هاوڵاتی كۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەرو بنكەو وێستگەكانی بڵاوكردەوە، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بەم شێوەیە، ژمارەی دەنگدەر، 2 ملیۆن و 888 هەزارو 162 كەس و ژمارەی وێستگە،7 هەزارو 47، ژماەری بنكە هەزارو 427. ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی تەمووزی 2024، كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگەیاند، دوو ملیۆن‌و 888 هەزارو 162 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان مافى بەشداریكردنیان لەپرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هه‌یه‌.

 ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، 29ی ئه‌م مانگه‌ش  نمونە سەرەتاییەکانی کارتی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندکرد کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
 جێگەی ئاماژیە، له‌ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیسیۆندا، ئەنجومەنی کۆمسیاران چوار نمونەی بۆ دەنگدانی گشتی لەبازنەکانی هەڵبژاردنی هەولێر، سلێمانی، دهۆک‌و هەڵەبجە‌و نمونەیەکیش بۆ دەنگدانی تایبەت پەسەندکردوە.

 بەگوێره‌ى ئامارەکانی کۆمسیۆن، دوو ملیۆن‌و 888 هەزارو 162 هاوڵاتی هەرێم مافى بەشداریكردنیان لەدەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هه‌یه‌ و کارتی بایۆمه‌تری دەنگدانیشیان وەرگرتوەتەوە، هاوکات هەزارو 427 بنکەو حەوت هەزارو 47 وێستگەی دەنگدانیش ئامادەکراون بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگدان لەهەڵبژاردنی پەرلەماندا. 

لەپارێزگای هەولێر، ژمارەی دەنگدەران بریتییە لەیەک ملیۆن‌و 16 هەزارو 357 دەنگدەر کە 928 هەزارو 823 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتی‌و 82 هەزارو 525 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت لەخۆدەگرێت.

 وه‌كو كۆمیسیۆن ئاشكرایكردوه‌، ژمارەی دەنگدەران لەپارێزگای سلێمانی، بریتییە لەملیۆنێک‌ و 146 هەزارو 530 دەنگدەرو یەک ملیۆن‌و سێ هەزارو 772 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتی بۆیان هەیە دەنگبدەن‌و 74 هەزارو 915 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت.

 سه‌باره‌ت به‌سنووری پارێزگای دهۆکیش زانیاریه‌كانیى كۆمیسیۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران بریتییە لە 738 هەزارو 193 دەنگدەر کە 680 هەزارو 443 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتی‌و 55 هەزارو 100 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە.

 کۆی گشتی دەنگدەران لەپارێزگای هەڵەبجەش بریتییە لە 62 هەزارو 584 دەنگدەر کە 59 هەزارو پێنج کەس مافی ئەوەیان هەیە لەدەنگدانی گشتی دەنگبدەن‌و 579 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت دەنگدەدەن.

هاوڵاتی نرخی نەوت ئەمڕۆ لە کەمترین ئاستەکانی 7 هەفتەی ڕابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت.   ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی تەمووزی 2024، نرخی نەوتی برێنت، بۆ کەمتر لە 80 دۆلار دابەزی، یەک بەرمیلی بە 79 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.  ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بۆ 76 دۆلار دابەزی.

هاوڵاتی نرخی نەوت ئەمڕۆ لە کەمترین ئاستەکانی 7 هەفتەی ڕابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت.   ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی تەمووزی 2024، نرخی نەوتی برێنت، بۆ کەمتر لە 80 دۆلار دابەزی، یەک بەرمیلی بە 79 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.  ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بۆ 76 دۆلار دابەزی.

هاوڵاتی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆردوومانی کوێستانی سنین لە سنووری برادۆستیان کرد.  ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 29ی تەمووزی 2024، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، بە چڕی بۆردوومانی دەڤەری برادۆستیان کرد لە سنووری پارێزگای هەولێر. بە پێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستاش، جارێکیتر لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، بەچڕی بۆردوومانی سنووری برادۆست کرا، بۆردوومانەکە بەتایبەتی کوێستانی سنین بەچڕی گرتووەتەوە. بۆردوومانکردنی برادۆست لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی تر بۆردوومانی هەمان ناوچەی کردووەتەوە بەڵام زیانەکانی نەزانراون. جێگەی ئاماژیە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەنێکی نامۆ، لە ئاسمانی شارەدێی قەسرێ ، لە سنووری باڵەکایەتی بینراوە، تەنەکە لە فڕۆکە چووە و ڕووناکییەکی زۆری هەبووە.

هاوڵاتی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی‌ ته‌مموزی‌ 2024 ده‌سته‌ی داكۆکیكردن له‌ سروشت و موڵكی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی‌ له‌ژێر ناوی‌ "با ئاسایی ته‌ماشای سووتانی چیای گۆیژه‌ نه‌كه‌ین.." بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند،‌ "به‌ره‌به‌یانی 29ی ته‌موزی 2024 ئاگر له‌ بناری چیای گۆیژه‌ی باكووری سلێمانی كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌و ره‌شه‌با به‌‌هێزه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵیكردووه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رووبه‌رێكی به‌رفراوانی چیاكه‌ی گرتۆته‌وه‌ و تابه‌یانی به‌رده‌وام بووه‌، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان نزیكه‌ی 15 هه‌زار داری جۆراوجۆری ته‌مه‌ن جیاواز سووتاون". لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، چیای گۆیژه‌ زۆرێك له‌ دارستانه‌كه‌ی ئاگربڕ كراوه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێندا ئاگربڕه‌كه‌ی نزیكی 10 مه‌تر پانه‌، نازانین به‌ چ قوده‌رتی قادرێك ئه‌م ئاگره‌ په‌ڕیوه‌ته‌وه‌ له‌و ئاگربڕانه‌ و ئه‌و رووبه‌ره‌ فراوانه‌ی سووتاندووه. دەقی ڕاگەندراوەکەی ده‌سته‌ی داكۆکیكردن له‌ سروشت و موڵكی سلێمانی: با ئاسایی تەماشای سووتانی چیای گۆیژە نەکەین.. بەرەبەیانی ٢٩ی تەموزی ٢٠٢٤  ئاگر لە بناری چیای گۆیژەی باکوری سلێمانی کەوتەوەو بەهۆی ئەو رەشەبا بە‌هێزەوە کە هەڵیکردووە لە ماوەیەکی کەمدا رووبەرێکی بەرفراوانی چیاکەی گرتۆتەوەو تابەیانی بەردەوام بووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی ١٥ هەزار داری جۆراو جۆری تەمەن جیاواز سووتاون. کەوتنەوەی ئاگرەکە ئەگەر لە کاتێکی تردا بووایەو کاتژمێر نزیکی ٣:٣٠ بەرەبەیانی نەبووایە رەنگە بە ئاگرکەوتنەوەیەکی ئاسایی ناوزەد بکرایە، بەلآم کاتێک کە ورد دەبینەوە لە کاتەکەی و لە بەرەبەیانێکدا کە رەشابەیەکی بەهێزیش لە ناو سلێمانیدا هەڵیکردبوو کەس خۆی پێنەدەگیرا، خەڵکانێکی سەیرانکار چیدەکەن لەو کاتەدا لە سەر ئەو چیایە تا ببنە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە. لەلایەکی ترەوە چیای گۆیژە زۆرێک لە دارستانەکەی ئاگربڕ کراوەو لە هەندێک شوێندا ئاگربڕەکەی نزیکی ١٠ مەتر پانە، نازانین بە چ قودەرتی قادرێک ئەم ئاگرە پەڕیوەتەوە لەو ئاگربڕانەو ئەو رووبەرە فراوانەی سووتاندووە. چیای گۆیژە لە سەرەتایترین خزمەتگوزاری ئاگرکوژانەوەو ئاودێری و چاودێریکردن و دەستیکار بێ بەشە. تا ئێستا هیچ سیستەمێکی ئاگرکوژاندنەوەی نییە، بگرە لەوەش زیاتر لە هەموو چیای گۆیژەدا تاکە بیرێکی تێدا نییە لە کاتێکدا کە بە بڕێک پارەی کەم دەتوانرێت چەندان بیر هەڵبکەندرێت و لەو رووشەوە رووپێووی ( کەشفی ) بۆ لێدانی بیر بۆکراوە، بەلآم پارەی بۆ خەرجناکرێت. ژمارەی ئەو کرێکارانەی کە ئاودێری و چاندانی نەمام و ئاگربڕیش دەکەن بۆ ئەو چیا گەورەیە تەنها ١٠ کرێکارن، لە کاتێکدا لە ساڵانی رابردوودا رۆژانە سەدان کرێکار کاری لەو چیایەدا کردووە. هەرچەندە لە بناری چیاکە بنکەیەکی پۆلیسی لێیە، بەڵام نە جێگەی بنکەی پۆلیسەکە باشە، نە ئەو ژمارە کەمەش دەتوانی سەرپێچیکردن لەو چیا گەورە قەرەباڵغەدا رابگرێت، لە کاتێکدا کە پێویستە ئەو چیایە لە لە هەموو شوێنێکەوە لەلایەن پۆلیس و بگرە لە رێگای کامێراشەوە چاودێری بکرێت. ئێمە لێرەوە لایەنە دەسەڵاتدارە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی و دادگاو داواکاری گشتیش ئاگادار دەکەینەوە کە بەرامبەر ئەو سووتانە هەریەکەو لەلای خۆیەوە هەڵوێستەیەک بکات و بە رووداوێکی ئاسایی تەماشای نەکات، لە کاتێکدا کە پێشتر ئێمە سووتانی لەو جۆرە بە دەستی ئەنقەست و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لە گۆیژەو شوێنەکانی تری سلێمانیمان بینیووە.          دەستەی داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی ٢٩ ی تەموزی ٢٠٢٤

هاوڵاتی ڕێکخراوی جاسەنە دەڵێت، سەپاندنی ئەو سزا قورسە بەسەر ڕۆژنامەنوس “سلێمان ئەحمەد”دا، بەپێی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003، كە یاسایەكی تایبەتە بە تێكدانی ئاسایش‌ و سەقامگیری هەرێم. ئەمڕۆ دووشەممە،29ی تەمووزی 2024، ڕێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادیی بیروڕا و میدیا، لە بارەی بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، ڕاگەیاندراوێكی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەبوایە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد بە یاسای ڕۆژنامەگەریی مامەڵەی لەگەڵ بکرایە هەروەها لە سەرەتادا ڕێگە بە پارێزەر و کەسوکاری نەدرا چاویان پێی بکەوێت ئەمەش پێشێلکاریی ئاشکرای مافی مرۆڤە، دەشڵێن: ئیدانەی ئەو بڕیارە نادادپەروەرە دەکەین و بە هەولی بەردەوامی سەرکوتکردنی کایەی ڕۆژنامەنووسی دەزانین. دەقی ڕاگەندراوەکەی ڕێکخراوی جاسەنە: سزادانی (سلێمان ئەحمەد) سەركوتكردنێكی تری ئازادی كاری رۆژنامەنوسیە بۆ رای گشتیی هەرێمی كوردستان سلێمان ئەحمەد رۆژنامەنوس لە دەزگای رۆژ نیوز كە ماوەی زیاتر لە 9 مانگە لە دهۆك زیندانیكراوە، ئەمڕۆ دادگای دهۆك سزای 3 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند. سەپاندنی ئەو سزا قورسە بەسەر رۆژنامەنوس (سلێمان ئەحمەد)دا، بەپێی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003یە كە یاسایەكی تایبەتە بە تێكدانی ئاسایش‌و سەقامگیری هەرێم، لەكاتێكدا گەر ئەو رۆژنامەنوسە تاوانێكی رۆژنامەگەریشی ئەنجامبدایە، دەبوو بە یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007ی رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵدا بكرایە. ئەو رۆژنامەنوسە لەسەرەتای دەستگیركردنیەوە مافی بینینی كەسوكاری‌و گرتنی پارێزەری نەبووە تاوەكو كۆتا قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە، ئەمەش پێشێلكاریی ئاشكرای مافی مرۆڤ‌و دەستور‌و یاسا بەركارەكانی عیراقە. سزادانی ئەم رۆژنامەنوسە، لەكاتێكدایە كە پێشتر چەندین رێكخراوی نێودەوڵەتی‌و ناوخۆیی رەخنەی توندیان لە دەسەڵاتدارانی هەرێم لەسەر دۆسیەی سزادانی رۆژنامەنوسان لە دەڤەری بادینان گرتووە‌و حكومەتی هەرێمیش بەڵێنی چارەسەركردنی ئەو دۆسیەیەی داوە، بەڵام دۆخەكە هیچ نەگۆڕاوە‌و جگە لە سزادانی (سلێمان ئەحمەد)، لە رۆژانی رابردوودا چەندین رۆژنامەنوس دەستبەسەركرابوون كە بە مەبەستی روماڵكردنی هێرش‌و داگیركارییەكانی توركیا، سەردانی ئەو ناوچەیان كردبوو. هەر لەو سۆنگەیەوە، رێكخراوی جاسەنە، سەركۆنەی بڕیاری سزای نادادپەوەرانەی رۆژنامەنوس (سلێمان ئەحمەد) دەكات‌و بە هەوڵی بەردەوامی سەركوتكردنی ئازادی رادەبڕین‌و رۆژنامەنوسی دەزانێت. رێكخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا‌و میدیا 29ی تەمووزی 2024    

هاوڵاتی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریكردن لە كەوتنەوەی ئاگر، داوامانكردووە ڕێگەی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە دابخرێت تاوەكو ئەو ڕەشەبا بەهێزە كۆتایی دێت كە سلێمانی گرتووەتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە،29ی تەمووزی 2024، ئارام عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگریی شارستانى سلێمانى ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى ڕێگرى كردن له‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ى كه‌ له‌ چیاى ئه‌زمڕ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ پێشنیارمان كردووه‌ كه‌ ڕێگەى سه‌ره‌كى شاخى گۆیژه‌ و ئه‌زمەڕ دابخرێت، ئه‌گه‌ریش پێشنیاره‌كه‌ قبوڵ نه‌كرێت ئه‌وه‌ تیمه‌كانمان به‌درێژایی شه‌و ده‌مێننه‌وه‌ تاوه‌كو ڕێگرى بكه‌ن له‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى. دەشڵێت، تیمەکانیان توانیویانە بەماوەیەکی کەم، ئاگرەکەی شاخی ئەزمەڕ کۆنتڕۆڵبکەن و لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارى کەوتنەوەی ئاگرەکە و خەمڵاندنی زیانەکانی پێکهیندراوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازیان کردوە، بۆ ئەمشەو ڕێگەی چوون بۆ شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە دابخرێت.  

هاوڵاتی کۆمیسیۆن دەڵێت، ئه‌و هاوپه‌یمانیانه‌ى كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن پێویسته‌ 10 ملیۆن دینار و حزبه‌كان پێنج ملیۆن دینار و كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ پێویسته‌ ملیۆنێك دینار بده‌نه‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئەمڕۆ دووشەممە، 29ی تەمووزی 2024، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لەبارەى ناردنى ناوی كاندیدان بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و تۆماری تاوانه‌كان لە ڕاگەیەندراوێکى ڕایگەیاند، هاوپه‌یمانی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ كۆمیسیۆن دیاریكردووه‌ لیستی كاندیده‌كانیان هه‌مواربكه‌نه‌وه‌ و گۆڕانكاری تیادا بكه‌ن، دوای ته‌واوبونی ئه‌و واده‌یه‌ ناتوانرێت هیچ گۆڕانكاریه‌كی تیادا بكرێت. لە ڕاگەیندراوەکەشدا هاتووە، لیستی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆى هه‌رێم ده‌كرێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژ له‌ به‌رواری ناردنی ناوه‌كانه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌بین له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نەداینەوە ئه‌وا لیسته‌كان به‌ شایسته‌ی په‌سه‌ند كردن داده‌نرێن. دەشڵێت، ئه‌و هاوپه‌یمانیانه‌ى كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن پێویسته‌ 10 ملیۆن دینار و حزبه‌كان پێنج ملیۆن دینار و كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ پێویسته‌ ملیۆنێك دینار بده‌نه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان. جێگاى ئاماژەیە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 20ی تشرینی یەكەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، هەروەها هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.

هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغەبکات. ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەموزی 2024، د. سەرکار سورجی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئاپۆرانیوزی راگەیاند "بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە تەواوی سەرتاشخانەکان و پابەندکردنیان بە بەکارهێنانی  گوێزانی سەفەری (Disposable) کە تەنها یەک جار  بەکاربێنن، ئەم بابەتە بکرێتە مەرجێکی سەرەکی نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی سەرتاشخانەکان". ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارەکە گشتاندنی بۆ کراوە بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کاری پێویست و بەپەلە ئەنجام بدەن بە ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ سەردانیکردن و پشکنینی گشتی سەرتاشخانەکان لە هەموو شوێنێک، لەو رۆژەی کە بڕیارەکە دەرچووە دەکەوێتە واری جێبەجێکردن".  

هاوڵاتی  بڕیاربوو ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار دانیشتنی دادگایی دۆسێیەى شەهید دەنیز جەودەت، ئەندامی کەنەکە بەڕێوەبچێت، کە لە 18ی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لە هەولێر شەهید کرا، بەڵام لەسەر داواى پارێزەرانى دۆسێیەى شەهید دەنیز دانیشتنەکەى ئەمڕۆ دواخرا. بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار، دانیشتنی دادگایی دۆسێیەى تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا، بەپێی زانیارییەکان هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکەى دادگا دەگەڕێتەوە بۆ داواى پارێزەرانى دۆسێیەکە. هەروەها، لە دانیشتنەکەدا دوو لە توانباران دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و دادوەریش بەپێى مادەى دووى تیرۆر سزاى بەندکردنى بەسەردا سەپاندوون، بەڵام تا ئێستا تاوانبارى سێیەم دەستگیر نەکراوە. ڕۆژی 18ی ئەیلولی 2023 لە نووسینگەی نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە شاری هەولێری باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ئەندام و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان (دەنیز جەودەت بولبون) شەهیدکرا.

هاوڵاتی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ لە سلێمانى 17 کرێکار لە کاتى کارکرندا گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەموزی 2024، عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی رایگەیاند، "لە ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی 17 کرێکار لە کاتى کارکرندا گیانیان لەدەستداوە". سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە شەشیان بیانی بوون و 11 کرێکارەکەی دیکەش خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون". ساڵانە لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کرێکار بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لەکاتی کارکردن تووشی رووداو دەبن یان گیانلەدەستدەدەن، یان برینداردەبن و بەوهۆیەوە کەمئەندام دەبن.

هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد لە شەوی ڕابردووەوە ڕەشەبایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە و بەپێی وتەی بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بێت تاوەکو سبەینێ بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەموزی 2024، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند، "ئەو ڕەشەبایەی لە شەوی ڕابردووەوە چالاک بووە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەوە بە تایبەتی ناوچەکانی باشووری هەرێم". بە وتەی بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بێت، "خێرایی ڕەشەباکە 15 مەترە لە هەر چرکەیەکدا کە دەکاتە 54 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا، هەروەها ئەو ڕەشەبایە بای باکووری رۆژهەڵاتە و دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم ببنەوە". ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، "ڕەشەباکە تاوەکو سبەینێ سێشەممە، بەردەوام دەبێت، دواتر بەشێوەی پچڕ پچڕ سەرهەڵدەدات".

هاوڵاتی بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی جگەر دەدات و دەڵێت، "لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاد لە 400 کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون". د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوه‌بەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاندووە، "ڤایرۆسی جگەر لەجۆری C و B، لەنەخۆشییە قورسەکانن کە ئەگەر چارەسەر وەرنەگرێت دەبێتە یەک لە ڤایرۆسە کوشندەکان، لەبەرئەوە ساڵانە زیاتر لە 300 هەزار پشکنین ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی یاخود قەستەرە دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابین کە توشبوی ئەو ڤایرۆسە نین". ئاماژە بەوەشدەدات، "ئامارەکان دڵخۆشکەرنین‌و لەشەش مانگی ئەمساڵدا، سەروو 400 کەس دەستنیشانکراون توشبووی ڤایرۆسەکەن، کەواتە بەردەوام تووشبوون بە ڤایرۆسەکە هەیە، دەتوانرێت پێشگریشی لێبکرێت بەپێدانی ڤاکسین بۆ ئەو منداڵانەی کە لەدایکدەبن، لە هەرێمی کوردستان ئەو منداڵانەی لەدایکدەبن ڤاکسینیان بۆ دابینکراوە، هاوکات ئەوانەی کاردەکەن، پشکنینیان بۆ دەکرێت، ئەوانەشی کە توشی بون، چارەسەر وەردەگرن". به‌پێی وتەی بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر بێت، "پزیشک‌ و کارمەندەکانی تەندروستی زیاتر دوچاری ئەو ڤایرۆسە دەبن، بەتایبەت ئەوانەی نەشتەرگەریی بۆ ئەو نەخۆشانە دەکەن کە دووچاری نەخۆشییەکە بوونەتەوە، بۆیە دەبێت ئەوان ڤاکسین وەربگرن، یاخود ئەوانەی لەدەرەوەی هەرێمه‌وه‌ دێن، پشکنینیان بۆ دەکرێت". ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌، "ڤایرۆسی جۆری A و B و C لە کوردستان هەن، جۆری ئەی مەترسی نییەو پێویستی بەچارەسەر نییە، سێ پشکنینی ڤایرۆسیش دەکەن لەجۆری جگەری B و C و ئایدز، ئەگەر لەو پشکنینانە دەرکەوت، توشبوان چارەسەر وەردەگرن، بەئاستێکی زۆرباش توانراوە کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکە بکرێت بەتایبەت لەڕێگە نەدان بەهاتنە ژورەوەی ئەوانەی ئەوانەی هەڵگریی ڤایرۆسەکەن بۆ هەرێم، ئەوانەی لەناوخۆش هەڵگریی ڤایرۆسەکەن، چارەسەرییان پێدەدرێت‌و دەخرێنە ژێر چاودێریی".

هاوڵاتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی بنەڕەتی هێزە ئەمنیەکان بریتیە لە پاراستنی سەروو ماڵی هاوڵاتیان و ناکرێ خۆیان بەشێک بن لە تاوانەکان و ناکرێ ئەوان شوێن و ئەرکی خۆیان بەکاربینن بۆ ئەنجامدانی تاوان و هەڕەشە و کوشتن و لێدان. ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی تەمووزی 2024، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بەداخەوە ماوەیەکە چەند حاڵەتێکی کوشتن و شەڕو تەقەو دەست درێژی بۆ سەر هاوڵاتیان تۆمارکراوەو ڕوویداوە لەشارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.   دەشڵێتم، " ئەوەی جێگەی نیگەرانی و دڵتەنگی ئێمەیە لە بەشێک لەو حاڵەتانە ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان بەشداربونە و تۆمەتبارن بە حاڵەتەکان کە ئەوە ئاماژەیەکی خراپە، چونکە ئەرکی بنەڕەتی هێزە ئەمنیەکان بریتیە لە پاراستنی سەروو ماڵی هاوڵاتیان و ناکرێ خۆیان بەشێک بن لە تاوانەکان و ناکرێ ئەوان شوێن و ئەرکی خۆیان بەکاربینن بۆ ئەنجامدانی تاوان و هەڕەشە و کوشتن و لێدان".   ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە ئەندامانی دەزگا ئەمنیەکان باشتر ڕابهێنرێن و ئاگادار بکرێنەوە کە بە هیچ شێوەیەک دوای دەوامی فەرمی بۆیان نیە چەک بەکاربێنن و نابێ بەشێک بن لە حاڵەتەکانی تاوان".  جێگەی ئاماژیە، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گەنجێک بە ناوی ئاری کە پیشەی چایچی بوو، له‌ لایه‌ن چه‌كدارێكی‌ هێزه‌كانی‌ كۆماندۆوه‌ ته‌قه‌ی‌ لێكرا و كوژرا و یەکێکی دیکەشی بریندارکرد.   ده‌قی‌ پەیامه‌كه‌ی دەستەی سەربەخۆی  مافی مرۆڤ:  پەیامی دەستەی سەربەخۆی  مافی مرۆڤ دەربارەی چەند حاڵەتێکی کوشتن و شەڕو دەست درێژی بۆ سەر هاوڵاتیان لەهەرێمی کوردستان.   بەداخەوە ماوەیەکە چەند حاڵەتێکی کوشتن و شەڕو تەقەو دەست درێژی بۆ سەر هاوڵاتیان تۆمارکراوەو ڕوویداوە لەشارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.  ئەوەی جێگەی نیگەرانی و دڵتەنگی ئێمەیە لەبەشێک لەو حاڵەتانە ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان بەشداربونەو تۆمەتبارن بەحاڵەتەکان کە ئەوە ئاماژەیەکی خراپە، چونکە ئەرکی بنەڕەتی هێزە ئەمنیەکان بریتیە لە پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و ناکرێ خۆیان بەشێک بن لەتاوانەکان وناکرێ ئەوان شوێن و ئەرکی خۆیان بەکاربینن بۆ ئەنجامدانی تاوان و  هەڕەشەو کوشتن ولێدان.  لەکاتێکدا لەهەفتەی ڕابردوو ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان لەشاری سلێمانی خۆی کەسێکی کوشت و ئەمجارەش دووبارە ئەندامێکی هەمان ئەو هێزە ئەمنیە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتیەکی کاسبکار کە هەردوو حاڵەت جێگەی پرسیارە کە بەچەکی فەڕمی ئەنجام دراون   ئەگەرچی جێی دەستخۆشیە هەردوو تۆمەتباری هەردوو ڕووداوەکە دەستگیرکراون.  ئێمە لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەمان کات نیگەرانی ئەوەشین کە هێشتا چەک بەدەستی هاوڵاتیانەو لەیەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکاردێ و بۆتە مایەی ڕوودانی حاڵەتەکانی کوشتن و تەقەی بەردەوام و دروست کردنی نائارامی لەهەندێ شوێن و ناوچە کە پێویسته حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆۆر جددی تر کۆنتڕۆڵی ئەو دیاردە ناشارستانی و نایاساییانە بکات و بەتەواوی دیاردەی چەکداری کۆنتڕۆڵ بکاو داواکراوانیش بدرێنە دادگاو بۆ هیچ کەسێک نەبێ داڵدەیان بدات.  لەهەمان کات پێویستە ئەندامانی دەزگا ئەمنیەکان باشتر ڕابهێنرێن و ئاگادار بکرێنەوە کەبە هیچ شێوەیەک دوای دەوامی فەرمی بۆیان نیە چەک بەکاربێنن و نابێ بەشێک بن لە حاڵەتەکانی تاوان.  بەهیواین ئاسایشی کۆمەڵگەکەمان زیاتر پارێزراو بێ هاوڵاتیان باشتر هەست بە ئارامی و ئاسودەیی بکەن.  دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان.   ‌‌ ‌28 تەموزی 2024

ئامادەکردنی: هاوڵاتی نیوز ١ لەگەڵ مێژووی دروستبوونی دەوڵەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتداریدا، یەکێک لەو دەزگایانەی دروست دەکرێت، بریتییە لە دامەزراوەی سەربازی، کە دواتر دەیان لقوپۆی دیکەی لێدەبێتەوە و لە ژێرناوەکانی وەک هێزی بەرگری نیشتیمانی و دەزگای پۆلیس و هێزی ئاسایش و پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان و ...هتد دا، ڕێکدەخرێن، کە دواجار سەرجەمیان لە ژێر فەرمانی فەرمانڕەواکاندان و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت و سەرانی حوکمڕان دروست دەکرێن. هەڵبەت مێژووی دروستبوونی سوپا و هێزی چەکدار بە شێوەیەکی گشتی لە ئاستی دونیادا ئەو ڕاستییەمان بۆ دەسەلمێنێت، کە بە ئاوارتە و لە دۆخی زۆر حەساسدا نەبووبێت، سوپا و هێزی سەربازی لە بەرژەوەندی خەڵکدا نەبوون. هەڵبەت ئەمە لەو دەوڵەتانەدا کە لەسەر بنەمای دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی دروستبوون، ئەگەرنا لەناو دەوڵەتە ستەمکار و دیکتاتۆر و فاشیستەکاندا، هێزی سەربازی و هەموو ئەو هێزانەی دیکە کە لەژێر دەمامکی پاراستنی ئەمن و ئاسایشدا دروست دەکرێن، سەرجەمیان گوێ لەمستی دەسەڵاتدارانن و ئەرکیان ئەوەیە بەرژەوەندی سیاسییەکان و سەرکردەکانیان بپارێزن و لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زەبروزەنگ و لێدان و ئازاردانی خەڵک و هاوڵاتییانەوە، فۆبیای گەورەیی فووتێکراوی سەرکردە و سەرۆکەکانیان بەناو ژیانی گشتیدا بڵاو بکەنەوە، کە زۆرجار ئەم پڕۆسەی سەرکوتکارییە، تا ئاستی کوشتنی هاوڵاتیان و سڕینەوەی یەکجارییان دەڕوات. ٢ یەکێک لەو نموونە نزیکانەی دەکرێت بۆ نموونەی شۆڤێنیزم و ستەمکاری و دیکتاتۆرییەت بە نموونە بیهێنینەوە. دەوڵەتانی داگیرکەری دراوسێ و لەناویشیاندا عێراقی سەردەمی بەعسیزم و سەرۆکە فاشیستەکەیەتی. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا و لەگەڵ جێگیربوونی دەسەڵاتی بەعسییەکاندا، سەدام حسێن، دەیان جەللاد و پیاوکوژ و بەڵتەچی و چەقۆکێشی لە دەوری خۆی کۆکردبووەوە، تا لە دەرەوەی هێزە فەرمی و سەربازییەکانی دەوڵەتەکەیدا، ترس و بیم بەناو خەڵکیدا بڵاو بکەنەوە و لەو ڕێگەیەوە وێنەی بەعس وەک دێوەزمە و وەحشێکی تۆقێنەر بڕواتە ناوسەر و سایکۆلۆژیای تاکی عێراقی و هاوڵاتییانی کوردستان و ناوچەکەوە. دیارترینی ئەو خوێنڕێژ و مرۆڤکوژە دزێوانەش (ابو طَبر) بوو، کە کەسێکی ئێجگار نزیکبوو لە سەدامەوە و دەیان و سەدان ژن و پیاو و منداڵ و گەنج و هاوڵاتییانی مەدەنی بە تەور بۆ سەدام حسێنی گۆڕبەگۆڕ کوشتووە، تا لەو ڕێگەیەوە تۆوی ترس و تۆقین لەناو دەروونی خەڵکدا بچێنێ و وێنەی دەسەڵاتی حزبی بەعسیش وەک هێزێکی خنکێنەر و بە زەبروزەنگ لە دڵ و دەروونی هاوڵتیاندا بچەسپێنێ. ٣ ئەوەی جێگای نائومێدی و وەڕزبوونێکی سەرتاسەرییە، ئەوەیە کە لە ئێستادا و لە لۆکاڵێکی بچوکی وەک کوردستاندا، زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە هێز و سوپا و لەشکری سەربازی ئاشکرا و نهێنی لەژێر ناوەکانی(زێرەڤانی و کۆماندۆ و ئۆپەراسیۆن و سوات و ئاسایشی مەدەنی و دژەتیرۆر و ..چی و چیدیکە)دا، بەناوی هێزی پاراستنی هاوڵاتیان و  نیشتیمانەوە دروستکراون و بە کوچە و شەقام و بازاڕ و پارک و قاوەخانەکانی ئەم مەملەکەتەدا بڵاو کراونەتەوە، بە ڕادەیەک کە ئێستا دیمەنی شارەکانی سلێمانی و هەولێر و زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە کەمپ و ئۆردووگای زۆرەملێ دەچن و ئێمەی هاوڵاتیان لەناویاندا گەمارۆ درابین. ئەوەشی جێگای مەترسییە ئەم بەسەربازگەکردن و درێژەدانە بە حوکمی پۆستاڵ و چەک، تا دێت زیاتر و زیاتر پەرە دەستێنێت و  کار بە شوێنێک گەیشتووە، ساڵانە دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم، لێبوردنێکی گشتی بۆ ئەو زیندانییانە دەردەکەن کە بکوژ و شەللاتی و چەقۆکێشن، پاشان وەک ئەبو تەورەکەی سەدام، دەیانهێنن و دەیانکەن بە پیاوی خۆیان و ڕایان دەسپێرن لەسەر شەقام و لەناو چالاکی و خۆپیشاندەران و گردبوونەوە مەدەنییەکاندا، کارەساتی خوێناوی و جەرگبڕ بنێنەوە، تا لەو ڕێگەیەوە بە سەرێک ترس و خۆف لە دڵی هاوڵاتیاندا بچێنن و  بە سەرێکی دیکەش بە کۆمەڵگا بڵێن ئێوە هەمووتان لەژێر دیسپلین و کۆنترۆڵی ئێمەدان. لە کاتێکدا ئێمە ڕۆژانە لە ژێر تۆپبارانی سوپای تورکیای داگیرکەرداین و لەشکرکێشی دەکرێت بۆ سەر خاکەکەمان، کەچی بەم هەموو سوپا و جبەخانەیەوە سەرانی حوکمڕان هیچ هەلوێستێکیان نییە و وەک ئەوە وایە نە بایان دیبێت نە بۆران! ٤ بێگومان لە فەزایەکی پڕ لە چەک و جبەخانەی لەم چەشنەدا، ئەوەی نرخی نامێنێت ڕووداوی کوشتن و لەناوبردنی مرۆڤ و هاوڵاتیانە، وەک ئەوەی دوێنێ شەو لە (مەیدانی لەفەفرۆش و چایچییەکان)ی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانیدا ڕوویدا و تێیدا گەنجێکی خوێنگەرمی خێرلەخۆنەدیو، بە گوللەی چەکدار و جەللادێکی بێباکی یەکێک لەو یەکە سەربازییانەی بەناوی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیانەوە دروستکراون، بوو بە  قوربانی. ئەوەی جێگای ئەسەفێکی زۆرە ئەوەیە، سەرباری ئەوەی ژیانی ئەو گەنجە بە فیڕۆچوو، کەچی لێدوانی هیچ یەکێک لە بەرپرس و لێپرسراوانی ئەو یەکە سەربازییەمان نەدی ڕوونکردنەوە بدات و دوای سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو گەنجە بێتاوانە، دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە! لە کاتێکدا ئەم ڕووداوە لە هەر وڵاتێکی دیکە بوایە، جگەلەوەی وەزیری بەرگری و سوپا دەستی لەکار دەکێشایەوە، لە ئاستی جەماوەریشدا، شۆڕشی چایچییەکان دەخوڵقا و بە دڵی بریندارەوە بە دەسەڵات و ڕای گشتییان ڕادەگەیاند، لەم چرکەساتە بە دواوە هیچ  چەکدارێک بۆی نییە لای ئێمە لەفە و چا بخوات، بۆیە هەرچی زووترە پێویستە لەم شارە بیانکەنە دەرەوە