هاوڵاتی ئێوارەى ئەمڕۆ گوندێکی سنووری شارباژێر بەھۆی ژەھراوی بوونەوە هەشت کەس ژەهراوی بوون و یەکێک لەوانیش کە منداڵێکە گیانی لەدەستداوە. بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی وڵانەی ناوچەی شارباژێڕی سەربە پارێزگای سلێمانی بەھۆی ژەھراوی بوونەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش کە ئەندامی دوو خێزانن ژەھراوی بوون. لەوبارەیەوە سامان لەتیف بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسانە بەھۆی خواردنی قارچکەوە ژەھراوی بوون، بەھۆیەوە منداڵێکی یەک ساڵ گیانی لەدەستداوە، حەوت کەسی دیکەش ژەھراوی بوون کە سیانیان منداڵن و ئەوانەی دیکە بەتەمەن گەورەن.
هاوڵاتی ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند بەشداری کۆنگرەی حزبەکەی ناکات لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، " چیتر لەناو سەرکردایەتییەکی بێڕۆڵ و لاواز ناکاریگەر نابم و بەشداری کۆنگرەی پێنجەم ناکەم". چەتۆ ساڵح ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "وەك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەشداری لە كۆنگرەی پێنجی یەكێتی ناكات". دەشڵێت: ئێستا یەكێتی لەهەوڵی دوورخستنەوەی رەمز و كەسە دەركەوتووەكانیدایە و ئەركی ئێمەیە یەكێتی راستەڕێبكەینەوە.
هاوڵاتی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، چەند گەڕەك و زۆنێك لە سەنتەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەستنیشان كراون بۆ دەستپێكردنی جێبەجێكردنی سیستەمی پریپەید بۆ هاوبەشانی كارەبا، نرخەكەیشی هەمان نرخی پێشو دەبێت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا، ئەمڕۆ دوشەممە، ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا سەرپەرشتیی کۆبونەوەیەکی فراوانی پڕۆسەی سیستمی پریپەیدی کردوە. کارەبای هەرێم ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە هەمان نرخی پێشووی کارەبا کرا. ئاماژەی بەوەشکردوە، شوێنەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بۆ هاوبەشانی کارەبا دیاری دەکات و لەسەر بنەمای داواکاریی شوێنەکان نابێت. وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: چەند گەڕەک و زۆنێک لە سنووری سەنتەری پارێزگاکان و سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکان وەک پلانی دەستپێکردنی پرۆسەکە دەستنیشان کراون.
هاوڵاتی دوای ئەوەی كهریم عهلی، له بهرنامهیهكی تهلهفزیۆنیدا باسی له بونی حاڵهتی نایاسایی و قاچاخی له دهروازهی (پهروێزخان) كرد بەهۆی قسەكانی، لەسەر سكاڵایەكی وەزارەتی دارایی، بە فەرمانی دادوەر دەستگیركرا. كاوە لەتیف پارێزەری كەریم عەلی ڕایگەیاند "لەسەر سكاڵاكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ كەریم عەلی چووە بەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی كەلارو لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری راگرتنی درا هەتا تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانو ئێستا لە گرتووخانەی ئاسایش راگیراوە". بهوتی پارێزهرهكهی، سكاڵاكهی وهزارهتی دارایی به پشتبهستن به مادهی (2)ی یاسای خراپ بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندیكردن تۆمار كراوه. بهپێی یاسا تهوقیفكردن تاوهكو 15 رۆژه، بهڵام پارێزهرهكهی كهریم عهلی دهڵێ:" سبهی ههوڵدهدهین به كهفالهت ئازادی بكهین، بڕیار لای دادوهره ئازادی دهكات یاخود نا". كهریم عهلی، پێشتر له بهرنامهیهكی تهلهفزیۆنیدا باسی له بونی حاڵهتی نایاسایی و قاچاخی له دهروازهی (پهروێزخان) كرد كه دهروازهیهكی نێودهوڵهتی نێوان ئێران و ههرێمه له گهرمیان، لهدوای بهرنامهكه وهزارهتی دارایی له كۆنگرهكهی رۆژنامهوانیدا وهڵامی دایهوه و چهند رۆژێك دواتر سكاڵای له دادگای لێكۆڵینهوهی ئاسایش لهسهر تۆماركرد و فهرمانی دهستگیركردنی بۆ دهركرا.
هاوڵاتی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، رایگەیاند بەشداری لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ناکات چونکە پرۆژەی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی باڵای قبوڵ نییە، دەشڵێت، "سێ هەفتە لەمەوبەر لەگەڵ هەڤاڵ بافل تاڵەبانی کۆبومەوە و نەگەشتینە هیچ رێککەوتنێک." لە گرتە ڤیدیۆیەکدا مەلا بەختیار بەشداری نەکردنی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی راگەیاند و چەند هۆکارێکی خستەڕوو بۆ بەشداری نەکردنی کە یەکێك لەوانە هەڵبژاردنی ئەندامەکان بوو کە بە وتەی خۆی ئەم کۆنگرەیە "هەڵبژاردنی تێدا نییە و دەستنیشانکردنە، راسپاردنە و راسپێردراون کێ دەربچێت و کێ دەرنەچیت و گوێ نەدراوەتە ئەوەی کە خاوەن هەڵوێستەکان دەربچن و تەنانەت بە خەڵک وتراوە دەنگ نەدرێت بە هەندێک کەس." مەلا بەختیار لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت، کۆنگرەکانی پێشوو پێش شەش مانگ ئامادەکاری بۆ دەکرا و کادران و ئەندامان رەخنەیان دەگرت و هەموو ئەو رەخنانە کۆدەکرانەوە و هەڵدەسەنگێنران، دواتر کۆنگرە دەبەسترا. مەلا بەختیار باس لەوەش دەکات کە سەرکردایەتی یەکێتی بەنیازە 21 بۆ 31 کەس ببنە ئەندام لە ئەنجومەنی باڵا و داوای ئەوەی کردووە کە پرۆژەکەی بۆ بنێردرێت ئنجا بڕیار بدات بەڵام بۆی نەنێردراوە. ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی دەشڵێتت، سێ هەفتە لەمەوبەر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، بۆ ماوەی کاتژمێرێک و 35 خولەک کۆبووەتەوە و بافڵ تاڵەبانی پێیوایە "دۆخی یەکێتی زۆر باشە، یەکگرتووە و لە هەڵبژاردن سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنێت و هەموو دەوڵەتان لێی رازین و سیاسیەتی تەواوە، واشی بۆ من باسکرد کە دوو مانگی تر ئەچێت بۆ تورکیا و کێشەکان لەگەڵ تورکیا چارەسەر دەکات، بەڵام ئەنجامێکی پێچەوانەمان بینی، بۆیە ئەو کۆبونەوەیە هیچ ئەنجامی نەبوو تا من بتوانم بڕیار بدەم." مەلا بەختیار ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆباڵی رێککنەکەوتون و ئۆباڵی نەچوونی ئەو و ئەندامانی تری ئەنجومەنی باڵای سیاسی حزبەکە دەکەوێتە ئەستۆی مەکتەب سیاسی یەکێتی و بەتایبەتی بافڵ تاڵەبانی.
هاوڵاتی لقی دهۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان داوا دەکات کە دروستکردنی خواردن لە پرسەکاندا قەدەغەبکرێت چونکە دەبێتە "بارگرانییەکی زۆر لەسەر خاوەن پرسە." ئەمرۆ 25ی ی ئەیلول، لقی دهۆکی یەکێتی زانایانی کوردستان بەرێگای نوسراوێکی فەرمی داوا لە ووتاربێژانی ئایینی دەکات کە هانی خەڵک بدەن چیتر لە پرسەدا خواردن دروست نەکەن چونکە دەبێتە بارگرانیەکی زۆر لەسەر خاوەنی پرسە. نوسراوە فەرمییەکە ئاراستەی پارێزگاری دهۆک و وەزارەتی ئەقاف کراوە کە ئەو دیاردەیە قەدەغە بکرێت. دکتور جیهاد دوسکی، سەرۆکی لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بە هاوڵاتی راگەیاند،"ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی ئەم بابەتەین، ڕاوێژ و گڤتۆگۆمان لەگەڵ لایەنی ئیداری پیاو ماقوڵان و زۆر کەسی تر کردووە، دیاربوو هەموویان پێیان خۆشبوو کە ئەم دیاردەیە نەمێنێت، هیچ لایەنێک ناڕەزایی خۆی دەرنەبڕیوە." دکتور جیهاد دوسکی دەشڵێت، "بەخۆشحاڵیەوە دەمێکە هەندێک شوێن دروستکردنی خواردنیان قەدەغەکردووە، لێرەوە داوا لە وتابێژانی ئایینی دەکەین کە هانی خەڵک بدەن چیتر خواردن بۆ پرسە دروست نەکەن، چونکە بارگرانیەکی زۆر بۆ خاوەن پرسە و هەموو لایەک دروست دەکات."
هاوڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند 250 ملیار دیناری دیکە خراوەتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم. ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلولی 2023، حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "250 ملیار دیناری دیکە لەلایەن بانکی رەشیدەوە خرایەسەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان." پێش چەند رۆژێکیش 250 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە نێردرا بۆ هەرێمی کوردستان و تا ئێستا 500 ملیار دینار لە هەژماری بانکی هەرێمی کوردستاندا هەیە و تەنها 200 ملیار دیناری تر ماوە بۆ ئەو 700 ملیارەی کە بەغدا و هەولێر بۆ ماوەی سێ مانگ لەسەری رێککەوتوون بنیردرێت بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم. هاوکات رۆژی شەممە حکومەتی هەرێم خشتەی موچەی راگەیاند کە لە 25ی ئەم مانگەوە واتە ئەمڕۆ دەستپیدەکات و 8ی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت.
هاوڵاتی کرێکارێک لە سلێمانی لەکاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاوڵاتییە پیشەی پێشمەرگەیە و کرێکاری کاری دووەمی بووە. سامان نادر، بەرێوبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، "کرێکارەکە لەکاتی کارکردندا کەوتووەتە خوارەوە و لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستداوە." ئەو کرێکارە لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دایک لە سلێمانی کاری کردووە و لەدایکبووی ساڵی 1989یە.
هاوڵاتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، لە شەشەمین ساڵیادی ریفراندۆمدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " پیرۆزە، ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل." لە 25 ئەیلولی 2017، لە هەرێمی کوردستان ریفراندۆم ئەنجامدرا کە تێیدا 92٪ی بەشداربوان بە "بەڵێ" دەنگیاندا. مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی دەکرد و سوور بوو لەسەر ئەوەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق ئەنجام بدرێت، سەرەڕای ئەوەی کە چەندین وڵات، لەوانە ئەمریکا، داوایان کرد کە پرۆسەکە دوابخرێت. لەدوای ریفراندۆم هەرێمی کوردستان رووبەرووی چەندین فشار و قەیران بوویەوە و %51ی خاکەکەی لەدەستدا، ئەمە جگە لە فشارەکانی حکومەتی عێراق و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم.
هاوڵاتی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەماوەی مانگێکدا و پێش ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی زیاتر لە 162 کەسیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە، ئەمەش بە مەبەستی رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە 23ی مانگی ئاب تا 22ی ئەیلولی 2023 (واتە مانگی خەرمانان) هێزە ئەمنییەکانی ئێران زیاتر لە 162 کەسیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە. مانگی خەرمانان هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی "شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی" کە تێیدا هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان چەندین خەڵک و چالاکوانیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرد. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەشێکیتر لە راپۆرتەکەیدا نووسیویەتی :"لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، لانیکەم 162 هاوڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و تاران، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون." لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، "لە نێو دەستبەسەرکراوانی ئەم مانگەدا شەش کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون. هەروەها 14 هاوڵاتیی دەستبەسەرکراویش لەم ماوەیەدا ئازاد کراون، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا هەر دەستبەسەرن یاخود هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە." بەپێی هەواڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران زیاتر لە 500 هاوڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات و پۆلیسی ئەمنی شارە جیاوازەکانەوە، بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکرا کە بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی ژینا ئەمینی و خۆپیشاندانەکاندا لە گردبوونەوەی جەماوەریدا بەشداری بکەن. لە یەکەم ساڵیادی ژینا ئەمینی کە دەکاتە 16ی ئەیلولی 2023، ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی دەستگیرکرا و هێزە ئەمنییەکان نەیانهێشت بنەماڵەکەی رێرەوسمی ژینا لە گۆرستانی ئەیچی لە سەقز بکەنەوە و تا ئێستاش گۆڕشتانەکە گەمارۆدراوە.
هاوڵاتی پۆلیسی هەولیر رایگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە هاوپیشەیەکی خۆی لە بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاوتوچۆی هەولێر کوشت. ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلولی 2023، دوو پۆلیسی هاتوچۆ لە بەرێوبەرایەتی هاتوچۆ هەولێر بووە دەمەقاڵێیان و لەئەنجامدا، یەکێکیان کە پاسەوانی بەریوبەرایەتییەکە بوو، ئەوی تر دەکوژێت کە بەرپرسی ئیداری ئێشکگر بوو. بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژرا ناوی دلاوەر بەرزنجییە و تەمەنی 33 ساڵە و پێنج فیشەک بە جەستەیەوە بووە.
هاوڵاتی پۆلیسیكی هاتوچۆ لەگەڵ هاوپەیشەیەکی دەبێتە شەڕیان لە بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر و یەکێکیان ئەویتریان بە دەمانچە دەکوژێت ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو پۆلیسی هاتوچۆ لەناو بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەبێتە شەڕیان و دواتر یەکێکیان بە دەمانچە ئەویتریان دەکوژێت و زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە پێنج فیشەک تەقێندراوە. بەپێی زانیارییەکان، هەردوو پۆلیسەکە لەکاتی دەوامی فەرمیدا بوون کە یەکیکیان پاسەوانی بەرێوبەرایەتییەکە بووە و ئەوی تر بەرپرسی ئیداری بووە. لەکاتی دەمەقاڵێکەدا پاسەوانەکە پێنج فیشەک دەنێت بە بەرپرسەکەوە.هێشتا دیار نییە کە رووداوەکە لەسەر چی بووە.
هاوڵاتی نهخۆشخانهی هیوا ئامارێکی مەترسیداری لەسەر توشبوانی شێرپەنجە بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە تەنها ئەمڕۆ 903 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و 32 نەخۆشی نوێ تۆمارکراون. زۆرترین ئامار تۆمارکرابێت لەم مانگەدا لە نەخۆشخانەی هیوا رۆژی 13ی مانگ بوو کە 20 نهخۆشی نوێ تۆمار كرابون لە گەورە و منداڵاندا و 752 نهخۆش سهردانی نهخۆشخانهی هیوایان كرد، بەڵام ئاماری ئەمڕۆ زیاتری کردووە. بەپێی ئامارەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلولی 2023، نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە توشبوانی شێرپەنجە لە سلێمانی، 32 نەخۆشی نوێ تۆمارکراون و 903 نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە. نەخۆشخانەکە دەشڵێت، "دوو ههزار و 732 پشكنینی تاقیگهی جۆراوجۆر ئهنجام دراون بۆ نهخۆشهكان، جگه لهوهش 133 نهخۆش چارهسهری كیمیاییان وهرگرتووه." نەخۆشخانەی هیوا ئەوەشی خستوەتەڕوو، "150 نهخۆش پشكنینی سۆنهر و ئیكۆ و تیشكیان بۆ كراوه، 87 نهخۆش له بهشی فریاكهوتنی خێرا داخڵ بون، 3530 نهخۆش سهردانی بهشی دهرمانخانهیان كردوه و دهرمانی پێویستیان وهرگرتوه... 54 نهخۆش لهبهشی چارهسهری سروشتی چارهسهریان بۆ ئهنجامدراوه، ههشت نهخۆش لهلایهن بهشی دهروونییهوه بینراون."
هاوڵاتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئێران 30 بۆمبیان پووچەڵکردووتەوە کە پلان وابووە لە تارانی پایتەختدا بە یەک جار و لە یەک کاتدا بەتقێندرێنەوە و 28 کەسیشیان دەستگیرکردووە کە سەر بە داعشن. تەسنیم بەیاننامەیەکی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی بڵاوکردووتەوە کە تێیدا هاتووە، "هەندێک لەو کەسانە ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و ئەنجامدەرانی ئەو هەڵمەتە مێژووی پەیوەندییان هەیە لەگەڵ گروپە تەکفیرییەکان لە سوریا، ئەفغانستان، پاکستان و هەرێمی کوردستانی عێراق." داعش بەرپرسیارییەتی چەندین هێرشی هەڵگرتووە لە رابردوودا لە ئێران، لەوانە هێرش بۆ سەر پەرلەمان و گۆڕی ئایەتوڵا خومەینی لە ساڵی 2017. بەم دواییانەش داعش بەرپرسیارییەتی هێرشێكی بۆ سەر مەزارگەیەکی شێعەکان راگەیاند لە شیراز کە تێیدا 15 کەس کوژران.
هاوڵاتی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی پهیامێكى بهپهله بڵاودهكاتهوهو ڕایدهگهیهنێت، "لهدواى وهرگرتنى موچهكانمان ڕۆژى 1ى 10 خۆپیشاندانو گردبونهوهى ناڕهزایی سهرتاسهرى ئهنجامدهدهینو جهختدهكهینهوه لهسهر بایكۆتى هۆڵهكانى خوێندن". ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی له راگهیهندراوێكدا هۆشداری دهدهن و دهڵێن، "لای هەموان ئاشکرایە دەسەڵاتی تاڵانکاری هەرێم ڕۆژ دوای ڕۆژ بێباکانەتر مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیاندا دەکات، بۆیە بە پێویستی دەزانین هەنگاو و ناڕەزەتیەکانمان توندتر و فراوانتر بکەین، لەم پێناوەشدا بە پێویستی دەزانین ئەم هەنگاوانە بگرینەبەر". ئاماژهی بهوهشكردوه، رۆژی یەکشەممە (1ی 10ی 2023) دوای وەرگرتنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، "دەکەین بە ڕۆژی دوپاتکردنەوەی بایکۆت لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان خۆپیشاندان و گردبونەوەی بەرفراوان ئەنجام دەدەین، کات و شوێنی خۆپیشاندان و گردبونەوەی سەرجەم شارو شارۆچکەکان دوای ڕاوێژ لەگەڵ گروپ و دەستە ناڕازییەکانی تر دیاری دەکەین". جهختكراوهتهوه لهسهر ، "خۆپیشاندانو گردبونەوەی بەرفراوانو دواتر کاتو شوێنی خۆپیشاندانو گردبونەوەی سەرجەم شارو شارۆچکەکان دوای ڕاوێژ لەگەڵ گروپو دەستە ناڕازییەکانی تر دیاریدەکەین". لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهدا باس لهوهشكراوه، "بەمنزیکانەو بەهاوکاریی دەستەو گروپە ناڕازییەکانی ترو بەپشتیوانیو بەشداریی ئێوەی خەمخۆر گردبونەوەو ناڕەزایەتیەکان دەبەینە بەغدای پایتەختی عێراقو داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین موچەو بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەکاتە قوربانی گەندەڵیو ناشەفافیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمو خۆیان واتە (حکومەتی عێراق) ڕاستەوخۆو لەڕێگەی کارتی بانکیەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات". پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ یهكشهممه وهزارهتی دارایی و ئابوری دابهشكردنی موچهی مانگی (تهموز/7)ی ئهمساڵی موچهخۆرانی راگهیاند، بهگوێرهی خشتهكه 30ی ئهم مانگه موچهی وهزارهتی پهروهرده دابهشدهكرێت.
