هاوڵاتى ئەمڕۆ کارکردن لە قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەستیپێکرد. پرۆژه‌كه به پێنج قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، له قۆناخی یه‌كه‌میدا 14 كیلۆمه‌تری ته‌واو کرا، كه به‌حركه به رێگەی شەقڵاوە دەگەیێنێت. قۆناغی دووەم دەکەوێتە نێوان رێگەی (هەولێر- شەقڵاوە) تاوەکو (هەولێر - کۆیە) و درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاری دوو ساید بەپێی یاسا و رێنوێنییەکان. لە 26-09-2018 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی شەقامی 150 مەتریی هەولێری دانا، کە یەکێکە لە گەورەترین و ستراتیژیترین پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان. قۆناغی یەکەم 14 کیلۆمەترە و رێگەی شەقڵاوە بە رێگەی بەحرکە دەبەستێتەوە، سێ پرد و سێ ئەندەر پاسی تێدایە و زیاتر لە 131 ملیۆن دۆلاری تێچووە. درێژیی شه‌قامه‌كه 70 كیلۆمه‌تره، هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی نزیكه‌ی 20 مه‌تر پانه و پێنج ئۆتۆمبێل دەتوانن به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێبکەن، بۆ هه‌ر سایدێكیش شەقامێکی خزمه‌تگوزاری له ته‌نیشتیدا دروستده‌كرێت. شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌بێته شه‌شه‌مین و دواهه‌مین شاڕێی بازنه‌یی به‌ده‌وری هه‌ولێر، شه‌قامكی خێرایه و ناحیه‌كانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، به‌حركه، کۆمەڵگەی مه‌لاهۆمه‌ر و رێگای گوێر و قۆریتان و سه‌ركارێز به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
هاوڵاتى كۆمپانیایه‌كى كوردى رایگەیاند:" بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌وان توانیویانه ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى (فیفا) بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى چالاكى‌و هه‌واڵه‌كانى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر. له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، کۆمپانیاى مونلاین کە کۆمپانیایەکى کوردیە ئاشكرایكرد: "بۆ یەکەمجارە کۆمپانیایەکى کوردى بتوانێت پەیوەندى لەگەڵ یه‌كێتى تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى (فیفا) ببه‌ستێت". ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "ڕێكه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه ئێمه له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى فیفادا چالاكیه‌كانى مۆندیال ده‌توانین به‌زمانى كوردى بگوزینه‌وه، هه‌روه‌ها له‌ماڵپه‌ڕى سه‌ره‌كى فیفاشدا ناوى ئێمه هاتوه‌و تۆماركراوین". هاوكات هاوڵاتیانیشى ئاگاداركرده‌وه كه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاكه‌یانه‌وه بلیتى گه‌شتكردن بۆ ته‌ماشاكردنى یاریه‌كان به‌ده‌ستبێنن.
هاوڵاتى وەتسئەپ بە تۆمەتی چاودێریکردنی زانیاریی تاکەکەسی لەلایەن ئیرلەنداوە بە بڕی 266 ملیۆن دۆلار سزا درا. وتەبێژێکی وەتسئەپ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "ئێمە لە بڕیارەکەی ئەمڕۆ لەبارەی شەفافییەتی زانیاری تاکەکەسی و سزادانەکەمان ناڕازین". وەتسئەپ تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکە دەکات. چاودێری و پاراستنی زانیارییە تاکەکەسییەکانی ئەوروپا لەو بارەوە دەڵێت، لە مانگی تەممووز چەند خاڵێکیان بە ئاژانسەکانی ئیرلەندا داوە، لە تێبینییەکاندا ئاماژەیان بە پێشێلکردنی مافی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان دراوە و رەخنەیان لە حکومەتی ئیرلەندا گرتووە کە سزای ئەو پێشێلکارییانە نادات. بەرنامەی وەتسئەپ یەكێكە لە بەرنامەكانی سەر بە كۆمپانیای فەیسبووك, كەلەماوەیەكی كەمدابۆتە یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵاتیە جیهانیەكان كە زۆرترین كەس بەكاریدەهێنن.
هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:" بە مەبەستی کردنەوەی فرۆکەخانەی کابول بەزوترین کات، لە نزیکەوە لەگەڵ تورکیا و قەتەر کاردەکەن. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ ھەڵسەنگاندنی پرسی ئەفغانستان لە باڵەخانەى وەزارەتی دەرەوەى ئەمريكا ئەنجامدا و رایگەیاند، بە مەبەستی کردنەوەی فرۆکەخانەی کابول بەزوترین کات، لە نزیکەوە لەگەڵ تورکیا و قەتەر کاردەکەن. بلینکن ئاماژەی بەوە کرد کارەکانی نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەردەوامن و لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەدا سەردانی قەتەر دەکات و چاوی بەو ئەفغانستانیانەی کە بۆ ئەوێ گوێزراونەتەوە دەکەوێت. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای دەوحە سەردانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەکات و لەوێ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی 20 وڵات کۆبوونەوەیەک لەسەر پرسی ئەفغانستان ئەنجامدەدەن. بلینکن وتی، سەبارەت بەو ھاووڵاتییە ئەمریکییانەی لە ئەفغانستان ماون لەگەڵ تاڵیبان لەسەر هێڵن و رایگەیاند، زۆر گرنگە تاڵیبان پابەندی بەڵێنەکانی بێت لە رێگەدان بەو کەسانەی کە دەیانەوێت وڵاتەکە جێبھێڵن. رۆژی 29ی ئابی 2021 مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی، "بابەتی فڕۆکەخانەی کابوول بەلامانەوە گرنگە و لە نزیکەوە و چاودێریی دەکەین". سەربازانی تورکیا لە چوارچێوەی ناتۆ ئەرکی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی کابوولیان پێ‌درابوو، بەڵام دوای کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە، بزووتنەوەی تاڵیبان داوای‌کرد هێزە بیانییەکان وڵاتەکە جێبهێڵن. هێزەکانی تورکیاش کەوتنە چوارچێوەی ئەو هێزە بیانییانەی کە بزووتنەوەی تاڵیبان رۆژی 31ی ئابی 2021ی وەک دوایین وادە بۆی دیاریکردبوون تاوەکو ئەفغانستان چۆڵبکەن. ئەمە لەکاتێکدایە سەرەتا بەرپرسانی باڵای تورکیا ئاماژەیان دەکرد هێزەکانیان لە فڕۆکەخانەکە دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە ئەرکەکانیان. هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە ئەنجامدانی دیالۆگ لەگەڵ تاڵیبان دەکرد، بەڵام زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان گوتی، "دەمانەوێ پەیوەندیی باشمان لەگەڵ تورکیادا هەبێت، بەڵام هێزی بیانیمان لە ئەفغانستان ناوێ. ئێمە پێویستمان بە هێزی بیانی نییە و دوای 31ی ئاب خۆمان ئاسایشی فڕۆکەخانی کابوول دەپارێزین". تورکیا لە رۆژانی 26 و 27ی ئابی 2021 سەربازانی خۆی له كابووله‌وه بۆ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان و لەوێشەوە بۆ ئه‌نقه‌ره گواستەوە.
هاوڵاتى دیلان ئینانچ سیخوڕێکی دەوڵەتی تورکە، کە بۆ کاری سیخوڕی نێردراوە بۆناو ڕیزەکانی گەریلا دوای ئاشکرابوونی دان بە تاوانەکانیدا دەنێت . دیلان ئینانچ لە باکور بەدەسیسەی دەوڵەت چەند کەسی کوشتووە و تەرمەکانیان شاردووەتەوە، خانەوادەی ئەو کەسانە لە ساڵی ٢٠١٤ لەبەردەم بینای (دەبەپە) و شارەوانی ئامەد خۆپیشاندانیان دەکرد و داوای منداڵەکانیان لە پەکەکە دەکرد. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات، سیخوڕ دیلان ئینانچ تەمەنی ٢٣ ساڵە و خەڵکی ناوچەی فارقینە لە شاری ئامەد، باس لەوە دەکات کە لەدوای ئەوەی براکەی سیدار ئینانچ تەسلیمی کاری سیخوڕی بووە، ئەویش دەکەوێتە ناو تۆڕی سیخوڕییەوە. دواتر خزمێکی بەناوی کەمال مەرغەن لە ئامەد، بە بیانووی خۆشەویستی و هاوسەرگیرییەوە لێی نزیک دەبێتەوە، بەڵام مەرغەن و گروپەرکەی دیلان دەفڕێنن و دەیبەنە ماڵێک کە لەوێدا دەستدرێژی دەکەنە سەر خەڵک و هەڕەشەی ئەوەی لێدەکەن کە ئەگەر کاری سیخوڕییان لەگەڵدا نەکات ئەوە دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەویش. سیخوڕ دیلان ڕاهێنانی پێدەکرێت و لە گروپەکەی کەمال مەرغەن دەستبەکاری سیخوڕی دەکات، ئەو سیخوڕە لەبارەی ڕاهێنانەکانەوە دەڵێت سەرەتا لە ڕوویی فکری و دەرونییەوە کاریان لەسەر کردم دواتر خرامە ڕاهێنانی سەربازییەوە، لە کۆتایشدا بۆ نەهێشتنی ویژدان، مرۆڤایەتی و بەزەیی و ترس لە مرۆڤدا ئەتخەنە چالاکییەوە و بە کرداری ڕاهێنانت پێدەکەن، ئەندامەکانی میت دەیانوت: “دەوڵەت تۆ بەخێودەکات پێویستە تۆش خاوەندارێتی لە دەوڵەت بکەیت”، وات لێدەکەن دەوڵەت داوای چی بکات بۆیان بکەیت، لەو چوارچێوەیەشدا پەیمانمدا هەتا کۆتایی دژی پەکەکە شەڕ بکەم. بەشێکیتر لە دانپێدانانەکانی سیخوڕ دیلان دەربارەی ئەو خێزانانە بوون کە لە ساڵی ٢٠١٤ـدا لەبەردەم بینای (دەبەپە) و (هەدەپە) و شارەوانی ئامەد خۆپیشاندانیان دەکرد و وێنەی منداڵەکانیان بەرزدەکردەوە و داوای منداڵەکانیان لە پەکەکە دەکرد، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە پەکەکە منداڵەکانیان بردووە، ئەوکات حکومەتی ئاکەپە و دەوڵەتی تورک لە میدیاکاندا، کردییان بە ڕۆژەڤ و بەو بیانووەوە هێرشیانکردە سەر جوڵانەوە و ناوەندە ئازادیخوازەکانی کورد لە باکوری کوردستان و تا ئەمڕۆش ئەو هێرشانە لەسەر هەدەپە بەردەوامە. لەوبارەیەوە وتی: میت بەشێک لەو کەسانەی کوشتووە و تەرمەکانیانی شاردوونەتەوە، خۆم بەدەستی خۆم سێ کەسم لەوانە کوشتووە کە تەمەنیان لەنێوان ٢٢ تا ٢٤ ساڵ بوو، دواتر پارەیان دەدا بەو ماڵانە کە وێنەی منداڵی ڕۆڵەکانیان بهێنن بۆ ئەوەی وای نیشانبدەن کە بە تەمەنێکی کەمەوە چونەتە ناو پەکەکە، من نەمزانیبوو کە ئەو سێ کەسەی من کوشتوومە لەناو ئەو کەسانەن کە دەوڵەت بۆ پڕوپاگەندە دژی پەکەکە بەکاریان دەهێنێت، کاتێک تەماشای تەلەفزیۆنم کرد وێنەی ئەو سێ کەسەم بەدەستی کەسوکارەکەیانەوە بینی کە من کوشتبووم، کەچی پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە پەکەکە لە تەمەنێکی کەمدا ئەوانی بردووە. سیخوڕ دیلان دەڵێت دواتر لەوە تێگەشتم دوای کوشتنی منداڵەکانیان لە ڕیگای سیخورەکانەوە بە خانەوادەکەی دەوترا کە منداڵەکەت چووەتە ناو ڕیزەکانی پەکەکە، ئەگەر هەر خێزانێک وڵاتپارێز بووبان و بەشوێن منداڵەکانیان نەکەوتبان دەوڵەت دەستگیری دەکردن. دیلان ئینانچ ساڵی ٢٠١٥ بۆ ئەنجامدانی کردەوەی گەورەتر، وەک سیخوڕێک دەنێردرێتە ناو ڕیزەکانی گەریلاوە، بۆ ئەوەی بەڕێوەبەر و کەسانی باڵای ناو پەکەکە بکاتە ئامانج، لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا ناوی زیلان بەرخۆدان لەخۆی دەنێت، لە داهاتوودا بۆئەوەی خۆی لە پەروەردەیەکی تایبەت دووربخاتەوە هەوڵی خۆشاردنەوە دەدات، بەڵام گەریلا پێی دەزانن و ئاشکرادەبێت دوای گرتنی دان بە هەموو تاوانەکانیدا دەنێت.
هاوڵاتى سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:" له‌رابردودا نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌تی عێراق نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوبن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا له ئاست ئه‌و هه‌مو خه‌بات و قوربانیدان تێكۆشانه‌دا نه‌بون كه گه‌له‌كه‌مان له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردودا قوربانی زۆری بۆداوه". ئەمڕۆ هەینی، 3 ئەیلولی 2021 به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حزبی سۆسیالیست، به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د حاجی محمود سكرتێری سۆسیالیست، كۆبونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ڕاوێژكاری و چاودێری و سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ندو ده‌زگاو ئۆرگانه‌كان و سه‌رجه‌م كاندیده‌كان له بازنه جیا جیاكانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چو. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌د حاجی محمود باسی له میكانزمی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیادكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له 18 بازنه‌وه بۆ 83 بازنه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنی ژماره‌ی كورسیه‌كانی كورد به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی جێگه‌ی ململانێن، هاوكات به‌شداریكردنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كورستان له پڕۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ گرنگی و كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌شداریكردنی له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له‌رابردودا نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌تی عێراق نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوبن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا له ئاست ئه‌و هه‌مو خه‌بات و قوربانیدان تێكۆشانه‌دا نه‌بون كه گه‌له‌كه‌مان له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردودا قوربانی زۆری بۆداوه". له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د حاجی محمود ئاماژه‌ی به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد كه "حزبی سۆسیالیست به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به 20 كاندید له سه‌رجه‌م بازنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی جێگه‌ی ململانێن به‌شداریده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌مو پشتگیریه‌كی خۆی بۆسه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كات دوپاتكرده‌وه". سكرتێری حزبی سۆسیالیست جه‌ختی له‌سه‌ر كارنامه‌ی حزبه‌كه‌ی كرده‌وه كه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی كاندیده‌كانیه‌وه خستویه‌تیڕو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌ومافه‌نانه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه تا ئێستا به‌هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه "داوای له خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتی كرد متمانه ببه‌خشن به‌كاندیده‌كانی حزبی سۆسیالیست تاكو له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه گرنگه‌دابن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كان و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌و یاسای نه‌وت و غاز‌و بودجه‌و سنور و یاسای فیدراڵ و زۆر پرسی گرنگی تر".
هاوڵاتى سەرۆکی رووسیا دەڵێت، بارودۆخی ئەفغانستان دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا "کارەساتە". ئەمڕۆ هەینی 3-9-2021 ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە میانی بەشداریکردنی لە "کۆڕبەندی ئابووریی رۆژهەڵات" کە لە شاری "ڤلادیڤۆستۆک"ی رۆژهەڵاتی رووسیا بەڕێوەدەچێت، رەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان گرت و رایگەیاند، ئەمریکا بۆ ماوەی دوو دەیە لەو وڵاتە مایەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو. پوتن لەو بارەوە وتی: "کارەساتە، چونکە ئەمریکییەکان کە کەسانی زۆر پراگماتیکین زیاتر لە 1.5 تریلیۆن دۆلاریان لە ماوەی ئەو ساڵانەدا لە ئەفغانستان خەرجکرد، بەڵام ئەنجامەکەی چی بوو؟ هیچ". سەرۆکی رووسیا لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند، "ئەگەر سەیرێکی ئەو خەڵکە بکەیت کە ئەفغانستان جێدەهێڵن و کاردەکەن بۆئەوەی بگەنە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی، ئەوا تێدەگەیت کە کارەسات لەو وڵاتە روودەدات". یەکێتیی سۆڤیەت بۆ ماوەی 10 ساڵ لە ئەفغانستان شەڕی کرد؛ شەڕەکە ساڵی 1989 کۆتاییهات، بەڵام رووسیا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا زیاتر رۆڵی نێوەندگیری بۆ رەوشی ئەفغانستان گێڕاوە و چەند جارێکیش میوانداری شاندی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان و تاڵیبانی کردووە، هەرچەندە مۆسکۆ وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی سەیری تاڵیبان دەکات. پوتن لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند: "دەبێت دان بەو راستییەدا بنێین کە تاوەکو زووتر تاڵیبان پەیوەندی بە خێزانی وڵاتانی شارستانییەوە بکات، ئاسانتر دەتوانرێت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌كه 1406 كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 22 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم 11877 پشكنینى نوێى كۆرۆنا له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌و 1406كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2155كه‌س چاكبونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 22 كه‌س به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه به‌مشێوه‌یه بوه، 9كه‌س له دهۆك 5كه‌س له سلێمانى 4كه‌س له‌هه‌ولێر 2كه‌س له‌هه‌ڵه‌بجه و 2كه‌س له‌گه‌رمیان بوه. به‌رزبونه‌وه‌ى ئامارى گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا بۆ 22 كه‌س له‌كاتێكدایه كه دوێنێ 2/9/2021 له ئامارى 24 كاتژمێردا 14كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
هاوڵاتى هەپەگە ڕایگەیاند:" گەریلاکانی یەژاستار هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی سوپای داگیرکەری تورکیان کردە ئامانج و ناچاریان کرد هەرێمی زاپ جێبێڵێت". ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٣١ی ئاب، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی بەیانی، لەسەر ڕیگای شەمزینان بۆ گەڤەر، لە جولەمێرگ، هێزەکانمان خاڵێکی کۆنترۆڵی سوپای داگیرکەری تورکیان کردە ئامانج، لەم چالاکییەدا ژمارەیەک داگیرکەر سزادران و برینداربوون. هەروەها هاتووە: ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی شەو، گەریلاکانی یەژاستار هێلیکۆپتەرێکی جەنگییان لە هەرێمی زاپ کردە ئامانج، دوای ئەوەی گورزی لێوەشێندراو، هێلیکۆپتەرەکە بە ناچاری ناوچەکەی جێهێشت. لە بەردەوامی هاتووە: ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە، هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە مەیدانی جیلۆی بچووک، بە چەکی قورس چالاکییان ئەنجامدا و سەرکەوتووانە ئامانجەکەیان پێکا. لە بەشیکی دیکەدا هاتووە: ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠١:٣٠ بۆ ٠٢:٣٠ خولەکی نیوەشەو، سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنیی و چەکی قورس مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێی کردە ئامانج، دوای ئەوە داگیرکەران ویستیان پێشڕەوی بکەن، بەڵام گەریلاکانمان لە نزیکەوە لێیان هاتنە دەست و ناچاریان بە پاشەکشێی کرد. ئەمەش هاتووە: ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٦:٥٠ بۆ ٠٩:٠٠ی بەیانی سوپای داگیرکەری تورک جارێکی دیکە تاوانی شەڕیان ئەنجامدا و بە گازی ژەهراوی مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێیان کردە ئامانج. ئاماژەش بەوەکراوە کە جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ئاسمانی مەیدانەکانی بەرخۆداندا بەردەوامە. لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١١:٣٠ بۆ ٠٧:١٠ خولەکی ئێوارە، مەیدانەکانی چەمچۆ، سیدا و گوندی ڕەنجبراخ لە هەرێمی زاپ لە بنکەکانی سەر سنوورەوە تۆپباران کران، لە ئەنجامیدا ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە، کە هێشتاش بەردەوامە. ئاماژەش بەوەکراوە کە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٤٠ خولەک بۆ ١٠:٠٠ی شەو، هێلیکۆپتەر بەسەر مەیدانی قاشورا لە مەتینادا سووڕاوەتەوە، هاوکات دەوروبەری گوندەکانی دەشیش، ئەدینە، کێستە، سەراڕو و هرور و مەیدانەکانی کۆردینە و قەڵای قومری لە شارەدێی کانی ماسی سەربە ئامێدی بە هێلیکۆپتەری شەڕ بۆردوومان کراون. هەروەها هاتووە کە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٢:٤٠ بۆ ٠١:٣٠ خولەکی نیەوەشەو، هێلیکۆپتەر بەسەر مەیدانەکانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سۆر، گردی سپی و گردی سلێمان لە هەرێمی ئاڤاشین، سووڕاوەتەوە. لە کۆتاییشدا هاتووە: ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٨:٠٠ بۆ ٠٩:٠٠ی بەیانی، گوندەکانی کەفایا، شێران و ڕێدن لە هەرێمی گارە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکراون و لە ئەنجامیدا ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە، کە هێشتاش بەردەوامە.
هاوڵاتى لەدهۆك بەهۆی كەمی خزمەتگوزاریەكان و نەبونی ئاو لەئەمڕۆ خۆپیشاندان دەستێپیكرد و داوا لە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن بەدەم داواكاریەكانیانەوە بێن. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، دانیشتوانی گوندی ئیمێنکی لە سنوری پارێزگای دهۆک بەهۆی نەبونی ئاوەوە گردبونەوە و ڕێگای سەرەكییان داخست. نەبونی ئاو سنوری پارێزگای دهۆكی گرتەوە و دوانیوەڕی ئەمڕۆ، دانیشتوانی گوندی ئیمێنكی دوای ١٥ ڕۆژ لە بی ئاوی هاتنە سەر شەقام و ڕێگای سەرەکی دهۆک – زاویەتان داخست. دانیشتوانانی گوندی ئیمێنکی دەلێن: ڕۆژانە بەتانکەر ئاو دەکڕین، بەشێکی تری دانیشتوانانی گوندی ئیمێنکی بۆ پەیداکردنی ئاو لە دهۆکەوە ئاو دێنن. خۆپیشاندەران ناڕەزای توندیان دەربڕی و ڕایانگەیاند، واز ناهێنن تاوەكو داواكارییەكانیان جێبەجێنەكرێت كێشەكەیان بۆ چارەسەر نەكرێت.
هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، دان بە حکومەتەکەی تاڵیبان نانێن، "بەڵام پێویستە لەسەر هەندێ بابەت گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەین." لە میانی سەردانەکەی بۆ پاکستان و لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانییە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی، دۆمینک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، "دەبێت ئێمە رووبەڕووی ئەو واقیعە نوێیەی ئەفغانستان ببینەوە کە هاتووەتە پێشەوە؛ گوتیشی، بەریتانیا رێگەیەکی گرتووەتەبەر کە بریتییە لە دان نەنان بە تاڵیبان وەک حکومەت." وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتیشی، بەریتانیا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ئەوەی کە بتوانێت تێکەڵ بێت و هێڵی راستەوخۆی پەیوەندی هەبێت. راب وتیشی، چەندین بابەت هەن پێویستە تاوتوێبکرێن لە سەرووی هەموویانەوە دابینکردنی رێڕەوی بێ مەترسییە بۆ هاووڵاتیانی بەریتانی و ئەو ئەفغانییانەی کە بەر بەرنامەی "ئاراپ" دەکەون و ئەو ئەفغانییانەی کە لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا کاریان کردووە. لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، "پێویستمان بەوەیە بتوانین لەسەر ئەو بابەتانە نامەی راستەوخۆ بنێرین.. هەندێ بابەتی تایبەتی هەڵپەسێردراو هەن کە بەهۆی هەستیارییانەوە باس ناکرێن، بەڵام ئێمە پێویستمان بەوەیە توانا‌مان هەبێت لەسەر ئەو مژارانە گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیباندا بکەین."
هاوڵاتى جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگەیاند:" دیاریكردنى نرخى نوێى دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى بڕیارێكى سه‌رپێى نه‌بوه‌و له‌نێوان وه‌زاره‌تى دارایی و بانكى ناوه‌ندى و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوتوێكراوه." هەینی، 3 ئەیلوولی 2021 ئێحسان شه‌مران یاسرى جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى عێراقى ڕاگه‌یاندوه:" دیاریكردنى نرخى نوێى دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى بڕیارێكى سه‌رپێى نه‌بوه‌و له‌نێوان وه‌زاره‌تى دارایی و بانكى ناوه‌ندى و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوتوێكراوه. یاسرى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، دیاریكردنى نرخى نوێى دینارى عێراقى بۆ ماوه‌یه‌كى كورت نه‌بوه وه‌ك هه‌ندێك لێى تێگه‌شتون بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورتهێنان بوبێت به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه، به‌ڵكو بۆكاتێكى درێژمه‌ودابوه‌و په‌یوه‌ندى به‌به‌هاو هێزى دینارى عێراقى هه‌یه له بۆرسه‌ى جیهانیداو به‌گۆڕانكارى و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌ستكارى به‌هاى دینارى عێراقى ناكرێت. ناوبراو ئه‌وه‌ش وه‌بیرده‌هێنێته‌وه، دواین گۆڕانكارى له نرخى دینار كه پێشتر ئه‌نجامدراوه له ساڵى 2010بوه‌و تا ئه‌مساڵ درێژه‌ى كێشاوه. ئه‌مساڵ بانكى مه‌ركه‌زى عێراقى بڕیاریدا نرخى دینار به‌رانبه‌ر دراوه جیهانیه‌كان به‌تایبه‌ت دۆلار كه‌مبكاته‌وه به‌جۆرێك 100دۆلارى ئه‌مریكى له 116هه‌زار دیناره‌وه كرایه 146هه‌زار دینارى عێراقى و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كه موچه‌خۆرن و داهاتێكى سنورداریان هه‌یه زیانێكى زۆریان پێده‌گه‌یه‌نێت.
هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند:"هاتنەناوەوەی تورکیا بۆ عێراق بۆ پارتی کرێکارانی کوردستانە، مامەڵەی حکومەتی عێراق لەوڕووەوە بە ئاڕاستەیەکی دروستە". ئەمڕۆ هەینی فوئاد حوسێن لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لە ئەکادیمیای دیبلۆماتی نەمسا ڕایگەیاند، هاتنەناوەوەی تورکیا بۆ عێراق بۆ پارتی کرێکارانی کوردستانە، مامەڵەی حکومەتی عێراق لەوڕووەوە بە ئاڕاستیەیەکی دروستە. وڵاتەکەی بە سیاسەتی "پەرچەکردار" مامەڵەی لەگەڵ لەشکرکێشی تورکیا بۆناو خاکی عێراق نەکردووە". بەوتەی وەزیری دەرەوەی عێراق، وڵاتەکەی بە سیاسەتی پەرچەکردار مامەڵەی لەگەڵ ئەو دۆسیەیە نەکردوە، بەڵکو مەبەستی بووە لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکات.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند:"موچەی وەزارەتەکانی شارەوانی، کارەبا، کشتوکاڵ، رۆشنبیری و ئاوەدانكردنەوە دابەشدەکرێت". به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سبەی شەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی ئەمساڵ بەبێ لێبڕین بەردەوام دەبێت و موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن. 15ـی حوزەیرانی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
