وەلی ئارسلان هاوڵاتی پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستان دەڵێت، خاوەنی ١٠٠ ژمارە کە لە تەلەفونەکەیدا تۆمارکراون لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە. وەلی ئارسلان خەڵکی شاروچکەی ئونئیکی شوباتی سەر بە پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستانە و یەکێک لەو کەسانەیە کە بومەلەرزەکە زۆر زیانی گیانی و مادی بە بنەماڵە، کەسوکار و دۆستەکانی گەیاندووە. ئارسلان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی دۆغانی تورکی ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی بومەلەرزەکە قیامەتیان بە چاوی خۆیان بینیوە و دەڵێت، " لە رۆژی بومەلەرزەکەدا لە ماڵەوە بووین. بە شێوەیەکی زۆر بەهێز هەستمان بە بومەلەرزەکە کرد. زۆر خێرا زانیمان کە بومەلەرزەیە. چووینە دەرەوە، قیامەتمان بە چاوی خۆمان بینی. زیانێکی زۆر بە خانووەکەمان نەگەیشت، بەڵام خانووەکانی دەوروبەرمان رووخان، ژمارەیەکی زۆر لە خزم، کەسوکار و دراوێسکانمان گیانیان لەدەستدا. خاوەنی ١٠٠ ژمارە کە لە تەلەفونەکەمدا تۆمارکراون لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە. خوا هەموو لایەک لەم جۆرە کارەساتانە بپارێزێت."
پاپایڤاتیکان داوای هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەکات پاپا فرانسیس، پاپایڤاتیکان رایگەیاند، لەکاتێکدا بیری لای هاوڵاتیانی ئۆکرانیا و زیانلێکەوتوانی زریانەکەی نیوزلاند و بەشێک لە گەلانی دیکەی جیهانە کە بەهۆی شەڕ و برسییەتییەوەڕووبەڕووی مەترسی گەورە بوونەتەوە، لە هەمانکاتیشدا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوکاری پێویست پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا بکەن. پاپا فرانسیس، لەڤاتیکانەوە پەیامێکی پێشکەش بە کاسۆلیکەکانی جیهان کرد و باسی لەوەکرد، هاوسۆزە بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا و لە هەمانکاتیشدا بیری لای گەلی ئۆکرانیایە کە رۆژانە روبەڕوی چەندین نەهامەتی و ململانێ دەبنەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە نابێت ئازارەکانی گەلان لەبیر بکەین، داواکارییەکەشم بۆ هاوکارییەکتر لەو روانگەوەیە کە دەبێت میهرەبانی ئێمە هەمیشە زیندو و بەرجەستە بێت. پاپایڤاتیکان داوای هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەکات پاپا فرانسیس، پاپایڤاتیکان رایگەیاند، لەکاتێکدا بیری لای هاوڵاتیانی ئۆکرانیا و زیانلێکەوتوانی زریانەکەی نیوزلاند و بەشێک لە گەلانی دیکەی جیهانە کە بەهۆی شەڕ و برسییەتییەوەڕووبەڕووی مەترسی گەورە بوونەتەوە، لە هەمانکاتیشدا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوکاری پێویست پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا بکەن. پاپا فرانسیس، لەڤاتیکانەوە پەیامێکی پێشکەش بە کاسۆلیکەکانی جیهان کرد و باسی لەوەکرد، هاوسۆزە بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا و لە هەمانکاتیشدا بیری لای گەلی ئۆکرانیایە کە رۆژانە روبەڕوی چەندین نەهامەتی و ململانێ دەبنەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە نابێت ئازارەکانی گەلان لەبیر بکەین، داواکارییەکەشم بۆ هاوکارییەکتر لەو روانگەوەیە کە دەبێت میهرەبانی ئێمە هەمیشە زیندو و بەرجەستە بێت.
فوئاد حسێن: دراوی عێراقی بەهێزه و یەدەگی دراو زیاتر له 100ملیار دۆلارە. فوئادحسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کونفراسێکی ڕۆژنامەنیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، دراوی عێراق بەهێزە و یەدەگی دراو زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە، بۆیە بەمەبەست جۆرێک لە دودڵی سەبارەت بە بەهای دۆلار بڵاودەکرێتەوە کە بنەمای نییە، بەتایبەت دوای ئەوەی سەکۆی ئەلیکترۆنی دەکەوێتەکار کە دەبێتەهۆیەکی بەهێز بۆ دیاریکردنی ئەوانەی سودمەند دەبن لە دۆلار و رێگریش دەکات لە بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات. فوئاد حسێن، لەبەشێکی تری قسەکانی رایگەیاند، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ شاندی ئەمریکا لە واشنتن، ئەو وڵاتە هیچ مەرجێکی نەبو لەسەر فرۆشتنی دۆلار بە عێراق بەڵکو لێکتێگەیشتن هەبو لەسەر چۆنیەتی رێکخستنەوەی دراوی بیانی، بەتایبەت دانانی سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کە بەهۆیەوە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار سەقامگیر دەبێتەوە. وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن ئەمڕۆ لەکۆنفرانسکە وتیشی، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ شاندی ئەمریکا دۆسییە سیاسییەکان کەمتر سەرنجیان خرایەسەر و زۆرینەی کاتی گفتوگۆکانیان تایبەت بو بە پرسی ئابوری، سیاسەتی دارایی، روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی شانە نوستوەکانی داعش.
هاوڵاتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار بومەلەرزە پارێزگای خارپێت (ئەلازیخ)ی باکوری کوردستانیان هەژاند. دەزگاى کارەسات و فریاگوزارى تورکیا (ئافاد) لە توێتێکدا ئاماژەی بە کات و گوڕی بومەلەرزەکان کرد و بەگوێرەی میدیا تورکیەکان بومەلەرزەکان ترسێکی زۆریان لەلای هاوڵاتیان دروست کردووە. بەگوێرەی دەزگای (ئافاد) ، یەکەم بومەلەرزە بە گوڕی ٤.٧ بە پلەی ریختەر کاتژمیر سێ و ٣٧ خولەک بە قوڵایی ١١ کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە. بومەلەرزەکەی دووەمیش، بە گوڕی ٤.٨ بە پلەی ریختەر، کاتژمێر سێ و ٣٩ خولەک روویداوە. بومەلەرزەکەی سێیەم کە ناوەندەکەی ناوچەی پالۆ بووە، بە گوڕی ٤.٦ بە پلەی ریختەر لە کاتژمێر چوار و حەوت خولەک، بە قوڵایی نزیکەی ٨ کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە. چوارەم بومەلەرزەش لە کاتژمێر شەش و ٤٥ خولەکدا بە گوڕی ٤.٥ بە پلەی ریختەر لەو پاریزگایە روویداوە. پارێزگای خارپێت کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای ئامەدەوە، لەسەر هێڵی بومەلەرزەیە و چەندین جار بومەلەرزەی بەهێز لەو پارێزگای روویانداوە. دوایین بومەلەرزە لەو پارێزگایە بە گوڕی ٦.٧ بە پلەی ریختەر، لە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠دا روویدا. بەوهۆیەوە، ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٦٠٧ کەسیش بریندار ببوون. https://twitter.com/DepremDairesi/status/1627482155050799104?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1627482155050799104%7Ctwgr%5E9afbf57c934412a58584552fcc31f37c3512a321%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fartigercek.com%2Fguncel%2Felazigda-art-arda-depremler-239796h
هاوڵاتی بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بڕیاری دا کە پێویستە سەرجەم بانکەکان لەمەودوا کار بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ فرۆشتنی دۆلار، بەمجۆرە هیچ بانکێک ناتوانێت یاری بە نرخی دۆلار بکات و وابریاریشە سبەینێ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە نوسراوێکی فەرمیدا، بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردۆتەوە، کە پێویستە سەرجەم بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراو پشت بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی ببەستن بۆ فرۆشتنی پارەی کاشی دراویە بیانیەکان. هەروەها لە ڕاگەێنداروەکەی بانکی ناوەندیدا هاتووە ئەو بانکانەی یان کۆمپانیاکان بەکاری نەهێنن ڕێگەیان پێنادرێ پشکی هەفتانەی خۆی لەپارەی کاشی دۆلار وەربگرێت، ئەمەش لەپێناو دابەزاندنی بەهای دۆلارە لەبەرامبەر دیناری عێراقی. ئەمەش لەکاتێکدایە
لە ئامەد، بڕیارە هەزار و ١١٠ باڵەخانە برووخێنرێن کە لە بومەلەرزەکانی ٦ی شوباتدا زیانی زۆریان بەرکەوتووە. لە پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان، پرۆسەی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا مابوون کۆتایی هات. بە تەنیا لەو پارێزگایە، ٤٠٧ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٩٠٢ هاوڵاتیش بریندار بوون. بەڕێوەبەرایەتی ژینگە، شارستانی و گۆڕانی کەشوهەوای پارێزگای ئامەد راگەیەندراوێکی لەبارەی، ئەو باڵەخانانە بڵاوکردەوە کە زیانیان بەرکەوتووە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە سەرتاسەری ئامەد، ٤٥ هەزار و ١٤٩ باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە. لەو ژمارەیە هەزار و ١١٠ باڵەخانە بۆ ژیان ناشێن و مەترسیدارن و بڕیار دراوە بە زوترین کات بڕووخێنرێن. هەروەها هەزار و ٤٤ باڵەخانەش زیانێکی مامناوەندیان پێگەیشتووە و تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە کە ئەو باڵەخانانەش دەڕووخێنرێن یاخود نۆژەن دەکرێنەوە. لەلایەکی دیکەوە، دەزگاى کارەسات و فریاگوزارى تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکانی ٦ی شوباتدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٤٠ هەزار و ٦٨٩ کەس.
هاوڵاتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و وەزارەتی نەوتدا، بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدڕاڵی- وەزارەتی نەوت کۆبۆوە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی. ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ وەزارەتی نەوت کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردنی پڕۆژەی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی. شاندهكهى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێكهاتبوون له ئاوات جهناب نوری ، وەزیرى دارایی و ئابووری كه سهرۆكی شاندهكهیه، لهگهڵ كهمال محهممهد، وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و ئومێد سهباح ، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و عهبدولحهكیم خهسرهو، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و جوتیار عادل، گوتەبێژى حکومەتی هەرێم و فارس عیسا، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا و بەڕێوەبەرى گشتیی وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان.
هاوڵاتی دەستەی پەروەردەیی هەرێمی فورات بریاریدا بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە شاری کۆبانێ و دەوروبەری کە لە ترسی بومەلەرزە پرۆسەکە راگیرابوو. بەهۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە باکوری کوردستان کە کاریگەریەکی زۆری لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سوریا دانا و بە هەزاران کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا، پرۆسەی خوێندن لە کانتۆنی کۆبانێ راگیرابوو. بەگوێرەی ئامارێکی دەستەی پەروەردەی هەرێمی فورات، زیان بەر ١٣ قۆتابخانە کەوتبوو و پرۆسەی خوێندن بە تەواوی راگیرابوو. بەهۆی بریارەکەوە، ٤٩ هەزار و ٩٨٦ خوێندکاری سەرەتایی، ١٠ هەزار و ٧٥٧ خوێندکاری ناوەندی و دوو هەزار و ٥٠٥ خوێندکاری ئامادەیی و بە گشتی ٦٤ هەزار و ٤٩٦ خوێندکار لە پرۆسەی خوێندن بێبەش ببوون. ئەمڕۆ دەستەی پەروەردەی هەرێمی فورات، بریاریدا قۆتابخانە و خوێندنگاکان بکرێنەوە و خوێندکاران چوونە پۆلەکانیان.
لە ئەنجامی وردبینیکردنی ئەو داتایانەی کە کۆمپانیای دیلۆیت لەساڵی رابروو بڵاویکردۆتەوە دەردەکەوێت، داھاتی ئەو نەوتە خاوەی بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ بەناو بۆ پاڵاوگەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دابینکراوە لە راپۆرتەکان ئاماژەی پێنەکراوە. بەپێی هەواڵێکی میدیای یەکێتی، زیاتر لە 520 هەزار بەرمیل نەوت كراوە بەخەوش! چارەیەکی یەکەم: کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی چارەکی یەکەمی بڕی ھەناردەکراو و داھاتی فرۆشراوی نەوتی ھەرێمی ئاشکرا کرد، وەک راپۆرتەکانی پێشووتر بەھەدەردان لە داھاتی نەوت وبڕی نەوتی بەرھەمھێنراوی ھەرێمدا ھەیە بەم شێوەیە:- ١- بڕی ٣٦،٤٥٣،٥٩٠ ملیۆن بەرمیل بە بۆری لە رۆژی ١-١ تا ٣١-٣-٢٠٢٢ ھەناردەکراوە، بەڵام لەم بڕە رێژەی ٤٪ کۆی ھەناردەکراو بە بۆری کراوە بە نیزاح بەم شێوەیە: - بڕی١،٠١٠،٢٧٤ ملیۆن بەرمیل کراوە بە کەمبون بەھۆی وەرزی سەرماوە - ٥٢٠،١٤٨ ھەزار بەرمیل کراوە بە خەوش و ئاو، واتە بەھەردوو بڕگەکە ١،٥٣٠،٤٢٢ ملیۆن بەرمیل نەوت فەوتاوە ، بڕی ٣٤،٩٢٣،١٦٨ ملیۆن بەرمیل گەیشتوە بە کڕیارەکان، بەم شێوەیە رێژەی ھەناردەی رۆژانەی ھەرێم ٣٨٨ ھەزار بەرمیل بووە. ۲- بڕی ٢،٢٢٦،٠٨٣ ملیۆن بەرمیل نەوت دراوە بە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ، واتە رۆژانە ٢٤،٧٣ ھەزار بەرمیل لە بەرامبەردا بڕی ٩،٠٦٤،٣٨٤ ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوت بردراوە و دراوە بە کرێی پاڵاوتنی. ٣- تێکرای فرۆشتنی نەوت ٨٦،٧٣ دۆلار بووە بۆ یەک بەرمیل، بەڵام تێکڕای فرۆشتنی نەوتی برێنت لەو چارەکەی سال ٩٩،٥٠ دۆلار بووە، واتە ھەرێم بە بڕی ١٢،٧٧ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک کەمتر نەوتەکەی فرۆشتووە. ٤- بڕی ١٧٥،١١٤،٢٢٠ ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوت بردراوە بۆ زیانی ئالوگۆڕی دراو لە نێوان یۆرۆ و دۆلار دا ، چونکە پێشتر حکومەتی ھەرێم نەوتی بە پێشوەخت فرۆشتوە و پارەی وەرگرتوە و نەوتی نەبووە بیدات، کە ئەم قەرزە چەند ساڵێکە بەردەوام تەدویر دەکرێت ، حکومەتی ھەرێم بەردەوام باجی لەسەر ئەدات ٥- بڕی ٥٣،٥٤٨،٠٠٠ ملیۆن دۆلار دراوە بە سوودی رسومات و دیار نیە بۆ کێ و چی روسوماتێک ئەو پارەیە دراوە. ٦- بڕی ١،٢٢١،٧٨٨ ملیۆن دۆلار دراوە بە کرێی فەحسی نەوتی ھەرێم. ٧- بڕی ٤٣٩ ھەزار دۆلار دراوە بە قەرەبووی دواکەوتنی پێدانی نەوت بە کڕیارەکان. ٨- بڕی ١،٠٢٢،٩٣٥،٠٧ ملیار دۆلار دراوە بە کۆمپانیاکانی نەوت ٩- بڕی ١٢٧،٤٥٥،١٣٥ ملیۆن دۆلار دراوە بە کۆمپانیای ووزەی تورکی ١٠- بڕی ١٢٢،١٦٥،١٣٥ ملیۆن دۆلار دراوە بە کۆمپانیای کار و رۆس نەفت بۆ كرێی گواستنەوەی نەوت لە ناو ھەرێم. ١١- بڕی ٦٨٣،٤٧٧ ھەزار دۆلار دراوە بە خزمەتگوزاری یاسایی و پارێزەرایەتی لەگەل ئەوەی نەبیستراوە کە حکومەتی ھەرێم لەو ماوەیە ھیچ داوایەکی لەسەر بوبێت. ١٢- بڕی ٢٨ ھەزار دۆلار دراوە بە کڕێی سۆفتوێر. ١٣- تا ئێستا بڕی ٢٩٤ ملیۆن دۆلار و ٣١٠ ملیۆن یۆرۆی پارەی نەوتی ھەرێم لە لوبنان دەستی بەسەردا گیراوە. رێژەی ٥٧٪ کۆی داھاتی فرۆشتنی نەوت رۆیشتوە بۆ خەرجییەکان و ٤٣٪ گەراوەتەوە بۆ حکومەتی ھەرێم. هەر لەو لێکۆڵینەوەدا، باس له کەمبونەوەی داهات دەکات ،رێژەی داهاتی نەوت لە جییاتی زیادكردن، كەمیكردووە! چارەکی دووەم: حکومەتی ھەرێم راپۆرتی فرۆشتن و داھاتی نەوتی بۆ چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە ئەم سەرنجانەمان لەسەر راپۆرتەکە ھەیە:- ١- راپۆرتەکە زۆر بەکورتی نوسراوە و خەرجی پرۆسە نەوتییەکان ھەمووی بەیەک بڕ دیاری کراوە و ھیچ وردەکاریەکی بۆ نەکراوە ٢- رێژەی داھاتی حکومەتی ھەرێم لەبڕی ئەوەی زیاد بکات کەمیکردوە و دابەزیوە بۆ ٤١٪ کۆی داھاتی فرۆشتنی نەوت لەو سێ مانگە ١،٥٧١،٩٨٥،٢٧٥ ملیار دۆلار بووە، قازانجی کۆمپانیاکان لەگەڵ خەرجیەکان بڕی ٢،٢١٧،٣٠٥،٠٠٠ ملیار دۆلار بووە. ٣- رۆژانە ھەرێمی کوردستان بڕی ٤١٣ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە بە تێکرای چارەکی دووەمی ئەمساڵ. ٤- لەژێر کاریگەری بڕیاری دادگای فیدراڵی و فشارەکانی حکومەتی ئیتحادی رێژەی ھەرزانی نرخی نەوتی زیاد کردوە، واتە نەوتی ھەرزانتر فرۆشتوە لەچاو چارەکی یەکەم بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی ١٤ دۆلار کەمتری فرۆشتوە لە تێکڕای نرخی نەوتی برێنت کە پێشتر نزیکەی ١١ دۆلار کەمتر دەیفرۆشت. ٥- حکومەتی ھەرێم لەماوەی چارەکی دووەمی ئەمساڵ تەنھا ٢٣٧،٤٧٥ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە بەناوخۆ کە ئەم بڕەش زۆر کەمە بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ ٦- بەھیچ شێوەیەک ئاماژە نەدراوە بە نرخی کۆندێسیت ٧- ئەم راپۆرتە تەواو پێچەوانەی شێوازی دابەشکاری داھاتی نەوت وەک لە گرێبەستەکانی حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیا بیانیەکان ئیمزا کراوە. لە بەشێکی تر بەدواداچونەکەی میدیای یەکێتی، باس له نەمانی داهاتی نەوتی پاڵاوگەکان دەکات ,داهاتی نەوتی پاڵاوگەكان دیارنییە! چارەکی سێیەم : لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٢ کۆی بەرھەمی نەوت ٣٨،٧٣٠،١٧٥ ملیۆن بەرمیل بووە بەم شێوەیە:- ١- بڕی ٣٥،٩٧٧،٥٧١ ملیۆن بەرمیل ھەناردەکراوە ، بەڵام بەھۆی ئەوەی بڵاونەکردنەوەی وردەکاری چارەکی سێیەم دیار نیە چەند کراوە بە نیزاح ھاوشێوەی چارەکەکانی تری ئەو ساڵە ٢- بڕی ٢،٣١٩،٠٨٨ ملیۆن بەرمیل دابینکراوە بۆ پاڵاوگەی وەزارەتی سامانەسروشتیەکان، داھاتی ئەم بڕە نەوتە نە بەنەوتی خاو و نە بەرھەمەکانی لە راپۆرتەکەدا دیار نیە و وونە ٣- بڕی ٤٣٣،٥١٩ ھەزار بەرمیل فرۆشراوە بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ بە نرخێکی زۆر ھەرزان ٤- رێژەی داھاتی ماوە بۆ حکومەتی ھەرێم ٥١٪ لە کۆی داھاتی نەوت بۆ ھەرێم ماوەتەوە کە بڕەکەی ١،٦٠٣،٠٨٨،٢٩٦ ملیار دۆلار بووە، رێژەی خەرجی و کۆمپانیاکان ٤٩٪ بووە کە بڕەکەی ١،٥١٣،٨٠١،٨٧٥ ملیار دۆلار بووە، ٥- داھاتی ئەو برە نەوتەی کە دابینکراوە بۆ پاڵاوگەی وەزارەتی سامانەسروشتیەکان وونە ئاماژەی پێ نەکراوە، نە بە نرخی فرۆشتنی نەوتی خاوی ناوخۆی و نەبە بەرھەمەکانی دوای پاڵاوتنی ٦- کرێی بۆری لە دیوی تورکیا ١٢٦،٣٣٥،٦٠٦ ملیۆن دۆلار بووە، لە دیوی ھەرێم ١٠٦،١٩٢،٣٨٥ ملیۆن دۆلار بووە. ٧- کرێی پارێزەرایەتی ٥،٢٤٦،٦٦٤ ملیۆن دۆلار بووە لە کاتێکدا حکومەتی ھەرێم لەو ماوەیە ھیچ داوایەکی لەسەر نەبووە، بڕی ١٣،١٠٦،٨٥١ ملیۆن دۆلار دراوە بە کرێ لە بەشێکی تر بەدواداچونەکە باس لەوە دەکات ، نەوت فرۆشراوه به کۆمپانیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان،نەوت تەنها دراوە بە پاڵاوگەکانی كار و لاناز! چارەکی چوارەم: بەپێی راپۆرتەکە، یەکەم جارە حکومەتی ھەرێم کۆی بەرھەمی نەوتی ھەرێمی راگەیاندوە کە ئەمە خاڵێکی ئیجابیە، کۆی بەرھەمھێنانی کێڵگەکانی ھەرێم ٤٠،١٧٥،١٨٦ ملیۆن بەرمیل بووە کە تێکڕای رۆژانە دەکاتە ٤٤٦،٣٩٠ ھەزار بەرمیل بووە، لەو رێژەیە ١- بڕی ٣٥،٨٧٦،٠٦٩ ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە بە بۆری نەوت کە تێکرای رۆژانە دەکاتە٣٩٨،٦٢٢ ھەزار بەرمیل بووە بەڵام بەپێی راپۆرتەکە تەنھا ٣٤،٥٥٤،١٨٦ ملیۆن بەرمیل فرۆشراوە ٢- بڕی ٣،٩١٤،٥٣٦ ملیۆن بەرمیل دراوە بە پاڵاوگە ناوخۆیەکان کە رۆژانە دەکاتە ٤٣،٤٩٤ ھەزار بەرمیل نەوت کە تەنھا دراوە بە پاڵاوگەی لاناز و کار، ٣- بڕی ٣٨٤،٥٥٤ ھەزار بەرمیل دراوە بە پاڵاوگەکانی تر کە رۆژانە دەکاتە ٤،٢٧٢ ھەزار بەرمیل نەوت ٤- بڕی ١،٣٢١،٩١٠ ملیۆن بەرمیل کراوە بە قور و لیتە و دەرکراوە لە کۆی نەوتی ھەناردەکراوی ھەرێم بۆ تورکیا ٥- بڕی ٣،٩١٤،٥٣٦ ملیۆن بەرمیل کە وەک لە راپۆرتەکەدا ھاتووە دراوە بە پاڵاوگەکانی سامانەسروشتیەکان ھیچ بڕە داھاتێکی ئاماژەی پێنەکراوە لە راپۆرتەکەدا ونە. ٦- بڕی ٨،٣٣٤،٠٦٥ ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوتی ھەرێم بڕدراوە و بەبیانووی کرێی پارێزەرایەتی پارێزەر لە کاتێکدا حکومەتی ھەرێم لە چارەکی چوارەم ھیچ داوایەکی لەسەر نەبووە ٧- بڕی ١٣،٣٠٦،٨٢٧ ملیۆن دۆلار بردراوە لە داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ کرێی پاڵاوتن ٨-بڕی ١٣،٨٣٩،٥٠١ ملیۆن دۆلار بردراوە لە داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ کڕینی سوتەمەنی بۆ وەزارەتی کارەبا ٩- بڕی ١٠٤،٢٣٧،٧٩٥ ملیۆن دۆلار بردراوە لە داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ پشتیوانی کارەبای ھەرێم ١٠- بڕی ١٤٩،٥٣٦،٠٩٧ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە بۆ کرێی بۆری نەوتی ھەرێم لە دیوی تورکیا ١١- بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە بۆ کرێی بۆری لە دیوی ھەرێم. لە لێکۆڵینەوەكەدا ئاماژە بەوە کراوە ، نەوتی هەرێم بە نرخيكی هەرزان فرۆشراوه، نەوتی هەرێم هەرزانتر لە نرخی برێنت دەفرۆشرێت تێکڕای فرۆشتنی نەوتی ھەناردەکراو لەو چارەکە ٦٩،٤٧٢ دۆلار بووە بۆ یەک بەرمیل، لە کاتێکدا تێکڕای فرۆشتنی نەوتی برێنت لەو چارەکە ٨٨،٩٤ دۆلار بووە، واتە حکومەتی ھەرێم ١٩،٤٧ دۆلار کەمتر لە نرخی برێنت نەوتی فرۆشتوە، نەوتی عێراق کە بەھەمان بۆری و بە ھەمان API بەڵام عێراق تێکڕای فرۆشتنی لەو چارەکە ٨١،٦٦ دۆلار بووە، واتە ھەرێم ١٢،١٩ دۆلار کەمتر لە عێراق نەوتی خۆی فرشتووە سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی ناوخۆ، یەکەم جارە حکومەتی ھەرێم لەناوخۆ نەوت ھەرزانتر بفرۆشێیت بەراورد بە فرۆشتنی ھەناردەکراو، نرخی یەکەم بەرمیل نەوت ٦١،٢٩١ دۆلار بووە سەبارەت بەداھاتی نەوت ٢،٤٥٢،٧٢٣،٥٥٣ ملیار دۆلار بووە بەھەردوو ھەناردەکراو و ناوخۆ، لەم برە رێژەی ٤٨٪ بۆ ھەرێم بووە رێژەی ٥٢٪ بۆ کۆمپانیاکان و خەرجی نەوت بووە، لەم چارەکە رێژەی داھاتی نەوتی حکومەتی ھەرێم زیادی کردوە. لە کۆتایي بەدواداچونەکەدا ، باس لە داهاتي نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵێک کراوە، نزیكەی 6 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی ساڵێكە! بەپێی راپۆرتەکان کۆی گشتی بەم شێوەیە بووە:- ١- کۆی گشتی نەوتی خاوی بەرھەمھێنراو ١٥٤،٩٩٢،٥٠٩ ملیۆن بەرمیل نەوت بووە ٢- کۆی گشتی داھاتی نەوتی ھەرێم ٥،٧٠٩،٧٠٤،٠٨٧ ملیار دۆلار بووە ٣- کۆی گشتی نیزاح کە نەوتی ھەرێم کراوە بە قور و لیتە لە بەندەری جەیھان ٤،٥٩٦،١٤٠ ملیۆن بەرمیل بڕی قازانجی حکومەت لە فرۆشتنی بەرھەمە نەوتیەکان لە گاز و بەنزین و نەوتی سپی چەند بووە؟ ئاماژەی پێ نەکراوە.
شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر ڕەشنووسی یاساى نەوت و گاز لەگەڵ وەزارەتى نەوتی عێراق کۆبوونەوە. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ى 2 ی2023، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتنە بەغداى پایتەخت و لەگەڵ وەزارەتى نەوت کۆبۆوە بۆ گفتوگۆكردنی پڕۆژەی یاساى نەوت و گازی فیدراڵی. هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە،شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکهاتبوون لە وەزیرى دارایی و ئابووری وەک سەرۆکى شاندەکە و وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و گوتەبێژى حکومەتی هەرێم و نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا و بەڕێوەبەرى گشتیی وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان؛ ئامادەبووانى کۆبوونەوەکەش لە لایەنى عێراقى فیدراڵ، بریتی بوون لە وەزیرى نەوت و هەردوو بریکارەکەى و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەتی نەوت. یاسای نەوت و گاز، یەکێکە له دۆسییه هەڵپەسێرراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ، کە کێشەو ناکۆکی لەسەرە، بەم هۆیەوە تا ئێستا دەرنەچووە و جێبەجێنەکراوه.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، "لەماوەی ساڵێکدا یاسایی نەوت و غاز دەخرێتە بواری جێبەجێکردن". لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفراسێکدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لەبارەی پڕۆژە یاسایی نەوت و غاز، کە ماوەیەکی زۆره پەسەندکراوه، بەهۆی کێشەو ململانێی نێوان هێزه سیاسیەکان و کێشەکانی هەولێر و بەغدا جێبەجێناکرێت ڕایگەیاند ، " لەماوەی یەکساڵدا یاسایی نەوت و غاز دەخەینە بواری جێبەجێکردن". سودانی دەربارەی دۆسییەی ئابوری زیاتری وت و ڕایگەیاند،"ئێمە کار لەسەر چاکسازیی پێکهاتەیی ئابووری دەکەین". سەرۆک وەزیرانی ئێستا، ئاماژەی بە کەمتەرخەمی کابینەکانی پێشتوتر کرد وتی، "حکومەتەکانی پێشوو وەبەرهێنانیان لە غازدا نەکردووە". دەربارەی دۆسیەی ئەمنی و توانا و هێزی سوپا و هێزەچەکدارەکان، ئەو ئاماژەی بەوەدا، "هێزەکانمان توانای بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری عێراقیان هەیە"و" دەستمان کرد بە چاکسازی لە کەرتی ئەمنی". سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردوە، "عێراق هەلی وەبەرهێنانی لە کەرتە جیاوازەکاندا هەیە".
پۆلیسی ئێران بە تۆمەتی دروشم نوسین تەقە لە گەنجێکی شاری سەقز دەکەن و دەیکوژن و هەڕەشە لە بنەماڵەکەی دەکەن هەواڵەکەی بڵاونەکەنەوە و ناڕەزایەتیی دەرنەبڕن. ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردوەتەوە؛ ئێوارەی شەممە پۆلیسی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوریی دوو مەترەوە تەقەی لە گەنجێک بە ناوی موختار فەتحی کردوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە. بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەند موختار فەتحی لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بوە و پۆلیسی بە بێ ئاگادارکردنەوە یان هۆشداریی پێشوەخت تەقەی لێکردوە و گوللـە بەر ملی ئەو گەنجە کەوتوە و تەنها دوای چەند چرکەیەک دوای برینداربونی گیانی لەدەستداوە. کەسوکاری فەتحی وتویانە پۆلیسی سەقز سەرەڕای هەڕەشە کردن لە بڵاوکردنەوە هەواڵەکە، دانی بەوەدا ناوە کە بەهەڵە ئەو گەنجەی بە تۆمەتی دروشم نوسین دژی دەسەڵات کوشتوە. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە موختار فەتحی، خەڵکی ناوچەی دەرەویان بوە لە سەقز و خێزاندارە و هاوژینەکەی لە ئێستادا دوگیانە. زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت و 156 رۆژە ناڕەزایەتییەکان بەشێوازی جیاواز لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و رۆژانە دەیان گەنج روبەڕوی گرتن و ئەشکەنجەدان دەبنەوە و تا ئێستا تەنها لە رۆژهەڵاتی کوردستان 131 کەس لەو ناڕەزایەتییانەدا کوژراون.
پۆلیسی سلێمانی ،بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر تۆمەتبارێكی له قەزای سەیدسادق دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له بڵاوکراوەیەکدا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەرە، هێزەكانی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار، دوای ڕوبەڕوبونەوەی چەكداری لەگەڵ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەید سادق توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەردا. پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات، لەئێستادا تۆمەتبار ( ج،ت،م لەدایكبووی 1993 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 30 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
هاوڵاتی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی یەکشەممە جارێکی دیکە سەردانی بەغدا بکاتەوە، بەمەبەستی درێژەدان بەکۆبونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. ئومێد سەباح لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، "بڕیارە سبەی یەکشەممە بەمەبەستی درێژەدان بە کۆبونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردولا". رۆژی (11ـی شوبات/فێبرایهری 2023) شاندێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان سهردانێكی دوو رۆژهی بۆ بهغدا ئهنجامدا و لهگهڵ وهزارهتهكانی نهوت و پلاندانانی عێراق، دهستهی دهروازه سنوورییهكان و كۆمپانیای سۆمۆ كۆبوونهوهی ئهنجامدا. ەدوای گەڕانەوەی شاندەکەش، فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا لەماوەی دو رۆژدا، چەند کۆبونەوەیەکی گرنگی ئەنجامداوە و کۆبونەوەکانیش ئەنجامی باشیان هەبوە، چاوەڕێیدەکەن ئەو خاڵانەی کە ناکۆکیان لەسەرە، لەگەڵ بەغدا بگەنە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەریان" بهگوێرهی زانیاریهکان، ئهندامانی تیمی یهکێتی له حکومهتی ههرێمی کوردستان هاوشێوهی سهردانهکهی پێشوی شاندی حکومهت بهشداری لهسهردانیکردنی ئهم شاندهکه بۆ بهغدا ناکهن.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ شەممە داوای لەهاوڵاتیان کرد، بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان لە بەشی مۆڵەت سەردانیان نەکەن و رایگەیاند، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کارەکانمان لە بەشی مۆڵەت ڕاگرتوە، لە رۆژانی داهاتو لەکاتی دەستپێکردنەوەی کارەکان هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە. هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکات کە سبەینێ یەکشەممە سەردانیان نەکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان. ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ئێستادا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کارەکانمان ڕاگرتوە لەکاتی کردنەوەی بەشی مۆڵەت لە رۆژانی داهاتو و دوبارە راییکردنەوەی مامەڵەکانتان لە پەیج و ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنین". هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیخستۆتەڕو، "ئەو هاوڵاتییانەی کە رۆژی پێنجشەممە نیوەی مامەڵەکانیان تەواو کراوە بەهەمانشێوە سبەینێ سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن تا ئاگادارکردنەوەی داهاتومان". دەقی ئاگادارکردنەوەکەی هاتوچۆی سلێمانی: ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی هاتووچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکات کە سبەینێ رۆژی یەک شەممە واتە ڕێکەوتی 19/02/2023 سەردان نەکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لەبەرئەوەی لە ئێستادا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کارەکانمان ڕاگرتووە لەکاتی کردنەوەی بەشی مۆڵەت لە رۆژانی داهاتوو و دووبارە راییکردنەوەی مامەڵەکانتان لە پەیج و ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنین. هەروەها ئەو هاوڵاتییانەی کە رۆژی پێنج شەممە نیوەی مامەڵەکانیان تەواو کراوە بەهەمان شێوە سبەینێ سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن تا ئاگادارکردنەوەی داهاتوومان.
