ئەندازیارێکی جیۆلۆجی تورکیا رایدەگەیەنێت، 24 پارێزگا و شاری تورکیا و باکوری کوردستان لەسەر هێڵی بومەلەرزەن و مەترسیەکی زۆریش لەسەر ئەستەنبوڵ هەیە. حسێن ئالان سەرۆکی ژووری ئەندازیارانی جیۆلۆجی تورکیا رایگەیاند، پارێزگاکانی، بۆلو، ساکاریا، کۆجائەلی، بورسا، بالیکەسیر، مانیسا، ئیزمیر، ئایدن، دەنیزلی، موغلا، کوتاهیا، بوردور، ئەسکیشەهیر، کۆنیا، ئاکسارای، تۆکات، هاتای، مەرەش، عوسمانییە، چەولک، جۆلەمێرگ، ئەرزەڕۆم و ئەرزینجان لەسەر هێڵی بومەلەرزەن و وتی، ئەو پارێزگا و شارانە پێویستە، یاسای بومەلەرزە جێبەجێ بکرێت. حسێن ئالان باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە بودجەیەکی تایبەت بۆ ئەو هەرێمانە تەرخان بکرێت و باڵەخانە کۆنەکان نوێ بکرێنەوە. بۆ پارێزگای ئەستەنبوڵیش، پێویستە ستراتیژیەکی تایبەت ئامادە بکرێت. لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر ناوچەی سۆڵخانی پارێزگای چەولکی باکوری کوردستانی هەژاند. بومەلەرزەکە کاتژمێر 7:57لە قۆڵایی 13.29 کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە. دوای بومەلەرزەکانی 6ی شوبات کە تەنیا لە باکوری کوردستان و تورکیا بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 46 هەزار کەس، بە هەزاران پاشەلەرزەی دیکە روویانداوە و ئەوەش ترسێکی زۆر لەنێو هاوڵاتیاندا دروست کردووە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان هەفتەی داهاتو، بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکات. محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە میدیای فەرمی حکومەتی عێراقی وتوە ، ھەماھەنگی ھاوبەش ھەیە لەنێوان دەزگا چاودێرییەکانی سەر بە وەزارەت بۆ ئامادەکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان، بڕیاریشە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بەدابەشکردنی بکرێت. ئاماژەی بەوداوە ، بریکارەکانی خۆراکیش ئاگادار کراونەتەوە کە دەوامیان تا سەعات 5ی ئێوارە زیاد دەکرێت بەمەبەستی دابەشکردنی مادده خۆراکییەکان . وتەبێژەکه باسی لەوەش کردوه ، چاودێری نرخی خۆراک و پێداویستییەکان دەکەن و رێکاری یاساییش دەگرنەبەر بۆ سزادانی ئەو کەسانەی نرخی پێداویستییەکان بەرز دەکەنەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم چەند هەلێکی کاری ڕاگەیاند و داوادەکات فۆڕم بکرێتەوە ئەمڕۆ دووشەممە 6ی3ی2023 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکداڕایگەیاند،هۆبهی چاكسازی كارهبای پێنجوێنی سهربه بهڕێوهبهرایهتی دابهشكردنی كارهبای سەیدسادق پێویستی به ژمارهیهك كارمهند ههیه. ئاماژەی بەوە داوە، هەلی کارەکان به بهشێوهی گرێبهستی رۆژانه له بوارهكانی (کاری تەکنیکی کارەبایی، کاری کۆمپیوتەریی و کارگێڕی، کاری ژمێریاری و ووردبینی، کاری شۆفێریی). لە بڵاوکراوە هاتوە، ههركهس ئارهزومهنده لە ماوهی (5) رۆژدا فۆڕم پڕبكاتهوه.
هاوڵاتی ئاژانسی هاوارنیوز، ناوی سێ کۆچبەری دیکەی بڵاوکردەوە کە لە ئاوەکانی نێوان لیبیا و ئیتاڵیادا گیانیان لەدەستداوە. چەند رۆژ لەمەوبەر بەلەمێکی کۆچبەرانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان لە ئاوەکانی نێوان لیبیا و ئیتاڵیادا تێکشکا کە بەگوێرەی زانیاریەکان ٢٥ کەسی تێدابووە. بەگوێرەی زانیارەیەکان تەرمی ١٦ کەس دۆزراونەتەوە و ١٤ کەسیش بێسەروشوێنن. ئەمڕۆش ئاژانسی هاوارنیوز، وێنە و ناوی سێ کۆچبەری بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئاژانسەکە ژنێک و دوو کچی بە ناوەکانی ئایدە حەمید ٥٤ ساڵ، خەڵکی گوندی میدانی عەفرین و دیانا محەمەد ٢٣ ساڵ و ئایە محەمەد ١٩ ساڵ لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە. دوێنێش ئاژانسەکە ناوی ٧ کۆچبەری ئاشكرا کرد کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ئاماژەی بەوەکرد کە خەڵکی سوریان. مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووش، بە هەمان شێوەی دوو بەلەمی کۆچبەران لە ئاوەکانی جەزائیر و ئیسپانیادا تێکشکابوون و بەو هۆیەوە ١٢ هاوڵاتی رۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستدابوو.
هاوڵاتی هاوپەیمانی گەل کە لەلایەن پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا پێکهێنراوە، بڕیارە سبەینێ کاندیدی هاوبەشی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشكرا بکەن و پارتی باشیش کە لە هاوپەیمانێتیەکە کشایەوە دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک پشتگیری لە ئەردۆغان ناکەن. ئیسماعیل سایماز رۆژنامەنووسێکی دیاری تورکیا لە تویتێکدا رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ کەمال کلچدارئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆکی پارتی دوارۆژ، عەلی باباجان سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی، تەمەل قەرەمەلائۆغلۆ سەرۆکی پارتی سەعادەت و گولتەکین ئۆیسال سەرۆکی پارتی دیموکرات، بۆ جاری یەکەم بەبێ مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش کە رۆژی هەینی لە هاوپەیمانی گەل کشایەوە کۆببنەوە. ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەکرد کە دوای کۆبونەوەکەی سبەینێ، هاوپەیمانی گەل کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا دەکات کە ئەویش کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریە. لەلایەکی دیکەوە، فەرەیدون باهشی، پەرلەمانتاری پارتی باش کە پارتەکەی کەمال کلچدارئۆغلۆی پێ قبوڵ نییە و بەو هۆیەوە لە هاوپەیمانێتیەکە کشایەوە، رایگەیاند، ئەوان بە هیچ شێوەیەک دەنگ بە کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار نادەن کە بە ئەگەرێکی زۆر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئێستا و سەرۆکی ئاکەپەیە. باهشی وتی، " ئەگەر لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا کەمال کلچدارئۆغلۆ و ئەردۆغان بە تەنیا بمێننەوە، پارتی باش دەنگ بە کلچدارئۆغلۆ دەدات." دوای ئەوەی رۆژی هەینی ٣ی ئازار، پارتی باش لە هاوپەیمانی گەل کشایەوە، رەخنەیەکی زۆری لێگیرا کە ئەو هەنگاوەی لە بەرژەوەندی هاوپەیمانی کۆمار ناوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو پارتە رەتیان کردەوە. لەلایەکی دیکەشەوە، میدیاکانی تورکیا باسی ئەوەیان کرد، دوابەدوای ئەو پێشهاتە، هاوپەیمانی گەل خۆی لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) نزیک کردووەتەوە، بۆ ئەوەی جێی پارتی باش بگرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەدەپە بە شێوەیەکی فەرمی ئەو هەواڵانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
هاوڵاتی لە شاری بۆرسای تورکیا، نەژادپەرستە تورکەکان هێرشیان کردە سەر لایەنگر و یاریزانانی یانەی ئامەدی باکوری کوردستان ژمارەیەک یاریزان و لایەنگری یانەکە بریندار بوون. ئەمڕۆ، لە خولی یانە پلە دووەکانی تۆپی پێی تورکیادا، یانەی بۆرسا و یانەی ئامەد لە شاری بۆرسا یاریەکیان ئەنجامدا. چەند خولەکێک بەر لە یاریەکە، یاریزان و لایەنگرانی ئانەی بۆرسا، دروشمی نەژادپەرستی ' وڵات پارچە ناکرێت. بەختەوەرم کە تورکم و تۆڵە' وتەوە. دواتر یاریزانان و لایەنگرانی یانەی بورسە دەستیان بە هێرش کردنە سەر یاریزانان و لایەنگرانی یانەی ئامەد کرد. پۆلیسی تورکیا هیچ دەستوەردانی لە دۆخەکە نەکرد و ژمارەیەک لایەنگر و یاریزانی یانەی ئامەد بریندار بوون. لە هەمان کاتدا لایەنگرانی یانەی بورسا وێنەی مەحمود یڵدرم ئەندامی ژیتەمی تورکیا بەرزکردەوە کە بە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە کوردە وڵاتپارێزەکان تاوانبارە. دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا نەژادپەرستیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وێنەی ئۆتۆمبێڵی 'تۆرۆسی سپی'یان بڵاوکردەوە کە لە ساڵەکانی نەوەتەکاندا، ئەندامانی ژیتەمی تورکیا بە تۆرۆسی سپی بە سەدان کوردیان رفاند و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە. کلیل لێرە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی ڕوداوەکە
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەپێی یاسا نوێیەکان هەرکەسێک بەشێوەیەکی نایاسایی بە بەلەمی بچووکەوە بچێتە ناو بەریتانیا ئەوا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستگیر ئەکرین و دەرئەکرێن، هەروەها مافی پەنابەریان پێنادرێت. سۆیلا براڤەرمان، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەپێی یاسا نوێیەکان کە بڕیارە ڕۆژی سێشممە ڕایبەگێنین هەرکەسێک بە بەلەمی بچوک وبە نایاسایی بێتە بەریتانیا، ئەوا دەرئەکرێن و مافی پەنابەریان پێنادرێت، وتیشی لە ئێستدا ئەو پەنابەرانەی بە بەلەمی بەوشێوازە دێنە بەریتانیا مافی ئەوەیان هەیە بمێننەوە تا دۆسیەکانیان جیبەجێ دەکرێت، بەوجۆرەش بێت لەدوای جێبەجێکردنی پلانە نوێیەکان سەرجەم پەنابەرەکان کە بەوجۆرە هاتوونەتە بەریتانیا مافی پەنابەریان نابێت. هاوکات هەر ئەمڕۆ ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەو پەنابەرانەی وت کە پلانیان هەیە بە بەلەم بچنە بەریتانیا، “هەڵە مەکەن، ناتوانن بمێننەوە ئەگەر بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ئێرە". بەپێی بڕیارەکە ئەو کەسانەی بە بەلەمی بچوک و نایاسایی دەچنە بەریتانیا، دوای دەستگیرکردنیان یان دەردەکرێن و دەنێردرێنەوە یاخود دەنێردرێن بۆ ڕواندا و بۆ هەمیشە گەڕانەوەیان بۆ بەریتانیا لێ قەدەغە دەکرێت. ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر ڕیشی سۆناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو، "راگرتنی بەلەمەکان" یەکێکە لە پێنج کارە لەپێشینەی حکومەتەکەی.
زیاتر لە دەیان خوێندکاری کچ ئەمرۆش بەهۆی ژەهراویبونەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کران و وەزیری ناخۆی ئێرانیش دەڵێت سەرەداوی گرنگیان دەستکەوتوە و بەمزوانە ئاشکرای دەکەن. میدیا و راگەیاندنەکانی ئێران بڵاویان کردەوە؛ رۆژی یەکشەممە دەیان خوێندکاری کچی شارەکانی ئەهواز، ئەسفەهان، تەبرێز، تاران، کەرەج وکاشان و چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ژەهراویبونەوە رەوانەی نەخۆشخانەکران و لە پەرلەمانی ئێران دەماقڵێ لە نێوان سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران لەسەر روداوەکانی ژەهراویکردنی کچان رویدا. رۆژنامەی (ئیعتیماد) بڵاوی کردوەتەوە؛ ژەهراویبون لانیکەم 90 خوێندگەی کچانی گرتوەتەوە و ئەمڕۆش ئەو روداوانە لە دەیان خوێندگەی کچانی سەرتاسەری ئێران رویداوە و لە هەندێک شار نەخۆشخانەکان جێگایان بۆ کچانی ژەهراویبو نەماوە و لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان چارەسەریان وەرگرتوە. لە لایەکی دیکەوە ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە؛ رۆژی یەکشەممە ژمارەیەک خوێندکاری کچی چەند خوێندگەیەکی سەرپێل زەهاو لە پارێزگای کرماشان و نایسەر لە سنە و چەند خوێندنگەیەک لە ئیلام ژەهراویبون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون. ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند؛ هەندێک سەرەداو لە لایەن دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانەوە دەرکەوتوە و بەمزوانە وردەکارییەکان بۆ خەڵکی وڵاتەکە ئاشکرا دەکەین. ماوەی زیاتر لە مانگێکە روداوی ژەهراویبونی خوێندکارانی کچ، ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتوە و سەرچاوەکانی ناوخۆی وڵاتەکەش ئاماژەیان بەوە کردوە کە نزیکەی 100 رۆژە ئەو روداوانە رودەدەن بەڵام هۆکارەکان ئاشکرا نەکراون. پزیشکێکی پسپۆڕ ئاشکرای کردوە ژەهراویبونی کچانی خوێندکار بەهۆی تێکەڵەی چەند ماددەیەکی کیمیاییە کە دەست کەسانی ئاسایی ناکەوێت و کاریگەریی لەسەر کۆئەندامی هەناسە دەکات و دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕوکێ و دروستبونی کێشەی کاتی لە هەناسەداندا.
کەشناسی، کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە هەندێک کات و شوێندا باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت. بەشی پێشبینییەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی3، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک. کەشناسێ سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی دووشەممە 6ی3، ئاسمان لەنێوان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینى نمە باران، کە هەندێ جار هەورە بروسکەشى لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و راپەڕین و رۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و کەرکووک، هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت و هاتنى شەپۆلێکى تۆز و خۆڵى مام ناوەند بەتایبەت بۆ شارى دهۆک، هەولێر و ناوچەکانى دەوروبەر و گەرمیان. لە کۆتایدا کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە بڵاوکردەوه. هەولێر: 23 سلێمانی: 21 دهۆک: 21 کەرکوک: 27 هەڵەبجە: 22 زاخۆ: 23 سۆران:21 گەرمیان: 27
نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 32ساڵەی ڕاپەڕینی گەلی کورد لە 5ی3ی ساڵی1991 پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: يادى سى و دوو ساڵهى ڕاپهڕينه مهزنهكهى ئازارى 1991 له خانهواده سهربهرزهكانى شههيدانى ڕاپهڕين و تهواوى شههيدانى كوردستان و پێشمهرگه قارهمانهكان و تهواوى گهلى كوردستان، به ههموو پێكهاتهكانييهوه پيرۆز دهكهم. به ڕێز و شكۆوه يادى شههيدان دهكهينهوه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان دهنێرين. ڕاپهڕين ههستانێكى مێژوويى و يهكلاكهرهوهى جهماوهريى سهرتاسهريى گهلى كوردستان بوو به ههموو چين و توێژ و پێكهاتهكانييهوه كه به پشتگيريى پێشمهرگه و بهرهى كوردستانى، له دژى ستهم و زۆردارى ڕاپهڕى. پێشمهرگه و ڕۆڵهكانى كوردستان بۆ ئازادى، بۆ ژيان و داهاتوويهكى باشتر بۆ گهلى كوردستان، گيانيان خسته سهر دهست و بهرهنگارى مهرگ بوونهوه. يهكڕيزى و تهبايى، ههوێنى سهركهوتنى ڕاپهرين بوو كه ههموو دهستكهوتهكانى گهلى كوردستانى له ئازادى، پهرلهمان، حكوومهت، فيدراڵى و چهسپاندنى مافهكانى له دهستوورى عێراقى فيدراڵدا بهديهێنا. ئێستاش گهلى كوردستان به ههموو پێكهاته و هێز و لايهنه سياسييهكانييهوه، دهبێ وانهى سهركهوتن له ڕاپهڕين وهربگرن. دهبێ يهكڕيزى و تهبايى و يهكترقبووڵكردن و پێكهوهكاركردن، بكهنه ههوێنى سهركهوتن و داهاتوويهكى باشتر بۆ گهلهكهمان. لهم ياده شكۆدارهدا، دووپاتى دهكهينهوه كه ههموو ههوڵ و توانامان بۆ ئهوه دهبێت ههموو پێكهوه كار بكهين بۆ بهديهێنانى ئامانجه پيرۆزهكانى ڕاپهڕين و ئهو خهونانهى شههيدان لهپێناوياندا گيانیان بهخشى. وهك چۆن له ڕاپهڕيندا پێكهوه سهركهوتين، گهلى كوردستان به ههموو ڕهنگ و پێكهاتهكانيهوه سهركهوت، ئێستاش سهركهوتن و مسۆگهركردنى داهاتوويهكى باشتر بۆ گهلى كوردستان، تهنيا و تهنيا يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى و يهكترقبووڵكردنه. بهرز و شكۆدار بێت يادى ڕاپهڕين. شاد و ئارام بێت گيانى شههيدان.
هاوڵاتی لێپرسراوێکی باڵای سەربازی ئەمریکا، بەسەردانێکی رانەگەیەنراو سەردانی بنکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان کرد. مارک میلی، سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەو بڕوایەدا کە سەربازانی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی سوریا، کە ھاوبەشیانن دەتوانن بەرەوپێشچوون بەدیبھێنن لە رووبەرووبوونەوەی دزەکردنی تیرۆریستانی داعشدا. سەردانەکەی مارک میلی بۆ سوریا، دوای نزیکەی ھەشت ساڵ لە جێگیربوونی ھێزەکانیان دێت، بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا و ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی ئەرکی هەشت ساڵەی سوپای ئەمەریکایە لە شەڕی دژی داعشدا. ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا سەردانەکەی بۆ سوریا شایانی ئەو مەترسیانە بووە، بە ئاماژەدان بە پەیوەندی گەشتەکەی بە ئاسایشی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، گوتی "ئەگەر پێتان وایە ئەوانە پرسێکی گرنگن، ئەوا وەڵامە دروستەکە بەڵێیە." ڕۆژی هەینیش ژەنەڕاڵ میڵی لە سەفەرێکدا بۆ ئیسرائیل لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆبوویەوە و ئامانجیشی تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بوو بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە.
هاوڵاتی سەلاحەدین دەمیرتاش بانگەوازی لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کرد و رایگەیاند، جارێکیش گوێ لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بگرن. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) تویتێکی لەبارەی دۆخی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بڵاوکردەوە کە مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش لە هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن کشاوەتەوە. دەمیرتاش لە تویتەکەیدا بانگەوازی لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد کە گوێ هەدەپە بگرن. هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، " جارێکیش گوێ لە هەدەپە بگرن. چارەسەر لە یەکێتی، یەکسانی و دیموکراسی بەهێزدایە. ئێمە پێکەوە دەتوانین سەربکەوین." لەلایەی دیکەوە میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپەش لەبارەی ئەم پرسە قسەی کرد و وتی، " لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئێمە ڕەچاوی پێشکەوتنەکانی سیاسەتی تورکیامان کردووە و بۆمان دەردەکەوێت کە بەردەوامبوونی کارەکانمان گرنگە لە بنیاتنانی ئایندەیەکی هاوبەش و دیموکراسیانە بۆ گەلان با گومانی تێدا نەبێت کە هیچ کەسێک وەک هەدەپە ئامانجی وەڵامدانەوەی پێویستی ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراسی خەڵکی تورکیا نییە." سانجار پێشوازی لە قسەکانی کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کرد کە وتبوی ' هەموو رەنگەکان لەسەر مێزێک کۆدەکەینەوە' و وتی، " ئەم پرسە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هەڵدەسەنگێنین."
سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ شەممە 28 خوێندکاری کچ و سێ مامۆستا لە ژمارەیەک خوێندگەی کچان لە شاری ورمێ بە هۆکارێکی نادیار ژەهراویی بون و بۆ نەخۆشخانەکانی ئەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان گوازراونەتەوە. هاوکات لە شاری سنە ژمارەیەک خوێندکاری خوێندگەی دواناوەندیی (جەننەت)ی کچان ژەهراویی بون و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لەو شارە گوزراونەتەوە. روداوەی ژەهراویبون شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتوەتەوە و ئەمڕۆ لەو شارە ژمارەیەک خوێندکاری خوێندگەی (حەزرەتی مەعسومە)ی کچان بەهۆی ژەهراویبونەوە رەوانە نەخۆشخانە کراون. هاوکات لەگەڵ ژەهراویبونی ژمارەێک خوێندکاری کچ لەو سێ شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی تەبرێز و ئەراک و بوجنورد روداوی هاوشێوە رویداوە و ژمارەیەک خوێندکاری کچ ژەهراویبون. زیاتر لە یەک مانگە روداوەکانی ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار لە ئێران رۆژانە دوبارە دەبێتەوە و تا ئێستاش هۆکاری ئەو روداوانە ئاشکرا نەکراوە. دەستەی تەندروستیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ سبەینێ یەکشەممە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان سەبارەت بە روداوی ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار بەڕێودەچێت و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستیی بە راوێژ لەگەڵ یەکتر هەوڵی ئاشکرا کردن و چارەسەریی ئەو دیاردەیە دەدەن.
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان لە وەرزی یاسادانانی بەهارەیدا نەیتوانیوە وەک پێویست بە ئەرکى یاسادانان و چاودێریکردن هەڵسێت و لە ئەم خولى گرێدانەدا تەنها شەش یاساى پەسەند کردووە، 10پەرمانتاریش لەماوەی شەش مانگ هیچ قسە و بەشدارییەکیان نەبوه. ئەمڕۆ شەممە 4ی2ی 2023 ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا راپۆرتی چاودێری و هەڵسەنگاندنی خۆی لەسەر کارەکانی شەش مانگی رابردوی پەرلەمان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە ئەوە کرد: "ئەو یاسایانەى پەرلەمان لە شەش مانگی رابردودا دەریکردوون، هەم لە روى (شکلى) و هەم لە روى (مەوزوعی)ـیەوە گرفتیان هەبووە و کوالێتیان وەک پێویست نییە، بۆیە زۆرترینیان یان نەچونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، یان هەر دواى دەرچونیان پێویستیان بە هەموار هەبووە". باسی لە ئەوەش کرد: "هەروەها وێڕاى ئەو هەموو ناڕەزایی و کەموکوڕى و داوایەى هەبووە، متمانە لە هیچ وەزیرێک نەسەندراوەتەوە. لەلایەن ژمارەى یاسایی ئەندامانیشەوە هیچ یادداشتێک بەمەبەستى داواى پرساندن پێشکەش نەکراوە". لە درێژەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەنوسییەکەدا ئینستیتیوتی پەی ئەوەشی خستە ڕو: "بەرنامەى کارى دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەڵ خواستە هەنوکەییەکانى خەڵکى کوردستاندا پێک نایەتەوە، بۆیە بەردەوام نارەزایی لەلایەن ئەندامانى ئۆپۆزیسیۆنەوە دەربڕدراوە و پەشێوى دروستبووە". ئاشکراشیکرد: "لە ئەم خولەى گرێدانەشدا 10 پەرلەمانتار ماوەى شەش مانگ لە دانیشتنەکاندا هیچ قسەیەکیان نەکردووە و هیچ بەشدارییەکیان نەبووە". ئینستتیوتی پەی ، لە کۆنگرەکەدا ،چەند داواکارییەکی له پەرلەمانی کوردستان کرد، بۆ باشکردنی ئەدای کارەکانی
