دوو بەشەخۆراکی دیکەی مانگانە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان. نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند: زۆربەی بەشەخۆراكی مانگی دوو و سێ هاتووە و لە كۆگاكان هەڵگیراون و رۆژانەش تەواوكاریی ئەو دوو مانگە دێتە كۆگاكانمان لە كوردستان. باسی ئەوەشی کرد، لەدوای تەواوبوونی بەشەخۆراكی یەكەمی ئەمساڵ، دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی دیكەش دەكرێت. بەڕێوەبەرەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە ساڵی 2022 پێنج بەشە ئارد و 11 بەشەخۆراک دابەش كراوە
ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی2، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێک لە باکووری کوردستان دەکات کە لە بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ی 2دا زیانی گەورەی گیانی و ماڵییان بەرکەوتووە. هاوکات لەگەڵ تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەرلەوسەردانەدا، سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە. دواتر دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان. پێشتریش لە 12ی 2ی 2023، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کۆنسوڵخانەی تورکیای لە شاری هەولێر کرد و پەیامی هاوخەمی خۆی لە تۆماری پرسهی تایبەتی کۆنسوڵخانەدا نووسی. 6ی ئەم مانگه ، بوومهلەرزهيهكى وێرانكهر، 10 پارێزگاى توركيا و چەند شارێکی سووریای گرتهوه هەزارەها کەس گیان لەدەستدا و برینداربون، زیانێکی گەورەی ماددیشی لێکەوتەوە.
حکومەتی تورکیا لە پارێزگاکانی شڕنەخ، جۆلەمێرگ، مێردین و سێرت هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێکی قەدەغەکرد. پارێزگارانی پارێزگاکانی شڕنەخ، جۆلەمێرگ، مێردین و سێرتی باکوری کوردستان لەم بارەیەوە راگەیەندراویان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر ' هەوڵی دابەشکرایی لەنێوان گەلدا، پاراستنی یاسا و ماف، تەندروستی گشتی، هەوڵی تکدەرانە و رووداوە مەترسیدارەکان' بڕیار دراوە لەو چوار پارێزگایە قەدەغە رابگەیەندرێت. بەگوێرەی راگەیەندراوەکان، تاوەکو ١٥ رۆژی دیکە، هەموو جۆرە، خۆپیشاندان، گردبوونەوە، رێپێوان، کۆبونەوەیەک قەدەغەیە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە هەموو شارەکانی باکوری کوردستان، کەمپەینی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەی ٦ی شوبات دەستی پێکردووە و ئەم قەدەغەیە کاریگەری لەسەر پرۆسەی کۆکردنەوەی هاوکاریەکان دروست دەکات. هەروەها هیچ دۆخێکی ناجێگیر و شەڕ لەو شارانەدا رووی نەداوە. لەلایەکی دیکەوە حکومەتی تورکیا لە هەشت پارێزگای باکوری کوردستان و دوو پارێزگای تورکیا کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، باری نائاسایی بۆ سێ مانگ راگەیاندووە. ئۆپۆزسیۆن رایدەگەیەنێت کە راگەیاندنی باری نائاسایی کاریگەری خراپی لەسەر گەیاندنی هاوکاریەکانی بە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دروست کردووە.
لە دوای بومەلەرزەکەی 6ی مانگ کە لە تورکیا رویدا، تا ئێستا هەزار و 834 بومەلەرزەی بچوک رویانداوە. دەستەی کەشناسی عێراق لە نوێترین بڵاوکراوەیدا کە دوێنی دووشەممە ڕاگەیەنرا، لە بارەی بەدواداچونی چالاکی ژێر زەوی لە ماوەی نێوان 6 بۆ 13ی مانگی 2 رایگەیاندووە: دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی 6ی 2 بومەلەرزەیەک لە تورکیا رویدا، تا ئێستا چالاکییەکانی ژێر زەوی بەردەوامن و پێشبینی دەکەین تا چەند هەفتە و مانگی داهاتوش بەردەوام بن لە سنوری نێوان تورکیا و سوریا. دەشڵێت : هەروەها روبەری شوێنی رودانی بومەلەرزەکان فراوانتر بووە، لە ئەو رۆژەوە تا ئێستاش ژمارەی ئەو بومەلەرزانەی کە رویانداوە و هەستیان پێنەکراوە بۆ هەزار و 834 بومەلەرزە بەرزبووەتەوە. دەستەکە ئاماژەی داوە: لە رۆژی 6ی 2وە شانەی قەیرانەکان پێکهێنراوە و بە دواداچون بۆ چالاکییەکانی ژێر زەوی دەکرێت و بە وردی چاودێری دەکرێن بۆ ئەوەی لە کاتی هەموو پێشهاتێکی نوێدا زانیاریمان هەبێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەینەوە.
هاوڵاتی دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشە وناکۆکیەکانی نێوان یەکێتی و پارتیەوە دەڵێت، " بەشداری نەکردنی تیمی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی سیاسیە". دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئەگەر هەر کێشەیەک هەبێت دەبێت لە کۆبوونەوەکاندا باس بکرێن و چارەسەر بکرین، وتیشی بەشداری نەکردنی تیمی یەکێتی لە کۆبونەوەکان سیاسین. هاوکات لەبارەی یەکدەنگی لایەنەکان لەسەر پرسە نیشتیمانیەکانەوە، دانا عەبدولەکەریم وتی، بزوتنەوەی گۆڕانیش لەگەڵ ئەوەدایە کە لەسەر پرسە نیشتیمانیەکان یەک دەنگ بن و ململانێ سیاسیەکان تێکەڵ بەو پرسانە نەکرێن. ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوای چەندین کۆبونەوەی شاندی یەکێتی وپارتی لەگەڵ بەرپرسان و باڵوێزی ئەمریکا و بەریتانیا لەسەر گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان یەکێتی وپارتی و هەرێم لەگەڵ بەغدا، سەرەڕای چەندین بەیاننامە و بانگەشەی ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو حزبە هێشتا تیمی یەکێتی ئامادەنیە بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکات و دەشڵێت پێویستە کێشەکان لەگەڵ پارتی یەکلای بکرێنەوە.
کاردانەوە و ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی ئێران گەیشتە 150 رۆژ و حکومەت هەوڵی گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەدات کە وڵاتەکەیان جێهێشتوە و ئەمڕۆ ژمارەیەک چالاکوانی کورد بە مەرج و دانانی بارمتە ئازاد کران. ئینتەرنێتی دوژمن حسێن تائیب، راوێژکاری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران رایگەیاند؛ ئینتەرنێت بەدەست دوژمنەوەیە بۆیە ناچارن سنورداری بکەن. تائیب وتویەتی لە ئێران کێشەی نەتەوەیی و شیعە و سوننە بونی نییە و تەنها هەندێک کەس مەبەستیانە بەو بیانوانەوە کێشە بۆ کۆماری ئیسلامی دروست بکەن. ئازادکردنی مەرجداری چالاکوانان ئەمڕۆ ئایەت عارفی نیا، چالاکوانی کورد لە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام دوای 105 رۆژی دەستبەسەربون بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. هاوکات دوو چالاکوانی کورد بە ناوەکانی سۆما و سروە پورمحەمەدی بە دانانی بارمتە لە شاری سنە ئازاد کران ئەو دوو خانمە ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی (نۆژین)ـن. خانمە تێکۆشەرێکی کورد دوای زیاتر لە یەک ساڵ زیندانیی ئازادکرا ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە خەدیجە مەهدی پور تەمەن 34 ساڵ خەلکی شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلام کە بە تۆمەتی بێڕێزیی بە رێبەر و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی سزای 20 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرابو، دوای 15 مانگ مانەوە لە زیندان ئازد کرا. گوڵەکانی بەهەشت لە بۆکان دایكێک هاوشێوەی سەردانی گڵکوێ کوڕە کوژراوەکەی گوڵی سور لەسەر گڵکۆی ئەو گەنج و لاوانەی شاری بۆکان دادنێت کە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و نزایان بۆ دەکات کە ببنە گوڵێک لە گوڵەکانی بەهەشت. دایکی شەهریار محەمەدی یەکێک لە کوژراوانی شاری بۆکان بە گوڵی سور گڵکۆی کوژراوانی ئەو شارە بەسەر دەکاتەوە کە چیرۆکی کوژرانی کوڕەکەشی پڕە لە ئازار. محەمەد حەسەن زادە کە هاوڕێ نزیکی شەهریار بو لە (19/11/2022) بەهۆی گوللـەی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێت شەهریار تا بەرەبەیان بە دیار تەرمی هاوڕێکەیەوە دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی تەرمەکەی لە لایەن هێزی ئەمنی و هەواڵگرییەوە نەڕفێنرێت بەڵام لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی محەمەد هێزە ئەمنییەکان تەقە لە خەڵک دەکەن و شەهریاریش لەو رۆژەدا (20/11/2022) دەکوژرێت. مەرگی ئەو دوو هاوڕییە چیرۆکێکە لە ئازار و ژانی کوژرانی ئەو دەیان گەنج و لاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەدەست هێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی ئێران کوژران. تەنها لە شاری بۆکان زیاتر لە 17 گەنج بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان کوژران و کەسێکیش لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا. ئێران لە گەورەترین کۆنفڕانسی ئاسایشیی جیهان دوردەخرێتەوە ئێران بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمیی و دژایەتیی ئیسرائیل، بانگهێشت کۆنفڕانسی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ناکرێت و بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی رایدەگەیەنێت؛ رۆڵی وڵاتەکەی لە ئاسایشی جیهان و ناوچەکەدا گرنگە. دوای ئەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند ئێران و چین و کۆریای باکور بۆ کۆنفڕانسی ئاسایشیی میونخ (Munich Security Conference) بانگهێشت ناکرێن و وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە رێگەی وتەبێژەکەیەوە رەخنەی لە بەرلین گرت کە تاکلایەنە بڕیاری لەو شێوەی دژی تاران داوە. ئەمڕۆ دوشەممە ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ئەگەر ئامانجی کۆنفڕانسی میونخ بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە و جیهانە ئەوا بانگهێشت نەکردنی ئێران هەڵەیەکی گەورەیە لە لایەن ئەڵمانیاوە. کۆماری ئیسلامی هەوڵی گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی ئێران بۆ وڵاتەکەیان دەدات حکومەتی ئێران رایگەیاند؛ پلانی هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەو کسانەی لە وڵاتانی دەرەوە نیشتەجێن و سەرۆک کۆماریش بەڵێن دەدات دەستگیر نەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لێنەکرێت. بە پێی پلانێکی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران هەوڵی گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەدرێت کە وڵاتەیان جێهێشتوە و حکومەت ئاسانکارییان بۆ دەکات کە بە بێ سزادان و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان بگەڕێنەوە وڵات و زێدی خۆیان. میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە ؛حکومەت بە دیارییکرداوی دەیەوێت ئەو گەنج و لاوە وەرزشکار و پاڵەوان، خوێندکار و هونەرمەندانە رازی بکات بە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان کە بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی پێنج مانگی رابردو رویان لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە کردوە.
وهزیری دارایی عێراق: كێشهی بهرزبونهوهی نرخی دۆلار بهرامبهر بهدیناری عێراقی به ئیرادهی حكومی و جهماوهری چارهسهركرا، لهئێستاشدا حكومهت بهرنامهیهكی گهوره جێبهجێدهكات كه كاریگهری ئهرێنی لهسهر ژیانی كۆمهڵگه دهبێت. تهیف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ له میانی بهشداریكردنی له كۆڕبهندی بهردهوامیی دارایی كه له ئیمارات بهڕێوهچو له وتارێكدا وتی: حكومهتی عێراق بهرنامهیهكی گهورهی له ئاستی ئابوری و دارایی جێبهجێدهكات كه كاریگهری ئهرێنی لهسهر ژیانی كۆمهڵگه و دامهزراوهیی دهوڵهت بۆ بهدهستهێنانی بهردهوامیی دارایی دهبێت. دەربارەی بهرزبونهوهی نرخی دۆلار بهرامبهر بهدینار لەماوەی ڕابردوو، تهیف سامی ڕایگەیاند، كێشهی بهرزبونهوهی نرخی دۆلار بهرامبهر بهدینار به ئیرادهی حكومی و جهماوهری بۆ بهرزكردنهوهی نرخی دیناری عێراقی چارهسهر كرا. هەروەها دەربارەی ئامادەکارییەکانی بودجەی ساڵی نوێ، سامی ئاماژەی بەوەدا، حكومهت له لێواری تهواوكردنی كارهكانه لهسهر بودجهی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023.
هاوڵاتی لەگەرمیان بۆ كەمكردنەوەی گازە ژەهراوییەكان و بەرهەمهێنانی كارەبا لەو گازەی كە لە كێڵگە نەوتییەكان بەفیڕۆ دەچێت و دەبێتە هۆی پیسبونی ژینگە، بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان و عیراق لەگازی بەفیڕۆچوی كێڵگە نەوتییەكانەوە كارەبا بەرهەمدەهێنرێت. لەوبارەیەوە فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێم بڵاویكردۆتەوە، وێستگەی كارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان كە لەگازی بەفیڕۆچوی بیرە نەوتییەكانی حەسیرە كارەبا بەرهەمدەهێنێت ساڵی 2021 كارەكانی دروستكردنی تەواو بوەو دەستی بە بەرهەمهێنان كردوە، ئێستاش 118 هەلی كاری ناوخۆیی بۆ دانیشتوانی ناوچەكە رەخساندوە. ئاماژەشیكردوە، روبەری وێستگەی كارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان 35 دۆنم زەوییەو پێكهاتوە لە 180 موەلیدەو 45 گۆڕەڕ، توانای بەرهەمی كارەبای هەر موەلیدەیەكیش 0.9 مێگاواتە، ئەمە جگە لەوەی كە بەرهەمی رۆژانەی ئەو وێستگەیە زیاتر لە 100 مێگاواتەو هەوڵەكانیش بۆ زیادكردنی ئەو رێژەیە بەردەوامن. راشیگەیاندوە، ئەم وێستگەیە جگە لە سودە ئابورییەكەی، سودێكی زۆریشی بۆ زیادكردنی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەبێت.
نيوهڕۆى ئهمڕۆ دووشهممه 13ی3ی2023 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى كۆمارى ملليى چين به سهرۆكايهتيى ژوو ڕووى، یاریدەدەری وەزیر لە فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوهى کۆمیتەی ناوەنديی پارتى كۆمۆنيستى چین و شاندێكى ياوهرى كرد. لهو دیدارە ، كه باڵيۆزى چين له بهغدا و بهرپرسان له كونسولخانهى گشتيى چين له ههولێر ئامادهى بوون، پهيوهندييهكانى چين لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، دۆخى عێراق و ئاڵنگارييهكانى بهردهمى، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا و گفتوگۆى چارهسهركردنى كێشهكانيان، تاوتوێ كرد. ههردوولا به بايهخهوه له پهيوهندييهكانى چين لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان دهڕوانن و خوازيارى برهودان به هاريكاريى نێوانيانن، بهتايبهتى له بوارى بازرگانى و كولتووريدا. ههر لهم بارهيهوه باس له كار و چالاكييهكانى كۆمپانيا چينييهكان له عێراق كرا. لەبارەی كێشهكانى ههولێر و بهغدا، سهرۆكی هەرێم، جهختى لهوه كردهوه كه جێبهجێكردنى سيستمى فيدرالى له عێراق و چارهسهركردنى كێشهكان لهسهر بنهماى دهستوور، دهبێته هۆى سهقامگيرى و برهودانى زياتر به بوارى ئابوورى. ههروهها خواستى ههرێمى كوردستانى دووپاتكردهوه بۆ سوودمهندبوون لهو پرۆژانهى چين له عێراق ئهنجاميان دهدات. هەروەها ، تەوەرێکی تر گفتوگۆکانی نێوانیان پەیوەست بوو به ، پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچهكه، شهڕى دژى تيرۆر و دوايين گۆڕانکارییەکانى ناوچهكه بهگشتى.
ئهمڕۆ و سبهینێ ئاسمان ساماڵ دهبێت و پلهكانی گهرما به نزمی دهمێننهوه. بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه "ئهمڕۆ دووشهممه 13ی 2 ئاسمان ساماڵ دەبێت". دەربارەی پڵەکانی گەرما ، كهشناسی دهڵێت: "پلهكانی گهرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با 5 – 15 كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین 8 - 10 كیلۆمهتر دهبێت". باسی ئەوەشی کردوە "سبهینێ سێشهممه 14 2 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ". ئاماژەی داوە كه "خێرایی با 5 – 15 كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین 8 - 10 كیلۆمهتر دهبێت".
لە فڕۆكەخانەی هەولێر بڕیاری فرۆشتنی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار كەوتەبواری جێبەجێكردنەوە هەروەها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش ڕایگەیاند: له داهاتوییەکی نزیک بڕیاری 100دۆلار بە 132هەزار جێبەجێدەکەین . ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، بانكی ناوەندی عێراق رەزامەندیدا كە لە ئەمڕۆوە فڕۆكەخانەی هەولێر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار لە رێگەی ئاڕتی بانكەوە بە گەشتیاران بفرۆشێت. وتیشی، هەر گەشتیارێك دەتوانێت 7000 دۆلار لە فڕۆكەخانەی هەولێر بگۆڕێتەوە و بڕیارەكەش تەنها بۆ ئەو گەشتیارانەیە كە لە هەرێمەوە بۆ دەرەوە گەشت دەكەن و ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێنە هەرێم. لای خۆشییەوە دانا محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاند، هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ كردنەوەی لقی ئەو بانكانەی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە رێگەپێدراون باسی ئەوەشی کرد، دوای تەواوبوونی رێكارە كارگێڕی و دارایی و یاساییەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانیش لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت. لەماوەی ڕابردوو بەهۆی بەرزبونەوەی، بەرچاوی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بانکی ناوەندی عێراق و حکومەتی عێراق کۆمەڵێک بڕیار و ڕێکارییان ، گرتۆبەر بۆ دابەزاندن و جێگیرکردنی نرخی دۆلار، ئەم هەنگاوەی فڕۆکەخانەکانیش ، لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانە دێت.
هاوڵاتی وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئامژاهی بهوهكردووه، ئێوارهی رۆژی ههینی (17ـی شوبات 2023)، كهمپینی كۆكردنهوهی كۆمهك و هاوكاری بۆ لێقهوماوانی بوومهلهرزهكهی توركیا، باكووری كوردستان، سووریا و رۆژئاوای كوردستان كۆتایی دێت. راگهیهندراوهكهی وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ دووشهممه (13ـی شوبات/فێبرایهری 2023) دهرچووه و تێیدا هاتووه، بۆ ئەوەی پرۆسەی گەیاندنی کۆمەک و هاوكارییهكان بە لێقەوماوانی بوومهلهرزهكهی توركیا، باكووری كوردستان، سووریا و رۆژئاوای كوردستان بە خێرایی بەڕێوە بچێت، کەمپەینە لە ئێوارەی رۆژی هەینی 17ی شوباتی 2023 کۆتایی دێت. له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو، ئەو کۆمەکانەی کۆکراونەتەوە، لە لایەن تیمەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خۆبەخشەکان پۆڵێن و ئامادە دەکرێن و رۆژانە بۆ هاوکاری لێقەوماوان رەوانەی تورکیا و سووریا دەکرێن. وهزارهتی ناوخۆ سوپاسی هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان دهكات و دهڵێت، "سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ کوردستانیانی ئازیز هەیە کە وەکو هەمیشە بەشدارییەکی کاراییان لەو کەمپەینە کردووە و ماڵ و کەلوپەلی خۆیان و سەروەتیان لەگەڵ لێقەوماوان بەش کردووە." دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان: دوای فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزە لە تورکیا و سوریا و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاسپاردنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە سەرپەرشتیکردنی کەمپەینی هاونیشتیمانیانی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک، سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ کوردستانیانی ئازیز هەیە کە وەکو هەمیشە بەشدارییەکی کاراییان لەو کەمپەینە کردووە و ماڵ و کەلوپەلی خۆیان و سەروەتیان لە گەڵ لێقەوماوان بەش کردووە. ئەو کۆمەکانەی کۆکراونەتەوە، لە لایەن تیمەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خۆبەخشەکان پۆڵێن و ئامادە دەکرێن و ڕۆژانە بۆ هاوکاری لێقەوماوان ڕەوانەی تورکیا و سوریا دەکرێن. بۆ ئەوەی پرۆسەی گەیاندنی کۆمەک بە لێقەوماوان بە خێرایی بەڕێوە بچێت، ئەو کەمپەینە لە ئێوارەی هەینی ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.
هاوڵاتی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە سەرەتای بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە لە شارە زیانلێکەوتووەکان چاودێری دۆخی هاوڵاتیان و هەڵمەتی رزگاکردن دەکەن رایاگەیاند، دەسەڵات هیچ سیاسەتێکی بۆ رزگاکردنی هاوڵاتیان نییە و رێگری لە هاوکاریەکان دەکات و هەوڵی راگواستانی هاوڵاتیە کوردەکان دەدات. موراد ساریساچ پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری وان کە سەردانی مەرەش، ئەلبیستان، بازارجخ، ئەنتالیا و ئەسکەندەرۆنی کردووە بۆ میدیاکانی باکوری کوردستان قسەی کرد و وتی، " دەسەڵات لە بازارجخ، ئەلبیستان و مەرەش هەوڵی رزگارکردنی هاوڵاتیان نادات. دوو رۆژی سەرەتای بومەلەرزە زۆر گرنگە. بەڵام دەسەڵات لەو دوو رۆژەدا هیچ هەوڵێکی نەدا. هاوڵاتیان خۆیان هەوڵی رزگارکردنی کەسوکاریان ددەن." ساریساچ باسی ئەوەشی کرد کە دەسەڵات هیچ سیاسەتێکی بۆ خاوەنداریکردن لە هاوڵاتیان نییە. بە تەنیا سیاسەتی شەڕی هەیە. زیانێکی زۆری ماددی و گیانی هەیە، لە ئیستاشدا هاوڵاتیان بێ پەناگە لە کەشێکی زۆر سارددا ژیان بەسەر دەبەن. موئەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپە کە لە شاری ئیسلاحیەی دیلۆکە بۆ میدیاکان باسی دۆخی ئەو شارەی کرد لەدوای بومەلەرزەکەوە. موئەزەز ئۆرهان وتی، " ٧٠٪ی خانوو و باڵەخانەکانی ئیسلاحیە رووخاون. ئەوانەی دیکەش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان ٨٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە لەم شارەدا، بەڵام زۆر کەسی دیکە هێشتا نەدۆزراونەتەوە. ئورهان دەشڵێت، دوێنێ سێ کەس بە زیندوویی لەژێر خانووە رووخاوەکاندا دەرهێنراون، تاوەکو ئێستاش هیوایەک هەیە، بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە لە سەرەتای بومەلەزەکەدا دەستبەجێ کاری نەکرد. بەڵام بەداخەوە بەهۆی کەموکورتیەکان بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی تورکیا لە شاری سەمسور 5 گەنجی کوردی دەستگیرکرد و ئەشکەنجەی دان، کە بە خۆبەخش لە ئامەدەوە بە مەبەستی رزگارکردنی هاوڵاتیان چوونەتە ئەو شارە. رەجەب تانریڤەردی، ئایدن تانریڤەردی، یوسف ئاباتای، ئیبراهیم تانریڤەردی و ئەرهان تانریڤەردی کە لە قایمقامی ناوچەی چناری ئامەد مۆڵەتیان وەرگرتبوو، کە بە شێوەیەکی خۆبەخش بەشداری لە هەڵمەتی رزگارکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکەن، لە سەمسور لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، ئەو گەنجانە دوێنێ تەرمێکیان لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا دەرهێنابوو، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیاندا بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیانی دیکە لەلایەن جەندرمەکانەوە وەک کەسانی گۆماناوی دەستگیرکران. جەندرمەکان ئەو 5 کەسیان رادەستی پۆلیس کرد. گەنجەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئەشکەنجەدران و دواتر بەبێ جلوبەرگ و بە رووتی لە شاری سەمسور دەرکران.
ناڕەزایەتییەکان 149 رۆژە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە و رۆژنامەیەکیش 15 پلانی دەسەڵات بۆ زیادکردنی کۆتوبەند لەسەر دانیشتوانی وڵاتەکە ئاشکرا دەکات و لە جوانڕۆ لاوێکی 17 ساڵان بە بیانویی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان لە لایەن دادگاوە سزای زیندانیکردن و لێدانی قامچیی بەسەردا سەپێنرا و چەند چالاکوانێکی کورد و مامۆستایی ئایینیی بە دانانی بارمتە ئازادکران. دوو مامۆستای ئایینیی شاری پیرانشار ئازاد کران و لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە پێشوازییان لێکرا. ئەمڕۆ شەریف مەحمودپور و سلێمان ئەحمەدی دوای زیاتر لە 20 رۆژ دەستبەسەرکردن بە شێوەیەکی کاتی و بە دانانی بارمتەی 11 هەزار دۆلار تا رۆژی دادگایکردنیان ، ئازاد کران. لاوێکی تەمەن 17 ساڵی شاری جوانڕۆ بە ناوی کیانوش ئەعزەمی لە لایەن دادگاوە بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان سزای 10 مانگ زیندانیی لێدانی 74 قامچی بەسەردا سەپێنرا. کوردێکی خەڵکی شارۆچکەی بەهار لە هەمەدان بە ناوی قوباد یاریی بە بیانوی بونی 23 کتێبی کوردی لە مۆبایلەکەیدا 91 رۆژ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە. لە لایەکی دیکەشەوە جەمال عەلیزادە، خەڵکی شاری نەغەدە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دانانی بارمتەی 66 هەزار دۆلار تا بەڕێوچونی دادگا لە زیندان ئازادکرا. لێوردنی 100 هەزار کەس و ئازادکردنی تەنها 395 کەس رۆژنامەی (شەرق) لە ئێران بڵاوی کردوەتەوە تا ئێستا 395 زیندانیی بەهۆی لێبوردنە گشتییەکەوە ئازاد کراون لە کاتێکدا بڕیارە ئەو لێبوردنە 100 هەزار زیندانیی بگرێتەوە. داواکاری گشتی ئێران رایگەیاندوە؛ ئەو کەسانەی دەستیان لە بڵاوکردنەوە و راگەیاندنی ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان هەبوە لێبوردنی گشتیی نایانگرێتەوە. عەلی خامنەی، رێبەری کۆماری ئیسلامی وەک هەمو ساڵیادەکانی دیکەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لە ئێران، لێبوردنێکی گشتیی دەرکرد کە بڕیارە 100 هەزار دەستگیرکراو و بەندکراوی وڵاتەکە و رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێتەوە. ئەو رۆژنامەیە ئاشکراشی کردوە لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی مەرگی ژینا ئەمینی ، پەرلەمان و کابینەی حکومەت 15 پلانیان بۆ سنوردارکردن و سەپاندنی سەرپۆش و کۆنتڕۆڵی زیاتری کۆمەڵگا خستوەتەڕو کە هەوڵی جێبەجێکردنی دەدەن. تمەن بەردەوامە لە دابەزین جارێکی دیکە بەهای تەمەن بەرامبەر دۆلار دابەزیی و میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی ئێرانیش بەهای جیاواز و کەمتر لە نرخی راستەقینەی دۆلار بڵاو دەکەنەوە. ئەمڕۆ بەهای یەک دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە زیاتر لە 46 هەزار و 50 تمەن و ئەوەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی بەهای دۆلار لەو وڵاتە ئەژمار دەکرێت. بەهای یەک یۆرۆ لە 50 هەزار تمەن نزیک بوەوە و هەر پاوەندێکی بەریتانی بۆ زیاتر لە 55 هەزار تمەن بەرزبوەوە. لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردەوە کە بەهای یەک دۆلار لە بازاڕەکاندا بۆ 42 هەزار و 987 تمەن دابەزیوە. دابەزینی بەها لە بەرامبەر تەمەندا تەنها رۆژێک دوای بەڕێوچونی ساڵیادی 44 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران رویدا کە دەیان بەرپرسی باڵا لە ساڵیادەکەدا بەڵێنی باشترکردنی دۆخی ئابوریی وڵاتەکە و بژێویی خەڵکیان دا. داوا دەکرێت سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆری ئەوروپا ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک لە چالاکوانانی کورد و ئێران بە دانانی وێنەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە گۆڕەپانی سەرەکیی شاری پاریس داوایان کرد سوپای پاسداران کە بکوژی زۆربەی ئەو کەسانەیە بخرێتە لیستی تیرۆری ئەوروپا. سەرۆک کۆماری ئێران جەخت لەسەر پۆش دەکاتەوە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبونەوەی کابینەی حکومەتەکەی رایگەیاند؛ جێبەجێکردنی سەرپۆش بۆ کۆماری ئیسلامی بناغەی سەرەکییە و دەبێت سەرجەم دامودەزگاکان هەوڵ بدەن بۆ رازیکردنی کۆمەڵگە لە پێناو جێبەجێکردنی سەرپۆش. لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی، کە بە بیانوی نەگونجابونی سەرپۆش دەستگیرکرا و دوای سێ رۆژ بێهۆشبون گیانی لەدەستدا ئەوە یەکەمجارە دوای پێنج مانگ ناڕەزایەتیی دژی کۆماری ئیسلامی، ئیبراهیم رەئیسی جەخت لە جێبەجێکردنی سەرپۆشی زۆرەملێ دەکاتەوە. ئێران چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی ژنان جیا دەکاتەوە شادی مەلەکی، بەڕێوبەری ناوەندنی تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێل لە تاران رایگەیاند؛ بۆ یەکەمجار شوێنێکی تایبەت بە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی خانمان لە تاران دامەزراوە کە سەرجەم وەستا و کارمەندەکانی لە ژنان و کچان پێکهاتون. مەلەکی ئاماژەی بەوەکردوە ئەو شوێنە کە تایبەتە بەو خانمانەی کە خاوەنی ئۆتۆمبێلن یان شۆفێریی دەکەن، رۆژانە توانای تاقیکردنەوەی 700 ئۆتۆمبێلی لەسەر دەستی خانمان هەیە و دەیان ئۆتۆمبێلیش کە کێشەیان هەیە لە لایەن ئەو خانمانەوە چاک دەکرێنەوە.
