حکومەتی عێرق و حکومەتی هەرێم لەسەر پڕۆژه یاسایی بوردجەی2023 ڕێکەوتن و پشكی ههرێمی كوردستان له بودجهکە كه بریتییه له 12.67%. ئیخلاس دلێمی، ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی2ی2023 به میدیای نزیک لەپارتی راگهیاند،كه رێككهوتنی كۆتایی لهنێوان حكومهتی ههرێمی كوردستان و حكومهتی فیدراڵی لهبارەی پڕۆژە یاسایی بودجه كراوه و پشکی هەرێم بە %12.67 دیاریکراوه ئاماژەی بەوەش کردوه، كه مووچه و شایسته داراییهكانی هێزهكانی پێشمهرگه لهسهر خهرجی سیادی دهبێت. ئەو پەرلەمانتاره سهبارهت بهو رێژهیهی دیاریكراوه، جەختی لهسهر ئهوه كردهوه، تا ئهنجامدانی سهرژمێری له عێراقدا، 12.67% له كۆی گشتی بودجهی فیدراڵی بۆ ههرێمی كوردستان تهرخاندهكرێت و دوای ئهنجامدانی سهرژمێریش، ئهو رێژهیه بهگوێرهی رێژهی ژمارهی دانیشتووانی ههرێمی كوردستان گۆڕانكاری بهسهردادێت.
لەسەر چوار ماددەی یاسایی هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی ڕێککەوتن. دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ ، سێشەممە 28ی2ی2023 لەسەر یاسا و شێوازی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوە بچێت کۆبونەوە و لەسەر چورماددەی یاسایی هەڵبژاردن ڕێککەوتن. بەپێی زانیارییەکانی میدیایی نزیک لەپارتی، ئەو چوار ماددەیەی کە دەزگای هەڵبژاردنی هەردوو حیزب ،لەسەری رێککەوتن بریتین لە: یەکەم : هەڵبژاردن بە چوار بازنە بکرێت. دووەم: هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە، نیوە بە لیستی داخراو. سێیەم: ژمارەی کورسیی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانیی عێراق بێت. چوارەم: هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی عێراق بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عێراق.
ئاژانسی رویتەرز رایگەیاند، لە شەشی شوباتەوە کە چەند بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری کوردستانیان هەژاند و کاولکاری و کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لێکەوتەوە، ٤٠هەزار هاوڵاتی سوری تورکیایان جێهێشتووە و گەڕاونەتە سوریا. مازین عەللوش بەرپرسی هێزەکانی گروپێکی چەکداری سوریا لە دەروازەی باب ئەلهەوا (جیلڤەگوز) بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، لە دەروازەکانی باب ئەلهەوا، جەرابلوس، باب ئەلسەلام و گرێ سپێ، نزیکەی ٤٠ هەزار هاوڵاتی سوریا تورکیایان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان. بەرپرسێکی سەربازی لە دەروازەیەکی نێوان سوریا و تورکیاش کە ناوی ئاشکرا نەکردووە، بۆ رۆیتەرزی پشتڕاستی کردووەتەوە کە ٤٠ هەزار سوری تورکیایان جێهێشتووە و پرۆسەی گەڕانەوەی سوریەکان تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. لە جەژنی قوربانی ساڵی رابردووەوە، حکومەتی تورکیا هاتوچۆی هاوڵاتیانی سوریای لەنێوان ئەو وڵاتە و تورکیای قەدەغەکردبوو، بەڵام دوای بومەلەرزەکانی شەشی شوبات رێگریەکان هەڵگیران و لە ئێستادا هەر سوریەک داوا بکات، دەتوانێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی. بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان، تەنیا لە باکوری کوردستان و تورکیا بەهۆی بومەلەرزەکانەوە، زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ ئاوارەی سوریا گیانیان لەدەستداوە. ئەو کاولکاریەش بووەتە هۆی ئەوەی هاوکاریەکان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ ئاوارەکان کەم بێتەوە و بەگوێرەی هەندێک لە میدیاکانی تورکیا، هەڵوێستی نەژادپەرستی لەدژی سوریەکان دوای بومەلەرزە زیادی کردووە و هاوڵاتیانی تورکیا ئامادە نین، خانووەکانیان بە ئاوارە سوریەکان بدەن. لەبەر ئەو هۆکارانەش، ئاوارە سوریەکان ناچار دەبن، بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان. زۆربەی ئەو ئاوارانەشی دەگەڕێنەوە، سەر بە گروپ و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانن و بۆیەش لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارەکان نیشتەجێ دەبن.
سێ زیندانیی دیکە لە کرماشان لەسێدارە دران و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریی دەدەن لە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ژمارەیەکی دیکە لە زیندانیکراونی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردوەتەوە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سێ کەس لە زیندانی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون. بە پێی زانیارییەکان تەنها ناسنامەی یەک کەس لەو سێ کەس بڵاو کراوەتەوە کە ناوی (ک.س) تەمەنی 47 ساڵ خەڵکی شاری کرن لە پارێزگای کرماشان بوە و لەگەڵ دو زیندانیکراوی دیکە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختی کەسوکاریان لەسێدارە دراون. ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی کرماشان لەسێدارە دراون. رۆژی رابردوش حەوت کەس لە زیندانییەکانی زاهیدان و بیرجەند لەسێدارە دران و بڕیارە رۆژی چوارشەممە سێ زیندانیی دیکە لە زیندانی ورمێ لەسێدارە بدرێن. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ رۆژی دوشەممەی رابردو سێ زیندانیکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەرخی، وەحید بەیزایی و ئەمیرعەلی بایرەمی لە زیندانی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژوری تاکەکەسی گوازراونەتەوە. بە گشتی لە ماوەی سێ رۆژدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لانیکەم 10 کەس لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون و بەو پێیە لە ماوەی کەمتر کە دوو مانگدا لە رۆژهەڵات 29 کەس لەسێدارە دراون. لە دوای ناڕەزایەتییەکانەوە تەنها لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا سزای سێدارە 26 کەس لە زیندانەکانی سنە ، ورمێ، ئیلام و کرماشان جێبەجێکراوە و جێبەجێکردنی ئەو سزای سێدارە لە زیندانەکانی کەرج و زاهیدان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.
هە٭پە٭گە هەواڵێکی میدیاکانی تورکیای بەدرۆ خستەوە کە دەڵێت، ئەندامێکیان بە ناوی رەمەزان گونەش لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن میتەوە ڕفێندراوە و براوەتە تورکیا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکا٭نی پارا٭ستنی گە٭ل (هە٭پە٭گە) لە راگەیەندراوێکدا، هەواڵێکی میدیاکانی تورکیای بەدرۆ خستەوە کە رایانگەیاندبوو، لە ئۆپراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری تورکیادا، ئەندامێکیان بەناوی رەمەزان گونەش لە سلێمانی ڕفێندراوە و براوەتە تورکیا. هە٭پە٭گە دەڵێت، " ئەوە کەسەی کە باسی دەکەن (رەمەزان گونەش) سێ ساڵ لەمەوبەر لەنێو ریزەکانمان هەڵهاتووە، دواتر هاوسەرگیری کردووە و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە. بۆیەش هیچ پەیوەندیەکمان بە رەمەزان گونەشەوە نییە. رەمەزان گونەش دوو مانگ لەمەوبەر چووەتە شاری دهۆک و لەوێ خۆی رادەستی دەوڵەتی تورکیا کردووە. بەڵام میدیاکانی شەڕی تایبەتی تورکیا، وەهای نیشان دەدەن کە گوایە رەمەزان گونەش ئەندامی ئێمەیە و لە ئۆپرسیۆنێکدا لە سلێمانی دەستگیرکراوە. بەمەش دەیانەوێت ئەم بابەتە وەک سەرکەوتنی میت لەقەڵەم بدەن." هەپەگە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هیچ کەسێک بەم 'درۆیانە' هەڵنەخەڵەتێت و گوێ لە هەواڵە ناڕاستەکانی میت و میدیاکانی تورکیا نەگرێت.
هاوڵاتی پاریزەری گیراوانی بادینان، بەشدار حەسەن:هەواڵێکی خۆش بۆ زیندانیانی سیاسی لە چاکسازیەکانی کوردستان ئەمڕۆ تیمی پارێزەران سەردانی بەشی یاسایی چاکسازی گەورانی هەولێرمان کرد بۆ بینینی چەند سزادراوێک و هەروەها بەدواداچون لەسەر ئازاد کردنی لە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان هەریەک لە ( ئەیاز کەرەم و گوهدار زێباری و شڤان سعید و هاریوان عیسا ) ، بەڕێز بەڕێوەبەری بەشی یاسایی دڵنیایی پێداین و پێی ڕاگەیاندین کە هەرچواریان هيچ کێشەیان نییە و رۆژی (١٦/٣/٢٠٢٣) ئازاد دەکرێن بێ گیروگرفت ان شاءاللە . هەروەها ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانیش سەرەتای مانگی ( ٩ )ی ئەمساڵ ئازاد دەکرێت بێ ( افراج شرطی ) هەروەها بەڕێز دادوەر ( احمد رمضان ) لە چاکسازی گەورانی هەولێر پێی ڕاگەیاندین کە لەمڕۆوە وەک ئەندامی داواکاری گشتی ڕازین لەسەر (افراج شرطي) بۆ زیندانیانی سیاسی ئەوانەی بە پێی ماددە یەک لە یاسای ژمارە ٢١ ی ساڵی ٢٠٠٣ ی پەڕلەمانی کوردستان سزادراون .
هاوڵاتی ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجە دەڵێت ،کێشەی سەرەکیی دواکەوتنی پڕۆژەیاسای بودجە، نیگەرانیی سوننەیە لەو بڕە پارەیەی بۆ پارێزگا سوننەنشینەکان دانراوە و"عێراق نابێتە خاوەنی یاسای نەوت و گاز و پەسەندکردنی ئەو یاسایە خەونە." جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیای رووداو ڕایگەیاند،"هێشتا پڕۆژەیاسای بودجە ئاڕاستەی پەرلەمان نەکراوە، ناشزانین شاندی هەولێر و بەغدا لەسەر چی رێککەوتوون، بەڵام دەگوترێت پشکی کورد بە نزیکەی 14٪ دیاریکراوە"، دەشڵێت ئەگەر کورد بە کەمتر لە 14٪ رازیبێت "کارەساتە"، لەبەرئەوەی بەگوێرەی پسوولەی خۆراک، رێژەی کورد لە عێراق 14٪ـیە. دەشڵێت لە هەفتەی داهاتوودا پڕۆژەیاسای بودجە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت و، ئەگەر هەیە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی نیسان یاساکە پەسند بکرێت. بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە چوار بەربەست لەبەردەم پڕۆژەیاسای بودجەدا هەن ئەوانیش پشکی کورد و پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پشکی سوننە و کەمی ئەو بڕە پارەیەی بۆ پارێزگاکانیان تەرخان کراوە. هەروەها هەوڵەکانی لابردنی محەممەد حەلبووسی، لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن بەشێک لە لایەنە شیعەکانەوە و ئەو شەڕەی کە لایەنەکان دەیکەن بۆ ئەوەی زۆرترین پارەیان لە بودجەدا دەستبکەوێت لە رێگەی ئەو پۆستانەی لە وەزارەتەکان وەریانگرتووە. بەگوتەی جەمال کۆچەر، شاندەکەی هەرێمی کوردستان هیچ زانیارییەکیان بە پەرلەمانتارانی کورد کە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نەداوە و نازانن لەسەر چی رێککەوتوون،لەو باوەڕەدایە رەنگە هەردوولا لەسەر رادەستکردنی بڕێک لە گازی سرووشتی و دۆسیەی نەوت "رێکبکەون". لەبارەی پڕۆژە یاسای نەوت و گازیش ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "لەوەتەی عێراق هەیە نەوتی هەیە، یاسای نەوتیشی نییە، بۆیە پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز خەونە و عێراق نابێتە خاوەنی یاسای نەوت و گاز."
هاوڵاتی بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە واژۆی سالار محەمەد سەرۆکی لیژنەی بەدواداچون و دابەشکردنی بەنزینی لەسەرە تێیدا هاتوە، ئاگاداری سەرجەم بەنزینخانەکان دەکەن، لەمەودوا تەنها بەبڕی 40 هەزار دینار بەنزینی 800 دیناری بدرێتە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان. لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، بۆ پاسەکان تەنها بەبڕی 40 هەزار دینار، بەنزینی 690 دیناری، بۆ ئۆتۆمبێلی تاکسیەکانیش تەنها بەبڕی 30 هەزار دینار بەنزینیان پێبدرێت. هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان ئامانجی سەرەکی بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە سنوردارکردنی پێدانی بەنزینی 800 دیناری و 690 دیناری، بۆ رێگەگرتن لە قۆرخکاری و فرۆشتنەوەی لەبازاڕەکان دەگەڕێتەوە. دەرچونی ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردودا بەهۆی کەمی بەنزینەوە، دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری راگیرا.
هاوڵاتی شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردن سەردانی سەرجەم لایەنەکان دەکات و ئەمڕۆ سێشەممەش لە هەولێر سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن. شاندەکە بە سەرۆکایەتیی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە و لەسەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەن. رۆژی رابردووش سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە. ئەم کۆبونەوانەی شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەدێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن باسی لەوەکرد، دوای گەڕانەوەی لایەنەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەکاتەوە. بەپێی زانیارییەکان، سەردانی ئەو شاندە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە تاوەکو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. هاوکات بەپێی زانیارییەکان، لە دوو رۆژی رابردوودا، شاندەکە لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش کۆبوونەتەوە بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. ئەمەشلە کاتێکدایە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە هەولێر لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن کۆدەبنەوە و پرسەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، بەتۆمەتی ساختەکاریی و فێڵکردن لەهاوڵاتیان، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیکردووە، ڤیزای ساختهی بۆ چهند خێزانێك دروستكردووهو به فێڵ پارهی لێوهرگرتوون، بهبیانوی ناردنیان بۆ دهرهوهی وڵات. پۆلیسی سلێمانی روونیکردووەتەوە "دوای ئهوهی چهند سكاڵایهك لهسهر تۆمهتبارێك تۆماركرا كه ڤیزای ساختهی بۆ چهند خێزانێك دروستكردووهو بهفێڵ پارهی لێوهرگرتوون بهبیانوی ناردنیان بۆ دهرهوهی وڵات، دهستبهجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینهوهو دهستگیركردنی تۆمهتبار دەستپێكرد، پاش وهرگرتنی بڕیاری دادوهر، مهفرهزهكانی نووسینگهی نههێشتنی تاوانی رۆژههڵات توانیان تۆمهتبار دهستگیربكهن". ئاماژە بەوەکراوە "تۆمهتبار (م، ع، أ) لهدایكبووی 1987 دانی بهتاوانهكهیدا ناوهو بەبڕیاری دادوەرو بهپێی ماددهی 298/289 لهیاسای سزادان راگیراوهو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە".
هاوڵاتی دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، تایبەت بەسکاڵایەکی کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەشەخۆراکی عێراق لەسەر وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بەڕێوەدەچێت و لەسکاڵاکەشدا داوای پارەی 17 ساڵی بەشەخۆراکی مانگانە لە هەرێم دەکرێت. بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدڕاڵی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەشەخۆراک ، سکاڵای لەسەر وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکردوە بابەتی سەرەکی سکاڵاکە، داواکاری بڕیاردرانە بۆ پابەندکردنی سکاڵالێکراو بە پێدانی بڕی ئەو پارەیەی لەبەرامبەر بەشە خۆراکی مانگانە لە رۆژی 1ی (کانونی دوەم/1)ی 2004ەوە تاوەکو 3ی (ئەیلول/9)ی 2021 لەهاوڵاتیان وەریگرتوە. پێشتریش بڕیاربو دانیشتنی دادگا لەسەر هەمان دۆسیە رۆژی 30ی (کانونی یەکەم/1)ی 2023 بەڕێوەبچێت، بەڵام بەچەند هۆکارێک دادگای فیدڕاڵی بڕیارەکەی دواخست.
هاوڵاتی یەبەشە رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی شەنگالدا دوو فەرماندەیان شەهید بوون. ئەمڕۆ نیوەڕۆ، ئۆتومبێڵێک لە شەنگال کرایە ئامانج و سەرەتا راگەیەندرا کە سێ کەس بریندار بوون. دواتر فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) رایگەیاند، فەرماندەکانیان پیر چەکۆ و ئاگر جەعفەر و شەڕڤانێکی دیکە لە هێرشەکەدا شەهید بوون. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی یەبەشە، ئەو فەرماندە و شەڕڤانەکەیان کاتێک دەچوونە پرسەی دوو گەنجی ئێزدی، لە هێرشێکی ئاسمانیدا کرانە ئامانج و هەردوو فەرماندەکە شەهید بوون و شەڕڤانەکەش بریندار بوو. یەبەشە دەڵێت، فەرماندەکەیان پیر چەکۆ (سەعید عەلی بەدەل) ساڵی ٢٠١٦ بەشداری ڕیزەکانی یەبەشەی کردووە و ئاگر جەعفەریش لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری ریزەکانی یەبەشەدا کردووە.
سزای لەسێدراەدانی حەوت کەس لە بەلوچستان و خوراسان جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە سێ زیندانیی لە ورمێ لەسێدارە بدرێن. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاویان کردەوە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە دوو کەس لە زیندانی زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لەسێدارە دراون و رۆژی رابردوش پێنج کەس لە زیندانی بیرجەند لە پارێزگای خوراسان لەسێدارە دراون. سەرچاوەکانی هەواڵێ بەلوچستان بڵاویان کردوەتەوە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هادی ئەربابی و محەمەد ئیسحاق گەرگیج لە زیندانی زاهیدان لەسێدارە دراون و بەربەیانی دوێنی یەکشەممەش عەبدولحەمید شەبەخش کە لە نەتەوەی بەلوچ بوە لەگەل عەلی فنودی و دوو ژن و پیاوێکی دیکە لەو زیندانە لەسێدارە دراون کە ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە. بە پێی زانیارییەکان ئەو چوار کەسەی ناسنامەیان ئاشکرا کراوە لە ساڵی 2018 تا 2020 بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و سەرەڕای زیندانیکردنیان بڕیاری لەسێدارەدانیان جێبەجێ کراوە. لە لایەکی دیکەوە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ دوشەممە سێ زیندانیکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەرخی، وەحید بەیزایی و ئەمیرعەلی بایرەمی لە زیندانی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژوری تاکەکەسی گوازراونەتەوە. ئەو سێ زیندانییە تۆمەتبار کراون بە کوشتنی بە ئەنقەست و بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە زیندانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە بدرێن. لە دوای ناڕەزایەتییەکانەوە تەنها لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا سزای سێدارە 26 کەس لە زیندانەکانی سنە و ورمێ و ئیلام جێبەجێکراوە و جێبەجێکردنی ئەو سزای سێدارە لە زیندانەکانی کەرج و زاهیدان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.
بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند مەرگی ژینا ئەمینی ئاماژەیەکی بێباکانەی کۆماری ئیسلامی بو کە لەبیر ناکرێت و پێویستە پشتیوانیی لە خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتە بکرێت. جەیمس كلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ دوشەممەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە وتارەکەیدا رایگەیاند؛ مەرگی ژینا ئەمینی بێباکی و بێدەربەستیی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر کوشتنی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد کە لە بیروەرییەکاندا دەمێنێتەوە. كلیڤەرلی، وتی بەریتانیا لەبەرامبەر پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر خۆپیشاندەران و خەڵکی وڵاتەکە ژمارەیەک سزای دژی ئەو دەسەڵاتە سەپاندوە و پێویستە دەنگی خەڵکی وڵاتەکەش بە بەردەوامیی ببیسترێت. وتەکانی وەزیری بەریتانیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە کاتێکدایە 164 رۆژ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت و لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نزیکەی 600 کەس کوژراون و سەپاندنی سزای سێدارە و زیندانیی دژی خۆپیشاندەران و دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە. بەریتانیا وەک یەکەم وەڵات کە زیاترین کاردانەوەی بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەبوە لە ماوەی ناڕەزایەتییەکاندا نزیکەی 400 سزای بەسەر بەرپرسان و دامەزراوەکانی ئێراندا سەپاندوە.
هاوڵاتی هەسەدە: لە تەقینەوەکەی حەسەکەدا شەڕڤانێک و دوو هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە سەبارەت بە تەقینەوەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی حەسەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە: "ئەمرۆ کاتژمێر ١٠:٤٥ لە گەڕەکی کەلاسێی شاری حەسەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا مینێک تەقیەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا شەڕڤانێکمان برینداربوو. هەروەها ٢ هاوڵاتی مەدەنیش کە یەکیان ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵە، برینداربوون. لەبارەی رووداوەکەوە لەلایەن یەکینە پەیوەندیدارەکانمانەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە".
