هاوڵاتی وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر رایگهیاند، لهماوهی ساڵی 2022دا لهشاری ههولێر حهوت ههزار و 678 تاوان ئهنجامدراون، تهها 10%ی ئهو تاوانانهش ئاشكرانهكراون و لهژێر لێكۆڵینهوهدان، ههروهها دهستیش بهسهر ههزار و 391 چهكی بێ مۆڵهتدا گیراوه. رۆژی شەممە 7-1-2023، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2022ی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێری راگەیاند. بە گوێرەی ئامارەکە، لە هەولێر حەوت هەزار و 678 تاوانی جۆراوجۆر تۆمارکراون کە شەش هەزار و 894 تاوانیان بەشێوەی ئاشکرا کراون و تۆمەتباران بەپێی یاسا دراونەتە دادگە. له بارهی بهكارهێنانی ماددهی هۆشبهرهوه، وتهبێژی پۆلیسی ههولێر ئاشكرایكرد، "له ساڵی رابردودا 88 كهس به تۆمهتی كێشانی ماددهی هۆشبهر و بازرگانیكردن دهستبهسهركراون، 398 كهسیش بهتۆمهتی ئاژاوهگێڕی و 976 كهسیش بهتۆمهتی سواڵكردن دهستگیركراون. بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، پار نۆ هەزار و 446 تۆمەتبار بە دزی، کوشتن، ساختەکاری، مادە هۆشبەرەکان، تەقەکردن، رێگریکردن و تاوانی دیکە دەستگیرکراون، جگە لەوەی تۆمەتبار هەبووە چەندین ساڵ واتا ساڵانی پێشوو فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام دەستگیرنەکرابوون و هێزەکانی پۆلیسی هەولێر توانیویانە دەستگیریان بکەن. لەبارەی تاوانەکانی خۆکوشتن لە سنووری هەولێر و دەوروبەری 77 کەیس تۆمارکراوە و بەشێوەی ئاشکرابوون، هاوکات 60 رووداوی تەقەکردن تۆمارکراون کە 54یان ئاشکرا کراون و تەقەکاران دەستگیرکراون و دراونەتە دادگە.
ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران 113 رۆژە بەردەوامە و لەسێدراەدانی دوو گەنجی دیکە کاردانەوەی ناوخۆیی لێکەوتەوە و ئەمریکا و بەریتانیا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا ئیدانەی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەارنیان کرد و ئاشکرابو یەکێتی ئەوروپا قۆناغی چوارەمی سزاکانی دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە کردوە. لەگەڵ لەسێدراەدانی محەمەد مەهدی کەرەمی و سەیدمحەمەد حسێنی لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە ، زۆبەی بەرپرسانی ئەوروپا و ئەمریکا و بەریتانیا ناڕەزایەتییان دەربڕی و لە خۆپیشاندانەکانی چەند وڵاتێکی ئەوروپاش داوا کرا یەکێتی ئەوروپا کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێت. لەگەڵ بلاوکردنەوە هەواڵی لەسێدارەدانی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە نزیک ماڵی محەمەدمەهدی کەرەمی بڵاوەیان پێکرا و سێ کەس دەستگیر کران. لە کەرج و تاران و بیجار و چەند شارێکی دیکە بە بەرزکردنەوە لافیتە و دروشم نوسین ئیدانەی سزای سێدارەکرا و هاوکات بە پێی ژمارەیەک بەیاننامە لە لایەن چالاکانی مەدەنی و سیاسی بڕیارە سبەینێ مانگرتنی سەرتاسەریی دژی سزای سێدراە بەڕێوبچێت. هاوشێوەی رۆژانی رابردو لە شارەکانی مەریوان و سنە و جوانڕۆ و ئیلام دەستگیرکردنی گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامبو و رێکخراوکانی ماڤی مرۆڤیش ئاماژەیان بەوە کردوە زیاتر لە حەوت گەنج و لاو لەو شارانە دەستگیر کراون. رۆبەرت مەڵی، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ئیدانەی لەسێدارەدانی ئەو دوگەنجەی کرد و وتی بەو هەواڵە توشی شۆک بوە و جەختی لەوەش کردەوە کە بە فشارە نێودەوڵەتییەکان دەسەڵاتی ئێران ناچار بە وەڵامدانەوە دەکەن بەهۆی لەسێدارەدانی گەنجانی ناڕازیی. جۆزێپ بۆڕێل، وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد کۆتایی بە سێدارە و سەرکوتی خۆپیشاندەران و خەڵک بهێنن. بۆڕێل وتی: لەسێدارەدانی دو گەنجی دیکە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاماژەیەکی دیکەوە بۆ توندوتیژیی دەسەڵات بەرامبەر خەڵکی ئەو وڵاتە. ئانالێنا بەیربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەر سەبارەت بە لەسێدارەدانی ئەو دوو گەنجە، رایگەیاند؛ هەنگاوەکانی ئێران بۆ لەسێدراەدانی گەنجانی ناڕایی نامرۆڤانەن هانا نیومەن، پەرلەمانتاری ئەڵمانیا و جێگری سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤ لە کاردانەوەی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دو گەنجی دیکە لە ئێران رایگەیاند؛ دەبێت ئەوروپا وەک تیرۆریست مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات و ئاماژەیەکی رون و ئاشکرا لە لایەن ئەوروپا و وڵاتانی رۆژئاواوە ئاڕاستەی تاران بکرێت. پۆلیسی ئێران رایگەیاند؛ 13 کەسی لە تاران دەستگیر کردوە کە پێشەنگ و هۆکاری سەرەکیی ناڕەزایەتییەکان لەو شارە بون وەپکە هۆکسترا،وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا رایگەیاند؛ بەهۆی لەسێدرارەدانی دو گەنجی دیکەی ناڕەزایەتییەکان، باڵیۆزی ئێران لە رۆتێردام بانگهێشت دەکرێت و بڕیارە چوارەم قۆناغی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژی دەسەڵاتی تاران رابگەیەنرێت. رۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، وەک کاردانەوە بە لەسێدراەدانی کەرەمی و حسێنی رایگەیاند؛ داوادەکەم ئەوروپا سزای توندتر دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بسەپێنێت. لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا گردبونەوەی جەماوەریی دژی سێدارە و دەسەڵاتی ئێران بەڕێوچو و داوایان لە ئەڵمانیا و سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا کرد پەیوەندییەکانیان لەگەل تاران راگرن. تا ئێستا چوار گەنج بە ناوەکانی مەجیدڕەزا رەهنەورد تەمەن 23 ساڵ و موحسین شکاری تەمەن 23 ساڵ و محەمەد مەهدی کەرەمی تەمەن 22 ساڵ و محەمەد حسێنی تەمەن 39 ساڵ لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان لەسێدارە دراون. سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەت بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ئەمڕۆ شەممە هەر دۆلارێک هەزار و 100 تمەن بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەهای هەر دۆلارێک لە ئێران گەشیتە زیاتر لە 41 هەزار و 300 تمەن. لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە دۆڵار بەرزبونەوەی بەرچاوی بەرامبەر بە تمەن تۆمار کردوە و سەرەڕای هەنگاوەکانی حکومەتی ئێران وگۆڕینی پارێزگای بانکی ناوەندیی وڵاتە، دابەزینی بەهای تمەن لە ئاستی جیهاندا بەردەوامە. بە بڕیارێکی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەحەمدڕەزا رادان وەک فەرماندەی گشتیی نوێ هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکە دەستنیشان کراوە. گۆڕینی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پۆلیسی ئێران لە کاتێکدایە دوای کاردانەوە ناڕەزایەتییەکانی مەرگی ژینا ئەمینی سەرجەم فەرماندەکانی هێزی پۆلیس لە تاران و کرماشان و سنە و چەند شارێکی دیکە بەهۆی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندان لە لایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە خرانە لیستی سزاکانەوە.
هاوڵاتی هۆبهی كوشتارگهی هاوچهرخی سلێمانی رایگهیاند، له ساڵی رابردودا، بڕی 19 ههزار تهن و 860 كیلۆ گۆشتی تهندروست ڕهوانهی بازاڕهكانی شاری سلێمانی كراون. هۆبهی كوشتارگهی هاوچهرخی سلێمانی لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، "ئاماری ساڵی 2022 كوشتارگهی هاوچهرخی سلێمانی، لهماوهی یهك ساڵی كاركردنی ستافی پزیشكی كوشتارگه لهژێر چاودێری و ڕێنمایی بهڕێوبهرایهتی ڤێتێرنهری سلێمانی، بڕی 19 ههزار تهن و 860 كیلۆ گۆشتی تهندروست ڕهوانهی بازاڕهكانی شاری سلێمانی كراون كه لهڕوی تهندروستی و بههایی خۆراكی شیاو بون بۆ بهكارهێنان و بهسهرجهم ههنگاوهكانی بهرههمهێناندا تێپهڕیون كه لهڕوی پێوهرهكانی پزیشكی ستاندهر بون". باسلەوەشکراوەکە، "بڕی 82 تۆن و 659 كیلۆ گۆشت لهلایهن ستافی پزیشكیهوه دیاریكراون كه له ڕوی تهندروستی و بههای خۆراكیهوه شیاو نهبون بۆ بهكارهێنان و بهڕێگهیی زانستی لهناوبراون، بهههزاران ئۆرگانی لاشهیی ئاژهڵی نهشیاویش لهناوبراون، سهرو ههزار ئاژهڵی زیندوش ڕێگه بهخاوهنهكانیان نهدراوه سهر ببڕدرێن لهبهرئهوهی ههڵگری نهخۆشی بون و نێردراونهتهوه بۆ چارهسهر". هەروەها ڕاشیگەیاند، "32 وانهی زانستی له ڕوی پراكتیكیهوه پێشكهش به ناوهنده ئهكادیمیه جۆراوجۆرهكان كراون و هاوكاری ئهنجامدانی سێ توێژینهوهی زانستیش كراوه لهبارهی نهخۆشیه مرۆژهڵیهكان (گوازراوهكان) كه لهڕوی زانستی پزیشكیهوه گرنگن بۆ ڕوبهڕوبونهوه و كۆكردنهوهی زانیاری لهبارهیانهوه".
هاوڵاتی یەکێتیی ئەوروپا ئیدانەی لەسێدارەدانی دوو خۆپیشاندەر لە ئێران دەکات، داواش دەکات پشتیووانییەکان بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە زیاتر بکرێن. نەبیلە میسرالی وتەبێژی جۆزێپ بۆریل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا بەھۆی لەسێدارەدانی "محەمەد مەھدی کەرەمی و سەیدمحەمەد حسێنی" دووچاری شۆک بووە، دوای ئەوەی بەھۆی خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی ئێران دەستگیرکران و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکرا. ھاوکات رۆبێرتا میتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، پێویستە یارمەتییەکان بۆ ئەو ژن و پیاوانەی، لەپێناو ژیان و ئازادی رژاونەتە سەر شەقامەکانی ئێران زیاتر بکرێت. ئەمەشدوای ئەوەبوو، دادگای باڵای ئێران ئاشکرای کرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو گەنجی بە ناوەکانی مەهدی کەرەمی و محەمەد حسێنی لەسێدارە دراون. پێشتر ئەو دو گەنجە تۆمەتبار کرابون بە کوشتنی ئەندامێکی بەسیجی سەر بە سوپای پاسدارن لە رێوڕەسمی چلەی مەرگی حەدیس نەجەفی ئەو کچەی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری کەرەج بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا. جێگەیباسە ، تا ئێستا لە ماوەی 112 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا چوار گەنج بە بیانیوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان و بە تۆمەتی جیاواز لەسێدراە دران و زیاتر لە 100 دەستگیراوی دیکەی ئەو ناڕەزایەتییانەش مەترسیی سێدارەدانیان لەسەرە کە 15 کەسیان کوردن.
هاوڵاتی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلا بە چەکی قورس لەچەندین ناوچەکانی زاپ وشەهید ئاخین وخاکورک وگردی ئێف ئێم هێرشی توندیان کردۆتە سەر سوپای تورکیا، هەروەها باسی لەوەش کردووە کە تورکیا چەکی قەدەغەکراوی لەدژی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا بەکارهیناوە. بەپێی وتەی هێزەکانی پاراستنی گەل هێرشەکان بەشێکی وەک تۆڵەسەندنەوە بووە لەو هێرشانەی ڕابردوو کە تێیدا چەکی قەدەغەکراو بەکارهێنرا دژی گەریلا و بۆردوومانی پێگەکانی پەکەکە لە شیلادزێ و ئاڤاشینیان، هەروەها وەک تۆڵەسەندنەوەیەک دژی کوشتنی شەهید ساڤاش مەرەش بووە. هاوکات، ئەمە یەکەم جار نیە سوپای تورکیا چەکی قەدەغەکراو دژی گەریلاکانی پەکەکە بەکاربهینێت، لە هێرشەکانی مانگی رابردووی بۆسەر چەندین بنکە وپێگەی پارتی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی شیلادزێ، ئاڤاشینیان، شەهید پیردۆغانی سەر بە گۆڕەپانی مەتینا لە ئامێدی تورکیا تۆمەتبارکرا بە بەکارهێنانی چەکی کیمایی دژی گەریلا. لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەلایەن تورکیاوە، ئاژانسی فورات نیوز چەند دیمەنێکی بڵاوکردەوە کە بەڕوونی ئەوەی نیشان دەدا تورکیا چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.
هاوڵاتی بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات جووڵەی بازرگانی لەدەروازە سنوورییەکانی حکومەتی هەرێم بەراورد بە ڕابردوو بە رێژەی 20% زیادیکردووە و بەردەوامیش هەوڵ دەدرێت بۆ ئەوەی زیاتر بکرێت. لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان، ساماڵ عەبدولڕەحمان ڕایگەیاندووە: ''جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان باشە بەهۆی ئەو ئاسانکارییانەی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازرگان دەکرێت، قەبارەی بازرگانی بە رێژەی 20% زیادی کردووە.'' ساماڵ عەبدولڕەحمان گوتیشی: ''دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەریی لەسەر جموجۆڵی بازرگانی و بازاڕیش هەیە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ساردوسڕیی تێ دەکەوێت، بۆیە کاریگەریی دەبێت لەسەر بازاڕ و بازرگانیش، بەڵام گرنگە چاودێریی بازاڕ بکرێت بۆ ئەوەی نرخی کەلوپەلەکان گران نەکرێت، کە ئەوەش ئەرکی وەزارەتی بازرگانییە، چاودێری بکات، ئەگەرنا ئێمە خۆمان هەموو ئاسانکارییەک بۆ بازرگانان دەکەین.'' بەڕێوبەری گشتی گومرگ گوتیشی، بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئاسانکاری زیاتر بکرێت و جووڵەی بازرگانییش باشتر و زیاتر بێت.
ئێران گەنجێکی کوردی لەسێدارە دا کە پاڵەوانی کاراتی و خاوەنی زیاتر لە 20 مدالیا بو و باوکیشی دەڵێت بەکرێکاری کوڕەکەمم گەورە کردبو و ئاواتم ئەوبو تەنها دڵنیابم کە هەناسە دەدات. دادگای باڵای ئێران دوای تێهەڵچونە بۆ دۆسیەکەی بڕیاری سێدارەی محەمەدمەهدی کەرەمی ئەو گەنجە کوردە تەمەن 22 ساڵەی دا و لە بەربەیانی رۆژی شەممەدا لەسێدارەدرا. مەهدی پێش ئەوەی لە سێدراە بدرێت مانی لەخواردن گرتبو وەک ناڕەزایەتییەک بە جێبەجێ کردنی سزاکەی بەڵام دواجار بە برسێتی لەسێدارە درا. ئەو کە خاوەنی دەیان مەدالیای پاڵەوانێتیی بواری وەرزشی کاراتی بو لە لایەن دادگای شۆڕشی کەرەج هاوکات لەگەڵ چوار کەسی دیکە تۆمەتبار کرابو بە بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان و کوشتنی ئەندامێکی بەسیج-ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران. سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کردبو کە ئەو گەنجە کوردە لە لایەن دادگاوە رێگەی پێنەدرابو بۆ بەرگریی لە خۆی پارێزە بگرێت. باوکی کەرەمی چەند رۆژێک پێش لەسێدارەدانی کوڕەکەی دەڵێت: من کرێکارم و کوڕەکەمم بە دەستفرۆشی و کرێکاریی گەورە کردوە و داوا دەکات کوڕەکەی لەسێدارە نەدەن و زیندانیی هەتاهەتایی بەسەردا بسەپێن بۆ ئەوەی تەنها دڵنیابێت لە هەناسەدان و ژیانی رۆڵەکەی. محەمەدمەهدی کەرەمی بەشداریی لە چلەیی مەرگی حەدیس نەجەفی یەکێک لە کوژراوەکانی شاری کەرەج کردبو کە لە رێوڕەسمە جاماوەریەکەدا پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و بەشداربواندا رویدا و بەهۆیە ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی روحەڵڵا عەجەمیان کوژرا. لە دۆسیەی کوژرانی عەجەمیان زیاتر لە 16 کەس سزای زیندان و سێدراەیان بەسەردا سەپێنرا و مەهەدی کەرەمیش تۆمەتبار کراو بە کوشتنی ئەو ئەندامەی سوپا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا. کەرەمی خەڵکی شاری بیجار لە پارێزگای سنە-ی رۆژهەڵاتی کوردستان بو بەهۆی بژێوی ژیانیەوە لە شاری کەرەج نیشتەجێبو سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دادگای باڵای ئێران جەختی لە لەسێدارەدانی ئەو گەنجە پاڵەوانەی کورد و محەمەد حسێنی کردەوە.
هاوڵاتی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەریی هەیە، بۆ ئەوەی ناوماڵی کوردی یەک بخرێت و ئێستاش سەرقاڵی زەمینەسازییە، چونکە لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستاندا، دۆستانمان داوای یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی دەکەن. زیرەک کەمال، ڕاوێژکاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاندووە: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەریی هەیە، بۆ ئەوەی لایەنەکان پێکەوە کۆببنەوە و ناوماڵی کوردی یەک بخرێت، چونکە یەکخستنی ناوماڵی کوردی زۆر پێویستە و دەستکەوتەکانمان پارێزراو دەبن و سەنگی کوردیش زیاتر دەبێت، بۆیە گرنگە کورد یەکگرتوو بن، لە ئێستاشدا ئامادەسازی دەکرێت بۆ ئەوەی هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان". کەمال گوتیشی: "دۆستانمان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتییش بە تایبەت ئەمەریکا، داوای یەکڕیزیی کورد دەکەن، بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و کێشەکانمان بە یەکگرتوویی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە چارەسەر بکەین". دەشڵێ: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵدایە هەرچی کێشە و گرفتێک هەبێت چارەسەر بکرێت، ئەوەش هەمیشە لە بەرنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندایە، بۆیە ئێستا دەیەوێت دەرفەتێکی باش بڕەخسێت بۆ کۆبوونەوە و یەکخستنی ناوماڵی کوردی، چونکە هەمووان دەیانەوێت بە یەک تیم رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و چارەسەریان بکەین، بۆیە گرنگە لایەنەکان پێکەوە کۆببنەوە و کێشەکان چارەسەر بکەن".
هاوڵاتی پرۆژەی ئاوەڕۆی چەمی هشكەڕوو لەناو شاری دهۆك بڕی 90 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكرا بەڵام ماوەی 10 ساڵە پرۆژەكە تەواونەكراوەو پارەكەشی دیارنەماوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی چەنیدن پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی تر تائێستا تەواونەكراون و خەڵكی پارێزگاكە داوادەكەن دەست بەو پرۆژانە بكرێت، وەك نەخۆشخانەی 300 قەرەوێڵەیی لەدهۆك و نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لەقەزای بەڕدەرەش، لەگەڵا دروستكردنی فرۆكەخانەی دهۆك. پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ بۆ چەمی هشكەڕوو، یەكێكە لەپرۆژە ستراتیژییەكانی پارێزگای دهۆك، ئاوی پیس و زێرابی بەشێكی زۆر لەماڵانی دهۆك دەچێتە سەری و درێژییەكەی زیاتر لە 15 كێلومەترە هەر لەسەرەتای ناوەندی دهۆك تاكۆتایی شار درێژدەبێتەوە، زیاتر لە 10 ساڵ پێش ئێستاو لەسەردەمی تەمەر كۆچەر پارێزگاری پێشووتری دهۆك، پرۆژەكە درا بەكۆمپانیایەك و كوژمەی 90 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكرا، بەڵام تەنیا لەسەدا 11ی تەواوكراوەو دوای ماوەیەك پرۆژەكە راگیرا. ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی سەروكایەتی شارەوانی دهۆك بەڕۆژنامەی هاوڵاتی راگەیاند: «ئەمساڵ بەپشتگیری پارێزگاری دهۆك هەڵسایین بەخاوێنكردنەوەو بەرفراوانكردنی رووباری هشكەڕوو، هەروەها بەدرێژایی 500 مەتری سێگۆشە دیوارمان دروستكردووە، بەتایبەت لەو شوێنانەی كەئاوی رووبارەكە نزیكە لەماڵان تاوەكو لەكاتی لافاو زیانیان پێنەگات». وتیشی: «لەقوناغی دووەم هەڵساین بەخاوێنكردنەوەی رووبارەكە بەدرێژایی شەش كێلومەتر، ئێمە حەزدەكەین بەیانی پرۆژەكە دەستپێبكرێتەوە چونكە بۆ ئێمەش ناخۆش و قورسە هەموو ساڵێك خاوێنی بكەینەوە، بەڵام دەبێت حكومەتی هەرێم بڕە پارەیەك تەرخان بكات بۆ دووبارە دروستكردنی دیواری كونكرێت». هاوكات نەخۆشخانەی 300 قەرەوێڵەیی لەدهۆك و نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لەقەزای بەڕدەرەش، ماوەی 10 ساڵە بەردی بناغەیان بۆ دانراوە، بەڵام تائێستا تەواونەكراوەن و كاركردنیش تیایاندا راگیراوەو هیچ وادەیەكیش بۆ تەواوكردنیان دیارینەكراوە. نەخۆشخانەی 300 قەرەوێڵەیی فریاكەوتن لەشاری دهۆك لەساڵی 2012 بەردی بناغەی بۆ دانراوە، بودجەی پرۆژەكە 108 ملیار دینارە، تەنها لەسەدا 30ی تەواوكراوە، زیاتر لەشەش ساڵە كاركردن لەپرۆژەكەدا وەستاوەو نازانرێ كەی دەستپێدەكرێتەوە. حەمزە رەزیكی بەرپرسی بەشی راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك بەڕۆژنامەی هاوڵاتی وت:»پلانێك هەیە لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆك كە ئەو نەخۆشخانەیە كە ئیشكردن تیایدا وەستاوە جارێكی تری ئیشی تیایدا بكرێتەوە بەڵام جارێ تەنها پلانەو هیچ پارەی بۆ دابیننەكراوە، دوای ماوەیەكی تر وردەكاری پلانەكە بۆ رای گشتی ئاشكرادەكەین». هاوكات سەباح عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لەفراكسیۆنی یەكگرتوو بەڕۆژنامەی هاوڵاتی راگەیاند:» لەهیچ شوێنێكی دنیا نەبووە پارە بۆ پرۆژەیەك تەرخانبكرێت و دوای ماوەیەك بڵێن پارەی پرۆژەكە دیارنەماوە، پرۆژەی رووباری هشكەڕوو كەبڕیاربوو بكرێتە كونكرێت و پێش 10 ساڵ پارەی بۆ دابینكراو ماوەیەكی كەم ئیشی تێدا كرا تەنها لەسەدا 10ی پرۆژەكە تەواوكرا، بەدواداچوونمان بۆ پرۆژەكە كرد دەركەوت بەشێك لەپارەی پرۆژەكە دیارنیە، لەمە سەیرترم نەبینیوە، لەوانەیە زۆركەس بپرسن كەئێمە بۆچی وەكو پێویست بەدواداچوون بۆ پرۆژەكان و كێشەكان ناكەین، من پێیان دەڵێم ئەگەر بودجەی ساڵانە نەبێت نەزانین چەند پارە بۆ پرۆژەكان دابیندەكرێت چۆن بزانین چی پرۆژەیەك نەكراوە؟». «هەر جارێك كە پرسیار لەبەرپرسان دەكەین بۆچی فڵان پرۆژە وەستاوە، قسەی یەكەم و كوتاییان ئەوەیە دەڵێن پارە نیەو دۆخی هەرێم باش نیە، لەساڵی 2014 ەوە ئەم قسەیە بەردەوام دەكەن، ئەمە لەكاتێكدایە كە دوو بۆ سێ ساڵە نرخی یەك بەرمیل نەوت نزیكەی 100 دولارە، جارجار بەغداش پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، بەهەموو شێوەیەك ئێستا دۆخی هەرێم باشە لەڕووی داراییەوە قسەی بەرپرسان تەنیا خۆدزینەوەو بیانوویەكە دەیانەوێت بەو قسەیە خەڵك رازی بكەن، لێرەوە دەپرسم بۆچی پرۆژەكانی هەولێر ناوەستن و بەردەوامن بەڵام لەدهۆك رێك بەپێچەوانەوەیە»، سەباح عەلی وای وت. تەواونەكردنی پرۆژە ستراتیژییەكان بوخاری ئیبراهیم، دانیشتووی پارێزگای دهۆكە بەڕۆژنامەی هاوڵاتی وت:» دروستكردنی رێگاوبان و خوێندنگاو باخچەو زۆر پرۆژەی تر لەسنوری پارێزگا باشە، بەڵام لەپاڵ ئەمەشدا چەند پرۆژەیەكی تر كەستراتیژی و زۆر گرنگن بۆ دانیشتووانی پارێزگای دهۆك ماوەیەكی زۆرە كاركردن تیایاندا وەستاوە، بەنموونە فڕۆكەخانەی دهۆك كەخەونی هەموو خەڵكی پارێزگایە، راستە ئەم پرۆژانە پێویستیان بەبڕە پارەیەكی زۆر هەیە بەڵام حكومەت دەتوانێت بۆ ساڵێك بەشێك لەپرۆژەكەی جێبەجێبكات تا تەواودەبێت». وتیشی:»بەتەواوبوونی فرۆكەخانەی دهۆك جووڵەیەكی زۆر لەبازرگانی و زۆر بواری تر پەیدادەبێت كەسوودی بۆ هەموو كەسێك دەبێت، داوا لەحكومەتی هەرێم و ئیدارەی پارێزگای دهۆك دەكەین پلانێك دابنێن بۆ تەواوكردنی پرۆژە ستراتیژییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك، سلێمانی و هەولێر دەمێكە فرۆكەخانەیان هەیە، بۆچی ئەوەی دهۆك تەواونەكرا چاوەڕێی وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین». ساڵی رابردوو 72 پرۆژە كراون ساڵی رابردوو 72 پرۆژە بەكۆژمەی 37ملیارو 840 ملیۆن دینار جێبەجێكراون، هاوكات سەرۆكایەتی شارەوانی دهۆك رێژەی سەوزایی لەناوشاری دهۆك و دەوروبەری زیادكردووە، هەروەها ئەو پارەیەی لەپرۆژەكان خەرجكراوە زور زیاترە لەگەڵ ساڵی 2021و لەپلانی شارەوانیدایە رێژەی سەوزایی بگەیەنێتە لەسەدا 20 . ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی سەروكایەتی شارەوانی دهۆك بەڕۆژنامەی هاوڵاتی راگەیاند:» ساڵی رابردوو لەسنوری پارێزگای دهۆك 72 پرۆژە بەكۆژمەی 37ملیارو 840 ملیۆن دینار جێبەجێكراون، سەرچاوەی پرۆژەكانمان بەم شێوەیەن، پرۆژەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار حەوت پرۆژە بەكۆژمەی 15 ملیار و 749 ملیۆن دینار، پرۆژەكانی پارێزگای دهۆك هەشت پرۆژە بەكۆژمەی 20 ملیار و 228 ملیۆن دینار، لەسەر داهاتی شارەوانی 57 پرۆژە بەكۆژمەی ملیارێك و 118 ملیۆن دینار». وتیشی:» ئەو پارەیەی ساڵی 2021 لەپرۆژەكان خەرجكراوە زۆر كەمتربووە بەراورد بەساڵی رابردوو. ساڵی 2021 كۆی پرۆژەكان 71 پرۆژە بووە بەكۆژمەی 11 ملیار دینار، بەڵام ساڵی رابردوو 72 پرۆژە بەكۆژمەی 37 ملیار دینارو 840 ملیۆن دینار جێبەجێكراون» 10» باخچە دروستكراون، لەگەڵ چاندنی هەزارو 810 نەمام، هەروەها چاندنی 192 هەزار و 408 گوڵی وەرزی و هەمیشەیی، چاندنی فریز 28 هەزارو 192 مەترچوارگوشە، هاووڵاتیانیش بە رووبەری دوو هەزارو 500 مەتری چوار گۆشە فریزیان كردووە، رێژەی سەوزایی بەراورد بەپارساڵ زیاد بووە، ئێستا رێژەكە لەسەدا 13و چەند پۆینتێكە، لەپلانماندایە رێژەیەكە زیاد بكەین بۆ لەسەدا 20»، ئیسماعیل مستەفا وای وت.
کەشناسی لە بڵاوکراویەکدا ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە کاتەکانی شەودا لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئەگەری دروسبوونی تەمێکی سووک هەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت. لەبارەی پلەی گەرما کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. ئاماژەی بەوەش کردوە، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، هەندێکجار بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت. کەشناسێ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوە ڕاگەیاندوە: هەولێر: 11 سلێمانی: 9 دهۆک: 11 کەرکوک: 13 هەڵەبجە: 11 زاخۆ: 11 سۆران: 8 گەرمیان:
هاوڵاتی نرخی دۆلار دابەزی بەڵام زێڕ بەڕێژەیەکی بەچاو بەرزبۆیەوە ، نرخی دراوەکان بۆ ئەم بەیانیە. نرخی دۆلار بەرامبەر دینار 155,550 نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار $100=4,050,000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار 1860=100$ نرخی یۆر بەرامبەر دینار 164,250=€100 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار 184,250=£100 نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار 1000=218,000 نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار 1000=146,500 نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار 1000= نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاره 18 345هەزار نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 400هەزار
١٥ سەندیکای پارێزەرانی باکوری کوردستان رایانگەیاند، بڕیاری بڕینی بودجە هەدەپە لە گەنجینەی دەوڵەت، لەدژی یاساکانی تورکیایە و پێویستە هەڵبوەشێندرێتەوە. ١٥ سەندیکای پارێزەرانی باکوری کوردستان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی بڕێنی بودجەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە گەنجینەی دەوڵەت لەلایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، بڕیارەکەی دادگای دەستووری تورکیا، زیان بە داهاتوو و دیموکراسی تورکیا دەگەیەنێت و پێویستە بە زوترین کات هەڵبوەشێندرێتەوە. ئەو ١٥ سەندیکای پارێزەرانەی کە ئیمزایان لەژێر راگەیەندراوەکە کردووە ئەمانەن: سەندیکاکانی پارێزەرانی سەمسور، ئاگری، ئێلح، چەولک، بتلیس، دەرسیم، ئامەد، جۆلەمێرگ، قەرس، مێردین، موش، سێرت، روحا، شڕنەخ و وان. ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای دەستووریی تورکیا بڕیاریدا بە بڕینی بودجەی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” بەشێوەیەکی کاتی. 10ی ئەم مانگەش، دانیشتنی پرسی داخستنی هەدەپە لە دادگای دەستووری تورکیا بەڕێوەدەچێت و بەکر شاهین سەرۆکی داواکاری کۆماری تورکیا لەدژی هەدەپە بەشێوەیەکی زارەکی قسە دەکات و پێدەچێت میدحاد سانجار و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکانی هەدەپە لە دانیشتنەکەدا بەرگری لە پارتەکەیان بکەن.
هاوڵاتی ڕۆژنامەی ئیعتیمادی ئێرانی ڕایگەیاند،مەهدی بەیکۆغلی ڕۆژنامەنوس و بەرپرسی بەشی سیاسی لە ڕۆژنامەی ئیعتیماد دەستگیرکرا. هاوسەری مەهدی لە تویتێکدا لەبارەی دەستگیرکردنەکەیەوە وتی، کاتێک دەستبەسەریان کردووە،دەستیان بەسەر لاپتۆپ و مۆبایل وکەلوپەلە ڕۆژنامەوانیەکانی دا گرتووە. ئەو ڕۆژنامەنوسە لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەندین خێزان ئەنجام دابوو کە خزم و کەسەکانیان لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکرابوون و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو. هێشتا هیچ لەبارەی ئەو تۆمەتەی کە پێیی دەستگیرکراوە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە ڕانەگەێندراوە،بەڵام دەستگیرکردنە ڕاستەوخۆ دوای کارە ڕۆژنامەوانیەکانی بووە لەگەڵ خێزانی سزادراوانی حوکمی سێدارە. هاوکات لەسەرەتای شۆڕشی ژینا ئەمینیەوە، بەپێی لیستێکی ڕۆژنامەی شارغ، کە لەمانگی کانوونی دوەمدا بڵاوی کردبۆوە نزیکەی ٤٠ ڕۆژنامەنوس دەستگیرکراون بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی وڵات. لەگەڵ ئەوەشدا ئێران هەردوو ڕۆژنامەنوس نیلۆفەر حەمیدی و ئیلاهی محەممەدیان دەستگیرکردووە کە دۆسیەی ژینا ئەمینی و مردنەکەیان ئاشکرا کرد.
هاوڵاتی سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان، دەزگای دادی ئێران لەسێدارەدانی دو گەنجی دیکەی ناڕەزایەتییەکانی راگەیاند کە کەنجێکیان کوردە. دادگای باڵای ئێران ئاشکرای کرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ دو گەنجی بە ناوەکانی مەهدی کەرەمی و محەمەد حسێنی لەسێدارە دراون. پێشتر ئەو دو گەنجە تۆمەتبار کرابون بە کوشتنی ئەندامێکی بەسیجی سەر بە سوپای پاسدارن لە رێوڕەسمی چلەی مەرگی حەدیس نەجەفی ئەو کچەی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری کەرەج بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا. محەمەدمەهدی کەرەمی 22 ساڵ تەمەن کوردی خەڵکی شاری بیجار بو لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناڕەزایەتییەکانی شاری کەرەج و لە چلەی مەرگی حەدیس نەجەفی دەستگیر کرابو. باوکی مەهدی ئاشکرای کردوە هیچ لایەنێک و تەنانەت دادگاش پێشوەخت ئاگاداریان نەکردونەتەوە لە جێبەجێکردنی سزای سێدارە کوڕەکەی لە کاتێکدا بە پێی یاسا دەبێت کەسوکاری سزای سێدارە دەبێت پێشتر ئاگادار بکرێنەوە. ئەمیر هاشمی، وتەبێژی دەزگای داد، رایگەیاندوە لە دوسیەی کوشتنی ئەندامێکی بەسیج لە سەر گۆڕی حەدیس نەجەفی پێنج کەس سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابو بەڵام دوای تێهەڵچونەوە ئەو دوگەنجە جارێکی دیکە بڕیاری سێدارەیان درا. تا ئێستا لە ماوەی 112 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا چوار گەنج بە بیانیوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان و بە تۆمەتی جیاواز لەسێدراە دران و زیاتر لە 100 دەستگیراوی دیکەی ئەو ناڕەزایەتییانەش مەترسیی سێدارەدانیان لەسەرە کە 15 کەسیان کوردن.
هاوڵاتی بەمەستی دابەزینی نرخی دۆلار بانکی ناوەندی بڕی خستەبازاڕی دۆلار زیاددەکات ، وابڕیارە سبەی رۆژی یەکشەممە 8/1/2023، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 83 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینەیی بخاتە بازاڕەوە، هەروەها بڕی 28 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە دەخاتە بازاڕەوە. بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە ڕاگەیاندراوە و هێڵی هەژاری تێدا دیاری کراوە، ئەگەر بەهای 100 دۆلار بگاتە سەرووی 170 هەزار دیناری عێراقی، سێ ملیۆن هاووڵاتی دەکەونە ژێر هێڵی هەژاریەوە. هەرچەندە حکومەتی بەغدا لە هەوڵدایە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بگەڕێنێتەوە نرخێکی جێگیر و دیاریکراو، بەڵام تائەم کاتە نرخی دینار لەهەڵکشان و داکشاندایە. جێی ئاماژەیە ئەم بڕیارە پاش ئەوە دێت کۆتایی هەفتەی پێشوو خۆپیشاندان و ناڕازیەتی پیشاندرا لەبەردەم بانکی ناوەندی عێراق دژی ناجێگیری و بەرزی نرخی دۆلار.
