هاوڵاتى وته‌بێژى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌ڵێت:"خه‌ڵک له مه‌مله‌که‌تى ئێمه خه‌ریکى ڕاکه ڕاکه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایى بژی، چونکه ئه‌گه‌ر یه‌ک هۆکارى هه‌بێت بۆ ده‌ستخستنى داهات، حکومه‌ت ده هۆکارى بۆ دروستکردووه بۆ رووتانه‌وه‌و وه‌رگرتنى باج لێی". محه‌مه‌د حه‌کیم جه‌بار، وته‌بێژى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌باره‌ى سه‌یران و خۆشى ده‌ربرینى هاوڵاتیانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات له‌م ڕۆژانه‌دا که خه‌ڵکى خۆشى ده‌رئه‌برن، به جلى ره‌نگا و ره‌نگه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه، سه‌یران ده‌که‌ن، ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، ڕه‌نگبێت ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌یان بۆى هه‌بێت که شکور میلله‌ت مورتاحه‌و گرفتى نیه و شام شه‌ریفه‌و وڵات شه‌فافه‌و خه‌ڵکى تێره و برسى نیه‌و و هه‌موو پاره‌ى هه‌یه‌و هیچ گرفت نیه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" به‌ڵام دروست ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به درێژایى ساڵ له نه‌هامه‌تى و ناخۆشى و ده‌رده‌سه‌رى و له‌نێو هه‌زارو یه‌ک معاناتا ئه‌ژى که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆى هێناوه‌ته به‌رهه‌م، خه‌ڵک ده‌رچه‌یه‌کى نیه بۆ پشوودان و حه‌سانه‌وه‌و خۆشى وه‌رگرتن، ئه‌و خه‌ڵکه جگه له‌م ڕۆژانه نه‌بێت که وه‌ک هۆکارێک دێته پێش بۆى پشوویه‌ک به جه‌سته‌و ناخى بدات که به درێژایى ساڵ به‌ده‌ست ئه‌و هه‌زارو یه‌ک قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌وه ماندوو بووه". هاوکات وته‌بێژه‌که‌ى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌و لێکدانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران کاتێک له‌جێى خۆى بوو که هیچ نه‌بێت مووچه له کاتى خۆى و له ساڵێکدا هاووڵاتیانى ئه‌م هه‌رێمه، خێزان له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بیتوانیبا بچێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات، پشوویه‌ک وه‌ربگرێت، به‌ڵام "به‌هۆى ئه‌و نه‌هامه‌تى و هه‌زارو یه‌ک قه‌یرانه‌وه که به‌تایبه‌تى ئه‌م کابینه‌یه بۆ میلله‌تى هێناوه‌ته به‌رهه‌م، خه‌ڵک به زه‌حمه‌ت فریاى ژیانى خۆیشى ئه‌که‌وێت چ جاى ئه‌وه‌ى وه‌ک هاووڵاتیانى وڵاتانى دیکه گه‌شت و سه‌یرانى ئاسایى هه‌بێت". محه‌مه‌د حه‌کیم پێشیوابوو که "خه‌ڵک له مه‌مله‌که‌تى ئێمه خه‌ریکى ڕاکه ڕاکه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایى بژی، چونکه ئه‌گه‌ر یه‌ک هۆکارى هه‌بێت بۆ ده‌ستخستنى داهات، حکومه‌ت ده هۆکارى بۆ دروستکردووه بۆ رووتانه‌وه‌و وه‌رگرتنى باج لێی".
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تویته‌که‌یدا نووسیویه‌تی:"هێرشه‌کانى سه‌ر سعودیه سه‌رکۆنه ده‌که‌م. ئامانج له هێرشه دووباره‌بووه‌کان بۆ سه‌ر ژێرخانه مه‌ده‌نییه‌کان تێکدانى سه‌قامگیرى ناوچه‌که‌یه". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى ئازارى 2022، مه‌سرور بارزانى تویته‌که‌یدا ده‌شنوسێت: "پاڵپشتى ته‌واوى حکومه‌ت و گه‌لى سعودیه ده‌که‌ین". حوسییه‌کانى یه‌مه‌ن کۆمه‌ڵێک فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان و موشه‌کیان ئاڕاسته‌ى دامه‌زراوه سه‌ره‌کییه‌کانى وزه‌ى سعودیه کردووه، له یه‌کێک له هێرشه‌کاندا ئه‌و موشه‌کانه بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ڕاگرتووه.
هاوڵاتى لایه‌نه‌کانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له به‌غدا که نورى مالکى زۆرترین کورسى ناو هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ى هه‌یه‌و کۆده‌بنه‌وه‌و پێنج خاڵ ده‌ده‌ته سه‌در له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌ته‌وه. میدیا عێراقیه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویانکرده‌وه، لایه‌نه‌کانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى کۆده‌بنه‌وه‌و کۆبونه‌وه‌که‌ش بۆ خستنه‌ڕووى دواین داواکاریانه بۆ ڕه‌وتى سه‌در هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که لایه‌نه‌کان پێنج خاڵ ده‌ده‌نه سه‌در و داواى مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و دابه‌شکارى پۆسته‌کان به یه‌کسانى و چونى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ ناو حکومه‌ت و پێدانى به‌شێک له‌وه‌زاره‌ته سیادیه‌کان ده‌که‌ن و کۆتاخاڵى داواکاریه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوو به‌بیانوى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان به ئامانج نه‌گرێت. رۆژى 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدراو چوار مانگ و 10 رۆژ زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا تێپه‌ر بووه‌و هێشتا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار‌و پێکهێکهێنانى حکومه‌ت رێککنه‌که‌وتوون.
هاوڵاتی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بڕیاری دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆی دەرکردووە. دەشلێت:" لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو دوو هاوڵاتیە پێكدەهێنین كە ئەمرۆ لەكاتی موچە وەرگرتندا گیانیان لەدەستدا ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ (روقیە عومەر سەعید) و بەڕێوەبردنی کارەکانی لەلایەن (تارا ساڵح محەممەد) جێگری بانکەکە. ئەمڕۆ دوو خانەنشین لەکاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەیان لە بەردەم بانکی تانجەرۆی سلێمانی گیانیان لەدەستدا. وەزیری دارای بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکبهێندرێت کە پێکهاتبێت لە زانا محەممەد قادر، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی سلێمانی، ئاشتی کەریم سەیف، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم سلێمانی، دەرسیم نەوزاد محەممەد، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی و سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی سلێمانی.
هاوڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی رایگەیاند:"ئیتر لەدوای ئەو دۆخەوە ساڵ بەساڵ خۆزگەمان بەپار.. هەتا لە(16)ی ئۆكتۆبەر پارێزگاكە لەدەستدرا. كە پێمانوایە، نە دۆخی دوای رووخاندنی بەعس بەم نزیكانە دێتەدی، نە دۆخی پێش (16)ی ئۆكتۆبەریش، بەئاسانی هەڵدەكەوێتەوە..! تەنها مەگەر دۆخێكی وەكو دوای روخاندنی سەدام بڕەخسێتەوە. ئەویش ئەگەر بەهۆی ناكۆكی یەكێتی و پارتییەوە لەدەست نەدرێتەوە..!!" مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بابەتێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە دەڵێت: "21/3 یەكەم رۆژی نەورۆز یادی 31 ساڵەی راپەڕینی كەركووكە؛ لەدوای رووخاندنیشەوە، هەتا 16ی ئۆكتۆبەر رزگاركرا بوو! پێشەكی پیرۆزبایی ئەم جەژنە ویژدانییەی نەتەوەی كورد لە هەموو كوردێكی ئازادیخواز دەكەم لە هەر كوێیەكی دونیا بن. دڵنیام ئەمساڵیش، دۆخەكە گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی دڵخۆشكەری تێدا بەدینایەت! بۆیە تەنها دەڵێم: ئومێدەوارم هۆشیارتر و خۆڕاگرتبین بەرامبەر نەهامەتییەكان، ئاسۆی خەباتیش روونە." لەبارەی رووداوەکانی کەرکووک یشەوە وتی:" لە قۆناغی راپەڕیندا رەخنەكان زیاتر لەسەر بەرنامەی شێواوی رزگاركردنی شارەكە و نەبوونی ستراتیژیی عەسكەری پاراستنی بوو. بۆیە، عێراق توانیی بەئاسانی داگیری بكاتەوە، بەڵام لەدوای رووخاندنەوە، یەكێتی بەرنامەیەكی تۆكمەی بۆ دەركردنی تەعریب هەبوو، بەرنامەكەش وابوو، كە دەوروبەری شارەكان لە تەعریب پاك بكرێتەوە. هەتا تەعریبەكانی ناو شارەكان پشتوێنی بەرگرییان نەمێنێ و بەئاسانی لە شارەكان بۆ شوێنی باو و باپیرانیان دووربخرێنەوە." ئەندامەکەی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کە ماوەیەکە رەخنە لە ئەدای سیاسیی حیزبەکان و بەتایبەت یەکێتی و پارتی دەگرێت و چەند جارێکیش بە راشکاوی باسی لە کەمتەرخیی بەرامبەر بە هاونیشتیمانییان کردووە، لە گوتارەکەیدا دەڵێت، "بەندە..تاقە ئەندامی سەركردایەتی بووم، لەسەر ئەو بەرنامەیە بۆ دەركردنی تەعریب، لە خانەقین و دەوروبەری، لەگەڵ هەڤاڵانی تر لە فەرماندە، پێشمەرگە، كادری سیاسی و ئیداری دانراین، بە هەموومان (600) پێشمەرگە دەبووین. (80) چەكی زیادەمان پێدرا، لەگەڵ (8) هەزار دۆلار و بەس. بڕیارەكەشمان وەكو خۆی، لە دێهاتەوە جێبەجێكرد. شارەكەشمان پاككردەوە، تێكڕا (54) هەزار تەعریبمان (تەعریب ئاوای!!) خانەقین كرد." "یەكەم: چەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و فەرماندە نێردرانە كەركووك و دەوروبەری؟! دووەم: بەپێی زانیاری كە لە سەرۆك مام جەلالم بیستووە، (500) چەك و نیو ملیۆن دۆلار بۆ سەرخستنی بەرنامەی كەركووك دابینكراوە. سێیەم: دەی بۆچی نەیانتوانی بە هەزاران پێشمەرگە و سەدان چەكی زیادە و سەدان هەزار دۆلارەوە نیوەی ئەركەكانیان لە كەركووك جێبەجێ بكەن؟ لە داقووقەوە هەتا دووز خورماتوو، بەشێکی دەوروبەری لە تەعریب پاککرایەوە. كەركووك و دەوروبەری، هەزار مەخابن.. لەبەر گەلێ هۆكاری تاڵانی و كاری نابەجێ و ناكۆكی نێوان یەكێتی و پارتی، هەفتەی یەكەمی دوای رزگاركردنی كەركووك لەدەستدرا. شارەكە و گەڕەكە عەرەبنشینەكان دەستیان لێنەدرا.. دوای ئەوە ئەمریكییەكان لەژێر گوشاری عەرەب، هاتنە مەیدان و رێ‌یان لەدەرپەڕاندنی تەعریب گرت." لە کۆتایی وتارەکەیدا لەبارەی کەرکووک، مەلا بەختیار دەڵێت: "ئیتر لەدوای ئەو دۆخەوە ساڵ بەساڵ خۆزگەمان بەپار.. هەتا لە(16)ی ئۆكتۆبەر پارێزگاكە لەدەستدرا. كە پێمانوایە، نە دۆخی دوای رووخاندنی بەعس بەم نزیكانە دێتەدی، نە دۆخی پێش (16)ی ئۆكتۆبەریش، بەئاسانی هەڵدەكەوێتەوە..! تەنها مەگەر دۆخێكی وەكو دوای روخاندنی سەدام بڕەخسێتەوە. ئەویش ئەگەر بەهۆی ناكۆكی یەكێتی و پارتییەوە لەدەست نەدرێتەوە".
هاوڵاتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:" هیوا دەخوازین ئەم رۆژە نوێیە لەشساخی و دڵخۆشی و دەرفەت بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندی واتادار لەگەڵ دۆست و ئازیزان بەدوای خۆیدا بهێنێت". ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا بەبۆنەی نەورۆزەوە رایگەیاند: "بەناوی وەزارەتی دەرەوە، هیوای نەورۆزێکی خۆش بۆ هەموو ئەوانە دەخوازم کە لە سەرتاسەری جیهان ئاهەنگدەگێڕن. لە ئەمریکا بن یان لە ئێران، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە ناوەڕاست و باشووری ئاسیا، لە ئەوروپا و لە هەرشوێنێکی جیهان بن، هیوا دەخوازین ئەم رۆژە نوێیە لەشساخی و دڵخۆشی و دەرفەت بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندی واتادار لەگەڵ دۆست و ئازیزان بەدوای خۆیدا بهێنێت". لە بەشێكی دیکەی راگەیێندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاتووە، "کۆبوونەوەی خێزان و دۆستان، رازاندنەوەی حەوت سین و کۆبوونەوە لەسەر خوان و نەریتی دیکەی وەکو حەوت میوە بەشێکن لە چەندین نەریت لە سەرتاسەری جیهان کە ئەم بۆنەیە تایبەت دەکەن. لەکاتێکدا پەتای جیهانی (کۆرۆنا) وایکردووە ئاهەنگگێڕانی ئەم بۆنانە زەحمەت بێت، ئێمە هیوا دەخوازین ئەمساڵ جیهانێکی تەندروستتر لە رۆژانی داهاتوودا بەدوای خۆیدا بهێنیت". هەروەها دەشڵێت، "نزادەکەین هەموولایەک نوێ بێتەوە بەو وزەیەی وەرزی بەهار لەگەڵ خۆی دەیهێنێت. نەورۆزتان پیرۆز. نەورۆز موبارەک."
هاوڵاتی مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە رایگەیاند:" هیوادارم ئەو جەژنە مایەی خێر و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک بێت و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت". لە بەشێکی پەیامەکەیدا مەسعود بارزانی دەڵێت، "هیوادارم ئەو جەژنە مایەی خێر و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک بێت و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت". دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2722ی کوردی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە و هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەم و هیوای خۆشی و کامەرانیان بۆ دەخوازم. هیوادارم ئەو جەژنە مایەی خێر و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک بێت و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت. مسعود بارزانی 29ی رەشەممەی 2721ی کوردی 20ی ئاداری 2022ی زایینی
هاوڵاتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" گەلی کوردستان، ئێستاش بەردەوامە لە خەبات لەپێناو پاراستن و بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی، "ئامادەش نییە لە ژێر هیچ گوشارێکدا، دەستبەرداری خواست و مافە نەتەوەییەکانی ببێت"> مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردیی لە کوردستانیان، بەتایبەتی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان کردووە، داوایش لە هاونیشتمانیان دەکات کە لەکاتی گەشت و سەیرانەکانیاندا "پاکوخاوێنیی ژینگەکەیان بپارێزن و رێنماییەکانی هاتووچۆش جێبەجێ بکەن". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، گەلی کوردستان، ئێستاش بەردەوامە لە خەبات لەپێناو پاراستن و بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی، "ئامادەش نییە لە ژێر هیچ گوشارێکدا، دەستبەرداری خواست و مافە نەتەوەییەکانی ببێت". لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە، هەرێمی کوردستان وەکو هەمیشە فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیری و ئارامی دەبێت لە ناوچەکەدا و هیچ کاتێک مایەی هەڕەشە و مەترسی نەبووە بۆ هیچ لایەک، بەڵکو بە پێچەوانەوە، بەردەوام لەپاڵ بەرگریکردنی لە مافە دەستوورییە رەواکانیدا، رۆڵی گرنگ و دیاریشی لە برەودان بە كولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جۆراوجۆەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا گێڕاوە". دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە: بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانيان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم رۆژانی پشوو، لە کەشێکی ئارام و شادی و خۆشی‌دا بەسەرببەن. داوا لە هاونیشتمانیانیش دەکەم، لە کاتی گەشت و سەیرانەکانیاندا، پاک‌و خاوێنی ژینگەکەیان بپارێزن و رێنماییەکانی هاتووچۆش جێبەجێ بکەن. لە درێژایی مێژوودا، نەورۆز بۆ گەلی کوردستان، هەمیشە سیمبولی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداری و درێژەدان به خەبات و ئازاديی و ڕزگاربوون بووە. گەلی کوردستان، ئێستاش بەردەوامە لە خەبات لە پێناو پاراستن و بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی، ئامادەش نییە لە ژێر هیچ گوشارێکدا، دەستبەرداری خواست و مافە نەتەوەییەکانی ببێت. لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە، هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە ناوچەکەدا و هیچ کاتێک، مایەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ هیچ لایەک، بەڵکو بە پێچەوانەوە بەردەوام لە پاڵ بەرگریکردنی لە مافە دەستوورییە ڕەواکانیدا، ڕۆڵی گرنگ و دیاریشی لە برەودان بە كولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جۆراوجۆەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا گێڕاوە. نەورۆزتان پیرۆز بێت. خوای مەزن کوردستان و کوردستانییان بپارێزێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سياسى و فيدراليى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك چۆن به‌رهه‌مى تێكۆشانى هه‌موو كوردستانييانه، ئاواش بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى هه‌موومانه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر و ڕووناكترى دڵنيا هه‌نگاو بنێين و سه‌ركه‌وين. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "داوا له هاووڵاتييانى ئازيز ده‌كه‌م له كاتى چوونه‌ده‌ره‌وه و گه‌شت و سه‌يرانى ناو سروشتى جوانى كوردستان، تا ئه‌وپه‌ڕى، پابه‌ندى ڕاگرتنى پاكوخاوێنى و پاراستنى ژينگه‌ى دڵڕفێن و بههاريى وڵات بن. ئاگادارى خۆيان بن و ڕه‌چاوى خۆپارێزى و ڕێنماييى ته‌ندروستى بكه‌ن". سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سياسى و فيدراڵیی هه‌رێمى كوردستان، وه‌كو چۆن به‌رهه‌مى تێكۆشانى هه‌موو كوردستانييانه، ئاواش بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى هه‌موومانه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر و ڕووناكترى دڵنيا هه‌نگاو بنێين و سه‌ركه‌وين". نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە كه هه‌رێمى كوردستان وه‌كو هه‌ميشه ئاماده‌يه هه‌موو كێشه و ناكۆكييه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. وه‌كو هه‌ميشه فاكته‌رى چاره‌سه‌رى ده‌بين بۆ كێشه‌كانى عێراق و له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا، يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بين". دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى، زۆر به گه‌رمى و له دڵه‌وه له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له گه‌لى كورد و ته‌واوى گه‌ل و پێكهاته و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم هه‌مووان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ويستان و ئازيزانيان جه‌ژنێكى خۆش له ئارامى و سهقامگيريدا به‌سه‌ر به‌رن. داوا له هاووڵاتييانى ئازيز ده‌كه‌م له كاتى چوونه‌ده‌ره‌وه و گه‌شت و سه‌يرانى ناو سروشتى جوانى كوردستان، تا ئه‌وپه‌ڕى، پابه‌ندى ڕاگرتنى پاكوخاوێنى و پاراستنى ژينگه‌ى دڵڕفێن و بههاريى وڵات بن. ئاگادارى خۆيان بن و ڕه‌چاوى خۆپارێزى و ڕێنماييى ته‌ندروستى بكه‌ن. نه‌ورۆز كه جه‌ژنی ئازادی و گيانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه و بڕوابه‌خۆبوونه، ساڵى تازه و نوێبوونه‌وه‌يه، له‌سه‌ر ئاستى تاك و كه‌سى، با هانده‌رى نوێبوونه‌وه‌ى بير و ڕامانى هه‌موومان بێت و بيكهينه ده‌سپێك و سه‌ره‌تايه‌كى تازه بۆ ژيان و په‌يوه‌ندييه‌كانمان، بۆ ئاشته‌وايى و ئومێد و گه‌شبينى و بۆ چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ پێشهات و ڕووداوه‌كانى ده‌وروبه‌رماندا. له‌سه‌ر ئاستى گشتيش، له هه‌موو كاتێك زياتر ئه‌ركى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستانه به‌گشتى، يه‌كڕيز و ته‌با بن و به هاوبه‌شى پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان به يه‌كگرتوويى به‌ره‌وڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان ببينهوه و سه‌ركه‌وتووانه تێيانپهڕێنين. پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سياسى و فيدراليى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك چۆن به‌رهه‌مى تێكۆشانى هه‌موو كوردستانييانه، ئاواش بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى هه‌موومانه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر و ڕووناكترى دڵنيا هه‌نگاو بنێين و سه‌ركه‌وين. له‌م بۆنه‌يه‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه هه‌موو كێشه و ناكۆكييه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عيراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى چاره‌سه‌رى ده‌بين بۆ كێشه‌كانى عيراق و له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا، يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بين. هه‌ر لێره‌وه، له كوردستانى لێبورده‌يى، يهكترقبووڵكردن و پێكهوهژيانهوه، ڕێز و سڵاوى نه‌ورۆزى و بۆندارانهى به‌هارى، بۆ گه‌لانى عيراق و ناوچه‌كه، جيهان و دۆستانى كوردستان له هه‌ر كوێيه‌ك بن، هه‌روه‌ها بۆ UN ده‌نێرين كه جه‌ژنى نه‌ورۆزى كرده ڕۆژێكى نێوده‌وڵه‌تى و له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیری و ئاشتيدا كار ده‌كه‌ين. نه‌ورۆز له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵيك به خۆشى. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 20ى ئازارى 2022
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان رایگەیاند:" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لهئامادهسازیدایه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین نه‌ورۆزی جیهانی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان". وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه بڵاویكرده‌وه و رایگەیاند:" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه یادی نه‌ورۆز به‌رزو پیرۆز ڕاده‌گرێت به‌چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه به‌پێی پێوانه گه‌ردونی و ئه‌ستێره ناسییهكان و ئاژانسه‌كانی بۆشایی ناسی جیهانی، ساڵی 2024 له‌سه‌ر ئاسمانی هه‌ولێر ساڵی كوردی ده‌گۆڕدرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لهئامادهسازیدایه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین نه‌ورۆزی جیهانی له‌وساڵه‌دا له‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان". وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، نه‌ورۆز هێمای خۆڕاگری و به‌رخۆدانی گه‌لی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هه‌ندێك ناشاره‌زا له‌مێژو له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كورد‌و نه‌ورۆز لێك داببڕن به‌بیانوی بێ بنه‌ما، هاوكات هه‌ندێك پیاوی ئایینی له‌باره‌یه‌وه فتوای ناڕاست و چیرۆكی بێ بنه‌ما به‌گوێی خه‌ڵكیدا ده‌ده‌ن. وەزارەتەكە جەختیش لەوە دەكاتەوە:" وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ڕێگه به‌هیچ كه‌س و لایه‌ك نادات كه بیه‌وێت سیمای جوانی بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان بشێوێنێت".
هاوڵاتی به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند:" پێشنیازیان بۆ به‌رپرسانی توركیا كردوه كه بیر له پێشنیاری پێدانی سیستمی به‌رگری له جۆری S-400 به كیێڤ بكه‌نه‌وه و ده‌شیانه‌وێت رێككه‌وتنی نێوانیان له‌سه‌ر كڕینی فڕۆكه‌ی F-35 بكه‌نه كارتێكی فشار تا ئه‌نقه‌ره به‌و داوایه رازی ببێت". به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند:" پێشنیازیان بۆ توركیا كردوه سیستمی به‌رگری ئاسمانی له جۆری S-400ی روسی به هێزه‌كانی ئۆكرانیا ببه‌خشن". مانگی رابردو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌رپرسانی ئه‌مریكا به هاوشانه توركییه‌كانیان راگه‌یاندوه، كه بیر له پێشنیازی ره‌وانه‌كردنی سیستمی به‌رگری ئاسمانی له جۆری S-400ی روسی بكه‌نه‌وه و هیچ وادهیهكان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پێشنیازه بۆ به‌رپرسانی توركیا دانه‌ناوه. به‌رپرسانی ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌شكردوه:" له ئێستادا كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكاری ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن كه پێشتر داوای له به‌رپرسانی ئه‌مریكا و یهیكێتی ئه‌وروپا كردبو یان سیستمی به‌رگری بۆ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دابین بكه‌ن، یان بیر له داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه".
شاناز حەسەن بەپێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی بلاویكردۆتەوە ئەمرۆ مووچەی خانەنشینان دابەشدەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە تەنیا ئەمرۆ دەوام هەیە و خانەنشینان لە درەنگانی شەوەوە لە بەردەم بانكەكان نۆرەیان گرتووە و تائێستا دەست بە دابەشكردنی موچە نەكراوە. خانەنشینێك لە بەردەم یەكێك لە بانكەكانی سلێمانی بە هاوڵاتی وت:"ئەمشەو نزیكەی 40 كەس بوین لەبەردەم ئەم بانكە شەومان بەرێكرد، كەچی تائێستا دەست بە دابەشكردنی مووچە نەكراوە". عەبدڵا خدر، پیاوێكی تەمەن 71ساڵە، موچەیەكی خانەنشینی پێمەرگایەتی هەیە، وتی:" ئەوەی ئەم حكومەتە بە خەڵكی دەكات، كەس نەیكردووە لە میژوودا، وای لێكردووین پەشیمان بین لەو خزمەتەی بۆ خاك و وڵاتمان كردووە". ئەمڕۆبەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، مووچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی لە یەک کاتدا دابەش دەکرێت، هەروەها ژمارەیەک وەزارەتیش کە بڕیاربوو دوێنێ مووچە وەربگرن، مووچەکانیان کەوتوەتە ئەمڕۆ یەکشەممە و بەوهۆیەش قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم زۆرینەی بانکەکان دروستبووە.
هاوڵاتی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند:" ئەوانەی هەولێر مووشەکباران دەکەن مەبەستیانە کورد لە سووننە دوور بخەنەوە و شەقامی وڵاتانی عەرەبی دژ بە کورد بجووڵێنن". ئەمڕۆ شەممە 19-3-2022، عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی له‌كاتی به‌شداریكردنی له سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (منبر الأقصى- قودس) لە شاری ئیستانبوڵ له تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "په‌یوه‌ندیی کورد و قودس به پەیوەندیەکی مێژوویی و پڕ لە شانازی دەزانین، لەبەر ئەوەی سەرکردەی ناوداری نەتەوەیی و ئایینی سەڵاحەددینی ئەیوبی قودسی رزگار کردووه، ئەمەش بووە مایەی سەرکەوتنێکی گەورە بۆ جیهانی ئیسلامی بە گشتی و گەلی کورد بەتایبەتی." باسی لەوەشکرد، "ئێستاش رۆڵەکانی کورد لەسەر هەمان رێچکە و رێبازی سەڵاحەددینی ئەیوبین لە خۆشەویستیان بۆ قودس و پارێزگاریکردن لە پێگە پیرۆزەکەی، بەڵام بەداخەوە کەسانێك دەیانەوێت رووی جوانی مێژووی کورد و دیندارییەکەی و پەیوەندی پتەوی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی له‌کەدار بکەن، بەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، تا کار گەیشتە ئەوەی ئێران لە 13ی ئەم مانگە لە رێی ژماره‌یه‌ك مووشه‌كه‌وه چەند ناوچەیەکی هاووڵاتینشینی مووشه‌كباران کرد، بە بیانووی بوونی بنكه‌ی ئیسرائیلی لەو ناوچانە". سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەوەشی خستەرو، "ئەوانەی ئەو جۆرە تۆمەتانە هەڵدەبەستن، خۆیان مەعبەدی جولەکە لە تاران دەکەنەوە و رێگەش بە مزگەوتی سووننە نادەن هەبێت، بگرە ناوچە سووننەکانی عیراقیشیان وێران کرد، ئەوان هەر کەسێك نەچێتە ژێر باریان دەیان تۆمەتی ناڕەوایان بۆ دروست دەكەن، مەبەستیانە کورد لە سووننە دوور بخەنەوە و شەقامی وڵاتانی عەرەبی دژ بە کورد بجووڵێنن، بەڵام لێرەوە رایدەگەیەنین، کورد شانازی بە برایەتی هەمووانەوە دەکات، هیچ کاتیش ئامادە نییە لەسەر تۆمەتی بێ بنەما دژایەتی کەس بکات".
هاوڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی رایگەیاند:" نەبوونی مووچە یان کەم مووچەیی، کاریگەری دەرونی لەسەر چین و توێژەکان و راپەڕاندنی ئەرکەکانی پەروەردە و فەرمانگەکانیش هەیە، چین و توێژەکان، هەفتانە کێشەکانیان کەڵەکە دەبن و ناڕەزاییان پەرە دەسەنێت". ئەمڕۆ شەممە 19-3-2022، مەلا بەختیار لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند:" مامۆستای وانەبێژ.. تویژێکی ماندووی بواری پەروەردەن، زۆر گرنگن. ژیانیان سەختە و بەو هاوکارییە کەمەی پێیان دەدرێ، ژیانیان بە کولەمەرگی دەچێتەسەر، بەتایبەتی ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی شارەکان و دێهاتەکان وانە دەڵێنەوە. هەقوایە حکومەت، ئاوڕێکی بەرپرسیارانەیان لێ بداتەوە و ئیتر دەست بکرێت بە دامەزراندیان، دامەزراندنیشیان جگە لەوەی هەزاران کەس سەرفرازی موچە دەکرێ، بۆ بواری پەروەردە و زانست و پەرەسەندنی فەلسەفەی خوێندنیش، زۆر گرنگە." باسی لەوەشکردوە: "بێ موچەیی، یان کەم موچەیی، کاریگەری دەرونی لەسەر چین و توێژەکان هەیە. تەنانەت کاریگەری نالەباری لەسەر راپەڕاندنی ئەرکەکان و پەروەردە و فەرمانگەکانیش هەیە!" مەلا بەختیار داوای دامەزراندنی کارمەندانی گرێبەستی تەندروستیش دەکات و نوسیویەتی: "دوو ھەزار کارمەندی تەندروستیش، حەوت ساڵە بەگرێبەست، ئەرکەکانیان بەتایبەت لەکاتی پەتای کۆرۆنادا رادەپەڕاندو ژیانی خۆیان خستبووە مەترسییەوە، ھەقە ئەمانیش، پاداشتی ئەو ماندووبونەیان دامەزراندنیان بیت."
هاوڵاتی ئه‌مڕۆ پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە وەفدێكی پەرلەمانتارنى ئاکپارتى کرد جەخت لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە تێكڕاى بواره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌به‌رهێنان و فه‌رهه‌نگى و مرۆیی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتاى تورکیا کرایەوە. ئەمڕۆ شەممە 19ی ئازاری 2022، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە شاندێکى پەرلەمانتارنى ئاکپارتى کرد کە پێکهاتبو لە عفیف دەمیکران، پەرلەمانتارى پێشوى ئەکپارتى و فەهمى ئوزتونج، پەرلەمانتارى ئەکپارتى و محەمەد جیلان، جێگرى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەکپارتى، بەیاوەرى هاکان کەراجای، سەرکونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لە هەولێر و هیمداد سەباح پەرلەمانتارى کوردستان. هەریەک لە نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و بەرێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا ئامادەی بون. پەرلەمانتارنى ئاکپارتى جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردولا کردەوە و ئامادەی خۆیان و وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر. لەكۆبونەوەكەدا باس لە بارودۆخى عێراق بەگشتیى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى کرا و تیشک خرایەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق.
