هاوڵاتی له زۆربهی زانكۆكانی رۆژههڵاتی كوردستان و شارهكانی ناڕهزایهتی و گردبوهنهوه بهڕێوهچوو و بڕیاره رۆژی سێشهممه خۆپیشاندانی سهرتاسهریی بهڕێوهبچێت و به پێی دوایین ئامار تا ئێستا 283 كهس له ناڕهزایهتییهكاندا كوژراون. رۆژههڵاتی كوردستان به مانگرتن دهستیپێكردهوه رۆژی دووشهممه مانگرتن له شاری شنۆ و روانسهر دهستیپێكرد و دوكان و بازاڕهكان نهكراونهوه و هاوكات كچانی خوێندكار له مهریوان رژانه شهقامهكان و دروشمیان دژی دهسهڵاتی ئێران وتهوه. به بهشداریی خهڵكێكی زۆر، تهرمی كۆمار ئهو لاوه 16 ساڵهیهی كه شهوی یهكشهممه به تهقهی هێزه ئهمنییهكانی ئێران له پیرانشار گیانی لهدهست دا، له گوندی زێوكه بهخاك سپێردرا و بهشداربوانیش دروشمی "مهرگ بۆ دیكتاتۆر"یان وتهوه. باوكی كۆمار لهكاتی بهخاكسپاردنی رۆڵهكهیدا؛ وتی جهرگ سوتان ئاسان نییه من كوڕهكهم له 25 گهلاوێژ لهدایكبو بۆیه ناوم نا كۆمار، ئهو بێتاوان بو شانازیی دهكهم كه بۆ خاك و وڵاتی خۆی شههیدبوو ئهگهرچی ژانی ئهو مهرگه ئاسان نییه. وتیشی: نابێت خهڵك و وڵاتی خۆمان بفڕۆشین و سیخوڕیی بۆ دهسهڵات بكهین چونكه دهسهڵات ههوڵی كوشتنی ههموان دهدات. هاوكات لهشاری سنه جهماوهرێكی زۆر بهشدارییان كرد له بهخاكسپاردنی تهرمی سارینا ساعدی تهمهن 16 ساڵ كرد كه له خۆپیشاندانهكانی رۆژی چوارشهممهی رابردودا برینداركرا و دوای مانهوهی چهند رۆژ له نهخۆشانهی تهوحید له سنه گیانی لهدهستدابوو پزیشكی دادی سهر به دهسهڵاتی ئێران رایگهیاندبو كه مهرگی سارینا پهیوهندیی به خۆپیشاندانهكانهوه نهبوه و بههۆی بهكارهێنانی ماددهی هۆشبهرهوه گیانی لهدهستداوه. خوێنداكارانی زانكۆكانی سنه گردبونهوهیان ئهنجام دا و خوێندكارانی ئهو زانكۆیانه دروشمیان دژی دهسهڵاتی ئێران وتهوه. شهوی دووشهممه له شاری سهردهشت خۆپیشانداو ناڕهزایهتیی دهستی پێكردهوه و گهنجانی شارهكه رێگا سهرهكییهكانیان كۆنتڕۆڵ كردهوه. له كامیاران لهچوارچێوهی ناڕهزایهتییهكاندا ژمارهیهك كامێرای چاودێریی شارهكه سوتێنران. ناوهندی ههنگاو بۆ مافهكانی مڕۆڤ بڵاوی كردهوه زیاتر له 20 كهس له شاری قهسری شیرین له رۆژههڵاتی كوردستان له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستگیركراون و چارهنوسیان نادیاره. ناڕهزایهتیی له زانكۆكانی ئێران له زانكۆ بهههشتیی تاران خۆپیشاندانهكان بهفراوان بون و دروشمیان دژی رێبهری كۆماری ئیسلامی ئێران وتهوه. ئهو خوێندكارانهی كه له زانكۆی شهریف له تاران دهركرابون چونه بهردهم زانكۆكه و مانگرتنیان راگهیاند، له ماوهی رابردودا دهیان خوێندكار به بیانوی هاندانی خوێندكاران له زانكۆكانی ئێران دهركراون. له زانكۆی چهمران له شاری ئههواز له باشوری ئێران خوێندكارانی زانكۆ گردبونهوه و ناڕهزایهتیان رێكخست و دروشمیان دژی "بهسیج" و دهسهڵات لهو وڵاته وتهوه. خوێندكارانی زانكۆكانی شیراز هاوشێوهی شارهكانی دیكه بهردهوامبون له دربڕینی ناڕهزایهتی و دروشم وتنهوه دژی دهسهڵات. له زانكۆی زانستی پزیشكی تهبرێز خۆپیشاندانی بهرفراوان بهڕێوهچو و خوێنكاران دروشمی " دهجهنگین و ئێران وهدهگرینهوه"یان وتهوه. شهوی دووشهممهش له ژمارهیهك شهقامی شاری تاران و تهبرێز ناڕهزایهتیی بهڕێوهچوو. له زانكۆی ئههلیی شاری ئیسلامشههر له تاران به درۆن چاودێریی ناڕهزایهتییهكان كرا به مهبهستی ناسینهوهی خۆپیشاندهران بهڵام سهرهڕای ئهوهش خوێندكاران دروشمی " نا بۆ كۆماری ئیسلامی"یان وتهوه. خوێندكارانی زانكۆی سیستان و بهلوچستان گردبونهوه و دروشمی "ئازادی، ئازادی.."یان وتهوه و له زانكۆی شاری ئهراك و له زانكۆی خهیام له شاری مهشههد ناڕهزایهتیی بهڕێوچوو. خوێندكاره هاوپۆلهكانی سارینا ئیسماعیلزاده یادی چلهی مهرگی ئهویان كردهوه و بۆیان نوسیوه له "خاكی تۆ هیوا دهڕوێت" و " بۆنی بههار دێت ئێمه دهنگی دهبیستین" سارینا ئیسماعیلزاده تهمهن 16 ساڵ بههۆی لێدانی هێزه ئهمنییهكانی ئێران له شاری كهرهج كوژرا و دواتر هێزه ئهمنییهكان رایانگهیاند خۆی كوشتووه. سهرۆكی دهزگای داد له تاران رایگهیاند؛ دوای سزادانی ههزار خۆپیشاندهری تاران كراوه و بڕیاره بهڕێوچونی دادگای تۆمهتبارانیش به ئاشكرا بێت و له تهلهفیزیۆنی فهرمی وڵاتهكهش پهخش بكرێت. به بهشداریی ههزارن كهس له گۆڕستانی وحیده له شارۆچكهی شههریار سهر به پارێزگای تاران چلهی جهماوهریی بۆ عێرفان خهزایی كه له ناڕهزایهتییهكانی شههریار كوژرابو بهڕێوهچوو. هاوكات له شاری قهزوێن چلهی جهواد حهیدری له لایهن كهسوكاری بهڕێوهچوو. له بهیاننهمهیهكدا به ناوی چالاكانی مهدهنی داوا كراوه رۆژی سێشهممه و چوارشهممه ناڕهزایهتیی له سهرتاسهری شارهكانی ئێران بهڕێوهبچێت و ئهو ناڕهزایهتییانهش بڕیاره له كاتژمێر (11:00) دهست پێبكات. به پێی داوایین ئامار ژمارهی كوژراوانی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتییهكانی سهرتاسهری رۆژههڵاتی كوردستان و ئێران 283 كهس و زیاتر له 14 ههزار كهسیش دهستگیر كراون.
هاوڵاتی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەنجومەنی گشتی راژەی راسپاردووە بە زوترین کات بابەتی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا چارسەربکات. بڕیارەکەش فەرمانبەرانی گرێبەست و وانە بێژانی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دەگرێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند سەرۆکی حکومەت ئەنجومەنی گشتی راژەی راسپاردووە، بە زووترین کات بابەتی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان، هەڵگرانی ماستەر و دوکتۆرا چارەسەر بکرێت. وتیشی "داواکراوە چارەسەرکردنی بابەتەکە بە گوێرەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم بێت بەتایبەتی یاسای میلاکات و یاسای بوجە". هاوکات لە کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکەیدا، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەمیکانیزم و شێوازی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان نەکرد. ئەمەشلەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بەشێوەیەکی گشتی دامەزراندن لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم راگیراوە و لەبەرامبەردا بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکان و شوێنە بەتاڵەکان حکومەت پەنای بۆ فەرمانبەری گرێبەست و مامۆستای وانەبێژ بردووە.
هاوڵاتی بەهۆی زیادبوونی هێرش و گوشارەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەر زانکۆ پەیمانگاکان ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی ئێران، داوا لە زانكۆ و ناوەندە زانستییەكانی جیهان دەكات، پاڵپشتی لە زانكۆ و ناوەندەكانی خوێندنی ئێران بكەن. ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای ئیدانەكردنی هێرش بۆ سەر زانكۆكان، ئاماژەی بەوەكردووە، چەندین بەڵگەیان دەستكەوتووە، كە دەیسەلمێنێت، جگە لە یەكەكانی تایبەت بە سەركوتكردنی خوپیشاندەران، هێزێكیش، بە جل و بەرگی ئاسایی كە هەندێكیان چەكیان پێبووە، توندوتیژیان بەرامبەر بە خوێندكاران ئەنجامداوە و هەندێك لەو خوێندكارانەیان ڕفاندووە. ڕێكخراوەكە هەروەها، داوای لە زانكۆكان و ناوەندە زانستییەكانی جیهان كردووە، پشتیوانی لە داخوازییەكانی خوێندكارانی ئێران بكەن و كاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشی بەرفراوانی هێزەكانی سەر بە دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر حەرەمی زانكۆكان هەبێت. ئەمەش لە کاتێکدایە، بە پێی دوایین ئاماری ڕێكخراوەكە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، لانیكەم ٢٥٣ كەس، كە ٣٤ كەسیان منداڵن بە هۆی توندوتیژی و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سەر بە دەسەڵات، گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم بە نوسراوێکی فەرمی داوا لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانیان بۆ بنێرن بە مەبەستی دامەزراندنیان لە نوسراوێکی ڕەسمیدا کە ئاماژە بە نوسراوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی عێراق كراوە، ناوی سێ یەکەمەکان بە پێی نوسراوەکە دەنێردرێن بۆ ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی عێراق بە مەبەستی دامەزراندنیان. هەربۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داوای ناوی سێ یەكەمی زانكۆكان لە زانكۆكانی هەرێم دەكات بە مەبەستی دامەزراندیان لەلایەن راژەی گشتی فیدراڵی عێراق. ئەمەش لە کاتێکدایە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٠،کە ژمارەیان زیاتر لە شەش هەزار كەسە تا ئێستا دانەمەزراون.
هاوڵاتی پەرلەمانتاری پارتی وەفا عەبدولکەریم ڕایگەیاند لە ماوەی دوو هەفتەی داهتوودا پۆستی هەردوو وەزارەتی ژینگەوئاوەدانکردنەوەی عیراق یەکلایدەکرێنەوە. وەفا عەبدولکەریم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ پارتی یەکلایی بووەتەوە، بەڵام لەسەر وەزارەتی ژینگە پارتی و یەکێتیی ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە. ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "لەبارەی پۆستی وەزارەتی ژینگە چەند بۆچونێکی سیاسیی جیاواز هەیە، وەک ئەوەی بۆچونێکیان دەڵێت ئەو پۆستە بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن پشکی پارتییە، ڕایەکی تریشیان دەڵێت لەبەرئەوەی لەتیف ڕەشیدی سەرۆک کۆماری عێراق لە بنەڕەتەوە بەربژێری یەکێتیی نەبووە، بۆیە ئەو حزبە مافی خۆیەتی دوو وەزارەت لەبەغدا وەربگرێت" ئەوەشی ڕونکردەوە "ئەگەر لایەنە سیاسییەکان لەسەر بابەتەکە نەگەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی، ئەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن پۆستەکە یەکلایی دەکاتەوە". ئەمەش لە کاتێکدایە، 27-10-2022، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی سوودانی، 253 پەرلەمانتار ئامادە بوون. جگە لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و ژینگە، 21 وەزارەتەکەی دیکە متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا. کابینەکە لە ٢٣ وەزارەت پێکدێت و تائێستا دوو وەزارەت یەکلانەکراونەتەوە، کە پشکی کوردن.
هاوڵاتی مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی پیرانشار بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیان لەدەست دەدات. کۆمار دەرۆفتادە،ی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی پیرانشارە دوای بەشدارییکردنی لە خۆپێشاندانەکانی رۆژی 30-10-2022ـی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا. ئەو مێردمنداڵە چەند کاتژمێرێک پێش ڕوداوەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ئینستاگرام ئەم پۆستەی کردبوو، "ئێمە خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستین، هەندێکمان لە جەنگ دەکوژرێین، هەندێکمان لە بەندیخانە، هەندێکمان لەسەر شەقام دەمرین، هەندێکمان لە دەریادا نقووم دەبین، تەنانەت کەژە بەرزەکانیش تۆڵەی تەنیاییان لە ئێمە دەکەنەوە، چونکە ئێمە کارمان مردنە." ئەمەش لە کاتیکدایە هەر لە پیرانشارڕۆژی شەممە دیانا مەحموودیی تەمەن ١٢ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەست دا. ناڕەزایەتییەکان هەموو شوێنێک و چێن و توێژەکانی گرتۆتەوە بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکان . تەنانەت ئێستا چلەی ئەو کەسانەشدا لە ناڕەزایەتییەکاندا گیانیان لەدەستداوە، بووەتە شوێنی ناڕەزایەتی دەربڕین.
ڕۆژی شەممە لەدوای هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر گوندی "وش تەپە"ی سەر بە شاری بۆکان و قوتابخانەی ئەو گوندە، لانی کەم ١٦ هاووڵاتی ئەو گوندەو لە ناویاندا کچێکی تەمەن ١٢ ساڵیان ڕفاندووە. ناسنامەی ئەو ١٦ کەسە ڕفێندراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: هێمن ئەمین نەژاد، هێمن لوتفوڵڵاهی، هیوا لوتفوڵڵاهی، ئەرسەلان عەزیزی، هانیە عەزیزی (١٢ ساڵ و کچی ئەرسەلان)، محەممەد ئەسەدی، شۆڕش ڕەحیمزادە، مستەفا ڕەحیمزادە، یادگار عەلیزادە، فەرهاد ئابدار، شاهین سلێمانی، ئەردەڵان ڕەحیمزادە، ئەرسەلان ڕەحیمزادە، سەیوان ڕەحیمزادە، زانیار عەلیزادە و زانیار حەمزەڕەش. بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هەر یەک لە محەممەد ئەسەدی، شۆڕش ڕەحیمزادە و موستەفا ڕەحیمزادە لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار کراون. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم ١٦ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە. شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە ١٦ کەس زیاترە، بەڵام هەتا ئێستا هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی ١٦ کەسیان ئاشکرا بکات.
هاوڵاتی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەیان کەس لە ژن و منداڵانی چەکدارانی داعشی ڕادەستی وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئۆسترالیا کردۆتەوە. کەناڵی ئەی بی سی بڵاوی کردەوە، ئیدارەی کوردیی خۆسەری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دەیان ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی کە لە زیندانی ڕۆژ ڕاگیرابوون لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕادەستی وڵاتانی ڕۆژئاوا و عێراق کردۆتەوە. هەر بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرته ، ڕێککەوتنی ڕادەست کردنەوەی خێزانی چەکدارانی داعش دوای کۆبوونەەی ەم دوایەی دیپلۆماتکارانی ئەو چەند وڵاتانه لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردی بووە. میدیاکانی ئوسترالیا باسیان لەوە کرد کە ڕۆژی دابردوو لە ڕێگای گەشتێکی ئاسمانییەوە لە عێراق بۆ ئۆسترالیا ١٣ منداڵی ئوسترالیایی لەگەڵ دایکیان گەڕاونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە. هەروەها ژمارەیەک ژن و منداڵی سەر بە چەکدارانی داعش کە هاووڵاتیانی ئەمریکا، ئیتالیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا، بەریتانیا، بەلجیکا و کەنەدان گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان. بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی ڕزگارکردنی منداڵان، هێشتا زیاتر لە 11 هەزار ژن و منداڵی وڵاتانی بیانی لە کەمپی ئەلهۆل و ڕۆژ لەژێر چاودێریی هێزە کوردییەکانی سووریادان. شایانی باسە زیاتر لە 54 هەزار چەکدار و ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە زیاتر لە 10 کەمپ و زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا ڕاگیراون. زۆربەی ئەو کەسانە هاوڵاتیی سووریا و عێراقن.
هاوڵاتی بارنبارینی پێویست لە کاتی چاندندا و نەبوونی هیچ گرفتێک لە پرۆسەی ئاودێریدا، کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەرهەمهێنانی گەنمەشامی هەبووە لە پارێزگاکەدا، ههربۆیه مەزەندە دەکرێت ئەمساڵ لە دیاربەکر کە یەکێکە لە ناوەندە هەرە گرنگەکانی کشتوکاڵ لە تورکیا، ٢٥٣ هەزار تۆن گەنمەشامی بەرهەم بهێنرێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستانی دیاربەکرەوە دەستکەوتوون، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا لە دیاربەکر نزیکەی ٢٥٣ هەزار تۆن لە بەروبوومی گەنمەشامی کە لەسەر رووبەری ١٧٧ هەزار و ٦٣٦ دێکار زەویدا چێنراوە، دەست بکەوێت. سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی یەنیشەهیر، سولەیمان ئیسکەندەرئۆغڵو بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، خەریکە پڕۆسەی دروێنکردنی گەنمەشامی لە قەزاکەیان تەواو دەبێت. ئیسکەندەرئۆغڵو ئاماژەی بە زیادبوونی بەروبوومی گەنمەشامی کرد لە سێ ساڵی رابردوودا و گوتی: "لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٠٦ لە قەزاکەماندا، ٩٠٠ کیلۆگرام بەرهەممان لە هەر دێکارێکدا دەستکەوتبوو، لە ساڵانی رابردوودا بە تێکڕا بەرهەمی گەنمەشامی زیادی کردووە بۆ هەزار و ٥٠٠ کیلۆگرام لە هەمان رووبەردا". سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی یەنیشەهیر ئاشکرای کرد کە بەرهەمی گەنمەشامی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو باشترە، گوتی: " لەکاتێکدا ساڵی رابردوو تێکڕای بەرهەمی گەنمەشامیمان لە دەوروبەری هەزار و ٣٠٠ کیلۆگرام بووە لە هەر دێکارێکدا، ئەمساڵ نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کیلۆگرامە. بێگومان لەگەڵ زیادبوونی بەرهەم خۆشگوزەرانی و داهاتی جووتیارانیش زیادی کردووە". ئیسکەندەرئۆغڵو ئاماژەی بەوەش کرد، لەمساڵدا رووبەری چاندنی گەنمەشامی کەمبووەتەوە و ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە جووتیاران بەهۆی ئەو داهاتە کەمەی ساڵی رابردوو بەدەستیان هێناوە روویان لە چاندنی لۆکە کردووە. ساڵح چیمەن کە جووتیارێکی دانیشتووی گەڕەکی چیمەنلەری سەربە ناوەندی قەزاکەیە، رایگەیاند کە گەنم و لۆکە و گەنمەشامی لەسەر رووبەری نزیکەی ١٦٠ دێکار چاندووە. ساڵح چیمەن بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمساڵ لەسەر رووبەری ٦٠ دێکار گەنمەشامی چاندووە، گوتی: "لە پرۆسەی چاندندا ماندووبوونی زۆرمان چەشت، لە ئێستادا دەستمان کردووە بە دروێنە. بەراورد بە ساڵی رابردوو، بەرهەمی ئەمساڵ باشترە، ساڵی رابردوو ٧٠٠ کیلۆگرام بەهەرهەممان دەستکەوت لە هەر دیکارێکدا، پێشبینی دەکەم ئەمساڵ نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کیلۆگرام بەرهەممان دەست بکەوێت". هەروەها حەسەن ئاڵپ کە یەکێکی دیکەیە لەو جووتیارانەی گەنمەشامی چاندووە، رایگەیاند کە ساڵی رابردوو لەسەر رووبەری ١٠٠ دێکار گەنمەشامی چاندووە و لە هەر دێکارێکدا هەزار کیلۆگرام بەرهەمی دەستکەوتووە. حەسەن ئاڵپ ئاماژەی بەوە دا کە ئەمساڵ لەسەر رووبەری ٣٠٠ دێکار گەنمەشامی چاندووە، گوتی: "هەزار و ٤٠٠ کیلۆگرام بەرهەممان دەست دەکەوێت لە هەر دێکارێکدا، ساڵی رابردوو زۆر رازی نەبووین لە بەرهەمەکانمان، بەڵام سوپاس بۆ خودا ئەو بەرهەمەی ئەمساڵ دەستمانکەوت، وایکرد هەست بە ئاسوودەیی بکەین".
هاوڵاتی سبەی خەڵاتەکانی ١٣مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دابەشدەکرێت و فیلمی کوردی هەرچوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشدارن. لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ 28 فیلم بەشدارن و خەڵات لە سێ بەشدا پێشکێش دەکرێن، خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی، خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلم و خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵ. هەروەها ئەمساڵ خەڵاتێکی دیکە بەناوی ئەرهان ئۆرس، سینەماکاری باکووری کوردستان زیادکراوە کە ئەمساڵ لە تورکیا دەستبەسەرکرا و ئێستا لە زیندانە. چالاکییەکانی فێستیڤاڵ لە 26 تشرینی یەکەمی 2022 لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دەستیپێکرد و سبەی دووشەممە 31 تشرینی دووەمی 2022 چالاکییەکانی کۆتایی دێت
هاوڵاتی بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆك: 40 بۆ 45٪ی نەخۆشانی شێرپەنجە لەپارێزگای دهۆك لەجۆری شێرپەنجەی مەمكن. د.ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆك بەهاوڵاتی راگەیاند:» بەشێكی زۆری ئەو نەخۆشانەی سەردانی ناوەندە پزیشكییەكان دەكەن و تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، تووشی شێرپەنجەی مەمك و شێرپەنجەی خوێن بوون، 40 بۆ 45٪ی نەخۆشانی شێرپەنجە لەپارێزگای دهۆك لەجۆری شێرپەنجەی مەمكن». وتیشی: «لەدهۆك دوو ناوەند بۆ پشكنین و چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە هەیە، كەئەوانیش ناوەندێك لەنەخۆشخانەی ئازادی كە 75 قەرەوێڵەیە، هەروەك سەنتەری شێرپەنجەی منداڵان و نەخۆشانی تالاسیما لەپارێزگای دهۆك».
هاوڵاتی کچە کوردێکی تەمەن ١٣ ساڵ رۆژئاوای کوردستان کاندید دەکرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ پاڵپشتیکردن لە هاوتەمەنەکانی خۆی و گەیاندنی خەم و ئازاریان . سیرین مەزلووم نەعسان، 13 ساڵی تەمەنە، خەڵکی شارۆچکەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە و دوای ئەوەی توۆڕ سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی منداڵان کاندیدیکرد کاندیدکردنەکەی قبووڵکرا. تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سیرین لەگەڵ 170 منداڵی دیکە لە سەرانسەری جیهان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی منداڵان کاندیدکراوە و کاندیدکردنەکەشی لەلایەن لیژنەی پەیوەندیدارەوە پەسندکراوە. هەروەها ئەو کچە کوردە ، سەردانی کەمپی ئاوارەکان دەکات و بە گوتنەوەی گۆرانی، ژەنینی میوزیک و وێنەکێشان، بەشێک لە خەم ئازاری هاوتەمەنەکانی رەواندووەتەوە. ئەو، ژیانی راستەقینە و ئاواتی منداڵان لە نیگارەکانیدا نیشاندەدات. جێگەی باسە سیرین چەندین پەیامی ڤیدیۆیی بە کوردی و عەرەبی ئاراستەی جیهانیان کردووە و دەڵێ: شەڕ رابگرن، ئێمە دەمانەوێ منداڵانی سووریا وەک هەموو منداڵانی جیهان، لە مافە سەرەتاییەکانیان سوودمەندبن".
هاوڵاتی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند ، دەرفەتی دابەزین و شوێن گۆڕین بە خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەدرێت لە نێوان زانکۆکان و بەشەکان بۆ سەرجەم سیستەمەکانی خوێندن. بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە رێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی تایبەت تەنھا بە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی دووشەممە ٣١ی ١٠ بۆ ١٥ی ١١ لە رێگای لینکێکی تایبەتی ئۆنلاین لەسەر سایتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی دەتوانن داواکاری تۆمار بکەن. ڕونیشیکردەوە، "دابەزان و شوێن گۆڕینەکە بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار وکۆنمرەی ئەو بەشەی داوای دەکات و بە ڕەزامەندی هەردوو بەشەکە وتۆماری گشتی، بەجۆرێک تەنها دەرچووانی قۆناغی شەشەمی ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) سودمەند دەبن لەم دەرفەتە نەک ساڵانی رابردوو ." ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە خوێندکار ئەم کارانە بکات پێش داواکردنی دابەزاندن و شوێن گۆڕین: ١- پێویستە خوێندکار تۆمارکردنی تەواو کردبێت بە سەرکەوتویی و فۆرمی زانیاری خوێندکاری بەدەست ھێنابێت. ٢- دڵنیابوون لە کریدتی خوێندکار بۆ بەشی داواکراو و کەمترین کۆنمرەی ورگیراو لە بەشی دووھەم لە سیستەمی زانکۆلاین. ٣- خوێندکار تەنھا یەک جار بۆی ھەیە داوای دابەزین و شوێن گۆڕین بکات و داوکاری دووھەمی رەتدەکرێتەوە. ٤- لە دوای دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی خوێندکار بۆی نییە پاشگەزبێتەوە لە ئەنجامدانی دابەزین و شوێن گۆرین.
عەمار عەزیز زیاتر لەهەشت ساڵە بودجەی قەزای شەنگال و دەوروبەری بەتەواوی خەرج نەكراوەو هێشتا سیمای شەری داعش بەقەزاكەوە دیارە، هاوكات كێشەی دوو ئیدارەیی و بوونی چەندین هێزی چەكدار لەسنورەكە بەهەڵواسراوی ماونەتەوە، شەنگال دوو قایمقامی هەیە، قایمقامێك لەناوەندی قەزاكە دەوام دەكات و قایمقامێكیش لەدەرەوەی قەزاكەو لەپارێزگای دهۆك دەوام دەكات. فەهد حامد قایمقامی قەزای شەنگال بەوەكالەت كە لەناوەندی قەزاكە دەوام دەكات بەهاوڵاتی راگەیاند: «لەدوای 2017 تاوەكو ئێستا بودجەی قەزای شەنگال بەڕێژەیەكی زۆركەم خەرجكراوە لەوانەیە لەنێوان 15 بۆ 20%ی بودجەی قەزاكە بێت، نۆژەنكردنەوەی مەزارگا ئایینیەكان و خوێندنگاكان و دامودەزگاكانی حكومەت سەرووی 85% لەلایەن رێكخراوەكان پارەیان بۆ خەرجكراوە، حكومەت تەنها چەند شەقامێكی قیرتاوكردووە لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی چەند فەرمانگایەك و دابینكردنی بڕێك پارە بۆ شارەوانی شەنگال و ناحیەی سنونێ ئیتر هیچی نەكردووە». وتیشی:»خەرجنەكردنی بودجەی تەواوەتی قەزاكە پەیوەستە بەچارەسەرنەكردنی كێشە سیاسییەكان لەنێوان بەغداو و هەرێم، هەموو ئەو ناوچانەی كەداعش وێران و خاپوری كردبوو نۆژەنكرانەوە تەنها شەنگال ماوە، هێشتا یەك خانووی سەنتەری شار نۆژەن نەكراوەتەوەو دیمەنەكانی هەروەكو ساڵانی سەردەمی داعشە، هەر ئەمەش وایكردووە كەئاوارەكان نەگەڕێنەوە زێدی خۆیان كەبەداخەوە تائێستا سەرووی 70%ی خەڵكی شەنگال لەهەرێمی كوردستان دەژین». هاوكات رەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ كاروباری كارگێڕی بەهاوڵاتی وت:»بودجەی شەنگال لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان خەرجدەكرێت كەئەمەش گەورەترین ستەمە بەرامبەر خەڵكی شەنگال دەكرێت، چونكە پەرلەمانی عیراق بەكۆی دەنگ شەنگالی وەكو ناوچەیەكی وێران و خاپوركراو ناساندووەو پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە پارەی بۆ خەرجبكرێت تاوەكو تەواوی ناوچەكە نوژەن بكرێتەوە، نزیكەی دوو ساڵە بودجەی عیراق پەسەندنەكراوەو پارساڵیش بودجەی گەشەپێدان بۆ شەنگال خەرج نەكرا، پێش ساڵێك حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە دابینكردنی بڕی 28 ملیار دینار بۆ ئاوەدانكردنەوی شەنگال، بەڵام هێشتا پارەكە خەرجنەكراوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری لیژنەی ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا، بەردەوام داوامان لەبەغدا كردووە كەبڕە پارەیەكی گونجاو بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال خەرجبكرێت بەڵام تائێستا شتێكی وا نەكراوە». نایف سەیدۆ، كەوەكو قایمقامی قەزای شەنگال لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دانراوەو لەئێستادا لەپارێزگای دهۆك دەوامدەكات، بەقسەی خۆی ئیدارەی پارێزگای نەینەوا بەفەرمی مامەڵە لەگەڵ ئەو دەكات و هیچ پەیوەندییان بەو ئیدارەیە نیە كە لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە دروستبووە، سەبارەت بەگرفتەكانی قەزاكە بەهاوڵاتی راگەیاند:»ناتوانین بڵێین بودجەی شەنگال ساڵانە خەرج ناكرێت، خەرجدەكرێت بەڵام بەپێی ویست و داواكاری ئێمە نیە، ساڵانە بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بەقەزای شەنگال پلانی خۆیان پێشكەش بەئیدارەی نەینەوا دەكەن، دواتر بەپێی ئەو پلانە پارەیان بۆ خەرجدەكرێت، بەڵام پێویستە لەدەرەوەی ئەم بڕە پارەیە پارەیەكی زیاد بۆ قەزاكە خەرج بكرێت تاوەك، نۆژەنبكرێتەوە»
هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا لە ناوچەی خانەسوری سەر بەناحیەی سنون لەسنوری قەزای شنگال کۆگایەکی هێزەکانی ئاسایشی ئێزدیخان کردە ئامانج ،وزیانی ماددی زۆر لێکەوتەوە خودێدا ئەلیاس، بەرپرسی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکرات لەناحیەی سنون بە هاوڵاتی وت" لەدوێنێ یەوە ئەوە دەبێتە دووەمجار کە فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆردومانی شەنگال بکات، ئێوارەی ئەمڕۆش کۆگایەکی هێزەکانی ئاسایشی ئێزدیخان کرایە ئامانج، لەکاتی بۆردومانەکە هیچ کەس لەکۆگایەکەدا نەبووە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە بەڵام زیانی زۆر بە کۆگایەکە کەوتووە" ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ دژە تیروری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەسەر بۆردومانەکە بڵاوکردەوە وتیادا هاتووە کەئێوارەی دوێنێ فرۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لە سکێنیە کردوەتە ئامانج دوو چەکداری پەکەکە کۆژران لەگەڵ برینداربوونی سێ کەسی تر. ڤیدیۆی شوێنی ڕوداوەکە
