هاوڵاتی زەکی دیشکایا سەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی سەمسور رایگەیاند، لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا کە وێرانەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا بەجێهێشت، ١١ رۆژنامەنووسی شارەکەیان گیانیان لەدەستداوە. زەکی دیشکایا کە ناوی هەموو رۆژنامەنووسانی بڵاوکردەوە وتی، " هەڤاڵانمان بە خاکپسارد، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دکەم. رۆژنامەنووسەکانی دیکەشمان، هەر یەکەو بەلایەکدا چووە." سەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی سەمسور بۆ ئاژانسی ئانادۆلۆ باسی ئەوەشی کرد، لە سەمسووری دەنگی میدیا کپ بووە، میدیای هەرێمی بێدەنگ بووە. ئەو هەڤاڵانەمان کە گیانیان لەدەستداوە هەریەکەیان یادەوەریەکی خۆشیان لەگەڵ ئێمەدا هەیە." پارێزگای سەمسور یەکێک بووە لەو پارێزگایانەی باکوری کوردستان کە بەوهۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا، بە هەزاران هاوڵاتیی گیانیان لەدەستداوە. هەروەها تاوەکو ئێستا بە هەزاران پاشەلەرزەی دیکە لەو پارێزگایە روویانداوە. دانیشتووانی سەمسور کوردانی عەلەوین کە لە ئێستادا لەژێر چادرەکاندا دەژین و بەشێکیشیان بۆ شارەکانی دیکەی تورکیا کۆچیان کردووە.

سێ کەس دیکە لە زیندانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دەدرێن و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکەن لە 20 رۆژدا شەش کەس لەو زیندانە لەسێدارەدراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە بەربەیانی رۆژی سێشەممە سێ زیندانیی کورد لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دراون و بەوەش تەنها لە 20 رۆژدا شەش کەس لەو زیندانە لەسێدارە دراون. رێکخراوەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە زۆربەی ئەو کەسانەی لەسێدارەدراون تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانیان روبەڕو کراوەتەوە. بە پێی ئامارەکان لە 50 رۆژی سەرەتای ئەمساڵدا  24 زیندانیی کورد لە زیندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراوەن. تا ئێستا دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران محەمەد مەهدی کەرەمی، خەڵکی بیجار لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراوە و 18 کەسی دیکەش لە گەنجانی کورد بە تۆمەتی بەشداریی لەو ناڕەزایەتییانە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە. لە ئامارەکانی ساڵی 2022 دەرکەوتو 52 کەسی کورد بە تۆمەتی سیاسی و بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارەدراون.

هاوڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک بۆ ئەو ئەو خوێندکاران دەردەکات کە لە وڵاتی تورکیا دەخوێنن و دەڵێت: ئەو خوێندکارانەی کە دەستیان بە خوێندن کردووە لە زانکۆکانى وڵاتى تورکیا ماوەى خوێندنیان بە ئۆنلاین لە نێوان 6-2-2023 تاوەکو 1-4-2023 بە ماوەى مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.   دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا: وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێک بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا دەردەکات وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى تایبەت بە ڕەوشى خوێندن و ماوەى مانەوەى ئەو خوێندکار و قوتابیانەى هەرێمى کوردستان کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن، وەزارەتى چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکردوە. ئەمرۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2023/2/21) بە نوسراوى ژمارە (3423) کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، سەبارەت بە ڕودانى کارەساتى سروشتى (بومەلەرزە) لە وڵاتى تورکیا، لەبەر رۆشنایى بریارى ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى ئەم وڵاتە کە بەشێک لە خوێندنى وەرزى بەهارەى بۆ ساڵى ئەکادیمى (2022-2023) کردوە بە ئۆنڵاین، وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى دەرکرد: ١/ ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن کردوە لە زانکۆکانى وڵاتى تورکیا ماوەى خوێندنیان بە ئۆنڵاین لە نێوان ڕێکەوتى (2023/2/6) تاکو (2023/4/1) بە ماوەى مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت. ٢/ ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن نەکردوە، ئەگەر لە زانکۆکەیان خوێندن بوە بە ئۆنڵاین دەبێت خوێندنەکەیان دوا بخەن بۆ سیمستەرى داهاتوو. ٣/ هەر زانکۆیەک بەدەر لەو بڕیارەى ئەنجومەنى ناوبراو هەر سیستمێکى تر (دواخستن بۆ سیمستەرى داهاتو) پیادە بکات، بەپێى ناوەرۆکى بڕیارى زانکۆکان مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت. ٤/ بەڵام سەبارەت بە بەشە پزیشکییەکان ئەو بەشانەى کە لایەنى پراکتیکیان هەیە تاکو ئێستا ئەنجومەنى ناوبراو هیچ بڕیارێکى دەرنەکردوە، لەکاتى دەرکردنى هەر بڕیارێک وەزارەتەکەمان پەیوەست دەبێت بە لەبەر چاوگرتنى پاراستن و تەندروستى قوتابى و خوێندکارەکانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا. ٥/ هەر بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى تورکیا (YOK) دەربچێت لە داهاتودا سەبارەت بەم بابەتە ئێمە مامەڵەى لەگەڵ دەکەین.  

هاوڵاتی وه‌زیری ئاوادانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپی "پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە" ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند،هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ زۆنی مامناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ و ئه‌گه‌ر به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌ بگاته‌ 5 پله‌ی رێخته‌ریش "زیانی گیانی و ماددی زۆری نابێت." به‌ڵام بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ئه‌گه‌ر بچێته‌ پله‌ی شه‌شه‌م و به‌سه‌ره‌وه‌ "زیانه‌كانی ده‌هێنده‌ زۆرتر ده‌بن." دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوادانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپی "پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە"، به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێرئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وتی، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌ ئه‌ركی خۆیان زانی پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌ شێوازی دیزایینكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بكات". ئەم وۆرکشۆپە دوای ڕوداوی بومەلەرزەکەی ٦ی ئەم مانگە کە تورکیا و سوریای کردەوەو تیایدا نزیکەی 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا ئەنجامدرا کە تیایدا ژمارەیەکی زۆری قوربانییەکانیش کەوتبونە ژێر داروبەردی باڵەخانە ڕوخاوەکان کە لە دوایدا ژمارەیەکی زۆری ئەو بەڵێندەرانەی باڵەخانەکانیان دروست کردبوو دەستگیرکران چونکە بە شێوەیەکی سەلامەت و بە ڕەچاوکردنی مەرجەکانی سەلامەتی لە کارەساتە سروشتییەکانی وەک بومەلەرزە دروست نەکرابوون. وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌ڵێت، ‌به‌ پێویستیان زانی وۆركشۆپه‌كه‌‌ ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت ئه‌و بینا و باڵه‌خانانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان بونیاتنراون و "ئه‌گه‌ر كه‌موكورتییان تێدا بوو، ده‌ستنیشان بكرێن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزرێته‌وه‌ و كۆد و ستانده‌ردێكی هاوبه‌ش دیاریبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا ئه‌ندازیاران و دیزاینه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ باڵه‌خانه‌كان دروست بكه‌ن" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ زۆنی مامناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌، واتا ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5 پله‌ی رێخته‌ریش رووبدات، "زیانی گیانی و ماددی زۆری نابێت" به‌مه‌رجێك "به‌پێی ئه‌و كۆد و رێنماییانه‌ی كه‌ پێشتر په‌سه‌ندكراون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌"، به‌ڵام بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ئه‌گه‌ر بچێته‌ پله‌ی شه‌شه‌م و به‌سه‌ره‌وه‌ "زیانه‌كانی ده‌هێنده‌ زۆرتر ده‌بن."  

هاوڵاتی دوای بومەلەرزەکەی دوێنێ شەوی پارێزگای هاتای کە بە گوڕی ٦.٤ بە پلەی رێختەر روویدا، ٧٣ پاشەلەرزەی دیکە لە روویانداوە. دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، دوای بومەلەرزەکەی دوێنێ شەو کە لە پارێزگای هاتای باکوری کوردستان کە بە گوڕی ٦.٤ بە پلەی رێختەر روویدا، ٧٣ پاشەلەرزەی دیکە لە روویانداوە. دەزگاکە باسی ئەوەی کرد کە لەو ٧٣ پاشەلەرزەیە، خەڵکی ناوچەکە هەستی بە ٤٥ پاشەلەرزە کردووە و ترسێکی زۆری لەنێو هاوڵاتیاندا دروست کردووە. کاتژمێر هەشت و چوار خولەکی شەوی رابردوو، بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٦.٤ بە پلەی رێختەر لە ناوچەی دەفنەی پارێزگای هاتای باکوری کوردستان روویدا. فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، لە بومەلەرزەکەی هاتایدا، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩٤ هاوڵاتی بریندار بوون. جگە لە چەندین شاری باکوری کوردستان و تورکیا، لە وڵاتانی سوریا، ئوردن، فەڵەستین، ئیسرائیل، میسر و لە هەرێمی کوردستانیش هەست بە بومەلەرزەکە کراوە. هەروەها لە هاتای، مێرسین و ئەنتاڵیا کە دەکەونە سەر دەریای ئیجە، ئاستی ئاوی دەریاکە بەرز بووەوە و کاربەدەستانی تورکیا، هاوڵاتیانیان لە روودانی تسونامی ئاگادار کردەوە. لە شەشی شوباتدا، سێ بومەلەرزەی بەهێز لە پارێزگاکانی مەرەش، سەمسور و دیلۆکی باکوری کوردستان روویاندا. تاوەکو تەنیا لە تورکیا تەرمی نزیکەی ٤٢ هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا دەرهێنراون و زیاتر لە ٨١ هەزار کەسیش بریندار بوون. بومەلەرزەکانی ئەم دواییە، کاریگەری لەسەر نزیکەی ١٥ ملیۆن کەس دروست کردووە و خەڵکێکی زۆر لە ئێستادا لەژێر چادر و لەنێو کۆنتەینەرەکاندا دەژین.

هاوڵاتی وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو سێ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی دووشەممە زنجیرەیەک بوومەلەرزە لە پارێزگای هاتای و چەند پارێزگایەکی دیکە روویاندا، کە دووانیان 6.4 و 5.8 پلە بوون، سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: "لە بوومەلەرزەکانی هاتای سێ کەس لە شارۆچکەکانی ئەنتاکیا، دەفنە و سامانداخ گیانیان لەدەستدا. هەروەها 213 کەسیش بریندارن و گەیێنراونەتە نەخۆشخانە." سولەیمان سۆیڵو هەروەها ئاماژەی بەوەدا 42 جار پەیوەندی بە فریاکەوتنی تیمەکانیان کراوە کە لە 39 شوێنیاندا رووداوێکی ئەوتۆ لە ئارادا نەبووە. بەڵام لە هەریەک لە سێ شوێنەکەی دیکەدا گیان لەدەستدان هەبووە. هاوکات بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیەکی سووریا زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانی حکومەتی سووریا، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو 130 کەس برینداربوونە. ئەم بوومەلەرزە لە کاتێکدا هێشتا گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی پێشتر کە لە رۆژی (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) بە گوڕی 7.4 به‌ پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و سووریای هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه‌ لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ هه‌ستی پێكرا. بە گوێرەی ئاماری دەزگای كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (ئافاد) زیاتر لە 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوڵاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە اگەیندراویکدا ڕوونکردنەوەی دا  لەبارەی کێشەکانی ناوخۆیی یەکێتی پەیوەست بە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانیەوە و دەڵێت، سەرجەم ڕێکارەکانی یەکێتی لەبارەی پەیڕەو، و پرسی سەرۆکایەتی و ئەو سکاڵا و تانەی لە دژی بڕیارەکانی یەکێتی لە دادگا تۆمار کرابوون، لە بەرژەوەندی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی یەکلاکراونەتەوە و تەواوی بڕیارەکانیش کە دراون ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکلای کردوونەتەوە و دەستبربردن بۆ کاروباری ناوخۆی یەکێتیش " هێڵی سورە"   ڕوونکردنەوەکە لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیەوە ئاڕاستەی سەرجەم ئۆرگانەکانی کراوە، تییدا هاتووە ، "دوای ئاماژەدان بە رێکارە یاساییەکان و دەرچوونی بڕیارەکان لە دادگای بەرایی لێکۆڵینەوە، فەرمانگەی کاروباری پارت و رێکخراوە سیاسییەکان و ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئەم پرسە روونکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، تەنیا ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لایەنی پەیوەندیدارە لە بڕیاردان بۆ کاروباری ناوخۆیی و هیچ لایەنێکی تر بۆی نییە دەستوەردان لەم بابەتانەدا بکات و ئەگەر هەوڵێکی لەوجۆرەش هەبێت، ئەوا هەنگاوی سیاسی و یاساییمان دەبێت، چونکە هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە".  ڕوونکردنەوەکەدا  لە چوار خاڵ پێکهاتووە و بە واۆژی فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە ٧ی شووباتی ٢٠٢٣ ئاراستەی ئۆرگانەکانی ئەو حیزبە کراوە.   وێنەی ڕوونکردنەوەکە  

بەریتانیا دوای یەکێتی ئەوروپا سزادانی ژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئاشکرا کرد. ئەمڕۆ دوشەممە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند؛ بەهۆی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانەوە هەشت بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی خستوەتە لیستی نوێی سزاکانی وڵاتەکەی . سزاکانی بەریتانیا دوای کەمتر لە کاتژمێرێک لە سەپاندنی قۆناغی پێنجەمی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژی 32 بەرپرس و دوو دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیەنرا. بە پێی راگەیەنراوەکەی بەریتانیا هەر یەکە لە حەسەن عەسکەری، قائیمقامی شاری سنە و محەمەد تەقی ئۆسانلو، فەرماندەی ناوەندی حەمزە-ی سەر بە سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی کوردستان و محەمەد کەرەمی، پارێزگاری سیستان و بەلوچستان و جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارن لەو پارێزگایە و سەرۆکی لقەکانی چوار و یەک لە مەشهەد و ئەسفەهان و کەرەج بەهۆی توندوتیژیی و رۆڵیان لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکاندا سزا دراون. بەریتانیا لە مانگی رابردودا بەهۆی سەرکوت و توندوتیژیی بەرامبەر ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژمارەیەک سزای بەسەر ئێراندا سەپاند و بە گشتی لە دوای ناڕەزایەتییەکانەوە نزیکەی 400 سزای دژی دەسەڵاتی تاران راگەیاندوە.    

ئەوروپا سزای بەسەر 32 بەپرس و دوو دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاند کە دوانیان وەزیری حکومەتی ئەو وڵاتەن. یەکێتی ئەوروپا رۆژی دوشەممە ژمارەیەک سزای دیکەی دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کردەوە کە ئەو سزایانە وەزیری پەروەردە و وەزیری کەلتور و رێنمایی وڵاتەکەی گرتوەتەوە. لە پێنجەم قۆناغی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژی کۆماری ئیسلامی ناوی محەمەد جەباری، سەرۆکی داواکاری گشتی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و حەیدەر پەسەندیدە،سەرۆکی  زیندانەکانی سنە هاتوە و هاوکات سەرۆکی زیندانەکانی قەرچەک و زاهیدن و کەرەج و بەڕێوبەرەکانی زیندانەکانی سیستان و بەلوچستان ، چوارمەحاڵ و بەختیاری، ئەلبورز لە لیستی سزا نوێیەکاندان. جگە لەو ناوانە رەمەزان شەریف، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و وتەبێژی ئەو دامەزراوە سەربازییە و فەتحوڵڵا جۆمەیری ،یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسدران و ژمارەیەک بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی(ئیتلاعات) لەو 32 بەرپرسانەن کە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندون. پێشتر یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی قۆناغی چوارەمی سزاکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران 37 بەرپرسی باڵای دەسەڵاتی لەو وڵاتە خستبوە لیستی سزاکانیەوە و لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمدا کە ئەمڕۆ رایگەیاندوە 32 بەرپرسی باڵای وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو توندوتیژی و سەرکەوتانەی کە دژی خەڵک و خۆپیشاندەران کردویانە سزا داوە. لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەر یەکە لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، ئۆسترالیا و نیوزلەندا دەیان سزایان دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاندوە.  

هاوڵاتی لە سنورەکانی پارێزگای کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک گیانیلەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون. رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای روانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان، لە نزیک گوندی شوانکارە، ئۆتۆمبێلێکی ھەڵگری کۆڵبەران تووشی رووداوی ھاتووچۆ بووە، لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانیلەدەستداوە و چوار کۆڵبەری دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرەی گیانیلەدەستداوە، ناوی سامان یەعقوبی و خەڵکی گوندی سەرخبانی جوانڕۆ بووە. ھەنگاو ئاشکراشیکردووە، دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش و یادگار لە سنورەکانی نەوسود کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران و بە سەختی برینداربوون، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی ناوەندە تەندروستییەکان کراون.

وەلی ئارسلان هاوڵاتی پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستان دەڵێت، خاوەنی ١٠٠ ژمارە کە لە تەلەفونەکەیدا تۆمارکراون لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە. وەلی ئارسلان خەڵکی شاروچکەی ئونئیکی شوباتی سەر بە پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستانە و یەکێک لەو کەسانەیە کە بومەلەرزەکە زۆر زیانی گیانی و مادی بە بنەماڵە، کەسوکار و دۆستەکانی گەیاندووە. ئارسلان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی دۆغانی تورکی ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی بومەلەرزەکە قیامەتیان بە چاوی خۆیان بینیوە و دەڵێت، " لە رۆژی بومەلەرزەکەدا لە ماڵەوە بووین. بە شێوەیەکی زۆر بەهێز هەستمان بە بومەلەرزەکە کرد. زۆر خێرا زانیمان کە بومەلەرزەیە. چووینە دەرەوە، قیامەتمان بە چاوی خۆمان بینی. زیانێکی زۆر بە خانووەکەمان نەگەیشت، بەڵام خانووەکانی دەوروبەرمان رووخان، ژمارەیەکی زۆر لە خزم، کەسوکار و دراوێسکانمان گیانیان لەدەستدا. خاوەنی ١٠٠ ژمارە کە لە تەلەفونەکەمدا تۆمارکراون لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە. خوا هەموو لایەک لەم جۆرە کارەساتانە بپارێزێت."

پاپایڤاتیکان داوای هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەکات   پاپا فرانسیس، پاپایڤاتیکان رایگەیاند، لەکاتێکدا بیری لای هاوڵاتیانی ئۆکرانیا و زیانلێکەوتوانی زریانەکەی نیوزلاند و بەشێک لە گەلانی دیکەی جیهانە کە بەهۆی شەڕ و برسییەتییەوەڕووبەڕووی مەترسی گەورە بوونەتەوە، لە هەمانکاتیشدا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوکاری پێویست پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا بکەن. پاپا فرانسیس، لەڤاتیکانەوە پەیامێکی پێشکەش بە کاسۆلیکەکانی جیهان کرد و باسی لەوەکرد، هاوسۆزە بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا و لە هەمانکاتیشدا بیری لای گەلی ئۆکرانیایە کە رۆژانە روبەڕوی چەندین نەهامەتی و ململانێ دەبنەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە نابێت ئازارەکانی گەلان لەبیر بکەین، داواکارییەکەشم بۆ هاوکارییەکتر لەو روانگەوەیە کە دەبێت میهرەبانی ئێمە هەمیشە زیندو و بەرجەستە بێت. پاپایڤاتیکان داوای هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەکات   پاپا فرانسیس، پاپایڤاتیکان رایگەیاند، لەکاتێکدا بیری لای هاوڵاتیانی ئۆکرانیا و زیانلێکەوتوانی زریانەکەی نیوزلاند و بەشێک لە گەلانی دیکەی جیهانە کە بەهۆی شەڕ و برسییەتییەوەڕووبەڕووی مەترسی گەورە بوونەتەوە، لە هەمانکاتیشدا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوکاری پێویست پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا بکەن. پاپا فرانسیس، لەڤاتیکانەوە پەیامێکی پێشکەش بە کاسۆلیکەکانی جیهان کرد و باسی لەوەکرد، هاوسۆزە بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا و لە هەمانکاتیشدا بیری لای گەلی ئۆکرانیایە کە رۆژانە روبەڕوی چەندین نەهامەتی و ململانێ دەبنەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە نابێت ئازارەکانی گەلان لەبیر بکەین، داواکارییەکەشم بۆ هاوکارییەکتر لەو روانگەوەیە کە دەبێت میهرەبانی ئێمە هەمیشە زیندو و بەرجەستە بێت.

فوئاد حسێن: دراوی عێراقی بەهێزه و یەدەگی دراو زیاتر له 100ملیار دۆلارە. فوئادحسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کونفراسێکی ڕۆژنامەنیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، دراوی عێراق بەهێزە و یەدەگی دراو زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە، بۆیە بەمەبەست جۆرێک لە دودڵی سەبارەت بە بەهای دۆلار بڵاودەکرێتەوە کە بنەمای نییە، بەتایبەت دوای ئەوەی سەکۆی ئەلیکترۆنی دەکەوێتەکار کە دەبێتەهۆیەکی بەهێز بۆ دیاریکردنی ئەوانەی سودمەند دەبن لە دۆلار و رێگریش دەکات لە بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات. فوئاد حسێن، لەبەشێکی تری قسەکانی رایگەیاند، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ شاندی ئەمریکا لە واشنتن، ئەو وڵاتە هیچ مەرجێکی نەبو لەسەر فرۆشتنی دۆلار بە عێراق بەڵکو لێکتێگەیشتن هەبو لەسەر چۆنیەتی رێکخستنەوەی دراوی بیانی، بەتایبەت دانانی سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کە بەهۆیەوە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار سەقامگیر دەبێتەوە. وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن ئەمڕۆ لەکۆنفرانسکە وتیشی، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ شاندی ئەمریکا دۆسییە سیاسییەکان کەمتر سەرنجیان خرایەسەر و زۆرینەی کاتی گفتوگۆکانیان تایبەت بو بە پرسی ئابوری، سیاسەتی دارایی، روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی شانە نوستوەکانی داعش.

هاوڵاتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار بومەلەرزە پارێزگای خارپێت (ئەلازیخ)ی باکوری کوردستانیان هەژاند. دەزگاى کارەسات و فریاگوزارى تورکیا (ئافاد) لە توێتێکدا ئاماژەی بە کات و گوڕی بومەلەرزەکان کرد و بەگوێرەی میدیا تورکیەکان بومەلەرزەکان ترسێکی زۆریان لەلای هاوڵاتیان دروست کردووە. بەگوێرەی دەزگای (ئافاد) ، یەکەم بومەلەرزە بە گوڕی ٤.٧ بە پلەی ریختەر کاتژمیر سێ و ٣٧ خولەک بە قوڵایی ١١ کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە. بومەلەرزەکەی دووەمیش، بە گوڕی ٤.٨ بە پلەی ریختەر، کاتژمێر سێ و ٣٩ خولەک روویداوە. بومەلەرزەکەی سێیەم کە ناوەندەکەی ناوچەی پالۆ بووە، بە گوڕی ٤.٦ بە پلەی ریختەر لە کاتژمێر چوار و حەوت خولەک، بە قوڵایی نزیکەی ٨ کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە. چوارەم بومەلەرزەش لە کاتژمێر شەش و ٤٥ خولەکدا بە گوڕی ٤.٥ بە پلەی ریختەر لەو پاریزگایە روویداوە. پارێزگای خارپێت کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای ئامەدەوە، لەسەر هێڵی بومەلەرزەیە و چەندین جار بومەلەرزەی بەهێز لەو پارێزگای روویانداوە. دوایین بومەلەرزە لەو پارێزگایە بە گوڕی ٦.٧ بە پلەی ریختەر، لە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠دا روویدا. بەوهۆیەوە، ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٦٠٧ کەسیش بریندار ببوون.   https://twitter.com/DepremDairesi/status/1627482155050799104?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1627482155050799104%7Ctwgr%5E9afbf57c934412a58584552fcc31f37c3512a321%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fartigercek.com%2Fguncel%2Felazigda-art-arda-depremler-239796h

هاوڵاتی بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بڕیاری دا کە پێویستە سەرجەم بانکەکان لەمەودوا کار بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ فرۆشتنی دۆلار، بەمجۆرە هیچ بانکێک ناتوانێت یاری بە نرخی دۆلار بکات و وابریاریشە سبەینێ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە نوسراوێکی فەرمیدا، بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردۆتەوە، کە  پێویستە سەرجەم بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراو پشت بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی ببەستن بۆ فرۆشتنی پارەی کاشی دراویە بیانیەکان. هەروەها لە ڕاگەێنداروەکەی بانکی ناوەندیدا هاتووە ئەو بانکانەی یان کۆمپانیاکان بەکاری نەهێنن ڕێگەیان پێنادرێ پشکی هەفتانەی خۆی لەپارەی کاشی دۆلار وەربگرێت، ئەمەش لەپێناو دابەزاندنی بەهای دۆلارە لەبەرامبەر دیناری عێراقی. ئەمەش لەکاتێکدایە