هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، نابێ و دروست نییه هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکێدا بن، راشیگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر به جددى به‌غدا وه‌ک به‌شێک له عێراق سه‌یرى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، ده‌بێ به زووترین کات کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، چاره‌سه‌ر بکات". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى ئایارى 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دەرچووانی خولی 27ی بنەڕەتی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ وتارێکی پێشکه‌ش کرد. نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌وه‌رایگه‌یاند:" کۆتایى به‌م مه‌سه‌له‌یه بهێنن و ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ و پێتان وایه هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان به‌شێکن له عێراق، ده‌بێ کۆتایى به‌و فشاره بهێنن که ئێستا هێنده له به‌غداوه دێته سه‌ر هه‌رێمى کوردستان". دەقی وتاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، فه‌رمانده و مامۆستايان و ڕاهێنه‌رانى بەڕێز دەرچووانی خۆشه‌ويستى خولی 27ی بنەڕەتی لە کۆلیژی سەربازیی 2 كه‌سوكارى به‌ڕێزيان، هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن، سه‌رچاوان.. به‌خێرهاتنى نێرده‌ى وڵاتانى هاوپه‌يمان ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ى له شه‌ڕى دژى داعشدا هاوكارييان كردين. هاوكارييان به‌رز ده‌نرخێنين و سوپاسيان ده‌كه‌ين. به‌خێرهاتنى نێرده‌ى ديپلۆماسيى وڵاتانى بيانى له هه‌ولێر ده‌كه‌ين. هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن سه‌رچاوان. خۆشحالم کە ئەمڕۆ لێرەم لە زاخۆ لەگەڵ ئێوەی بەڕێزدا، بۆ ئەوەی هەموومان لە دڵەوە و پێکەوە پیرۆزبایی لە یەک بە یەکی 499 دەرچووی خولی 27ی بنەڕەتی کۆلیژی سەربازیی 2 لە زاخۆ بکەین. پیرۆزبایی لە ئێوەی خۆشەویست و، دایک‌وباوک و کەسوکارتان دەکەم بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، ته‌مه‌ندرێژ بن، سه‌ركه‌وتوو بن بۆ خزمه‌تى وڵاته‌كه‌تان. لێره سه‌ره‌ڕاى پيرۆزبايى له هه‌مووتان، ده‌مه‌وێ پیرۆزباییەکی تایبەتیش لە (ئیلداد ئەبریم یلدەخانی) بکەم، کە تاکە قوتابی و دەرچووی مەسیحییە لەم خولەدا. هیوادارم لە خولەکانی داهاتوودا ژمارەیەکی زۆر مەسیحی، تورکمان و ژمارەیەکی زۆر لە خوشک و برا ئێزدییەکان ببینین. زۆر دڵم خۆش بوو کە لە کۆلیژی سەربازیی 3 لە قەلاچۆلان ژمارەیەک دەرچووی ئافرەتم بینین، پێشتر لێره‌ش له زاخۆ، ئافره‌تى ده‌رچووى ئه‌م خولانه هه‌بوون، هیوادارین لە خولەکانی داهاتووی کۆلیژی سەربازیی زاخۆدا ژماره‌يه‌كى زۆرتر و به‌رچاوتر ببینین. خۆشحالم کە ئەمڕۆ دەبینم دەرچووانی ئەم خولە خەڵکی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمن. بەشداری خەڵکی هەموو ناوچەکان لەم خولانەدا و پێکەوەبوونیان له شوێنێك، هۆکارێکی یارمەتیدەری یەکخستن و یەکبوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە. دەستخۆشییەکی تایبەت لە راگری کۆلیژی سەربازیی 2 لە زاخۆ دەکەم، هەروەها دەستخۆشی لە هەموو ئەو مامۆستا و راهێنەرە سەربازییانە دەکەم کە بە درێژایی ئەم خولە قوتابییەکانیان فێری زانست و تەکنیکە سەربازییەکان کردوون و، رووحی بەرزی پێشمەرگایەتیان فێری قوتابیانی ئەم خولە کردووە. سوپاسی کاری بەردەوامی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەم بۆ سەرکەوتنی ئەم خولە، هەروەها سوپاسی هاوکاری وەزارەتی بەرگری عێراق دەکەم. جێگەی دڵخۆشییە کە کۆلیژی سەربازیی 2 لە زاخۆ، لە ئاستێکی هەرە لەپێشدایە لە عێراق و لەکاتی دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1996ەوە تائێستا 56 خولی بنەڕەتی و ئەفسەران لەم کۆلیژە دەرچوونە. دامەزراندن و پێشخستنی کۆلیژی سەربازیی زاخۆ، هه‌ر له ڕۆژى دامه‌زراندييه‌وه هەمیشە جێگەی بایەخپێدانێکی تایبەتی سەرۆک بارزانی بووە و، لێرەوە بەناوی خۆم و هەمووتانەوە سوپاسی دەکەین. هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا (60) ساڵه‌ى پێشمه‌رگايه‌تيى جه‌نابيان بۆ دۆزى ڕه‌واى كوردستان، پيرۆز ده‌نرخێنين. پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.. ئەمڕۆ ٢٦ی گوڵانە و یادێکی پیرۆزی مێژووی شۆڕش و شۆڕشگێڕیی کوردستانە. ٢٦ی گوڵان یادکردنەوەی خۆڕاگری و سەرهەڵدانەوەی خەباتی پێشمەرگایەتییە لە کوردستان لە رۆژگارێکی زۆر سەخت دا، ئەوانەی ئەوکات بە دووژمنیان گوت پێشمەرگە ماوە و کوردستان هەر دەمێنێت، ئه‌مڕۆ دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه، دووباره به ڕێز و پێزانينه‌وه ئه‌و خه‌باتكار و دڵسۆز و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه، به بير ده‌هێنينه‌وه. سڵاو لە هەموو ئەو قارەمانانەی ئەو رۆژە شۆڕش و خەباتی پێشمەرگانەیان دەستپێکردووە، سڵاو لە گیانی پاک و پیرۆزی ئەو قارمانانەی گیانی خۆیان به فيدا كرد و کردە قوربانی لەپێناو مانەوەی کوردستان و، نە‌هێشتنی دیکتاتۆری و بەیهێنانی ئازادی بۆ گەلی کوردستان و هەموو عێراق. سڵاو لە یادی هەردوو شۆڕشی ٢٦ی گوڵان و شۆڕشی نوێ كه بۆ ئازادى و خه‌بات و به‌رخودان و ڕزگاريى گه‌له‌كه‌مان، ده‌ستيان پێكرد و خه‌باتيان كرد. زۆر خۆشحالم کە لەو رۆژەدا لێرەم لە زاخۆ، زاخۆی خۆڕاگر، زاخۆى شۆڕشگێڕ، زاخۆ و زاخۆییەکان رۆڵێکی زۆر کاریگەر و سەرەکییان لە شۆڕشی گوڵاندا دا گێڕا، شۆڕشی گوڵان لەم ناوچەیەدا سەرەتا و بناخەی سەرکەوتنی دانا. زاخۆ لەبەرئەوەی ناوەندێکی سەرەکی خەباتی پێشمەرگە بووە، هەر لەبەرئەوەش ئەم کۆلیژە لێرە دامەزرێندرا. ئامادەبووانی بەڕێز.. هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێزی پارێزەری کوردستانە و بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق، بەڵام لەکاتی شەڕی داعش دا وەک هێزێکی سەرەکی بەرنگاربوونەوەی داعش، بووە بەشێک لە هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیش بۆ تێک‌شکاندن و له‌ناوبردنی داعش و پاراستنی ئارامی ناوچەکە و ئازادی و ئارامى لە جیهاندا. بەداخەوە داعش هێشتا ماوەو، هێرشەکانی لە زیادبووندان لە هه‌ندێ ناوچه، بەتایبەتیش لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان. رۆژانە ئەم هێرشانەی داعش دەبنە هۆی شەهیدبوونی خەڵکی ئەم ناوچانە و پێشمەرگە و حەشد و سەربازانی سوپای عێراق. ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بوونەتە بنکە و کۆریدۆری تیرۆریستانی داعش و شوێنی خۆرێکخستنەوەی، ئەوەش هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق، هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر هه‌موو جیهانیش. زیادبوونی هێرشەکانی داعش و هەڕەشەی رۆژانەیان لەسەر ژیانی گوند و شارۆچکەکانی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان، بەلای ئێمەوە پێویستی بە پێکەوە کارکردنێکی هەمەلایەنە. دەبێ دڕندەیی و مەترسی داعش بە کەم نەبینین، چونکە داعش کۆمەڵکوژی زۆر گەورەی بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدان و چەندین ناوچەی وێرانکردن و بووە هەڕەشە بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هەموو جیهان. ئێستاش داعش خاوەنی هەمان فکر و ئاراستەی کوشتن و وێرانکردنە. بۆیەش زیادکردنی هاوکاری لەنێوان پێشمەرگە و سوپا و، دەستبەکاربوونی زۆر خێرا و هەر ئێستای هەردوو لیوای هاوبەشی سوپا و پێشمەرگە زۆر پێویستە لەو ناوچانەدا. لەو باردۆخەدا دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە، پێشخستنی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە، پێویستییەکی زۆر گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش. پێشمەرگە پێویستی بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازییە. پێشمەرگە تائێستا بە چەکی زۆر سادە، بەڵام بە فیداکارییەکی گەورە و بە خوێنی خۆی قارەمانییەکی زۆری نواندووە و زۆر داستانى گه‌وره‌ى له به‌رخوداندا تۆمار كرووه هاوکارییەکی زۆری سوپای عێراقی کردووە. ئێستا یارمەتیدانی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی فیدرالیی عێراق و هاوپەیمانانەوە زۆر له جاران پێویستترە. داوا لە حکومەتی فيدراليى عێراق و، هاوپەیمانان دەکەم زیاتر یارمەتی پێشمەرگە بدەن بە مەشق و چەک و ئامێری پێشکەوتووی سەربازی و ڕاهێنان. ئامادەبووان و لایەنە سیاسییەکان.. ناوبانگ و رێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە جیهان دا لە هەموو کات بڵاوترە، بەشداری پێشمەرگە لە پاراستنی هەموو پێکهاتەکان دا لە هەموو کات دیارترە، كه ئه‌م خاڵێكه هه‌ميشه پێى سه‌رفرازين و شانازى پێوه ده‌كه‌ين، بەڵام مانەوەی دەستوەردانی حیزبی لە کاروباری پێشمەرگەدا رێگرە لە پێشکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان. بەردەوامبوونی دەستوەردانی حیزبی وادەکات بەردەوام مەترسی ئەوە بمێنێت کە پێشمەرگە بکرێتە بەشێک لە ناکۆکی سیاسی حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان دا، ئەوەش هەڕەشەیە لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و بەڕێوەبردن و یەکێتی هەرێمی کوردستان. لەبەرئەوە جارێکی دیکە لێرەدا وەک داوای خەڵکی کوردستان، وەک پێویستییەکی نیشتمانی و وەک ئەرکی یاسایی خۆمان داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەم، دەستوەردانی حیزبی لە کاروباری پێشمەرگەدا رابگرن و بەبێ پەشیمانبوونەوە کۆتایی به‌م ده‌ستتێوه‌ردانه بهێنن. تائێستا هەردوو هێزی پشتیوانی 1 و 2، هەروەها 22 لیوای هێزەکانی 70 و 80 خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە. بەڵام بەس نییە و دەبێ هەموو هێزی پێشمەرگە یەکبخرێت و هاوکات هەموو دەرگاکانی دەستوەردانی حیزبیش دابخرێن. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، وەک فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ یەکخستنی پێشمەرگە و، بەتەواوی پشتیوانی لە وەزارەتی پێشمەرگە لەم بوارەدا. بەڵام بۆ ئەوەی هەموومان لەو ئەرک و هەوڵەماندا سەرکەوین، دەبێ کۆتایی بە دەستوەردانی حیزبی لە هه‌موو لايه‌نه‌كانه‌وه، به‌تايبه‌تى له‌لایەن پارتی و یەکێتييه‌وه بێت و ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنين و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ببنه هێزێك بۆ ئه‌و سوێنده‌ى خواردوويانه كه هه‌ميشه به‌رگرى له كوردستانييان و له كوردستان ده‌كه‌ن. چەند ساڵێکە وڵاتانی هاوپەیمان پلانی یەکخستنی پێشمەرگەیان هەیە و به سوپاسه‌وه کاری لەسەر دەکەن، ئەمە دەرفەت و پشتیوانییەکی زۆر گەورەیە بۆ پێشمەرگە و گەلی کوردستان. خەڵک لە دوای راپەڕینەوە داوای یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات، ئێستا دەتوانین ئەم پرۆسەیە بە یارمەتی هاوپەیمانان سەربخەین. خه‌ڵكى كوردستان داواى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه ده‌كات. لەبەرئەوە داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم وەک نوێنەری خەڵک بە وردی چاودێريی پرۆسه‌ى يه‌كبوونى هێزى پێشمه‌رگه بكات. پێشمەرگە کە دروستبووە بۆ گەلی کوردستان و بۆ پاراستنی کوردستان دروستبووە، نەک بۆ حیزب و پاراستنی حیزب، ئەوە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە بە تەواوی بکرێتە هێزێکی سەربەخۆی دوور لە دەستوەردانی حیزبی. خەڵکی خۆشەویستی کوردستان... ناکۆکی نێوان حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان ئێوەی ماندووکردووە، زیانی بە بازاڕ و کەسابەتی ئێوە گەیاندووە و، دەرگای کردووەتەوە بۆ مەترسی و فشاری زیاتر لەسەر هەرێمی کوردستان. ئەرکی ئێمەیە بەرامبەر ئێوە وەک سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە هەوڵی کۆکردنەوە و تفاقی نێوان حیزبەکان بدەین لەسەر پرسە نیشتمانییەکان. هیوادارین لە ماوەیەکی نزیک دا ئەنجامی باشی ئەم گفتوگۆیانە ببینن و، رێککەوتنی هەموو حیزبەکان بە کردەوە لەسەر ئامانج و پرسە سیاسییە نیشتمانییەکان ببینن. لەکاتی کۆبوونەوەکانمان دا لە سلێمانی، ئامادەییەکی زۆرباشمان لە هەموو لایەک بینی بۆ دانیشتن و نە‌هێشتنی ناکۆکییەکان. ئێستا زەمینە لەبارە بۆ گفتوگۆکردن و رێککەوتن. دوێنێ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى باشى نێوان يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ڕێوه چوو. به پشتيوانيى خوا لەو ماوەیەدا زنجیرە کۆبوونەوەیەک دەبینن. به‌و هيوايه‌ى بگه‌ينه ڕێككه‌وتنێكى باش و ئارامى و سه‌قامگيرى و خۆشگوزه‌رانى بۆ گه‌له‌كه‌مان دابين بكه‌ين. زۆر پێویستە تاک بە تاکی گەلی کوردستانیش پشتیوانی ئەم ئاراستەیە بکەن و، دڵنیاتان دەکەمەوە هیچ کێشەیەک نییە لە هەرێمی کوردستان نەتوانین بە دانیشتن چارەسەری بکەین. ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە هەر ناوچەیەکی عێراق کار لە بارودۆخی هەموو ناوچەکانی دیکەی عیراق دەکات. بەرژەوەندی و سەروەری ئێمە وەک عێراقی لە هەموو ناوچەکان دا هاوبەشە و یەکە. ئێمە هەموومان و ئەو پێشمەرگانەی ئەمڕۆ لەم خولە دەرچوون و سوێنديان خوارد، پێكه‌وه تەماشای سەقامگیری و سەروەری هەموو عێراق ده‌كه‌ين. ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا کاریگەری خراپی لە هەموو عێراق کردووە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ناکۆکی نێوان حیزبەکان لە هەرێمی کوردستانیش کێشەی زیاتری بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق دروستکردووە. هەموو هەوڵەکان بۆ رێککەوتنی سیاسی لە بەغدا و هەولێر تەواوکەری یەکترن. نە‌هێشتنی ناکۆکی نێوان حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان بەشێکی تەواوکەری نە‌هێشتنی چەقبەستوویی سیاسی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەموو عێراقە، لەبەرئەوە دەبێ هەموو لایەکمان هاوکاری یەکتربین لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم چەقبەستووییە سیاسییە. گرانی ئه‌مڕۆ ژیانی هەموو خەڵکی جیهانی زەحمەت کردووە. هەبوونی ناکۆکییە سیاسییەکان و چەقبەستوویی سیاسی عێراق، وایکردووە خەڵکی عێراق زۆرتر بکەوێتە ژێر ئەم بارە گرانەوە. لەبەرئەوە پێویستە بە نەرمی نواندنی زۆر بەرامبەر یەکتر کرانەوەیەکی تەواو لە پرۆسەی سیاسی دا لە عێراق دروستبکەین. ئێمە هەموومان عێراقین و بەشێکین لە عێراق، لەبەرئەوەش دەبێ هەموومان بەو رووحەوە بەرەو چارەسەری کێشەکان بچین. ده‌بێ هه‌موومان پێكه‌وه دابنيشين و چاره‌ى هاوبه‌ش بدۆزينه‌وه و يه‌كترشكاندن و يه‌كترقبووڵنه‌كردن كۆتايى پێ بهێنين. چونکە ئەم چەقبەستووییەی ئێستا زۆر مەترسیدارە بۆ هەموو عیراق. هاوكات دەمەوێ لێرەدا داوا لە حکومەتی فیدرالیی عێراق و هەموو دەسەڵات و دامەزراوە فیدرالییەکان له عێراق بکەم، کە بە چاوی تەواوکەر و هاوبەش تەماشای هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە هەموومان یەکین و، سەرکەوتن و شکستەکانمان هاوبەشن. پاراستن و بەرژەوەندی و پێکەوەژیانمان له هەموو ناوچەکانی عێراق يه‌كه و ئەرکی حکومەت و دامەزراوە فیدرالییەکانی عێراقە بە پلەی یەکەم. خەڵکی عێراق پێویستی بە ئارامی و پێشکەوتنە و، بەهیچ شێوەیەک حەزی لە کێشەی زیاتر نییە. بۆیەش نابێ به‌غدا ئه‌و بڕوايه‌ى هه‌بێت كه بێدەسەڵاتکردنی هەرێمی کوردستان كردارێكى باشه. من لێره داوا له به‌غدا ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر به جددى به‌غدا وه‌ك به‌شێك له عێراق سه‌يرى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات. ئه‌گه‌ر به‌غدا هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان به به‌شێك له هاووڵاتييانى عێراق ده‌زانێت، ده‌بێ به زووترين كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا، چاره‌سه‌ر بكات. نابێ و دروست نييه هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌شێك له هاووڵاتييانى عێراق، هه‌ميشه له دڵه‌ڕاوكێدا بن له‌وه‌ى ئاخۆ له عێرقه‌وه مووچه‌يان بۆ دێت، يان نا؟! قسه‌ى من بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ئه‌وه‌يه كۆتايى به‌م مه‌سه‌له‌يه بهێنن. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ و پێتان وايه هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكن له عێراق، ده‌بێ كۆتايى به‌و فشاره بهێنن كه ئێستا هێنده له به‌غداوه دێته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان. بڕوام وايه پێكه‌وه ده‌رفه‌تمان هه‌يه هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ين. ئێمه جددييه‌تمان ده‌وێت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جددييه له‌وه‌ى كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكات. خۆشه‌ويستيى شاره‌كانى عێراق، خۆشه‌ويستييه بۆ هه‌رێمى كوردستان، خه‌ڵكى مووسڵ، به‌غدا، به‌سرا، ئه‌نبار، كه‌ركووك، هه‌ولێر و سلێمانى يه‌كتريان خۆشده‌وێت. خه‌ڵك هيچ كێشه‌يان له‌گه‌ڵ يه‌كتر نييه. خه‌ڵك پێيان خۆش نييه و حه‌ز ناكه‌ن ئه‌مه به‌رده‌وام بێت. هيوام وايه كۆتايى به‌م مه‌سه‌له بهێنن و به زووترين كات كێشه و گرفته‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا به ديالۆگ و له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ببن. دووباره پيرۆزبايى له هه‌مووتان ده‌كه‌م، هيوام سه‌ركه‌وتنتانه بۆ خزمه‌تى كوردستانييان. ته‌مه‌ندرێژ بن، وه‌فادار بن بۆ ئه‌و سوێنده‌ى خوادووتانه بۆ به‌رگرى له خاكى پيرۆزى كوردستان. هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن سه‌رچاو. زۆر سوپاس.
هاوڵاتی پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بەكۆی دەنگ پەسندكرد. به‌پێى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه ئاماده کرا سزاى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل "له‌سێداره‌دان یان زیندانى هه‌تاهه‌تایى"ده‌بێت و ئه‌وه‌ش هه‌موو به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه.
هاوڵاتی گەنجێكی كوردی سلێمانی توانیی پۆستێكی حكومی بەریتانیا وەربگرێت‌و بەجلوبەرگی كوردیەوە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی بەجێگەیاند و بووە جێگری پارێزگاری لەندەن. سەرباز سەید علی بەرزنجی ئەو گەنجە كوردەی خەڵكی سلێمانیە كە دوای ئەوەی سەركەوتنی لەھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی شارەوانی لەندەن بەدەستهێنا، بەفەرمی وەك جێگری پارێزگاری لەندەن دیاریكراو ئەمڕۆش سوێندی یاسایی خوارد.
هاوڵاتی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند كە "سوپای تورك شكستی هێناوەو ئێستا كوردی سۆران و كرمانج دەنێرن بۆ شەڕی گەریلا". راشیگەیاند:" چەكی كیمیاوی بەكاردەهێنن، هیچ ئەنجامیان نییە... بە سەگی دوو پێ ناتوانن سەربكەون، ئەمجارە سەگی چوارپێ دەنێرن". موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە ڕێگەی بێتەلەوە بۆ گەریلاكانی هەرێمی زاپ، سەبارەت بە هێرشی نوێی داگیركاری دەوڵەتی تورك، كە لە 17ی نیسانی 2022ەوە دەستیپێكردووە قسەیكرد. فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەسەرەتای قسەكانیدا وتی:" دوژمن دەیەوێت لە ناو هێزەكانیدا شێوازی هێرش پەرە پێبدات، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە سەركەوتوو بێت، واتە بە پشتیوانی تەكنەلۆژیای زۆر بەرز و بە لێدانی تەكنیكی بەوجۆرە دەیەوێت خۆی بەرەوپێش ببات، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو بوێرییە لەواندا نییە". هەروەها ئاماژەی بەوەكرد لە ماوەی ڕابردوودا هێرشی ئەوان بۆ سەر شاخی جەهەننەم، دوایین هێرشی بۆ سەر ئەشكەوتی برینداران، جارێكی تر بۆ سەر وەرخەلێی شەهید شاهین، كوڕەژارۆ ئەوەیان پەیڕەو كرد ووەو دەشڵێت:"ئێستاش بۆخۆیان ناتوانن بیكەن، سەگ دەنێرن و كورد دەنێرن، بەداخەوە، بەداخەوە، مەگەر لە هێرشەكەی سەر شاخی جەهەنەمدا هەڤاڵان نەیاوت، ئەوانەی هەم بە كرمانجی و هەم بە سۆرانی قسەیان دەكرد هەبوون، ئەوانە كێن؟ پێویستە مرۆڤ ئەوە دەستنیشان بكات، بەڵام دەوڵەتی تورك لە مێژووی خۆیدا هەر وای كردووە، خۆی دەڵێت، ‘ئیتی ئیتە كردرتما واتە سەگ بە سەگ بكوژە، ئەوان دەیانەوێت جارێكی تر كوردان بەرەو ئێمە ئاراستە بكەن". " هەم چەتەی كورد، هەم چەتەی عەرەب كۆدەكەنەوە، دەیانەوێت بەوانە هێزێكی شەڕ دروست بكەن، یاخود شێوازی هێرشبەری بەرەو پێش ببەن، بەڵام جارێكی تر سەرناكەون، لەبەر ئەوەی بە سەگی دوو پێ ناتوانن سەربكەون، ئەمجارە سەگی چوارپێ دەنێرن، تائێستا لەوانە هیچ ئەنجامێكیان بەدەستنەهێناوەروونە كە دوژمن زیاتر پشت بە گاز دەبەستێت، واتە شێوازی ناجوامێرانە، رێبازی خائینانە، رێبازی چەپەڵ زۆر زیاتر بەكاردەهێنێت"، موراد قەرەیلان وای وت. هاوكات، قەریلان پەیام و بانگەوازی بۆ هەموو گەنجانی كورد و ژنانی كوردستان و گەنجان و ژنان و گەلانی ناوچەكە نارد‌و وتی:" وەرن جەنگی ئازادییە، لە ناوچەی بادینان، گۆڕەپانی زاپ، شوێن و واری ڕێكان و نێروە، ئەمڕۆ شتێكی نوێ بەرەو پێش دەچێت، ئیرادەیەكی بەرز و بەهێز گەشە دەكات، بوێرییەكی گەورە لە دژی هەموو دڕندەیی سەردەم بەرەوپێش دەڕوات، ئەمە ئاسایی نییە". دەقی پەیامی موراد قەرەیلان بۆ گەریلاکانی زاپ و ئاڤاشین من سەرەتا بە ناوی تەواوی بەڕیوەبەریی بزووتنەوەکەمان، بە خۆشەویستی و بە ڕێزەوە سڵاوتان لێدەکەم. مانگی ئایار مانگی شەهیدانە یادی هەموو شەهیدانی ئایار و شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەکەمەوە و لە کەسایەتیی شەهیدی یەکەم هاوڕێ حەقی قەراردا یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی پیرۆز دەکەمەوە، یادی شەهیدانی بەرخۆدانی زاپ و بەرخۆدانی ئاڤاشین لە کەسایەتیی هەڤاڵ مزگین، ڕۆهات، ڕێبەر و ڤیەنەکاندا دەکەمەوە و لە بەرامبەر یادیاندا من بە ڕێزەوە سەری خۆم دادەنەوێنم. ئەو بەڵێن و پەیمانەى پێمانداون دووبارەی دەکەینەوە و دەڵێین: 'ئەی شەهید! با دڵتان شاد بێت. ئەو بەڵێن و پەیمانەى بە ئێوەمان داوە هەرگیز دەستبەرداری نابین و درێژەى پێدەدەین. ئێمە هەرگیز ڕێگا نادەین ئاڵاکەتان بکەوێتە سەر زەوی، ئێمە بە بەرزکردنەوە و بەبەهێزکردنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان خاوەنداری لە یادی ئێوە دەکەین و تۆڵەتان دەکەینەوە. لە رێپێوانەکەماندا بۆ ئازادکردنی کوردستان، ئازادکردنی ڕێبەرایەتی، ئێمە ئێوە زیندویی رادەگرین و دەبن بە کەسانی نەمر. بەڵێن و پەیمانەکەمان لەسەر ئەم بنەمایە دەبێتە بناغەى سەرکەوتنمان لە داهاتوودا'. ئەوەتا ٤٠ ڕۆژ تەواو بوو. ئەمڕۆ لە هەرێمی زاپ و وەرخەل بەرخۆدانێکی مێژوویی هەیە. بەرگرییەکی زۆر گەورە هەیە. ئێمە دەزانین ئەمە بە ڕەنجدان و هەوڵێکی زۆر گەورە ئەنجام دەدرێت. بە ڕەنجی شەهیدە قارەمانەکان، بە ڕەنجی هەڤاڵان، بە فیداکاری ئێوەی هەڤاڵان ئەم بەرخۆدانە مێژووییە، ئەم هەموو ڕۆژە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێوەدەچێت. ئێمە باش دەزانین دوژمنێک لە دژی ئێمە هەیە دوژمنێکی ڕەگەزپەرست و فاشیست و دڕندەیە، بەڕادەیەکی زۆر فاشیست و دڕندەیە، بەڵام هاوکات زۆر ترسنۆکیشە، ناجوامێر و نامەرد و بێبەختە. فیداکارییەکی گەورە دەکرێت بەپشتیوانی گلادیۆی ناتۆ هەموو تەکنەلۆژیای سەردەم لە دژی ئێمە بەکاردێت، بەڵام ئەم دوژمنە بەدبەخت و بێبەخستە تەنیا بەوەوە ڕانەوەستاوە، ئەو چەکانەى ئەمڕۆ لە جیهاندا قەدەغکراون، چەکی کیمیایی لە دژی ئێمە بەکاردێنێت. ئێمە دەزانین لە بەرامبەر ئەو هێرشەى دوژمن، کە بە هەموو جۆرە چەکێک ئەنجام دەدرێت، بە ئیرادەیەکی زۆر گەورەوە، بە بوێرییەکی زۆرەوە، بە فیداکارییەکی زۆر قووڵەوە مێژوو تۆمار دەکرێت. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدرێتەوە و پێشدەخرێت.فیداکارییەکی زۆر گەورە لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا دەکرێت، بۆیە ئێمە سڵاو و پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵانمان دەکەین. ئێمە دەزانین ئەو ڕەنجەی ئێوە دەیدەن، ئەو ئازایەتی و قوربانیدانەی ئەمڕۆ لە ناوچەی زاپ دەکرێت و دەدرێت، کار و تێکۆشانێکی ئاسایی نییە. نەک هەر لاپەڕەیەکی زێڕینی نوێ لە مێژووی کوردستاندا دەنووسرێت، بەڵکو داستانی قارەمانێتیی بێ وێنەش لەوێ تۆمار دەکرێت. شانبەشانی ئەوەش لە مێژووی جەنگدا لاپەڕەیەکی نوێ دەنووسرێت. لە مێژووی شەڕی مرۆڤایەتیدا ئەمڕۆ شتی نوێ لەسەر خاکی کوردستان لە هەرێمی زاپ ڕوودەدات، لە دژی تەکنەلۆژیای سەردەم، لە دژی هەموو جۆرە چەکێکی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، ئیرادەی سەرکەوتنی مرۆڤ و بەهرە و توانایی مرۆڤ و بوێریی مرۆڤ هەیە، واتە لە بەرامبەر تەکنەلۆژیای سەردەم دا مرۆڤ دەتوانێت چی بکات، چۆن دەتوانێت سەربکەوێت، ئەمڕۆ ئێوەی هەڤاڵ ئەم ڕاستییە بە تەواوی جیهان پیشان دەدەن و ئێوە ئەو ڕاستییەن. لەبەر ئەو هۆکارە، ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانێکی زۆر گرنگە، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ٣٠٠ پیاوی جەنگاوەری سپارتانی یۆنانی لە دژی سوپای ئیمپراتۆریەتی فارس شەڕیان دەکرد، چەندین رۆژ بەرەنگارییان کرد. داستانێکیان تۆمار کرد. هەموو سوپایان ڕاوەستان و بەوەش بەرهەمێک بۆ مێژووی جەنگ و بەرەنگارییان ئافراند، بەرخۆدانی ٣٠٠ سپارتان بەو شێوە چووە ناو مێژوو و لە مێژوودا بە زیندویی ماوەتەوە. شەڕڤانانی ئاپۆیی ژنان و پیاوانن، ئەمە جیاوازییەکەیە. ژنان و پیاوانی ئاپۆیی لەسەر وشیاری و هۆشمەندیی ڕێبەر ئاپۆ دەجوڵێنەوە و چالاکی ئەنجام دەدەن، خۆیان پەروەردە کردووە، خۆیان بەوە کردووە بە عەگید، جەنگاوەریی ئەوان لەمڕۆدایە و هەموان دەیبینن، بەڵام ئێمە دەزانین ٣٠٠ جەنگاوەری سپارتان داستانێکیان تۆمارکرد و گورزێکی گەورەیان لە ئیمپراتۆریەتیی فارس دا، بەڵام شێرەکانی زاپ هەر تەنها داستان تۆمار ناکەن، بەڵکو بەم شێوازەی بەرخۆدان سەرکەوتنێکیش دەئافرێنن و لە مێژوودا سەردەمێکی نوێ لە بەرخۆدان پێشدەخەن. نیشانەی ئەمە ئەو ٤٠ ڕۆژەیە، کە تێپەڕیوە و ئەم ماوەیە ئەو ڕاستییەى سەلماندووە. ئەم بەرخۆدانە لە دژی سوپا و دوژمنێکی ئاسایی نییە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەسەر عەقڵییەتی ئیتحاد و تەرەقییەکان سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن لەسەر کوردستان بەڕێوەببات و خۆی بەسەر کوردستاندا زاڵ بکات و دوای ئەوەش بناغیەک بۆ خۆ زاڵکردن بەسەر گەلانی ناوچەکە و گەلی عەرەب و هەموو گەلاندا دروست بکات. بۆ ئەوەش لەسەر گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە مەترسییەکی زۆر گەورە هەیە. وشیاری یەکێتی تورکیا دابمەزرێت مەترسییەکی گەورە بۆ سەر گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە هەیە. ئەمڕۆ ئێوە بەرهەڵستی وبەرەنگاری لە دژی ئەم ڕەگەزپەرستییە و تورانیزمی ئیتحاد و تەرەقی دەکەن. ئێوە لە زاپ تەنها پارێزگاری لە ناوچەکانی ڕێکانی و نێروە ناکەن. ڕاستییەکە ئەوەیە، کە ئێوە ئەوێ دەپارێزن، ئەوێ خاکێکی پیرۆزە. ئێوە لە بنچینەدا و لە کەسایەتی ناوچەی ڕێکان و نێروە ا پارێزگاری لە هەموو باشووری کوردستان دەکەن. ئێوە پارێزگاری لە قەوارەی باشوری کوردستان دەکەن. هاوکات ئێوە هەموو گەلی کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و بوونی گەلی کوردستان و ئازادیی گەلی کوردستان دەپارێزن. بەرخۆدانی ئەمڕۆی ئێوە لە زاپ بەرزترین بەرخودانە لە دژی عەقڵییەت و نەژادپەرستیی ئیتحاد و تەرەقی و ئەو بەرخودان بەرەو لوتکە و هەڵکاشان دەڕوات، لە هەمان کاتدا بەرخۆدانی گەلی عەرەب، و هەموو گەلانی ناوچەکەیە. ئەم بەرخۆدانە ئەمڕۆ زۆر گرنگە بۆ پاراستنی بەهاکانی گەلی ئاشووری - سوریانی و گەلانی عەرەب و تورک و فارس، بۆ هەبوون و ئازادیی گەلی کورد، لە هەمان کاتدا ئەم بەرخۆدانە لەسەر بنەمای نەتەوەیی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای ئینتەرناسیۆنالیزم بەرزدەبێتەوە و گەشە دەکات و بەرەوپێش دەڕوات. ٤٥ ساڵ لەوە پێش ئینتەرناسیۆنالیستی گەورە هەڤاڵ حەقی قەرار لە کوردستان شەهید بوو، لەو پێناوەدا خوێنی خۆی ڕژاند، بناغەی ئەم پارتە و ئەم خەباتە دامەزرا. ٣٧ ساڵ لەمەوبەر عەزیز عەرەب، واتە هەڤاڵ نادر شێخ حەسەن لە هەرێمی بۆتان شەهید بوو، واتە شەپۆلێکی ئینتەرناسیۆنالیستی بناغەیەکی وەهایان لە کوردستان دامەزراندووە، ئەمڕۆ شوێنکەوتووانی حەقی قەرارەکان،هاوڕێیانی تورک، شوێنکەوتوانی عەزیز عەرەب بۆ خۆیان و ڕاستەوخۆ لە بەرخۆدانی زاپدان، بەم بۆنەیەوە سڵاو لە بەرخۆدانی ئینتەرناسیۆنالیست و بەتایبەتی هەڤاڵانی عەرەب دەکەم و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. وەرن جەنگی ئازادییە ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ لە زاپ ئەنجام دەدرێت پەیام و بانگەوازێکە بۆ هەمووان، پەیام و بانگەوازێکە بۆ هەموو گەنجانی کورد، ژنانی کوردستان، بۆ هەموو گەنجان و ژنان و گەلانی ناوچەکە، بانگەوازی وەرن جەنگی ئازادییە، هاوکات بانگەوازێکیش و هاوارێکە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، لە ناوچەی بادینان، گۆڕەپانی زاپ، شوێن و واری ڕێکان و نێروە، ئەمڕۆ شتێکی نوێ بەرەو پێش دەچێت، ئیرادەیەکی بەرز و بەهێز گەشە دەکات، بوێرییەکی گەورە لە دژی هەموو دڕندەیی سەردەم بەرەوپێش دەڕوات. ئەمە ئاسایی نییە. ئەمە بانگەوازێکە بۆ هەموو کەسێک. بۆ هەموو ویژدانێک، هەموو کەسێکی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز، هەموو مرۆڤێکی دیموکراتیک، هەموو مرۆڤێک، کە پشتگیری لە برایەتیی گەلان دەکات. بۆ ئەوەی زۆر مانادارە و بە ئیرادەیەکی گەورە ئەنجام دەدرێت. هەر وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادەیەکی گەورە و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە ماوەی ٢٤ ساڵە لە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالیدا خۆڕاگری دەکات، دەبێت ئێمەی شوێنکەوتووانی ڕێبەر ئاپۆ لە چیاکانی کوردستان و لە هەموو شوێنێکی کوردستان هەمان تێگەیشتن نیشان بدەین و نوێنەرایەتیی بکەین. ئەمڕۆ ئێوە نوێنەرایەتیی ئەمە دەکەن و بەڕێوەی دەبەن. بۆ ئەوەش هەموو کەسێک ڕێز لەم بەرخۆدانە دەگرێت، پێش هەموو شتێک ئێمە وەک بەڕێوەبەر و هەموو هەڤاڵانمان، هەموو گەلەکەمان، دۆستانمان ڕێزێکی زۆرمان بۆ ئەم بەرخۆدانە هەیە و پیرۆزبایتان لێدەکەین و سڵاوتان بۆ دەنێرین. بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چاودێریی ئەم بەرخودانە دەکرێت. ئێمە لێرە چاوی هەموو کەسێکین و هەموو کەسێک چاوی لەسەر ئێمەیە. ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت لە ڕووی مێژوویی، ئایدۆلۆژی و فەلسەفییەوە و هەروەها لە ڕوویی سیاسییەوە مانایەکی زۆر گەورەی هەیە. ئێمە دەزانین هەرچەند لایەنی ڕۆحی و مەعنەوەیی و ماناداربوونی خۆمان بەرز و مەزن بکەینەوە، ئەگەر لە پاڵ ئەو فیداکاری، لێهاتووویی، نەترسی، ئیرادەیەکی گەورە، ئافرێنەری و خوڵقاری نەبێت مرۆڤ ناتوانێت سەربکەوێت. ئێستا ئێمە دەزانین ئەوە ئاسان نییە، چونکە ئێمە لێ دوور نین و لە ناویداین. پێویسته گه‌له‌كه‌شمان بزانێت، ته‌واوی دۆسته‌كانمان بزانن، واته ئه‌مه بارێكی قورسه. ئه‌مه فیداكارییه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌مه شتێكی ئاسان نییه، ٢٤ كاتژمێر له دژی ئه‌م دوژمنه دڕنده‌یه له دژی بۆردومان، له دژی گازی كیمیایی وه‌ستانه‌وه شتێكی ئاسایی نییه. وشه ناتوانێت ده‌ریببڕێت. مرۆڤ ته‌نیا بڵێن ئیراده‌یه‌كی گه‌وره، پشودرێژییه‌كی گه‌وره، ئازایه‌تیه‌كی گه‌وره ئه‌ویش به‌شی ناكات. ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرێت له سه‌رووی ئه‌وانه‌وه‌یه. له‌وانه زۆر گه‌وره‌تره. ئێمه باش ده‌زانین ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵان به چ دژوارییه‌ك، به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، به‌رخودانی پیرۆز به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. شتێكی زۆر به‌رز و به واتایه. له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا، له تێكۆشانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌ر راستی ئه‌وه شتێكی نوێیه. پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌وه بزانێت. ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئێستا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌رخودانه ده‌كه‌ن پێویسته بزانن كه وه‌ك هاوڕێیانی ئه‌وان ئێمه زۆر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین و ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وه اه‌ی له‌وێ ده‌ژین. له گه‌ڵ هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌ك تێكۆشان به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌راستی شتێكی ئاسایی نییه، مه‌زنه. باری سه‌ر شان قورسه. واته ئاسان نییه، دووه‌م سوپای ناتۆیه، تۆ ٤٠ رۆژ به‌رامبه‌ری وه‌ستاویته‌وه و تۆ ده‌ته‌وێت شكستی بده‌یت. به‌ر له هه‌موو شتێك، ئه‌وه خواستێكی گه‌وره‌یه، هه‌ر به ته‌نیا ئه‌وه بوێرییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌وێت. دوژمن تائێستا سه‌رنه‌كه‌تووه پێویسته ئێوه وه‌ك هه‌ڤاڵان فه‌رمانده، وه‌ك ته‌واوی هه‌ڤاڵانی شه‌ڕڤانی به نرخ، بزانن ئه‌مه كارێكی گرنگ و مێژووییه. ته‌واو، راسته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له پاڵ ئه‌و كاره‌دا ئیراده‌یه‌كی گه‌وره، هاوڕێیه‌تیه‌كی به‌رز، رۆحی گیانبازیی ئاپۆیی، رێ و رێبازی ئافرێنه‌رانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، ئاقڵمه‌ندی، تاكتیكی قوڵ و ده‌وڵه‌مه‌ن بوونی نه‌بێت، مرۆڤ ناتوانێت سه‌ربكه‌وێت. له به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێوه له ناو خۆتاندا وه‌ك به‌رخودێرانی شاخه سور گیانی هاوڕێیه‌تی به‌هێز بكه‌ن، بیگه‌شێننه‌وه، به‌های یه‌كتر باش باش بزانن. یه‌كتر بپارێزن، یه‌كتر به‌هێز بكه‌ن، به‌وه‌ش هاوكارییه‌كی گه‌وره بهێننه ئاراوه. هه‌روه‌ها، له بواری تاكتیكدا پێویسته په‌ره به داهێنان بده‌ن. روونه كه دوژمن ده‌یه‌وێت له ناو هێزه‌كانیدا شێوازی هێرش په‌ره پێبدات. به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت. واته به پشتیوانی ته‌كنه‌لۆژیای زۆر به‌رز و به لێدانی ته‌كنیكی به‌و جۆره ده‌یه‌وێت خۆی به‌ره‌وپێش ببات. دیاره كه به‌و جۆره ویستوویه‌تی هه‌ندێك خۆی ئاماده بكات. ئاشكرا كه ویستوویه‌تی به‌و جۆره خۆی ئاماده بكات. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بوێری ئه‌و گیانه له‌واندا نییه، ناتوانن راسته‌وخۆ جێبه‌جێی بكه‌ن. له ماوه‌ی رابردوودا هێرشی ئه‌وان بۆ سه‌ر شاخی جه‌هه‌ننه‌م، دوایین هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌شكه‌وتی برینداران، جارێكی تر بۆ سه‌ر وه‌رخه‌لێی شه‌هید شاهین، كوڕه‌ژارۆ ئه‌وه‌یان په‌یرشه‌و كرد. ئێستاش بۆخۆیان ناتوانن بیكه‌ن، سه‌گ ده‌نێرن و دوور له سه‌گ مرۆڤ ده‌نێرن، كوردان ده‌نێرن. به‌داخه‌وه، به‌داخه‌وه، مه‌گه‌ر له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاخی جه‌هه‌نه‌مدا هه‌ڤالان نه‌یاوت، ئه‌وانه‌ی هه‌م به كرمانجی و هه‌م به سۆرانی قسه‌یان ده‌كرد هه‌بوون. ئه‌وانه كێن؟ پێویسته مرۆڤ ئه‌وه ده‌ستنیشان بكات. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك له مێژووی خۆیدا هه‌ر وای كردووه. خۆی ده‌ڵێت، 'ئیتی ئیته كردرتما' واته سه‌گ به سه‌گ بكوژه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت جارێكی تر كوردان به‌ره‌و ئێمه ئاراسته بكه‌ن. چه‌ته‌ی كورد زمان ده‌نێرن به‌م جۆره دیاره چه‌ته‌ی هه‌موو ناوچه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه، هه‌م چه‌ته‌ی كورد، هه‌م چه‌ته‌ی عه‌ره‌ب كۆده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت به‌وانه هێزێكی شه‌ڕ دروست بكه‌ن. یاخود شێوازی هێرشبه‌ری به‌ره‌و پێش ببه‌ن. به‌ڵام جارێكی تر سه‌رناكه‌ون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌گی دوو پێ ناتوانن سه‌ربكه‌ون، ئه‌مجاره سه‌گی چوارپێ ده‌نێرن. تائێستا له‌وانه هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه. روونه كه دوژمن زیاتر پشت به گاز ده‌به‌ستێت. واته شێوازی ناجوامێرانه، رێبازی خاینانه، رێبازی چه‌په‌ڵ زۆر زیاتر به‌كارده‌هێنێت. پێویسته هه‌ڤاڵان به‌رامبه‌ر به‌وه رێوشوێن بگرنه‌به‌ر. واته له‌و رووه‌وه له ورده‌كارییه‌كاندا قوڵببنه‌وه. هه‌م ورده‌كاری رێوشوێنه‌كاندا ده‌بێت رێ و رێبازی قوڵ هه‌بن، هۆشمه‌ندی و ژیری هه‌بێت، هه‌ستیاری گه‌وره هه‌بێت و هه‌روه‌ها له رووی به‌ره‌وپێشبردنی تاكتیكدا به هه‌مان شێواز ده‌بێت ئێوه له ورده‌كارییه‌كاندا قوڵ ببنه‌وه. ورده‌كاری یان داتا زۆر گرنگه. له‌م رووه‌وه دیاره كه دوژمن هیچ شێوازێكی تری نییه. چی هه‌بێت تائێستا هه‌مووی به‌كارهێناوه. ئه‌مجاره ده‌بێت ئێمه به پێی ئه‌وه رێوشوێن بگرینه‌به‌ر و به‌پێی ئه‌وه ئێمه به‌رامبه‌ر دوژمن شێوازی شۆڕشگێڕی به‌ره‌و پێش ببه‌ین. ئێستا به‌ر له هه‌موو شتێك، تونێله‌كانمان قه‌ڵای ئێمه‌ن. واته له مێژوودا وه‌ك چۆن قه‌ڵا هه‌بوون، قه‌ڵا له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بوو، هه‌ر هێزێك قه‌ڵای گه‌وره و باشی هه‌بوایه ده‌یتوانی به‌رامبه‌ر به هێزه گه‌ورره‌كان بیپارێزێت و سه‌ربكه‌وێت. ئه‌مڕۆش قه‌ڵای ژێر زه‌وی هه‌ن، قه‌ڵای ژێر زه‌ویش تونێلن. لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه، ئێمه داوا له هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌كه‌ین، هیوادارین، هه‌ڤالانی هێژا، له‌و ئه‌زمونانه قاڵبوونه دروست بكه‌ن. هه‌ستیار بن. با وردبوونه‌وه‌تان هه‌بێت. ئێوه بتوانن خۆتان بپارێزن، پێویسته خۆتان بكه‌نه هێزی سه‌ركه‌وتن. ته‌نیا خۆڕاگری مه‌كه‌ن، به‌رخودانی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنه. بۆ ئه‌وه، پێویسته شه‌ڕی تونێله‌كان و رێ و رێبازه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی په‌یڕه‌و بكه‌ن. به رێگه و رێبازی قوڵ به‌ڕێوه ببرێت. ئێمه سڵاو بۆ هه‌ڤاڵانی ئاڤاشینیش ده‌نێرین. به‌رخودانیان له وه‌رخه‌لێ باشه. ته‌نیا ده‌بێت ئه‌وان به‌رفراوانی ئه‌یاله‌تی ئاڤاشین بكه‌نه گۆڕه‌پانی شه‌ڕی تیم. ئێمه چاوه‌ڕێی ئێوه‌ین. له‌و بڕوایه‌دام هه‌ڤاڵان به‌وه‌وه خه‌ریكن، راوه‌سته‌یان كردووه. ئێستا ئه‌گه‌ر به‌و جۆره هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ، گۆڕه‌پانه‌كانی تر كه پێویست نییه ناو بهێنم، هه‌موو كه‌س ده‌بێت خاوه‌نداری له ئه‌ركی خۆی بكات، به‌و جۆره به ده‌وری به‌رخودانی زاپه‌وه ئاڵقه‌یه‌كی گرنگ دروست ده‌بێت. له ته‌واوی كوردستانیش گه‌له‌كه‌مان پشتیوانی ده‌كات. به‌راستیش له ده‌ره‌وه و و ناوخۆی وڵات گه‌له‌كه‌مان به فیداكاری گه‌وره پشتیوانی ده‌كات. ئه‌م پشتیوانیه تادێت به‌هێزتر ده‌بێت، به‌شداری په‌ره ده‌ستێنێت، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه به‌رخودانی زاپ له‌گه‌ڵ خۆی قۆناغێكی نوێ دێنێته ئاراوه. بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نیا ئازایه‌تی به‌س نییه. ئازایه‌تی و گیانبازی بناغه‌ن. به‌ڵام ته‌نیا بۆخۆیان به‌س نین. داهێنه‌ری پێویسته، ژیری پێویسته. به شێوازێكی له‌ناكاو، لێهاتوویی پێویسته. ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌ڤاڵان له گه‌وهه‌ریاندا شتێك هه‌یه، له سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای رێبه‌ر ئاپۆ به‌كاریبهێنن، ئێمه بڕوامان وایه كه زۆر شت له ناوه‌رۆكی گه‌وهه‌ری هه‌ڤاڵاندا هه‌یه. ئه‌و رۆحه له ئێوه‌دا هه‌یه. ئه‌و گیانبازییه‌ی كه تا ئێستا كردووتانه ده‌ریده‌خات كه هه‌یه. ته‌نیا ده‌بێت كه به‌های خۆتان بزانن، ئێوه خۆتان بپارێزن، یه‌كتر بپارێزن، ئێوه ده‌بێت له ناو خۆتان كۆمۆنالیزم و پێكه‌وه‌ییه‌كی گه‌وره به‌ڕێوه‌ببه‌ن و له‌ناو خۆتاندا به ژیری بجوڵێنه‌وه. بزانن كه ئێوه ئه‌مڕۆ پێشه‌نگایه‌تی مێژوو ده‌كه‌ن، ئێوه ئه‌مڕۆ رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕن، پێویسته كه ئێوه هه‌قی ئه‌وه بده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌قی ئه‌وه بده‌ن ده‌بێت خۆتان بپارێزن. بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستیدا بن ده‌بێت تاكتیكی داهێنه‌رانه به‌ره‌و پێش ببه‌ن. ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ئه‌گه‌ر گیانی فیدایی ئاپۆیی و به بوێری، جارێكی تر ئافرێنه‌ری ئاپۆیی، ژیری ئاپۆیی و قاڵبوونه‌وه له تاكتیك، ده‌وڵه‌مه‌ندی دێته ئاراوه، له سه‌دا سه‌د سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه ده‌بێت، بۆ ئێمه ده‌بێت، بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت، بۆ گه‌لان ده‌بێت. سه‌ركه‌وتن بۆ ئازادی و دیموكراسی ده‌بێت. سه‌ركه‌وتن بۆ پێرسپێكتیڤی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك ده‌بێت. له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌و ناوه‌رۆكه له هه‌ڤاڵاندا هه‌یه. به‌ڵام ته‌نیا ده‌بێت وشیار بن، به‌رده‌وام بیر له رۆڵ و په‌یامی خۆتان بكه‌نه‌وه، به‌پێی ئه‌وه پلانی درێژخایه‌نی خۆتان دابنێن. ده‌بێت بزانین كاتێكی درێژ له به‌رده‌مماندا هه‌یه. راسته ئێمه ده‌مانه‌وێت رۆژێك زووتر دوژمن شكست بده‌ین. به‌ڵام ده‌بێت ئێمه بتوانین بیر له شه‌ڕی درێژخایه‌ن بكه‌ینه‌وه، پلانه‌كه‌مان به‌و جۆره لێبكه‌ین، خۆمان زوو ماندوو نه‌كه‌ین، خۆمان به‌و جۆره زوو نه‌كه‌ینه ئامانج. ئێمه تا درێژخایه‌نی به بنه‌ما بگرین، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵان بجوڵێنه‌وه وه‌ك وتمان، بیر و بڕوای ئێمه و ته‌واوی هه‌ڤاڵان هه‌یه، كه ئه‌و ناوه‌رۆكه له ناو هه‌ڤاڵانی به‌رخودانی پیرۆزی زاپ و ئاڤاشیندا هه‌یه، ئێوه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن. به‌و جۆره ئێوه ده‌بنه پێشه‌نگی سه‌رده‌م. به‌و بیر و باوه‌ڕیه‌وه جارێكی تر ته‌واوی هه‌ڤاڵان به خۆشه‌ویستی، به رێزه‌وه سڵاو ده‌كه‌م، به هۆشمه‌ندی و جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕییه‌وه، به دڵ و گیان هه‌موویان، بۆ هه‌موومان سه‌ركه‌وتن ده‌خوازم".
هاوڵاتى به‌پێى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه ئاماده کراوه سزاى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل "له‌سێداره‌دان یان زیندانى هه‌تاهه‌تایى"ده‌بێت و ئه‌وه‌ش هه‌موو به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه. لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندووه که لیژنه‌که‌یان راپۆرتى کۆتایى خۆى له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى به‌تاوانناساندنى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاماده‌کردووه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که کۆده‌بێته‌وه ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت. حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری، سه‌رۆکى فراکسیۆنى سه‌در و ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که لیژنه‌که‌یان راپۆرتى کۆتایى خۆى له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى به‌تاوانناساندنى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ته‌واوکردووه. سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق بڵاویکرده‌وه، رۆژى پێنجشه‌ممه 26ى ئایارى 2022 په‌رله‌مان کۆده‌بێته‌وه و کارنامه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌ش له یه‌ک برگه پێکهاتوه ئه‌ویش بریتیه له ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى به‌تاوانناساندنى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. به‌پێى ره‌شنوسى پڕۆژه‌یاساکه‌ى په‌رله‌مان هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌کى فه‌رمى و نافه‌رمى له‌سه‌ر ئاستى تاک و به‌کۆمه‌ڵیش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ى عێراق، سزاکه‌ى "له‌سێداره‌دان یان زیندانى هه‌تاهه‌تایى" ده‌بێت. به‌پێى ره‌شنوسه‌که حوکمه‌کانى یاساکه به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌دا جێبه‌جێ ده‌کرێت: * عێراقییه‌کانى ناوخۆى وڵات و ده‌ره‌وه، به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت، ئه‌وانه‌ى بۆ خزمه‌تى گشتى راسپێردراون له هاوڵاتییان و سه‌ربازان، هه‌روه‌ها ئه‌و بیانییانه‌ى له‌ناو عێراقدان. * سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته فیدڕاڵى و ده‌سته سه‌ربه‌خۆکان. * حکومه‌ته‌کانى هه‌رێمه‌کان و ئه‌نجومه‌نه په‌رله‌مانییه‌کانیان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌کانیان. * پارێزگاره‌کان و ئه‌نجومه‌نه‌کانى پارێزگا ناڕێکخراوه‌کان له هه‌رێمێکدا و یه‌که کارگێڕییه خۆجییه‌کان و فه‌رمانگه‌کانیان. هه‌روه‌ها(دامه‌زراوه میدیاییه‌کانى عێراق، ئامرازه‌کانى په‌یوه‌ندیى کۆمه‌ڵایه‌تی، دامه‌زراوه‌کان و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له عێراق، کۆمپانیاکانى تایبه‌ت و کۆمپانیا و دامه‌زراوه بیانییه‌کان و وه‌به‌رهێنه‌ران، گه‌شتکردن له خاکى ئیسرائیله‌وه و به پێچه‌وانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه).
هاوڵاتى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندو سه‌رۆکى حکومه‌تیش واژۆى له‌سه‌ر کردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى ئایارى 2022له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ى ڕابردوودا بارى ته‌ندروستیى به‌ڕێز د.که‌مال ئه‌تروشى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کان جێگیرنه‌بووه، بۆیه چه‌ندینجار به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه، ئێستاش دووباره به‌ڕێزیان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ری، به‌نیازه سه‌ردانى ده‌ره‌وه بکات‌و پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ریشى کاتى زیاترى پێویسته". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که "له‌به‌ر ئه‌و هۆیه به‌ڕێزیان به‌ویستى خۆی، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئاراسته‌ى جه‌نابى سه‌رۆکى حکومه‌ت کرد". له‌به‌شێکى تر‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌شکراوه، "بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌نه‌بوونى د.که‌مال ئه‌تروشى کاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر کاروبارى وه‌زاره‌ت نه‌بێت، سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى په‌سندکردو بڕیاریداوه که به‌رێزیان وه‌ک ڕاوێژکارى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى وزه، به‌پێى توانا‌و دۆخى ته‌ندروستیی، له‌خزمه‌ت به‌رده‌وامبێت". هاوکات بۆ پڕکردنه‌وه‌ى شوێنى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کان نوسینگه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاشکرایکردووه: "که‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیرى کاره‌با ڕا‌سپێردرا، به‌وه‌کاله‌ت کاروبارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان به‌ڕێوه‌ببات".
سازدانی: ئارا ئیبراهیم وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) هەموو زانیارییەك لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەی سوپاكەی ئەردۆغان دەخاتەڕوو و ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە «شەڕ بەردەوامە، خۆڕاگری گەریلا لە زاپ و ئاڤاشین شكستی بەسوپای تورك هێناوە». زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) لەمچاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى پارتی تۆمەتبار دەكات بەهاوكاری كردنی سوپاكەی ئەردۆغان و دەڵێت:»پەدەكە هەموو هاوكارییەكی سوپای تورك دەكات لەڕووی هەواڵگری و هەواڵگری سەربازی و راگەیاندن و پەیوەندییەكان و گەمارۆ خستنەسەر هەرێمەكانی گەریلا».، هەروەها دەشڵێت:» پارتی خۆیان دەڵێن دەستیان بەسەر هەزارو 200 ماسكدا گرتووە كە ئەو ماسكانە دەتوانێت گیانی هەزارو 200 گەریلا بپارێزێت، بەڵام پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) بەهاوكاری توركیا دەستبەسەر ئەو ماسكانەدا دەگرێت». هاوڵاتى: لەدوای ئۆپەراسیۆنی «چنگی قوفڵ» تائێستا زیانەكانی سوپاكەی ئەردۆغان چین؟ زاگرۆس هیوا: ئۆپەراسیۆنەكەی دەوڵەتی تورك كە لە 15ی نیسان و بەتایبەت لە 9ی شەوی 17ی نیساندا دەستی پێكرد، ئێمە دوای مانگێك ئامارێكمان بڵاوكردەوە كە لەماوەی مانگێكدا 427 سەربازی تورك كوژراون و 88 دیكەیان بریندار بوون، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە تائێستا 155 سەربازی دیكەی تورك كوژراوە، واتا بەكۆی گشتی 582 كوژراو سەربازی سوپای تورك بەدەست و بەرخودانی گەریلا كوژراون. شەڕ بەردەوامە، خۆڕاگریی گەریلا لــــەزاپ و ئاڤاشین شكستی بەسوپای تورك هێناوە هاوڵاتى: سوپاكەی ئەردۆغان چەكی كیمیاوی بەكاردەهێنێت و وەك باستان كردووە كۆمەڵكوژی ئەنجامدەدات، ئەو چەكە كیمیاویانە چۆن بەكاردەهێنێت و لەكوێوە دەستی دەكەوێت؟ زاگرۆس هیوا: توركیا زۆرجار چەكی كیمیاوی دژی گەریلا بەكارهێناوە لەساڵەكانی نەوەدەكان و دواتر‌و ساڵی دوو هەزاریش، تائێستاش هەر بەكاریدەهێنێت. زۆرترین چەكی كیمیاوی لەلایەن سوپای توركەوە كە بەكارهاتووە لە 2020 زۆر زیادی كردووە، ساڵی رابردوو واتا 2021، بەدیاری كراوی 327 جار چەكی كیمیاوی دژی گەریلا بەكارهێناوەو 39 گەریلا شەهید بوون. ئەمساڵ بەتەكبیری تایبەتی هەڤاڵانی گەریلا كە دەرسیان لەوەی ساڵی رابردوو وەرگرتووە، زۆرتر تەكبیری سروشتیی ئەنجام دەدەن بەو هۆیەوە چەكە كیمیاویەكە كاریگەری كەمترە، بەڵام ئەمساڵ هەشت هەڤاڵی دیكەمان بەو چەكە كیمیاویانە شەهید بوون. دیارە یەكێك لەتەكبیریەكانی گەریلا، ماسكی بەرگری كردنە لەچەكی كیمیاوی، بەڵام پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) گەمارۆی خستۆتەسەر هەرێمەكانی گەریلا، ئەو ماسكەش بەئاسانی بەدەستی گەریلا نەگەیشتتوەو پارتی خۆیان دەڵێن دەستیان بەسەر هەزارو 200 ماسكدا گرتووە كە ئەو ماسكانە دەتوانێت گیانی هەزارو 200 گەریلا بپارێزێت، بەڵام پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) بەهاوكاری توركیا دەستبەسەر ئەو ماسكانەدا دەگرێت و بەهەڵمەتی چەواشەكاری دەڵێت بۆ ئاژاوەنانەوەو تەقینەوە بووە. ئەو چەكە كیمیاویانە بەدیاری كراوی لەوڵاتانی ئەڵمانیاو بەریتانیا بەكاردێت، چوار جۆرن و هەندێكیشی دروستكراوی دەوڵەتی توركیا بۆ خۆیەتی، هەندێجار كە لەدژی تونێل و شوێنی داخراو بەكاریدەهێنێت هەرچ گازێك بەكاردەهێنێت لەشوێنی داخراو، چەكی كیمیاوی ئەگەر گازی فرمێسك‌ڕێژ و بیبەریش بێت دەكەوێتە چوارچێوەی چەكی كیمیاییەوە و خۆی بەرهەمی دەهێنێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت كە لەگەڵ چەكی كیمیاوی، (((تێرموبارەك))) بەكاردەهێنێت كە لەشەڕی ئێستای روسیا‌و ئۆكرانیا بەكاردەهێنرێت، وڵاتانی نێودەوڵەتی وشیارنین بەرانبەر ئەوەی بەكاریدەهێنێت، بەڵام سەردانمان كردووە بۆ دەزگا نێودەوڵەتییەكان، بەڵام توركیا بەرتیل و رەشووە دەداتە ئەو رێكخراوانەو ئەو رێكخراوانەش خۆیان لەپرسەكە لادەدەن، چونكە ئەو رێكخراوانە خەڵكانی توركیا‌و ئەڵمانیای تێدایەو نایانەوێت كێشە بۆ رێكخراوەكانیان دروست ببێت. پارتی ئابڵۆقەی خستۆتە سەر هەرێمەكانی گەریلا ، پارتی دەڵێت:» پەكەكە سوپای توركیای پەلكێش كردووەو توركیا رەوایە هاتووە، بەڵام پەكەكە هێزێكی نامەشروعەو توركیا هێزێكی مەشروعە، بچووكترین لۆمەی توركیا ناكات». هاوڵاتى: سوپای ئەردۆغان هیچ شوێنێكیان كۆنترۆڵ كردووە لەدوای ئۆپەراسیۆنی»چنگی قوفڵ»؟ زاگرۆس هیوا: سوپای تورك بەحوكمی ئەوەی تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی هەیەو بەكاریدەهێنێت و پارتی هەموو هاوكارییەكی لۆجستی دەكات و سەربازەكانی بۆ دەگوازێتەوە بەهەلیكۆپتەر سەربازەكان لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ هەرێمەكانی گەریلا دەگوازرێنەوە، سوپای تورك لەشكری بڵاوكردووەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ شوێنێك كۆنترۆڵ بكات، لەهەموو ئەو هەرێمانە سوپای تورك هەیەو گەریلاش هەیەو شەڕو پێكدادان بەردەوامەو سوپای توركیا نەیتوانیوە هیچ شوێنێك كۆنترۆڵ بكات، وەكو چۆن لەیەكەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەیان شەڕو پێكدادان هەیە، ئێستاش بەهەمان شێوەیە سەختر بووە، چەكی (((تێر موبارەك))) و چەكی دیكەش بەكاردەهێنن بەرانبەر گەریلا. هاوڵاتى: پارتی تا چ ئاستێك هاوكاری سوپای توركیا دەكات؟ زاگرۆس هیوا: پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) لەو ئۆپەراسیۆنەی توركیادا هەموو ئاسانكارییەك دەكات بۆ ئەوەی سوپای تورك بتوانێت هەرێمی زاپ و ئاڤاشین داگیر بكات، هاوكارییەكانی پارتی بۆ لەشكری داگیركەری توركیا لەبواری (هەواڵگری، هەواڵگری سەربازی، سیاسی، راگەیاندن، دبلۆماتی، لۆجستی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان) هاوكاری توركیا دەكات. پارتی وا نیشانی دەدات كەئەم ئۆپەراسیۆنەی تورك مافی خۆیەتی، پەكەكە تۆمەتبار دەكات، تەنانەت لەپەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانیدا لەجیاتی ئەوەی توركیا شەرمەزار بكات و داوا بكات توركیا بكشێتەوەو هاتی سوپای تورك بە رەوا نیشان دەدات و پشتگیری دەكات، بەڵام بوونی گەریلا بە نامەشروع دادەنێت. پارتی ئابڵۆقەی خستۆتە سەر هەرێمەكانی گەریلا ، پارتی دەڵێت:» پەكەكە سوپای توركیای پەلكێش كردووەو توركیا رەوایە هاتووە، بەڵام پەكەكە هێزێكی نامەشروعەو توركیا هێزێكی مەشروعە، بچووكترین لۆمەی توركیا ناكات». هەوڵدانی سوپای تورك بۆ ئەوەیە هەرێمی زاپ و ئافاشین لێك جیابكاتەوەو گارەو حەفتانین و خواكورك لەیەك جیابكاتەوە و بۆ ئەوەی گەریلا نەتوانن تێیدا هاتوچۆ بكەن و چەك و خواردەمەنی بگەیەنن، هەر كەسێك بیەوێت هاوكاری پەكەكە بكات لەناو گەل زەختی دەخاتەسەر تەنانەت دەیكوژێت وەكو چۆن ساڵی رابردوو كەسێكیان كوشت لە رەنگ براك كە خەڵكی شیلادزێ بوو. هاوڵاتى: توركیا لەڕێگەی فڕۆكەی درۆنەوە بێجگە لەشكركێشییەكەی خەڵكی مەدەنی لەچەمچەماڵ و سلێمانی و شارباژێر دواتریش كەمپی مەخمور تیرۆر دەكات، بۆ ئەمەیان پێتانوایە كێ هاوكارییان دەكات؟ زاگرۆس هیوا: وەكو چۆن سەلمێندراوە، دەزگای میت بەهاوكاری دەزگای پاراستنی پارتی، توانیویەتی خۆی رێكبخات لەهەولێرو سلێمانی و كەركوك و دهۆك، سوپای تورك بەهاوكاری پارتی ئەم كارەی كردووە. دەسەڵاتی ئەو شارانە بەرپرسن لەپاراستنی گیانی هەموو كەسێك كە ژیان دەكەن، ئەم فرۆكەی كەشفە بەبێ زانیاری كەسێك لەو ناوچانەدا لەسەر زەوی ناتوانێت كاریگەری هەبێت، ئەوەی لەچەمچەماڵ و سلێمانی و مەخمور رودەدات هەمووی بەهۆی ئەو زانیاریانەوەیە كە دەزگای پاراستنی پارتی دەیداتە میت، كە پاراستنی پارتی رێكیدەخات و هاوكاری توركیا دەكات. دەسەڵاتی ئیدارەی زۆنی سەوزو یەكێتی پێویستە وشیار بێت لەبەرانبەر ئەو كارەی پاراستنی پارتی كردوویەتی و دەیكات لەناو خەڵك و دەزگا ئەمنییەكانداو تەكبیری بۆ دەكات. هاوڵاتى: گەریلای ژنان تا چ ئاستێك هاوشانی پیاوانی گەریلا رۆڵیان لەبەرخودان دژی سوپاكەی ئەردۆغان هەیە؟ زاگرۆس هیوا: گەریلای ژن، (یەژاستار) لەو شەڕانەدا رۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕن، لەئاستی شەڕڤان و هەم لەئاستی فەرماندەشدا، لەبەرەی پێشووەی ئەو شەڕەدان. یەكێك لەفەرماندەو گەریلای ژن، هەڤاڵ مزگین روناهی لەیەكەم رۆژەكانی ئۆپەراسیۆنەكەدا لەكاتی بەرپەرچدانەوەی دوژمن گەیشتە كاروانی شەهیدان، بەكردەوەو بەخوێنی خۆی سەلماندی كە پێشەنگی خۆڕاگرییە لەبەرانبەر داگیركەری و لەشكركێشی توركیادا، چونكە زیهنیەتی دەوڵەتی داگیركەری توركیا نەك تەنها دوژمنی گەلی كوردە، دوژمنی ژنیشە، زیهنیەتی ئەردۆغان لەسەر بنەمای دوژمنانەیەتی ژنە، لەبەرئەوە ژنان بەئەركی خۆیانی دەزانن رووبەڕووی سوپای تورك ببنەوە. ئەو خۆڕاگرییەی گەریلای ژنان(یەژاستار) بەرانبەر ئەرتەشی توركیا دەیكات، خۆڕاگرییەكە لەسەر ناوی هەموو ژنانی كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین لەبەرانبەر دەسەڵاتێكی فاشیست و ژن كوژی وەك ئەردۆغان و دەوڵەت باغچەلییە. دەنگی ئەكەپەو مەهەپە ئێستا بەپێی راپرسییەكان كەوتووەتە خوار لەسەدا 30%یەوە، ناتوانن ئەو زۆرینەیە بەدەستبهێنن و ببنەوە خاوەنی دەسەڵات، بەتایبەت ئەكەپە لەبەرئەوەی دەنگی زۆری دۆڕاند، چونكە چووە هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپەی دەوڵەت باغچەلی كردووە، دەنگەكانیان كەمتر بووەتەوە، مەهەپە ناتوانێت بەندی لەسەدا 10% تێپەڕ بكات، لەبەرئەوە بەندەكەیان هێناوەتەوە لەسەدا 7%، زۆرتریش دەنگەكانیان كەمدەكات. هاوڵاتى: بڕیارە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن لەتوركیا بكرێت، پێتانوایە یەكێك لەئامانجەكانی ئەردۆغان بۆ ئەوەیە لەو هەڵبژاردنەدا شكست نەهێنێت؟ زاگرۆس هیوا: ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بۆ ئەوەیە كە بتوانن سەركەوتوو بن لە بۆ ئەوەی دەنگیان لەهەڵبژاردنەكاندا زیادبكات، لە 2021 لەهەرێمی گارە خۆیان تاقیكردەوەو شكستیان خوارد، لەبەرئەوە شكستیان خوارد هەڵبژاردنیان نەكرد. لەزاپ و مەتیناو ئاڤاشین خۆیان تاقیكردەوە دیسان شكستیان خوارد، ئەمساڵیش هاتوون خۆیان تاقیبكەنەوە بۆ ئەوەی كە بەو بنكە جەماوەرییە فاشیستەی خۆیان بڵێن كە ئەوە ئێمە سەركەوتنمان بەدەستهێنا بەرانبەر كورد‌و كوردمان پاكتاوكرد تا بچن بۆ هەڵبژاردن، یەكێك لەحساباتەكانی ئەم هەڵبژاردنەیە كە لە 2023 بڕیارە ئەنجام بدرێت. دەنگی ئەكەپەو مەهەپە ئێستا بەپێی راپرسییەكان كەوتووەتە خوار لەسەدا 30%یەوە، ناتوانن ئەو زۆرینەیە بەدەستبهێنن و ببنەوە خاوەنی دەسەڵات، بەتایبەت ئەكەپە لەبەرئەوەی دەنگی زۆری دۆڕاند، چونكە چووە هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپەی دەوڵەت باغچەلی كردووە، دەنگەكانیان كەمتر بووەتەوە، مەهەپە ناتوانێت بەندی لەسەدا 10% تێپەڕ بكات، لەبەرئەوە بەندەكەیان هێناوەتەوە لەسەدا 7%، زۆرتریش دەنگەكانیان كەمدەكات. وەزارەتی ناوخۆی توركیا خۆیان دەڵێن لەزستاندا هەزار ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە، گەریلا لەهەموو ناوچەكانی باكوری كوردستان چالاكی هەیەو بوونی هەیەو چالاكییەكانی كاریگەری گەورەی هەیە. بەڵام بۆ رای گشتی وا نیشانی دەدەن كەگەریلا لەباكور نەماوە. هاوڵاتى: بەشێك لەنەیارانتان دەڵێن بۆ لەباكوری كوردستان چالاكیەكانتان كەمترن بەراورد بەباشوری كوردستان؟ زاگرۆس هیوا: وەكو چۆن گەریلا دژی سوپای داگیركەری تورك لەباشور چالاكی هەیە لەباكوریش هەمانە، بەدیاری كراوی چەند رۆژێك لەوان و فاراشین و لەناو شارەكاندا چالاكی هەیە، چاپەمەنی باشور لەجیاتی ئەوەی سەرچاوەی راگەیاندنی گەریلا بەبنەما وەربگرێت زۆرتر گوێ لەسەرچاوەی دەوڵەتی تورك دەگرێت. هەندێ راگەیاندن بەڕەوایەتی پارتی دەڵێن پەكەكە لەباكور چالاكی نییە، چالاكییەكانی راناگەیەنن، ئەوە بەپێچەوانەیە لەباكور شەڕ هەیە، ئەو هەموو ئۆپەراسیۆنەی لەباكور دەكرێت سوپای تورك خۆیان باسی دەكەن، ئێستا لەماردین و شڕنا‌خ و ئاماد ئۆپەراسیۆن و پێكدادان هەیە، بۆچی ئەوە راناگەیەنێت، ئەگەر شەڕ نییە بۆچی هێندە سوپای تورك ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات. وەزارەتی ناوخۆی توركیا خۆیان دەڵێن لەزستاندا هەزار ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە، گەریلا لەهەموو ناوچەكانی باكوری كوردستان چالاكی هەیەو بوونی هەیەو چالاكییەكانی كاریگەری گەورەی هەیە. بەڵام بۆ رای گشتی وا نیشانی دەدەن كەگەریلا لەباكور نەماوە. راگەیاندنی باشور، نابێت گوێ لەچەواشەكاری بگرن، بەڵكو پێویستە گوێ لەناوەندەكانی چاپەمەنی پاراستنی گەل(هەپەگە) بگرن، بۆ هەواڵ و زانیاری كە ڤیدیۆی چالاكییەكان بڵاودەكاتەوە، سوپای تورك كوژراوەكانیان باس ناكات یان دەڵێت كەسێك یان دووان كوژراون، بەڵام بۆ خۆتان دەزانن لەڤیدیۆی چالاكییەكانی گەریلا دەبینن چەند سەربازی تورك دەكوژرێن، لەباكوری كوردستان چالاكییەكانی گەریلا لەباشوری كوردستان كاریگەرترو زیاترە. دژوارترین شەڕ نەك تەنها لە زاپ و ئاڤاشین هەیە، بەڵكو دژوارترین شەڕ لەئیمراڵی بەڕێوە دەبرێت كە رێیبەر ئاپۆ لەژێر ئەشكەنجەو گۆشەگیری زۆر دژواردایە بەدەر لەهەموو پێوانەیەكی ئەخلاقی دەوڵەتی و یاسایی. هاوڵاتى: ئەردۆغان مەرجی بۆ وڵاتانی سوید‌و فینلەندا داناوە بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ كە چالاكوانەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان تەسلیم بكرێت؟ بۆچوونتان چییە لەسەر ئەوە؟ زاگرۆس هیوا: ئەردۆغان دەڵێت پەكەكەمان لەناوبرد، لەباكور نەماوە، لەفڵان شوێن لاوازمان كردن، بەڵام لەهەموو پەیوەندییە دبلۆماسییەكانیدا دژایەتی كورد‌و پەكەكە دەكات، ئەوەتا بڵێین، مەسەلەی فینلەنداو سوید كە دەیانەوێت ببنە ئەندامی ناتۆ، ئەردۆغان دەڵێت دەبێت فڵان كەسمان تەسلیم بكەن، هەتا هەندێ كەس كە پێنج شەش ساڵە لەژیاندا نەماوە داوای دەكات، ئەمە نیشانەی زیهنییەتی دژە كوردی ئەردۆغان پیشان دەدات. ئەردۆغان مردووەكانی كوردیشی پێ تەحەمول ناكرێت، بۆ نموونە دەتوانم پێتان بڵێم جۆن بۆڵتن كە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا بوو لەكابینەكەی دۆناڵد ترەمپ، ئێ نە ئەندامی ناوەندی پەكەكەیەو نە ئەندامی كۆنسەی پەكەكەیە، جۆن بۆڵتن یەكێك بوو لەئەساییەكانی ئەمریكا، باسی كردووە كە»لای ئەرۆغان باشترین كورد، ئەو كوردەیە كە مردووە» كە كەسێكی ئاوا بۆخۆی سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە ئەردۆغان چەند دژی كوردە، بۆچی هەندێك پارتی دەیانەوێت پاكانە بۆ ئەردۆغان بكەن. ئەو قسانەی ئەردۆغان دەڵێت" پەكەكەمان لەناوبردووە" خۆی بەدرۆدەخاتەوە كە "پەكەكەمان لەناو بردووەو تەنها لەباشوور ماون و ئەویش لەناو دەبەین"، بۆ هەر كۆبوونەوەیەك ئەردۆغان باس باسی پەكەكەیە، ئەوە نیشانەی بەربڵاوی خەباتی پەكەكەیە و رزگاریخوازی كوردە، بەڵكو لەهەموو جیهاندا. بەدیاریكراوی ئەوانەی لەو وڵاتانەن ئەندامی پەكەكە نین، بەڵكو كوردن و خاوەن هەڵوێستن، بۆ ئەردۆغان هەموو ئەو كوردانە ئامانجن و پێی وایە پێویستە پاكتاو بكرێن و زیندانی بكرێن، پەكەكە بیت و پەكەكە نەبیت ئەردۆغان ئامانجییەتی كورد پاكتاو بكات. گەریلا چۆن لەشەڕی داعشدا پێشەنگ بووە ئێستاش گەریلا لەشەڕی بەرانبەر داگیركاری توركیادا پێشەنگە. ئەردۆغان و داعش هیچ جیاوازییەكیان نییەو ئەوە دوو خەلیفەكەی داعش بوو كاتێك لەژێر حیمایەی ئەردۆغان بوون لەئیدلیب، لای سوپای توركیا بوون ئەمریكا كوشتیانی، ئەوە گەورەترین سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە ئەردۆغان و داعش دوانەی سیاسی و ئایدۆلۆژین، نابێت هەڵبخەڵەتێین كەتوركیا ئەندامی ناتۆیە، ئەردۆغان دژی هەموو گەلی كوردە. هاوڵاتى: حەوت ساڵە گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلانە، بۆچی؟ زاگرۆس هیوا: لەهەموو یاسایەكی ئینسانی و ئەخلاقی بەدەر لەهەموو یاسای نێودەوڵەتی بەتایبەت یاسای توركیا ئەوە لەنیسانی 2015وە تائێستا گۆشەگیری زۆر دژوار لەسەر ئۆجەلان پەیڕەو دەكرێت، ئەو گۆشەگیرییە هیچ یاسایەكی دونیا قبوڵی ناكات، زیندانی گوانتانامۆی ئەمریكا ترسناكترین زیندانییە، بەڵام زیندانی ئیمراڵی بەدەیان جار لەزیندانی گوانتانامۆ زیاترە، تەنانەت ئەو شتانەی لەئیمراڵی تاقیدەكرێنەوە دواتر لەزیندانی دیكە بەكاریدەهێنن، سیستمێكە یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكاش لێی بەرپرسیارن كەیاسا نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ بنپێ دەكەن، ئەشكەنجە هەیە، بۆ ئەوەی دەنگی ئۆجەلان نەگات بەگەلەكەی، بۆ ئەوەی كە دەنگی كپ بكەن ئەوەش بەشێكە لەو شەڕە سەرتاسەرییەی كە دژی گەلی كورد راگەیەندراوە، دژوارترین شەڕ نەك تەنها لە زاپ و ئاڤاشین هەیە، بەڵكو دژوارترین شەڕ لەئیمراڵی بەڕێوە دەبرێت كە رێیبەر ئاپۆ لەژێر ئەشكەنجەو گۆشەگیری زۆر دژواردایە بەدەر لەهەموو پێوانەیەكی ئەخلاقی دەوڵەتی و یاسایی. هاوڵاتى: هەماهەنگی توركیا‌و داعش چۆن پێناسە دەكەن؟ زاگرۆس هیوا: گەریلا لەپێشەوەی ئەو داگیركارییەی سەر باشووری كوردستان خۆڕاگری دەكات، ئەو شەڕە هیچ جیاوازی نییە لەهێرشەكانی داعش بۆ سەر باشووری كوردستان، توركیا ویستی سەرەتا لەڕێگەی داعشەوە باشووری كوردستان داگیر بكات، گەریلا یەكەم هێز بوو كەچوو لەبەرانبەریاندا شەڕی كرد لەشەنگال و شوێنەكانی دیكە، گەریلاو شەڕڤان و پێشمەرگە هەموو پێكەوە شكستیان بەداعش هێنا. ئێستا توركیا لەباكوورەوە هێرش دەكات لەسنوری باكووری هەرێمی كوردستانەوە هێرش دەكات، هەمان هێرشن و بەشێكن لەپیلانێكی دژ بەكورد، شەڕی داعش بەشێكی ئەو پیلانە بوون، تەواوكاری هێرشی داعشەو هیچ جیاوازییەك نییە لەنێوان شەڕی توركیا‌و داعشدا بۆ سەر باشووری كوردستان، پێویستە لەو چوارچێوەیەدا پێناسە بكرێت، گەریلا چۆن لەشەڕی داعشدا پێشەنگ بووە ئێستاش گەریلا لەشەڕی بەرانبەر داگیركاری توركیادا پێشەنگە. ئەردۆغان و داعش هیچ جیاوازییەكیان نییەو ئەوە دوو خەلیفەكەی داعش بوو كاتێك لەژێر حیمایەی ئەردۆغان بوون لەئیدلیب، لای سوپای توركیا بوون ئەمریكا كوشتیانی، ئەوە گەورەترین سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە ئەردۆغان و داعش دوانەی سیاسی و ئایدۆلۆژین، نابێت هەڵبخەڵەتێین كەتوركیا ئەندامی ناتۆیە، ئەردۆغان دژی هەموو گەلی كوردە. هاوڵاتى: پێتانوایە دەبێت لەباشووری كوردستان چی بكرێت بۆ دژایەتی كردنی ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای ئەردۆغان؟ زاگرۆس هیوا: كاردانەوەكان پێویستە بەرانبەر ئۆپەراسیۆنەكان زۆرتربكرێت، گەل لەهەر چوار بەشی كوردستان پشتیوانی گەریلا بێت و گەریلا بەتەنیا نەمێنێتەوە، هێزو لایەنە سیاسییەكان هەڵوێستیان هەبێت، لەهەموو بەشەكانی كوردستان گەریلا پاڵپشتی بكرێت. گوایە وانیشان دراوە كە ئۆپەراسیۆن كۆتایی هاتووەو خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا وای راگەیاندووە، بەڵام بابزانن ئۆپەراسیۆنەكەیان كۆتایی نەهاتووە بەدژواری شەڕ بەردەوامەو پێویستە هەموو كەس ئەوە بزانێت سوپای تورك پاشەكشەی نەكردووەو بەردەوامە لەهەڵمەتی دگیركاری، بەڵام خۆڕاگری گەریلا لەبەرانبەریاندا بەردەوامەو خۆتان دەیبینن گەریلا زاپ و ئاڤاشین و خواكوڕك و كورەژارۆی بۆ سوپای تورك كردووە بەدۆزەخ، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو چین و تووێژەكان رۆژنامەنووسان و نووسەران و رۆشنبیران و حزبە سیاسییەكان و مامۆستایانی ئاینی ئەوەیە بەهەڵوێستەكانیان دژی سوپای تورك و ئۆپەراسیۆنەكانیان بوەستنەوە
هاوڵاتى ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سلێمانى له راگه‌یاندراوێکدا ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه که هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ى چاودێرانى سنوقه‌کانى ده‌نگدان دابه‌ش ده‌که‌ن. له راگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه" ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که ڕۆژى ده‌نگدان وه‌ک کارمه‌ندى کۆمسیۆن کاریانکردووه له سنورى پارێزگاى سلێمانى (ناوشار) ڕۆژى یه‌کشه‌ممه 29ى ئایار، ده‌توانن بڕى ئه‌و پاداشته داراییه وه‌ربگرن که له گرێبه‌سته‌که‌یان دیاریکرابوو". شێوه‌ى وه‌رگرتنه‌که به‌م جۆره ده‌بێت: ١- پێویسته که‌سه‌که خۆى ئاماده‌بێت یا بریکاردارى یاسایى . ٢-ناسنامه‌یه‌کى ناساندنى فه‌رمى پێبێت و بۆ که‌سێک بریکاردارى یاسایى بنێرێت پێویسته وێنه‌ى په‌سندکراوى دادنوسى بریکارداریه‌که‌ى پێبێت . ٣-کارتى بایۆمترى ده‌نگدانى که‌سه‌که خۆى پێبێت که ڕۆژى ده‌نگدان لێى وه‌رگیراوه و دواتر وه‌ریگرتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌شى وه‌ریان نه‌گرتووه‌ته‌وه ده‌توانن له ھه‌مان ئه‌و ناوه‌نده‌ى فۆڕمى کارمه‌ندبوونى لێپێشکه‌شکردبوو وه‌ریبگرێته‌وه. ٤-سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌شى له شار و شارۆچکه‌کانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانی(ده‌ره‌وه‌ى ناوه‌ندى پارێزگا) له واده‌یه‌کى تردا ئه‌و بانکانه دیاریده‌کرێت و ئاگادار ده‌کرێنه‌وه.
هاوڵاتی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دوای كۆبونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بەنوێنەرایەتی پارتی و یەكێتی بۆ چارەسەری مەلەفی نەوت و دۆسیەی داواكارییەكانی كورد دەچێتە بەغدا. رۆژی یەكشەممە 22ی ئایاری 2022، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی سلێمانی كرد‌و دوای بەشداریكردنی لەدەرچوونی 503 ئەفسەری نوێ لەقەڵاچوالان لەگەڵ بەرپرسانی یەكەمی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبووەوە. سەرچاوەیەكی نزیك لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی سەردان و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین بۆ هاوڵاتی ئاشكرا كرد‌و وتی:"دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، مامۆستا سەڵاحەدین یەكسەر چووە بەغدا و پەیامی یەكێتی و پارتی پێكەوە گەیاندە لایەنەكانی نزیك لەئێران بۆ ئەوەش كاك بافڵ و كاك نێچیرڤان بارزانی وەك نوێنەری هەموو كورد بەتایبەت پارتی و یەكێتی ناردوویانە تا بزانن چ لایەنێك لەگەڵ داواكارییەكانی كوردە". هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، سەڵاحەدین بەهادین لەئەولەویەتی ئەو شتانەی باسی دەكات،" پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبێت"، وتیشی:» هێشتا كۆبوونەوەكانی سەڵاحەدین بەهادین تەواو نەبوون، بۆچوونی سەڵاحەدین بەهادین زۆر گرنگ دەبێت لەو بابەتەدا، تەبعەن دوای گەڕانەوەی ناوەرۆكی پەیامی ئەو لایەنانە دەداتە كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك بافڵ تاڵەبانی». دەربارەی پرسی نەوتی خاو كە بەغدا داوای دەكات، ئەو كەسە نزیكەی نێچیرڤان بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئێران پێش دوو مانگ پێشنیازی بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی كردووە كە" ئەگەر لەگەڵمان رێكبكەون دادگای فیدراڵی و بڕیارەكانی چارەسەر دەكرێن". هاوكات وتیشی:" تەنانەت خودی ئیسماعیل قائانی، بەرپرسی فەیلەقی قودس هاتە لای جەنابی كاك مەسعود و پێی وت رێككبكەون بۆ حكومەتی عێراق پرسی نەوت لە دادگای فیدراڵی چارەسەر دەكەین، بەڵام بە راستی پارتی سیقەو متمانەی نییەو گومانی هەیە، چونكە ئێستا میلیشیاكان هەر رۆژە و پرسێك دروست دەكەن و موشەك دەهاوێژن و هەڕەشە دەكەن".
هاوڵاتى سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگه‌یاند که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ده‌رمانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌سلێمانى دابین کردووه‌و و ده‌شڵێت:" سوپاس بۆخوا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌بێت". سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، له ئه‌کاونتى خۆى نوسویه‌تى:"بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له 14ى ئه‌م مانگه داواى ده‌رمانمان له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق کرد، 24ى مانگ بڕیارى دابین کردنى ده‌رمانى ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کردوه، سوپاس بۆخوا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
سەركۆ جەمال پزیشكی دادوەری پشتڕاستیكردووەتەوە كە لیای تەمەن 10 ساڵ بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستداوە باوكیشی سكاڵای هەیە لەسەر دەرهێنانەوەی تەرمی كچەكەی. لیای تەمەن 10 ساڵ، ئەو كچەی هەفتەی رابردوو لەگەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی سەگ پەلاماریداو گیانی لەدەستدا. عەلی رەحیم، باوكی لیا بەهاوڵاتى وت: «تەرمی كچەكەم لەپەیمانگەی پزیشكی دادی سلێمانی وەرگرتەوەو جارێكی دیكە بەخاكمان سپاردەوە». هەروەها وتیشی: «بەپێی راپۆرتی پەیمانگەی پزیشكی دادی سلێمانی، دەركەوتووە كچەكەم بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستداوەو خواردوویەتی، بۆیە بنەماڵەكەمان لەسەر ئەو هەموو تۆمەتانەی ئاڕاستەمان كراوە، سكاڵا‌و هەڵوێستمان دەبێت». باوكی لیای تەمەن 10 ساڵ، باسی لەوەشكرد كەئەو سێ سەگەی كچەكەیان خواردووە، كوژراون، وتیشی:» من سەگەكانم نەكوشتووە». هەروەها سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»لەسەر دۆسیەی لیا لێكۆڵینەوە لەگەڵ بنەماڵەی لیاو ئەو بنەماڵەیەش سەگەكانیان هەیە كراوەو بانگ‌كراون بۆ پۆلیس، ئەوی دیكەی پەیوەندی بەداواكاری گشتییەوە هەیە». هاوكات بەرزان محەمەد بەڕێوەبەری پزیشكی دادی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى، ئەوەی دووپاتكردەوە كەسەرجەم ئەو پرسیارانەی سەبارەت بەمردنی لیا لەپزیشكی دادوەری كراون لەلایەن داواكاری گشتییەوە بووەو بەفەرمی وەڵامیان داونەتەوە». پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا كە رۆژی هەینی رابردوو بڵاویكردەوە، رایگەیاند: «بەبڕیاری دادوەرو بەئامادەبوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین، تیمەكانی بەشی بەڵگەی تاوان و پزیشكانی دادوەری، تەرمی لیا لەناو گۆڕەكەی دەرهێنراوەتەوەو توێكاری بۆ لاشەكەی دەكرێت و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوام دەبێت». 16ی ئەم مانگە هەواڵی گیانلەدەستدانی كچێكی 10 ساڵ لەسلێمانی بەهۆی پەلاماردانی سەگ بڵاوبووەوە، هەواڵەكەو پاشانیش لێدوانی باوكی منداڵەكە كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتیش لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، بەو هۆیەشەوە لەسەر فەرمانی داواكاری گشتی گۆڕەكەی لیا هەڵدرایەوەو پشكنین بۆ تەرمەكەی كرا
هاوڵاتى له نیوه‌ڕۆ خوانێکدا له‌سلێمانى، نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆکى پارتى هه‌یه‌ک له شێخ جه‌عفه‌ر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم و چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشتده‌کاته‌وه به‌ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى. رۆژى یه‌کشه‌ممه 22ى ئایارى 2022، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى سلێمانى کرد‌و دواى به‌شداریکردنى له‌ده‌رچوونى 503 ئه‌فسه‌رى نوێ له‌قه‌ڵاچوالان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌که‌مى یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى ئیسلامى کۆبووه‌وه. شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له گه‌ڕه‌کى راپه‌رین، نیوه‌ڕۆ خوانێکى بۆ نێچیرڤان بارزانى رێکخست به ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى و بانگێشتى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا کراوه و ئه‌وانیش داوه‌ته‌که‌یان قبوڵ کردووه. سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له‌نێچیرڤان بارزانى به‌رۆژنامه‌ى هاوڵاتى وت:"نێچیرڤان بارزانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى ئاشتکردووه‌ته‌وه که له‌ساڵانى رابردوو شێخ جه‌عفه‌ر دۆشکه‌ى ناوه به‌گرده‌که‌ى گۆڕانه‌وه". هه‌روه‌ها وتیشی:» له‌ماڵى شێخ جه‌عفه‌ر نیوه‌ڕۆخوانێک ئاماده کراوه‌و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا بانگهێشت کراون، بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانیش له‌وێ بوون، نێچیرڤان بارزانى ئاشتى کردوونه‌ته‌وه". هاوکات که‌سه نزیکه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" ته‌نانه‌ت عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ قسه‌یه‌کیان له‌سه‌ر قسه‌کانى نێچیرڤان بارزانى نه‌بووه‌و پشتیوانیان کردووه و بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون ئاشت ببنه‌وه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر بڕیار‌و ئیراده‌ى سیاسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌یه لایه‌نه‌کان بگه‌نه چاره‌سه‌رێکى کۆکه‌ره‌وه و بنبه‌ستى سیاسى تێپه‌ڕێنێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى ئایارى 2022، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارک برایسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و شاندێکى سیاسى و سه‌ربازیى یاوه‌رى کرد. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى کوردستان، دوایین پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، شه‌ڕى دژى تیرۆر و جموجۆڵه‌کانى داعش به‌تایبه‌تى له ناوچه‌کانى ماده‌ى سه‌د و چل، گۆڕ‌انى که‌شوهه‌وا و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که، تاوتوێ کرا. هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هه‌بوونى تێڕوانین و لێکگه‌یشتنى هاوبه‌شى لایه‌نه عیراقییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رى کرده‌وه و هاوڕا بوون له‌وه‌ى "ئه‌گه‌ر بڕیار و ئیراده‌ى سیاسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌یه لایه‌نه‌کان بگه‌نه چاره‌سه‌رێکى کۆکه‌ره‌وه که چه‌قبه‌ستوویى و بنبه‌ستى سیاسى تێپه‌ڕێنێت". هاوکات نیگه‌رانییان له دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌کانى ناوچه‌که ده‌ربڕى که بوونه هۆى دووباره ئاواره‌بوونه‌وه‌ى خه‌ڵکى ئێزدى و جه‌ختیان له گرنگیى پێکه‌وه‌کارکردنى حکوومه‌تى فیدرالى عیراق و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌که کرده‌وه. له‌به‌شێکى دیکه‌ى گفتوگۆکانیاندا، سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌کانى عیراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر تاوتوێ کران.
سەركۆ جەمال یەكێتی و پارتی نزیكن لەوەی لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار رێككەوتن ئەنجام بدەن، ئەو پۆستەی بەهۆیەوە یەكێتی و پارتی لێك دورخستەووەتەوە. سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتی و نزیك لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەلێدوانێكدا هاوڵاتى وت: «لێك نزیكبوونەوە لەنێوان یەكێتی و پارتی هەیە لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار، بەڵام جارێ هیچ شتێك یەكلایی نەبووەتەوەو هێشتا گفتوگۆكان لەسەرەتادان، پێشتر گرێكان لەسەرۆك كۆمارەوە دروستبوو». سەرچاوە نزیكەكەی بەرهەم ساڵح وتیشی :»یەكێتی بەپارتی وتووە هێشتا كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دكتۆر بەرهەمە، بەڵام دەزانین مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی رای لەبارەی بەرهەم ساڵح نەگۆڕاوە». هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە كە نێچیرڤان بارزانی و بەشێكی مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ ئەوەن پارتی لەگەڵ یەكێتی لەوبارەیەوە رێككەوتن بكەن، چونكە مەوقیفی یەكێتی لەوبارەیەوە قورسەو ناتوانن دەستبەرداری بەرهەم ساڵح ببن. هاوكات سەرچاوەیەكی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ هاوڵاتى، لەبارەی سەردانەكەی بۆ سلێمانی زانیاری ئاشكرا كرد‌و بەهاوڵاتى وت:»بافڵ تاڵەبانی پێشنیازی كردووە بۆ ماوەی ساڵێك هەڵبژاردن دوابخرێت، ئەگەر پارتی بەوە رازی بێت كاندیدی سەرۆك كۆمار مەجالی تێدایە گۆڕانكاری تێدا بكرێت، بەڵام نێچیرڤان بارزانی باسی ئەوەی كردووە رەنگە دۆستەكانمان (یوئێن، ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا، رازی نەبن هەڵبژاردن زۆر دوابخرێت».
هاوڵاتى سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی سلێمانی كرد‌و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوەو پرسی هەڵبژاردن و سەرۆكایەتی كۆمار‌و زەمینەسازی بۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی نێوان پارتی و یەكێتی تاووتوێ كران. رۆژی یەكشەممە 22ی ئایاری 2022، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی سلێمانی كرد‌و دوای بەشداریكردنی لەدەرچوونی 503 ئەفسەری نوێ لەقەڵاچوالان لەگەڵ بەرپرسانی یەكەمی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبووەوە. سەرچاوەیەكی نزیك لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی سەردان و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ هاوڵاتى ئاشكرا كرد‌و وتی:» بەگشتی بەرهەمدار بووە». هەروەها وتیشی:» لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆی كردووە، كە پارتی دەیەوێت بەكاندیدێكی هاوبەش بچینە بەغداو ئەوەی ساڵی 2018 دووبارە نەبێتەوە، وەك پارتی ڤیتۆمان لەسەر هیچ كەسێك نییە بە»بەرهەم ساڵح»یشەوە، بەڵام دەمانەوێت لەسەر كارنامەیەك رێككەوتن بكرێت كە لەو ماوەیەدا چی دەكات بۆ كورد». هەروەها باسی لەوەشكرد كە بافڵ تاڵەبانی پێی راگەیاندووە كە ئەوان تائێستاش تاكە كاندیدیان بەرهەم ساڵحە، وتیشی:» كاك بافڵ پێشنیازی كردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك و زیاتر دوابخرێت، بەڵام نێچیرڤان بارزانی پێی وتووە كە رەنگە دۆستەكانمان (یوئێن، ئەمریكا، وڵاتانی ئەوروپا) فشار بكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان»، لەوەڵامدا «كاك بافڵ پێی وتووە ئەگەر پارتی بەوە رازی بێت كاندیدی سەرۆك كۆمار رەنگە مەجالی گۆڕینی تێدا بێت، بەڵام ئەگەر رازی نەبێت كاندیدەكەمان ناگۆڕین، . فشارمان لێبكرێت ئەوە بەرهەم ساڵح تاكە كاندیمان دەبێت». هاوكات باسی لەوەشكرد كە نێچیرڤان بارزانی بزوتنەوەی گۆڕان و شێخ جەعفەر مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی ئاشتكردووەتەوە كە لەساڵانی رابردوو شێخ جەعفەر دۆشكەی ناوە بەگردەكەی گۆڕانەوە، وتیشی:» لەماڵی شێخ جەعفەر نیوەڕۆخوانێك ئامادە كراوەو عومەر سەید عەلی، چیای نەوشیروان مستەفا بانگهێشت كراون، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیش لەوێ بوون، نێچیرڤان بارزانی ئاشتی كردوونەتەوەو تەنانەت عومەری سەید عەلی و چیای نەوشیروان مستەفا هیچ قسەیەكیان لەسەر قسەكانی نێچیرڤان بارزانی نەبووەو پشتیوانیان كردووە و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیش لەگەڵ ئەوەبوون ئاشت ببنەوە». دەربارەی گفتوگۆكانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەو كەسە نزیكەی نێچیرڤان بارزانی وتی:» دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، مامۆستا سەڵاحەدین یەكسەر چووە بەغدا و پەیامی یەكێتی و پارتی پێكەوە گەیاندە لایەنەكانی نزیك لەئێران بۆ ئەوەش كاك بافڵ و كاك نێچیرڤان بارزانی وەك نوێنەری هەموو كورد بەتایبەت پارتی و یەكێتی ناردوویانە تا بزانن چ لایەنێك لەگەڵ داواكارییەكانی كوردە». هاوكات ئەوەشی خستەڕوو، كە سەڵاحەدین بەهادین لەئەولەویەتی ئەو شتانەی باسی دەكات، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبێت، وتیشی:» هێشتا كۆبوونەوەكانی سەڵاحەدین بەهادین تەواو نەبوون، بۆچوونی سەڵاحەدین بەهادین زۆر گرنگ دەبێت لەو بابەتەدا، تەبعەن دوای گەڕانەوەی ناوەرۆكی پەیامی ئەو لایەنانە دەداتە كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك بافڵ تاڵەبانی». دەربارەی پرسی نەوتی خاو كە بەغدا داوای دەكات، ئێران لەو پرسەدا چ رۆڵێكی هەیە، سەرچاوە نزیكەكەی نێچیرڤان بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە»ئێران پێش دوو مانگ پێشنیازی كردووە كە ئەگەر لەگەڵمان رێكبكەون دادگای فیدراڵی و بڕیارەكانی چارەسەر دەكرێن، تەنانەت خودی ئیسماعیل قائانی، بەرپرسی فەیلەقی قودس هاتە لای جەنابی كاك مەسعود و پێی وت رێككبكەون بۆ حكومەتی عێراق پرسی نەوت لە دادگای فیدراڵی چارەسەر دەكەین، بەڵام بە راستی پارتی سیقەو متمانەی نییەو گومانی هەیە، چونكە ئێستا میلیشیاكان هەر رۆژە و پرسێك دروست دەكەن و موشەك دەهاوێژن و هەڕەشە دەكەن». ئەو بەرپرسەی پارتی كە نزیكی نێچیرڤان بارزانییە ئەوەشی دووپاتكردەوە كە لەبارەی هەڵبژاردنەوە پارتی حەزناكات هەڵبژاردنەكان زۆر دوابخرێت، وتیشی:» خۆتان دەزانن كێشەكە ئەوەیە یاسای هەڵبژاردن داوای هەمواركردنەوەی دەكەن و كۆمسیۆن كارا نەكراوەتەوە، بەڵام پارتی دەیەوێت لەبەهاری ساڵی داهاتوو واتا مانگی چوار‌و پێنج هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، كاك نێچیرڤانیش ئەوەی بە لایەنە سیاسییەكان وتووە، بەڵام پێی وتوون دەبێت رێككبكەوین لەسەر وادەكەی». «سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی ئەوەبوو پەیامی سەركردایەتی پارتی گەیاند، دەربارەی كێشە سیاسییەكان وەكو جێگری سەرۆكی پارتی ئامادەیی هەبووە جگە لەبۆنەكەی قەڵاچوالان كە وەك سەرۆكی هەرێم بووە، بێگومان ئەو پەیامە بووە كە لەدوایین كۆبوونەوەی سەركردایەتی پارتی هاتووە، نە بارزانی و نە پارتی وەكو حزب نە ڤیتۆو هێڵی سوری لەسەر هیچ كەس و حزبێك نییە، تەنانەت گۆڕان لەهەڵبژاردنی ئەمدواییە هیچ كورسی نەهێنا بەڵام پارتی پێی وابوو دەبێت بۆچوون و هەڵوێستی بەهەند وەربگیرێت لەسەر پرسی بەغداد». سایتی هاوڵاتى، وەك یەكەمین دەزگای میدیایی لە رۆژی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی لە رێگەی بەدواداچوونەكانییەوە ئەوەی هەگبەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی ئاشكرا كرد كە لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكەیدا راسپێردراوە كێشەكان لەگەڵ یەكێتی چارەسەر بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نێچیرڤان بارزانی ئەو ئەركەی گرتۆتە ئەستۆ كە بە «پیاوە مرونەتەكەی ناو بنەماڵەی بارزانی و پارتی» ناسراوە. نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت لە رێگەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە لایەنە سیاسییەكان كۆبكاتەوە تا یەكهەڵوێستی بەرانبەر بەغدا دروست بكات لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم كە دادگای فیدراڵی داوای كردووە فرۆشتن و كێڵگە نەوتییەكان رادەستی بەغدا بكرێت. هەروەها نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت بەتایبەت لەگەڵ یەكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار گفتوگۆ بكات و پارتی و یەكێتی بگەیەنێتە رێككەوتن و ئەوەش وەك دەروازەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان. هاوكات دەیەوێت ئەو مەترسیانەی لەسەر قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان هەیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا تاووتوێی بكات و سەركردایەتی لایەنەكان لەسەكۆی سەرۆكایەتی هەرێم كۆبكاتەوە پێكەوەو پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەكلابكەنەوە لە رێگەی پەرلەمانەوە كە هەڵبژاردن دوابخرێت بۆ شەش مانگ بۆ ساڵێك.