هاوڵاتی شەوی رابردوو هێزە ئەمنیەکان چالاکوانێکی شیلادزێیان بەناوی عەباس ئەشڤان دەستگیرکرد و دوای 24 کاتژمێر لەگرتنی هێشتا نازانرێت لەسەر چی گیراوە و له چ شوێنێک راگیراوە. سەرچاوەیەکی تایبەت لەناحیەی شیلادزێ کەپێی باش نەبوو ئاماژە بەناوەکەی بکرێت بە هاوڵاتی وت، "ئەو گەنجەی شەوی رابردوو دەستگیرکراوە ناوی عەباس ئەشڤانە و دانیشتووی ناحیەی شیلادزێیە. سەرچاوەکە وتیشی، عەباس ئەشڤان "چالاکوانە و هێشتا نازانرێت لەسەر چی گیراوە. ئەو چالاکوانە دوکانێکی هەیە لەسەنتەری شیلادزێ، هێزە ئەمنیەکان لەناو دوکانەکەی خۆی دەستگیریان کرد." وێنەی عەباس ئەشڤان:
هاوڵاتی بەزۆرینەی دەنگ تەمەنی کارکردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پەرلەمانی عێراق درێژکرایەوە و پەرلەمانتارێک دەڵێت، کارەکانی کۆمسیۆن تا کۆتایی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 پەرلەمانی عێراق لە بڕگەی دووەمی دانیشتنی خۆیدا کۆبوونەوەی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و تێیدا بەزۆرینەی دەنگ بریاردرا کارەکانی بۆ ماوەی شەش مانگی تر درێژبکرێتەوە. لەو بارەیەوە بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر پشکی یەکێتی رایگەیاند، "دەنگدانی پەرلەمان لەسەر هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تەواو بوو، بەكۆی دەنگ پەسەند كرا، كارەكانی كۆمسیۆن درێژی دەبێت تاكو بە تەواوی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و هەڵبژارنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت." بەپێی بڕیارەکە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تا 7ی تەمووزی 2024 دەبێت، کە پێش ئەو ماوەیە و لە 18ی مانگ داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە دەچێت و دواتریش لە 25ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکە گرنگی خۆی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی داهاتوودا بەوپێیەی ئەگەر درێژ نەکرایەتەوە، ئەوا بەپێی وتەی بەرپرسانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، نەیاندەتوانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.
شەنای فاتیح ٧٠ رۆژ بەسەر دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ تێپەڕدەبێت و تائێستا چارەنووسی پڕۆسەکە لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نادیارە، مامۆستایان ئامادەنین بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش باس لەوەدەکات کاتی بایکۆت شکاندن نادیارە. بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣ وەک یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی وەرزی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دیاریکرا، بەڵام بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، بەو هۆیەوە تائێستا چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن لەو سنوورانەدا نادیارە. عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان لەلێدوانێکدا بەهاوڵاتی وت: تائێستا هیچ شتێک دیار نییە سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی دەوام، حکومەت هیچ هەنگاوێکی نەناوەو هیچ بەڵێنێکیشی نەداوە، نە باسی پلە بەرزکردنەوەو نە باسی موچە نەدراوەکان ناکات. وتیشی: کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ کەیەکێکی دیکەیە لەکێشەکان و تائێستا هیچ وادەیەک دانەنراوە بۆ دامەزراندنیان، ئەمانە وایانکردووە کە مامۆستایان هێشتا سووربن لەسەر بایکۆتکردن و نەچوونەتەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن. « نازانین پڕۆسەکە چی لێدێت و هەفتەیەکی دیکە مانگێکی دیکە یان ئەم وەزرە هەمووی بایکۆت بێت کەس ئەوە نازانێت و روون نییە، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی لەسنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە نزیکەی ٦٠ هەزار مامۆستان». عەتا ئەحمەد وای وت. وتەكانی جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەكاتێكدایە، بەشێکی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ دەوام دەکەن و دەنگۆی ئەوەش بڵاوکرایەوە کەهەڕەشە لەبەشێکی مامۆستایان کراوە. سەبارەت بەو پرسە عادل حەسەن، مامۆستای ناڕازی لەلێدوانێکدا بەهاوڵاتی وت: ئاگادارنیم هەڕەشە لەمامۆستایان کرابێت، دەشگونجێت هەبێت بەڵام من ئاگاداری نیم. وتیشێ: تەنها هەندێک بەڕێوەبەر بەسەربەخۆیی بەمامۆستایانی پۆلی ١٢یان وتووە ئەگەر نەیەنەوە میلاکیان دەگوازنەوە، ئەمانە هەیە بەڵام وەک هەڕەشەی بەزۆر بردنەوەی مامۆستا بۆ ناو هۆڵەکانی خوێندن شتی وام نەبیستووەو ئاگادارنیم، هەڵوێستیشمان تا ئەم ساتەوەختە وەک خۆیەتی. مامۆستایەكی ناڕازیی دان بەوەدادەنێت فشاریان لەسەرە بەڵام دەشڵێت «فشارەكە جددی نییە». محەمەد کەمال، لەنوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژ لەلێدوانێکدا بەهاوڵاتی وت: بەردەوامین لەبایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن، فشارەکە جدی نییە چونکە ناڕەزایەتییەکە زۆرترە بەبێ دەستکەوتیش کەجێبەجێکردنی داواکارییەکانمانە ئامادەنین بایکۆت بشکێنین. «داواکارییەکانمان بریتین لەدامەزاراندنی مامۆستایانی وانەبێژو دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەو پێدانی موچە لەکاتی خۆیدا، هەروەها دیاریکردنی چارەنووسی موچە فەوتاوەکان».محەمەد کەمال وای وت. هاوکات، رۆژی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیاری سزای هیچ کەسێکمان نەداوە تەنها داوای دەستپێکردنەوی پڕۆسەی خوێندنمان کردووە، ئەوەش وەک ئەرکێکی دڵسۆزانەی مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی رادەبینین. وتیشی: راستە دۆخی دارایی هەموومان بەو شێوەیەیەو مامۆستایان زیانیان پێگەیشتووە ئەوان شایەنی ژیانێکی باشترن، شایستەییەکانی مامۆستایان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەدراوە، بۆیە پشتگیری داوای مامۆستایانین و وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموومان پێکەوە کاردەکەین تامامۆستایان شایستە داراییەکانیان وەربگرن. « دەزانین مامۆستایان زیانیان بەرکەوتوە، بەڵام نامانەوێت ئەو زیانە لەخوێندکاران و پڕۆسەی خوێندندا قووڵتر ببێتەوە، هەرکاتێک بودجە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بابەتی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ گرێبەستکردنیان گرەنتییە و مافی مامۆستایانی میلاکیش جێبەجێ دەبێت و دڵنیایی دەدەینە خوێندکارانی پۆلی ١٢ش کەمافیان نافەوتێت». وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وای وت. وتەكانی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە تەنیا لەسنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی ١٥ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن كە سەرجەمیان داوای دامەزراندن دەكەن. پێشتر ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاندبوو بەم نزیكانە گردبوونەوەو ناڕەزایەتیەكانیان دەبەنە بەغدادی پایتەختی عێراق و داوا لەحكومەتی عێراق دەكەن مووچەو بژێوی هاووڵاتیانی هەرێم نەكاتە قوربانی گەندەڵی و ناشەفافیەكانی دەسەڵاتدارانی هەرێم و حكومەتی عێراق راستەوخۆو لەڕێگەی كارتی بانكییەوە موچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكات.
هاوڵاتی لەوەڵامی چەند فراكسیۆنێكی كوردستانیدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ و لەڕێگەی كارتی بانكیەوە بنێرێت، بەڵام چەند مەرجێكی دیاریكردووە. بە پێی نوسراوێك كە لە رۆژی 13/11/2023 نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاراستەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كردووە سەبارەت بە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاتووە: سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندە لەسەر ئەوەی ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی موچەو زانیاری فەرمانبەرانی هەرێم بداتە حكومەتی عێراق ئەوا حكومەتی عێراق راستەوخۆ موچە دەخاتە سەر هەژماری بانكی موچەخۆرانی هەرێم. بەپێی نوسراوەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەمویلی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە پشكی هەرێم لەناو یاسای بودجەدا دیاریكراوەو پێدانی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە بەشە بودجەی هەرێم دەبردرێت. لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو دا بە واژۆی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی (نەوەی نوێ، یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ) داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرا كە راستەوخۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم نیگەرانی دەربڕی و ڕایگەیاند دەبێت لەڕێگەی دامەزراوەكانیەوە بێت.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، تەشەنەسەندنی جەنگی غەززە، مەترسی لەسەر تەواوی ناوچەکە دروستدەکات و دەڵێت، "پێوسته عێراق به ههموو شێوهيهک خۆى له شهڕ بهدوور بگرێت." بهگوێرهی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی ههرێم، ئهمڕۆ چوارشهممه نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له مارشاڵ سامی سامپسۆن گهوره ڕاوێژكاری بهرگریی بریتانی له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و باكوری ئافریكا و شاندێكی سهربازیی یاوهری كرد. له كۆبونهوهیهكدا دوایین پێشهاتهكان و ئهگهر و لێكهوتهكانی شهڕیان له غهززه تاوتوێ كرد، لهوبارهیهوه نێچیرڤان بارزانی رایگهیاندوه، "تهشهنهسهندنی دۆخهكه مهترسی لهسهر تهواوی ناوچهكه دروست دهكات، بۆیه پێوسته عێراق به ههمو شێوهیهك خۆی له شهڕ بهدور بگرێت، چونكه شهڕ هیچ كێشهیهك چارهسهر ناكات و تهنیا ئاشتی چارهسهره". لەبارەی دۆخى سياسيى عێراقيش، وەکو لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ههردوولا هاوڕا بوون كه پێويسته ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئهمنيى عێراق بپارێزرێت و ههموو لايهك دهبێ بهرپرسيارانه ڕهفتار بكهن و جهختيان له پێويستيى پاراستنى هێزهكانى هاوپهيمانان و نێرده ديپلۆماتييهكان له ههر جۆره ههڕهشهيهك له عێراق كردهوه." دۆخی ناوخۆی ههرێمی كوردستان تهوهرێكی دیكهی كۆبونهوهكه بو، لهمبارهیهوه ههردولا دوایین كۆبونهوه و دیدارهكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان به پێشهاتێكی ئهرێنی ههڵسهنگاند.
هاوڵاتی وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم فەرمانبەرانی پارێزگای هەولێر بە پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە دەبەسترێنەوە و سەرەتای مانگی داهاتووش دەست بە تۆمارکردنی فەرمانبەرانی سلێمانی و دهۆک دەکرێت. ئاوات شێخ جهناب ئهمڕۆ چوارشهممه لهمیانی لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا له كۆیه رایگهیاند، "لهماوهی دو ساڵی ئایندهدا تهواوی موچهخۆرانی ههرێمی كوردستان و تهنانهت فهرمانبهرانی كهرتی تایبهتیش به سیستمی ههژماری من موچه وهردهگرن، وای لێدێت ههمو هاوڵاتییهك بهشێوهیهكی گشتی لهمهودوا له رێگهی ئهو ڤیزا كارتهی كه دهیبێت دهتوانێت ههم موچهكهی وهربگرێت ههم دهتوانێت پارهكهی كه ههیهتی چۆن خۆی پێویستی پێیهتی بهكاری بهێنێت، له ههمو شهو شوێنانهی كه پێویسته ئامێری ATM دادهنرێت بۆ ئهوهی بتوانن پارهكانیان خهرج بكهن". وتیشی، "لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە رۆتینیاتی وەرگرتنی مووچە و کێشەی نەختینە چارەسەر دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی وەکو قەرزی بانکەکان ببینن و ئومێدیشمان هەیە دوای ماوەیەک قەرزی مووچەی فەرمانبەرانیش چارەسەر بکات". پهیوهست به موچهی سێ مانگی كۆتایی ئهمساڵ و كێشهی موچه، ئاوات شێخ جهناب رایگەیاند: ئەوەى لەسەر حکومەتى هەرێمە کۆتا (میزانى مراجەعەى) ناردووە بۆ بەغداد، تیمى دانوستانیشمان ئامادەیە بۆ چونە بەغداد و دانوستانکردن لەسەر پرسى موچە. دەشڵێت: ئەوەى ئێمە هەستى پێدەکەین، سەرۆک وەزیرانى عیراق ئامادەیى هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشى موچە. وەزیرى دارایى جەختیش دەکاتەوە، ئەوەى لەسەر وەزارەتى دارایى و حکومەتى هەرێمە، هەموو شتێکیان جێبەجێکردووە و چاوەڕوانى بەغدادن.
سەركۆ جەمال بەپێی ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان و ژمارەی فەرمانبەران، بەنزیكەیی هەر خێزانێك مووچەخۆرێكی كەرتی گشتی بەردەكەوێت، بەوپێیەش نزیكەی 20٪ی دانیشتوانی هەرێم سەرچاوەی سەرەكی بژێوییان ئەو موچەیەیە كەوەریدەگرن، ئێستاش چارەنووسی ئەو مووچەیە لەدەستی حكومەتی عێراقدایە. ئەو قەرزەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی دەنێرێت دوو گوژمەی نێردراوەو تەنها یەك گوژمەی ماوە، بەوتەی سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هاوڵاتی كۆتا گوژمەی قەرزە 700 ملیاریەكە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگاتە هەرێمی كوردستان، بەڵام سەرچاوەكە سەبارەت بەناردنی سێ گوژمەی دیكە لەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كەسەرۆكی حكومەتی هەرێم داوای لەسەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە بێئاگایی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت»ئەوە پەیوەستە بەو پاكتاوەی دەبێت لەكۆتایی ساڵ لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامبدرێت». دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران حكومەتی هەرێمی كوردستانی خستووەتە ژێر فشارەوە، بەشێوەیەك لەهەموو بۆنەیەكدا كەقسە دەكەن داوای ناردنی پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم دەكەن، مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێم چەندین جارو جێگرەكەشی چەند جارێك داوایان لەبەغدا كردووە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا بنێرێت، تەنانەت نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەڕێوەچوونی دیدارێكدا لەدهۆك رایگەیاند «فەرمانبەران، خانەنشینان و مووچەخۆران لەهەرێم لەدۆخێکی زۆر خراپدا دەژین، خێراکردنی دانانی چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ بودجە و مووچەی هەرێمی ئەرکێکی نیشتمانییە بۆ حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت لەعێراق». ئەوەش لەكاتێكدایە پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رۆژی 20-11-2023 رایگەیاند: 700 ملیار دینارەكە تاكۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی كوردستان، لەسەرەتای ساڵی داهاتوو وەفد نانێرین بۆ داواكردنی مووچە بەڵكو هەوڵی چارەسەركردنی ریشەیی كێشەی مووچە دەدەین لەگەڵ بەغدا. وتیشی: حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوی فەرمی كردووە بۆ ئەوەی بەشی سێیەمی 700 ملیاری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بنێردرێت، داوای تەرازووی پێداچوونەوەیان كردبوو، تەرازووی پێداچوونەوەشیان بۆ نێردراوە.» بەپێی رێككەوتنەكەی بەغداو هەولێر كە لە 15ی ئەیلولی 2023 ئەنجامدرا، حكومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ مانگ 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت كە تائێستا دوو گوژمەی گەیشتووەو تەنها یەك 700 ملیار ماوە بگات. حكومەتی هەرێم گوژمەكانی پێشووی بۆ مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت خەرج كردووە. پیشەوا هەورامانی لەبارەی گوژمەی سێیەمی 700 ملیار دینارەكە وتی: بەپێی وادە دەبێت تاكۆتایی ئەم هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو 700 ملیارەكە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان كەبڕیارە بۆ مووچەی مانگی نۆ دابەش بكرێت. تائێستا روون نییە كە بۆ مانگەكانی 10 و 11 و 12 چ میكانیزمێك بەكاردەهێنرێت بۆ دابەشكردنی مووچە و حكومەتی عێراقیش هیچ بڕیارێكی نەداوە كە قەرزی تر بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت. لەوبارەیەوە نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» سەبارەت بەبەشی سێیەمی 700 ملیار دینارەكە شتێكی یەكلاكەرەوەیە كەهەر دەبێت كۆتایی ئەم مانگە بنێردرێت، دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم (میزانی مراجەعە) رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات». وتیشی:» بەڵام بۆ مووچەی مانگەكانی دیكە كەوتووەتە سەر ئەو پاكتاوە داراییەی كە لەنێوان هەرێم و بەغدا دەبێت بكرێـت لەكۆتایی ساڵدا بۆ ئەوەی لەپشكی هەرێمی كوردستان ئەوەی دەمێنێتەوە لەو قەرزانەی كەوەریگرتووەو لەگەڵ لێدەركردنی خەرجی حاكیمەو سیادی ئەوكات هەرچەندی لێ بمێنێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت ئەگەریش بەشنەكات دەچێتە سەر پشكی هەرێم لەساڵی 2024 ئەمەش كاتێك دەردەكەوێت كە لەكۆتایی ساڵ ئەو پاكتاوە داراییەی هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا دەكرێت». پێشتر مەریوان قەرەنی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو لەكۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوو پرسیاری خستووەتە بەردەم كەهەردووكیان تایبەت بوون بەو دوو نامەیەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كەئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە. جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق روونیشیكردووەتەوە لەبارەی هەمواركردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق و چارەسەركردنی كێشەی (خەرجی فعلی) كەبووەتە هۆكاری نەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجە، بە محەمەد شیاع سوودانی راگەیاند هەڵوێستی لەسەر ئەمە چییە؟ ئەویش لەوەڵامدا پێی وتوون» نامەكانمان بەدەستگەیشتووەو كاریشمان لەسەر كردوون، بابەتی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لەدەسەڵاتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدایەو لەگەڵ ئەوەین ئەو بڕگەیە هەمواربكرێتەوەو چارەسەری ئەم بابەتە بكرێت، بەڵام ئێمە دەسەڵاتی جێبەجێكردنین و هەمواركردنەوەكەش لەدەست دەسەڵاتی یاسادانانەو هەر یاسایەك دەربكەن و هەمواری بكەنەوە، ئێمە جێبەجێی دەكەین». بەوتەی مەریوان قەرەنی، لەبارەی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ و بەردەوامبوون لەسەر ناردنی قەرزی سێ مانگ بۆ هەرێم سودانی وتوویەتی:» بابەتی بڕیاردان لەسەر بەردەوامبوون لەناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ سێ مانگی تریش جگە لەو سێ مانگەی بڕیاری لێدراوە، لەدەست ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، ئەو پارەیەی لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە دیاریكرابوو تا بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرن زۆر كەمترە لەپێویستیی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەو تەنانەت ئەو 700 ملیار دینارەشی دیاریكراوە، هێشتا كەمترە لەو پارەیەی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە پێویستیەتی». وەك جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق باسیكردووە سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتی لەوەش كردووەتەوە كە لایەنەكانی راسپاردووە تاڕۆژی یەكی مانگی داهاتوو، بەشی سێیەمی ئەو 700 ملیار دینارە بنێرن بۆ هەرێمی كوردستان كەپێشتر بڕیاری ناردنیان دابوو. لەماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین وەفدی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان بەغداو هەرێم، لە 14-9-2023 وەفدێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدای كرد. وەفدە باڵاكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوون لە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران، ئاوات شیخ جەناب وەزیری دارایی، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان. دوای دوو رۆژ لەو سەردانە حكومەتی عێراق بڕیاریدا مانگانە 700 ملیار دینار قەرز بداتە حكومەتی هەرێم، واتە بۆ هەر مانگێك 700 ملیار دینار تائێستاش دوو گوژمەی ئەو پارەیەی ناردووە. پێش سەردانی ئەو وەفدە باڵایە چەند جارێك وەفدی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووەو وردبینییان بۆ لیستی موچەو فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووە. لەساڵی 2014ەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئابوری سەربەخۆی راگەیاند، تامانگی ئاداری 2023 بەهۆی دۆڕاندنی دۆسیەیەك لەدادگای ناوبژیوانی پاریس هەرێمی كوردستان ناچاربوو فرۆشتنی نەوتەكەی بەشێوەی سەربەخۆ رابگرێت و تائێستاش هەرچەندە هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامە بەڵام هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستیپێنەكردووەتەوە. چارەنووسی سێ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە 2023 بەنادیاری دەمێنێتەوە حكومەتی هەرێم لەمساڵدا توانای خەرجكردنی (9) موچەی دەبێت بەبڕی (8 ترلیۆنو 496 ملیار) دینار لەكۆی (11 ترلیۆنو 328 ملیار) دیناری كۆی ساڵەكە، بەوپێیە لە 2023دا چارەنووسی (2 ترلیۆنو 832 ملیار) دیناری موچەی سێ مانگی موچەخۆران بەنادیاری دەمێنێتەوە، كەدەكاتە (25%)ی تێكڕای خەرجی موچەی موچەخۆران. حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە (944 ملیار) دینارە بۆ خەرجی موچەی (ملیۆنێكو 255 هەزار) موچەخۆر، تائێستا كە لەكۆتایی مانگی (11)داین، موچەی (8) مانگ خەرجكراوەو هێشتا فەرمانبەران چاوەڕێی مووچەی مانگی (9) دەكەن. ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی هاتنی گوژمەی سێیەمی 700 ملیارەكەیە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی (9)، ئەمە لەگەڵ بڕی (320 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆو (25 ملیار) دیناری یارمەتی هاوپەیمانان، لەم دۆخەدا موچەی مانگەكانی (10-11-12) بەنادیاری ماوەتەوە. ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە (1 ملیۆنو 255 هەزار) كەسە، ئەگەر دانیشتوانی هەرێمی كوردستان (6 ملیۆن) كەس بێت، ئەوا (20%)ی دانیشتوان سەرچاوەی سەرەكی داهاتیان لەو موچەیەوە دێت كە لەكەرتی گشتی وەریدەگرن. بەپێی داتاكانی دەستەی ئامار، ژمارەی خێزان لەهەرێمی كوردستان (1 ملیۆنو 201 هەزار) خێزانە، بەم پێیە بەنزیكەیی هەموو خێزانێك موچەخۆرێكی بەردەكەوێت.
هاوڵاتی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا، رێگە بە هاوردەکارانی (زێر، ئۆتۆمبێل، مۆبایلی زیرەک، جگەرە) بدرێت لە رێگەی سەکۆی حەواڵەی دەرەکییەوە دۆلار بە نرخی فەرمی پەیدا بکەن و کاڵای پێ هاوردە بکەن، ئەویش وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەکردنی بەهای بەرزی دۆلار بەرامبەر بە دینار. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، 21-11-2023، بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە. حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانەی دا و رایگەیاند، "رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی نرخی دراوی بیانی لە بازاڕی نافەرمی دا." نرخی فەرمیی 100 دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق بە 132 هەزار دینارە، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە زیاتر لە 159 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئاماژە بەوەشکراوە، هەندێک لە بازرگانان ناچار دەبن پەنا بۆ بازاری دراوی نافەرمی ببەن بۆ پەیداکردنی دۆلار، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دروست دەکات. ئەوەشخراوەتەڕو، لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو پرسە و رێکخسنەوەی بازرگانی و پرۆسەی هاوردەکردنی کاڵا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رێگە بە هاوردەکارانی (زێر، ئۆتۆمبێل، مۆبایلی زیرەک، جگەرە) بدات لە رێگەی سەکۆی بانکی حەواڵەی دەرەکییەوە دۆلار بە نرخی فەرمی هەزار و 320 دینار بۆ هەر دۆلارێک پەیدا بکەن و کاڵای پێ هاوردە بکەن. هاوکات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریشیدا باجی گومرگی سەر ھێنانی جگەرە و مۆڵەپێدانی کەمبکاتەوە، رێکارەکانی ھاوردەکردنی زێڕیش بە خزمەتگوزاری ٢٤ سەعاتی لە ڕێگەی ھێڵی ئاسمانییەوە ئاسانتر بکات.
هاوڵاتی سۆران عومهر، ئهندامی پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، لهسهر خهرجكردنی دو چەکی بانک بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی TBI لەپۆستەکەی لابراوه. سۆران عومهر ئهمشهو له ههژماری تایبهتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویكردهوه، "لەسەر سەرفکردنی دو چەکی بانک بەبڕی سێ ملیارو 700 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار، داوای دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق/ لقی سلێمانیم کرد تاکو سکاڵای دۆسێکە لەدادگای نەزاهە دەگاتە ئەنجامی کۆتایی". دەشڵێت "لەئێستادا بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی TBI لەپۆستەكەی لادراوەو لەدادگای نەزاهەی كەركوك لێكۆڵینەوە لەو دۆسێیە دەستی پێكردووە، بۆ ئەوەی هەركەس لەو بابەتە بەرپرسیارە سزای یاسایی وەرگرێت". بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لە 17ی (تەمموز/7)ی 2003 دامەزراوه بۆ ئاسانکاری مامەڵە بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی عێراق کاتێک بەرنامەی نەوت بۆ خۆراکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی 2003 کۆتاییهات.
هاوڵاتی نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی، ئاماری نوێی نەخۆشخانەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو ئەو گرفتە داراییانەی کە هەیە، هێشتا توانراوە خزمەتگوزارییەکان لە ئاستێکی باڵادا بن. ئهمڕۆ سێشهممه 21ی تشرینی دووهمی 2023، نهخۆشخانهی هیوای تابهت به توشبوانی شێرپهنجه له شاری سلێمانی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهداوه كه "سهرهڕای ههموو ئهو گرفته داراییانهی كه ههن، هێشتا توانیومانه خزمهتگوزارییهكان له ئاستێكی باڵادا بێت". پهیوهست به ئامارەكانی ئەمڕۆ، نەخۆشخانەی هیوا دهڵێت، "25 نەخۆشی تازە تۆمارکراون، ههزار و 170 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەی هیوایان كردوە، چوار ههزار و 320 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجامدراون". ههر بهگوێرهی ئامارهكان، 164 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ کراوە، 264 نەخۆش کیمیاییان وەرگرتوە و هەروەها 715 نەخۆش چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە، هاوكات 105 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داغڵ بون و 453 نەخۆش لە قاوشە جیا جیاکانی نەخۆشخانە داغڵ کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە. *25 نهخۆشی تازه تۆمار كراون. *1170 نهخۆش سهردانی نهخۆشخانهی هیوایان كردووه. *4320 پشكنینی تاقیگهی جۆراوجۆر بۆ نهخۆش ئهنجام دراوه. *164 نهخۆش پشكنینی تیشك و سۆنهر و ئیكۆیان بۆ كراوه. *264 نهخۆش كیمیاییان وهرگرتووه و ههروهها 715 نهخۆش چارهسهری پێویستیان وهرگرتووه. *105 نهخۆش له بهشی فریاكهوتنی خێرا داغڵ بوون. *453 نهخۆش له قاوشه جیا جیاكانی نهخۆشخانه داغڵ كراون و چارهسهری پێویستیان وهرگرتووه.
هاوڵاتی لە گەڕەکی هوانە لە شاری سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و لەئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی تریش برینداربوون. بەپێی وتەی سەرکەوت ئەحمەد شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و کەسێکی تەمەن 12 ساڵ گیانی لەدەستداوە. ئەو منداڵە تەمەن 12 ساڵە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن، شەڕەکە لەنێو دوو بنەماڵەدا بووە.
هاوڵاتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ئەگەر بودجە بە هەرێمی کوردستان بدرایە ئەوا هەرێمی کوردستان زیاتر پێشدەکەوت و "بەرەوپێشچوونی زیاترمان دەبینی"، دەشڵێت، "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی لە دەستووری عێراقدا جێبەجێکردووە، بەڵام وەک خۆی مافی پێ نەدراوە." مەسرور بارزانی لەمیانی دیدارێکدا لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک بەرێوەدەچێت وتی، "بەداخەوە عەقلییەتێک لەلایەن بەشێکی بەرپرسانی بەغدا هەیە کە قۆڕخکارە و دەیەوێت هەموو شتێک لەلایەن ناوەندەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت؛ ئەمە جیاوازییە سەرەکییەکەیە، ئەگەر تۆ وردی بکەی و سەیری کێشەی نەوتیش بکەی، دەبینین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی لە دەستووری عێراقدا جێبەجێ کردووە، بەڵام هیچ کاتێک مافی خۆمان وەکو ئەوەی لە دەستووردا ئاماژەی پێ دراوە، وەرمان نەگرتووە." سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، "بەهۆی ئەو نادادپەروەری بەغدا دەیکات بەرامبەر ئێمە لەبابەتی بودجەی خۆمان ئەگەر ئەم پاڵپشتییەمان هەبێت و بودجەی خۆمان هەبێت، ئەو بەرەوپێشچوونەی هەمانە کە بەبێ هاوکاری بەغدا کردوومانە و ئەگەر پشکی خۆمان پێ بدرێت کوردستان زۆر جیاواز دەبوو و شوێنیکی زۆر باش دەبوو." لەبارەی کیشەی هەناردەرکردنەوەی نەوتی هەرێم مەسرور بارزانی وتی، کێشەی سەرەکی هەناردەی نەوت دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی، هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک هەیە، لە گرێبەستەکان ئاماژە بە تێچوییەکی دیاریکراو بۆ دەرهێنانی نەوت دراوە، بەڵام بەغدا تێچوییەکی بۆ ئەو کۆمپانیایانە داناوە کە "جێگای قبوڵ نییە، تێچوی دەرهێنانی نەوت لە یاسای بودجە بە شەش دۆلار دانراوە، لە کاتێکدا کێڵگەی نەوت عێراقی هەیە بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت 24 دۆلار دانراوە."
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم: پێشبینی دەکەم پێش کۆتایی ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە
هاوڵاتی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بەوەکالەت رایگەیاند، پێشبینی دەکات پێش کۆتایی ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە و کێشەی دەستپیکردنەوەی هەناردەی نەوت پەیوەندی بە نرخی بەرهەهێنانی نەوتەوە هەیە. کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاندووە، "تەنیا كێشە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت ئەوەیە لە یاسای بودجەدا ئەو نرخەی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دیاریكراوە زۆر كەمە كە 6 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك، ئەو كۆمپانیایانەی لەم بوارەدا كاردەكەن ناتوانن بەو پارەیە بەرهەمهێنانی نەوت بكەن." هەفتەی رابردوو شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی باڵا کۆبوویەوە. پێشتر هاوڵاتی بڵاویکردەوە کە یەكێك لەهۆكارەكانی دەستپێنەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم لەدانوستانەکاندا داوایكردووە تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوتی هەرێم لەنێوان 20 بۆ 22 دۆلار بێت. لەبارەی سەردانی وەزیری نەوتی عێراق و دانوستانەکان، کەمال محەممەد باسی لەوە کرد، "سەردانی ئەمدواییەی وەزیری نەوتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان زۆر باش بوو بۆ ئەوەی بزانن ئەم 6 دۆلارە ناتوانێت بەرهەمهێنانی نەوتی پێ بكرێت." هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 25ـی ئاداری 2023 ەوە لەسەر بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی لەپاریس لەئەنجامی سكاڵایەكی عێراق لەدژی توركیا راگیراوە و تا ئێستا زیانەکان بە حەوت ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت. وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لەبارەی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەڵێت، "ئەو كێشەی لە مانگی سێی ئەمساڵەوە بۆ نەوتی هەرێمی كوردستان دروستبووە، لە ئەنجامێكی كێشەیەكەوەیە لەنێوان عێراقو توركیاو هەرێم تێیدا تەرەف نەبووە، لایەنی توركیا لە 2ی ئۆكتۆبەر ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم، پێشبینی دەكەم پێش كۆتایی ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە."
هاوڵاتی وهزارهتی دارایی عێراق رایگهیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ دەستپێدەکات و بودجەی پێویست بۆ بانکەکان نێردراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەمەش لەکاتێکدایە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە. وهزارهتی دارایی لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2023، بهشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دهستیكردوه به ناردنی بودجه بۆ مووچهی فهرمانبهران بۆ مانگی 11. هەموو مانگێک حکومەتی عێراق لە 20-25ی مانگ مووچەی سەرجەم فەرمانبەرەکانی دابەش دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە فەرمانبەرانی هەرێم تا ئێستا چاوەڕێی مووچەی مانگی نۆن و هێشتا گوژمەی سێیەمی 700 ملیار دینارەکە نەگەشتووەتە هەرێمی کوردستان. دوێنی دووشەممە پیشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، لەبارەی گوژمەی سێیەمی 700 ملیار دینارەکە وتی،"بەپێی وادە دەبێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو 700 ملیارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان" کە بڕیارە بۆ مووچەی مانگی نۆ دابەش بکرێت. تا ئێستا روون نییە کە بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12 چ میکانیزمێک بەکاردەهێنرێت بۆ دابەشکردنی مووچە و حکومەتی عێراقیش هیچ بڕیارێکی نەداوە کە قەرزی تر بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. پێشتر نەمرین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە هاوڵاتی راگەیاند کە هەرێم و بەغدا رێککەوتنێکی نوێ ئەنجام دەدەن چونکە "گەڕی ئەمجارەی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا جیاواز دەبێت و رێكەوتنی نوێ لەبارەی پرسی مووچەوە ئەنجام دەدرێت." وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەسەر رێککەوتنێکی نوێ ئاماژەی بەوە کرد، "لەسەرەتای ساڵی داهاتوو ئێمە بەدوای ئەوە ناگەڕێین مووچەی مانگ و دوو مانگمان بۆ بنێرن، دەمانەوێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە و کۆتایی پێ بهێندرێت؛ نەک مانگانە دوو سێ جار شاند بچێت تاوەکو مووچەی مانگێک بنێرن."
هاوڵاتی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشنینی دەکرێت شەپۆلی باران بارین بە شێوەی مامناوەند و پچڕ پچڕ لە ناوەندی شارەکانی هەرێم بەردەوام بێت، شەپۆلێکی بەفر بارینیش رو لە ناوچە شاخاوییەکانی ئامێدى و کانى ماسى و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی دەکات. بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینى دەکرێ ئەمشەو نمە باران و بارانى مام ناوەندى پچڕ پچڕ لە ناوەندی شارەکان و ناوچە شاخاوییەکانی باکو و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم بەردەام بێت. بهپێی كهشناسیی ههرێم، شەپۆلێکی بەفریش ناوچەشاخاویەکان و هەندێک لە قەزاو ناحیە نزیکەکانی ئەو ناوچانە دهگرێتهوه، وەک ( ئامێدی و کانی ماسی و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی)و دهشڵێت: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە. هاوکات بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووشی بڵاوكردوهتهوهو رایگهیاندوه كه له ناوچهی مێرگهسۆر زۆرترین باران باریوه كه بڕیهكهی 53.6 ملم بووه و لهناوچهكانی دیكهش بهمجۆره بووه:
