نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 32ساڵەی ڕاپەڕینی گەلی کورد لە 5ی3ی ساڵی1991 پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: يادى سى و دوو ساڵهى ڕاپهڕينه مهزنهكهى ئازارى 1991 له خانهواده سهربهرزهكانى شههيدانى ڕاپهڕين و تهواوى شههيدانى كوردستان و پێشمهرگه قارهمانهكان و تهواوى گهلى كوردستان، به ههموو پێكهاتهكانييهوه پيرۆز دهكهم. به ڕێز و شكۆوه يادى شههيدان دهكهينهوه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان دهنێرين. ڕاپهڕين ههستانێكى مێژوويى و يهكلاكهرهوهى جهماوهريى سهرتاسهريى گهلى كوردستان بوو به ههموو چين و توێژ و پێكهاتهكانييهوه كه به پشتگيريى پێشمهرگه و بهرهى كوردستانى، له دژى ستهم و زۆردارى ڕاپهڕى. پێشمهرگه و ڕۆڵهكانى كوردستان بۆ ئازادى، بۆ ژيان و داهاتوويهكى باشتر بۆ گهلى كوردستان، گيانيان خسته سهر دهست و بهرهنگارى مهرگ بوونهوه. يهكڕيزى و تهبايى، ههوێنى سهركهوتنى ڕاپهرين بوو كه ههموو دهستكهوتهكانى گهلى كوردستانى له ئازادى، پهرلهمان، حكوومهت، فيدراڵى و چهسپاندنى مافهكانى له دهستوورى عێراقى فيدراڵدا بهديهێنا. ئێستاش گهلى كوردستان به ههموو پێكهاته و هێز و لايهنه سياسييهكانييهوه، دهبێ وانهى سهركهوتن له ڕاپهڕين وهربگرن. دهبێ يهكڕيزى و تهبايى و يهكترقبووڵكردن و پێكهوهكاركردن، بكهنه ههوێنى سهركهوتن و داهاتوويهكى باشتر بۆ گهلهكهمان. لهم ياده شكۆدارهدا، دووپاتى دهكهينهوه كه ههموو ههوڵ و توانامان بۆ ئهوه دهبێت ههموو پێكهوه كار بكهين بۆ بهديهێنانى ئامانجه پيرۆزهكانى ڕاپهڕين و ئهو خهونانهى شههيدان لهپێناوياندا گيانیان بهخشى. وهك چۆن له ڕاپهڕيندا پێكهوه سهركهوتين، گهلى كوردستان به ههموو ڕهنگ و پێكهاتهكانيهوه سهركهوت، ئێستاش سهركهوتن و مسۆگهركردنى داهاتوويهكى باشتر بۆ گهلى كوردستان، تهنيا و تهنيا يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى و يهكترقبووڵكردنه. بهرز و شكۆدار بێت يادى ڕاپهڕين. شاد و ئارام بێت گيانى شههيدان.
هاوڵاتی لێپرسراوێکی باڵای سەربازی ئەمریکا، بەسەردانێکی رانەگەیەنراو سەردانی بنکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان کرد. مارک میلی، سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەو بڕوایەدا کە سەربازانی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی سوریا، کە ھاوبەشیانن دەتوانن بەرەوپێشچوون بەدیبھێنن لە رووبەرووبوونەوەی دزەکردنی تیرۆریستانی داعشدا. سەردانەکەی مارک میلی بۆ سوریا، دوای نزیکەی ھەشت ساڵ لە جێگیربوونی ھێزەکانیان دێت، بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا و ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی ئەرکی هەشت ساڵەی سوپای ئەمەریکایە لە شەڕی دژی داعشدا. ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا سەردانەکەی بۆ سوریا شایانی ئەو مەترسیانە بووە، بە ئاماژەدان بە پەیوەندی گەشتەکەی بە ئاسایشی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، گوتی "ئەگەر پێتان وایە ئەوانە پرسێکی گرنگن، ئەوا وەڵامە دروستەکە بەڵێیە." ڕۆژی هەینیش ژەنەڕاڵ میڵی لە سەفەرێکدا بۆ ئیسرائیل لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆبوویەوە و ئامانجیشی تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بوو بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە.
هاوڵاتی سەلاحەدین دەمیرتاش بانگەوازی لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کرد و رایگەیاند، جارێکیش گوێ لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بگرن. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) تویتێکی لەبارەی دۆخی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بڵاوکردەوە کە مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش لە هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن کشاوەتەوە. دەمیرتاش لە تویتەکەیدا بانگەوازی لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد کە گوێ هەدەپە بگرن. هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، " جارێکیش گوێ لە هەدەپە بگرن. چارەسەر لە یەکێتی، یەکسانی و دیموکراسی بەهێزدایە. ئێمە پێکەوە دەتوانین سەربکەوین." لەلایەی دیکەوە میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپەش لەبارەی ئەم پرسە قسەی کرد و وتی، " لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئێمە ڕەچاوی پێشکەوتنەکانی سیاسەتی تورکیامان کردووە و بۆمان دەردەکەوێت کە بەردەوامبوونی کارەکانمان گرنگە لە بنیاتنانی ئایندەیەکی هاوبەش و دیموکراسیانە بۆ گەلان با گومانی تێدا نەبێت کە هیچ کەسێک وەک هەدەپە ئامانجی وەڵامدانەوەی پێویستی ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراسی خەڵکی تورکیا نییە." سانجار پێشوازی لە قسەکانی کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کرد کە وتبوی ' هەموو رەنگەکان لەسەر مێزێک کۆدەکەینەوە' و وتی، " ئەم پرسە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هەڵدەسەنگێنین."
سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ شەممە 28 خوێندکاری کچ و سێ مامۆستا لە ژمارەیەک خوێندگەی کچان لە شاری ورمێ بە هۆکارێکی نادیار ژەهراویی بون و بۆ نەخۆشخانەکانی ئەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان گوازراونەتەوە. هاوکات لە شاری سنە ژمارەیەک خوێندکاری خوێندگەی دواناوەندیی (جەننەت)ی کچان ژەهراویی بون و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لەو شارە گوزراونەتەوە. روداوەی ژەهراویبون شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتوەتەوە و ئەمڕۆ لەو شارە ژمارەیەک خوێندکاری خوێندگەی (حەزرەتی مەعسومە)ی کچان بەهۆی ژەهراویبونەوە رەوانە نەخۆشخانە کراون. هاوکات لەگەڵ ژەهراویبونی ژمارەێک خوێندکاری کچ لەو سێ شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی تەبرێز و ئەراک و بوجنورد روداوی هاوشێوە رویداوە و ژمارەیەک خوێندکاری کچ ژەهراویبون. زیاتر لە یەک مانگە روداوەکانی ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار لە ئێران رۆژانە دوبارە دەبێتەوە و تا ئێستاش هۆکاری ئەو روداوانە ئاشکرا نەکراوە. دەستەی تەندروستیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ سبەینێ یەکشەممە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان سەبارەت بە روداوی ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار بەڕێودەچێت و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستیی بە راوێژ لەگەڵ یەکتر هەوڵی ئاشکرا کردن و چارەسەریی ئەو دیاردەیە دەدەن.
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان لە وەرزی یاسادانانی بەهارەیدا نەیتوانیوە وەک پێویست بە ئەرکى یاسادانان و چاودێریکردن هەڵسێت و لە ئەم خولى گرێدانەدا تەنها شەش یاساى پەسەند کردووە، 10پەرمانتاریش لەماوەی شەش مانگ هیچ قسە و بەشدارییەکیان نەبوه. ئەمڕۆ شەممە 4ی2ی 2023 ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا راپۆرتی چاودێری و هەڵسەنگاندنی خۆی لەسەر کارەکانی شەش مانگی رابردوی پەرلەمان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە ئەوە کرد: "ئەو یاسایانەى پەرلەمان لە شەش مانگی رابردودا دەریکردوون، هەم لە روى (شکلى) و هەم لە روى (مەوزوعی)ـیەوە گرفتیان هەبووە و کوالێتیان وەک پێویست نییە، بۆیە زۆرترینیان یان نەچونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، یان هەر دواى دەرچونیان پێویستیان بە هەموار هەبووە". باسی لە ئەوەش کرد: "هەروەها وێڕاى ئەو هەموو ناڕەزایی و کەموکوڕى و داوایەى هەبووە، متمانە لە هیچ وەزیرێک نەسەندراوەتەوە. لەلایەن ژمارەى یاسایی ئەندامانیشەوە هیچ یادداشتێک بەمەبەستى داواى پرساندن پێشکەش نەکراوە". لە درێژەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەنوسییەکەدا ئینستیتیوتی پەی ئەوەشی خستە ڕو: "بەرنامەى کارى دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەڵ خواستە هەنوکەییەکانى خەڵکى کوردستاندا پێک نایەتەوە، بۆیە بەردەوام نارەزایی لەلایەن ئەندامانى ئۆپۆزیسیۆنەوە دەربڕدراوە و پەشێوى دروستبووە". ئاشکراشیکرد: "لە ئەم خولەى گرێدانەشدا 10 پەرلەمانتار ماوەى شەش مانگ لە دانیشتنەکاندا هیچ قسەیەکیان نەکردووە و هیچ بەشدارییەکیان نەبووە". ئینستتیوتی پەی ، لە کۆنگرەکەدا ،چەند داواکارییەکی له پەرلەمانی کوردستان کرد، بۆ باشکردنی ئەدای کارەکانی
دەستەی گشتی گومرگی عێراق ئەمڕۆ شەممە، نوسراوی ئاڕاستەی ناوچه گومگرییەکان کرد . ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی خواردنەوە کحولیەکان کرد. دەستەی گشتی گومرگی عێراق ئەمڕۆ شەممە 4ی3ی2023 له بەیاننامەیەکدا بڵاویکرەوه،" بە نوسراو سەرجەم ناوچەکان و ناوەندەکانی گومرگی ئاگادار کراونەتەوە کە ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی خواردنەوە کحولیەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە بکەن". ئاماژەی بەوەشکرد، "رێنماییەکەی لەسەر بنەمای یاسای هاوردەکردنی شارەوانی ژمارە (1) بۆ ساڵی 2023 بووە، کە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی، ژمارە (4708) بۆ ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە".
حکومەتی ئێران لە مانگی شوباتدا ١٣ کوردی لەسێدارەداوە کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا، ١٣ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدراون. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئامارێکی لەبارەی لەسێدارەدان و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کورد لە مانگی رابروودا بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەکە، لەو مانگەدا ١٣ هاوڵات کورد سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەشڵێت، لەو مانگەدا ٨٢ هاوڵاتی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون و لەو ژمارەیە سزای زیندانی بەسەر ١٢ کەسدا سەپێندراوە و ئەوانەی دیکەش چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگا دەکەن. هەروەها باسی ئەوە دەکات کە لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، پێنج و منداڵ و چوار ژن هەن و چارەنووسی بەشێکیان نادیارە. لەبارەی دۆخی کۆڵبەرانیش کۆمەڵەکە ئاشکرای دەکات کە لە مانگی شوباتدا سێ کۆڵبەر بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و کۆڵبەرێکیش لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراوە و ١٢ کۆڵبەریش بریندار بوون. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەو مانگەدا سێ ژن و پێنج پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و دوو ژنیش کوژراون.
دەستەی گشتی بۆ بەدواداچوونی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی شوباتدا 18 بوومەلەرزە تۆمارکراون. سەمیرە ڕێدا خەلەف، بەڕێوەبەری بەشی چاودێری بومەلەرزەزانی لەوەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کۆی گشتی ئەو بوومەلەرزانەی تۆمارکراون لە تۆڕی چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق بۆ مانگی شوبات گەیشتووەتە (18)" بوومەلەرزە، لەوانە (11) بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق." وە (5) بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران و دوو بوومەلەرزە لە تورکیا. ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزی ڕووداوە بومەلەرزەییەکان لە نێوان (1.7-4.8) پلە بووە، لەکاتێکدا قووڵایی فۆکەسییان لە نێوان (5-23) کم بووە". ئاماژەی بەوەشکرد، "چالاکییە بومەلەرزەییەکان لە عێراق لە پارێزگای نەینەوا چڕبووەتەوە و گەیشتووەتە (6) بوومەلەرزە، دوو بوومەلەرزە لە پارێزگای میسان، و هەریەکەیان پارێزگاری کەرکوک و ئەنبار، هاوکات پێنج بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران تۆمارکراوە، بە تایبەتی لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام". ، جگە لە تۆمارکردنی دوو بوومەلەرزە لە ناوخۆی تورکیا." لە نزیک سنوورەکانی لەگەڵ عێراق. لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە بوومەلەرزە هاتووە، "لە 6ی شوباتی 2023 چالاکیی بومەلەرزەیی لە تورکیا لە نزیک سنووری تورکیا و سوریا ڕوویداوە، کە ژمارەی ڕووداوە بومەلەرزەییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە (700) بوومەلەرزە، و چالاکییە بومەلەرزەییەکان تا ئێستاش بەردەوامە، و ناوچەکەش". of that activity has expanded over درێژی هەڵە کاریگەرەکان لە ناوچەکەدا، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان و کوژراوان، کە لە (51) هەزاری تێپەڕاند لە تورکیا و سوریا، و دەیان هەزار بریندار، لە... جگە لە زیانێکی زۆری پێکهاتەیی بە ژێرخانی ناوچەی ڕوودانەکە. وە لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوه، "کاریگەری هەندێک لەرزینە بەهێزەکان بۆ زۆربەی پارێزگاکانی عێراق درێژبووەوە، لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەستیان پێکراوا لە پارێزگانی هەرێمی کوردستان و هەندێک لە پاێزگاکانی تری عێراق، لەوانەش بەغدا، بە پلەی جیاوازی هەستکردن، " ڕوونی دەکاتەوە کە "هیچ زیانێکی گیانی و زیانی ماددی لە شارەکەدا تۆمار نەکراوە."
هاوڵاتی بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، ئەمساڵ عێراق شایەتی پێشکەوتنێکی بەرچاو و سەرنجڕاکێش و بەرجەستە دەبێت بۆ کەرتی بانکی و جەختیشدەكاتەوە لە بەرەوپێشچوونی بەکارهێنانی ئامێری کاش و کەمکردنەوەی پارەی کاش و ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ هاووڵاتیان سەقامگیر بكرێت. عەمار حەمد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوە کرد، کەرتی بانکی شاهیدی چاکسازی ڕوونە، کە بە فشاری گواستنەوەی دەرەکی دەستی پێکردووە. ئەوەشی ڕوون کردەوە، دەوڵەت بەشێوەیەکی گشتی ئاڕاستەی بەکارهێنانی ئامێری کاش دەکات و لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی کەرتی بانکیدا، کە بەدەست هەندێک کێشەی کۆنەوە دەناڵێنێت، بۆ ئەوەش بەکارهێنانی کاش کەم دەکاتەوە و ئامێری كاش دەخاتە بەردەست.
هاوڵاتی پڕۆژەی یەک ڕۆژ گۆڕانکاری پڕۆژەیەکی دیکۆمێنتەری ڕۆژنامەوانییەو لەلایەن دوو ڕۆژنامەوانی کوردەوە کاری لەسەر کراوە و زانکۆی دورهامی بەریتانی بڕیاری کڕینی دەدات و بۆ لەمەودوا پرۆژەکە دەبێتە بەشێک لەسەرچاوەی زانستی بۆ خویندکاران لە زانکۆکە. ئاکۆ ئیسماعیل و شاهۆ عەبدولقادر دوو ڕۆژنامەوانی کوردن و لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێن. ساڵی ٢٠٢٢ بە هاوبەسی لەگەڵ ڕێکخراوی سکیسمستۆن پێشانگایەکی فۆتۆگرافیان لەبارەی جەنگ و لێکەوتەکانی کردەوە بەناوی یەک رۆژ گۆرانکاری کە فۆتۆکان لە کوردستان و عێراق و سوریا تۆمارکرابوون، هەروەها کورتە فیلمێکیان لەبارەی ڕزگاربوویەکی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە بەرهەمهێنا بەناوی بۆنی سێو، کە لە زیاد لە پێنج جار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا و زانکۆکاندا نمایشکراوە. یەکێک لە گرنگترین گەشتەکانی ئەم پرۆژەیە لە زانکۆی دورهام بوو کە یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی بەریتانیاو دوای نمایشکردنی لە زانکۆکە بەفەرمی بڕیاری کڕینی تەواوی پڕۆژەکەدرا. ئەم پڕۆژەیە دەبێتە بەشێک لە سەرچاوەی زانستی بۆ خوێندکاران و بۆ هەمیشە و بەردەست دەبێت، هەروەها زانکۆکە خاوەنی مۆزەخانەی گەورەی شارەکەیە و لە داهاتوو ئەم پڕۆژەیە نمایشی دەبێ لە نێو مۆزەخانەکە. ئاکۆ ئیسماعیل کە رۆژنامەنووسێکی کوردە و پێشتر پەیامنێری ڕۆژنامەی هاوڵاتی بووە لە کوردستان و ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە و وتی، ئەم پڕۆژەیە بەشێک لەو کارانەمە کە کاتێک کاری رۆژنامەوانیم دەکرد و ئەو رووداوانەی کاریگەری لەسەرم دروستدەکردن بەتایبەت دیمەنی ئەو پەنابەرانەی کە لەدەستی داعش هەڵهاتبوون تۆمارم دەکردن، کە کارەکە بەگشتی باس لەوەدەکات چۆن جەنگ کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵکی دادەنێت و چۆن ژیانیان دەگۆڕێ. هەروەها چۆن گرنگە رۆژئاوا لەسەر ئەم تاوانانە بێنە دەنگ کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدات، چونکە ئەم رووداوانە پەیوەندیان بە هەموو مرۆڤایەتییەوە هەیە. هەروەها ئاکۆ ئاماژە بەوەدەکا، لە فۆتۆکاندا بە وردی هەست بەوە دەکەیت کە چۆن ژیانی منداڵان گۆراوە. هەروەها لە فۆتۆکاندا چەندین چیرۆکی قوربانیانی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەمان گێڕاوەتەوە بەتایبەت وێنەی عەلی کە یەکێک بووە لە ڕزگاربووەکانی هەڵەبجە و کاتێک گەڕایەوە بۆ هەڵەبجە وێنەیم لە تەنیشت گۆڕەکەیەوە گرت. ئەم پرۆژەیە لە میدیاکانی بەریتانیا بە گرنگییەوە ڕووماڵی کراو هەریەکە لە کەناڵی ئای تی ڤی بەریتانی لەو بارەیەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە باس لەوە دەکات ئەم پرۆژەیە چۆن سەرنجی زانکۆی دورهامی ڕاکێشاوە و بڕیاری کڕینیان داوە و هەروەها کەناڵەکە دەڵێ ئەم پرۆژەیە دەبیتە بەشێک لەو بەرهەمانەی بۆ نەوەکانی داهاتوو بەردەست دەبێ بۆ خوێندکاران. هەروەها رۆژنامەی زە جۆرنەلیست مەگەزین کە ڕۆژنامەی فەرمی یەکێتی نەتەوەی ڕۆژنامەنووسانی بەریتانیایە و راپۆرتیکی بڵاوکردۆتەوە بەناوی پیشاندانی راستی جەنگ کە باس لەو پرۆژە فۆتۆگرافییە دەکا. شاهۆ عەبدولقادر، ڕۆژنامەنووس و ڤیدیۆگرافەرێکی خەڵکی کەرکوکە و باسی لە پڕۆژەکەی دەکات و دەڵێ لە مەیدانی جەنگا ھەمیشە لێڵی و ناڕوونی ھەیە، ھەمیشە کاتێک جەنگ دەناسین و لێی تێدەگەین کە تەواودەبێت! من بڕوام بەو چیرۆکانەیە کە دوای جەنگ روودەدەن ، چونکە تارمایی جەنگ ، ھەمیشە لەبوونی قوربانیانی جەنگدا وەک تراوما دەمێننەوە. هەروەها شاهۆ دەڵێ، بەحوکمی ئەوەی وەک زۆرینەی مرۆڤی رۆژھەلاتی ناوەڕاست و تایبەتتت کورد قوربانی جەنگیین. منداڵیم لەکەمپ و ساتی جەنگدا بووە. شاهۆ باسی لە فۆتۆکانی دەکا و دەڵێ، من ھاتووم فیگەری منداڵم لەفۆتۆکانم زەق کردووەتەوە وەک یەکەمین و گەورەترین قوربانی جەنگ لەھەمان کاتیش منداڵ ھیمایەبۆ ھیوا . منداڵانی فۆتۆکانم منداڵانێکی خاوەن خەون و ژیاندۆستن، لەھەمان کاتیش گرنگیم بەبابەتی ژینگەی جەنگ داوە ، چۆن کاتێک جەنگ دێت، باڵندەکان ئاسمان جێ دەھێڵن، ماسییەکان دەمرن... بەپێی ستەیتمێنتی فەرمی زانکۆکە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە بەشێکی هەمیشەیی لە بەشی هونەری ئامادەیی زانکۆکە و لەوێ بەردەست دەبن بۆ نەوەکانی داهاتوو و خوێندکاران و ستافی زانکۆکە هەروەها و ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی زانکۆکەن دەتوانن کارەکان ببینن. لە ڕێگەی بەرنامەی پێشوەختەوە لەگەڵ زانکۆکە. هەروەها زانکۆکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەم کارە ناوازەیە پاڵپشتی وانەوتنەوە و بەشداریکردنی نوێ لەبواری هونەری پراکتیکی هونەری هاوچەرخ و دەکا و بیری ڕەخنەی بەهێزکر دەکات . هەروەها پڕۆژەکە بەشێوەی ئۆنلاین بۆفیستیڤاڵی هونەری لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەردەست دەبێ. ئەلێکس کۆڵین ود، سەرپرشتیاری هونەری هاوچەرخ لە زانکۆی دورهام لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند، زانکۆکەمان بەرنامەی پێشانگای کورت خایەنی هەیە کە بەشێکە لە پرۆسەی فێرکردن و گەشەپێدانی خوێندکاران، هەروەها ئەم پێشانگایەمان کڕیوەتەوە پڕۆژەکەمان بەلاوە گرنگ بووە بۆ زانکۆکەمان بۆ ئەوەی هەمیشە لەبەر دەست بێ بۆ خوێندکاران بە مەبەستی فێرکردن و بەدواداچوونیان لەبارەی جەنگ و لێکەوتەکانی کە ئاسانکاری دەکات بۆ خوێندکاران. دورهام یەکێکە لە گرنگترین زانکۆکانی بەریتانیا و کە گرنگی بە هونەری هاوچەرخ و بەڵگەنامەیی دەدات، نزیکەی پێنج هەزار کاری کڕیوەتەوە لە ماوەی نێوان سەدەی بیست و بیست و یەکدا. لەناو ئەم پڕۆژەیەدا کورتە فیلمێکیشی تێدایە کە کاری ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە کوردەیە و لەلایەن کلێر وێبستەرەوە کاری دەرهێنەری بۆ کراوە، لەلایەن ڕێکخراوی سکیمستۆنەوە بەرهەمهێنراوە کاری میوزیکیشی لەلایەن رزگار حەمە ڕەوفەوە بۆکراوە. لەو بارەیە کلێر وێبستەر کە دەرهێنەرە لە ڕێکخراوی سکیمستۆن وتی، ئێمە خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین کە زانکۆی دورهام ئەم پڕۆژەی کڕیوە ئێمە شانازی دەکەین کە زانکۆکە لە ئاستی بەرزی ئەم کارانە تێگەیشتوە و بڕیاری کڕینیداوە. ئەم پڕۆژەیە دەچێتە خوێندنگاکان و بەردەست دەبێ بۆ هەموان تاکو خەڵک تێبگەن کە چی روودەدا. ئەمە سودی زۆری بۆ خوێندکاران و هەموو ئەوانە دەبێ کە لەداهاتوودا ئەم کارە دەبینین. چۆن ژیانی خەڵکی گۆڕاوە لە ماوەیەکی کەمدا. ئەم کارە گرنگییەکەی لەوەدایە کە چۆن ئەم وێنانە زانیاری دەدات بەوانەی دەیبینن و چۆن دەتوانێ بیرکردنەوەی خەڵک بگۆڕێ.
هاوڵاتی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لە 5ی ئادارەوە تاوەکو رۆژی 15ی مانگی حوزەیران راوەماسی قەدەخەیە و "سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە." ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوو ساڵی رابردوودا، 166 کەس بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان دەستگیرکراون. عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، قەدەخەکردنی راوەماسی لە دەریاچە، گۆماو و رووبارەکانی پارێزگاکە راگەیاند. قەدەخەکردنی راوەماسی، بەهۆی ئەوەیە کە ماسییەکان لەو ماوەیەدا گەرا دادەنێن و بۆ پاراستنیانە لە لەناوچون بەهۆی ئەوەی ساڵانە نزیکەی دوو هەزار تاوەکو سێ هەزار تۆن ماسی لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان راو دەکرێن، ئەمە جگە لە رووبارەکان کە بەرهەمێکی کەمیان هەیە. عەمید هێمن کەمەرخان گوتی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەریی هۆبەی سامانی ماسی، بە نووسراوێکی فەرمی ئاگادارکراونەتەوە، لە رۆژی 05-03-2023 تاوەکو 15-06-2023 بەهەموو شێوەیەک راوکردنی ماسی قەدەخەیە. وتیشی، لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی، بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژراو، مەفرەزەکانی سەر دەریاچە و رووبارەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ رێگریکردن لە راوەماسی. دەشڵێت، "لەو ماوەیەدا هەموو جۆرەکانی راوەماسی بە ژەهر، تەقەمەنی، ماشە، تۆڕ قەدەخەیە و سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە." ئەوەشی ئاشکراکرد ، ساڵی 2021 نزیکەی 110 هاووڵاتی و ساڵی رابردووش 56 هاووڵاتی لەسەر راوەماسی دەستگیرکراون رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
هاوڵاتی جەمیل بایک رایگەیاند، کوڕ، زاوا، کچ، خزم و کەسوکار و دەوروبەرەکانی ئەردۆغان هەموو بەهۆی کاری گەندەڵی و بەرتیلەوە ناویان کەوتووەتە سەر زار. جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ئاماژەی بە پرسی هەڵبژاردن، بومەلەرزە و گەندەڵی لە تورکیادا کرد. جەمیل بایک وتی، "بومەلەرزە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن دادەبێت. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بەدڵنیاییەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات. تاکە کارت کە بەدەستیانەوە ماوە نەتەوەپەرستیە. لە کاتێکدا کە کۆمەڵگا لە هەموو ئاستێکدا برسی کراوە، گەندەڵی و کردەوەی چەوت دەکرێن، گوشار و ستەم لەسەر کۆمەڵگا هەیە، کۆمەڵگا وەک پێشتر ناکەوێتە ژێر کارتێکەری پرۆپاگەندەی نەتەوەپەرستی، لەو بڕوایەدا نیم کە وەک پێشوو پاڵپشتی لە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بکات." بایک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، ئاشکرایە کە لە هەڵبژاردندا هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە پێشەنگایەتی هەدەپە یەکلاکەرەوە دەبێت. هاوپەیمانی کۆمار و گەل باش ئەوە دەزانن. بە بێ پشتیوانی هەدەپە نە هاوپەیمانی کۆمار و نە هاوپەیمانی گەل ناتوانن بیبەنەوە و دەڵێت، "هەڵبژاردن دوابخرێت و دوانەخرێت ئەو راستیە ناگۆڕێت. بە بڕوای من کامە کاندید یاخود هاوپەمانی بە شێوەیەکی ئەرێنی و یەکگرتوو مامەڵە لەگەڵ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و دیموکراتیبوونی تورکیا بکات، هاوپەیمانی رەنج و ئازادیش پشتیوانی ئەوان دەکات. هەدەپە و پێکهاتەکانی ئەو دۆخە یەکلاکەرەوە و گرنگەی خۆی بەو تێگەیشتنە بەرپرسیارانەیە هەڵدەسەنگێنێت.هەڵبژاردن لە کاتی خۆیشیدا بکرێت بە بڕوای من هەدەپە و هێزە دیموکراسییەکان بۆ ئەوە ئامادەن." هاوسەرۆکی کەجەکە لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، " لە راستیدا ئاکەپە دۆڕاندوویەتی. وای بۆ دەچم لە مێژووی تورکیادا هەرگیز وەک ئێستا کاری گەندەڵی، دزی و پێشێلکاری نەکراوە. کوڕ، زاوا، کچ، خزم و کەسوکار و دەوروبەرییەکانی ئەردۆغان هەموو بەهۆی کاری گەندەڵی و بەرتیلەوە ناویان کەوتووەتە سەر زار. کۆمەڵگا باش ئاگاداری ئەوەیە. لەماوەی دەسەڵاتداری ٢٠ ساڵەدا بە ئاشکرا دەرکەوتووە کە دەسەڵاتداری ئاکەپە چەندە نادادپەروەرە، بەرژەوەندیپەرستە. کۆمەڵگاش ئەوەی بۆ دەرکەوتووە. ئابووری تورکیا دەتوانرێت بوترێت لەناوچووە، هەڵاوسان گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی ٤٠ ساڵی رابردوو. هەژاری و بێکاری لە بەرزترین ئاستدایە. هاوکات ناسەقامگیری سیاسی زۆر دەبێت. ئاکەپە لەگەڵ سیاسەتی ئێستای جیهانیش یەکناگرێتەوە و ناتەبایە. ئەردۆغان بە مێشکی عوسمانی و نەتەوەپەرستی وشکی خۆی هەموو کەسی کردووە بە دوژمن. هەربۆیە مسۆگەرە کە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئاکەپە لە دەسەڵات لادەدرێت." بایک لەبارەی چارەسەری پرسی کوردیش دەڵێت، " ئەوە ڕاستییەکە کە ئەمریکا لە دژی هە بوونی گەلی کورد و خەباتی ئازادی، پشتیوانیی سەربازی، ماددی، سیاسی و دەروونی بێکۆتایی بە دەوڵەتی تورک کردووە. ئەگەر وا نەبوایە دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی شەڕێکی وەها درێژخایەن لە دژی گەلی کورد و پەکەکە ئەنجام بدات و نەیدەتوانی هێندە بە ئاسانی مامەڵە بکات و هەموو جۆرە شەڕێک ئەنجام بدات، نەیدەتوانی تاوان و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، چونکە لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکرا. ئاشکرایە کە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و هێزە نێودەوڵەتییەکان پشتگریەکی زۆریان لە دەوڵەتی تورک کردووە. تاوانیان ئەنجامداوە کە پێویستە بەپێی یاسای شەڕ و تاوانی قڕکردن دادگایی بکرێن، بەڵام کەس لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکات. ئێمە چاوەڕوانیمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە، بە تایبەت لە ئەمریکا. بەڕاستی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانن زۆر شت بکەن. ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر دەوڵەتی تورک هەیە. هۆکاری ڕوون بۆ ئەمە هەیە. لەبەرئەوەی ئەمریکا لە هەموو ئاستێکدا پشتیوانی دەوڵەتی تورک دەکات، لە شەڕی کورد و پەکەکەدا. کێشەی متمانە لە نێوانیاندا لەم بابەتەدا نییە. وەک ڕوونم کردەوە دەوڵەتی تورک ناتوانێت بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ لەم شەڕە بەردەوام بێت ئەگەر لە دژی ناڕەزایەتی ئەمریکا بێت. ئێمە و دەوڵەتی تورکیش زۆر باش ئەمە دەزانین. لەم ڕووەوە ڕۆڵی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگە. پێویستە فشار بخاتە سەر تورکیا، هانی بدات کە دەستبەرداری ستراتیژ و پیلانی شەڕ بێت و چارەسەری دیموکراسی و سیاسی قبوڵ بکات. ئەگەر وابێت ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت لە چارەسەرکردندا."
ئیمان زەندی دوای هەشت ساڵ هێشتا هەڵەبجە بە فەرمی نەركراوە بە پارێزگا و هیچ بودجەیەكیشی وەكو پارێزگا نیە، پارێزگای شارەكەش دەڵێت: كەیسی پارێزگا گەشتوەتە بەردەم محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بڕیارە لەیادی كیمیابارنی هەڵەبجەدا بەفەرمی بكرێت بە پارێزگا،لەبەرامبەردا سەرچنار ئەحمەدی پەرلەمنتاری دەستلەكاركێشاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: لەو باوەڕەدانیم عێراق لە١٦/٣ ئەو بڕیارە بدات، چونكە حكومەتی هەرێم ئێمەی خستوەتە نێو دوو كێشەوە كەگرفتی یاساییەو حكومەت خۆی لێدەدزێتەوە. ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە هاوڵاتی رایگەیاند: «لەمانگی شەشی ٢٠١٤ موسڵ لەلایەن داعشەوە دەگێرێت و نرخی نەوت دادەبزێت و بودجە نایەت بەمەش قەیران لەزاخۆوە بۆ كفری دەگرێتەوە، هەڵەبجە لەدۆخێكی خراپی لەوشێوەیە دەبێت بەپارێزگا، دوەم هەڵەبجە كاتێك دەبێت بەپارێزگا لەسەر میلاكی قەزایەك دەبێت، لەكاتێكدا پارێزگا پێویستی بەدامەزراندنی بەرفراونترو بەڕێوەبەرایەتی زیاتر هەیەو دەبێت بودجەی هەبێت، بەڵام پارێزگای هەڵەبجە بودجەی نیە، هەرچەندە حكومەت هەنگاوی جدی ناوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی»، وتیشی: «ئەوەندەی قسە لەگەڵ تۆ دەكەین هەواڵێك بۆ بەپارێزگابون نیە بۆ! چونكە تاساڵی پار لە١٦/٣ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئەجندایەك بڕیاری بەپارێزگابونی هەڵەبجەیداو ئەو بریارەشی خستەبواری جێبەجێكردنەوە و لەوێشەوە روبەروی ئەنجومەنی وەزیرانی كردەوە، بەڵام سەرۆكی وەزیرانی عێراقی ئەوكاتە ماوە بەسەرچوبوو، هەربۆیە لەبەر هەڵبژاردن كەیسەكەی راگرت تاوەكو ئەمساڵ، بەوهۆیەوە مانگی یەكی ئەمساڵ محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند رێكارە یاساییەكان بۆ بەپارێزگابون دەگرینەبەر ئەمە مژدەیەكی خۆش بوو، هیوادارین بۆ یادی ئەمساڵ هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەفەرمی وەك پارێزگا بناسێنرێت». پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد: «ئەم كەیسە لای حكومەتی عێراقیە بەڕێز عادل عەبدول مەهدی و عەلاوی و مالیكی لەگەڵ كازمی دەبێت ئەوان بڵێن بۆ نەمانكردوە بەپارێزگا، و لەوكاتەوەی هەڵەبجە پارێزگایە ئەگەر ملیۆنێك دۆلاری بۆ هاتبێت مەمنونی خوداین، بەڵام وەكو بودجە ئەویش ملیۆنێك نابێت، بودجەی كاروباری ئیداری ١٥ بۆ ٢٠ ملیۆن دینارە وەكو قەرزیش قەرزمان نەكردوە، و ئەنجومەنی پارێزگاش لای حكومەتە زۆر قورس نیە حكومەتی هەرێم دەڵێت؛ مانگی یانزدەی ئەمساڵ هەموو لایەنە سیاسیەكان و كۆمسیۆن رێكەوتون هەڵبژاردن بكرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان ئەتوانن لەپاڵ ئەوەدا دەنگیش بدرێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان»، وتیشی: «٢٥٢ پرۆژە وەستاوە، پرۆژەی بیناكان لەنێوان سەدا ١٠ بۆ ٧٠ تەواو كراون». كە قسە دەكەین تۆمەتبار دەكرێین هاوكات نوخشە ناسیح، قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بۆ هاوڵاتی دواو وتی:»دوای شەڕی داعیش هەڵەبجە بەرەوپێشچونی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەی پارێزگاكە لەهەوڵی ئەوەدابوە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكان دروست بكات و كەمتر گرفت بێتەپێشەوە، پرۆژەكان ئەوانەی لەسەر پترۆدۆلارن زۆربەیان جێبەجێنەكراون بەهۆی بازاڕی دۆلارو دۆخی كوردستان، و لەساڵی ٢٠٢٢ بڕیاردرا ٤٠ پرۆژە بخرێتەوەكار بەڵام تائێستا یەكێكیان نەكەوتوەتەوە كار بەهۆی ئەوەی نەختینە نیە لەبانكەكان»، وتیشی: «دوو مەرزمان هەیە مەرزی تەوێڵە شوشمێ لەگەڵ پشتە كەنیمچە فەرمین و كاری بازرگانی لێوە دەكرێت و پێویستە لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە بڕیاری كۆتاییان بۆ دەربچێت و ببێت بەفەرمی هاوشێوەی مەرزی باشماخ و پەروێزخان كە ٢٤ كاتژمێرین، مەرزەكانیش داهاتیان هەیەو كاری تێدادەكرێت، بەڵام ٢٤ كاتژمێری نیە وە هاتوچۆی گەشتیاریش لەوێوەیە، جیا لەمانەش مەرزی سازانمان هەیە سەرقاڵی كاركردنین هەتاوەكو بكرێتەوەو هەڵەبجە لەو چەقبەستوییە رزگاربكەین، گەنجینەی هەڵەبجە كاروباری ئیداری بەڕێوەبەرایەتیەكان بەڕێوەدەبات بەڵام داهاتی نیە چونكە هەندێك لەبەڕێوەبەرایەتییەكان تەواو نەبوە، مەرزەكانیش لەبەرئەوەی بەرێوەبەرایەتی گومرگمان نیە داهاتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گومرگی سلێمانی، نەكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەكانیش بەهۆی نەبونی میلاكەوەیە». لەبارەی گرفتەكانی پارزگا كە تاچەند پەیوەندیدارە بەكێشەكانی پارتی و یەكێتی بەتایبەت پشكەكان، نوخشە ناسیح دەڵێت: «بێگومان هەر ناكۆكیەك لەنێوان لایەنێكی سیاسیدا هەبێت چ یەكێتی یان پارتی یاخود حزبەكانیتر كاردەكاتەسەر ئیدارەی هەموو شوێنێك نەك تەنها هەڵەبجە». «ژمارەی دانیشتوانی هەڵەبجە ١٤٠ هەزار كەسە، هەوڵمانداوە لەگەڵ لایەنەكان قسە بكەین هەتاوەكو پرۆژەی ستراتیژی گەشتیاریش بێنن، بەراستی هەندێكجار ئێمە وەكو ئیدارە هەندێك قسە دەكەین تۆمەتباریش دەكرێین لەسەر ئەوەی كە دەڵێین پڕۆژەكان بدرێت بەكۆمپانیایەك كەئەزمونی هەبێت و كاری پردی كردبێت ئەگەر بەنرخێكی زیاتریش بێت، نەك كۆمپانیایەك نەشارەزابێت لەوبوارە»، نوخشە ناسیح وای وت. هەڵەبجە بە پەراوێزخراوی ماوەتەوە هەر سەبارەت بە گرفتەكانی بەردەم بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، حەكیم سەید نەجیب، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی رایگەیاند:» هەڵەبجە پشتگوێخراوە چونكە لەسەرەتای بەپارێزگابونییەوە قەیرانی دارای دروستبوەو هیچ بودجەیەكیش نەچوەتە پەرلەمان تاوەكو دەنگی بۆ بدرێت هەربۆیە بەپەراوێزخراوی ماوەتەوە، زۆربەی پرۆژەكان لەسەر پترۆدۆلارە ئەو پرۆژانەشی هەیە هەموی لەساڵەكانی ٢٠١٢و ٢٠١٣ دەرچوە لە دوای ئەوەوە هیچ پڕۆژەیەك دەرنەچوە، بەڵام لەكۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ دوو سێ پرۆژەی بچوك دەرچوو ئەوانەش گرفتی خەرجكردنی پارەیان هەیە، بەڵام بەرێوەبەری بانكی هەرێم لەسلێمانی نەرمی نواندوەو كەم كەم پارە دەنێرێت». نیوەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان دەستبەكارنەبوون سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە راشیگەیاند: «بەڵێ هەموو بەرێوەبەرایەتیەكان نەكراونەتەوەو ئەوانەشی كراونەتەوە فەرمانبەرێكی كەمیان بەگرێبەست بۆ دانراوە بەڵام فەرمانگەكانیتر فەرمانبەرانی فەرمانگەكانیتریان بردوە، بەنمونە سێ بەرێوەبەرایەتی كراوەتەوە كەگەشتوگوزارو شارەوانیەكانن لەگەڵ نەخشە، ئەندازیاری شارەزای ئێمەیان بردوە كەئێستا شوێنەكانیان بەتاڵە، تاوەكو ئێستاش سایلۆمان نیە، و بەلایەنی كەمەوە بڕی ١٥٠ ملیار دینار پڕۆژەمان وەستاوە، پڕۆژەی ڕێگاو بانیشمان هەیە تەواونەكراون». هاوكات سەرچنار ئەحمەد، پەرلەمانتار دەستلەكاركێشاوەی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، بە هاوڵاتی وت: « گرفتەكان لەسێكتەری تەندروستی و شێوازی دامەزراندن و نەبونی خزمەتگوزاری و ئەنجومەنی پارێزگایە لەگەڵ جێبەجێ نەكردنی یاسای ژمارە یەكی ساڵی ٢٠١٥ـی بەپارێزگابونی هەڵەبجە، هەروەها جێبەجێنەكردنی بڕیاری ژمارە ٢٣ـی ساڵی ٢٠١٤ كە هەڵەبجە پایتەختی ئاشتیە واتە هەموو كۆبونەوەیەكی پێكەوەژیانی ئاشتیانە دەبێت لەهەڵەبجە بكرێت، هەربۆیە یەك كۆبونەوە لەهەڵەبجە نەكراوە چونكە هۆڵی شایستەو میوانداری تێدانیە، لەساڵی ١٩٩٩ەوە پەرلەمان بڕیاریداوە هەڵەبجە بكرێت بەپارێزگا دواتر لەساڵی ٢٠١٥ یاسای بۆ دەرچوو ئەنجومەنی بۆ دابنرێت، بەوهۆیەوە هەموو حزبەكانمان كۆكردەوە زیاتر لە٤٠ كۆبونەوەمانكرد لەناو هەڵەبجە هەر ڕێكنەكەوتن، هۆكاركەش ململانێی سیاسیە لەنێوان حزبەكان بەتایبەت یەكێتی و پارتی، ئەمە لەكاتێكدا بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی ٢٠١٥ ئاماژە دراوە كە هەڵەبجە پێویست ناكان بەهەڵبژاردن ئەنجومەنی بۆ دابنرێت، بەڵكو بەدامەزراندن، بەڵام وتیان؛ چەند پۆست لەهەڵەبجە وەربگیرێت دەبێت لەهەولێریش وەربگیرێت!، ئەوە هەشت ساڵە ئەو یاسایە جێبەجێنەكراوە». ناوبراو ئەوەشی ئاشكراكرد: «لەو باوەڕەدانیم عێراق لە١٦/٣ بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات، چونكە حكومەتی هەرێم ئێمەی خستوەتە نێو دوو كێشەوە كەگرفتی یاساییەو حكومەت خۆی لێدزیوەتەوەو دەڵێن پەیوەندی بەحكومەتی عێراقیەوە هەیە لەگەڵ نەبونی خزمەتگوزاری و دەستی ئاوەدانی»، وتیشی: «چوارساڵە لەم خولەی پەرلەمانین كەكابینەی نۆیەمە سەرۆكی حكومەتی هەرێم یەكجاریش نەهاتوە سەردانێكی هەڵەبجە بكات بەیادەكەشەوە هەمویی بێ باكە». هاوكات سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بەهاوڵاتی وت: «پەرلەمان بەپێی توانای لەچوارچێوەی كاری پەرلەمانی و دەرچواندنی یاسادا كاری بۆ پارێزگای هەڵەبجە كردوە، وەك لەیاسای ژمارەی یەكی ساڵی ٢٠١٥دا ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەی بەفەرمیكرد، بەڵام هەندێك رێكاری ئیداری ماوە كەپەیوەست نیە بەهەرێمی كوردستانەوە، بەڵكو پەیوەستە بەحكومەتی مەركەزی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەربۆیە دەستپێشخەری بەردەوامیان هەیەو عێراق هەنگاوەی جدی نەهاویشتوە»، وتیشی: « گرفتەكان زۆرن گرفتی یاسایی و ئیداری و خزمەتگوزارییە گشتیەكانیان هەیە، نەچونە پێشەوەی قۆناغی كارە ئیدارەیەكان و جێبەجێنەكردنی داخوازییەكان بابەتێكیترەو پەیوەستە بەلایەنە پەیوەندیدارەكان لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە».
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دەستپێشـخەرییـەکدا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، رێگە دەدات هەر هاووڵاتییەک پاسپۆرتەکەی ماوەی بەسەرچوونەکەی لە شەش بۆ سێ مانگ مابێت، گەشتی ئەو وڵاتە بکات. بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "لەبەرئەوەى دەفتەرى پاسپۆرت لە عێراقدا نەماوە، کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دەستپێشخەرییەکدا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕێگا دەدات هەر پاسپۆرتێک ماوەکەی ( لەشەش بۆ سێ مانگی تیامابێت) هاوڵاتییەکە لە کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەتوانێت ڤیزا وەربگرێت". ئەوەش هاتوە، ئەو کەسانەی پاسپۆرتەکانیان زیاتر لە سێ مانگی ماوە دەتوانن سەردانى ئێران بکەن بە تایبەت ئەو کەسانەى زۆر پێویستیانە لەم کاتەدا، چونکە بەشێوەیەکى گشتی پێویستە پاسپۆرت ماوەی شەش مانگ زیاترى تیامابێت ئەو کات دەتوانێت گەشتی پێ ئەنجام بدرێت بۆ ئێران بەبێ ڤیزا. بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی دەڵێت ،لەبەرئەوەى دەفتەرى پاســــپۆرت لە عێراقدا نەماوە، کۆمارى ئیسلامى ئێران وەک هاوکارییەک بۆ دانیشتوانى هەرێمى کوردستانی ئەو دەستپێشخەرییەی راگەیاندوە تا بتوانن بەبێ نوێکردنەوەی پاسپۆرت گەشتەکانیان ئەنجام بدەن بەپێی ئەو ماوەیەی ئاماژەی پێدراوە.
