هەوراز حوسێن هاوڵاتی، سلێمانی زیاتر لە 150 هەزار کەس لە تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل خۆپێشاندان لە دژی حکومەتی وڵاتەکە دەکەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکەن. بەشێکی دیکە لە داواکارییەکانیان گێڕانەوەی بارمتەکانی دەست حەماسە لە غەززە. رۆژی شەممە 23-6-2024، هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە تەل ئەڤیڤی پایتەختی وڵاتەکە خۆپێشاندانی فراوانیان کرد و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە و گێڕانەوەی بارمتەکانی ژێر دەستی حەماسیان کرد. ئەم خۆپێشاندانانە دوای پەلامارەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل هەفتانە دەکرێت. بە گوێرەی رێکخراوی هۆفشی دژە حکومەتی ئیسرائیل، زیاتر لە 150 هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپێشاندانەکان کردووە. خۆپێشاندەران دەڵێن، بەرپرسانی ئیسرائیل توانای پاراستنی هاووڵاتیانی ئیسرائیلیان نییە و دەبێت حکومەتێکی بەهێزتر و باشتر بهێنرێتە سەر دەسەڵات. هەروەها بەشێکیان دەڵێن، حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهو دیموکراسی نییە و هەڕەشەیە لەسەر گیان و ئازادی خەڵک. بەشێکی دیکە لە خۆپێشاندەران رەخنەی توند لە حکومەتە راستڕۆکە و بەشێک لە وەزیرانی حکومەتەکە وەک ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل دەگرن و دەڵێن بوونەتە هۆکاری درێژبوونەوەی شەڕەکە و مەترسی خستنە سەر ژیانی بارمتەکان. لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023، چەکدارانی حەماس پەلاماری ئیسرائیلیاندا و نزیکەی 1200 هاووڵاتی سڤیلیان کوشت و 250 کەسیشیان بە بارمتە گرت. لە بەرامبەردا ئیسرائیل جەنگی دژی حەماس لە غەززە دەستپێکرد و تاوەکو ئێستا 37 هەزار و 400 هاووڵاتی فەڵەستینی لە جەنگەکەدا کوژراون.
هەوراز حوسێن هاوڵاتی، سلێمانی لە میسر دەیان کۆمپانیای حەجکردن سزادران بەهۆی ئەوەی حاجیانیان بە قاچاخ بردووەتە مەککە. ئەمەش دوای ئەوەی نزیکەی 700 حاجیی ئەو وڵاتە لە مەراسیمی حەجدا گیانیان لەدەستداوە. رۆژی شەممە 22-6-2024، حکومەتی میسر راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "سەرۆکوەزیران فەرمانی داوە ئەو کۆمپانیایانە رێگەپێدانەکانیان لێوەربگیرێتەوە، بەڕێوبەرەکانیان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت و خێزانی حاجییەکانیش قەرەبووبکرێنەوە". بڕیارەکەی مستەفا مەدبوولی، سەرۆکوەزیرانی میسر دوای ئەوە هات، تاوەکو ئێستا نزیکەی هەزار و 100 حاجی لە مەککە و شوێنەکانی دیکەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی حەجکردن لە تەواوی جیهان گیانیان لەدەستداوە. لەو ژمارەیە 658 حاجییان خەڵکی میسر بوون و 630 کەسیان بە نایاسایی چوونەتە سعودیە. بڕیارەکەی حکومەت 16 کۆمپانیای حەجکردن لەو وڵاتە دەگرێتەوە. بەرپرسانی میسر رایانگەیاندووە، هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو ژمارە زۆرەی حاجیان رێکخستنی گەشتی حەجە بە ڤیزای گەشتکردن بۆ سعودیە؛ بەو جۆرەش حاجییان رێگەیان نەدراوە بچنە مەککەوە و بەشێکیان گیانیان لەدەستداوە. مەراسیمی حەج بە یانسیب بۆ حاجیان لە سەرتاسەری جیهان دەردەچێت و تێچوویەکی زۆری هەیە. لە ساڵی 2019ـەوە چوونە حەج بە رێگەی قاچاخ روو لە زیادبوون بووە و حاجییان لەو رێگەیەوە بڕە پارەیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە. لە 2019دا سعودیە پێدانی ڤیزایەکی گەشتکردنی راگەیاند، ئەوەش چوونە ناو سعودیەی بۆ هاووڵاتیان بە تایبەت حاجییان ئاسانتر کرد. تەنیا لە رۆژی عەرەفەدا، کە حاجیان لە ژێر گەرمای سەختی هاویندا دەچنە سەر کێوی عەرەفە لە مەککە، بەرپرسانی سعودیە 577 گیانلەدەستدانیان پشتڕاستکردووەتەوە. حەج یەکێک لە پێنج پایەکەی ئیسلامە و لەسەر هەموو پەیڕەوکارێکی ئەو ئاینە ئەرکە بیکات. سعودیە دەڵێت، لە مەراسیمەکەی ئەمساڵدا 1 ملیۆن و 800 هەزار حاجی بەشدارییان کردووە و 1 ملیۆن و 600 هەزار کەس خەڵکی بیانی بوون.
هاوڵاتی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ کەسێک نابوورن کە یاری بە هەستی قوتابیان و خوێندکاران بکەن. ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "كۆی ئهو قوتابییانهی بهشداری تاقیكردنهوه گشتییهكانن بریتین لە 122،015 قوتابین و بهسهر دوو ههزار و 115 هۆڵدا دابهش كراون". ئاماژەی بەوەشکرد، "پێش تاقیکردنەوەکان هیچ حاڵەتێکی گزیکردن نەبووە و دوای ئەوەی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان دەس تپێ دەکات، هەر حاڵەتێک هەبووبێت کە هەر باندێک ویستبێتی قوتابیان فریو بدات، لە دووساڵی ڕابردوو بە پێی پلانێکی ورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان، لە ئاسایشی سلێمانی و هەولێر و دهۆک، لە هەموو ئیدارە سەربەخۆکانیش، هاوکاری وەزارەتی پەروەردە بوون". وتی، "بە بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی ئەمنییەکان هەیە، هەر کەسێک هەر کارێک بکات، ئێمە تیمێکی چاودێرمان هەیە لە وەزارەتی پەروەردە، ئەو تیمە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش، تەواوی ئەو پێگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی ئەوان هەیانە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت وهەر کەسێکیش دزە بە پرسیارەکان بکات، دەدرێت بە ئاسایش و وەزارەتی پەروەردەش بەفەرمی سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکات". ئەوەشی خستە ڕوو، "پێش تاقیکردنەوەکان و لەناو هۆڵی تاقیکردنەوەکان رێکارەکان دەگیرێتەبەر، ئێمە لە هیچ کەسێک نابوورین کە یاری بە هەستی قوتابیان و خوێندکاران بکەن و هانی فریودانیان بدەن". له سهرجهم پهروهردهكانی پارێزگای ههولێر له بهشه جیاوازهكانی زانستی، وێژهیی و پیشهیی 39 ههزار و 547 قوتابی بهشداری تاقیكردنهوهكان دهكهن و بهسهر 680 هۆڵ دابهش كراون. ههروهها له پارێزگای سلێمانی 27 ههزار و 376 قوتابی له 423 هۆڵ، له پارێزگای دهۆك 28 ههزار و 285 قوتابی له 525 هۆڵ، له گهرمیان پێنج ههزار و 635 قوتابی له 98 هۆڵ، له ههڵهبجه ههزار و 794 قوتابی له 39 هۆڵ، له سۆران حهوت ههزار و 294 قوتابی له 130 هۆڵ، له ڕاپهڕین پێنج ههزار و 749 قوتابی له 105 هۆڵ و له زاخۆ شهش ههزار و 335 قوتابی له 115 هۆڵ بهشداری تاقیكردنهوهكان دهكەن.
هاوڵاتی رێکخراوێکی کاری نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەهۆی گەرماوە رەچاوی تەندروستیی کرێکاران بکات، لە چوارچێوەیەکی یاسایی دەستەبەری پارێزراویی و تەندروستیی بۆ کرێکاران دابنێت. ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، هەماهەنگی کاری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ریگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە و پلەی گەرما تیایدا زۆر بەرزە، پێویستە حکوومەت چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ دەستەبەری پارێزراویی و تەندروستیی کرێکاران دابنێت. ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ئاماژەشی بەوەداوە، لەسەر حکوومەتی عێراق ئەرکە زانیاری دەربارەی زیانەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بڵاوبکاتەوە و ڕێکاری تایبەت بۆ پاراستنی کرێکاران لە پلەی گەرمای بەرز بگرێتەبەر. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕبردوودا، 11 شاری عێراق لیستی ئەو 15 شارەدا بوون کە بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمارکردووە. بەپێی داتاکان کە بڵاوکراونەتەوە، ئەو 4 شارەی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین ژمارەی پێوانەیی پلەکانی گەرمایان لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کردووە، سەرجەمیان عێراقین. بەپێی ریزبەندییەکان، عەمارە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە بە پلەی گەرمی 50.8 پلەی سیلیزی، دوای ئەوە ناسریە بە پلەی دووەم دێت و لە پلەکانی سێیەم و چوارەم هەریەک لە بەسرا و کوت دێن.
هاوڵاتی ئالان حەمە سەعید، بۆ تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و هەندێك وەزارەتدا كردووە و دەشڵێت، " كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان دابیندەكرێت". ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و هەندێك لە وەزارەتەكاندا كردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، بەر لە جەژنی قوربان وەزیری كارەبای هەرێم لە سەردانێكیدا ئامادەیی هەموو جۆرە هاوكارییەكی بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان دەربڕی و كاركراوە كە كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابینبكرێت
هاوڵاتی عهلی خامنهی، رابهری باڵای ئێران داوا له كاندیدهكانی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی داهاتوو دهكات،. خۆیان لهو لێدوانانه بهدوور بگرن کە "دوژمن دڵخۆش دهكات". ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، ئاژانسی فهرمی ئێران رایگەیاند، ئهو لێدوانانهی خامنهی، له میانهی كۆبوونهوهیهكی لهگهڵ سهرۆك و ئهندامانی دهسهڵاتی دادوهری له ئێران، كردووه و دهڵێت، ئامۆژگاری من ئهوهیه ئهو گفتوگۆیانهی كاندیدهكان لهسهر تهلهفزیۆن ئهنجام دهدهن یان ئهو لێدوانانهی له گردبوونهوهكانیاندا دهری دهبڕن یان به شێوهی تاك گوزارشتی لێ دهكهن بە شێوازێک بن دوژمنان دڵ خۆش نەکەن. دەشڵێت، پێویسته وا له كاندیدێك نهكات، بۆ ئهوهی بهسهر ركابهرهكهیدا سهركهوێت، شتێك بڵێت دوژمنهكهمان دڵخۆش بكات. خامنهی زۆر به روونی به شهش كاندیدهكهی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی داهاتووی راگهیاندوە، لێدوانی دوژمنكارانه رێگهپێدراو نییه. خامنەئی ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێویسته لێدوانهكان دوژمنی وڵات، دوژمنی نهتهوه، دوژمنی رژێم دڵخۆش نهکات. تا حاڵی ئێستا سێ خولی دیبهیت له نێوان شهش كاندیهكه بهڕێوهچووه، بهرنامه تاكه كهسییهكانیانیش لهگهڵ كهسانی پسپۆڕ و بهشێك له ئهندامانی خانهوادهكهیان، له كهناڵی تهلهفزیۆنی ئێرانهوه پهخشكراون و بهشی زۆری ئهو بهرنامانهش روبهڕووی رهخنه بوونهتهوه.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە كە فلاشەری پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەكانیان نەبەستن. ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، نابێت شۆفێران بەهیچ شێوەیەك فلاشەری پۆلیسی لە ئۆتۆمبێلەكانیان ببەستن لەبەرئەوەی قەدەغەیە و لە مەفرەزەكانی هاتوچۆدا لێپێچینەوە لە كەسی سەرپێچیكاردەكرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە. دەشڵێت، ئەم جۆرە فلاشەرانە تەنها بۆ ئۆتۆمبێلەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە تایبەتەكانی وەزارەتی ناوخۆیە، هیچ لایەن و دامودەزگایەك بۆی نییە دایبنێت و دانانی كارێكی قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.
هاوڵاتی لە گەرمیان ژنێک بەپەت خۆی هەڵواسی و گیانی لە دەستدا . ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، علی جمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە لەگوندی عەوڵاقوت سەربەناحییەی سەرقەڵاوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی گ - د - ب لەدایکبووی 1960 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کە بەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابوو. دەشڵێت، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە. ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر هۆکارو چۆنێتی ڕوداوەکە کردۆتەوە.
هاوڵاتی محەمەد شیاع سودانی، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پاراستنی گیانی فەرمانبەران گۆڕانكاری لە كاتەكانی دەوام لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كرد كە جگە لە بەغدا لە سەرجەم فەرمانگەكان دەوام دەكرێت بە 7ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ. ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بۆ دەوامی فەرمانبەران لە وەرزی گەرمادا چەند بڕیارێكی دەركرد، كە جگە لە بەغدا لە سەرجەم فەرمانگەكان دەوام دەكرێت بە 7ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ. دەشڵێت، کارکردن بەردەوامە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان لە بەغدای پایتەخت، بەپێی ئەو کاتانەی ئاماژەی پێکراوە بەپێی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی وەزیران 24213ی ساڵی 2024، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دوو هەموارکردنەوەیە: یەکەم، دابینکردنی کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمی بە یەک کاتژمێر بەپێی ئەو پۆلێنکردنەی، کە لە بڕیاری پێشوودا ئاماژەی پێکراوە. دووەم، کەمکردنەوەی ژمارەی دەوامی فەرمی بە یەک کاتژمێر لە کۆتایی ڕۆژی دەوامدا، بۆیە کۆتایی هاتنی کاتی دەوام دوو کاتژمێر زووتر دەبێت لەو کاتەی، کە پێش ئەم ڕێنماییە کاری پێدەکرێت کاتژمێرێک بەهۆی پێشوەختە و کاتژمێرێکی زیادە کە دەبێ بدرێت بۆ کەمکردنەوەکە. ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوامی فەرمی بەپێی ئەو کاتانە دەبێت، کە لەم ڕێنماییەدا ئاماژەی پێکراوە، لە ڕۆژی یەک شەممە 23ی حوزەیرانی 2024 دەست پێدەکات تا ڕۆژی پێنج شەممە 29ی ئاب 8ی 2024، دواتر ئەو کاتانەی کە پێش دەرچوونی ئەم رێنماییە کاری پێدەکرێت دەست پێدەکاتەوە. ئەوەشی خستۆتەڕوە، وەزیری پەیوەندیدار دەتوانێت کارەکان درێژ بکاتەوە لە دەرەوەی ئەو کاتانەی لەم ڕێنماییەدا ئاماژەی پێکراوە لە حاڵەتەکانی پێویستدا و بەپێی یاسا.
هاوڵاتی بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر مافی هەموو ئەو جووتیارانە دەدەن کە گەنمەکانیان رادەست دەکەن و دەگەنە وەزارەتی بازرگانیی. ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بە راسپاردەکانی هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، لەگەڵ ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی، هەموو ئەو بڕە گەنمە لە جووتیاران وەردەگیرێت کە دیاریکراوە لە بەرامبەریشدا مافی هەموو جووتیاران دەدەرێت. دەشڵێت، بۆ ئاسانکاریی زیاتریش بۆ جووتیاران، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای ڕادەستکردنی گەنمەکانیان، مافی جووتیاران دەدرێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەزارەتی بازرگانیی چەندین ئاسانکاریی کردووە، لەوانە کەمکردنەوەی ڕێژەی کێشی دیاریکراو، کە یەکێکە لە مەرجەکانی وەرگرتنی گەنم لە تاقیگەکاندا، لە 74 بۆ 72 بە ڕەچاوکردنی دۆخی جوتیاران، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەندێک کێڵگە بەهۆی بارانەوە زیانیان بەرکەوتووە. بەپێی زانیارییەکان، هەر جووتیارێک کە گەنمەکەی ڕادەستی سایلۆ دەکات، نموونەی گەنمەکەی دەنێردرێتە تاقیگە، پاش دەرچوونی لە تاقیگە، پسوولەیەک دەدرێ بە جووتیارەکە بیباتە یەکەی ژمێریاریی بۆ ئەوەی پارەکەی بۆ خەرج بکرێت, هەروەها ڕۆژانە بەپێی ئەو بڕە پارەیەی کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە تەرخانکراوە، بڕە پارەی گەنمی جووتیاران ڕاستەوخۆ دەنێردرێت بۆ هەر شوێنێکی پارێزگاکە.
هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم 120 کەس کوژراون، لەکۆی هێرشە سەربازەییەکانی ئیسرائیلش بۆسەر کەرتی غەززە، 37 هەزار و 551 فەڵەستینی کوژراون و 85 هەزار و 911 فەڵەستینی بریندار بوونە. ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی تەندروستی غەززە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم 120 کەس کوژراون. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، 85 هەزار و 911 کەس لە فەڵەستین برینداربوونە. لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، ژمارەیەک قوربانی هێشتا لەژێر دار و بەردووی سەر ڕێگا و بانەکانن، تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگریی شارستانیش ناتوانن فریایان بکەون. جێگای ئاماژەیە، لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و 1200 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکران، کە بەهۆی ڕێککەوتنی ئاگربەست زیاتر لە 130 کەسیان ئازاد کران و ژمارەیەکیشیان بەهۆی بۆردمانەکانی ئیسرائیل کوژران. لە بەرامبەردا ئیسرائیل هێرشێکی چڕی کردە سەر کەرتی غەززە و شارەکانی دیکەی فەڵەستین، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 37 هەزار و 551 فەڵەستینی کوژراون نزیکەی 86 هەزاریش بریندار بوون.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما دادەبەزنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشێک ناوچەش ئەگەر تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە. ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024 شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەهۆی کارتێکردنی بارستە هەوایه کی فێنکی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەکرێت لە رۆژی دووشەممەوە بۆ کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەڕێژەی 3 بۆ 4 °پلەی سیلیزی دابەزێتەوە ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچەی شاخاویش تا 5 پلە دابەزین بەخۆووە ببینێت، بە تایبەت ناوچە شاخاوی و سنووریەکان". ئاماژەی بەوەکردووە، "هاوکات بەهۆی هاتنی هەور بۆ سەر ناوچەکە ئەگەری چڕ بوونەوەی هەیە و لەئارادایه هەندێ کات تا کۆتایی هەفتەکە بەزۆریش سنووری ناوچەی شاخاوی هەولێر و راپەرین و بادینان له بەرامبەر گونجانی بارودۆخ ئەگەر هەیە، هەندێک شوێنی تریش بروسکە و بارانی کەم بیگرێتەوە". ئەوەشی خستەڕوو، "لە ئەمڕۆوە تا کۆتایی هەفتەکەش ئەگەری چالاکبوونی بای شەماڵ هەیە ناو بەناو بۆ سەرجەم ناوچەکان بەخێرایی 15 تا 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کە خۆی دەبینێتەوە لەبای باکوورو باکووری رۆژئاوا کە ئەم بایە هۆکارە بۆ دابەزینەوەی پلەکانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، هاوکات لەوانەیە دوای ئه م دۆخە تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی لاوازی باکووری ئەفریقی کورت خایەن کارتێکەر بێتەوە بەدوایدا ئەگەر هەیە دوای ئەمەش چەند بارستە هەوای فێنکی باڵادەست کاتێکەر ببنەوە لەسەر ناوچەکە لە رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە و وە دەریای ناوەڕاستەوە".
هاوڵاتی سەرچاوەیەکی حکومی ژمارەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات کە پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆشیان تێدایە. ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیومی" راگەیاندووە، "ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە 114 هەزار و 749 کەسە، هەروەها هەشت هەزار و 682 کەسە". ئاماژە بەوەشکراوە، "ژمارەی هێزەکانی ئاسایش سەر بە پارتی و یەکێتی 33 هەزار و 832 کەسن، هەروەها ژمارەی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلیسی خۆجێی و باقی پێکهاتەکان 149 هەزار و 748 کەسە".
هاوڵاتی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێكی تایبەتی بە ساڵی نوێی خوێندنی 2024 بۆ 2025 دەركرد. بەپێی بڕیارەكان كە بە نووسراوی ژمارە (186) لە (2024/6/10) دەرچووە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندن لە 24 تا 29ی ئاب خوێندكاران بەسەر هۆڵەكانی خوێندندا دابەشدەكەن. بڕیاریشی داوە کە لە 31ی ئاب تا 5ی ئەیلول خشتەی هەفتانەی وانەكان دادەنرێت و بەشەوانەی مامۆستایان دیاری دەکرێت، ڕۆژی دووشەممە 1ی ئەیلوول ڕۆژی پەیوەندیكردنەوەی مامۆستایانە بە ناوەندەكانی خوێندن. لە ماوەی وەرزی هاوینیشدا كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لە دەوامدا دەبن.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد حكومەتی عێراقی سەرقاڵی دانانی دووخاڵی گومرگییە لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق کە یەکێکیان دەکەوێتە پارێزگای موسڵ نزیك لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل و ئەوەی دیكە دەكەوێتە پارێزگای دیالە لە نزیك مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان هەرێمی كوردستان بە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە دەبەستنەوە. ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان لەبارەی دانانی ئەو دوو خاڵە گومرگییەوە بە هاوڵاتی راگەیاند، "دانانی ئەو دوو خاڵە گومرگییە هەنگاوێکی تەواو نایاساییە کاریگەری گەورە دروست دەکات لەسەر جوڵەی بازرگانی دەروازەکانی ھەرێمی کوردستان و جوڵەی بازرگانی نێوان ھەرێم و بەغدا". جگە لە باشماخ و پەروێزخان، دوو دەروازەی دیکەی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان هەن؛ لە پارێزگای هەولێر دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و لە دهۆکیش دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، دەروازەکانی کێلێ، سەیرانبەن، پشتە و شووشمێ هەن و تاوەکو ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە فەرمی نەناسێندراون. داهاتی خاڵە گومرگییەکان دەروازەکانی هەرێمی مانگانە لە نێوان 110 – 130 ملیار دینارە، بەپێی یاسای بودجە بێت دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی داهاتی خاڵە گومرگییەکان بداتە حکومەتی عێراق. ساماڵ عەبدولڕەحمان باسی لە نیگەرانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لەبارەی بڕیاری کردنەوەی دووخاڵی گومرگی لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە و وتی، "لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئەم بریارە پەسەند نییە و لەسەر ئاستی باڵا کار دەکرێت بۆ ھەڵپەساردنی و جێبەجێ نەکردنی ئەو بڕیارە".