هاوڵاتی لە 24 کاتژمێردا چوار سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران ،تورکیا ئاشکرای کرد دوو سەربازی دیکەی سوپای وڵاتەکەی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا کوژراون و دو سەربازی دیکەشیان برینداربون. بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کە شەو یەکشەممە بڵاو ی کردوەتەوە دو سەربازی سوپا لە ئەنجامی هێرشی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بۆ سەر بارەگایەکی سوپاکە لە ناوچە سنورییەکانی ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا کوژراون و دو سەربازی دیکەشیان بریندار بون. رۆژی یەکشەممە (6/11/2022) وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی دو سەربازی دیکەی سوپای را گەیاند، کە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا کوژرابون.

هاوڵاتی گۆڤاری هیڵ-ی ئەمریکی هۆشداری دەدات کە چاوەڕوان دەکرێت ئاستی ناکۆکیی نێوان حزبە کوردییەکانی عێراق، بەتایبەت پارتی دەسەڵاتداری دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زیاتر ببێتەوە.  گۆڤاری هیڵ، نزیک لە کۆنگرێسی ئەمریکایە، لە شیکاریەکدا هەڵسەنگاندنی بۆ بارودۆخی ئێستای عێراق کردووە  و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیعە ئەلسوودانی بە ڕووداوێکی ئەرێنیی لە قەڵمداوە. هاوکات ئەم گۆڤارە بێ هیوایی خۆی سەبارەت بە باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان لە دوای پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دەربڕیوە و دەنووسێت: بێمتمانەیی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە یەکتر قووڵتر دەبێتەوە. ئەم گۆڤارە ئیدیعای ئەوەی کردووە کە ڕەنگە دوای هەڵبژاردنی عەبدوللەتیف ڕەشید کە لە پشکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە، وەک سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندیی نێوان لایەنە کوردییەکان خراپتر ببێت. هەروەها هیڵ دەڵێت هەردوو لایەنی کوردی دەسەڵاتداری هەرێم بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەبارەی هەندێک پرس وەکوو پرسی بوودجە و چارەنووسی کەرکووک هەوڵەکانیان دەست پێکردووە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە دەتوانێت ململانێی جیددی و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنە کوردستانییەکان و حکوومەتی ناوەندیی عێراقی لێبکەوێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دیمەنی گرتە ڤیدیۆیەکی داناوە کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە رۆژئاوای زاپ لە ١١ ئەیلولی ٢٠٢٢دا تۆمار کراون دەردەکەوێت کە سوپای تورک کـ.ـوژراوانی خۆی لە رای گشتی دەشارێتەوە و تەرمەکانی سەربازانی خۆی دەسـ.ـوتێنێت ئەوەش سەرباری ئەوەی کە هـ.ـەپەگە ناو و ناسناو و دیمەنی سەربازەکان بڵاودەکاتەوە  

هاوڵاتی 51 شەو و رۆژە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و لە شاری مەریوان ناڕەزایەتییەکانی دوای بەخاکسپاردنی نەسرین قادریی فراوانتر بوە و بە پێی داویین ئامار نزیکەی 40 کەس لەو شارە بەهۆی هێرشی هێزە ئەمنییەکانەوە برینداربون. ئەمڕۆ 51 رۆژ بەسەر ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا تێدەپەڕێت و لە مەریوان و سنە و سەقز و بۆکان و کرماشان ناڕەزایەتیی بەرفراوان بەڕێوەچو و لە زانکۆکانی تاران و مەشهەد و تەبرێز گردبونەوە و ناڕەزایەتیی بەڕێوچو و لە تاران و زاهیدان و ئەسفەهان و نیشابوریش خەڵک بە شەویش رژانە سەر شەقامەکان و نارەزایەتییان دژی دەسەڵاتی ئێران دەربڕی . ئەو خۆپیشاندانانە بە دوردرێژترین ناڕەزایەتیی دژی دەسەڵاتی ئێران لە مێژوی 43 ساڵ تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەژمار دەکرێن. بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە دوای بەخاک سپاردنی نەسرین قادری ئەو کەچە کوردەی خەڵکی مەریوان کە لە نارەزایەتیەکانی تاران گیانی لەدەستدابو، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی زۆربەی شەقامەکانی مەریوانی گرتەوە. نەسرین قادری خەڵکی مەریوان تەمەن 35 ساڵ و خاوەنی بروانامەی دکتۆرای فەلسەفە بوە، ئەو رۆڵی بەرچاوی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران بۆ مەرگی ژینا ئەمینی هەبوە و بەهۆی لێدانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ناڕەزایەتییەکانی چند رۆژی رابردوی ئەو شارە بە بێهۆشی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و دواتر شەوی هەینی گیانی لەدەست دەدات، بەرپرسانی دەسەڵاتیش لە مەریوان رێگرییان کرد کە تەرمی نەسرین رۆژی یەکشەممە بە بەشداریی جەماوەربەخاک بسپێردرێت، ئەوەش توڕەیی خەڵکی مەریوانی لێکەوتەوە. لە مەریوان خۆپیشاندانەکان بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی سوپای پاسدران توندوتیژیی تێکەوت و هێزە چەکدراەکانیش هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵی خەڵک بۆ دەستگیرکردنی گەنجان. بە پێی دوایین ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژی یەکشەممەی مەریوان لانیکەم 40 کەس برینداربون. لە لایەکی دیکەوە لە شاری بۆکان کچان و ژنان لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکاندا بە جلوبەرگی کوردییەوە لە شەقام و کۆڵانەکاندا رێپێوانیان کرد. شەوی یەکشەممە هاوکات لەگەڵ مەریوان لە شارەکانی سەقز و سنە و کرماشان ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بون. لە شاری کرماشان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بە شەو لە شەقامەکانی شارەکە دەستی پێکردەوە و گەنجان بە کردنەوەی ئاگر رێگا سەرەکییەکانی شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد. هاوکات لەگەڵ شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زۆربەی زانکۆکانی تاران و کەرەج و مەشهەد و ئەسفەهان گردبونەوە و ناڕەزایەتیی خوێندکاران بەڕێوەچو. ‌ خوێندکارانی پایتەخت لە چەند شوێنێکی تاران خۆپیشاندانیان کرد و دروشمی مەرگ بۆ دیکیاتۆریان وتەوە و هاوکات خوێندکارانی شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان رژانە شەقامەکانی شارەکەوە دروشمیان دژی دەسەڵات وتەوە. خۆپیشاندانەکان بە شەو لە چەند گەڕەکێکی شاری تاران دەستی پێکردەوە و لە ناوچەی سادقیە و حەفت حەوز-ی شارەکە گەنجان و کچان رژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی دەسەڵاتی ئێران وتەوە. لە شاری ئەهواز لە باشوری ئێران گەنجان ئاگریان لە بنکەیەکی بەسیج سەر بە سوپای پاسداران بەردا و لە شاری شیراز بە هۆرن لێدانی ئۆتۆمبێلەکان و دروشموتنەوەی گەنجان ، ناڕەزایەتیی بەڕێوچو. لە زانکۆی بابۆل لە پارێزگای مازندەران لە باکوری ئێران گردبونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچو لە زانکۆی مەشهەد پەیکەری قاسم سولەیمانی خوێناویی کرا. خوێندکارانی زانکۆ پزیشکی تەبرێز رێگەیان نەدا بە ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو زانکۆیە قسە بکات و بە هوتاف کێشان و دروشم دژی سوپای پاسداران ئەو بەرپرسە بێدەنگ کرا. تا ئێستا لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 61 کەس کوژراون و لە سەرتاسەری ئێرانیش ژمارەی کوژراوان زیاترە لە 317 کەس. هێڵی بۆری نەوتی ماهشەهر لە باشوری رۆژئاوای ئێران ئاگری گرت و سەرچاوەکانی هەواڵیش ئاماژە بەوە دەکەن کۆگای نەوتی ئەو ناوچەیە تەقێنراوەتەوە و بەهۆی شەڕ و پێکدادانیش لەو ناوچە نەوتییە کەسێک کوژراوە. لە پەرلەمانی ئێرانیش لە کۆی 290 پەرلەمانتار 227 پەرلەمانتار داوای لەسێدارەدانی ئەو کەسانەیان کرد کە بە هۆکاری ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەقەڵەم دراون.

هاوڵاتی ژمارەیەکی زۆررۆشنبیران؛ نووسەر، چالاکوان، رۆژنامەوان، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، زانستپەروەران و ژینگەپاریزان کەمپینێکیان دژی بەکارهێنانی بۆمبی کیمیای و چەکی قەدەغەکراو لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە ڕاگەیاند و بە توندی ئیدانەیان کرد. ٥٨٨ چالاکوان لە بەیاننامەیەکدا بەتوندی  هێرش و پەلاماردانی رژێمی تورکیا، و بەکارهێنانی چەکی قەدەخەکراو و بۆمبە کیمیاوییەکانیان  شەرمەزارکرد وئیدانەی هێرشە درۆنییە بەردەوامەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە ڕۆژئاوا (باکور ، ڕۆژهەڵاتی سوریا) ، وباشوری کوردستان کرد. هەروەها داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دژ بە چەکە قەدەخەکراوەکان، پەرلەمانی ئەوروپا کرد: "کەوا لەبەرامبەر بە کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان و وێرانکردنی ژینگەی کوردستان و تیڕۆری دەوڵەتی تورکیا دژ بە ئازادیخوازن چیتر بێدەنگ نەبن و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبێنن و فشار بۆسەر رژێمی تورکیا بێنن تا کۆتایی بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆری دەوڵەتی بهێنێت". هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا؛ سوپای تورکیا دووهەزار و چوارسەد و شەست و حەوت(٢٤٦٧) جار بۆمبی کیمیاوی و چەکی قەدەخەکراوی بەکارهێناوە و لەئەنجامدا هەشتا گەریلای ئازادیی شەهید بوون. ئەمە جگە لەوەی ژینگەی کوردستانی ژەهراوی کردووە و بەدەیان هەزار لە درەختی دارستانەکانی بڕیوەتەوە. دەقی بەیاننامەکە : کەمپینی رۆشنبیران دژ بە بەکارهێنانی بۆمبی کیمیاوی و چەکی قەدەخەکراو و تیڕۆرەکانی دەوڵەتی تورکیا   وەک دەزانن؛ رژێمی تورکیا دژ بەگەلە ئازادیخوازەکەمان و شۆڕشگێڕانی ئەم گەلە، بەهەموو شێوەیەک لەنێو شەڕێکی دڕندانە دایە و تیڕۆڕی دەوڵەتی دژ بە ئازادیخوازن بەڕێوە دەبات و بۆمبە کیمیاوی و قەدەخەکراوەکان بەکاردێنێت. لەلایەکەوە ئازادیخوازان و رۆژنامەوانان و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لە باکووری کوردستان رەشبگیر دەکات، لەلایەکی تریشەوە هێرشی درۆنی بەردەوام بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە رۆژئاوا (باکوور-رۆژهەڵاتی سوریا) دەکات. هەروەها لە باشووری کوردستانیشدا بەهاوکاری سیخوڕان و نۆکەرانەوە، شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازان تیڕۆر دەکات. لەبەرامبەر بە گەریلاکانی ئازادیخوازی گەلەکەشماندا بۆمبی کیمیاوی و چەکی قەدەخەکراوی نێودەوڵەتی بەکاردێنێت. هەر لەماوەی شەش مانگی رابردوودا؛ سوپای تورکیا دووهەزار و چوارسەد و شەست و حەوت(٢٤٦٧) جار بۆمبی کیمیاوی و چەکی قەدەخەکراوی بەکارهێناوە و لەئەنجامدا هەشتا گەریلای ئازادیی شەهید بوون. ئەمە جگە لەوەی ژینگەی کوردستانی ژەهراوی کردووە و بەدەیان هەزار لە درەختی دارستانەکانی بڕیوەتەوە. هەموو ئەو هێرش و پەلاماردانەی رژێمی تورکیا بۆ سەر گەلەکەمان و ژینگەکەی لەهەموو کوردستان، بەڵگەیە لەسەر فاشیستبوون و داگیرکاریی تورکیا. هەروەها ئەو راستییەش دەخاتەڕوو کە ئەو رژێمە فاشیستە لەبەرامبەر بە ئیرادەی ئازادیی گەلەکەماندا شکستیهێناوە و بێ ئەنجام بووە، بۆیە رژێمی بەعسئاسا دەیەوێت بە تیڕۆری دەوڵەتی و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و قەدەخەکراو بەردەوامیی بە نکۆڵیکردن، کۆمەڵکوژیی و تواندنەوەی گەلی کورد و گۆڕینی دیموگرافیای کوردستان بدات. لەکاتێکدا ئەم هەموو تاوانە جەنگییانە و نامرۆڤانەیە دژ بە گەلەکەمان و شۆڕشگێڕانی ئەنجام دەدرێت، نەتەوە یەکگرتووەکان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دژ بە چەکی قەدەخە، پەرلەمان و کۆنسەی ئەوروپا و دەوڵەتانی دونیا بێدەنگن و هیچ هەڵوێستێکیان دژ بەو تاوانانە دەرنەبڕیوە. هەروەها پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتی ئێراقیش، بێهەڵوێستن و هیچ کاردانەوەیەکیان نیشان نەداوە. تەنانەت پەدەکە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هاوکار و پشتیوانی لە هێرش و پەلامارەکانی رژێمی تورکیا دژ بە گەلەکەمان و شۆڕشگێڕەکانی، دەکات و ناهێڵێت ماسکی دژە کیمیاوی بگاتە گەریلاکان، رێگیریی لە رۆژنامەوانان و شاندە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ پشکنین و لێکۆڵینەوە و گەیشتن بەو شوێنانەی ئەو چەکانەی تێدا بەکارهاتوون.  ئێمە وەک رۆشنبیران؛ نووسەر، چالاکوان، رۆژنامەوان، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، زانستپەروەران و ژینگەپاریزان لەم بەیاننامەیەدا بەتوندی ئەو هێرش و پەلاماردانانەی رژێمی تورکیا، ئەو تیڕۆری دەوڵەتی و بەکارهێنانی چەکی قەدەخەکراو و بۆمبە کیمیاوییەکان شەرمەزار و مەحکوم دەکەین. لەهەمانکاتدا؛ داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دژ بە چەکە قەدەخەکراوەکان، پەرلەمان و کۆنسەی ئەوروپا و دەوڵەتانی دونیا، هەروەها ئازادیخوازانی دونیا دەکەین کەوا لەبەرامبەر بە کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان و وێرانکردنی ژینگەی کوردستان و تیڕۆری دەوڵەتی تورکیا دژ بە ئازادیخوازن چیتر بێدەنگ نەبن و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبێنن و فشار بۆسەر رژێمی تورکیا بێنن تا کۆتایی بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆری دەوڵەتی بهێنێت. هەروەها روو لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و ئێراقیش دەکەین و دەڵێین؛ ئەم تاوانانە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان و ئێراقدا بە بەرچاوی ئێوەوە ئەنجام دەدرێن، کەچی ئێوە هیچ هەڵوێستێکتان نییە و بێدەنگن، ئەمە لەکاتێکدا بەم تاوان و تیڕۆرانەی رژێمی تورکیا؛ هەم سەروەری هەرێم و ئێراق پێشێل کراوە و دەکرێت و زیانی زۆر بە ژینگەی هەرێم و ئێراق گەیاندووە، هەمیش ئەو تاوانانە بەشێکن لە پڕۆژە و ستراتیژییەتی عوسمانییەتی نوێی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بۆ داگیرکردنی هەرێمی کوردستان و ئێراق. بۆیە بێدەنگبوون و بێهەڵوێستیتان هەم شەڕعیەتی ئێوە کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە و هەمیش بەجۆرێک ئەم بێدەنگی و بێهەڵوێستیەتان بەشداریکردنە لەو تاوانانەی رژێمی تورکیا، کە ئەگەر رێگیریی لێنەکرێت ئەم تاوان و تیڕۆرانە سەرجەم هەرێم و ئێراق دەگرێتەوە. بۆیە داواتان لێدەکەین چیتر بێهەڵوێست و بێدەنگ مەبن لەبەرامبەر بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆری دەوڵەتییەی رژێمی تورکیا. هەر لێرەوە؛ داوا لە سەرجەم رۆشنبیرانی گەلەکەمان دەکەین بەشدار بن لەم کەمپینە و هەڵوێستی ئازادیخوازانە و نیشتمانپەروەرانەتان بخەنەڕوو. داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوە مەدەنییەکان و گەلەکەشمان دەکەین کە دژ بەو تاوانانەی جەنگ و تیڕۆرەی دەوڵەتی تورکیا کە لە باشووری کوردستان ئەنجامی دەدات، بە چالاکی جۆراوجۆری جەماوەری هەڵوێستی نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازیی خۆتان دەرببڕن. بێگومان هەر بێدەنگییەک لەبەرامبەر بەو تاوانانە بەرلەهەموو شتێک زەمینەی بەردەوامکردنی ئەو تاوانانە زیاتر و زیاتر دەکات.   ناوی بەشداربووان                                    پیشە                                   شوێنی نیشتەجێ   شێرزاد حەسەن – نووسەر – سلێمانی - کوردستان نەجیبە مەحمود - راگەیاندکار- سوێد کەژاڵ نوری -  نووسەر و چالاکوان – هۆڵەندا پەیمان عیزەدێن – پارێزەر – سلێمانی - کوردستان سیڤان سەعید مامۆستا - زانکۆی شانشی لە چین - چین ڕووناک شوانی - نووسەر و وەرگێڕ – سوێد دوکتۆر سالار باسیرە – ئەکادیمی و نووسەر – ئەڵمانیا رێواس ئەحمەد بانیخێڵانی – نووسەر- سوێد هیوا ناسیح - رۆژنامەوان و چالاکوانی سیاسی- سویسرا کرمانج گوندی - پڕۆفیسۆر لە زانستگەی ستانی تێنێسی - ئەمریکا کەژاڵ حەمەڕەشید - نووسەر و چالاکوانی سیاسی – کەنەدا د.فەرهاد فەرەج - پزیشک – سلێمانی - کوردستان کەژال عەلی - شاعیر و نووسەر و چالاکوان – سویسڕا پێشەوا کاکەیی – شاعیر – قەڵادزێ – کوردستان ژینۆ رەشید - چالاکوانی ژنان – سلێمانی – کوردستان عادل عەزیز - رۆژنامەوان و هونەرمەند و بێژەر – سلێمانی - کوردستان ترێ مەحموود – شاعیر و ڕاگەیاندنكار – سلێمانی – کوردستان گۆران ھەڵەبجەیی – نووسەر – دانیمارک د. شێرکۆ حەمە ئەمین - مامۆستای زانکۆ – سلێمانی - کوردستان تارا حسێن محەمەد - چالاكی سیاسی – ژنان – سلێمانی – کوردستان کەمال ڕەئوف – رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان گەردە مامە حەمە – چالاکوانی مەدەنی – سلێمانی – کوردستان سەلام عەبدوڵڵا – نووسەر – خانەقین - کوردستان د. چۆمان هەردی - نووسەر و مامۆستای زانکۆ- سلێمانی – کوردستان فەتاح زاخۆیی  - سیاسەتوان – کەنەدا شەهلا حەفيد - جێگری هاوسەرۆکانی کەنەکه – سوێد ئەمەل سەعید کوردە - هونەرمەند – بریتانیا بێریڤان بەرگارەیی – چالاکوانی مەدەنی – سلێمانی - کوردستان تارا عومەر - چالاکوان – سوێد ئارام جەمال - چالاکوانی مەدەنی – سلێمانی - کوردستان زەینەب یوسفی – چیرۆکنووس و شاعیر – سنە - کوردستان ڕێبین هەردی – نووسەر – سلێمانی – کوردستان بێریڤان شاهۆ – رۆژنامەوان – کوردستان یووسف مەنتک - نووسەرو رۆژنامەوان – ئەڵمانیا ڕازاو سەعید - چالاکوانی ژنان – سیدنی - ئوسترالیا دکتۆر شێرکۆ کرمانج - ئەکادیمی و توێژەر – کوردستان پەروین عەبدوڵڵا رەزا  - مامۆستا – سلێمانی - کوردستان زانکۆ سەردار- رۆژنامەوان- سلێمانی – کوردستان پەروا عەلی - پەرلەمانتاری خولی پێشوو – سلێمانی - کوردستان جیهاد محەمەد - نووسەر و وەرگێڕ – سلێمانی - کوردستان سوورێن ئیبراهیم – مامۆستا – سلێمانی – کوردستان پەروین حەسەن -  شاعیر و زیندانی سیاسی- سلێمانی - کوردستان عەلی ئەحمەد – میدیاکار – سلێمانی – کوردستان تاڤگە سابیر - نووسەر - سوێد هەژار کاکەیی – پارێزەر – کەرکوک – کوردستان ‎ڕۆزا حە‌مە‌ ساڵح- وە‌رگێر - هۆڵەندا سەلمان عوسمان – میدیاکار – گەرمیان – کوردستان ژیان محەمەد – پارێزەر - هۆڵەندا فازڵ مەحموود – وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ – کوردستان زەینەب ئەرکەوازی – رۆژنامەوان – خانەقین - کوردستان جەمال ئیبراهیم – نووسەر – سلێمانی – کوردستان شادی سەمەد ـ مامۆستا و چالاکوانی ژن ـ رانیە - کوردستان بیار رەشید – ژەنیار – کوردستان نەسرین شاکەلی - شێوەکار و مامۆستا – سوێد نەجات نەجمەددین – مامۆستا – سلێمانی - کوردستان ڕێژوان تەها – هونەرمەند – سلێمانی - کوردستان ئەیھان سەعید – رۆژنامەوان – دھۆک - کوردستان جەمال فەرەج – کاسب و چالاکوان - کەنەدا حەسەن حەمە ئەمین مارف – فەرمانبەر – سلێمانی - کوردستان فاروق عەبدوڵڵا – ئەندازیار – سلێمانی - کوردستان لێزان بەکر - چالاکوانی سیاسی ـ کۆیە - کوردستان سامان محەمەد ئیبراهیم – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان تاهیر حاجی حەسەن – کرێکار - هۆڵەندا ناوەندی ڕۆشنبیری جەمال نەبەز – سلێمانی - کوردستان هۆشیار عەلی محەمەد – هاوڵاتی - سلێمانی - کوردستان ناسر مراغەیی - چالاکوان - خۆرهەڵات - کوردستان ڕەوەند جەلال – خوێندکار - سلێمانی - کوردستان عومەر سەرگەتی – ڕوناکبیر - سلێمانی - کوردستان کەمال ئەبوبەکر فەرەج - مامۆستای پەیمانگا – سلێمانی - کوردستان د. وریا ڕەواندزی - مامۆستای زانکۆ– ئەوروپا ئاسۆ جەبار – نووسەر و رۆژنامەوان – ئەمریکا هاوڕێ کاسترۆ – چالاکوان – سلێمانی - کوردستان ساڵح بێچار - شاعیر – سلێمانی - کوردستان شەھید شێخ – نووسەر – فەڕەنسا جەمال فەرەج - کاسب – کەنەدا ئارام حەمەساڵح _ چاودیری سیاسی _ ئەمریکا د. عبدالباقی مایی- نوژدارێ ساخله‌میا ده‌رونا زاروك و گه‌نجان - سوێد کاوە بێسارانی - چاودێری سیاسی - بریتانیا برزان عوبێد بابە شێخ - کارمەند – سلێمانی - کوردستان بەختیار شێخ عوسمان – چالاکوان – سلێمانی - کوردستان ڕەفعەت مورادی – ڕوناکبیر – سلێمانی - کوردستان تەها ئەمین هەڵەدنی - کرێکار - مالمۆ سوێد ئیبراھیم محەمەد فەرەج  - چالاکی سیاسی – سلێمانی - کوردستان رەزا مەنوچەهری (رەزا عوسمان قادر) – رۆژنامەوان - کوردستان ئاسۆی ژیاندۆست – چالاکوان – لەندەن - بریتانیا طالیب ڕەسوڵ – مامۆستا و هونەرمەند- هۆڵەندا ئامانج محەمەدئەمین عەبدوڵڵا-فەرمانبەر لەزانکۆی ڕاپەڕین–راپەڕین- کوردستان ئاران نادر مەحمود – دەرچووی بەشی فەلسەفە- چوارقوڕنە - کوردستان هیوا رەزا - رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان  ئاسۆ بیارەیی - سۆشیال سایکۆلۆژ و چالاک لەبواری جینوساید – سوێد حەليم يوسف – نووسەر – ئەڵمانیا سەباح ئیسماعیل - نووسەر و وەرگێڕ – کەرکوک - کوردستان ئەمین کەڤاڵ – رۆژنامەڤان – وان - کوردستان سالار سۆفی - وانەبێژی زانکۆ - فینلەند ئەنوەر ئەڵمان - نووسەر و وەرگێڕ – ئەڵمانیا کاروان سەعید - مامۆستا و چالاکی سیاسی – سوێد نیان حەسەن – مامۆستا – سوێد ئیدریس موستەفا - شڕۆڤەکاری سیاسی – کەنەدا هێمن مەولوود - نووسەر و رۆژنامەوان – کەرکوک - کوردستان گارا شوانی – سینەماکار – سوێد چالاک محەمەد - چالاکی سیاسی – سوێد ئارام ئوسمان کۆیی - چالاکوانی سیاسی و کارمەندی پێشووی یو ئێن – سوێد سەعید سەنەندەجی - چالاکوانی مافی مڕۆڤ، ئەندامی کەنەکە – نۆروێژ رزگار شێخانی - نووسەر و وەرگێڕ – سوێد  ڕێکار ئەحمەد - سکرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی کوردستان، نووسەر و رۆژنامەوان – هەولێر - کوردستان سەڵاح عەباس – نووسەر – سوێد دڵشاد مایی - - دهۆك - کوردستان سیاوەش گۆدەرزی – نووسەر – سوێد سەروەر قەرەداغی- پارێزەری ژینگە- سلێمانی - کوردستان نێچیر لەتیف - ڕاگەیاندکار – سلێمانی - کوردستان داستان مەعروف رەسوڵ – ئەندازیار – بریتانیا ئەمین چیڕە - پلاتفۆڕمی زاگرۆس – سوێد نیشتمان عوسمان - چالاکوان – بریتانیا هیوا مەحمود عوسمان – رۆژنامەوان – هەولێر - کوردستان بەیار عومەر عەبدوڵڵا - ئەکادیمی و چالاکوانی مەدەنی – سلێمانی - کوردستان دوکتۆر هونەر جەعفەر – پزیشک – سلێمانی - کوردستان نەجمەدین فەقێ – ڕوناکبیر – سلێمانی - کوردستان  ئالان جەلال بەگ دەرگەڵەیی – وەرگێڕ – سوێد بەیان ناسیح - کۆمەلناس و چالاکوانی ژنان - سوێد ئاسۆ گەرمیانی – مامۆستا – سوێد دوکتۆر رێبوار حەسەن - پەرلەمەنتاری پێشووی پارتی سەوزی سوێد – سوێد ئاری کاکەیی - مامۆستا و هونەرمەند – سوێد حەمەڕشید ڕەواندزی - تێکۆشەری دێرین – سلێمانی - کوردستان حەکیم رەزا عەزیز  - خانەنشینی پێشمەرگە – سلێمانی - کوردستان زەردەشت جەبار محەمەد - چالاکوانی مەدەنی – دەربەندیخان - کوردستان جەلال هۆرێنی - رۆژنامەوان – کەنەدا هەورامان عەلی - نووسەر و چالاکی سیاسیی – فنلندا سەحەر حەسەن محەمەد – رەنجدەری خانەوادە – گەرمیان - کوردستان ئاسۆی مەلا - رۆژنامەوان - ویلایەتی واشینتۆن- ئەمەریکا کەژال عەبدولقادر حەمەشەریف - چاکوانی ژنان- سلێمانی - کوردستان نەژاد نەجم – شانۆکار –  کەرکوک - کوردستان شنە فایەق - رۆژنامەوان– ئەوروپا بڕوا ئەسعەد – سینەماکار – سلێمانی - کوردستان بەشدار حەسەن – پارێزەر – هەولێر - کوردستان هەردێ سەمیر – سینەماکار – سلێمانی - کوردستان ناز عەلی عەوڵا – نیگارکێش – کۆیە - کوردستان فەرەیدوون کونجڕینی - رۆژنامەوان و چالاکوانی مەدەنی – ئەڵمانیا - کۆڵن حەیدەر حەمە کەریم - سیاسی و پێشمەرگەی دێرین – نەمسا ئیبراهیم هەواس - مامۆستا – کەلار - کوردستان عادل عەزیز محەمەد خەنان - ئەفسەری پۆلیس – دەربەندیخان - کوردستان دڵخواز محەمەد – فەرمانبەر – دەربەندیخان - کوردستان محەمەد ئەحمەد عەلی – مامۆستا – سلێمانی - کوردستان هونەر تۆفیق – نووسەر – سلێمانی - کوردستان گەشە دارا حەفید - مافناس و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان – سلێمانی - کوردستان ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری خولی پێشوو - سلێمانی - کوردستان ئاسۆس ئەحمەد هەردی – رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان لەتیف فاتیح فەرەج – نووسەر – چەمچەماڵ - کوردستان لوقمان حەسەن – هونەرمەند – سلێمانی - کوردستان د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی - مامۆستای زانکۆ – سلێمانی - کوردستان دیاری مەحموود تۆفیق - چالاکی سیاسی – سلێمانی - کوردستان کوێستان فتوحی - چالاکی سیاسی – ئەڵمانیا ژاڵە محەمەد – رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان مڵکۆ ئەحمەد - مامۆستای زانکۆی گەرمیان – کەلار - کوردستان ئەمەل جەلال - هەڵسوڕاوی سیاسی و چالاکی مەدەنی – سلێمانی - کوردستان ئاودێر لوقمان محەمەد -دەرچووی زانکۆ، شوێنەوار- سەیدسادق - کوردستان پێشڕەو عەلی ئەحمەد – کاسب – سەیدسادق - کوردستان چۆمان لوقمان محەمەد- کاسب – سەیدسادق - کوردستان وەرزێر لوقمان محەمەد – کاسب – سەیدسادق - کوردستان تارا ئەنور  - مامۆستا - ئەڵمانیا سازان کەمال دەباغ - مامۆستا - ئەڵمانیا دڵدار جەمال ئەحمەد – شاعیر -کەرکوک - کوردستان عبدول جەمیل نوری -کاسب -سلێمانی - کوردستان نەژاد نەجیب – مامۆستا - ئەڵمانیا ڕووخۆش ئەحمەد عبداڵڵە - دەرچوی پەیمانگا – رانیە - کوردستان گەشە تەها رەحیم - دەرچووی پەیمانگا – کەرکوک - کوردستان گەرمیان ئیبراهیم محەمەد – پۆلیسی دارستان - ڕزگاری گەرمیان - کوردستان سوران گەردی - کارمەندی هێزەکانی ناوخۆی بەغداد - هەولێر - کوردستان نەریمان سابیر محەمەد – رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان ئازاد موکری – کرێکار – ئەمەریکا هانا ئەسعەد قادر – فەرمانبەر – دەربەندیخان - کوردستان شەهاب کەریم - نووسەر و سیاسیی – ئەڵمانیا چرۆ عوسمان هەورامی – پێداگۆگ - سوێد هیوا موسا - خوێندکاری ماستەر - ئیسپانیا پشکۆ رەحیم – شاعیر – لەندەن - بریتانیا خالید شەیدا - شاعیر و نووسەر – هانۆڤەر- ئەڵمانیا لوقمان حەوێز – ئەندازیار – تەکساس- ئەمەریکا یاسین قادر بەرزنجی -  هونەرمەند و نووسەر – سلێمانی - کوردستان هاوڕێ عەلی رەشید – خوێندکار - ئەڵمانیا بێکەس بەرواری - نووسەر و چالاکی سیاسی – نۆروێژ ڕازاو سەعید - چالاکوانی ژنان – سیدنی - ئوسترالیا نادیە کەریم - ئەندازیاری کیمیا- شاعیر – کۆیە - کوردستان عومەر پیرک - هونەرمەندی شانۆکار - ئەڵمانیا رازاو مەحمود گوڵێ - مافناس و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان – سلێمانی - کوردستان هانا شوان - چالاکوانی مافەکانی ژنان – سلێمانی - کوردستان تەها عەبدولقادر – کرێکار - کوردستان میدیا رەوف بێگەرد - هونەرمەندی شانۆکار - دانیمارک سەلام عەبدوڵڵا – نووسەر – خانەقین - کوردستان حەیدەر عەلی ئەحمەد - فەرمانبەر و چالاکوان – گەرمیان - کوردستان جەلال چوارتایی- ئەندازیاری جیۆلۆجی و ئەندامی كەنەکە - هۆڵەندا چیمەن مەحمود بۆمبا - مامۆستای ماتماتیک و فیزیا - ستۆکھۆڵم - سوێد سۆران هانید عەبدوڵڵا - مامۆستا – كۆیە - کوردستان باڵا هاوار جەلال - مامۆستا – رانیە - کوردستان ئاراز خدر ئیبراهیم - رێنمایکاری پەروەردەیی – دەربەندیخان - کوردستان ناسک خورشید - فەرمانبەر – سلێمانی - کوردستان یاسین حسێن حەسەن – شێوەکار - ئەڵمانیا باهیر مەحمود کەریم – خانەنشین – کەرکوک - کوردستان زمناکۆ هیدایەت زەنگەنە - هونەرمەند لەبواری سینەما – کەرکوک - کوردستان ستیڤان شەمزینی – نووسەر - سوێد ناسیح ئەدیب‌ - شاعیر و نووسەر  ـ  سلێمانی - کوردستان فازڵ لەتیف محەمەد - توێژەر -زانکۆی هەڵەبجە – شارەزوور - کوردستان دکتۆر نیگار حەسیب قەرەداخی – هونەرمەند - ڤیەننا سەلما عومەر عوسمان ( کوردەی شەهید هاشمی جیهاز) - ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێراق - ئەڵمانیا سەربەست نەریمان - رۆژنامەوان و چالاكوانی سیاسی – چەمچەماڵ - کوردستان عومەر حەسەن - خانەنشینی پێشمەرگە – سۆران، هەولێر - کوردستان ڕێکەوت ئیسماعیل ئیبراهیم – نووسەر – سلێمانی - کوردستان ئالان شکور حەمەی ھەیەر- چالاکوانی ژینگە- کفری - کوردستان کوێستان ئیسماعیل – مامۆستا – سلێمانی - کوردستان لوقمان حەوێز – ئەندازیار – تکساس - ئەمەریکا خۆشناو شێر – مامۆستا - سوێد شوان حەسەن – نووسەر - سوێد فائیق محەمەد ئەحمەد پزیشک -  سلێمانی - کوردستان عەلی کەریمی -  نووسەر – سلێمانی - کوردستان رێکان حەوێز – هونەرمەند – ستۆکهۆڵم - سوێد سارا قادر محەمەد -  مامۆستای زانكۆی سلێمانی  و رۆژنامەوان -  سلێمانی - کوردستان ئەکرەم هەواس – شاعیر – سلێمانی - کوردستان عەبدولکەریم یوسف محەمەد - مامۆستا -دەربەندیخان - کوردستان ڕەحیم فتووحی ـ نووسەر ـ پیرانشار - کوردستان کاڕووش عوسمانیان ــ نووسەر و وەرگێڕ ـ شنۆ - کوردستان جەلال رەسوولپور ـ چالاکوان ـ شنۆ - کوردستان موسلیم ئەحمەدی ــ وەرگێڕ ــ تاران - ئێران یوسف حاجی خۆش ــ چالاکوان ـ شنۆ - کوردستان خالید ئەویندار ـ نووسەر – پیرانشار - کوردستان حوسێن محەمەد – خانەنشین – کوردستان ئەنوەر کەرکوکی – سیاسەتوان - سوێد ئەڤین ئەحمەد - رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان سامان محەمەد ئیبراهیم - فەرمانبەر - قەڵادزێ - کوردستان ھێمن مامەند- رۆژنامەوان و چالاکوان – سلێمانی - کوردستان لێزان بەکر - چالاکی سیاسی- کۆیە - کوردستان حەسەن حەمە ئەمین مارف - فەرمانبەر – سلێمانی - کوردستان فاروق عەبدوڵڵا – ئەندازیار – سلێمانی - کوردستان بێریڤان بەرگارەیی - چالاکوانی  مەدەنی – سلێمانی - کوردستان پشکۆ ڕەحیم – تەنزنوس- لەندەن - بریتانیا بەیان ئیبراهیم - سەرۆکی ڕێکخراوی ئانیا – سلێمانی - کوردستان ترێ مەحموود - شاعیر و ڕاگەیاندنکار – سلێمانی - کوردستان محەمەد بەکر کەریم – مامۆستا – سلێمانی - کوردستان سەهاد عەبدوڵڵا - مامۆستا – سوێد مژدە عەلی حسین – مامۆستا – قەرەگۆل - کوردستان لوقمان حەسەن - هونەرمەند و چاودێری سیاسی – سلێمانی - کوردستان چرۆ حسێن شوانی – پارێزەر – سلێمانی - کوردستان پشتیوان مەحموود فتاح - چالاکوانی سیاسی- سلێمانی - کوردستان ئازاد سەعید – چالاکوان – سلێمانی - کوردستان کەژاڵ عەبدولقادر – چالاکوان – سلێمانی - کوردستان عەدنان ساڵەیی - نووسەر و توێژەر – چەمچەماڵ - کوردستان محەمەد رەسوڵ محەمەد - ڕاوێژکاری خێزانی – سلێمانی - کوردستان سنور کەریم محەمەد -  مامۆستا – سلێمانی - کوردستان کوێستان ئیسماعیل – مامۆستا- سلێمانی - کوردستان دانا مەنمی - نووسەر و رۆژنامەوان – بریتانیا حەسەن جودی – نووسەر و رۆژنامەوان - کوردستان ئیسماعیل سیان - چالاکوان – لندن - بریتانیا میهربان عەلی - کارمەندی تەندروستی – سلێمانی - کوردستان شڤان ئازاد – چالاکوان – لندن - بریتانیا ئاسۆ جەوهەر - رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان شۆڕش ئەمین - چالاکی مەدەنی – سلێمانی - کوردستان پەیمان عزەددین - پارێزەر – سلێمانی - کوردستان ئاراس بلباس - چالاکوانی مەدەنی - بریتانیا ئاسۆ ژیاندۆست - چالاکوان - بریتانیا رەگەز کەمال - چالاکوانی مافی مرۆڤ - بەلژیکا لاوک کونجرینی - رۆژنامەوان - سویسڕا گۆنا رشید - جیۆلۆجیست و چالاکوانی مەدەنی - بریتانیا هیوا ئەحمەد - چالاکوانی مەدەنی - بریتانیا کاوە دەربەندی - چالاکوانی مەدەنی - بریتانیا هاوڕێ کوردی – چالاکوان – هەولێر - کوردستان کارۆ ئاڵانی – چالاکوانی مەدەنی – لەندەن رەنجدەر گڕاوی – چالاکوان و رۆژنامەوان – بەلژیکا ئازاد سەعید – چالاکوان – سلێمانی - کوردستان سنوور رەحمان – راگەیاندکار – سلێمانی - کوردستان ئەنوەر حوسین (بازگر) - نووسەر و رۆژنامەوان ـ سلێمانی - کوردستان بابان ئەنوەر نووسەر و وەرگێڕ ـ سلێمانی - کوردستان لەتیف کەریم بەداری – مامۆستای خانەنشین – کوردستان بەمۆ عەبدولڕەحمان حەسەن – ئاسنگەر – دەربەنديخان - کوردستان دکتور کاوە ئیبراهیم - پزیشک – کەنەدا شێروان عوسمان - شاعیر – کەنەدا هێمن رەئوف - چاودێری سیاسی – کەنەدا روخوش ئەحمەد عەبدولڕەحمان – مافپەروەر – سلێمانی - کوردستان رەنگین عەبدوڵڵا - پارێزەر و نووسەر - ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی ( ی.ن.ک) و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێراق – سلێمانی - کوردستان فرمان عەزیز عەبدولكەریم – فەرمانبەر - قەڵادزێ - کوردستان هاوڕێ کاوە – رۆژنامەوان – سلێمانی – کوردستان عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا "ھاورێ کاسترۆ" - چالاکوانی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان حازم علی کوتک ـ نووسەر و پێشمەرگەی دێرین ـ رانیە - کوردستان خالید مستەفا  "سەیدخالید ـ چالاکوانی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان شوان حەمەد حەسەن ـ مامۆستا چالاکی سیاسی ـ رانیە - کوردستان ئیبراھیم فیزوڵڵا رەشید ـ مامۆستا ـ چالاکی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان ئاسۆس عوسمان ـ چالاکی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان تارا ئاسۆ ـ چالاکوانی ژن ـ رانیە - کوردستان مامۆستا ئەحمەد دروێش ـ شارەزای  ئابووری ـ رانیە - کوردستان بەکر عەلی عەبدوڵڵا "بەکر ئاڵەیی" شاعیرـ رانیە - کوردستان عومەر حسێن ـ چیرۆکنووس ـ رانیە - کوردستان کۆسرەت خدر ئەبوبەکر ـ م زانکۆ ـ رانیە - کوردستان ئارام قادر ـ م زانکۆ ـ رانیە - کوردستان خالید قادر ـ رێکخراوی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان ئاسۆ کۆساری ـ مامۆستا ـ رانیە - کوردستان ھونەر عومەر کۆڕی ـ رۆژنامەوان ـ شارەدێی کۆڕێ - کوردستان سەردار قادر شێخە ـ رۆژنامەوان ـ چوارقورنە - کوردستان مامۆستا محەمەد فەرەج - محەمەد بابان ـ نووسەر ـ رانیە - کوردستان عەزیز حاجی نواوەیی ـ چالاکوانی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان داستان عەلی عەبدوڵلا ـ مامۆستا ـ رانیە - کوردستان ئەبوبەکر خدر شوان - پ م دێرین ـ چوارقوڕنە - کوردستان عەلی ئەحمد کوێستانی ـ پ م ـ رانیە - کوردستان سارا کەریم ـ چالاکوانی ژن ـ رانیە - کوردستان ئاشتی محەمەد نوری ـ چالاکوانی ژن ـ پشدەر - کوردستان ئاواز ئیسماعیل ـ چالاکوانی ژن ـ پشدەر - کوردستان نەرمین مستەفا ـ چالاکوانی ژن ـ پشدەر - کوردستان بیتوێن سەعید ـ ژینگەپارێز و نووسەر ـ رانیە - کوردستان سدیق عەلی - شاعیر ـ رانیە - کوردستان ھەژار مستەفا ـ پ م ـ رانیە - کوردستان ستار رەسوڵ ـ چالاکی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان رەسوڵ ئیسماعیل ـ مامۆستا ـ چوارقوڕنە - کوردستان شێرکۆ محەمەد ـ ژینگەپارێز ـ رانیە - کوردستان سوپا ھەمزە محمد ـ چالاکوانی مەدەنی ـ رانیە - کوردستان بڕیار عوزێر ـ مامۆستا ـ رانیە - کوردستان ئازاد نەجم مەجید ـ مامۆستا ـ رانیە - کوردستان نەوزاد خالید ساڵح ـ مامۆستای زانکۆـ رانیە - کوردستان عارف حەمەدئەمین اللە وێردی ـ پ م دێرین – راپەڕین - کوردستان سلێمان رەسوڵ فەقێ ـ چالاکوان ـ راپەرین - کوردستان سێوە خدر حەسەن ـ چالاکوانی ژن ـ راپەرین - کوردستان ئیدریس عەبدوڵلا ـ چالاکوانی بواری ژینگە و مامۆستا ـ پشدەر - کوردستان ئارام حسێن ـ چالاکوانی ژینگەپارێز ـ راپەرین - کوردستان ئەسمەر رەسوڵ ـ چالاکوانی ژن ـ راپەرین - کوردستان نەورۆز فــــــازل محەمەد ئەمین - چالاكوانى سياسى – سلێمانى - کوردستان مەريوان مەحموود رۆستەم - رۆژنامەوان – لەندەن - بریتانیا پەری ڕەحیم ساڵح - شــــــــاعير-  سلێمانى - کوردستان ئاسۆ حەمه ساڵح - چالاكوان – سلێمانى - کوردستان هيوا  ئەحمەد - چالاكوانى سياسى- لەندەن - بریتانیا عەلی مەحموود محەمەد – چالاکوان – هەولێر - کوردستان یاسین خێڵانی - نووسەر و وەرگێر - سویسڕا ئەحمەد حەمەئەمین – فەرمانبەر – دەربەندیخان - کوردستان ‎د. رزگار عەبدولکەریم -  مامۆستای زانکۆ – سلێمانی - کوردستان ‎حەسەن محەمەد ساڵح – شانۆکار – دەربەندیخان - کوردستان ‎جەمال حەمید کەریم - ‎مامۆستا و شاعیر – دەربەندیخان - کوردستان حسێن لەتیف - شاعیر و نووسەر – دەربەندیخان - کوردستان سۆما هەمزە تەها – ئەندازیار – رەواندوز - کوردستان ئاکۆ قادر حەمە – کۆمەڵناس – دەربەندیخان - کوردستان یاسین عەلی – پزیشک – ئەمریکا بارزان شامار – چالاکوان – ستۆکهۆڵم – سوێد ڕەوەند ساڵح حەسەن – شاعیر – سلێمانی - کوردستان ئالان جەلال بەگ دەرگەڵەیی – فەرمانبەری وەرگێڕان – سوێد جەوهەر میراودەلی – نووسەر و کۆمەڵناس – نەمسا دکتۆر جەلال جاف – پڕۆفیسۆر – نەمسا دکتۆر جەمال محێددین  - مامۆستای زانکۆ و خانەنشین– نەمسا دکتۆر سەلام ئاشووری – پزیشکی پسپۆڕی ددان – نەمسا تارا قەرەداخی – ئەندازیار – نەمسا دکتۆر هۆگر هێرۆیی – پزیشکی منداڵان - رانیە - کوردستان ساڵح میراودەلی – چالاکوان – بریتانیا جەمال خانەقینی – شاعیر و نووسەر – نەمسا ناسیح ئەدیب – شاعیر و نووسەر – سلێمانی - کوردستان سۆیلە خانەقینی – شاعیر -کەرکوک - کوردستان ناسک حەمەغەریب – شاعیر – نەمسا کامەران شۆرەبی – پێشمەرگەی دێرین – نەمسا هەڵاڵە باپیر – هونەرمەند – نەمسا بابان سەقزی - نووسەر – دانیمارک سەعید سەنەندەجی - چالاکوانی مافی مروڤ، ئەندامی کەنەکە – ئۆسلۆ جەعفەر کەریمی - مامۆستای زمانی کوردی، خانەنشین – فینلاند بەهمەن توتنچى - رۆژنامەوان و چالاكوانى سياسى و مافەکانی مرۆڤو- واشنيگتن، سياتل ئەمريكا محەمەد محەمەدی - چالاکوانی کرێکاریی – ترونتو، کەنەدا بێريڤان دوستكى - سەرۆكى شانازى ناوەندى پەن قەڵەم – ئەڵمانیا  فەرهەنگ هەڵەبجەیی – رۆژنامەوان – ئەڵمانیا ڕێزان ساڵح - شانۆکار و توێژەری کولتووری – بەلژیکا کۆماس شەهبازی – رۆژنامەوان – سویسڕا گەشە جاف – رۆژنامەوان – سوێد تاهره خورەمی - چالاکوانی بواری ژنان و دەروونناس – هۆڵەندا محەممەڕەزا ئەسکەندەری - سەردەبیری کوردانە – هۆڵەندا ئومید بەشیری - پێشمەرگەی دێرین – تایلاند قادر ئەلیاسی – هونەرمەند – نۆروێژ ساڵح مەلا سەعید زەنگەنە – وەرگێڕ - مالمۆ – سوێد نادر جەماعەتی – کاربەدیهێنەر – هاسن- ئەڵمانیا کاوە لەتیف عەلی – پارێزەر – کەلار - کوردستان کاوە رۆژهەڵات – رۆژنامەوان – ئەڵمانیا حەسەن شافێعی – شاعیر - ئۆتاوا، کەنەدا سیروان رەفعەت – شانۆکار – دەربەندیخان - کوردستان ئەحمەد شێخ حەسەن شێخ ئەمین"ئەحمەد بەرزنجی" – مامۆستا – ستۆکهۆڵم، سوێد نیهاد جامی – نووسەر و شانۆکار – پۆڵەندا ئاراز عەبدولڕەحمان – هونەرمەند – دەربەندیخان - کوردستان عەبدوڵڵا حجاب – سیاسەتوان - ئۆسلۆ - نۆروێژ گۆران هەڵەبجەیی – رۆژنامەوان – دانیمارک هادی سۆفی زادە - چالاکوانی سیاسی – ئیسپانیا بێریڤان محەمەد- رۆژنامەوان و چالاکوان – ئەڵمانیا سەڵاح خدر  - رۆژنامەوان – ئەڵمانیا گۆنا عەبدوڵڵا - مامۆستا و چالاکوان – بریتانیا جەمال حەمە حەسەن - ئەندامی کەجەدەکەی ئەوروپا – ئەڵمانیا عومەر ئەمین- چالاکوانی سیاسی – نۆروێژ کاروان خاڵان - ئەندازیار - بریتانیا پەری تاهیر -رۆژنامەوان- بەلژیکا ئامینە عەلی شەریف – چالاكوان - ئەڵمانیا ئامەر سلێمان - نووسەر و رۆژنامەوان- کۆڵن - ئەڵمانیا ڕووناک ئەحمەد-  چالاکوانی سیاسی - کۆڵن - ئەڵمانیا ڕووناک مەجید عەزیز - ڕاوێژکار لەبواری سیاسی و کۆمەڵایەتی – ئەڵمانیا نالیا ئیبراهیم  - چالاکوان – سوێد شینە محەمەد – مامۆستا – نۆروێژ دێرسم ئۆرەمار – رۆژنامەوان – هەولێر - کوردستان سەلام محەمەد - چالاکوانی سیاسی – دانیمارک یوسف حازم - پێشمەرگەی دێرین – ئیسپانیا سەلاح سوبحی - چالاکوانی سیاسی – سوێد دارا حسێن – رۆژنامەوان – دانیمارک نازەنین عوسمان – مامۆستای زانکۆ – سلێمانی - کوردستان عەبدوڵڵایی کەریم مەحموود – نووسەر و رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان مەحموود عەبدوڵڵا – مامۆستا – قەڵادزێ - کوردستان کارزان عەلی عوسمان – رۆژنامەوان – بەلژیکا دەشتی یوسف – چالاکوانی مەدەنی – مالمۆ – سوێد ئارارات ئەحمەد ئەحمەد – شاعیر – سلێمانى - کوردستان حەبیبە بابان - پارێزەر – رانیە - کوردستان سەعدوڵڵا برایم خان – نووسەر – سۆران - کوردستان ژیان محەمەد  - پارێزەر - هۆڵەندا دڵسۆز ڕەسوڵ  - شێوەكار – سلێمانی - کوردستان فەرمان محەمەد – رۆژنامەوان – ئیتاڵیا سارا فەقێ خدر – نووسەر - قەڵادزێ - کوردستان نیاز حامد برایم - چاودێری سیاسی – کەنەدا ڕۆزار ئەحمەد سعید – نووسەر و شاعیر – کەرکوک - کوردستان ھاوڕێ کاوە – رۆژنامەوان – سلێمانی - کوردستان عیسا سێوەدین – نووسەر – ئەمەریکا -تێکساس پشتیوان محەمەد عەلی - چالاکوانی سیاسی – سلێمانی - کوردستان قانیع عەبدوڵڵا رەشید – فەرمانبەر – کۆیە - کوردستان عەلی ئێلنجاخی - پێشمەرگەی دێرین – کۆیە - کوردستان محەمەد ئوندەر – رۆژنامەوان – نەمسا – ڤییەنا بەکر ئاڵەیی - نووسەر و شاعیر – رانیە - کوردستان ئەسکەندەر حاجی حەسەن – مامۆستا – سلێمانی - کوردستان ئازاد عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا مەرگەیی - ئەفسەری خانەنشین – رانیە - کوردستان ژیلوان مام تۆفیق - پێشمەرگەی دێرین – سوێد - ئۆپسالا کاوە ئەدیب  - راهێنەر و وەرزشکار – سلێمانی - کوردستان دکتۆر ئالان ئالانی - دکتۆری گشتی – ئەڵمانیا -بۆن شلێر عەزیز – توێژەر و کۆمەڵناس نۆروێژ – سارپسبۆرگ سەحەر نوابیان – خوێندکار - سیدنی - ئوسترالیا چیا مەحموودی - بویاخچی - سیدنی - ئوسترالیا ‌خەرمان سابیر – خوێندکار - ئەدلایت - ئوسترالیا رازاو سەعید - چالاکوانی ژنان - سیدنی - ئوسترالیا جێری شنیپسQLD -نامەبەر– ئوسترالیا(Garry shnips QLD، Australia Postman ئاری موحسین تەها - ئەندازیاری تەلارسازی - سیدنی - ئوسترالیا مامە داود – کرێکار - بریتانیا خالید رەشیدپوور - چالاکوانی سیاسی – فرێدریکستاد – نۆروێژ تیمور حەسەن غەفوور – مامۆستا - هەڵەبجەیی شەهید - کوردستان ئەسعەد شاورێی - چالاکوان – بریتانیا شاهۆ عارف – سینەماکار – سلێمانی - کوردستان تایەر عەبدولواحید – شانۆکار – سلێمانی - کوردستان کامەران جەمال – سینەماکار – سلێمانی - کوردستان بانوو هەڵەبجەیی - سلێمانی - چالاکوانی بواری ژنان – سلێمانی - کوردستان جانی دیلان - هونەرمەند و رۆژنامەوان - ئەمریکا بژار تەها خەلیل – پارێزەر – سلێمانی - کوردستان سامان عەزیز – مامۆستا – گەرمیان – کوردستان عومەر عەبدولکەریم – نووسەر و رۆژنامەوان – گەرمیان – کوردستان تەحسین عەبدولکەریم ئەحمەد – نووسەر – تایلاند فریاد حسێن قادر – شێوەکار و مامۆستا - کەلار - کوردستان حەمەسوار عەزیز – نووسەر و رەخنەگری شانۆ – هەولێر – کوردستان سمکۆ سابیر – چالاکوانی بواری ئەنفال و جینۆساید – گەرمیان – کوردستان هەژار مەرگەیی چالاکوان – بۆلزانۆ - ئیتاڵیا ئەلەند ئەحمەد - خوێندکار – بۆلزانۆ - ئیتاڵیا محمد خۆرانی – کرێکار - ئیتاڵیا شەماڵ سدیق سالح – کرێکار - ئیتاڵیا نەشمیل رەسول - رەنجدەری خانەوادە - ئیتاڵیا Andreia  Maffei – هونەرمەند و سیاسی - ئیتاڵیا Antonella Lombardini – چالاکوان - ئیتاڵیا Gregori virco - فەرمانبەر - ئیتاڵیا Georg Mayer - جووتیار - ئیتاڵیا Mauro sancì  - دکتۆر – ئیتاڵیا هێمن حەمەقادر شێخە – فەرمانبەر – قەڵادزێ – کوردستان ئەحمەد قادر ئەحمەد عومەر – فەرمانبەر – قەڵادزێ – کوردستان ئەبوبەکر قادر حەمە سلێمان – فەرمانبەر – قەڵادزێ – کوردستان ئەمیر محەمەد بابەکر مەحموود– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان شوانە عومەر هەمزە باهۆمەر– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان عەلی عەبدوڵڵا خدر پیرۆت– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان حسێن رەسو محەمەد ئالی– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان کارزان مام عیسا رەسوڵ– فەرمانبەر – رانیە - کوردستان محەمەد مەلا ئیسماعیل ئەحمەد– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان عەلی خدر ئیسماعیل ئەحمەد– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان تاهیر ئەحمەد محەمەد حسێن– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان ئیبراهیم حسێن ئیبراهیم خدر– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان عومەر محەمەد بابەکر مەحموود– فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان ساڵح حەمود هۆمەر – فەرمانبەر – قەڵادزێ – کوردستان محەمەد خدر حەمەد حەمەد ئەمین – فەرمانبەر – قەڵادزێ – کوردستان هاوکار حسێن حەمەد موسا-فەرمانبەر-ڕانیە-کوردستان شێرزاد فەرخە عەبدوڵڵا فەرخە – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان خەلیل عەبدوڵڵا قادر ئیسماعیل – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان زیرەک مەحموود مستەفا عوسمان – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان بایز فەرخە عەبدوڵڵا فەرخە – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان مەریوان عومەر عەبدوڵڵا مارف – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان عوسمان عەبدوڵڵا قادر ئیسماعیل – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان هەژار محەمەد حەسەن حسێن – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان عەلی مەحموود حەمەد موسا – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان محەمەد حسێن عەبدوڵڵا حسێن – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان محەمەد خدر حەمەد موسا – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان مەهدی خدر ئیبراهیم قازی – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان فەتاح حەمەدئەمین ئاڵڵا وێردی – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان جەنگی خالید سابیر سەعید - – فەرمانبەر – کۆیە - کوردستان بابەکر مستەفا بابەکر مەحموود – فەرمانبەر – حاجیاوا - کوردستان بارزان حەسەن بابەکر رەسوڵ – فەرمانبەر – سلێمانی - کوردستان دیلمان بەختیار عەبدوڵڵا غەریب – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان ئەحمەد خدر ئەحمەد ئیبراهیم – فەرمانبەر – حاجیاوا - کوردستان هێمن حسێن ئیبراهیم خدر – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان جەبار ئیراهیم سلێمان عەبدە – فەرمانبەر – چوارقوڕنە - کوردستان محەمەد مستەفا مارف مامەڕەش– فەرمانبەر – حاجیاوا - کوردستان ئەنوەر حەسەن محەمەد – فەرمانبەر – قەرەنی ئاغا - کوردستان سۆران مەحموود موراد مەحموود – فەرمانبەر – رانیە - کوردستان خالید ئیبراهیم ئەحمەد حەمەدەڕەش – فەرمانبەر – قەرەنی ئاغا - کوردستان عەلی رەسوڵ عەبدوڵڵا -فەرمانبەر -قەڵادزێ-کوردستان بڕوا محەمەد خدر – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان محەمەد حەسەن حەمە – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان ئیسماعیل رەسوڵ عەبدوڵلا – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان هەندرێن رەسوڵ عەبدوڵڵا – کاسب – قەڵادزێ - کوردستان کارۆخ ئەحمەد بابەکر – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان کارۆخ رەسوڵ عەبدوڵڵا – خوێندکار – قەڵادزێ - کوردستان کاروان ئەحمەد بابەکر  – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان سدیق ئیبراهیم سەعید – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان هیوا عەلی پیرۆت – فەرمانبەر – زورکان - کوردستان یاسین حسێن محەمەد – فەرمانبەر – زورکان - کوردستان حەسەن محەمەد حەمەد – فەرمانبەر – زورکان - کوردستان نیاز حسێن محەمەد – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان شوکری حەسەن ئیبراهیم – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان چرۆ حەمە قادر  – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان ئامینە عەبدوڵڵا مەحموود – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان شنۆ مەحموود سوارە – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان یادگار محەمەد مەحموود – رەنجدەری خانەوادە – ژاراوە - کوردستان هەمین بابەکر مەحموود – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان عائیشە عەبدوڵڵا ساڵح – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان بەیان مەمەند ساڵح – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان کۆسار وەیسی – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان خالید عەبدوڵڵا ساڵح – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان هۆشمەند مەمەند ساڵح – کاسب – قەڵادزێ - کوردستان محەمەد ئەمین ئیبراهیم  – رۆژنامەوام – قەڵادزێ - کوردستان عومەر رەسوڵ قادر – کادیری حزب – قەڵادزێ - کوردستان حسێن عەلی عەبدوڵڵا-کادیری حیزب-ڕانیە-کوردستان زرار رەسوڵ عەبدوڵڵا – کادیری حزب – رانیە - کوردستان ئیسماعیل حەمەئەمین – کادیری حزب – رانیە - کوردستان هێمن عەلی پیرۆت – رۆژنامەوان – رانیە - کوردستان شوانە حەسەن حسێن – کادیری حزب – رانیە - کوردستان خەدیجە حەمە موسا – کادیری حزب – رانیە - کوردستان قەدریە مەحموود حەمەد – رەنجدەری خانەوادە – رانیە - کوردستان ئامینە بابەکر – ڕەنجدەری خانەوادە- قەڵادزێ - کوردستان شەهێن سەلیم – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان بابەکر حەمە بابەبەکر - فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان بارزان حەمە بابەکر – کاسب – قەڵادزێ - کوردستان محەمەد هەمزە باهۆمەر – مامۆستا – قەڵادزێ - کوردستان هێدی عومەر هەمزە – کرێکار – قەڵادزێ - کوردستان سەلام رەسوڵ قادر – خانەنشین قەڵادزێ-کوردستان پەری عەبدوڵڵا – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان بێریڤان غەریب – مامۆستای زانکۆ– قەڵادزێ - کوردستان هەرێم جەمال ئەمین – مامۆستای زانکۆ– قەڵادزێ - کوردستان تاڵیب خدر – مامۆستا – قەڵادزێ - کوردستان عومەر حسێن عەبدوڵڵا - دکتۆر– قەڵادزێ - کوردستان ئەحمەد لەتیف – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان بورهان حەمید – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان لوقمان حەمید – کرێکار – قەڵادزێ - کوردستان عەلی حسێن ئیبراهیم - کەمئەندام– قەڵادزێ - کوردستان عوسمان حەسەن عومەر – کادیری حزب – قەڵادزێ - کوردستان کۆسرەت حەمە مەرجان – مامۆستا – قەڵادزێ - کوردستان بەختیار جەمال غەریب – کادیری حزب – قەڵادزێ - کوردستان ئەحمەد خدر سەلیم – کادیری حزب – قەڵادزێ - کوردستان مارف مستەفا مارف – خانەنشین – قەڵادزێ - کوردستان ئەبوبەکر خدر – کاسب – قەڵادزێ - کوردستان زرار حاجی مستەفا – کاسب – قەڵادزێ - کوردستان عەبدوڵڵا قادر عەبدوڵڵا – خانەنشین – قەڵادزێ - کوردستان فاخر رەسوڵ قادر – مامۆستا – رانیە - کوردستان پەژارە مەمەند ساڵح – مامۆستای زانکۆ – قەڵادزێ - کوردستان سەبری خدر قادر – رەنجدەری خانەوادە – قەڵادزێ - کوردستان سەفین حەمە مەحموود – کاسب – هەولێر - کوردستان هاوکار جەمال – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان خدر ئەحمەد گۆمانی – کادیری حزب – قەڵادزێ - کوردستان قادر حەمەد موسا – فەرمانبەر – قەڵادزێ - کوردستان عەلی محەمەد سوارە – کرێکار – قەڵادزێ - کوردستان سەربەست خدر قادر - پارێزەر – هەولێر - کوردستان هاوڕێ محەمەد رەشید - فەرمانبەر – ژاراوە - کوردستان          

هاوڵاتی لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی خوێندکارێکی پۆلی چواری ئامادەی کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە ماڵی خۆیاندا خۆی خنکاند و کۆتای بە ژیانی هێنا. بە پێی گوتەی کەسوکارەکەی منداڵەکە کێشەی نەبووەو لە قۆناغی دەی ئاماددەی بووە ودوای سێ کاتژمێر لە ڕوداوەکە کەسوکاری پێیان زانیوە. لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووەو تەرمی کچەکە براوەتە لای  پزیشکی دادی سلێمانی.  

هاوڵاتی قائیمقامی زاخۆ ئاشکرایکردووه‌ د. شاكر عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی زاخۆ به ‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن ئاسایشی زاخۆوه‌ ده‌ستگیركراوه‌. له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی پارتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ـی تشرینی دووه‌می 2022، مشیر محه‌ممه‌د به‌شیر، قایمقامی زاخۆ رایگه‌یاندووه‌: د. شاكر عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی زاخۆ به‌ تۆمه‌تی به ‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی له‌لایه‌ن ئاسایشی زاخۆوه‌ ده‌ستگیركراوه‌. قائیمقامه‌که‌ی زاخۆ ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه‌ له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌ستگیرکراوه‌که‌ به‌رده‌وامه‌.

هاوڵاتی ١٢ پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتارە سەربەخۆكان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دژ بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ڕایانگەیاند” بایكۆتی پەرلەمان دەكەین و دەستی دۆستایەتی درێژ دەكەین بۆ هەرلایەكیش كە خۆی بە ناڕازی دەزانێت لەم دۆخە سیاسی و ئاوربیە و دەیانەوێت پێكەوە بەرەیەكی بەهێز دروست بكەین. عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: پێشتر هەوڵوێستی خۆمان دژی درێژكردنەوەی ماوەی تەمەنی پەرلەمان ڕاگەیاندووە، هەروەك چۆن پەرلەمان وادەی یاسایی كۆتایی هاتووە، سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و ئەنجومەنی پارێزگاكان و كۆمسیۆنی هەڵبژادنیش، وادەی یاساییان تەواوبووە. وتیشی: ئێستا كۆی دامەزراوە سەرەكییەكانی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان، شەرعییەتیان لەدەستداوە و ئێستاش دوای دژیەتی دواخستنی هەڵبژاردن و دێژكردنەوەی نایاسایی تەمەنی پەرلەمان، پێكەوە بڕیارمان داوە بە كشانەوە و بایكۆتكردنی پەرلەمان و نەبوون بە بەشێك لەو كارە نایاساییەی كە دەسەڵات دەیكات. “بە هەموو لایەكی ڕادەگەینین لە هەر مەیدانێكبین، پێكەوە و بە هاوبەشی بڕیار دەدەین، كاردەكەین و بەردەوام دەبین لە فشارەكانمان تا بە زووترین كات هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، هەروەها بەردەوام دەبین لە دژایەتی گەندەڵی و نادادپەروەریی” عەبدولستار مەجید. لەو كۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەدا سەرۆکی فراکسیۆنى کۆمەڵ بانگەوزای لە لایەنە ناڕازییەكان كرد و وتی: دەستی دۆستایەتی درێژ دەكەین بۆ هەرلایەكیش كە خۆی بە ناڕازی دەزانێت لەم دۆخە سیاسی و ئابورییە و دەیانەوێت پێكەوە بەرەیەكی بەهێز دروست بكەین دژی ستەمكاری و گەندەڵی و قۆرخكاری و بنپێخستنی یاسا كە دەسەڵات بۆ مەرامی و حزبی و شەخسی ئەنجامی دەدات. لە كۆتایی قسەكانیدا عەبدولستار مەجید باسی لەوەكرد، ئاراستەی وتاری سیاسیی و كاری ئێستا و داهاتوویشمان دژی ئەم دەسەڵاتە دەبێت كە بەهای بۆ هیچ شتێك نەهێشتووەتەوە، هەرگیز ناچینە مەیدانێك كە پلانی دەسەڵاتە و ئامانج لێی لەگەلچ خەڵكێی كەدا، بەگژیەكدا كردنی خەڵكانی چاكەخواز و ناڕازییە لە هەرێمی كوردستان.

هاوڵاتی سوپای تورکیا کوژرانی دوو سەربازی دیکەی لە رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چنگ – قوفڵ" لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.  وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی یەکشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2022 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی بە ناوەکانی فورات گونەر و خەلیل یڵدز و برینداربوونی دوو سەربازی دیکە لە رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چنگ – قوفڵ" لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. بەمەش، وەکوو لە راگەیێندراوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتووەتە 65 سەرباز. هەر ئەمڕۆ ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی ئاڤاشین و خواکوڕک دوو سەربازی تورکیا کوژراون و چوار سەربازی دیکەش بریندار بوون.

هاو‌ڵاتی گەریلا تیڤی دیمەنی چالاكییەكی لە ناوچەی مام ڕەشۆ بڵاوكردەوە، كە لەئەنجامیدا حەوت سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون. ئەمرۆ ماڵپەڕی گەریلا تیڤی دیمەنی چالاكی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی مام ڕەشۆ بڵاوكردەوە، كە لە ئەنجامی ئەو چالاكییەدا حەوت داگیركەر سزادراون. پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر ئەو چالاکییە ڕایگەیاندبوو:”ڕۆژی ٢٦ی تەمموز داگیركەران لەکاتێکدا سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگابوون بە ئامانجی داگیركردنی گردی شەهید مونزور و گردی شەهید ئارنۆس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی مام ڕەشۆ، لەلایەن هێزەكانمانەوە خرانە ژێر چاودێرییەوە، گروپە داگیركەرەكە كە لە حەوت سەرباز پێكدەهات، سزادران و یەكینەكەی دوژمن بە تەواوەتی لەناوبرا”. هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سێ لە کوژراوەکان سەرباز و چواری دیکەیان كۆنترابوون و گەریلایان دەستیان بەسەر بڕێک چەک و کەرەستەی سەربازییدا گرتووە.    

هاوڵاتی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە باسی لەوەکرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە. سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند: "سەرەڕای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران، پەیوەندییەکانیان لەسەر ئاستی دیپلۆماسی بەردەوامە و لە رێگەی دیالۆگەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەین". سەفین دزەیی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا گوتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تورکیا هەیە، چوونکە بازرگانی و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەم وڵاتەدا تێدەپەڕێت.

ڕاپۆرت: نیگار عومەر  كەمی خزمەتگوزاری لەقەزای خورماتوو، خەڵكی قەزاكەی هەراسانكردووە، لەناو ئەو بێخزمەتگوزاریەشدا لەماوەی پێنج ساڵی رابردووداو لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە گەڕەكە كوردنشینەكان كەمترین خزمەتگوزارییان بۆ كراوە بەراورد بەگەڕەكە توركمان نشین و عەرەب نشینەكان، ئەمەش وایكردووە كوردەكان لەو شارە كۆچ بكەن، حكومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی كوردیش ئەو قەزایەیان پشتگوێخستووەو گرنگی پێنادەن. قەزای خورماتو سەر بەپارێزگای سەڵاحەدینە زیاتر لە 74 هەزار خێزانی تێدا دەژی و كەمی  خزمەتگوزاری وەزعی ئەمنی شارەكە وایكردووە ساڵانە زیاتر لە 50 ماڵی قەزاكە بەتایبەت كوردەكان كۆچ بكەن. هەڵكەوت محەمەد، چالاكی مەدەنی لەقەزای خورماتو بەهاوڵاتی وت،» خورماتو زۆرجار بووەتە قوربانی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق بۆ نموونە دوو رێگای سەرەكی هەیە كەخورماتو بەناحیەی زینانەوە دەبەستێت و رێگای سەرەكی كفری بۆ خورماتو ئەم دوو رێگایە تابڵێیت خراپە، بەشێكی زۆری رێگای خورماتو بۆ نەوجول و زینانە هەر خۆڵە گەر ناچار نەبی ناتوانی بەو رێگەیەدا تێپەڕیت كەڕێگایەكی سەرەكیشە». وتیشی:» گەڕەكە كوردییەكان ئاوڕیان لێنادرێتەوەو زۆربەی پرۆژەكان لەگەڕەكە توركماننشینەكاندا دەكرێت، هۆكاری  ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی سیاسی لەم شارەدا كەخەڵكی شارەكە بووەتە قوربانی». مەلا كەریم ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی لەسنوری پارێزگای سەڵاحەدین بەهاوڵاتی راگەیاند: « هۆكاری كەمی خزمەتگوزاری لەخورماتودا لەماوەی رابردودا دەگەڕێتەوە بۆئەوەی كە ئێمە نوێنەرمان نەبووە لەپەرلەمانی عێراق،  بۆیە جیاوازی كراوە لەدابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكە كوردنشینەكان  بەبەراورد بەگەڕەكە توركمان و عەرەبنشینەكان و بەزۆری خزمەتگوزاری بۆ گەرەكە توركماننشینەكان جێبەجێكراوە». وتیشی: لەئێستادا لەكۆی ئەو پرۆژانەی كەڕاگیراون و بەنیوەچڵی ماونەتەوە كارمان بۆ سێ پرۆژە كردووە كەدەستبكرێتەوە بەئیشكردن تێیدا و ئەویش  قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی  ناوشاری خورماتو دەستیپێكردووە و كاری تێدا دەكرێت». ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: « 10 پرۆژەی دیكەم داواكردووە كەكاری تێدا بكرێت كەهەندێك لەو پرۆژانە كاركردن تێیدا راوەستاوە وەك نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەی خورماتو و محەتەی كارەبای خورماتو كەمۆڵەتی كاركردنمان وەرگرتووەو بەڵام  هێشتا بودجەی پێویستی بۆ خەرج نەكراوە». هاوكات مەروان خورشید چالاكوان لەخورماتو بۆ هاوڵاتی راگەیاند: « قەزای خورماتو شارێكی بێ خزمەتگوزاریەو زۆرێك لەو پرۆژانە كەبڕیارە دروستبكرێت  بەنیوە ناچڵی ماونەتەوە وەك یاریگای وەرزشی خورماتوو نەخۆشخانەی  200 قەرەوێڵەیی و شەقامی دووسایدەكەی  كە (بەشەقامی حەمەدوزی) ناسراوە ئەم شەقامە یەك سایدی تەواوكراو سایدەكەی دیكەی تەواو نەكرا». وتیشی: « خورماتو دوو پاركی تێدایە كەهیچ خزمەتگوزاریەكی تێدا نیەو بووەتە شوێنی خۆڵ و خاشاك، و رێگای سەرەكی كەركوك بۆ خورماتو بەكەڵكی هاتوچۆكردن نایەت و پێویستی بەنۆژەنكردنەوە هەیە، بەڵام هەروەك خۆی ماوەتەوە». « لەڕووی جوانكردنی شارەوە هیچی بۆ نەكراوەو جیاوازیەكی زۆر هەیە لەنێوان گەڕەكە كوردییەكان و گەڕەكەكانی دیكەدا زیاتر بایەخ بەو كۆڵان و گەڕەكانە دەدرێت كە عەرەبنشین و توركماننشینن و گەڕەكە كوردییەكان خۆڵ و خاشاك خواردویەتی و مانگی جارێك خاشاكەكانی كۆدەكرێتەوە». «لەنێو قەزای خورماتودا بەهۆی كەمی خزمەتگوزرایەوە وەزعی ئەمنی شارەكە وایكردووە بەبەردەوام خەڵكەكەی كۆچ دەكەن بۆ شوێنەكانی دیكەو ئەمەش مەترسی لەسەر رێژەی كورد هەیە لەو شارەدا، ساڵانە نزیكەی 50 ماڵی كوردنشین تێیدا كۆچدەكەن»، مەروان خورشید وای وت.  

عەمار عەزیز  2تشترینی دووەم، بەئامادەبوونی جێگری پارێزگاری دهۆک وکۆمەڵێک لە شارەزایانی ئابووری و بەرێوەبەرانی پەیوەندیدار یەکەم کۆبوونەوەیان لەسەر کەمکردنەوەی بێکاری لەناو گەنجان و خەڵکی پارێزگاکە کرد. ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بۆ کاروباری تەکنیکی بە هاوڵاتی ی ڕاگەیاند"لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری دهۆک ،رۆژی 2ی ئەم مانگە لەگەڵ پسپۆر و شارەزایانی ئابووری و کۆمەڵێک بەڕێوەبەری بەرێوەبەر کۆبووینەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە داڕێژتنی پلانێکی وورد و گشتی لەسەر بێکاری و چونیەتی کەمکردنەوەی بێکاری هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار بۆگەنجان و خەڵکی پارێزگای دهۆک بەگشتی، بە درێژی باسمان لەوەکرد کە چوون بێکاری کەمبکەینەوە کێشە لە چ سێکتەرێکە تاوەکو چارەسەری بکەین" بەپێی داتاکانی  ئیدارەی پارێزگای دهۆک، رێژەی بێکاری لە و پارێزگایە لەسەدا 16،8٪، هەروەها رێژەی بێکاری لەسەر ئاستی هەرێم لەسەدا12یە. ماجد سەیدساڵح ووتیشی"داوامان لە شارەزایانی ئابووری و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار کردوە، تێبینی و پێشنیارەکانی خۆیان بۆ ئێمە بنێرن تا ئێمەش گفتۆگۆ لسەربکەین ، بۆ ئەم مەبەستەش عەلی تەتر،پارێزگاری دهۆک پشتگیری خۆی وهاوکاری تەواو دەڕبریوە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری، لەچەند رۆژی ئاییندە جارێکی تر کۆدەبینەوە بۆتەواوکردنی پلانەکە، هەموو لایەک زور جددی و بەپەرۆشە بۆ ئەم بابەتە، دواتر لەسەر ئاستی حکومەت و وەزارەتیش هەوڵدەدەین ژمارەیەکی باش لە هەڵی کار ڕابگەینێن بەتایبەت لەکەرتی تایبەت تا زورترین کەس سوود لێی وەربگرن"

هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەسێک لە گەڕەکی تەیراوای هەولێر براکەی خۆی بە یانزە فیشەک کوشتووە وتەبێژی  پۆلیسی هەولێریش ڕایگەیاند بکوژو کوژراو بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون و ڕوداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە. هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد : شەوی رابردوو کاتژمێر 01:30 خولەکی شەو، لە گەرەکی تەیراوە گەنجێک برا گەورەکەی خۆی کوشتووە. وتیشی کوژراوەکە ناوی جێگر رێگر مستەفایە و تەمەنی 21 ساڵە و لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری کیا سپۆرتاج کوژراوە لە لایەن براکەیەوە بە ناوی ج. رێگر مستەفا تەمەن 19 ساڵ کە 11 فیشەکی پێوەناوە و کوشتویەتی ، دەشڵێت، "بکوژ و کوژراو بەکارهێنەر و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەربوون. ئەوەشی ڕونکردەوە لە لایەن کوژراوەوە چەندین کەرەستە و ماددەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیراوە. کە پێکهاتوون لە یەک تاپڕ و چوار فیشەک، دەمانچەیەک و شەش فیشەک، برێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، جامایکا، تلیاک، هیرۆین. هەروەها تەرازووی ماددەی هۆشبەر و کەرەستەی کێشانی ماددەکە. وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا  "دوای دەستگیرکردنی بکوژەکە، دەستمانگرت بەسەر چەند کەرەستەیەکی ماددەی هۆشبەر، چەکێکی کلاشینکۆف کە هی کوژراوەکە بووە و بکوژ بەکاریهێناوە."  

هاوڵاتی وەزارەی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تا ٤ی دوانیوەڕۆ لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کارەبا نابێت. دەشڵێت، "هۆکارەکەشی راکێشانی هێلێکی نوێی کارەبایە بۆ ئەو سنورە". بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجەوە ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەکاتەوە، کەوا سبەینێ شەممە ڕێکەوتیی ٢٠٢٢/١١/٥ لە کاتژمێر ٦:٠٠ی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر ٤:٠٠ پاش نیوەڕۆ کارەبا نابێت لە تەواوی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەمەش بەهۆی ڕاکێشانی هێڵێکی نوێی ١٣٢ کەی ڤی بۆ وێسگەی سیدسادقەوە دەبێت.