وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی سێ وەزارەت لەڕێی 'هەژماری من' دابەشدەکرێت لەڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتی داراییدا هاتووە وەزارەتی تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە ئێستاوە دەتوانن مووچەکانیان لەڕێی ATMـەکانەوە وەربگرن. ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە ( ٢٤ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) مووچەی سەرجەم ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانەی سەر بەوەزارەتی تەندروستی و پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستین لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) بکەن و مووچەکانیان ڕابکێشن. ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ راگەیەندرا ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە (٢٧ ی تەمووز ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت. تێبینی؛ ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) وەربگرن. وەزارەتی دارایی رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، "لە چەند خولەکى داهاتوودا لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە." رۆژی پێنجشەممە، 24ی تەممووزی 2025، وەزارەتی داراییی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار وەکو شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق." وەزارەتی دارایی دەڵێت، "سبەی، هەینی، 25ی تەممووز دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت." دەقى ڕاگەیەندراوەکە. تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی. ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٤ تەمووزی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ٩٧٤،٨١٣،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو سیانزە ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. سبەی هەینی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
هەپەگە ڕایگەیاند، لە ١٣بۆ ٢٣ـی تەممووز سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام بووە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە ئاماری هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ١٣، ١٧، ١٩ و ٢١ـی تەممووز لە هەرێمی مەتینا، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشیلی و سەری مەتینا شەش جار بە درۆنی بۆمب هەڵگر بۆردوومان کراوە. هەروەها، ١٧، ١٨ و ٢١ـی تەممووز لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرێ مەتینا ٣٦٢ جار بە چەکی قورس، تۆپ و مو٣شەک بۆمبباران کراوە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، ١٣، ١٧ و ١٩ـی تەمووز لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوا زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار ١١ جار بە چەکی قورس، تۆپ و مووشەک بۆمبباران کراوە. ئەوەشخراوەتەڕوو، ٢٠ـی تەممووز لە هەرێمی مەتینا، بە چەکی کەسی وەڵامی داگیرکەران درایەوە کە هەوڵیان دەدا بپەڕنەوە بۆ تونێلی شەهید خەمگین لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ. لەپاش دەستوەردانەکانی هێزەکانمان داگیرکەران ناچاربوون بکشێنەوە. هەپەگە دەشڵێت:لە نێوان ١٣-٢٣ـی تەممووزدا لەکاتە جیاوازەکانی ڕۆژدا بە درۆن، فرۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشەکەر، فرۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخووڕی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، سیخوڕییان کرد و هێرشیان ئەنجام دا. هەروەها، لە نێوان ١٣-٢٣ـی تەممووزدا لە هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و خواکوڕک بە ئامانجی داگیرکاری ڕێگە درووستکرا. هاوکات، لە نێوان ١٣-٢٣ـی تەمووزدا لە هەرێمەکانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوا زاپ و مەتینا بانگەوازی خۆڕادەستکردن لە هێزەکانمان کرا. هەپەگە لەکۆتاییدا ڕایگەیاند، لە هەرێمی مەتینا بە تەکنیک وەڵامی هەوڵدانەکانی گەمارۆدان و هێرشی لەناوبردن لەسەر تونێلەکانمان درایەوە.
خالید فالح وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە ڕۆژی پێنجشەممە لە دیمەشق واژۆکردنی 47 ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی بە کۆی گشتی 24 ملیار ڕیال (نزیکەی 6.4 ملیار دۆلار) لە کەرتە جیاجیاکان لەگەڵ سوریا ڕاگەیاند، کە دوای چەندین ساڵ لە ململانێ هەوڵدەدات بۆ بوژانەوەی ئابووری. کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سوریا و سعودیە 2025 بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە کۆشکی سەرۆکایەتی دەستیپێکرد. لە چالاکییەکەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا و خالید فالح، وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی سوریا و کۆمەڵێک بازرگان و وەبەرهێنەری هەردوو وڵات بەشدارییان کرد. لەم کۆڕبەندەدا زیاتر لە ١٥٠ وەبەرهێنەری سعودی بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی شاندی سعودیە بۆ سوریا. ئەم سەردانە بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی شازادەی جێنشین و سەرۆکوەزیران محەمەد بن سەلمان، پشتیوانی شانشینی یەکگرتوو بۆ ئاوەدانکردنەوە و هەوڵەکانی گەشەپێدانی ئابووری لە سوریا دووپاتدەکاتەوە و هاوبەشی ئابووریی بەردەوامی نێوان هەردوو وڵات بەهێز دەکات. خالد فالح بە سەرۆکایەتی شاندێکی زیاتر لە 150 نوێنەری کەرتی گشتی و تایبەت بە مەبەستی "تاوتوێکردنی هاوبەشی وەبەرهێنان" گەیشتە سوریا ، بەگوێرەی کەناڵی ئەخبارییە دەوڵەتی و وەزارەتی وەبەرهێنان. وەزیری سعودیە و شاندی یاوەری بەشدارییان لە " کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سوریا-سعودیە 2025 " لە دیمەشق کرد. خالید فالح، وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی تەداول لەگەڵ بۆرسەی دیمەشق، لێکۆڵینەوە لە لیستی هاوبەشی نێوان هەردوو بازاڕ دەکات. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە وەبەرهێنانەکانی کەرتی پەیوەندییەکانی سعودیە لە سوریا دەگاتە 4 ملیار ڕیال. هەروەها باسی لە ڕێککەوتنەکانی پەرەپێدانی خانووبەرە لە سوریا کرد کە بە بەهای ١١ ملیار ڕیاڵ. لە نێو ئەو ڕێککەوتنانەی کە وەزیری سعودیە ڕایانگەیاندووە، ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای "بەیت ئیبا" هەیە بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی خانووبەرە لە شاری حومس. وەزارەتی وەبەرهێنانی سعودیە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وەبەرهێنانەکان کەرتە گرنگ و ستراتیژییەکان دەگرێتەوە، لەوانە خانووبەرە ، ژێرخانی ئابووری ، پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری، گواستنەوە و لۆجستی، پیشەسازی ، گەشتیاری ، وزە ، بازرگانی و وەبەرهێنان، چاودێری تەندروستی، سەرچاوە مرۆییەکان، و خزمەتگوزارییە داراییەکان. بەرنامەی کۆڕبەندەکە کۆبوونەوەی دوولایەنەی بەرفراوان لە نێوان بازرگانانی سعودی و سوریا لەخۆدەگرێت، هەروەها وۆرک شۆپی تایبەتمەند بۆ گەڕان بەدوای ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوبەشییەکان لە کەرتە گرنگەکاندا. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لە کۆڕبەندەکەدا شاهیدی واژۆکردنی دەیان ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمپانیا و دامەزراوەکان لە هەردوولا بێت، کە بەهای کۆی گشتییان بە ملیاران دۆلار خەمڵێندرێت. ئەم هەنگاوە گوزارشتە لە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان سووریا و شانشینی سعودیە، کە ئاسۆی نوێ بۆ هاوکارییە ئابوورییە درێژخایەنەکان دەکاتەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو گەلە برایە دەکات.
کۆمپانیای DNOی نەرویجی زانیاریی نوێی لەسەر قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرهەمهێنانیان کەمی کردووە. ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند، لە سێ مانگی دوومی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان تێکڕا 74 هەزار و 760 بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە کە بەراورد بە چارەکی یەکەم، 6.3٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. کۆمپانیاکە لە کێڵگەی تاوکێ و پێشابوور و کۆمپانیای سەرکارە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 79 هەزار و 783 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنابوو. لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا پشکی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، لە بەرهەمهێنانی نەوت 18 هەزار و 675 بەرمیل نەوت بووە. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ رایگەیاندووە تەواوەی وردەکاریی راپۆرتی دارایی خۆی لە رۆژی 21ی 8 لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە بڵاودەکاتەوە. کۆمپانیاکە دەڵێت، هەموو ئەو نەوتەی کە بەرهەمی دەهێنێت لە بازاڕی نێوخۆیی دەفرۆشرێت، بەهۆی ئەوەی هێشتا بۆریی عێراق تورکیا بۆ هەناردەکرنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەکراوەتەوە.
لەکاتێدا پلەکانی گەرما لە دەیان پارێزگاى شارى سەرانسەری تورکیا لەسەرو ٤٠ پلەی سەدیەوەیە، لە پێنج شار هێشتا ئاگر بەردەوامەو دارستانەکان دەسووتێت، تائیستاش ١٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوەی دارستانەکان لە ئەسکیشەهیر کە پێنج کرێکاری دارستان و پێنج خۆبەخش بوون گیانیان لەدەستداوە. ئاگرکوژێنەوەی دارستانەکان لە ساکاریا، قەرەبوک، ئەسکیشەهیر و بیلەچیک سەرقاڵى کوژانەوەى ئاگرن و بەردەوامن ئەمڕۆ جارێکى دیکە لە مانیسا ئاگرکەوتەوەتەوە. ئیبراهیم یوماکلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستان لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند، ٢٤ کەس کە لە نێویاندا ١٩ کرێکاری دارستان و پێنج خۆبەخش بوون، سەرقاڵى کوژاندنەوەى ئاگری دارستانەکان بوونلە سێیتگازی سەر بە ئەسکیشەهیر، لە ناوەڕاستی ئاگرەکەدا کاتێک با ئاراستەی ئاگرەکەى گۆڕیوە گیریان خواردوەو سوتاوون. وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ئەوەشى خستوەتەڕوو تا ئەمڕۆ نۆ ئاگری گەورە لە تورکیە ڕوویانداوەو بە هەموو هێز و سەرچاوەکانیانەوە سەرقاڵى کوژانەوەن، لەناو گەرمای نائاسایی و بای گۆڕاودا، بەرەنگاری ئاگرەکە دەبنەوە لەزەوى و ئاسمانەوە. ناوبراو دەشڵێت: پلەکانی گەرما زۆر بەرز و بای بەرز و کەمی شێ وایکردووە کە ئەمە چیتر ئاگرێکی سادەی دارستانەکان نەبێت. بەپێى هەواڵى میدیاکانى تورکیا، یەکێک لەوانەى گیانى لەدەستداوە ئەفسەرەو ناوی تۆلونای کۆجامان، هەفتەیەک پێشتر لە لە ١٤ی تەمموزدا هاوسەرگیری کردووە تازە دەستی بە کارەکانی کردبوو. جگە لەگیان لەدەستدانى ئەو دە کەسە، کەمال مەمیشئۆغڵو وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا حەوت بریندارى دیکە لە نەخۆشخانەکانمان چارەسەر وەردەگرن. شەش لە بریندارەکانمان باری تەندروستی باشن، یەکێکیان لە چاودێری چڕدا چاودێری وردی دەکرێت.
نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە وەڵامدانەوەی حەماس دەکات بۆ پێشنیازی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز. بزووتنەوەی حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ئیسرائیل بۆ ئاگربەست بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لە کەرتی غەززە پێشکەشی ناوبژیوانان کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان هەردوولا لە قەتەر بەڕێوەدەچێت. بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاندووە، “حەماس تازە وەڵامی خۆی و وەڵامی گروپەکانى تر فەلەستینیی بۆ پێشنیاری ئاگربەست پێشکەشی برایانی نێوەندگیری کردووە”. دوو سەرچاوەی فەلەستینی ئاگادار لە دانوستانەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە کە حەماس وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ئاگربەست پێشکەش بە ناوبژیوانان کردووە، لەوانە هەموارکردنەکان کە گەرەنتی ئاگربەستی هەمیشەیی لەگەڵ ئیسرائیل لەخۆدەگرێت. یەکێک لەو سەرچاوانە وتی: حەماس و گروپە شەڕکەرەکان ئەمڕۆ وەڵامی خۆیان بۆ ئەو پێشنیازە پێشکەشی ناوبژیوانان کردوە، لەوانەش هەموارکردنەوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی. لەلایەکى دیکەوە، تیدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، غەززە تووشی برسێتی بەکۆمەڵی دروستکراوی مرۆڤ دەبێت کە بەهۆی گەمارۆدانی یارمەتییەکان بۆ ناو ناوچەی فەلەستین دروست بووە. ئەو وتانەى ئەو بەرپرسە دواى ئەوەدێت زیاتر لە 100 دەزگای فریاگوزاری کە هۆشدارییان دا لە برسێتی لە غەززە لەکاتێکدا تۆنێک خۆراک و ئاوی پاک و پێداویستی پزیشکی تەنها لە دەرەوەی خاکەکە بەبێ دەست لێدان ماوە. تێدرۆس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی مەجازیدا کە لە جنێڤەوە ڕاستەوخۆ پەخشکرابوو، وتی: نازانم جگە لە برسێتی بەکۆمەڵ ناوی چی لێدەنێیت، و ئەوە مرۆڤ دروستی کردووە و ئەوەش زۆر ڕوونە. "ئەمەش بەهۆی (ئەو) گەمارۆیەوەیە."
فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت: رادەستکردنی چەک هێڵی سورەو سازش لەسەر پرنسیپەكانمان ناکەین. جەختیشی کردەوە: هەسەدە وەک لایەنێكی هاوتا دانوستان لەگەڵ دیمەشق دەکات، نەک وەک لایەنێکی ملکەچ و بچوكتر، حکومەتی سوریاش هیچ ئیرادەیەکی نییە بۆ چارەسەرکردن. شامی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەشوەدا: تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا، داوای لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە، هاوکاری بکەن لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوەیدا. ئاشکراشیکرد، ئۆپراسیۆنەکانی دژ به داعش له باکوری رۆژهەڵاتی سوریا پەرەی پێدەدرێت و رەنگە بە هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە بگرێتەوە. لەچەند ڕۆژى ڕابردوشدا ئەبجەر داود وتەبێژى هەسەدە بە میدیا کوردییەکانی ڕاگەیاندووە، "بە لەبەرچاوگرتنی گرژییە بەردەوامەکانی سووریا و پەرەسەندنی توندوتیژییەکان و هەڕەشەکانی داعش، مەحاڵە هێزەکانمان چەکەکانیان ڕادەست بکەن". هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "هەسەدە دەتوانێ لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی دەستورییەوە پەیوەندی بە سوپای سوریاوە بکات کە دان بە تایبەتمەندی پێکهاتەی کوردیدا بنێت". داود لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەسەدە لەگەڵ شەڕدا نییە، بەڵکو لە هەر شوێنێک ئامادە بێت بەرگری لە گەلەکەی دەکات". لەلایەکى دیکەوە تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لەم مانگەدا ڕایگەیاند، واشنتۆن داواکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ خۆبەڕێوەبەری ڕەتدەکاتەوە و پشتیوانی لە سوریایەکی یەکگرتوو دەکات کە یەک سوپا و یەک دەوڵەت و یەک گەل بێت. دوای پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئاسایشی گشتی و گروپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا، لەژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی سویدا، هێزەکانی پاراستنی گەل، زیاتر لە یەکە سەربازییەکانی خۆیان بۆ ناوچەی بەرکەوتن لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی لادێکانی پارێزگای حەلەب و لادێکانی باکور و ڕۆژئاوای پارێزگای دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە. لە 10ی ئازارى ئەمساڵدا ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا و مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە چەکدارە کوردەکان دەخرێنە ناو هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ڕاگوزەرەوە.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە (٢٧ ی تەمووز ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت. تێبینی؛ ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) وەربگرن. وەزارەتی دارایی رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، "لە چەند خولەکى داهاتوودا لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە." رۆژی پێنجشەممە، 24ی تەممووزی 2025، وەزارەتی داراییی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار وەکو شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق." وەزارەتی دارایی دەڵێت، "سبەی، هەینی، 25ی تەممووز دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت." دەقى ڕاگەیەندراوەکە. تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی. ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٤ تەمووزی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ٩٧٤،٨١٣،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو سیانزە ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. سبەی هەینی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
ئێوارهی ئهمڕۆ مهزڵوم عهبدی فهرماندهی گشتیی هێزهكانی قەسەدە، گهیشته پاریس و وابڕیارە ههینی بهنێوهندگیری ئهمریكا و فەڕهنسا و بەریتانیا لهگهڵ وهزیری دهرهوهی سووریا كۆببێتهوه، پاشانیش ئیمانوێل ماكرۆن سهرۆكی فەڕهنسا به فهرمی له كۆشكی ئهلیزێ پێشوازی لێ دهكات. ئێوارهی ئهمڕۆ مهزڵوم عهبدی فهرماندهی گشتیی هێزهكانی قەسەدە، به سهردانێكی فهرمی گهیشته پاریسی پایتهختی فڕهنسا، بڕیاره ڕۆژی ههینی ٢٥ـی تهمووز به ئامادهبوونی نوێنهرانی فەڕهنسا، ئهمریكا و بەریتانیا لهگهڵ ئهسعهد شهیبانی وهزیری دهرهوهی سووریا كۆببێتهوه. وابڕیارە له كۆبوونهوهكهدا باس له پڕۆسهی چارسهری و گفتوگۆكان له سووریا دهكهن، كه بهمدواییانه كۆبوونهوهكان ههڵگیران و گهیشتنه بنبهست. هەروەها وابڕیارە جگه لهو كۆبوونهوهیه، ئیمانوێل ماكرۆن سهرۆكی فەڕهنسا له كۆشكی ئهلیزێ بهفهرمی پێشوازی له مهزڵوم عهبدی دهكات و پێكهوه ههردوولا كۆدهبنهوه.
وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرکۆنە و ڕەتکردنەوەی ئەو گەمارۆ دڕندانە بەردەوامەی هێزەکانى ئیسرائیل دەکەن لە دژی هاوڵاتیان لە کەرتی غەززە. باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق، لەڕاگەیەندراوێکدا دەشڵێت: وڵاتانی زلهێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوەکان لە ئێستادا لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەدان. وتیشى: حکومەتی عێراق داوای کۆتایی هێنان بە سیاسەتی برسێتی لە دژی خەڵکی غەززە دەکات، و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان فشار بخەنە سەر سیاسەتمەدارانی قەوارەی زایۆنی. دەقى ڕاگەیەندراوەکە.. حکوومەتی عێراق سەرکۆنە و ڕەتکردنەوەی ئەو گەمارۆ دڕندانە بەردەوامەی هێزە داگیرکەرەکان لە دژی هاوڵاتیان لە کەرتی غەززە دووپات دەکاتەوە، کە بەشێکە لە سیاسەتێکی سیستماتیک و نامرۆڤانەی برسیکردنی گەلی فەڵەستینی زیان لێ کەوتوو. دیمەنەکانی منداڵانی برسی کە لە ڕیزدا وەستاون بۆ بەدەستهێنانی خۆراک، و وێنەی پاڵ بەیەکەوە نانی ژنان و پیاوان لەبەردەم بارهەڵگرە کەمەکانی یارمەتیدان، کە بوونەتە تەڵەی مردن و هێزە داگیرکەرەکان بەکاریدەهێنن، گوزارشت لە پراکتیزە نا ئەخلاقییە قێزەونەکان دەکەن، کە داوای دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ لابردنى گەمارۆ و گەیاندنی پێداویستییە فریاگوزارییەکان بۆ زیان لێکەوتوان. وڵاتانی زلهێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوەکان لە ئێستادا لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەدان لە بەهێزکردنی سەروەری یاسا و بەردەوامیدان بە ئاشتی و بەرگریکردن لە ماف و شکۆی مرۆڤ، بۆیە حکومەتی عێراق داوای کۆتایی هێنان بە سیاسەتی برسێتی لە دژی خەڵکی غەززە دەکات، و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان فشار بخەنە سەر سیاسەتمەدارانی قەوارەی زایۆنی بۆ ئەوەی بەپەلە ڕێگە بە گەیاندنی کەرەستەی فریاگوزاری بۆ خەڵکی غەززە بدەن. باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق 23ی تەمموزی 2025
بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل، ڕایدەگەیەنێت ، کاتی ئەوە هاتووە کە دەرگا بەسەر هەموو ڕێککەوتن و ئاگربەستێکدا دابخەین، فەرمان بە سوپای ئیسرائیل بکرێت کە غەززە بەتەواوى کۆنترۆڵ بکەین. وەزیری دارایی ئیسرائیل، ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات ئەگەر ئەوەش ناکرێت پلانى دابڕانی مرۆیی جێبەجێبکرێت بۆ ملکەچکردنی بزووتنەوەی حەماس و ئازادکردنی بارمتەکان بەبێ مەرج، یان بەتەواوی لەناوبردنی کەرتەکە. لەلایەکى دیکەوە یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشدارى توند دەداتە حەماس و دەڵێت ئەگەر بەم زووانە بارمتەکان ئازاد نەکرێن، دەروازەکانی دۆزەخ دەکرێنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێ ئێمە بڕیارمانداوە لە غەززە بمێنینەوە و داوای پاراستنی ستافەکەمان دەکەین. دەشڵێت: 90%ی دانیشتووانی غەززە ڕووبەڕووی سەختی دەستڕاگەیشتن بە ئاو دەبنەوە، بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە بە شێوەیەکی کوشندە زیادبووە هەروەها جەنى لەوەکردەوە، خاڵە نوێیەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە کەرتی غەززە بوونەتە ناوەندی توندوتیژی، زیاتر لە هەزار کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستکەوتنی خۆراک لە غەززە کوژران. ڕیاز مەنسور باڵیۆزی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەموو شتێکی لە غەززە لەناوبردووە و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیسرائیل بە ئەنقەست برسیەکانی ناوچەی فەلەستین دەکاتە ئامانج. ناوبراو لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی فەلەستین درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: غەززە بە تەواوی وێران بووە... و هیچ نیشانەیەکی ژیانی نەماوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا داوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەک لەو کەسانە دەکەین کە دەیانەوێت کۆتایی بە کارەساتەکەی غەززە بهێنن.
هاوسەرۆکی کەجەکە، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە کە پەکەکە لە هیچ لایەنێکەوە هێز وەرناگرێت، پەکەکە خودی خۆی سەرچاوەی هێزێتی. فەلسەفە، ئایدۆلۆژ، هێڵ و پرەنسیپی خۆی هەیە. هەروەها باس لەوەش دەکات کە لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە ئاشنای خۆمان بووین، شتەکە بۆمن و گەلی کوردیش بەو شێوەیە. ئەوەیمان بە دەستهێناوە لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە بووە، گەل باش ئەم ڕاستییە دەزانێت. لە چاوپێکەوتنێکییدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی یەشامدا، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، وەڵامی پرسیارەکانی نەزاهەت دۆغانی ژنە ڕۆژنامەوانی دایەوە دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. دەقى چاوپێکەوەتنەکە.. لە وەڵامەکانییدا جەمیل بایک سەرەتا سەرەنجی خستەسەر تێکۆشانی پڕ لەدەستکەوتی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵە و منداڵی بنەماڵەیەکی پەرتەوازە بوو. منداڵی بنەماڵەیەکی هەژار بوو. ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە کۆمەڵگە و گەلێکی لەو شێوەیە دەکات کە هیچ هیوایەکییان نەماوە و هەموو شتێکییان لە دەستداوە. هەرخۆی ڕێبەر ئاپۆ لە خۆی دەپرسێت؛ 'چۆن دەتوانم کۆمەڵگەیەک زیندوو بکەمەوە کە پەرتەوازەیە و هیچ هیوایەکی نەماوە، چۆن بتوانم ژیانی بە بەردا بهێنمەوە، بیکەمەوە بە خودی خۆی و بیکەم بە خاوەن هێزی خۆی؟، ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی ئەم پرسیارانەی پەیدا کرد. هەموو هەوڵێکی بۆئەوە بوو لە سەختترین هەلومەرجدا گەل بکاتەوە خاوەن ئیرادە و ئاشنای کاتەوە بە ئازادی خۆی. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی دەستپێکرد و هەنگاوی هەڵگرت." جەمیل بایک پەیوەست بە داگیرکاری کورسستان ئاماژەی بەوەدا لە جیهاندا نموونەی ئەم داگیرکارییە نییە و نەبووە و ئەمەی گوت: "ڕەنگە وڵاتگەلێکی زۆر داگیرکرابێتن و لە نێو ستاتۆی کۆڵۆنیالییدا هێڵدرابێتنەوە، بەڵام کوردستان وڵاتێکی زۆر جیاوازە. نەک بە تەنها داگیرکراوە، بەڵکو هەموو شتێکی لێ وەگیراوە. بە تەواوەتەی ڕوو لە نەمان بووە. بە تەواوەتی هیوای لە دەستدابوو. هیچ ژیانێکی تایبەت بەخۆی نەماوە. خاوەنداریکردن لە گەل و خاکێکی لەم شێوەیە شتێکی لەو جۆرە نییە هەموو کەسێک بتوانێ و بوێری هەبێت. بەڵام بینیمان ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە گەل و وڵاتێکی لەم شێوەیە کرد. دۆزی ئازادی گەلێکی لەم شێوەیەیی لە ئەستۆ گرت. پەیوەست بە دۆزی ئازادی گەلێکی لەم شێوەیەوە، ڕێبەرێتی، ڕێکخستنی، کادرایەتی، شێواز و ڕێبازێکی گونجاوی ئافراند. وە لە ئەنجامی ئەم هەوڵانەییدا گەلێکی کۆکردەوە و گەیاندییە ئاستی نەتەوە، کە هیچ کەسێک دانی پێدا نەدەنا و بە جددیەتی نەدەبینی." لە بەردەوامییدا بایک سەرەنجی خستەسەر کاریگەری ڕێبەر ئاپۆو و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ چی گوت؟ گوتی، 'بەرگرینامەکانم لە هەر جێگەیەک بێت، ئەوا من لەوێم'. پەیوەست بە ئێمەوە هاوشانی ئافراندنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان، گرنگترین شت بەلامانەوە ئافراندنی یەکێتی و یەکگرتووییە بە گوێرەی فەلسەفە، ئایدۆلۆژیا، هێڵ، ئامانج، ڕۆح و ڕێبازی کارکردنی ڕێبەرمانە. دوای پێکهێنانی ئەمە، بەبێ ئازادی جەستەیی هەموو ئەمانە هێندە مانادار نابن. بێگومان ئازادی جەستەیی و هەموو ئەو پێکهێنانە بۆ گەل و دۆستانمان گرنگە. ئێمە بە ڕێبەر ئاپۆ ئاشنای خۆمان بووین. ئەم شتە بۆ من و گەلەکەشمان هەمان شتە. ئەوەیمان بە دەستهێناوە لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە بووە. گەلیش ئەم ڕاستییە دەزانێت. میلیتان و ئەندامانی ئەم تەڤگەریش ئەم ڕاستییە دەزانن. بۆیە هەرچەندی گۆشەگیری بە سەختی سەپێندرابێت، ئەوا هیچ کاتێک ڕێبەرێتی لە گەل و تەڤگەری دانەبڕیەوە. گوتیان، 'ئەم تەڤگەرە تەڤگەری ڕێبەرێتییە، گەر ڕێبەرەکەیان بگرین، ئەوا کاریگەری لەسەر تەڤگەرەکە دادەنێین و ناتوانێت خۆی بەڕێوەبەرێت. ئێمە ناتوانین بە ئاسانی ئامانجەکانمان پێکبهێنین.' بۆیە لەم پێناوەدا هەموو دەرفەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیان بەکارهێنا. خواستییان ڕێبەر ئاپۆ لە بیری گەل و ڕێکخستن بەرنەوە. بەڵام نەیاتوانی و بە پێچەوانەی ئەوەوە دڵسۆزی گەل و ڕێکخستن بۆ ڕێبەر ئاپۆ زۆر بەهێزتر بوو." پەیوەست بە بابەتی هۆکاری بەهێزی دڵسۆزی بە ڕێبەرێتی، جەمیل بایک ئەمەی گوت: "چونکە هەر کەسێک ئاگاداری ژیانی ڕێبەر ئاپۆ بێت و زانیبێتی چی کردووە، ئەوا تێدەگات لەوەی ئەوەی بە دەستی هێناوە لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە بووە. باش دەزانن بوون بە خاوەنی ڕێبەرێتی چ مانایەک دەگەیەنێت، وە لە دەستدانی ڕێبەرێتی چ دەرنجامێکی لێ دەکەوێتەوە. بەم هۆکارە پەیوەندی خۆمم لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەوەندە بەهێز کرد. لەم تێکۆشانەدا تورکیا دووچاری کێشەی زۆر قورس بووەوە. تورکیا لە ڕووی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە کەوتە نێو کێشەی زۆرەوە. یانی بە چاوی خۆیان ئەوەیان بینی ئەو سیاسەتەی دەیکەن مایەپوچ بووە. زانیان گەر جەخت لەسەر ئەو سیاسەتە بکەنەوە ئەوا بە سەختتر بەسەریاندا دەشكێتەوە. هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا پێشهاتی نوێ دەقەومێت. ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر دادەنێت. هەستییان بەمە کرد؛ 'گەر لەگەڵ کورداندا پەیوەندی دانەنێین، نەتوانین پشتگیری کوردان بەدەست بهێنین، ئەوا پرسە ناوخۆیی و هەرێمییەکان کە لە ئارادان دەتوانن کۆتایمان پێبهێنن.' چونکە پێشتریش دووچاری دۆخێکی لەو شێوەیە هاتبوون. ئەو دۆخەی بەسەر ئیمپراتۆرێتی عوسمانییدا هات. دەزانرێت بێ گەلی تورک، دەوڵەتی تورک ئەم پرۆسەیەیی چۆن تێپەڕ کردووە. موستەفا کەمال لەگەڵ کوردان و سۆڤێتدا پەیوەندی دانا. پەوەیست بوو بەوەوە و کاری کرد و ڕۆشتە لۆزانەوە. ئەمانە ئاشکران. بۆئەوەی جارێکی دیکە دووچاری کێشەیەکی لەم شێوەیە نەیتەوە، پێویستییان بە کورد کەوت، پێویستییان بە ڕێبەرێتی کەوت. گوایە ویستییان ناوی ڕێبەرێتی لە ناواندا نەهێڵنەوە، قڕکردنی کوردان بگەیەنن بە ئەنجام، بەڵام کەچی دەبینین پێویستییان کەوت بە کورد و ڕێبەرێتی. لە نکۆڵی و لەناوبردنەوە هاتنە هەبوون. ڕێبەر ئاپۆ لە دەستپێکردنی تێکۆشانیەوە لە ئەنقەرەوە تا ئێستا گۆڕین و وەرچەرخاندی بە بنەمای خۆی گرتووە. ڕەنگە کەسانێک بڵێن گۆڕانکاری و وەرچەرخاندیان خستووەتە ڕۆژەڤەوە، بەڵام شتەکە بەو جۆرە نییە و مێژووییەکی هەیە. تەڤگەرمان هەر لەسەرەتاوە گۆڕانکاری کردووە بە بنەمای خۆی. هۆکاری پەرەسەندن و پێشکەوتنشی هەر ئەمە بووە. گەروانەبوایە ئەوا هەر زوو تەسفییە ببوو." جەمیل بایک جەختی لەوەکردەوە زیندوێتی تەڤگەری ئازادی کوردستان پەیوەست بووە بە گۆڕانکارییەکانییەوە و ئەمەی گوت: "لە ئێستا هەندێک قوت دەبنەوە ئێژن 'پەکەکە لە کێ وە وەردەگرێت. گوایە لە فڵان لاینەوە هێز وەردەگرێت.' پەکەکە لە هیچ لایەنێکەوە هێز وەرناگرێت. پەکەکە خودی خۆی سەرچاوەی هێزێتی. فەلسەفە، ئایدۆلۆژ، هێڵ و پرەنسیپی خۆی هەیە. لەبەرئەوەی ئەم تەڤگەری ڕوویکرد ئازادی، هەمیشە هێزی خۆی دەئافرێنێت. هەموو ئەو جۆرە ژیانەی ڕەتکردەوە کە خزمەتی ئەم ئامانجەی نەدەکرد، هەمیشە خۆی سەرچاوەی هێزی خۆی بووە. هەموو لایەنە ئەرێنێ و نەرێنییەکانی هەڵسەنگاندووە و گۆڕاندوونی بۆ ئەرێنی و بەم شێوەیە خستوویەتییە خزمەتی تەڤگەرەوە. لە جیهاندا هێزێکی دیکە نییە خاوەنی ئەم فەلسەفەیە بێت." هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە کۆتاییدا ئەمەی گوت: "ئەم تەڤگەرە خاوەن پرەنسیپی خۆیەتی، بێگومان یەک لەو پرەنسیپانە ڕەخنە و ڕەخنەکردنی خۆیەتی. لەم ڕێگەیەوە خۆی دابڕکردووە لە هەموو کەموکوڕییەکانی. هەمیشە خۆی بەهێز کردووە و خۆی زیندوو ڕاگرتووە. بەم شێوەیە هەموو ڕەهەندەکانی سەرکەووتن و هەتا ناسەرکەوتنەکانیش دەخاتە خزمەتی پێشکەوتنی تەڤگەرەوە. لە جیهاندا هیچ بزووتنەوەیەک نییە ئەمە بکات. تا وەک ئێستا بەرچاوم نەکەوتووە و نەمخوێندووەتەوە. ئەم تەڤگەرە بە دیوی ئەرێنی و نەرێنیشەوە خۆی بەهێز دەکات. لەبەرئەوەی لایەنی نەرێنی لە نێو ئەم تەڤگەرەدا دەبێتە پاساوی چارەسەری دۆزینەوە. هەموو ئاستەنگی، هەڵە و کەموکوڕی، نەرێنییەکان پێویستی چارەسەرکردنییان تێپەڕاندنیانە. ئەوەی هەمیشە پەرە بە تەڤگەر دەدات و زیندووی دەیهێڵێتەوە ئەم خاڵەیە. ڕێبەر ئاپۆ هیچ کاتێک شتێکی لەکەس داوا نەکردووە. بۆ ئامانجی ئازادی پێویستی بە هەرچی بووبێت، جێگیری کردووە و بەجێی هێناوە. ڕێبازێکی لەم شێوەیەیی کردووە بە بنەمای خۆی. هیچ کاتێک نەبووە بە خاوەن بیرکردنەوەک کە بڵێت، 'با فرسەتێک بێتە دەستەوە، هەندێک دەرفەت بڕەخسێت، ئەوا پەرە بە تێکۆشان دەدەم.' وی خودی خۆی دەرفەتەکانی ئافراندووە."
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو پابەندییەکانیان بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە و 120 ملیار دیناریان بە کاش ناردووە، ئەمە سەرەڕای ناردنی لیستی مووچەی پەسەندکراوی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران و وردبینیکردنی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی دارایی و ناردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە. رۆژی چوارشەممە، 23-07-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی رێککەوتنی نوێ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە، بەڵام بەغدا تاوەکو ئێستا مووچەی سێ مانگی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە." تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی جێبەجێکردنی دوا ڕێککەوتن و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، کە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا پەسەند کراوە و تایبەتە بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم و هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتیی نانەوتی و میکانیزم و ڕێکاری تایبەت بە هەنگاوەکانی هاتوو لە ڕێککەوتننامەکە لەلایەن وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارەکان و لیژنە هاوبەشەکانی هەردوولا. ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش جێبەجێکردووه بۆیە دەبێت حکومەتی فیدراڵیش لە زووترین کاتدا مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بنێرێت ئەنجومەنی وەزیران بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، هەڵوێستی بەرپرسانە و خۆراگریی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت کە تێگەیشتنی پێویستیان بۆ ئەم دۆخە ناهەموارە هەیە کە بە سەر هەرێمی کوردستان سەپێنراوە و بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیەکی بەرزەوە، داکۆکی لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەکەن. ئەنجومەنی وەزیران داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان دەکات، بە شێوەیەکی ڕاستگۆییانە و بەرپرسانە کار بکەن و نەبنە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و دوور لە چەواشەکاری ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن و نەبنە بڵندگۆی ئەو کەسانەی کار بۆ پشێوی و ئاشووب نانەوە دەکەن و هەمیشە پاساو و بیانوو بۆ ئەو زوڵم و ستەمە دەهێننەوە کە لە مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان بە گشتی دەکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تەممووزی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی جێبەجێکردنی دوا ڕێککەوتن و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، کە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا پەسەند کراوە و تایبەتە بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم و هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتیی نانەوتی و میکانیزم و ڕێکاری تایبەت بە هەنگاوەکانی هاتوو لە ڕێککەوتننامەکە لەلایەن وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارەکان و لیژنە هاوبەشەکانی هەردوولا. ئەنجومەنی وەزیران، دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە. سەبارەت بە بەشی گەنجینەی فیدڕاڵ لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری بە کاش خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وەک لە ڕێککەوتنە هاوبەشەکە هاتووە، ئەمە سەرەڕای ناردنی لیستی مووچەی پەسەندکراوی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران و وردبینیکردنی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی دارایی و ناردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و بەردەوامیی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و هەرێم لە وردبینی وەرزیی داهات و خەرجییەکان ، لەم ڕووەشەوە، هەرێمی کوردستان هەموو داهات و خەرجییەکانی، شەفافانە خستووەتە بەردەمیان. سەبارەت بە نەوتیش، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە ڕێگەی لیژنەیەکی هاوبەشەوە، هەموو ئاسانکارییەکی پێشکەشی لیژنەی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ و کۆمپانیای سۆمۆ کردووە لە بەردەستخستنی زانیاریی و داتاکان و سەردانی ڕاستەوخۆیان بۆ سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم، لیژنەی تەکنیکی هەردوو وەزارەت، لەسەر پڕۆتۆکۆلی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ گەیشتونەتە لەیەکگەیشتنی هاوبەش بۆ ئەو بڕە نەوتەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت ، چونکە بەهۆی هێرشە درۆنییە تیرۆریستی و ناڕەواکانی ئەم دواییە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ، بەرهەمهێنانی نەوت، بە شێوەیەکی بەرچاو لە کێڵگەکان کەمی کردووە. ئەم ڕێکارانەش پابەندیی هەرێم بە ڕێكکەوتنەکە پشتڕاست دەکاتەوە، بۆیە دەبێت لە بەرامبەریشدا حکومەتی فیدراڵ پابەندیی خۆیی بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات بە ناردنی دەستبەجێی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، کە تا ئێستا نەیانناردووە و مووچەخۆرانی هەرێم، سێ مانگە بێ بەشکراون لە شایستەی دارایی خۆیان، کە مافێکی دەستووریی و یاسایی خۆیانە و نابێت لەژێر هیچ بيانوويەک، ئەم مافە پێشێل بکرێت بە تایبەتیش ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانە بە زیادەوە، جێبەجێ کراوە. ئەنجومەنی وەزیران، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، هەڵوێستی بەرپرسانە و خۆراگریی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت کە وێڕای بارودۆخی سەختی دارایی کە بوونە قوربانی بڕیارێکی ناڕەوا و نادەستووری، بەڵام تێگەیشتنی پێویستیان بۆ ئەم دۆخە ناهەموارە هەیە کە بە سەر هەرێمی کوردستان سەپێنراوە و بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیەکی بەرزەوە، داکۆکی لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەکەن. ئەنجومەنی وەزیران خەڵکی کوردستانیش دڵنیا دەکاتەوە کە لە پێناو دابینکردنی مووچە وشایستەکانی خەڵکـ، هیچ کات درێخی ناکات و دەستبەرداری مافەکانی خەڵکی کوردستان نابێت. ئەنجومەنی وەزیران داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان دەکات، کە بە شێوەیەکی ڕاستگۆییانە و بەرپرسانە کار بکەن و نەبنە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و دوور لە تێکدان و خراپەکاری و چەواشەکاری ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن و نەبنە بڵندگۆی ئەو کەسانەی کار بۆ پشێوی و ئاشووب نانەوە دەکەن و هەمیشە پاساو و بیانوو بۆ ئەو زوڵم و ستەمە دەهێننەوە کە لە مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان بە گشتی دەکرێت . لە بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوەدا، کە میوانداریی لیژنەیەکی هاوبەش لە ( وەزارەتی پلاندانان/ دەستەی پێوانەسازیی وکۆنتڕۆڵی جۆریی) و ( وەزارەتی دارایی وئابووری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکان) و ( وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازیی ) و ( وەزارەتی ناوخۆ) کرابوو، لیژنەکە دەقی ڕێککەوتننامەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان خستەڕوو سەبارەت بە دانانی میکانیزمی هاوئاهەنگیی و هاریکاریی نێوان هەردوو دامەزراوەی پێوانەسازیی و کۆنتڕۆڵی جۆری فیدڕاڵ و هەرێم لە چوارچێوەی تایبەتمەندیی و دەسەڵاتە دەستوورییەکان، بە جۆرێک لە چوارچێوەی ئەو ڕێكکەوتننامە هاوبەشە، بڕوانامەکانی پشکنینی کەلوپەل و بەرهەمەکان لە لایەن هەردوو دامەزراوەی پێوانەسازیی و کۆنتڕۆڵی جۆریی کاری پێدەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش، ڕێکارەکانیان یەکدەخەن و دەستەی پێوانەسازیی و کۆنتڕۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان، لایەنی تایبەتمەند دەبێت بۆ ئەم بابەتە هاوشێوەی دەزگا هاوتاکەی لە حکومەتی فیدڕاڵ. لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران ، وێڕای دەستخۆشیكردن لە لیژنەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنامەیە لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵ، بە کۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی ڕێککەوتنامەکەی دا و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی ڕێکاریی پێویست بگرنەبەر لە چوارچێوەی دەسەڵاتە دەستووریەکانی هەرێم و یاسابەرکارەکان لە هەرێم وەک ئەوەی لە کۆنووسی هاوبەشی لیژنەکەدا هاتووە. ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران، ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە ئاسانکاریی و یەکخستنی ڕێکارەکانی پشکنین بە جۆرێک کۆتایی بەو ئاستەنگانە دێت کە هۆکاری کێشەکانی پەکخستنی جووڵەی بازرگانی و جموجۆڵ وئاڵوگۆڕیی بەرهەم و کەلوپەل و پێداویستیەکان بوون لە نێوان هەردوولا کە ببوە مایەی گلەیی وگازندەی هاوردەکاران و بازرگانان و خاوەن پڕۆژە بەرهەمهێنەرەکان لە ناوچەکانی هەرێم و فیدڕاڵ.
ڕەوشی مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی کارەساتبار، غەززەییەکان بە رووخسارێکی لاواز و رەنگی زەردەوە، بە مەنجەڵێکەوە چاوەڕێی وەرگرتنی خواردن دەکەن. زیاتر لە 100 ڕێکخراوی ناحکومی ڕۆژی چوارشەممە هۆشدارییان دا لە مەترسییەکانی "برسییەتی بەکۆمەڵ" لە غەززە، هاوکات ئەمریکا ڕایگەیاند کە ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا گەشت دەکات بۆ ئەوروپا بۆ دانوستانەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ڕێڕەوی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە. زیاتر لە دوو ملیۆن غەززەیی، لەوپەڕی برسێتیدا شەڕ بۆ مانەوە لە ژیان دەکەن، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی دەڵێت، رۆژ بە رۆژ راپۆرتی نائومێدکەریان لەبارەی برسێتی لە کەرتەکە پێدەگات. ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە بریتین لە پزیشکانی بێ سنوور، لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئۆکسفامی نێودەوڵەتی و لقەکانی پزیشکانی بێسنوور و کاریتاس دەڵێن: "لەگەڵ بڵاوبوونەوەی برسێتی بەکۆمەڵ لە سەرانسەری غەززە، هاوکارەکانمان و ئەو کەسانەی کە یارمەتیان دەدەین لاواز دەبن". هەروەها لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا ڕێکخراوەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێی نێوان ئیسرائیل و حەماس و کردنەوەی هەموو دەروازە وشکانییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە و دڵنیابوون لە ڕۆیشتنی ئازادانەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززەیان کردووە. منداڵ، گەنج و پیر، ژن و پیاو لە نۆرەی وەرگرتنی ژەمێک خواردنن لەو کەمپە کە دەکەوێتە نێوەڕاستی غەززە. شەکەتی کاریگەرییەکانی جەنگ و برسیەتیی لە رادەبەدەریان پێوە دیارە. بەراورد بە پێش دەستپێکردنی جەنگەکە، نرخی ئارد 3 هەزار هێندەی پێشوو بەرزبووەتەوە، هەندێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکەش نرخەکانیان 40 هێندەی پێشوو بەرزبووەتەوە. ڕێکخراوە مرۆییەکان لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە کە "تەنها لە دەرەوەی کەرتی غەززە، لە کۆگاکاندا - و تەنانەت لەناو کۆگاکانیشدا - تەنێک خۆراک، ئاوی خواردنەوە، پێداویستی پزیشکی، کەرەستەی پەناگە و سووتەمەنی بەبێ بەکارهێنان ماونەتەوە، چونکە ڕێکخراوە مرۆییەکان ڕێگەیان پێنادرێت دەستیان پێ بگات یان بیگەیەنن". ە گوێرەی ئەو پێوانانەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەکاردێن، لە 2.2 ملیۆن غەززەیی 96٪ییان برسین و نزیکەی 30٪یشیان لە برسیەتی تووندان. ئێستا تادێت نرخی خۆراک لە کەرتەکە بەرزدەبێتەوە، پێش جەنگ، کیلۆیەک شەکر بە دۆلارێک بوو، ئێستا 60 هێندەیە. هەروەها، نرخی کیلۆیەک ئاردیش لە 2.5 دۆلارەوە بووەتە 70 دۆلار. دەزگای مرۆیی غەززە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا بانگەوازێکی دەستپێکرد و ڕایگەیاند "هیچ ڕێکخراوێک ناتوانێت بە تەنیا ڕووبەڕووی ئەم تەحەدایە ببێتەوە. ئێمە بەردەوامین لە داواکردن لە کۆمەڵگەی مرۆیی جیهانی، لەوانەش نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستوەردان بکەن و هاوکاربن لە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ ئەوەی خۆراک بە خەڵکی زیاتر بخۆن". ئەم لێدوانە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سوپای ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە کوشتنی زیاتر لە هەزار کەس لە خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە غەززە لە کۆتایی مانگی ئایارەوە، کە زۆربەیان لە نزیک ئەو شوێنانەن کە سەر بە دامەزراوەی مرۆیی غەززەن، کە ڕێکخراوێکە کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پاڵپشتی دەکرێت و پارەدانیان ناڕوونە.
شاندێکی گەورەی سعودیە گەیشتنە دیمەشقى پایتەختى سوریا، بەمەبەستی سازدانی کۆڕبەندی سعودیە و سوریا کە لەلایەن شازادەی جێنشینی سعودیەوە سەرپەرشتى دەکرێت. شاندێکی گەورەی ئابووری سعودیە کە پێکهاتووە لە زیاتر لە 130 بازرگان و وەبەرهێنەر و بە سەرۆکایەتی خالید بن عەبدولعەزیز ئەلفالیح وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە بۆ تاوتوێکردنی هاوکاری و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی گەشەپێدان لەگەڵ سوریا گەیشتنە دیمەشق هەروەها واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان بە بەهای 4 ملیار دۆلار. وەزارەتی وەبەرهێنانی سعودیە، بە بەشداریی بەرفراوانی نوێنەرانی کەرتی گشتی و تایبەت، ڕێکخستنی "کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سوریا-سعودیە 2025"ی لە دیمەشقی پایتەخت ڕاگەیاند. ئامانجی کۆڕبەندەکە بەدواداچوونە بۆ ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەش و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەک کە پاڵپشتی گەشەسەندنی بەردەوام لە سوریا دەکات. لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، کۆڕبەندەکە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و وەک درێژکراوەی هەوڵەکانی سعودیە دێت کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی سوریایە لە قۆناغی بوژانەوەی ئابووریدا، لەژێر ڕێنمایی شازادەی شاهانەی شازادە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین و سەرۆکوەزیران. دوای رووخانی ئەسەد لە 8ـی کانوونی یەکەمی پار و هاتنە سەر دەسەڵاتی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە)، یەکەم سەردانی فەرمیی وەزیری دەرەوەی دەسەڵاتی راگوزەری سووریا بۆ سعودیە بوو. ئەوکات شەیبانی بە یاوەریی هەریەک لە مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری و ئەنەس خەتاب، بەڕێوەبەری هەواڵگری چووە ریاز و گوتی: "هیوادارین لاپەڕەیەکی نوێ و گەشاوە هەڵبدەینەوە."
