هاوڵاتی كەسێكی نزیك لە موقتەدا سەدر ئاشكرایكرد، كە ئامادەنییە حكومەت لەگەڵ لایەنەكانی تری شیعەدا پێكبهێنێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكات. ئەمڕۆ 31ی ئایاری 2022، سەرچاوەیەكی نزیكی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە كە دوایین بۆچوونی موقتەدا سەدر لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و چۆنێتیی دەربازبوون لە چەقبەستوویی، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە. هەروەها راشیگەیاند:" موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە چەند لایەنێكی وتووە پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت". هاوكات، ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە ڕێبەری ڕەوتی سەدر "هیچ حكومەتێكی لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیدا پێكناهێنێت" و ئێستا هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بابەتێكی ئاشكرایە و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. ژمارەیەك كەسایەتیی سیاسیی عێراق، سكاڵایەكی یاساییان دژی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق تۆماركرد و داوایان لە دادگای فیدراڵی كرد پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە. بەڵام بەپیچی دەستور، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەدەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدا نییەو دەبێت پەرلەمان بەدەنگی نیوە زائید یەك خۆی هەڵبوەشێنێتەوە كە یەك لەسەر سێی ئەندامان داوای بكەن. لە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو تێیدا موقتەدا سەدر، بووە یەكەم لیستی براوەو 73 كورسی بەدەستهێنا، سەدر هاوپەیمانی نیشتمانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی لە سونەكان و مەسعود بارزانی لە كوردەكان پێكهێناوە، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بە رابەرایەتی مالكی رۆڵیان هەبووە لە پەكخستنی كۆبونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
هاوڵاتی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند:" ئاگاداری خاوەنی سەرجەم مۆلیدە ئەهلیەكان دەكەن، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە، بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ 24 كاتژمێر دەگۆڕدرێت". ئەمڕۆ 31ی ئایاری 2022، لەڕاگەیەندراوێكدا كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەكانی ناو شاری سلێمانی دەكەنەوە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما و پێویستبونی كارەبای بەردەوام، بەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان دەگۆڕدرێت و دەبێت بە 24 كاتژمێری. هەروەها ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە كار بە مۆلیدەكانیان بكەن و كارەبا دابین بكەن، ئەم بەرنامەیەش لە كاتژمێر 12:00ی شەوی 31ی (ئایار/5)ی 2022 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی بەرنامەی پێشتری مۆلیدە ئەهلیەكان، لەكاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 8:00ی بەیانی، هەروەها لەكاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ تا 1:00ی شەو هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە، كار مۆلیدەكان دەكرا. مانگانە بەهۆی كەمی كارەبای نیشتمانی، هەر ئەمپێرێك لە كارەبای مۆلیدە لەنێوان 5 تا 12 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت و بەپێی مانگەكان گۆرانكاری بەسەردا دێت
هاوڵاتى ڕاوێژکارى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که سه‌ردانه‌که‌ى هه‌فته‌ى رابردووى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ سلێمانى به‌سته‌ڵه‌کى نێوان لایه‌نه‌کانى توانده‌وه و که لایه‌نه‌کان کۆبکاته‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک. دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژکارى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى راگه‌یاندووه "سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ سلێمانى به‌سته‌ڵه‌کى نێوان لایه‌نه‌کانى توانده‌وه و هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ لێکنزیکبوونه‌وه و کارى هاوبه‌شى لایه‌نه‌کان، نێچیرڤان بارزانى وه‌ک نه‌هج و بیر وباوه‌ڕى شه‌خسی، به‌رپرسیاریه‌تیى ڕێکخستنى ناوماڵى کوردستانى له‌ئه‌ستۆدایه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کاره هونه‌رى و کرده‌ییه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ناتوانێت له جیاتى لایه‌نه‌کان دانوستان بکات بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق، ئه‌م دۆسیه‌یه په‌یوه‌ندى به لایه‌نه‌کان خۆیانه‌وه هه‌یه". هاوکات، راوێژکاره‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى روونیکردۆته‌وه "سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم هۆکارى لێکنزیکبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى کورد له به‌غداد وه‌ک یه‌ک پێکهاته ده‌ربکه‌وێت و رۆڵى هه‌بێت، ئامانجى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمه لایه‌نه‌کان کۆبکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک کۆیان بکاته‌وه".
عه‌مار عه‌زیز به‌رپرسى ناوه‌ندى شێوه‌کارى له سه‌ندیکاى هونه‌رمه‌ندانى کوردستان لقى دهۆک بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌روو که هه‌ردوو په‌یکه‌رى هونه‌رمه‌ندان "ئه‌یاز زاخۆى و ئه‌رده‌وان زاخۆیی" له‌ناوه‌ندى شارى دهۆک له شوێنى خۆڵ و خاشاک جێده‌هێڵدرێت. بێوار ته‌حسین باجلوری، به‌رپرسى ناوه‌ندى شێوه‌کارى له سه‌ندیکاى هونه‌رمه‌ندانى کوردستان لقى دهۆک به له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"به‌داخه‌وه بازرگانێک که به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند که خه‌ڵکى دهۆک و زاخۆ نین، یه‌کێکیان عه‌ره‌به هه‌ڵساون به‌دروستکردنى په‌یکه‌رى دوو هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى زاخۆ که ئه‌وانیش ئه‌یاز زاخۆى و ئه‌رده‌وان زاخۆیی". هه‌روه‌ها وتیشى:" دواى ته‌واوکردنى کاره‌که‌ى خۆیان په‌یکه‌ره‌کان راده‌ستى شاره‌وانى زاخۆ نه‌کران، که پێشتر ئه‌و بازرگانه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ شاره‌وانى زاخۆ هه‌بووه، بۆیه بازرگانه‌که شوێنه‌که‌ى خۆى گۆریوه و ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ى نه‌گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنه تازه‌که‌ى خۆی، بوویه ماوه‌یه‌ک زور ماونه‌ته‌وه له‌به‌رگه‌رما و خۆڵ و خاشاکێکى زۆریش له‌و شوێنه کۆبۆته‌وه، ئه‌مه بێرێزیه‌کى زۆر گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده". هاوکات، به‌رپرسى ناوه‌ندى شێوه‌کارى له سه‌ندیکاى هونه‌رمه‌ندانى کوردستان لقى دهۆک ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که په‌یکه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کى زۆر خراپ و بێ کوالێتى دروستکراون، وتیشى:" ئێمه رێکارى یاسایى ده‌گرینه‌به‌ر و له‌په‌یوه‌ندى داین له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ى پارێزگارى دهۆک بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که".
هاوڵاتى پارێزگارى پێشووى سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى لێسه‌ندرایه‌وه‌و دواى 10 رۆژ فه‌رمانى کارگێڕى بۆ ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌ى خۆى وه‌ک پارێزگار ده‌رده‌کات. به‌پێى فه‌رمانێکى کارگێڕی، رۆژى 29ى ئایار، به واژۆى عه‌مار جه‌بر خه‌لیل جبووری، پارێزگارى پێشووى سه‌لاحه‌ددینى له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه:" کۆتایى هێنرا به راسپاردنى حیکمه‌ت عه‌بدولحه‌سه‌ن، جێگرى پارێزگارى سه‌لاحه‌ددین بۆ کاروبارى ته‌کنیکى له ئه‌رکى پارێزگارى سه‌لاحه‌ددین به وه‌کاله‌ت، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌ى عه‌مار جه‌بر خه‌لیل جبوورى پارێزگارى سه‌لاحه‌ددین له ئه‌رکه‌که‌یدا. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که 19ى ئایار، په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى له عه‌ممار جبوورى سه‌نده‌وه‌و مسته‌فا کازمى بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى جێبه‌جێکرد بۆ له‌سه‌ر کارلادانى. ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، له 24ى ئایارى 2022 بۆ پارێزگاى سه‌لاحه‌ددین نێردراوه، تێیدا هاوپێچى بڕیارى په‌رله‌مانى عێراقى له‌گه‌ڵدایه بۆ له‌سه‌رکارلادانى عه‌ممار جبوورى، پارێزگارى پێشووى ئه‌و شاره به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى.
هاوڵاتى گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه له ناوچه‌ى زاپ چالاکییه‌کى به‌هێزیان دژى سوپاى تورک ئه‌نجامداوه و 10 سه‌ربازى داگیرکه‌رى تورک کوژران و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه. ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که" له ناوچه‌ى به‌رخۆدانى گردى ئێف ئێم له هه‌رێمى زاپ شه‌ڕێکى سه‌خت له نێوان هێزه‌کانى گه‌ریلا و سوپاى تورکى داگیرکه‌ر ڕوویداوه و 10 سه‌ربازى داگیرکه‌رى تورک کوژران و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیاندا گیراوه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌شێک له ته‌رمى سه‌ربازه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌دا له ژێر کۆنتڕۆڵى گه‌ریلادایه‌و تا ئێستاش شه‌ڕه‌که به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا بڕێک به‌نزینى عێراقى لیترى 690 دینارى بۆ پارێزگاى سلێمانى دابین ده‌کرێت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له چه‌ند رۆژى نزیکى ئاینده‌دا بڕێک به‌نزینى عێراقى له جۆرى 690 دینارى ده‌گاته پارێزگاى سلێمانی. هه‌روه‌ها ئاشکراى کردووه که"جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت باسى له‌وه‌کردووه، رۆژانه ناردنى ئه‌و جۆره به‌نزینه له به‌غداوه بۆ پارێزگاى سلێمانى به‌رده‌وام ده‌بێت". ئه‌مڕۆ به هۆى گرانى نرخى به‌نزینه‌وه شۆفێرانى ته‌کسى له شارى سلێمانى گردبوونه‌وه و داواى هه‌رزانکردنى نرخى به‌نزین ده‌که‌ن. له‌ئێستادا به‌نزینى 690 دینارى له هه‌ولێر بوونى هه‌یه‌و ماوه‌ى زیاتر له‌مانگێکه بۆ سلێمانى ره‌وانه ناکرێت که رۆژانه ده‌بێت 400 هه‌زار لیتر بگاته سلێمانى.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان میانڕۆییان پێشانبدایه، وڵات تووشى ئه‌م چه‌قبه‌ستووییه نه‌ده‌بوو". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30-05-2022 کۆنفرانسى "ئاشتى له رێگه‌ى میانڕۆیی" به ئامانجى به‌رقه‌رارکردنى ئاشتى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هزرى په‌ڕگیرى له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن رێکخراوى سپارک به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ کۆنسوڵخانه‌ى هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر رێکده‌خرێت. ده‌قى وتارى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: به‌یانیتان باش؛ هه‌موو لایه‌کتان به‌خێربێن بۆ ئه‌م کۆنفرانسه؛ هیودارم کۆنفرانسه‌که‌تان ئه‌نجامى باشى هه‌بێت. خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ پێکه‌وه به‌شدارین له‌و کۆنفرانسه؛ ده‌ستخۆشى له رێکخراوى سپارکى هۆڵه‌ندى و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌م که رۆڵیان له سازدانى ئه‌و کۆنفرانسه‌دا گێڕاوه؛ ئه‌مه ده‌رفه‌تێکى باشه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى بابه‌تێکى گرنگ؛ ده‌رباره‌ى ئاشتى میانڕۆیى وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ ئاشتى قسه و گفتوگۆ بکه‌ین؛ سوپاستان ده‌که‌م. به‌ڕێزان.. له‌کاتێکدا جیهانى ئه‌مڕۆمان به ده‌ست کۆمه‌ڵێک ته‌حه‌دى و قه‌یرانى جیاواز ده‌ناڵێنێت، ئاشتى له هه‌موو کاتێک پێویستتره. لێکه‌وته‌کانى کۆرۆنا به تایبه‌تى له بوارى ئابوورییدا، تیرۆر و تووندڕۆیی، شه‌ێ و پێکدادان، ناکۆکیى سیاسى و جیۆسیاسی، کارکردن به لۆژیکى هێز، قسه‌کردن به زمانى چه‌ک، هه‌وڵى سه‌پاندنى هه‌ژموون و ...هه‌تا دوایی. خه‌ریکه ئاشتیى جیهانى ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌کى راسته‌قینه‌وه. رووداو و پێشهاته‌کان به جۆرێکن که نیگه‌رانى و پرسیارى ئازاربه‌خش خه‌ریکه مێشکى زۆربه‌ى مرۆڤایه‌تى سه‌رقاڵ ده‌که‌ن: ئایا جیهان به‌ره‌و جه‌نگێکى دیکه‌ى نێوان زلهێزه‌کان هه‌نگاو ده‌نێت؟ له دۆخێکى ئاوادا ره‌نگه بۆ که‌م شوێنى دیکه‌ى سه‌ر زه‌مین هێنده‌ى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگیرى پێویستییه‌کى له‌پێش بێت. بۆسه‌ر زه‌مینێکى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌وه‌نده پێکهاته‌ى جیاى ئایینی، نه‌ته‌وه‌یى به مێژووێکى پێ له تاڵى و ناخۆشی، پێ له شه‌ێ و خوێن و کاره‌سات، ره‌نگه هیچ شتێکى دیکه هێنده‌ى ئاشتى و پاراستنى ئاشتى بۆ ئه‌م ناوچه‌یه پێویست نه‌بێت. ئه‌گه‌ر عێراق وه‌ک نموونه‌یه‌کى بچووکى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ربگرین، ده‌بینین ئاشتى و سه‌قامگیرى له عێراق چه‌ند بۆ خۆى گرنگ و پێویسته، هێنده و بگره زیاتریش بۆ ئاشتى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که گرنگ و پێویسته. به درێژایى مێژووى وڵات، نه‌بوونى ئاشتى و سه‌قامگیرى له عێراق، نائارامى و ناسه‌قامگیرى له ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کى گشتى دروستکردووه؛ ده‌وڵه‌مه‌ندى و سامانێکى زۆرى به‌هه‌ده‌رداوه که له‌گه‌ڵ میانڕه‌وى و ئاشتیدا ده‌کرا عێراق بکاته یه‌کێک له باشترین و پێشکه‌وتووترین وڵاتانى ناوچه‌که و جیهان. لێکه‌وته‌کانى نه‌بوونى ئاشتى و ناسه‌قامگیرى له عێراق، زۆرجار دۆخى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌که‌شى تێکداوه، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ى له ئاشتى جیهانیش کردووه. ئه‌گه‌ر نه‌چینه‌وه سه‌ر مێژووى کۆنى ناکۆکى و پێکدادانى مه‌زهه‌بى و تائیفى و نه‌ته‌وه‌ییش و هه‌ر ته‌نیا باسى مێژووى نوێى عێراق بکه‌ین، ده‌بینین ئه‌و سته‌مه‌ى هه‌ر له دروستبوونى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه له گه‌لى کوردستان و پێکهاته‌کانى کراوه، چه‌ند شه‌ێ و ماڵوێرانى و کاره‌ساتى بۆ عێراق و ناوچه‌که به‌دواى خۆیدا هێناوه؛ ده‌بینین لێکه‌وته‌کانى چه‌ند زیانیان به ناوچه‌که و ئاشتى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که‌دا گه‌یاندووه؛ شه‌ڕى عێراق - ئێران، دواتر داگیرکردنى کوێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، دروستبوون و هاتنى هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رزگارکردنى کوێت و شه‌ڕى دووه‌مى که‌نداو، شه‌ڕى رزگارى عێراق و هه‌موو ئه‌و رووداوانه، دواى ئه‌وه سه‌رهه‌ڵدانى داعش له‌م ناوچه‌یه هاته ئاراوه که هاوسه‌نگى هێز و به‌رژه‌وه‌ندى و هاوسه‌نگى سیاسى وڵاتانى له ناوچه‌که به ته‌واوى گۆڕی؛ هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر ئه‌وه‌ى له عێراق بیرى ئاشتى و میانڕه‌وى و سه‌قامگیرى نه‌بووه. دواى ئه‌و رابردووه تاڵه، ئایا ده‌بێت چیدیکه رووبدات بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ى پێکهاته‌کانى ئه‌م وڵاته تێبگه‌ین که پێویستیمان به ئاشتى و میانڕه‌وییه؟ ئاشتییه‌کى راسته‌قینه که بڕوا و متمانه و دڵنیایى دروستبکات؛ تێیدا هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراق له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌بێک بن، هه‌ر بیر‌و بۆچوون و تێڕوانینێکیان هه‌بێت، پێکه‌وه به ئاشتى و ته‌بایى و لێبوورده‌یى بژین و له هه‌مووى گرنگتریش له وڵاتێک‌دا له جوگرافیایه‌که‌دا که پێى ده‌گوترێت عێراق یه‌کتر قبووڵ بکه‌ن؛ ئاشتییه‌ک ژیان و ئازادى هه‌مووانى تێدا پارێزراو بێت؛ ئاشتییه‌ک سایه و کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراق بێت و تێیدا تایبه‌تمه‌ندى و ماف و شایسته‌کانیان به‌پێى ده‌ستوور و یاسا مسۆگه‌ر و پارێزراو بن؛ به‌ڵام له عێراق ئاشتیه‌کى وا چۆن دێته ئاراوه؟ پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه. له‌گه‌ڵ لێبوورده‌یی، ته‌بایی، پاراستنى فره‌یی، رێزگرتن له به‌رامبه‌ر و جیاوازییه‌کانی، به دڵنیاییه‌وه میانڕه‌ویش یه‌کێکه له‌و ستوونه هه‌ره سه‌ره‌کیانه‌ى که ئاشتى له‌سه‌رى بونیاد ده‌نرێت. له عێراق به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه، که وه‌ک گوتم نموونه‌یه‌کى بچووکى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، هه‌ر له ژیانى تاکه‌که‌سیمانه‌وه تا به‌رزترین پله‌ى ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردن، به ناوه‌نده ئایینیه‌کانیشه‌وه پێویستیمان به میانڕه‌وى و قووڵکردنه‌وه‌ى کولتوورى ناتووندوتیژى هه‌یه؛ بۆیه ده‌بێت میانڕه‌وى له هه‌موو شوێنێکى ژیان ئاماده‌بێت، به تایبه‌تى له‌ناو خێزان، له سیستمى په‌روه‌رده و خوێندن؛ هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندى و مامه‌ڵه‌ى سیاسیش‌دا. له عێراق بۆ هه‌موومان هه‌ر له تاک و خێزانه‌وه تا هێز و لایه‌ن و سه‌رکرده سیاسییه‌کان، تا گه‌وره و رێبه‌رانى ئایینی، له هه‌موو چین و توێژه‌کاندا میانڕه‌وى رێگه‌یه‌کى دروست و پێویست و له‌پێشه بۆ ئاشتی، پێکه‌وه‌ژیان، یه‌کتر قبووڵکردن و لێبوورده‌یی. بۆ ئه‌وه‌ى رێزى به‌رامبه‌ر بگرین و لێى تێبگه‌ین له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه له بیر‌و بۆچوونمان ده‌بێت میانڕه‌و بین. میانڕه‌وى هێز و دانایى و متمانه و بڕوابه‌خۆبوونه که ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌هێنێته ئاراوه؛ له وڵاتێکى فره نه‌ته‌وه‌یى فره ئایین و فره مه‌زهه‌بى وه‌ک عێراق ئه‌گه‌ر میانڕه‌وى نه‌بێت، قاعیده و جوندولئیسلام و داعش و کاره‌ساتى دیکه له‌م وڵاته‌دا له دایکده‌بن؛ به‌و په‌ڕى خوێن ساردییه‌وه له به‌رده‌م کامێراکاندا سه‌ر ده‌بڕن و مل ده‌په‌ڕێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌و کارانه‌ى ده‌یکه‌ن پێشده‌که‌نن.. رابردووى عێراق به هه‌موو شه‌ێ و کاره‌سات و ماڵوێرانییه‌کانییه‌وه ده‌بێت بۆ هه‌موومان ببێته په‌ند، ببێته وانه‌یه‌ک و رێنیشانده‌رمان بێت بۆ هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و داهاتوویه‌کى باشتر بۆ هه‌موو پێکهاته‌کانى ئه‌م وڵاته؛ به‌ره‌و بونیادنانى کۆمه‌ڵگایه‌ک ره‌نگدانه‌وه و ده‌ربڕینى فره‌یى و جیاوازى و ماف و شایسته و خواست و هیواى پێکهاته‌کانى ئه‌م وڵاته بێت؛ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له بیسته‌کانى سه‌ده‌ى رابردوو تا ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق مامه‌ڵه‌یه‌کى واقیعیانه‌یان له‌گه‌ڵ دۆزى گه‌لى کورد کردبا، ئه‌گه‌ر له‌جیاتى شه‌ێ و به‌کارهێنانى لۆژیکى هێز، واقیعیانه هه‌ڵسوکه‌وتیان کردبا و په‌نایان بۆ چه‌ک و شه‌ێ نه‌بردبا، ئه‌گه‌ر له جیاتى ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بۆ چاره‌سه‌رى واقیعى گه‌ڕابان و خه‌مى داهاتووى وڵاتیان هه‌بووایه، بێگومان ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه به‌سه‌ر گه‌لى عێراقدا نه‌ده‌هاتن و عێراق ئێستا قه‌ده‌رێکى دیکه‌ى ده‌بوو.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم رایگه‌یاند:" پێویسته به یه‌کڕیزى له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ڕێگری‌کردن له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى نیشتیمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ خزمه‌تى گشتیى هاوکاربین"، راشیگه‌یاند:"هیوادارم بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌و ئه‌رکه پڕ زه‌حمه‌تییه‌ى که له ئه‌ستۆیدایه سه‌رکه‌وتووبێت". جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم رایگه‌یاند:" به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رکه‌وتنى دیدارى گشتیى یه‌کێتى له ژێر دروشمى (نوێبوونه‌وه و چاکسازی) له‌م کاته پێویست و هه‌ستیاره‌دا به‌رز ده‌نرخێنم له پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر کۆى ئه‌و به‌ربه‌ست و ئاڵنگارییانه‌ى که به‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ى به‌شێوه‌یه‌کى گشتى گرتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایى خۆم له دڵه‌وه ئاراسته‌ى (بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی) ده‌که‌م به بۆنه‌ى بوونى به سه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانیى کوردستان، هیوام سه‌رکه‌وتنى به‌ڕێزیانه له‌و ئه‌رکه پێ زه‌حمه‌تییه‌ى که له ئه‌ستۆیانه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که هیواخوازه دیدارى گشتیى یه‌کێتى هه‌وڵێک بێت بۆ نوێبوونه‌وه‌ى توانا و قورسایى یه‌کێتیى و داڕشتنى سیاسه‌تێکى گونجاو که له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئه‌مڕۆى نێو کایه‌ى سیاسیى ناوچه‌که بگونجێت و ببێته هۆکارێک بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌ت و دیدگاى یه‌کێتیى به‌رامبه‌ر به پرسه چاره‌نووس سازه‌کان، "ئه‌نجامه‌که‌ى ئه‌و دیداره ببێته هۆکارێک بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى ئۆرگانه‌کانى نێو حزب، له‌و چوارچێوه‌یه دا کار بکرێت بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ى که‌س و کارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و زیندانه سیاسییه‌کان و لایه‌نگرانى یه‌کێتی، چونکه یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان حزبى ڕووبارێک خوێنى شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رێکى دڵسۆزه، هه‌روه‌ها خاوه‌ن خه‌باتێکى پێ له‌شۆڕشگێڕى و ئازایه‌تى بووه به رابه‌رایه‌تى مام جه‌لال". هاوکات باسیله‌وه‌شکردووه که:" گرنگه هه‌موومان به یه‌کڕیزى و ته‌بایى هاوکار بین بۆ بنیادنانى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ته‌ندروست و هۆشیار، پاڵپشت به که‌سانى ئه‌کادیمى له بواره جیاوازه‌کان و بایه‌خدان به گه‌نجانى ڕۆشنبیر و دڵسۆز بۆ خاک و نیشتیمان و به‌شدارى پێکردنیان بۆ نێو پڕۆسه‌ى حوکمدارى و دووباره ڕێکخستنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌کان، له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ڕێگری‌کردن له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى نیشتیمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ خزمه‌تى گشتیى و دابینکردنى خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر".
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان 356 ملیار دینار خه‌رج ده‌کات. فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاوى ژێرزه‌وى، حکومه‌تى هه‌رێم 356 ملیار‌و 674ملیۆن‌و 144 هه‌زار دینارى بۆ پڕۆژه‌کانى ئاو ته‌رخانکردووه". پرۆژه‌کان به‌مشێوه‌یه‌یه: یه‌که‌م: چاکسازى له‌ھێڵه‌کانى گواستنه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه له(ھه‌ولێر، سلێمانی، دھۆک، ھه‌ڵه‌بجه، سۆران، ده‌وروبه‌رى سلێمانی، ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، کۆیه، ڕاپه‌رین، ئاوى ده‌وروبه‌رى دھۆک، زاخۆ‌و ئاکرێ). دووه‌م: چاکسازى له‌عه‌مباره‌کانى پڕۆژه‌کانى ئاو( ئاو‌و ئاوه‌ڕۆى ھه‌ولێر، ئاوى سۆران، ئاوى سلێمانی، ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانی، ئاوى ھه‌ڵه‌بجه، ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، ئاوى کۆیه، ئاوى ڕاپه‌ڕین، ئاوى دھۆک، ئاوى ده‌وروبه‌رى دھۆک، ئاوى زاخۆ‌و ئاوى ئاکرێ). سێیه‌م: دیزاین‌و دانانى سیسته‌مى پێشکه‌وتووى سکاداو دروستکردنى پڕۆژه‌ى ستراتیجى وێستگه‌ى پاڵاوتن بۆ (ئاوى ھه‌ولێر، ئاوى سۆران، ئاوى ده‌وروبه‌رى ھه‌ولێر، ئاوى سلێمانی، ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانی، ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، ئاوى کۆیه، ئاوى ڕاپه‌رین، ئاوى دھۆک، ئاوى ده‌وروبه‌رى دھۆک، ئاوى که‌لارو ئاوى زاخۆ). چواره‌م: دابینکردنى پێداویستییه‌کان بۆ چاککردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌کان بۆ (ئاو‌و ئاوه‌ڕۆى ھه‌ولێر، ئاوى ده‌وروبه‌رى ھه‌ولێر، ئاوى سۆران، ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانی، ئاوى کۆیه، ئاوى ڕاپه‌ڕین، ئاوى ده‌وروبه‌رى دھۆک، ئاوى که‌لارو ئاوى ئاکرێ). له‌هه‌رێمى کوردستان له‌وه‌رزى هاویندا هه‌ولێرى پایته‌خت‌و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌سنورى سلێمانى زۆرترین گرفتى ئاوى خواردنه‌وه‌یان هه‌یه.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق داواکارییه‌ک ئاراسته‌ى دادگاى فیدڕاڵى ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان‌و ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌عێراق و چاوه‌ڕێى ئیجرائاته‌کان ده‌که‌ن. جه‌مال ئه‌سه‌دى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌تویتێکدا نوسویه‌تى:"ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى دیکه چووینه دادگاى فیدراڵى‌و سکاڵامان تۆمارکردووه دژى په‌رله‌مانى عێراق‌و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ییمان کردووه". هه‌روه‌ها نوسویه‌تى:" له‌و سکاڵایه‌ى تۆمارمان کردووه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه، په‌رله‌مان هیچ ڕۆڵێکى نییه بۆ ئێستاى عێراق، جگه له‌پێشێلکردنى پابه‌ندیه ده‌ستووریه‌کان". "سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیران ناچارن واده‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌مساڵدا دیاریبکه‌ن‌و ئه‌م خوله‌ى ئێستا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ئه‌مساڵ بڕیارى کۆمارى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربچێت"، ئه‌سه‌دى واى نوسیووه. ڕۆژى 10ى 10ى 2021 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا و ته‌نها ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، پێکهێنراو به‌هۆى ناکۆکى پارتى و یه‌کێتى سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌و لایه‌نه شیعه‌کانیش بوونه‌ته دووبه‌ره‌ى دژ به‌یه‌ک. حه‌وت مانگ و بیست رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق تێپه‌ربووه‌و به‌شێک له په‌رله‌مانتاران و لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌دان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان.
هاوڵاتی گەریلا كۆپتەرێك و درونێكی سوپاكەی ئەردۆغان دەخاتە خوارەوە و 34 سەربازی دیكەیان كوژران. سەرچاوەیەكی باڵای هێزەكانی پاراستنی گەل بۆ هاوڵاتی، ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی ئایاری 2022لە درێژەی چالاكییەكانی گەریلادا، هێلیكۆپتەرێك و درۆنێكی سوپای توركیا كرانە ئامانج و كەوتنە خوارەوە. هەروەها راشیگەیاند:"هێلیكۆپتەرەكە لە نزیك گوندی (فڵەی) لە كەنار رووباری زاپ پێكێنراوە و كاتێك كە ویستوویە خۆی رزگار بكات و خۆی بگەیەنێتە یەكێك لە بارەگاكانی سوپای توركیا لە چەلێ باكووری كوردستان، لە كەنار ئاوی زاپ دەكەوێتە خوارەوە". هاوكات ئەوەش دووپاتكراوەتەوە كە" تەنها ئەمڕۆ 34 سەربازی سوپای تورك بەدەستی گەریلا كوژراون".
هاوڵاتی ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق رایگەیاند"لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ شەش هەزار و 30 مامەڵە تەواوكراون، لەو مامەڵانەش سێ هەزار و 81 مامەڵەی وەرگرتنی رەزامەندی بۆ هاوسەرگیریكردنی دوەمیان كردووە" ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی ئایاری 2022، فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەكان و كاروباری یاسایی لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكردەوە كە"لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ شەش هەزار و 30 مامەڵە تەواوكراون، لەو مامەڵانەش سێ هەزار و 81 مامەڵەی وەرگرتنی رەزامەندی بۆ هاوسەرگیریكردنی دوەمیان كردووە". هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە لەو ژمارەیەش هەزار و 905 كەسیان پاساوی پێویستیان بۆ هاوسەرگیریان هەبووە و هەزار و 896 كەسیشیان بەتەنیا داوای رەزامەندیان كردوە بەبێ بونی هیچ پاساوێك. ئەوەش خراوەتەروو كە زۆرترین داوای هاوسەرگیریكردنی دووەم لەپارێزگای نەینەوا بوە كە 339 مامەڵە هەبوە و لەدوای ئەویش بەسرە دێت كە 222 مامەڵەكراوە و دواتریش پارێزگای سەلاحەدین دێت كە 196 مامەڵە كراون.
هاوڵاتى به‌شێک له شۆفێرانى تاکسى له‌به‌رده‌م بیناى قائیمقامیه‌تى سلێمانى گردبوونه‌ته‌وه‌و داواى هه‌رزانکردنى نرخى به‌نزین ده‌که‌ن. ئه‌و شۆفێرانه داواده‌که‌ن، که نرخى به‌نزین بۆ هه‌رلیترێک بۆ 500 دینار که‌مکرێته‌وه و له هه‌مانکاتیشدا شه‌ش به‌نزینخانه تایبه‌ت بکرێت به شۆفێرانى تاکسى بۆ دابه‌شکردنى ئه‌و به‌نزینه‌ى که له به‌غداوه دێت. له‌رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو نرخى یه‌ک لیتر به‌نزینى نۆرماڵ بۆ یه‌ک لیتر کرایه هه‌زار دینار‌و جۆره‌کانى موحه‌سه‌ن هه‌زارو 125 دینار‌و سوپه‌ر به هه‌زارو 200 دینار.
هاوڵاتى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) کوژرانى 22 سه‌ربازى سوپاى تورکى ڕاگه‌یاند که یه‌کێکیان فه‌رمانده بووه و سێ هێلیکۆپته‌ریش له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه پێکراون. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه: هێزه‌کانمان له گۆڕه‌پانه‌کانى به‌رخۆدان له گردى ئێف ئێم و گردى جودى هه‌رێمى زاپ، له‌دژى هێرشى داگیرکاریى سوپاى تورک ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى شه‌هید ساڤاش مه‌ڕه‌ش کرد و گورزى قورسیان له سوپاى داگیرکه‌رى تورک دا. له‌و چالاکییانه‌دا، که به‌ڕۆحى فیدایى ئاپۆیى ئه‌نجامدراون، ٢٢ داگیرکه‌ر سزادراون، یه‌کێک له‌وانه فه‌رمانده‌یه‌کى باڵا بووه، دوو داگیرکه‌ریش برینداربوون. هه‌روه‌ها گه‌ریلا هێلیکۆپته‌رێکى سکۆرسکى و دوو هێلیکۆپته‌رى هێرشیى پێکاوه و ئامێرێکى بڕینى تۆڕه‌کانیش، له‌ناوبراوه. نالین فرات، فه‌رمانده‌ى قاره‌مانى یه‌ژاستار، که ڕۆحێکى فیدایى پێشه‌نگایه‌تیى چالاکییه‌کانى گۆڕه‌پانى ئێف ئێم-ى ده‌کرد و گورزى قورسى له دووژمندا، شه‌هیدبوو. ناسنامه‌ى شه‌هید: ناسناو: نالین فرات ناو و پاشناو: ماشه‌ڵا کایناک دایک و باوک: حافیزه- ڕه‌مه‌زان شوێنى له‌دایکبوون: شرنا‌خ کات و شوێنى شه‌هیدبوون: ٢٧ى ئایارى ٢٠٢٢، زاپ