دوو هێڵی بومەلەرزەوە دروستدەبێت كەهەردوویان لەدەریای ناوەڕاست و ئیجەوە درێژدەبنەوە تاوەكو هاتای و لەوێوە بۆ مەرەش و دیلۆك.
شێوازی جیاوازی ناڕەزایەتییەکان بە دروشم نوسین و سوتاندنی بنکە و دامەزراوەکانی دەسەڵاتی ئێران 144 رۆژە بەردەوامە و پێگەیەک ئاشکرای دەکات کە کۆماری ئیسلامی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان زیندانیانی ئاسایی ئازاد دەکات و لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک گەنج و لاو دەستگیرکران و ژمارەیەک چالاکوان و خۆپیشاندەر سزای زیندانی و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێنرا. ناڕەزایەتییەکان زیاترین کاریگەرییان لە بوارەکانی نەوت و بازرگانی و بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبوە و ئاماژەکانی قوڵبونەوەی قەیرانەکان لە ئامارەکاندا ئاشکرا دەبێت. نوسینی دروشم و سوتاندنی پۆستەر و وێنەی سەرکردەکان و بنکە و ناوەندەکان و تێکدان پەیکەر و هێماکانی کۆماری ئیسلامی بوەتە کێشەیەکی گەورە بۆ دەسەڵاتی ئێران و لە دوای نەمانی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی و بەرفراوان، ئەو دیاردانە بە ئاستێک زیادی کردوە کە بە وتەی هەندێک سەرچاوەی دەسەڵات تێچوی چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەیان لە زیانی خۆپیشاندانەکانی سەرشەقامەکان زیاترە. ئەمڕۆ ژمارەیەک گەنج و لاو لە شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و سنە دەستگیر کران و ژمارەیەکیش چالاکوان و خۆپیشاندەر سزای زیندان و لێدانی قامچیان بەسەردا سەپێنرا. ژنە چالاکوانێکی کورد بە ناوی فریشتە حوسێنی تەمەن 38 ساڵ بە تۆمەتی بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی لە لایەن دادگایەکی شاری بۆکان سزای هەشت مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا لە لایەکی و هاوکات سزای هەشت مانگ زیندانی و 50 قامچی بەسەر دو گەنجی شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشاندا سەپێنرا. لێبوردن بۆ کەمردنەوەی خەرجییەکان پێگەی (رویداد 24) لە ئێران؛ ئاشکرای کردوە ئازادکردنی ئەو زیندانی و دەستگیرکراوانەی بەر لێبوردنە گشتییەکەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی دەکەون مانگانە زیاتر لە 66 ملیۆن دۆلار خەرجیی بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە. ئەو پێگەیە ژمارەی دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بە 30 هەزار کەس لەقەڵەم داوە و نوسیویەتی؛ بە گشتی زیاتر لە 240 هەزار کەس لە زیندانەکانی ئێراندا بەند کراون کە حکومەت پێش ناڕەزایەتییەکان پلانی هەبوە ژمارەی ئەو کەسانە بۆ 20 هەزار کەس کەم بکاتەوە. تەندروستیی و سەرپۆش وەزیری تەندروستیی ئێران هۆشداریی دەدات ئەگەر هەر پزیشک و دەرمانخانە و ناوەندێکی تەندروستیی پابەندی سەرپۆش و باڵاپۆشی نەبن دادەخرێن و رێگە بەو کەسانەش نادرێت لە ناوەندە تەندروستییاکان و نەخۆشخانەکانە حکومەییەکاندا کاربکەن کە پێچەوانەی رێنماییەکانی تایبەت بە باڵاپۆشبون لە کۆماری ئیسلامی هەڵسوکەوت دەکەن. ئێران دوای هەشت ساڵ بنکەیەکی سەربازیی لە ژێر زەوی ئاشکرا دەکات ئێران بنکەیەکی سەربازیی لە ژێر زەوییەوە ئاشکرا دەکات و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات. محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتی ئاشکراکردنی بنکەیەکی هێزەکانی ئاسمانیی لە ژێرزەویی بە ناوی (هەڵۆ 44) یان (عوقاب 44) هەڕەشەی لە ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە کرد. بە وتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دروستکردنی ئەو بنکە سەربازییە هەشت ساڵی خایاندوە و هیچ بۆمێک ناتوانێت کاریگەریی لەسەر ئەو بنکەیە هەبێت کە فڕۆکەی جەنگیی و کەرەستەی سەربازیی تێدا حەشار دراوە. فرۆشی نەوتی ئێران لە سفر نزیک دەبێتەوە رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کرد؛ ئەو کەشتییانەی پێشتر بە نهێنی نەوتی ئێرانیان لە بازاڕەکانی جیهاندا ساخ دەکردەوە لە ئێستادا لە بەرژەوەندیی وڵاتێکی دیکە ئەو کارە دەکەن و دەستبەرداری ساخکردنەوەی نەوتی ئێران بون. رۆژنامەی (فاینانشاڵ تایمز)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە؛ ئەو کەشتییانەی کە نەوتی ئێرانیان بە نهێنی لە پێناو دەربازکردنی وڵاتەکە لە سزا نێودەوڵەتییەکان لە بازاڕەکانی نەوتی جیهان ساخ دەکردەوە لە ئێستادا نەوتی روسیا دەگوزانەوە. بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکە ئەو کەشتییانە کە ژمارەیان لە 16 کەشتی زیاترە و بە کەشتی رۆحەکان ناودەهێنرێن بەهۆی سزاکانی سەر نەوتی روسیا لە ئێستا نەوتی ئەو وڵاتە لە بازاڕەکانی جیهاندا ساخ دەکەنەوە. ئەمریکا لە دوای ناڕەزایەتییەکانەوە بیر لە رێککەوتنی نوێ دەکاتەوە پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لێخۆشبونێکی بۆ مۆسکۆ و تاران دەرکردوە تا هاوکاریی ئەتۆمییەکانی روسیا بۆ ئێران بەردەوام بێت. پێگەی واشنتۆن فری بەیکن(The Washington Free Beacon) لە ئەمریکا بڵاوی کردوەتەوە؛ بە بڕیاری جۆ بایدن، سەرۆکی وڵاتەکە فەرمانی لێخۆشبون بۆ هاوکاریی ئەتۆمیی روسیا لەگەڵ ئێران دەرچوە. بە پێی ئەو فەرمانەی بایدن کە لە 31ی مانگی رابردودا دەرچوە و چواری ئەم مانگە کۆنگرێسی لێ ئاگادار کراوەتەو، کۆمپانیاکانی سەر بە رۆس ئەتۆم (Rosatom) بەردەوامبن لە هاوکارییەکانیان بۆ وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران. بازرگانیی ئێران لە لێواری هەڵدێر ژوری بازرگانیی ئێران ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی تەنها بازرگانیی لەگەڵ پێنج وڵاتی جیهاندا هەیە و ئەندامێکی ژوری بازرگانیی دەڵێت؛ ژاپۆن سەرجەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لەگەڵ تاران رادەگرێت. بەهرام شەکوری، ئەندامی ژوری بازرگانیی ئێران رایگەیاندوە؛ بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر تاران، ئاستی بازرگانیی وڵاتە زۆر دابەزیوە و لە ئێستا تەنها لەگەڵ پێنج وڵات بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەکرێت. بە وتەی شەکوری، ئێران لە ئێستادا راستەوخۆ لەگەل (چین،ئیمارات، تورکیا،عەممان، ئیمارات) ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەکات.
هاوڵاتی پزیشکێک لە نەخۆشخانەی باب ئەلهەوا دوای ١٨ کاتژمێر لە نەشتەرگەری بۆ بریندارەکانی بومەلەرزەکە باسی دۆخی نەخۆشخانەکە دەکات ودەڵێت، کارەبامان نیە وکەلوپەلی پێویستمان نیە بۆ چارەسەری نەخۆشخەکان، زۆربەی نەخۆشەکان منداڵن و بەسەختی بریندارن و ناچاریشن چەند کاتژمێر لە چاوەڕوانیدابن بۆ پشکنین. دکتۆر ئوسامە سالۆم، لە نەخۆشخانەی باب ئەلهەوا لە کۆمەڵگەی پزیشکی ئەمریکی سوری کار دەکات، لەو ناوچەیەی کە زیاتر لە ٤٠٠ قوربانی لێکەوتۆتەوە و زیاتر لە ٥٠ کەسیش گیانی لەدەستداوە، ئەو پزیشکە دەڵێت ئەو کارەساتە دۆخی جەنگی بیر دەخاتەوە، هەروەها باس لەوەدەکات کە زۆربەی نەخۆشەکان منداڵن ودوای ئەوەی بۆماوەیەکی زۆر لە سەرمایەکی زۆردا ماونەتەوە لەژێر داروبەردی باڵەخانەکاندا توشی خوێنبەربوونیکی زۆر بوون وگیان لەدەست ئەدەن، وتیشی بەڕاستی ئەمە کارەساتە. ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشداوە کە سنورەکان لەو ناوچەیە بەتەواوی لەگەڵ تورکیا داخراوە وناتوانین نەخۆشەکان بگوازینەوە بۆ تورکیا، ئەمەش فشارێکی زۆری لەسەرمان درووستکردووە، بەهەموو نەخۆشخانەکە تەنها یەک سیتی سکانمان هەیە بۆ نەخۆشەکان ئەوەش وایکردووە لەو دۆخەدا چەند کاتژمێر نەخۆشەکان لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە تاوەکو دەتوانن پشکنین بکەن. دۆخەکە دکتۆر سالۆمی بۆ ڕوداوەکەی حەلەبی لە ساڵی ٢٠١٦ گەڕاندەوە کە نەخۆشخانە و ماڵ و خانووەکانی وێران کرد و سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژران، ئەو دەڵێت زۆر دڵتەنگم و ئەم ڕوداوە بۆ سوریەکان خراپترە چونکە ئێمە ساڵانێکی زۆر وەک وڵاتێکی پڕ لەجەنگ ژیاوین، هەروەها لەبارەی بومەلەرزە یەک لەدوای یەکەکانەوە دەڵێت زۆر بەهێزبوون و ئەوە کارەساتە. هاوکات لەبارەی چارەسەری قوربانیەکانەوە دەڵێت ئێمە هیوامان لەدەست ئەدەین بۆڕگارکردنی منداڵان و قوربانیەکان بەهۆی کەمی دەرمان وتەواوبوونی کەلوپەلی پێویستەوە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا . ئەمە لەکاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی سەدان کەس کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە بەردەوامە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەکی گەورە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و باکووری سوریای گرتەوە و زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەسی کوشت.
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق دانیشتنى تایبەت بە سکاڵاى دژی درێژکردنەوى پەرلەمانى کوردستانی دواخست بۆ 15ی3 تاوەکو تيمى پارێزەرانى پەرلەمان، وەڵامى چەند پرسیارێکى دادگەکە و سکاڵاکاران بدەنەوە. ئەمڕۆ 7ى2یى 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بەئامادەبوونى کەناڵەکانى راگەیاندن لەبارەى سکاڵایەک لەدژى بڕیارى درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان دانیشتنێکی دیکەی کرد. دادوەر جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى گوێى لە پاساوى سکاڵاکاران و پارێزەرانى پەرلەمانى کوردستان گرت، لەبارەى ئەو سکاڵایە و دواتر بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ 15ـی مانگى 3 داهاتوو دوابخات. جێی باسە پێشتر چەند سەچاوەیەک وایان بڵاوکردەوە، کە دادگا بڕیاری نادەستوری بونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی داوە.
ئاشکرا بوو کە ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری سەمسوری باکوری کوردستان، بەهۆی سەرماوە لەژێر باڵەخانە داڕماوەکاندا گیانیان لەدەستداوە. حسێن دوران سەرۆکی کۆمەڵەی هاوڵاتیانی سەمسور لە لێدوانێکدا بۆ بەشی تورکی رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی کە لەبەردەم باڵەخانەیەکی رووخاوی شاری سەمسور وەستاوە رایگەیاند، هاوکاریەکان بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیان زۆر کەمە. دوران وتی، " ٣٠ کاتژمێر بەسەر بومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، لە ١٠ پارێزگای تورکیا بومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس دروست کردووە و بە تایبەتی شاری سەمسوریش یەکێک لەو شارانەیە کە قوربانیەکی زۆریداوە." سەرۆکی کۆمەڵەی هاوڵاتیانی سەمسور ئاماژەی بەوەشکرد کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لەژێر باڵەخانە داڕماوەکاندا تاوەکو ئێستاش زیندوون و وتی، " تەرمی ژمارەیەک هاوڵاتی دوێنێ شەو دەرهێنراون کە بەگوێرەی لێکۆلینەوەکان تەنانەت هیچ ئازاریشیان پێنەگەیشتووە و ئاشکرا بووە کە بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە. " لەلایەکی دیکەوە، سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە تویتێکدا رەخنەی توندی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و دەسەڵات گرت کە بەهانای هاوڵاتیانەوە ناچن. دەمیرتاش دەڵێت، پێویست بوو ئەردۆغان هەموو کاتژمێر لە ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، قسەی بۆ هاوڵاتیان بکردایە و زانیاری و ئاماری بڵاوبکردیە و پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا کەس دەزانێت ئەردۆغان لەکوێیە؟ ئەمەش لە کاتێکدایە کە فوئاد ئوکتای جێگری سەرۆککۆماری تورکیا دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی بڵاوکردەوە و وتی، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و ٤١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ هەزار و ٥٣٤ کەس بریندار بوون.
دەزگای کارەساتە سروشتیەکانی تورکیا ئامارێکی نوێی قوربانیانی بومەلەرزەکانی دوێنێ باکوری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئاماری دەزگاکە، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 381 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 هەزار و 426 کەسیش بریندار بوون. دەزگای کارەساتە سروشتیەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە 13 هەزار و 740کەس وەک تیمی رزگارکردن، بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان رەوانەکراون. ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەربەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:13 خولەک، بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 5.6 ناوچەی گولباشی پارێزگای سەرمسوری باکوری کوردستانی هەژاند، بەڵام زیانەکانی ئاشکرا نەکراون.
له ئهنجامی بهردهوامی نزمهپاڵهپهستۆی دهریای ناوهڕاست و بارسته ههوای سارد سبهی چوارشهممه ئاسمانی ههرێم ههوری تهواو دهبێت لهگهڵ بارینی بهفر و باران بهرێژهی كهم، ئهم كهشهش تاوهكو رۆژی ههینی بهردهوام دهبێت. ئاراس جهبار شارهزای بواری كهشناسی ڕایگەیاند "له ئهنجامی بهردهوامی نزمهپاڵهپهستۆی دهریای ناوهڕاست و بارسته ههوای سارد سبهی چوارشهممه ئاسمانی ههرێم ههوری تهواو دهبێت لهگهڵ بارینی بهفر و باران بهرێژهی كهم و پچر پچر لهناوچه جیاجیاكانی سنوری پارێزگای ههولێر و دهۆك و ئیدارهی راپهرین، لهناوچهكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ههڵهبجه باران و بهفر بهرێژهی مامناوهند و پچر پچر بهردهوامی دهبێت". ئەو شارەزایە ئەوەشی وتوە ، "لهسنوری پارێزگای كهركوك و ئیدارهی گهرمیان لهههندێك كاتدا نمه باران دهبێت، پلهكانی گهرما بهرێژهی 2-3 پله بهراورد بهئهمڕۆ نزمتر دهبنهوه كه تا ناوهڕاستی ههفتهی داهاتو كاریگهری ئهم بارسته ههوا سارده بهشێوهیهكی وشك و سارد لهسهر ناوچهكانمان دهمێنێتهوه". ئاماژەی بەوەش داوە ، "تا ئێوارهی رۆژی پێنجشهممه بهگوێرهی دواین گۆرانكاریهكان ئاسمانی ههرێم به نیمچه ههوری دهمێنێتهوه لهگهڵ بهردهوامی بهفر و بارانی كهم لهههندێك كات و ناوچهدا، بۆ رۆژی ههینی كهش لهسهرجهم ناوچهكاندا سهقامگیر دهبێتهوه و ئاسمان بهزۆری دهگۆڕێت بۆ ساماڵ".
ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران 143 رۆژە دژی دەسەڵات بەردەوامە و لە کرماشان و تاران و دەیان شاری دیکە هێرشی شەوانە بۆسەر دامودەزگاکانی حکومەت و سوپای پاسداران درێژەی هەیە و میدیاکانی سەر بەدەسەڵات هێرشی توندیان کردە سەر سەرۆک کۆماری پێشوتری وڵاتەکە و لە شاری ورمێ 16 دەستگیرکراو تەنها لە پێنج خولەکدا دادگایی کران. تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەستگیرکراوانی ورمێ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردەوە؛ رۆژی دوشەممە یەکەم دانیشتی دادگای 16 کوڕ و کچی شاری ورمێ بەرێوچوە کە تەنها پێنج خولەکی خایاندوە و دادوەر رایگەیاندوە هەر یەکەیان بە دو ساڵ تا پێنج ساڵ زیندان سزا دەدرێن. ئەو 16 کەسە لە لایەن هێزە ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی ئێرانەوە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون و تۆمەتی سیخوڕیی و ئەندامێتی لە رێکخراوێکی نایاسایی خراوەتە پاڵ. دۆسیەی سێجار سێدارە پارێزەری جەواد روحی، کە سزای سێ جار لەسێدراەدانی بەسەردا سەپێنراوە، رایگەیاند؛ دۆسیەی لەسێدراەدانی ئەو گەنجە رەوانەی دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە و بە پێی ئەو مەرجانەشی کە لە لێبوردنە گشتییەکەی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئاماژەی پێکراوە، لێخۆشبونەکان نایگرێتەوە. جەواد روحی کە تەمەنی 35 ساڵە و خەڵکی شاری ئامۆل-ە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری نەوشەهر لە پارێزگای مازەندەرانی باکوری ئیڕان دەستگیر کراوە و تۆمەتی دژایەتیی خوادا دراوەتە پاڵی و بەهۆی ئەشکەنجەشەوە توانای قسەکردنی لەدەستداوە. دەستدرێژیی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر دەستگیرکراوان رۆژنامەیەکی بەریتانی دەستدرێژیی سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی بەڕامبەر کوڕان و کچان و ژنانی دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵات و ئێران بڵاو دەکاتەوە. رۆژنامەی (گاردیەن)ی بەریتانیا راپۆرتێکی سەبارەت بە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاو کردوەتەوە و لە زاری 11 ژن و کچ و کوڕی دەستگیرکراو زانیارییەکانی پشتڕاست کردوەتەوە. ژنێکی تەمەن 40 ساڵەی خەڵکی شاری سنە بە ناوی خوازراوی (سارا) بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە؛ لە یەکەم شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراوە و روبەڕوی دەستدرێژیی سێکسیی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوەتەوە. هاوسەرەکی سەرۆک کۆماری ئێران دژی ناڕەزایەتییەکان هاتە دەنگ جەمیلە علمەلهودا، هاوسەری سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند؛ ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتە پلانی ئەمریکا بوە و بە وتەی ئەو سەرجەم ئە کەسانەی لە شەقامەکانی وڵاتەکە دژی دەسەڵات ناڕەزایەتییان دەربڕیوە "تیرۆریست" بون. میدکانی دەسەڵات هێرش دەکەنە سەر سەرۆک کۆماری پێشوتری ئێران دوای ئەوەی رۆژی رابردو محەمەد خاتەمەی، سەرۆک کۆماری پێشوتری ئێران لە بەیاننامەیەکدا رەخنەی لە دەسەڵاتدانی کۆماری ئیسلامی گرت و بێهیوابونی لە چاکسازیی راگەیاند، میدیاکانی سەر بە سوپای پاسداران و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی وەک داهۆڵ و بوکەڵە ناوزەدیان کرد و سەرۆک کۆماری پێشوتری وڵاتەکەیان بە مەترسیی بۆسەر ئیسلام و دەستوری ئێران لەقەڵەم دا. ئەوین یان ئازادیی وێنەی ئەو دڵداڕانەی گوللـە و گۆڕ دایبڕین لە ناو کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژمارەیەک دڵدار و دەستگیران پێش ئەوەی پێکبگەن کوژران و ژمارەیەکیشان دوای تەمەنێکی کەم لە پێکەوەبون بەهۆی گوللـەی هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران. وێنەی هەر یەکە لەو هاوژین و دڵدارانەی کە لە ناڕزایەتییەکاندا خۆشەویستەکانیان لەدەستداوە چیرۆکێکە لە قوربانیدان بۆ ئازادیی چونکە ئەوینی ئەوان بوەتە فیدای ئازادیی. وێنەی زانیار ئەبو بەکری(کوژراو) و دەستگیرانەکەی لە مەهاباد، یەحیا رەحیمی(کوژراو) و هاوژینە تازە پێکگەیشتوەکەی لە سنە و حەنا کیا(کوژراو) و دەستگیرانەکەی لە شاری نەوشەهەر لە باکوری ئێران پڕن لە چیرۆکی ئەوینداریی. کوژرانی ئەوان و عەلی فتوحی و عەلیڕەزا خۆشاکار و بێنهام لایەقپور کە گیانیان بۆ ئازادیی بەخت کردوە خەمێکی قوڵیان بۆ خۆشەویست و دڵدارەکانیان جێهێشتوە.
رۆژنامەیەکی بەریتانی دەستدرێژیی سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی بەڕامبەر کوڕان و کچان و ژنانی دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵات و ئێران بڵاو دەکاتەوە. رۆژنامەی (گاردیەن)ی بەریتانیا راپۆرتێکی سەبارەت بە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاو کردوەتەوە و لە زاری 11 ژن و کچ و کوڕی دەستگیرکراو زانیارییەکانی پشتڕاست کردوەتەوە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، ژمارەیەکی زۆر لە دەستگیرکراونی ناڕەزایەتییەکان لە رەگەزی مێینە و نێریینە روبەڕوی ئەشکەنجە بونەتەوە و بە هەڕەشەی دەستدرێژیی سێکسی ناچار بە دانپێدانان کراون و لە دەیان حاڵەتیشدا دەستدرێژیی کراوەتە سەر کوڕان و کچانی دەستگیرکراو. ژنێکی تەمەن 40 ساڵەی خەڵکی شاری سنە بە ناوی خوازراوی (سارا) بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە؛ لە یەکەم شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراوە و روبەڕوی دەستدرێژیی سێکسیی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوەتەوە. هەر لە راپۆرتی گاردیاندا باس لەوە کراوە؛ ؛ دوای ئەوەی ژمارەیەک کوڕ و کچ لە ئۆتۆمبێلێکدا لە شاری گیلان لە باکوری ئێران دەستگیر دەکرێن و لە پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەیاندا بۆیاخی سپرا دەدۆزرێتەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە ئامێر و کەلوپەلی وەک شوشە و دار و ئاسن دەسترێژیی سێکسی کراوەتەوە سەریان. پەرستارێکی ژن لە شاری گیلان بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە؛ تەنها لە شارە پێنج ژنی تەمەن سەروی 30 ساڵ پەنایان بۆ هێناوە بۆ چارەسەریی تەندروستیی کە بەهۆی دەستدرێژیی سێکسی و توندوتیژییەوە (زێ و مێزەڵدانیان) توشی هەوکردن بوە . راپۆرتەکەی گاردیەن لە کاتێکدایە پێشتر تەلەڤیزیۆنی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکا و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی ژمارەیەک بەڵگەیان لەسەر دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاو کردبوەوە و لە لایەکی دیکەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتیش ئاشکرایان کردبو کە دەیان کوڕ و کچ لە کاتی دەستبەسەر کردن لە ناوەندە ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی روبەڕوی دەستدرێژیی بونەتەوە بەڵام بەهۆی باری کۆمەڵایەتی و مەترسیی بۆسەر ژیانیان بێدەنگیان لەو روداوانە کردوە.
هاوڵاتی بەگوێرەی نوێترین ئاماری فەرمی، لە بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیادا، زیاتر لە 10 هەزار کەس بریندار بوون و گیانیان لەدەستداوە. فوئاد ئوکتای یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا ئاماری نوێی گیانلەدەستدان و بریندارانی بومەلەرزەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە کە ناوەندەکەی چیای نورحەقی شاری دیلۆکی باکوری کوردستان بوو و بە گوڕی 7.7 پلەی ریختەر روویدا. ئوکتای رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمی هەزار و 541 کەس لەژێر دار و پەردووی باڵەخانەکاندا دەرهێنراون، هەروەها نۆ هەزار و 733 کەسیش بریندار بوون و وتی، بە تەنیا لە شاری هاتای 520 کەس گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی قسەکانی فوئاد ئوکتای، سێ هەزار و ٤٧١ باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە. بەگوێرەی ژمارەیەک دیمەنی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، هاوڵاتیان دەڵێن، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان تاوەکو ئێستا لەژێر باڵەخانە داڕماوەکاندان و پیشبینی دەکرێت، ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە زیاتر ببێت.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیرانی عێراق، ئهمڕۆ راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێدا هاتووه: محهممهد شیاع سوودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق، سهرهخۆشی و هاوخهمی بۆ كهسوكاری قوربانییانی بوومهلهرزهكهی بهرهبهیانی ئهمڕۆی باشووری توركیا و باكووری سووریا دهربڕی. سوودانی بهناوی حكومهت و گهلی عێراقهوه پرسه وسهرهخۆشی ئاراستهی كهسوكاری قوربانییان كرد و داوایكرد بهشێوهیهكی خێرا ژمارهیهك تیمی فریاكهوتن بۆ قوربانییان و زیانلێكهوتووانی ئهم كارهساته رهوانهبكرێت. بەپێی ڕاگەیاندراوی نوسینگەی سهرۆك وهزیرانی عێراق: سودانی ڕێنمایی دهركرد، بهپهله ژمارهیهك تیمی بهرگری شارستانی، تیمی فریاگوزاری و كهرهستهی پزیشكی فریاگوزاری، فریاگوزاری سهرهتایی، شوێنی حهوانهوه و كهلوپهل و پێداویستی، ههروهها بڕی سهبهتهی خۆراك و سوتهمهنی، بۆ بهشداریكردن لهو كارهساته، رهوانهی قوربانییهكان و ئهو كهسانه بكرێت كه زیانیان بهركهوتوه". سهرۆك وهزیرانی عێراق فهرمانیكردوه، دۆخی ئامادهیی و وهڵامدانهوهی خێرا بۆ كارهساته سروشتییهكان له وڵات بهرزبكرێتهوه. جێی باسە ئەمڕۆ ،دووشەممە 6ی2ی2023 زنجیرەیەک بومەلەرزەی بەهێز، باکور و ڕۆژئاوای کوردستان گرتەوەو ژمارەیەک زۆر قوربانی لێکەوتەوە، بوومەرزەکە لەباشوری کوردستان لەشاری دهۆک و هەولێریش هەستی پێکرا.
هاوڵاتی کەشناسێکی کورد پێش کەشناسە هۆڵندییەکە پێشبینی بومەلەرزەکەی تورکیای کردبوو. سیروان ساڵح عەلی شارەزایەکی کەشناسی لە 26/1/2023 دوانزە ڕۆژ پێش ڕودانی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کە ١٠ پارێزگای تورکیا وسوریای هەژاند پێشبینی ئەو بومەلەرزەیەی کردبوو. ئەو شارەزای کەشناسییە کوردە لە پۆستێکی فەیسبوکدا دوانزە ڕۆژ پێش ڕوداوەکە دەڵێت: بەهۆی گواستنەوەی پلیتی ئەنادۆڵ لەم چەند ناوچەیەی خوارەوە ئەگەر هەیە بومەلەرزەی سەرو پلە ٤ یان زیاتر تۆمار بکرێت تەواوی پلێتەکانی ئێران بە زۆری پلێتەکانی سنوری خۆرئاوای ئێران و خۆرهەڵات و خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان و باکوری ئێران. پلێتەکانی دەوروبەری دەوروبەری شاری وان هەتا شاری مەڵاتییە لە باکوری کوردستان پلێتەکانی سنوری نێوان سوریا و تورکیا تا ئیسرائیل و فەڵەستین و ئوردن هاوکات فرانک هوگەربیتس، توێژەر و پسپۆڕی بواری زەمینلەرزە، رۆژی 3ی دووی 2023، لە تویتێکدا پێشبینی روودانی بوومەلەرزەکانی ئەمڕۆی ناوچەکەی کردووە. فرانک هوگەربیتس کە بەرەچەڵەک هۆڵەندیە، لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "زوو یان درەنگ بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.5 پلەی رێختەر لە ناوچەکانی (باشووری ناوەڕاستی تورکیا، ئوردن، سوریا، لوبنان) روودەدات. جێگەیباسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکووری کوردستانی هەژاند. بوومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە. بەگوێرەی ئاماری ئافاد، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ 1014 کەس بەرزبووەوە. هەروەها لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا 371 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1089 کەسی دیکەش بریندار بوون.
