سەركۆ جەمال پزیشكی دادوەری پشتڕاستیكردووەتەوە كە لیای تەمەن 10 ساڵ بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستداوە باوكیشی سكاڵای هەیە لەسەر دەرهێنانەوەی تەرمی كچەكەی. لیای تەمەن 10 ساڵ، ئەو كچەی هەفتەی رابردوو لەگەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی سەگ پەلاماریداو گیانی لەدەستدا. عەلی رەحیم، باوكی لیا بەهاوڵاتى وت: «تەرمی كچەكەم لەپەیمانگەی پزیشكی دادی سلێمانی وەرگرتەوەو جارێكی دیكە بەخاكمان سپاردەوە». هەروەها وتیشی: «بەپێی راپۆرتی پەیمانگەی پزیشكی دادی سلێمانی، دەركەوتووە كچەكەم بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستداوەو خواردوویەتی، بۆیە بنەماڵەكەمان لەسەر ئەو هەموو تۆمەتانەی ئاڕاستەمان كراوە، سكاڵا‌و هەڵوێستمان دەبێت». باوكی لیای تەمەن 10 ساڵ، باسی لەوەشكرد كەئەو سێ سەگەی كچەكەیان خواردووە، كوژراون، وتیشی:» من سەگەكانم نەكوشتووە». هەروەها سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»لەسەر دۆسیەی لیا لێكۆڵینەوە لەگەڵ بنەماڵەی لیاو ئەو بنەماڵەیەش سەگەكانیان هەیە كراوەو بانگ‌كراون بۆ پۆلیس، ئەوی دیكەی پەیوەندی بەداواكاری گشتییەوە هەیە». هاوكات بەرزان محەمەد بەڕێوەبەری پزیشكی دادی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى، ئەوەی دووپاتكردەوە كەسەرجەم ئەو پرسیارانەی سەبارەت بەمردنی لیا لەپزیشكی دادوەری كراون لەلایەن داواكاری گشتییەوە بووەو بەفەرمی وەڵامیان داونەتەوە». پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا كە رۆژی هەینی رابردوو بڵاویكردەوە، رایگەیاند: «بەبڕیاری دادوەرو بەئامادەبوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین، تیمەكانی بەشی بەڵگەی تاوان و پزیشكانی دادوەری، تەرمی لیا لەناو گۆڕەكەی دەرهێنراوەتەوەو توێكاری بۆ لاشەكەی دەكرێت و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوام دەبێت». 16ی ئەم مانگە هەواڵی گیانلەدەستدانی كچێكی 10 ساڵ لەسلێمانی بەهۆی پەلاماردانی سەگ بڵاوبووەوە، هەواڵەكەو پاشانیش لێدوانی باوكی منداڵەكە كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتیش لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، بەو هۆیەشەوە لەسەر فەرمانی داواكاری گشتی گۆڕەكەی لیا هەڵدرایەوەو پشكنین بۆ تەرمەكەی كرا
هاوڵاتى له نیوه‌ڕۆ خوانێکدا له‌سلێمانى، نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆکى پارتى هه‌یه‌ک له شێخ جه‌عفه‌ر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم و چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشتده‌کاته‌وه به‌ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى. رۆژى یه‌کشه‌ممه 22ى ئایارى 2022، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى سلێمانى کرد‌و دواى به‌شداریکردنى له‌ده‌رچوونى 503 ئه‌فسه‌رى نوێ له‌قه‌ڵاچوالان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌که‌مى یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى ئیسلامى کۆبووه‌وه. شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له گه‌ڕه‌کى راپه‌رین، نیوه‌ڕۆ خوانێکى بۆ نێچیرڤان بارزانى رێکخست به ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى و بانگێشتى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا کراوه و ئه‌وانیش داوه‌ته‌که‌یان قبوڵ کردووه. سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له‌نێچیرڤان بارزانى به‌رۆژنامه‌ى هاوڵاتى وت:"نێچیرڤان بارزانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى ئاشتکردووه‌ته‌وه که له‌ساڵانى رابردوو شێخ جه‌عفه‌ر دۆشکه‌ى ناوه به‌گرده‌که‌ى گۆڕانه‌وه". هه‌روه‌ها وتیشی:» له‌ماڵى شێخ جه‌عفه‌ر نیوه‌ڕۆخوانێک ئاماده کراوه‌و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا بانگهێشت کراون، بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانیش له‌وێ بوون، نێچیرڤان بارزانى ئاشتى کردوونه‌ته‌وه". هاوکات که‌سه نزیکه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" ته‌نانه‌ت عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ قسه‌یه‌کیان له‌سه‌ر قسه‌کانى نێچیرڤان بارزانى نه‌بووه‌و پشتیوانیان کردووه و بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون ئاشت ببنه‌وه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر بڕیار‌و ئیراده‌ى سیاسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌یه لایه‌نه‌کان بگه‌نه چاره‌سه‌رێکى کۆکه‌ره‌وه و بنبه‌ستى سیاسى تێپه‌ڕێنێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى ئایارى 2022، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارک برایسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و شاندێکى سیاسى و سه‌ربازیى یاوه‌رى کرد. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى کوردستان، دوایین پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، شه‌ڕى دژى تیرۆر و جموجۆڵه‌کانى داعش به‌تایبه‌تى له ناوچه‌کانى ماده‌ى سه‌د و چل، گۆڕ‌انى که‌شوهه‌وا و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که، تاوتوێ کرا. هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هه‌بوونى تێڕوانین و لێکگه‌یشتنى هاوبه‌شى لایه‌نه عیراقییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رى کرده‌وه و هاوڕا بوون له‌وه‌ى "ئه‌گه‌ر بڕیار و ئیراده‌ى سیاسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌یه لایه‌نه‌کان بگه‌نه چاره‌سه‌رێکى کۆکه‌ره‌وه که چه‌قبه‌ستوویى و بنبه‌ستى سیاسى تێپه‌ڕێنێت". هاوکات نیگه‌رانییان له دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌کانى ناوچه‌که ده‌ربڕى که بوونه هۆى دووباره ئاواره‌بوونه‌وه‌ى خه‌ڵکى ئێزدى و جه‌ختیان له گرنگیى پێکه‌وه‌کارکردنى حکوومه‌تى فیدرالى عیراق و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌که کرده‌وه. له‌به‌شێکى دیکه‌ى گفتوگۆکانیاندا، سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌کانى عیراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر تاوتوێ کران.
سەركۆ جەمال یەكێتی و پارتی نزیكن لەوەی لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار رێككەوتن ئەنجام بدەن، ئەو پۆستەی بەهۆیەوە یەكێتی و پارتی لێك دورخستەووەتەوە. سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتی و نزیك لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەلێدوانێكدا هاوڵاتى وت: «لێك نزیكبوونەوە لەنێوان یەكێتی و پارتی هەیە لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار، بەڵام جارێ هیچ شتێك یەكلایی نەبووەتەوەو هێشتا گفتوگۆكان لەسەرەتادان، پێشتر گرێكان لەسەرۆك كۆمارەوە دروستبوو». سەرچاوە نزیكەكەی بەرهەم ساڵح وتیشی :»یەكێتی بەپارتی وتووە هێشتا كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دكتۆر بەرهەمە، بەڵام دەزانین مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی رای لەبارەی بەرهەم ساڵح نەگۆڕاوە». هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە كە نێچیرڤان بارزانی و بەشێكی مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ ئەوەن پارتی لەگەڵ یەكێتی لەوبارەیەوە رێككەوتن بكەن، چونكە مەوقیفی یەكێتی لەوبارەیەوە قورسەو ناتوانن دەستبەرداری بەرهەم ساڵح ببن. هاوكات سەرچاوەیەكی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ هاوڵاتى، لەبارەی سەردانەكەی بۆ سلێمانی زانیاری ئاشكرا كرد‌و بەهاوڵاتى وت:»بافڵ تاڵەبانی پێشنیازی كردووە بۆ ماوەی ساڵێك هەڵبژاردن دوابخرێت، ئەگەر پارتی بەوە رازی بێت كاندیدی سەرۆك كۆمار مەجالی تێدایە گۆڕانكاری تێدا بكرێت، بەڵام نێچیرڤان بارزانی باسی ئەوەی كردووە رەنگە دۆستەكانمان (یوئێن، ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا، رازی نەبن هەڵبژاردن زۆر دوابخرێت».
هاوڵاتى سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی سلێمانی كرد‌و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوەو پرسی هەڵبژاردن و سەرۆكایەتی كۆمار‌و زەمینەسازی بۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی نێوان پارتی و یەكێتی تاووتوێ كران. رۆژی یەكشەممە 22ی ئایاری 2022، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی سلێمانی كرد‌و دوای بەشداریكردنی لەدەرچوونی 503 ئەفسەری نوێ لەقەڵاچوالان لەگەڵ بەرپرسانی یەكەمی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبووەوە. سەرچاوەیەكی نزیك لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی سەردان و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ هاوڵاتى ئاشكرا كرد‌و وتی:» بەگشتی بەرهەمدار بووە». هەروەها وتیشی:» لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆی كردووە، كە پارتی دەیەوێت بەكاندیدێكی هاوبەش بچینە بەغداو ئەوەی ساڵی 2018 دووبارە نەبێتەوە، وەك پارتی ڤیتۆمان لەسەر هیچ كەسێك نییە بە»بەرهەم ساڵح»یشەوە، بەڵام دەمانەوێت لەسەر كارنامەیەك رێككەوتن بكرێت كە لەو ماوەیەدا چی دەكات بۆ كورد». هەروەها باسی لەوەشكرد كە بافڵ تاڵەبانی پێی راگەیاندووە كە ئەوان تائێستاش تاكە كاندیدیان بەرهەم ساڵحە، وتیشی:» كاك بافڵ پێشنیازی كردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك و زیاتر دوابخرێت، بەڵام نێچیرڤان بارزانی پێی وتووە كە رەنگە دۆستەكانمان (یوئێن، ئەمریكا، وڵاتانی ئەوروپا) فشار بكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان»، لەوەڵامدا «كاك بافڵ پێی وتووە ئەگەر پارتی بەوە رازی بێت كاندیدی سەرۆك كۆمار رەنگە مەجالی گۆڕینی تێدا بێت، بەڵام ئەگەر رازی نەبێت كاندیدەكەمان ناگۆڕین، . فشارمان لێبكرێت ئەوە بەرهەم ساڵح تاكە كاندیمان دەبێت». هاوكات باسی لەوەشكرد كە نێچیرڤان بارزانی بزوتنەوەی گۆڕان و شێخ جەعفەر مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی ئاشتكردووەتەوە كە لەساڵانی رابردوو شێخ جەعفەر دۆشكەی ناوە بەگردەكەی گۆڕانەوە، وتیشی:» لەماڵی شێخ جەعفەر نیوەڕۆخوانێك ئامادە كراوەو عومەر سەید عەلی، چیای نەوشیروان مستەفا بانگهێشت كراون، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیش لەوێ بوون، نێچیرڤان بارزانی ئاشتی كردوونەتەوەو تەنانەت عومەری سەید عەلی و چیای نەوشیروان مستەفا هیچ قسەیەكیان لەسەر قسەكانی نێچیرڤان بارزانی نەبووەو پشتیوانیان كردووە و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیش لەگەڵ ئەوەبوون ئاشت ببنەوە». دەربارەی گفتوگۆكانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەو كەسە نزیكەی نێچیرڤان بارزانی وتی:» دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، مامۆستا سەڵاحەدین یەكسەر چووە بەغدا و پەیامی یەكێتی و پارتی پێكەوە گەیاندە لایەنەكانی نزیك لەئێران بۆ ئەوەش كاك بافڵ و كاك نێچیرڤان بارزانی وەك نوێنەری هەموو كورد بەتایبەت پارتی و یەكێتی ناردوویانە تا بزانن چ لایەنێك لەگەڵ داواكارییەكانی كوردە». هاوكات ئەوەشی خستەڕوو، كە سەڵاحەدین بەهادین لەئەولەویەتی ئەو شتانەی باسی دەكات، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبێت، وتیشی:» هێشتا كۆبوونەوەكانی سەڵاحەدین بەهادین تەواو نەبوون، بۆچوونی سەڵاحەدین بەهادین زۆر گرنگ دەبێت لەو بابەتەدا، تەبعەن دوای گەڕانەوەی ناوەرۆكی پەیامی ئەو لایەنانە دەداتە كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك بافڵ تاڵەبانی». دەربارەی پرسی نەوتی خاو كە بەغدا داوای دەكات، ئێران لەو پرسەدا چ رۆڵێكی هەیە، سەرچاوە نزیكەكەی نێچیرڤان بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە»ئێران پێش دوو مانگ پێشنیازی كردووە كە ئەگەر لەگەڵمان رێكبكەون دادگای فیدراڵی و بڕیارەكانی چارەسەر دەكرێن، تەنانەت خودی ئیسماعیل قائانی، بەرپرسی فەیلەقی قودس هاتە لای جەنابی كاك مەسعود و پێی وت رێككبكەون بۆ حكومەتی عێراق پرسی نەوت لە دادگای فیدراڵی چارەسەر دەكەین، بەڵام بە راستی پارتی سیقەو متمانەی نییەو گومانی هەیە، چونكە ئێستا میلیشیاكان هەر رۆژە و پرسێك دروست دەكەن و موشەك دەهاوێژن و هەڕەشە دەكەن». ئەو بەرپرسەی پارتی كە نزیكی نێچیرڤان بارزانییە ئەوەشی دووپاتكردەوە كە لەبارەی هەڵبژاردنەوە پارتی حەزناكات هەڵبژاردنەكان زۆر دوابخرێت، وتیشی:» خۆتان دەزانن كێشەكە ئەوەیە یاسای هەڵبژاردن داوای هەمواركردنەوەی دەكەن و كۆمسیۆن كارا نەكراوەتەوە، بەڵام پارتی دەیەوێت لەبەهاری ساڵی داهاتوو واتا مانگی چوار‌و پێنج هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، كاك نێچیرڤانیش ئەوەی بە لایەنە سیاسییەكان وتووە، بەڵام پێی وتوون دەبێت رێككبكەوین لەسەر وادەكەی». «سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی ئەوەبوو پەیامی سەركردایەتی پارتی گەیاند، دەربارەی كێشە سیاسییەكان وەكو جێگری سەرۆكی پارتی ئامادەیی هەبووە جگە لەبۆنەكەی قەڵاچوالان كە وەك سەرۆكی هەرێم بووە، بێگومان ئەو پەیامە بووە كە لەدوایین كۆبوونەوەی سەركردایەتی پارتی هاتووە، نە بارزانی و نە پارتی وەكو حزب نە ڤیتۆو هێڵی سوری لەسەر هیچ كەس و حزبێك نییە، تەنانەت گۆڕان لەهەڵبژاردنی ئەمدواییە هیچ كورسی نەهێنا بەڵام پارتی پێی وابوو دەبێت بۆچوون و هەڵوێستی بەهەند وەربگیرێت لەسەر پرسی بەغداد». سایتی هاوڵاتى، وەك یەكەمین دەزگای میدیایی لە رۆژی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی لە رێگەی بەدواداچوونەكانییەوە ئەوەی هەگبەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی ئاشكرا كرد كە لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكەیدا راسپێردراوە كێشەكان لەگەڵ یەكێتی چارەسەر بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نێچیرڤان بارزانی ئەو ئەركەی گرتۆتە ئەستۆ كە بە «پیاوە مرونەتەكەی ناو بنەماڵەی بارزانی و پارتی» ناسراوە. نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت لە رێگەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە لایەنە سیاسییەكان كۆبكاتەوە تا یەكهەڵوێستی بەرانبەر بەغدا دروست بكات لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم كە دادگای فیدراڵی داوای كردووە فرۆشتن و كێڵگە نەوتییەكان رادەستی بەغدا بكرێت. هەروەها نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت بەتایبەت لەگەڵ یەكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار گفتوگۆ بكات و پارتی و یەكێتی بگەیەنێتە رێككەوتن و ئەوەش وەك دەروازەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان. هاوكات دەیەوێت ئەو مەترسیانەی لەسەر قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان هەیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا تاووتوێی بكات و سەركردایەتی لایەنەكان لەسەكۆی سەرۆكایەتی هەرێم كۆبكاتەوە پێكەوەو پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەكلابكەنەوە لە رێگەی پەرلەمانەوە كە هەڵبژاردن دوابخرێت بۆ شەش مانگ بۆ ساڵێك.
هاوڵاتی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لەندەن رایگەیاند:" سەردانی فەرمی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كۆبونەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەك پرسی ناردنەوەی زۆرەملێ باس نەكراوە و هیچ رێككەوتنێكیش لەوبارەیەوە نەكراوە". ئەمڕۆ 24ی ئایاری 2022، پاش خۆپیشاندان و گردبونەوەی چالاكوانانی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لەندەن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: " بە پێویستی دەزانین ڕایبگەیەنین كە حكومەتی هەرێم هیچ جۆرە ڕێككەوتنێكی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ". هەروەها راشیانگەیاند:" بەڕونی دەیڵێین كە لە سەردانی فەرمی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كۆبونەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەك پرسی ناردنەوەی زۆرەملێ باس نەكراوە و هیچ ڕێككەوتنێكیش لەو بارەیەوە نەكراوە". هاوكات نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەش دەخاتەروو كە پەیوەندیە دولایەنەكانی شانشینی یەكگرتوو لەگەڵ هەرێمی كوردستان قوڵ و دۆستانەن و لەسەر بنەمای هاوبەشی و بەرژەوەندی دولایەنەیە" ئەو پرسەی كە هەندێك كەس و لایەن دەیانەوێت چەواشەكاری و هەستی هاوڵاتیانی پێ بجوڵێنن بۆ بەرژەوەندی كورتخایەنی خۆیان بەكاریبهێنن ڕەتدەكەینەوە و ئەولەویاتەكانی پەیوەندی دولایەنە بەهیچ شێوەیەك پرسی ناردنەوەی بەزۆر نییە".
هاوڵاتی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ئاشكرای دەكەن لە هەرێمەكانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین 19 سەربازی سوپاكەی ئەردۆغانیان لەناو بردووە، ئەوەش دووپاتدەكەنەوە" یەكەیەكی نهێنی داگیركەران لەلایەن گەریلاوە كۆنتڕۆڵكراوە". دەقی راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی (هەپەگە): لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەدا كە لە هەریمەكانی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا ئەنجامدراون ١٩ داگیركەر سزادراون و ٤ داگیركەری دیكەش بریندار بوون و زیایش لە سوێن و سیتەمی چاودێری دوژمن دراوە. هێزەكانمان بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی و بوێریی بەرز، لە چەندین هەرێمدا لە دژی داگیركەران لە ٤٠ەمین ڕۆژی بەرخۆدانی مێژوویی‌دا چالاكی كاریگەریان ئەنجامدا، سوپای تورك كە شكستی هێنا و هیچ ئەنجامیكی بەدەست نەهێناوە ٢٣ جار بە چەكی كیمیایی و ٣١ جار بە فڕۆكەی جەنگی و سەدان جار بۆردوومانی هەرێمەكانیان كردووە. ڕۆژی ٢٣ی ئایار لە دەوروبەری گردی وەرخەلی داگیركەرێك سزا درا لە كاتیكدا داگیركەران دەیانویست سیستەمێكی كامێرای حەراری لە ناوچەكەدا دابمەزرێنن، بە چەكی قورسەوە لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج و لێیاندرا ئەو سیستەمی كامێرایەیە لەگەڵ خۆیان هێنابوو بەجێ هێشت و هەڵاتن. لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ ئایاردا چەندین چالاكی ئەنجام درا و ٧ داگیركەر سزادران و دوو داگیركەریش بریندار بوون و ئەوە جگە لە تێكشكاندنی چەند سیتەمیكی كامیرا و سەنگەر. داگیركەران ڕۆژی ٢٣ی ئایار سوپای توركی داگیركەر ١١ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەكانی ئەشكەوتی بریندار و گردی دۆزەخ و شەهید بەرخۆدانیانیان تۆپباران كرد. ڕۆژی ٢٣ی ئایار بنكەی كانی ماسی سوپای توركی داگیركەر لە شارۆچكەی كانی ماسی سەر بە دهۆك لەلایەن هێزەكانمانەوە كرایە ئامانج و سەنگەرێك تێكدرا. لە هەرێمی مەتینا یەكەیەكی نهینی داگیركەران لەلایەن گەریلاوە كۆنتڕۆڵكراوە و تیایدا دوو داگیركەر سزادراون و لە رۆژی ١٩ی مانگیشدا لە هەرێمی حەفتانین لە چالاكیەكی گەریلادا ٧ نداگیركەر سزادراون و ٢ داگیركەریش برینداربوون.
هاوڵاتی نایف كوردستانی كادری پێشكەوتوی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەسەر "سوكایەتی بە مەرجەعیەت" دەستگیركرا، دوای نزیكەی دوو مانگ مانەوەی لەزیندان، شەوی رابردوو بەبڕیارێك ئازاد كرا و وێنەیەكی بڵاوكردەوە كەئاڵایەكی لەملدایە لۆگۆی پارتی پێوەیە. نایف كوردستانی دوای ئەوەی لەكۆتایی مانگیسێی ئەمساڵ، لە تویتێكدا سوكایەتی بە مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان لە عێراق كرد، كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بەو هۆیەوە لقی 5ی پارتی لەبەغدا لەلایەن لایەنگرانی مەرجەعیەتەوە سوتێندراو دواتر بەبڕیاری مەسعود بارزانی، بارەگای لقی 5ی پارتی روخێندرا. نایف كوردستانی بەبڕیاری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەستگیر كرا‌و هەرچەند لەسەرەتادا رایگەیاند كە هاككراوە، بەڵام پاش دەستگیركردنی لە دانپێدانێكدا رایگەیاند:"یەكێتی ئەوكارەی پێكردووم و كەوتومەتە ژێر كاریگەری هاندانەوە بۆیە ئەو تویتەم كردووە"، شەوی ڕابردوش كە ئازاد كراوە ئاڵایەكی لەملدایە لۆگۆی پارتی پێوەیە و وێنەیەكی نوێی بڵاوكردووەتەوە. 27ی ئازاری 2022 تویتی كەسێك بەناوی "د. نایف كوردستانی" لەسەر مەرجەعیەت كە رایگەیاندبوو، "مەرجەعێكی عەرەبمان دەوێت كە لە ئەهلی ئال‌و بەیت بێت، نەك مەرجەعی هیندی و فارسی"، لایەنگرانی عەلی سیستانی توڕە كرد و لەبەردەم بارەگای پارتی لە بەغدا ناڕەزاییان دەربڕی و بارەگاكەیان بەتەواوی سوتاند، لەگەڵئەوەشدا داوای لێبوردنی كرد و تویتەكەی سڕییەوە. بۆ رۆژی دواتر و لە 28ئازاری ئەمساڵ، پارتی دیموكراتی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا باسی لەوەكرد، بەتوندی سەركۆنەی ئەو تویتە دەكەن و كە ئەو كەسەش پەیوەندیی بە پارتییەوە نییە: "ئەو تویتە تەنیا گوزارشت لە رای تایبەتی خودی كەسەكە دەكات و بەهیچ شێوەیەك هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، چونكە پارتی بڕوای راستەقینەی بە پێكەوەژیانی ئاشتییانە و رێزگرتن لە تەواوی بیروباوەڕە ئایینی و مەزھەبییەكان ھەیە".
هاوڵاتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌کانى دوێنێ ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه که باسى ئۆپه‌راسیۆنێکى نوێى کردووه له باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا که له‌ژێر کۆنترۆڵى هه‌سه‌ده‌دایه. دوێنێ ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى ده‌وڵه‌تى تورکیا دواى کۆبوونه‌وه‌ى کابینه‌ى کۆماریى تورکیا جارێکى دیکه نیازى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى داگیرکاریى له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا ده‌ربڕییه‌وه و ڕایگه‌یاند:" هێرشێکى نوێ بۆ سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا ده‌ستپێده‌که‌ین". هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌که‌ى ئه‌ردۆغاندا به‌یاننامه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند:" هیچ گۆڕانکارییه‌کى ستراتیژیى له جێگیرکردنى هێزه نێوده‌وڵه‌تییه گه‌ره‌نتیکاره‌کان له ناوچه‌کانى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا ڕووینه‌داوه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که “په‌ره‌سه‌ندنى دۆخه‌که و نمایشکردنى هێز له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکه‌وه، به‌شێکه له هه‌وڵه‌کان بۆ تێکدانى ناسه‌قامگیریى ناوچه‌که، ئامانجى داگیرکه‌رانیش سه‌رله‌نوێ زیندووکردنه‌وه‌ى داعشه". هاوکات ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که هێزه‌کانیان لێکۆڵینه‌وه له ئاستى هه‌ڕه‌شه چالاک و پێشبینیکراوه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌که‌ن بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا و هاوبه‌شکردنى زانیاریى له‌گه‌ڵ هێزه گه‌ره‌نتیکاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا. هێزه‌کانى ئه‌مریکاو رووسیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریادا جێگیرن و بنکه‌ى سه‌ربازیان هه‌یه‌و ئه‌و دوو وڵاته‌ن که هه‌سه‌ده به هێزى گه‌ره‌نتیکارى نێوده‌وڵه‌تى باسیان ده‌کات، له هه‌ر حاڵه‌تێکى هێرشى ده‌وڵه‌تى تورکیا‌و میلیشیاکانیدا هه‌سه‌ده وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"گروپێکى له‌یاسابه‌ده‌ر به ناوى هه‌یئه‌ى ته‌نسیقى هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک باجێکى قورسى ده‌بێت". له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم بڵاویکرده‌وه: "گروپێکى له‌یاسابه‌ده‌ر به ناوى هه‌یئه‌ى ته‌نسیقى موقاوه‌مه‌ى عێراقی، که لامان ڕون و ئاشکرایه له لایه‌ن چ که‌سانێکه‌وه هان ده‌درێن، له به‌یاننامه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى بێ بنه‌مایان هه‌ڵبه‌ستوه و هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: "ئه‌م هه‌ڕه‌شانه نوێ نین و به‌کرده‌وه‌ش تا ئێستا له ناوچه جیاجیاکانى عێراق ئه‌وه‌ى له توانایاندا بوه به فیتى هێزه ده‌ره‌کییه‌کان کردویانه و به‌رهه‌میان بۆ عێراق ته‌نیا وێرانکارى و ئاژاوه بوه". هاوکات ئه‌وه‌ش دووپاتکراوه‌ته‌وه که "هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان که کیانێکى ده‌ستوریى ناو عێراقه، باجێکى قورسى ده‌بێت، ئه‌وان له مێژو وانه‌یان وه‌رنه‌گرتوه ئه‌گه‌رنا ده‌یانزانى که هێزى گه‌وره‌تر و پڕچه‌کتر له ئه‌وانیش نه‌یتوانیوه ئیراده‌ى گه‌له‌که‌مان ببه‌زێنێت". ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که "ئه‌م گروپه له‌یاسابه‌ده‌رانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى و ئاسایشى عێراق و هه‌ر ئه‌وانن زه‌مینه‌یان بۆ گه‌شه‌کردنى تیرۆر و هزرى توندڕه‌وى خۆش کردوه، سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه سه‌رقاڵى کارى هاوبه‌شن له دژى تیرۆریستان و ئه‌م گروپانه‌ش سه‌رقاڵى فیتنه و ئاژاوه‌گێڕى و وێرانکارین، حکومه‌تى فیدڕاڵى به‌رپرسه سه‌روه‌ریى عێراق بپارێزێت و ئاستێک بۆ ئه‌م سه‌ره‌ڕۆیى و دوژمنکارییانه دابنێت".
هاوڵاتى جنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق رایگه‌یاند:" یونامى بانگهێشتى لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کردوه بۆ ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌شى داخراو". جنین پلاسخارت، له تویتێکدا نوسویه‌تى:" نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق ناسراو به "یونامی" بانگهێشتى لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کردوه بۆ ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌شى داخراو له رۆژى 26ى ئایار". پلاسخارت باسى له‌وه‌شکردووه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که بڕیاره هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى کوردستان له رۆژى 1ى 10ى 2022 به‌ڕێوه‌بچێت، "ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه ده‌رفه‌تێکى باش و له کاتى گونجاودایه بۆ ئاڵوگۆڕى راسته‌وخۆى بیروڕاکان". پلاسخارت دووجار هۆشدارى داوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌کانى سه‌ر قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستان و ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌وه کاتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى یه‌کلایبکه‌نه‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند:" به‌م زووانه سوپاى تورکیا ئۆپراسیۆنێکى نوێ له باکوورى سوریا ده‌ستپێده‌کات بۆ ته‌واوکردنى دروستکردنى ناوچه‌یه‌کى ئارام به قوڵایى 30 کیلۆمه‌تر"، راشیگه‌یاند:" ئه‌و ناوچانه‌ش له‌ژێر کۆنترۆڵى تورکیادا نین". ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "له‌گه‌ڵ ته‌واوکردنى ئاماده‌کارییه‌کانى سوپا، هه‌واڵگرى و ئاسایش، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ستپێده‌که‌ین و پێنجشه‌ممه له‌وباره‌یه‌وه بڕیاره‌کانمان ده‌ده‌ین". ئه‌مه له‌کاتێکدایه که میلیشیاکانى تورکیا به‌رده‌وام له‌باکورو رۆژهه‌ڵاتى سووریا و ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌که‌ونه ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) تۆپباران و هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌سه‌ده‌ش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه. سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان به‌هاوکارى میلیشیا تورکمان و سورییه‌کان له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا عه‌فرین و گرێ سپى و سه‌رێکانیان داگیر کردووه‌و ئه‌مڕۆش وته‌بێژى هه‌سه‌ده ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌رێگاى دبلۆماسى یان سه‌ربازى هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ناوچانه ئازاد بکه‌نه‌وه.
هاوڵاتى مه‌لابه‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى ده‌ڵێت:"یه‌کێتیو پارتى تاقه دوا هێزى بڕیارده‌ر له‌کوردستاندا نه‌ماوون، گه‌رچى به‌حوکمى ده‌سه‌ڵات‌و هێزى چه‌کداریشه‌وه، له لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتدان، گه‌وره وڵاتان‌و ئیقلیمیه‌کانیش وه‌کو جاران سه‌یریان نه‌که‌ن". مه‌لا به‌ختیار له‌به‌شێکى دیکه‌ى وتاره‌که‌یدا ده‌شڵێت:" دواى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیانه، به‌ڵکو له‌روانگه‌ى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌وه، حساب بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن. بۆیه، هه‌قوایه هه‌رگیز، خۆمان له‌خشته‌نه‌به‌ین‌و له‌خۆمان‌و چاره‌نوسمان، له‌م ئیقلیمه‌دا، که ئیقلیمى سه‌پاندنى سیاسه‌تى وڵاتانى ئیقلیمییه.. ئینجا به‌رژه‌وه‌ندى ئیقلیمییه، قه‌ت دڵنیاى ستراتیژى نه‌بین". ده‌قى وتارى مه‌لابه‌ختیار: دۆخى کوردستان له‌به‌ر رۆشنایى دۆخى ناوچه‌که کارێکى گرنگ بوو، دواى هه‌وڵێکى دڵسۆزانه‌ى نهێنی، بۆ ئارامکردنه‌وه‌ى دۆخى سیاسى کوردستان، کۆبونه‌وه ره‌سمیه‌کان به هاتنى به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان، ده‌ستیپێکرد. سه‌رۆکى هه‌رێم چاکى کرد که ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى کرد؛ لایه‌نه‌کانیش چاکتریان کرد به‌ده‌میه‌وه چوون. ئه‌م هه‌نگاوه ره‌سمییه، وه‌کو سه‌ره‌تاى کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ، گرنگه، به‌ڵام گرنگتر ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی. چونکه زۆرجار کۆبونه‌وه‌کان له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌کان‌و پێکه‌نینى به‌رپرسه‌کان ده‌بینرێ.. به‌ڵام ئه‌نجامى ئه‌وتۆ ناده‌نه ده‌سته‌وه. من نامه‌وێ، باسى به‌رپرس‌و لایه‌نه سیاسیه‌کان بکه‌م، که پێویسته له‌مه‌ودوا چى بکه‌ن. چونکه دۆخى ناوخۆى کوردستان، له‌هه‌موو بارێکه‌وه وا تێکدراوه، ئاسان نییه، به سه‌ردانێک‌و دیدارى به‌رپرسه‌کان، خه‌مه‌کان بڕه‌وێنه‌وه. بۆئه‌وه‌ى بایه‌خى درێژه‌پێدانى ئه‌م کۆبونه‌وانه، هه‌تا ده‌یگه‌یه‌ننه ئه‌نجام، بزانرێ، دۆخى سیاسى ناوچه‌که شه‌ن‌وکه‌و ده‌که‌م، بۆئه‌وه‌ى بزانرێ کوردستان‌و کوردایه‌تی، به چ قۆناغێکى هه‌ستیار و چاره‌نوسسازدا، تێده‌په‌ڕێ!! هه‌رێمى کوردستان، زیاتر له وڵاتانى گه‌وره‌ى جیهان، چاره‌نوسى په‌یوه‌ستى دۆخى ناوچه‌که‌یه. وڵاتانى گه‌وره، راسته له‌سه‌ر ئاستى جیهان گه‌لێ کاریگه‌رن. ئه‌مه راسته، به‌ڵام ئه‌م کاریگه‌رییه که‌ى ده‌رده‌که‌وێ؟ رێک ئه‌وکاته ده‌رده‌که‌وێ، که وڵاتانى گه‌وره، یان به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیه‌کانیان بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، یاخود ئاساییشیان مه‌ترسى بێته سه‌ر. جگه له‌و دوو بنچینه‌یه، زلهێزه‌کان، دیاره له‌سه‌ر ئه‌م‌و ئه‌و ناوچه، هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن، به‌ڵکو کۆمه‌کیش ده‌که‌ن. به‌ڵام هه‌ڵوێست‌و کۆمه‌که‌کانیان ته‌کتیکین، ستراتیژیى نین؛ وه‌لێ کاتێک بنچینه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیو ئاساییشیان ده‌که‌ونه به‌ر مه‌ترسی، هه‌نگینێ، بڕیارى ستراتیژى ده‌ده‌ن. کوت‌ومت وه‌کو ئێستاى ئۆکراینا دژى روسیا. وڵاتانى ئیقلیمى (عێراق، ئێران، تورکیا‌و سوریا) تائێستا، سه‌باره‌ت به کوردستان، به‌رژه‌وه‌ندییان له پله‌یه‌کى خواره‌وه‌یه.. له‌چاو به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م وڵاتانه له‌گه‌ڵ یه‌کتر. یان له‌گه‌ڵ گه‌وره وڵاتاندا. به‌ڵکو وڵاتانى تریشدا. جگه‌له‌وه‌ی، سیاسه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى (عه‌ره‌ب، فارس، تورک) هه‌روه‌ها (ئیسلامی-مه‌زهه‌بی) له‌ناو ده‌وڵه‌تانى ئیقلیمدا، گه‌لێ لایان گرنگتر، به‌ڵکو تا ڕاده‌ى پیرۆزی، پیرۆزتره، له‌و په‌یوه‌ندیو به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ى وڵاتانى ئیقلیمی، له‌ته‌ک نه‌ته‌وه‌ى کورد‌و هه‌رێمى کوردستاندا، هه‌یانه! واتا: وڵاتانى ئیقلیمی، پێش هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک، به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ى باڵاده‌ستى خۆیان له‌ناو وڵاته‌کانیاندا له‌به‌رچاو ده‌گرن. ئینجا، به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى ئیقلیمیان. هاوکات، به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کان‌و بازاڕه‌کان‌و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان. دواى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیانه، به‌ڵکو له‌روانگه‌ى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌وه، حساب بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن. بۆیه، هه‌قوایه هه‌رگیز، خۆمان له‌خشته‌نه‌به‌ین‌و له‌خۆمان‌و چاره‌نوسمان، له‌م ئیقلیمه‌دا، که ئیقلیمى سه‌پاندنى سیاسه‌تى وڵاتانى ئیقلیمییه.. ئینجا به‌رژه‌وه‌ندى ئیقلیمییه، قه‌ت دڵنیاى ستراتیژى نه‌بین. به‌درێژایى مێژوو، کوردستان، به‌ئه‌ندازه‌ى ئێستا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کاندا نه‌بووه. ئه‌مه که‌ی؟ له‌م دۆخه‌دا که هێشتا کێشمه‌کێشى تیرۆریستانى داعش‌و ناکۆکى وڵاتانى ناوچه‌که‌و دژایه‌تى زلهێزه‌کان له‌لایه‌ن وڵاتانى ئیقلیمیه‌وه، تاڕاده‌یه‌ک، ماوه. به‌ڵام ده‌بێ دڵنیابین که دۆخى وڵاتانى ئیقلیم‌و په‌یوه‌ندییان به زلهێزه‌کانه‌وه، تاهه‌تایه چه‌قنابه‌ستێ. به‌ڵکو په‌یوه‌ندیه‌کانى ئیقلیمی‌و جیهانیش، له ئاڵوگۆڕدان. ئاڵوگۆڕه‌کانیش، هێنده‌ى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى زلهێزه‌کان‌و هێزه‌کانى ئیقلیمى تیا ره‌چاوده‌کرێ، دوا نه‌ته‌وه بیرى لێبکه‌نه‌وه کورد‌و کوردستانه، ئه‌گه‌ر لێشمان هه‌ڵنه‌گه‌ڕێنه‌وه!! که‌واشبێ: زلهێزه‌کان به‌دواى چاره‌سه‌رى ستراتیژى له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا بن؛ هێزه‌کانى ئیقلیمیش ئامانجیانه له‌و چاره‌سه‌ره‌دا، پشکى چه‌وریان هه‌بێ. ته‌واوى هه‌وڵه‌کانیش بۆ گۆڕینى حکومه‌ته‌کان (به‌هارى عه‌ره‌بی، پرۆژه‌ى رۆژهه‌ڵاتى گه‌وره) سه‌ریان نه‌گرتبێ.. ئیتر زه‌مینه سازه بۆ رێکه‌وتنێکى جیهانی-ئیقلیمى نوێ. سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان، ئه‌رکێتی، له‌ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى به‌ڕێوه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى کوردستان بپارێزێ‌و شوێنێک له‌ناو هاوکێشه‌کاندا، بۆ کێشه‌ى کوردستان دابین بکات. ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه، ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌لایه‌که‌وه: - حکومه‌تى کوردستان، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ى خه‌ڵک‌و داخوازى ئازادیه‌کان‌و هه‌ڵبژاردنى شه‌فاف‌و بێگه‌رد دابین نه‌کات. له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه: - حکومه‌تى ھه‌رێم و به‌غداد، له‌سه‌ر کێشه‌ى نه‌وت و غاز، ھه‌روه‌ھا بودجه و مووچه و ده‌روازه سنوریه‌کان، به پێى برگه‌کانى ده‌ستور و پرۆژه‌یه‌کى نوێ، رێک نه‌که‌وێ - هێزه کوردستانیه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگیو رێکه‌وتنى نوێى ستراتیژی، له‌ناو خۆیاندا رێک نه‌که‌وون. بێگومان، یه‌کێتیو پارتى هێزى یه‌که‌م‌و دووه‌من تائێستا.. به‌ڵام دۆخى ئێستا‌و زه‌مینه‌ى سیاسى ئێستا، جیاوازتره له هى دواى راپه‌ڕین. جگه‌له‌وه‌ى یه‌کێتیو پارتى رێژه‌ى ده‌نگه‌کانیان له‌ناو کۆى گشتى ده‌نگده‌ران، گه‌لێ دابه‌زیووه. دوچارى قه‌یرانى ئابوری‌و بێمتمانه‌ییو ناڕه‌زایى فراوانیش بونه‌ته‌وه. جگه له‌و راستیانه، له‌به‌رامبه‌ریشیاندا، هێزه‌کانى تریش هه‌ن‌و کاریگه‌ریشن‌و خۆیشیان بۆ سه‌رکه‌وتنى زیاتر سازده‌ده‌ن. واتا: یه‌کێتیو پارتى تاقه دوا هێزى بڕیارده‌ر له‌کوردستاندا نه‌ماوون. گه‌رچى به‌حوکمى ده‌سه‌ڵات‌و هێزى چه‌کداریشه‌وه، له لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتدان. گه‌وره وڵاتان‌و ئیقلیمیه‌کانیش وه‌کو جاران سه‌یریان نه‌گه‌ن. ئه‌م قۆناغ‌و دۆخه، قۆناغ‌و دۆخى ژانگرتووه بۆ گۆڕانکارى هاوکێشه‌کان.. چ ده‌ره‌کیو چ ناوه‌کى چ حیزبیش!
هاوڵاتى وته‌بێژى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیک(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند:" به‌رێگه‌ى سه‌ربازى و چ به‌رێگه‌ى دیبلۆماسى تا ئه‌و کاته‌ى هه‌رێمه داگیرکراوه‌کان راده‌ستى خه‌ڵکه ره‌سه‌نه‌که‌ى خۆى ده‌کرێته‌وه، تێکۆشانمان به‌رده‌وام ده‌بێت. ئارام حه‌نا، وته‌بێژى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیکله‌سه‌ر هێرشه داگیرکه‌ریه‌کانى تورکیا رایگه‌یاند:"رژێمى تورک، ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه‌ى هه‌یه بۆ هێرشه داگیرکه‌ریه‌کانى نوێیه‌کانى به‌کار ده‌هێنێ، به‌ڵام به‌رخۆدانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیک له‌پاڵ گه‌لانى هه‌رێمه‌که ئامانجه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک رووبه‌رووى شکست کردۆته‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" رێککه‌وتنى ئادانا له‌نێوان تورکیا و سوریادا په‌یوه‌ندیه‌کى گوماناوى له‌نێوان رێکخراوه ئیستخباراته‌کانى رژێمى سوریا و تورک‌دا هه‌یه، هه‌ڵوێستى کۆتایى ئێمه‌ش هه‌میشه به‌رخۆدان و تێکۆشانه. ئێمه هیچ یاریه‌کى وه‌ها قه‌بوڵ ناکه‌ین". ئارام حه‌نا ئه‌وه‌شى خسته‌روو ئه‌گه‌ر هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا به‌راستى بیانه‌وێت هه‌رێمه داگیرکراوه‌کانى ژێر کۆنترۆڵى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و میلیشیاکانى ئازاد بکه‌ن، ده‌بێت هه‌نگاوى جددى هه‌ڵێنن، وتیشى:" بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌رێککه‌وتنى نوێ و رۆئیایه‌کى راسته‌قین هه‌یه تا ئێمه وه‌کو هێزێکى نیشتمانى بۆ رزگارى هه‌موو هه‌رێمه داگیرکراوه‌کان له‌سه‌رێکانیه‌وه تا عه‌فرین له‌ژێر چه‌پۆکى داگیرکه‌رانى تورک ده‌ربهێننین و تێکۆشان بکه‌ین". وته‌بێژى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیک ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "وه‌کو به‌رخۆدان و گیان فیدایی، تا ئه‌و کاته‌ى هه‌رێمه داگیرکراوه‌کان ده‌گه‌ڕێندرنه‌وه بۆ خه‌ڵکه ره‌سه‌نه‌که‌ى خۆی، ئێمه له‌تێکۆشانمان به‌رده‌وام ده‌بێن. چ به‌رێگه‌ى دیبلۆماسى و چ به‌رێگه‌ى سه‌ربازی، هێزه‌کانمان ئه‌رکیان ئازادى هه‌رێمه داگیرکراوه‌کانن، ئێمه بۆ ئازادى وڵات ئه‌رکى نیشتمانى خۆمان به‌جێ دێنین".
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیاریدا لیژنەیەكی بەدواداچوون بۆ كێشەی داهات و خەرجییەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان پێكبهێنێت. بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم كە واژۆی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، ئاماژە بەوە كراوە، لەژێر رۆشنایی كۆبوونەوەی رۆژی 16/5/2022، تایبەت بە كێشەی داهات و خەرجییەكان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەرین، لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون لەو بابەتە و ئامادەكردنی ڕاپۆرت.