هاوڵاتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی ئه‌یلول، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌شێك له‌كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه فه‌رمانی دا له‌ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو 53 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بكه‌وێته گه‌ڕ. به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان وتووه، پێویسته ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان جدی ببێته‌وه‌و له‌هیچ كه‌سێك قبوڵناكرێت گه‌نده‌ڵی بكات. ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: له‌هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێك قبوڵ ناكه‌م وه‌به‌رهێنه‌ران راوبنێن بۆ شاره‌كانیترو هه‌روه‌ها قبوڵی ناكه‌م پاره‌و سه‌رانه له وه‌به‌رهێن وه‌ربگیرێت. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندوه، نابێت ببینه رێگر له‌كاری بازرگانه‌كان و ده‌بێت رۆتین كه‌م بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها نابێت كێشه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت وه‌به‌رهێنه‌ران دروستبكرێت و پێویسته به‌پێی یاسا مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ك به‌پێی مه‌زاج و خزم خزمێنه. به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی، قوباد تاڵه‌بانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تی، له‌و 53 پرۆژه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی مندایه پێویسته 18 پرۆژه‌یان له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دا‌و 35 پرۆژه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژانه‌شی وه‌ستاون بكه‌ونه‌وه كار.
هاوڵاتی ئە فسەرێكی دژە تیرۆر لە كارمەندێكی ئاسایش دەدات هەڤاڵ رەشید لێپرسراوی بازگەكانی ئاسایشی گەرمیان بە ڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاندووە:ئەفسەرێکی دژە تیرۆر بەناوی "گۆران بەرزان" لە سلێمانیەوە گەڕاوەتەوە بۆ كەلار و كارمەندێكیان لە بازگەی بانی خێڵان كە لە ئەركدا بووە نەیناسیوتەوە و پرسیاری لێكردووە. ئەمەش بۆتە هۆی دروستبونی گرژی لە نێوانیاندا و ئەفسەرەكە و پاسەوانەكانی دابەزیون و لە كارمەندەكەی ئاسایشیان داوە. لێپرسراوی بەشی بازگەكانی ئاسایشی گەرمیان وتیشی: تاوەكو ئێستا سكاڵایان تۆمار نەكردووە و چاوەڕێی فەرمانی بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیانن. بەپێی زانیاریەكان، گۆران بەرزان پێشتر بەرپرسی نوسینگەی گەرمیانی دەزگای زانیاری بووە.
هاوڵاتی / عه‌مار عه‌زیز زیاتر له‌مانگێكه شه‌پۆلێكی نوێی كۆچی ئێزدییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌شنگال و نێو كه‌مپه‌كان ده‌ستیپێكردووه، به‌پێی ئامارێكی رێكخراوێكی دهۆك ته‌نها له‌چوار هه‌فته‌ی رابردوودا 3 هه‌زارو 53 ئێزیدی كۆچیان كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌پارساڵیش به‌هه‌مان شێوه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئێزدییه‌كان كۆچیان كرد بۆ بیلارِوسیاو وڵاتانی تری ئه‌وروپا، تائێستاش نزیكه‌ی 100 هه‌زار ئێزدی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه. عه‌لی عومه‌ر گه‌عبۆ ، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری ئاواره‌و رێكخراوه‌كان به هاوڵاتی راگه‌یاند: «زیاتر له‌مانگێگه شه‌پۆلێكی نوێی كۆچی هاووڵاتیانی ئێزیدی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیپێكردوه ، به‌تایبه‌ت له‌نێو ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه هیچ ئامارێكی ره‌سمیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه ، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچیان كردووه بۆ وڵاتی توركیا‌و له‌وێشه‌وه بۆ یۆنان و وڵاته ئه‌وروپیه‌كان، هه‌موو لایه‌ك ئاگاداری ئه‌و كۆچكردنه‌ی ئێزدیه‌كانن. به‌هۆی هێرشه‌كانی 2014 ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانی تری نه‌ینه‌وا ، زیاتر له 350 هه‌زار هاووڵاتی ئێزیدی ئاواره‌بوون و نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌سیان هه‌ر ئه‌وكات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كرد، جگه له‌رِفاندنی شه‌ش هه‌زارو 417 ئێزیدی كه‌هێشتا زیاتر له دوو هه‌زار رفێنراو، چاره‌نووسیان دیارنیه ، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوان . شێرزاد پیرموسا به‌رپرسی رێكخراوی ئه‌لند بۆ دیموكراسیكردنی گه‌نجان به هاوڵاتی وت: « له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆچكردنی ئێزدییه‌كان تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وام ئاماره‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه ، به‌پێی دوایین ئامار كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له 2ی ئاب تا 25ی ئاب هه‌زارو 273 ئێزیدی به‌رِێگای قاچاغ و ناشه‌رعی له‌رِێگای توركیاوه كۆچیان كردووه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م شه‌پۆله نوێیه‌وه كه له‌ناوه‌رِاستی مانگی حه‌وته‌وه ده‌ستیپێكردووه تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زارو 53 كه‌س، له‌م ژماره‌یه هه‌زارو 883 كه‌س گه‌یشتوونه‌ته یۆنان، ئه‌وانه‌ی تر له‌ئوتێله‌كانی توركیادان و به‌شێكیان به‌رِێگاوه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا. « هه‌موویان به‌رِێگای قاچاغ ده‌چن، له‌گه‌ڵ قاچاغچییه‌كان رێكده‌كه‌ون و دواتر كۆچ ده‌كه‌ن، له‌كۆی 700 هه‌زار ئێزیدی تائێستا 100 هه‌زار كه‌سیان كۆچیان كردووه، نه‌بوونی هه‌لی كار‌و نه‌گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی شه‌نگال دیارترین هۆكاری كۆچكردنی ئێزدییه‌كانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات». شێرزاد پیر مو‌سا وای وت. عه‌لی عومه‌ر گه‌عبۆ جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا بۆ هاوڵاتی رایگه‌یاند: «هیچ هیوایه‌ك نه‌ماوه بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ شه‌نگال ، هه‌شت ساڵه كێشه‌كانی شه‌نگال له‌رِووی ئیداری و سه‌ربازی و خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌رنه‌كراون، ده‌یانجار به‌به‌رپرسانی به‌غداو نه‌ینه‌وامان وتووه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام بێسوود بووه، ئه‌وانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه قه‌ره‌بوونه‌كراون، هێشتا سه‌دان رووفاتی قوربانیان له‌پزیشكی دادی به‌غدان و پشكنینه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه، ده‌یان گۆرِی تر ماون هه‌ڵبدرێنه‌وه، كاتێك ئاواره‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌زانێت بێگومان كۆچكردن به‌باشترین بژارده ده‌زانێت». وتیشی:» دۆخی ئاواره‌كان رۆژ به‌رِۆژ خراپتر‌و قورس‌تر ده‌بێت، خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی پێویست نیه، داوامان له‌حكومه‌تی عێراق و رێكخراوه‌كان كردووه ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر‌و زیاتر بكه‌ن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامیان نه‌بووه». به‌رجس ره‌شۆ ، خه‌ڵكی شه‌نگاله ، دوای هه‌شت ساڵ له‌ئاواره‌یی، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت چیتر به‌رگه‌ی ژیانی ژێر خێوه‌تی نه‌گرتووه‌و و له 21ی ته‌مموز كه‌مپی ئاواره‌یی به‌ره‌و توركیا به‌جێهێشتووه، دوای 12 رۆژ گه‌یشتووه‌ته كه‌مپی سیرس له‌یۆنان، ئه‌و به‌هاوڵاتی وت: « هیچ مووچه‌یه‌كه‌م نه‌بوو ، رۆژانه ئیشی كرێكاریم ده‌كرد، جار هه‌بووه پاره‌م نه‌بوو حه‌فازه بۆ منداڵه‌كانم بكرِم، دوای تێپه‌رِبوونی هه‌شت ساڵ له‌ژیانی ژێر خێوه‌تدا چیتر به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو ناخۆشیه‌م نه‌گرت، بۆیه كۆچكردنم به‌باشترین بژارده‌م زانی». به‌رجس ره‌شۆ ، هه‌شت ساڵ له‌كه‌مپی كه‌به‌رتوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌ژیا، خاوه‌نی پێنج منداڵه به‌ته‌نیا خۆی كۆچی كردووه ، به‌نیازه خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی خۆشی ببات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌و زیاتر دواو رایگه‌یاند: «هیچ كه‌سێك حه‌زناكه‌ت منداڵه‌كانی خۆی به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام هیچ رێگایه‌كی ترم نه‌بوو، زیاتر له 10 رۆژ به‌رِێگاوه‌بووین تا گه‌یشتینه یۆنان ، سه‌ره‌تا چه‌ند رۆژێك له‌شاری ئه‌سته‌مبوڵ بووین دوای ئه‌وه‌ی به‌رِێگایه‌كی قاچاغ به‌ره‌و یۆنان به‌رِێكه‌وتین، جاری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه ده‌ستگیركراین و جارێكی تر ئێمه‌یان گه‌رِانده‌وه بۆ توركیا، دوای ئه‌وه‌ی به‌رِێگایه‌كی تر خۆمان گه‌یانده یۆنان، ئێستا له‌كه‌مپی سێرسی ئه‌و وڵاته ده‌ژین. وتیشی: «رۆژانه ته‌نیا له‌م كه‌مپه‌ی من له‌یۆنان پێنج تاوه‌كو 10كۆچبه‌ری نوێ ده‌گه‌ن، ئه‌و كه‌مپه‌ی ئێمه‌ی تیادا ده‌ژین پێكهاتووه له 90 كه‌ره‌ڤانه، له‌هه‌ر كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك پێنج بۆ حه‌وت كه‌سن، سه‌رووی 90% ئێزیدین، نیوه‌یان پیاون و نیوه‌شیان منداڵ و ژنن، به‌رپرسانی كه‌مپ هه‌موو شتێكیان بۆ دابینكردووین، خواردن و جلوبه‌رگ به‌سه‌ر په‌نابه‌ران دابه‌ش ده‌كه‌ن، وابرِوات به‌شی زۆری ئاواره‌كان كۆچ ده‌كه‌ن، چونكه هیچ هیوایه‌ك بۆ گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ شه‌نگال نه‌ماوه». به‌پێی ئامارێكی نووسینگه‌ی رفێنراوانی ئێزیدی كه ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، ژماره‌ی ئێزدییه‌كان 550000 كه‌س ده‌بن ، ژماره‌ی ئاواره‌كانی كه‌ئێستا له‌كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندان ده‌گاته 135 هه‌زارو 860 ئاواره، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپن نزیكه‌ی 189 هه‌زارو 337 كه‌س . ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش شه‌هیدبوون، تائێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار شه‌هیدن ، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ دایك و باوك بوون دوو هه‌زارو 745 كه‌سن، ژماره‌ی گورِه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌وانه‌ی تائێستا دۆزرانه‌ته‌وه 83 گورِی به‌كۆمه‌ڵن، له‌گه‌ڵ ده‌یان گۆرِی یه‌ك كه‌سی، ژماره‌ی ئه‌و مه‌زارو شوێنه ئاینیانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می داعش خاپوركران و ته‌قێنرانه‌وه 68 مه‌زارگاو شوێنی ئایینیه، ئه‌و ئێزدییانه‌ی چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بن. خه‌یری بۆزانی سه‌رپه‌رشتیاری دۆسیه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی به‌هاوڵاتی وت :» تائێستا ژماره‌یه‌كی دروست و ته‌واو له‌باره‌ی كۆچكردنی ئێزدییه‌كان نیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه له 2014 وه تائێستا سه‌رووی 100 هه‌زار كه‌س كۆچیان كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆچكردنی ئێستای ئێزدییه‌كان نارِه‌سمیه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت ژماره‌یان به‌دروستی ئاشكرا بكات، حكومه‌تیش نا‌توانیت ئه‌مه بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان له‌رِێگای نافه‌رمی كۆچ ده‌كه‌ن». وتیشی: «ئێزدییه‌كان مافی ته‌واویان هه‌یه كۆچ بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئاواره‌كان، چونكه هه‌شت ساڵه له‌ژێر خێوه‌تداو ژیانێكی سه‌خت و قورس‌دا ده‌ژین، هه‌روه‌ها ناوچه‌كانیان له‌رِووی ئه‌منییه‌وه سه‌قامگیر نین و هیچ كه‌سێك مزگێنی خۆش به‌ئه‌وان نادات، بۆیه كۆچ ده‌كه‌ن».
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش و دوو هاوكاری له كه‌ركوك ڕاگه‌یاند. ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه " له‌ڕێگه‌ی به‌دواداچوونی به‌رده‌وامه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای هه‌واڵگری له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی هه‌بوونی شانه‌یه‌كی تیرۆرستان له ناوچه‌ی چیمه‌نی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك و لێكۆڵینه‌وه لێی له ڕێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه توانرا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش و دوو هاوكاری بكوژرێن. ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی ئامانجی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، كاری كردووه بۆ دابینكردنی زانیاری و فڕۆكه‌ی ئێف-16 ، پاشان له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه لێپرسراوێكی باڵای داعش به ناوی ئه‌بو دنیا و دوو هاوه‌ڵی كوژراون. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هێزێك له ده‌زگای هه‌واڵگریه‌وه چونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه‌وپاشماوه‌ی كوژراوه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز ئەمڕۆ 3ئەیلول ، کچە رفێنراوێکی ئێزیدی لە کەمپی هوڵی رۆژئاوا رزگارکرا و ئێستا لە ماڵی ئێزیدیانە له شارۆچکەی حەسەکە، دوای چەند رۆژێکی تر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە. دەروێش چوکی، بەرێوەبەری رێکخراوی تولا بۆ رزگاربووانی دەستی داعش بە هاوڵاتی ی وت "ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کەوا کچێک بەناوی وەفا عەلی عەباس لەکەمپی هوڵی رۆژئاوا ئازادکراوە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ ماڵی ئێزدییان لەشارۆچکەی حەسەکە، کەسۆکاری ئەم کچەیە لەکەمپی قادیا لەسنوری پارێزگای دهۆک نیشتەجێ نە". دەروێش چوکی ووتیشی"ئەم کچە خەڵکی گوندی کۆجۆیە لەدایک بووی ساڵی 2001یە،دایک و باوکی لە ئابی 2014 بەدەستی داعش کوژراون، لە خێزانەکەی تەنیا مام و داپیرەی ماون ، برایەکی هێشتا لە ژێر دەستی داعش دایە، دوای تەواوکردنی رێکارەکان دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگای دهۆک و لەرێورەسمێکدا رادەستی کەسۆکاری دەکرێتەوە". بەپێی ئامارێکی نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزیدی لەکۆی 6 هەزار و 417 رفێنراوی ئێزیدی تا ئێستا 3هەزار 554 کەس رزگارکراون، چارەنوسی 2 هەزار 717 کەس دیار نیە.
هاوڵاتی ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماژەی دا بە بەیاننامەکەی ئەمدواییەی هێزی پێشمەرگەی هەرێم کە باسی لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی پەکەکە کردووە و وڵامی بەیاننامەکەی دایەوە. کاوە شێخ موس ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پەکەکە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم"، ڕایدەگەیەنێت کە پارتی کرێکاران هەرگیز دەستی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و بنکەی هێزە کوردستانییەکانی دیکەدا نەبووە. ناوبراو وتیشی: ئەم تۆمەتانەی هێزەکانی پێشمەرگە لە دژی پەکەکە ڕاست نین، چونکە هێزەکانی پارتی کرێکاران تەنها لە قووڵایی خاکی تورکیادا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن. شایانی باسە کە سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە چەند ڕۆژ پێش ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستانی بە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە تۆمەتبار کرد و داوای لە هێزەکانی ئەو حیزبە کرد کە خاکی عێراق بەجێ بهێڵن.
هاوڵاتی/ تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی شێخانی شاری سلێمانی، بۆمبێكی لكێندراو له حه‌وشه‌ی ماڵێكدا به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیه‌وه‌و به‌ھۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو. په‌یامنێرمان له‌سلێمانی رایگه‌یاند، رووداوه‌كه نزیكه‌ی سه‌عات ٩ی به‌یانی ئه‌مڕۆ روویداوه، خاوه‌نی ماڵه‌كه له‌كاتی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، بۆمبه‌كه‌ی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌ھۆیه‌وه برینداربووه‌و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند، ھێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ھۆكاری و پاڵنه‌ری رووداوه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌و هاووڵاتییه‌ی بۆمبه‌كه‌ی بۆ دانراوه، كادێری ئۆفیسی سلێمانی به‌ره‌ی توركمانه. به‌ھۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه زیان به‌ر ماڵه‌كه و چه‌ند ماڵێكی دراوسێی كه‌وتووه. له‌دژی ئه‌و كرده‌وه‌یه، به‌ره‌ی توركمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 03-09-2022 بڵاویكرده‌وه، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ كادیرێكیان له ئۆفیسی سلێمانی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا مینێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و "رووبه‌ڕووی كارێكی تیرۆریستی" بووه‌ته‌وه. به‌ره‌ی توركمانی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا داوا له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه "رێوشوێنی پێویست" بۆ ئاشكراكردنی تۆمه‌تباری رووداوه‌كه بگرنه‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگه بكرێن، "بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاسایی خۆیان" وه‌رگرن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆمب به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه، ناوی نه‌جمه‌دین وه‌لی عه‌بدوڵڵایه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه بریندار بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
هاوڵاتی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌زیندانه‌وه په‌یامێك بۆ ئه‌و باوكه ده‌نێرێت كه له زیندانی ئه‌دێرنه له‌ناو گوێنیه‌كدا روفاتی كوڕه‌كه‌یان ته‌سلیم كرده‌وه. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان – هه‌ده‌په له‌زیندانه‌وه له په‌یامێكدا بۆ ئه‌و باوكه‌ی كه له زیندانی ئه‌دێرنه له‌ناو گوێنیه‌كدا روفاتی كوڕه‌كه‌ی ته‌سلیمكرایه‌وه، رایگه‌یاندووه، كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی بڕوایان به دیموكراتی و به‌ها گه‌ردوونی و مرۆڤایه‌تییه‌كان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی بڕوایان به فاشیست هه‌یه. له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له‌باكوری كوردستان باوكێكی كورد بانگهێشتی زیندانی ئه‌دێرنه‌ی ئامه‌د ئاماده كرد‌و رووفاتی كوڕه گه‌نجه‌كه‌ی كه‌له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن پۆلیس توركیاوه ده‌ستگیر كرابوو له‌ناو گوێنیه‌كدا وه‌رگرته‌وه و ژماره‌یه‌كی كه‌م میدیاكار له‌به‌رده‌م زیندان ئاماده‌بوون و وێنه‌ی ئه‌و باوكه‌یان بڵاوكرده‌وه. هه‌رچه‌نده له‌ناوخۆی توركیا سه‌ره‌تا ڕووداوه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌دواوه نه‌بوو، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌میدیا جیهانیه‌كان ئێستا كاردانه‌وه‌ی تووندی دژ به‌پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له‌توركیا دروستكردووه‌و به‌دروستكردنی چه‌ندین كاریكاتێر ڕه‌خنه‌یان له‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نكه‌ره گرتووه.
هاوڵاتی/ تایبه‌ت سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبووه‌وه‌و رایگه‌یاند: رێكخراو هه‌یه له‌دوكانێكدایه، وه‌ك خاوه‌ن دوكانێكیش مامه‌ڵه ده‌كات. د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: له په‌رله‌مان هیچمان نه‌كردبێت ئه‌وه‌مان كردوه كه یاسای مافی خه‌ڵك و رۆژنامه‌نوسان، گه‌ره‌نتی بكه‌ین نه‌مانهێشتووه ده‌ستكاری ئه‌و یاسایانه بكرێت، كه هه‌وڵی زۆری بۆ دراوه. وتیشی: داواكاری رێكخراوه‌كان له‌جێی خۆیه‌تی و هه‌مووكات په‌رله‌مان بۆ رێكخراوه‌كان ده‌رگای كراوه‌بووه، ته‌نانه‌ت رێكخراوێكی وه‌ك رێكخراوی په‌ی كه تاكه رێكخراوبووه چاودێری كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردوه، ئه‌و مافه‌م پێ داون كه بێنه په‌رله‌مان و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان باسی كه‌موكوڕییه‌كانمان بكه‌ن و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خوانی ئێمه نانیش بخۆن، به‌ڵام نه‌یانكرد. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: : رێكخراو هه‌یه دوكانه‌و خۆی ناوناوه رێكخراو، هه‌روه‌ها له‌دوكانێكدایه‌و وه‌ك خاوه‌ن دوكانێك مامه‌ڵه ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه رێكخراوه جدییه‌كانیش بارودۆخیان به‌مشێوه‌یه بێت و له‌ئه‌دای په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت داهاتیان رازی نه‌بن.
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز ئه‌مرِۆ 3ی ئه‌یلول ،ئاگرێكی گه‌وره له‌كه‌مپی باجید كه‌نداڵا له‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كه‌وتووه‌ته‌وه تا ئێستا 10خێوه‌تگه به‌ته‌واوی سووتان. عیدۆ حه‌سه‌ن، دانیشتووی كه‌مپی باجید كه‌نداڵایه به هاوڵاتی راگه‌یاند: ده‌وروبه‌ری كاتژمێر نۆو نیوی ئه‌مرِۆ به هۆكارێكی نادیار ئاگر به‌رده‌بێته ژماره‌یه‌ك خێوه‌ت له‌كه‌مپی باجید كه‌نداڵا، تا ئێستا 10خێوه‌ت به‌ته‌واوی سووتان، دوای نیو كاتژمێر به‌ته‌واوی ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا. عیدۆ حه‌سه‌ن وتیشی: "هێشتا هۆكاری كه‌وتنی ئاگره‌كه دیارنیه، به‌ڵام پێده‌چێت به هۆی شورتی كاره‌باوه بووبێت، زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانی مادی زۆره، ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ده‌یان ماڵی ئاواره‌كان سووتاون"
هاوڵاتی بە پێی بڵاوکراوەیەکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حوکمەتی هەرێمی کوردستان پشکنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لە ٦ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢، لە هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و ئیدارەى گەرمیان ٣٨هەزار و ١٠٩ جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کردووە و ١هەزار و ٦٥٠ حاڵەتى سەرپێچییان تۆمار کردووە و دەستیان بەسەر ١ ملیۆن و ٨٤ هەزار و ٧٦٤ تۆن کەرەستەى ماوەبەسەرچوودا گرتووە. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندوە: لیژنەکانی چاودێری ڕۆژانە بە پێی پلانەکانیان سەردانی ناوچە ڕێگەپێدراوەکان دەکەن و لە ڕووى کواڵیتی و بەسەرچوون و کەرستەی بەرهەمهێنانى کاڵاکانەوە چاودێریی بازاڕ و مارکێت و دووکانەکان دەکەن، و ئەگەر مادە و کەرەستەیەکى ماوە بەسەرچوو بدۆزرێنەوە، ڕاستەوخۆ دەستى بەسەردا دەگرن و پسوولەى ماوەبەسەرچوون دەدرێتە خاوەنەکانیان و کەلوپەلەکەشیان دەبرێتە بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانى تا دواتر لە ڕێگەى لیژنەى تایبەتەوە کە لە نوێنەرى قایمقامییەت و بەڕێوەبەرایەتیى چاودێرى و ئاسایش پێک دێت، لە شوێنى تایبەت و دیاریکراو بسووتێنرێت یا بکرێتە ژێر خۆڵەوە. لە بڵاوکراوەکەشدا ئاماری سەردانی مەیدانی پشکێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لەسەر ئاستی پارێزگاکان ئاماژەی پێدراوە کە بەم شێوەیەیە: پارێزگاری هەولێر: لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ ٩ هەزار و ٧٢٣ جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە، ٥٠٧ حاڵەتی سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ١٦٦ هەزار و ٢٢٩ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە. ـپارێزگاری سلێمانی: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ١١هەزار و ٥٢٠ جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و٨٥٠ سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ٨٠٤هەزار و ٩٥ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە. پارێزگاری دهۆك لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ ٩هەزار و ٦١٥ سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و ١٥٢ سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ٨٨ هەزار و ٨ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە. ئیدارەی سەربەخۆى گەرمیان: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٧ هەزار و ٢٥١ سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و ١٤١ سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ٢٦ هەزار و ٤٣٢ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە.
هاوڵاتی/ ئیمان زه‌ندی ساڵانه نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار تۆن چا هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و 37 دۆلار‌و نیو باجی گومرگی یه‌ك تۆنی چایه، كێشه‌كانی كوالێتی كۆنترۆڵ زۆرن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئامێره‌كانی كوردستان له‌كاركه‌وتوون و كادری باش نیه كاری پێبكات. له‌كوردستان 10 جۆر چا بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت، كه له‌سه‌دا 85ی سریلانكیه‌و له‌ڤێتنام، فلیپین، هندستان، كینیا هاورده ده‌كرێن. فاتح یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانه به هاوڵاتی وت:»به‌پێی ئاستی ماددی خه‌ڵك جۆره‌كانی چا دێته بازاڕه‌وه، جۆره‌كانیش چای شكسته‌و بارووتی له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌می و بیكۆیه، زیاتر له 50 ماركه‌ی چا هه‌یه»، وتیشی:» نرخی چا بۆ تۆنێك له‌نێوان پێنج بۆ 10 هه‌زار دۆلاره، چای چینی ناگونجێ بۆ كوردستان چونكه یه‌ك كیلۆی زیاتر له 500 دۆلاره تا كۆن بێت خۆشتر ده‌بێت، پێموانیه چا له‌كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت، چونكه چا تابمێنێته‌وه باشتر ده‌بێت، هه‌رچی چای بۆنداره‌كانه بۆنی ده‌ستكرده‌و له‌به‌ریتانیا به‌رهه‌مدێت». به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی كه هاوڵاتی له‌كۆمپانیایه‌كی هاورده‌كردنی خۆراك ده‌ستیكه‌وتووه، ساڵانه نزیكه‌ی 45 ملیۆن كیلۆ چا هاورده‌ی عێراق ده‌كرێت، بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌وروبه‌ری هه‌شت هه‌زار تۆن چا هاورده ده‌كرێت، نرخی یه‌ك تۆنیش به‌حه‌وت هه‌زارو 500 دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، به‌م پێیه ساڵانه به‌به‌های نزیكه‌ی 60 ملیۆن دۆلار چا هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت. نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێم به هاوڵاتیراگه‌یاند:» هاورده‌كردنی چا بازرگانیه‌كی سنوردار‌و گشتییه، ده‌توانن هه‌موو جۆره خۆراكێك بهێنن، واته بازرگانه‌كه بۆ ساڵه‌كه به‌به‌های هه‌شت ملیۆن دۆلار ره‌سیدی بۆ داده‌نێین، ئیتر نایه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان تا هه‌موو ره‌سیده‌كه ته‌واو ده‌كات، ئازاده چ خۆراكێك ده‌هێنێت و زیاتر له 35 هه‌زار كۆمپانیا له‌كوردستان هه‌یه نزیكه‌ی سێ هه‌زاریان بیانین. هاوكات ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم ده‌ڵێت:» گومرگی هاورده‌كردنی چا بۆ تۆنێك 37 دۆلار‌و نیو وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام پێنج مانگه ئه‌و گومرگه وه‌رنه‌گیراوه له‌به‌ر خراپی دۆخی بازاڕ هه‌تاوه‌كو ئه‌و مادده‌یه گران نه‌بێت. محه‌مه‌د فاروق، لێپرسراوی كۆنترۆڵی جۆری كۆمپانیای ره‌زگه له‌مه‌رزی باشماخ بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی چا كه له‌ڕێگه‌ی مه‌رزه‌وه هاورده ده‌كرێت پشكنینی بۆ ده‌كرێت، له‌كاتی پشكنین هه‌ر جۆرێكی چا ده‌رنه‌چێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌و ناردنه‌وه‌ی خۆراكه‌كه بۆ وڵاتی سه‌رچاوه یاخود له‌ناوبردنی، زیاتر ئه‌و چایانه ده‌رناچن كه به‌شێوه‌ی فه‌لن كێشیان 25 بۆ 50 كیلۆیه»، وتیشی:» پشكنینه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای باره‌كان ده‌كرێت، ئه‌و كۆنتێنه‌ره‌ی دێته ناو ده‌روازه‌وه، پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی نموونه له‌لایه‌ن تیمی كه‌ره‌نتینه‌ی حكومه‌ته‌وه‌یه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج نموونه له‌كیس و كارتۆن وه‌رده‌گرین». له‌باره‌ی پشكنینی چا محه‌مه‌د فاروق ده‌ڵێت:» له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا پشكنینی فیزیایی بۆ ده‌كرێت به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراقی ژماره‌ی1847ی ساڵی 2021 كه‌تایبه‌ته به‌ته‌مه‌نی خۆراك ته‌مه‌نی چاش سێ ساڵه، پاشان پشكنینی له‌یبڵی بۆ ده‌كرێت كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له‌سه‌ر بێت و كێش له‌گه‌ڵ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوون، هه‌روه‌ها رووپۆشه‌كه‌ی، دواتر ئاڕاسته‌ی تاقیگه‌كانی كیمیا‌و مایكرۆبایلۆجی ده‌كرێت و سه‌رجه‌م پشكنینه پێویسته‌كانی رێژه‌ی (شێ، خوڵه‌مێش، كافاین و تانین)ی بۆ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ رێژه‌ی كانزا قورسه‌كان و دیاریكردنی رێژه‌ی ئاسن، قۆناغی كۆتاییش تاقیگه‌ی مایكرۆبایلۆجیه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌به‌كتریاكانی به‌رهه‌مه‌كه». له‌به‌رامبه‌ردا د.سیروان ئه‌حمه‌د پزیشكی یاریده‌ده‌ر له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌كۆلێژی زانستی ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان به‌شی پیشه‌سازی خۆراك، باوه‌ڕی وایه پشكنینه‌كان سه‌د ده‌رسه‌د نیه‌و له‌و باره‌یه‌وه به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» كوالێتی كۆنترۆڵا ئامێری پێشكه‌وتووی ده‌وێت و ئامێره‌كانی كوردستانیش له‌كاركه‌وتون و كادری باش نیه كاری پێبكات، به‌مه پشكنینه‌كان سه‌د له‌سه‌د نیه»، وتیشی:» پڕۆژه‌مان پێشكه‌شكردووه داوامان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه پێویسته سه‌لامه‌تی و كۆنترۆڵی خۆراك سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاخود وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی بێت، تا له‌ڕێگه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ سنووره‌كان له‌ئیبراهیم خه‌لیل تا سه‌یرانبه‌ن ببه‌ستێته‌وه، ئه‌ویش به‌سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌هاتن و نه‌هاتنی هه‌موو جۆره خۆراكێك بگیرێت به‌پێی یاسای گرێبه‌ستی عێراقی، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یاساكانی جێبه‌جێنه‌كرد سه‌ره‌تا ئاگاداربكرێته‌وه پاشان غه‌رامه بكرێت و دواتر بخرێته لیستی ره‌شه‌وه‌و رێگه‌ی پێنه‌درێت هاورده‌ی خۆراك بكاته‌وه، به‌مه‌ش ده‌بێته داتابه‌یسێكی باشی خۆراك». د. سیروان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت:» چای سه‌وز ته‌نها گه‌ڵا سه‌وزه‌كه‌یه، به‌ڵام یه‌ك قۆناغ سووتانی به‌سه‌ردا دێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ئۆكسێدو تام و ره‌نگ و بۆنی نه‌ڕوات، ئه‌ویش به‌دوو رێگا ده‌كرێت بوخاركردن له‌یابان و گه‌رمكردن له‌چین و هندستان، جۆری دووه‌م چای ره‌شه كه‌هه‌مان ئه‌و چایه‌یه به‌ڵام ترشاندنی به‌سه‌رداده‌كه‌ن تا ره‌نگه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و وشك ده‌بێته‌وه»، راشیگه‌یاند:» ده‌بێت شوێنی چاندن و كه‌شوهه‌واو خاك له‌گه‌ڵ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چا گونجاو بێت، جۆرێكیتر دوای كۆكردنه‌وه‌یه‌تی له‌كێڵگه ئه‌ویش شێوازی هه‌ڵگرتن و مانه‌وه‌ی له كۆگادایه»و وتیشی:»رێگای دووه‌م له‌ڕێگای بینینه‌وه‌یه كه‌چای باش له‌بازاڕه‌كان بناسینه‌وه، جۆری چای گه‌ڵا گه‌وره زۆر لول دراو ئه‌م جۆره جۆرێكی باشه به‌راورد به‌و چایانه‌ی وردكراوه‌و قه‌دی چاكه‌ی تێدایه، چونكه به‌ناو سلینده‌ردا رۆیشتوه‌و هه‌موو خانه‌كانی تێكشكاندووه، به‌مه چایه‌كی كوالێتی نزمی به‌رهه‌مهێناوه، مادده‌ی كافین به‌ڕێژه‌ی سێی و نیو له‌چادا هه‌یه، به‌مه‌ش مرۆڤ ئالوده‌ی خواردنه‌وه‌ی ده‌كات»، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:»فێڵكردن له‌چا ئه‌وه‌یه كه رووه‌كی تری تێكه‌ڵ ده‌كرێت و زیادكردنی جۆرێكی زۆر له‌بۆن، هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی له‌كێڵگه هه‌ندێك له‌ده‌غڵ و گژوگیای تری تێكه‌ڵكرابێت، ئه‌و چایانه‌ی له‌كوردستان هه‌ن ناتوانین بڵێین كوالێتییان باشه یاخود خراپه، ده‌بێت له‌ڕووی كیمیایی و فیزیایی و بایه‌لۆجی تێست كرابێت». له‌جیهاندا سێ جۆری به‌ناوبانگی چا هه‌یه، كه‌ئه‌وانیش ره‌ش و سه‌وزو ئۆلۆنگه، له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه یه‌كێكه له‌مادده هۆشیاركه‌ره‌وه‌كان و به‌رگری له‌ش زیادده‌كات له‌وباره‌یه‌وه پسپۆڕێكی بواری به‌رگری له‌ش، د.شۆخان عوسمان بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» چا به‌پێی پێكهاته‌كان ده‌گۆڕێت و سوودو زیانی هه‌یه، سووده‌كانی چا ئه‌وه‌یه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و سوودی زۆره بۆ ده‌م و پووك و هه‌رسكردن، به‌ڵام زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌خواردنه‌وه‌ی زیان به‌گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و پرۆسه‌كانی بایه‌لۆجی ناو خانه‌كان لاواز ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵمژینی ئاسن و ئه‌لیكترۆلایت و كانزاكان كه‌ڕۆژانه له‌ش به‌ده‌ستیده‌هێنێت»، وتیشی:» چا ده‌بێت پێش ژه‌مه خواردن بخورێته‌وه ئه‌ویش یه‌ك كوپ له‌ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی چا بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ به‌ڕێژه‌ی زۆر ئه‌گه‌ری توشبوون به‌برینی گه‌ده‌ی هه‌یه كه‌مرۆڤ دووچاری شێرپه‌نجه ده‌كاته‌وه»، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چای كێش دابه‌زاندن د.شۆخان ده‌ڵێت:» جه‌سته هه‌موو رۆژ پێویستی به‌مادده‌و كانزاكانه وه‌ریبگرێت، ئه‌م چایانه‌ش هه‌ستی تێربوون ده‌دات به‌جه‌سته‌و ناهێڵێت سوود له‌و وزانه وه‌ربگیرێت، كارده‌كاته سه‌ر گه‌ده‌و غوده‌ی ده‌ره‌قی و كۆڵۆن له‌گه‌ڵ گورچیله‌كان و یاری به‌هۆرمۆنه‌كانی له‌ش ده‌كات، چای سه‌وز باشترینه دژی پیریی و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانه». مام به‌كر نۆبه‌ره‌ی وه‌ستا شه‌ریفی چایچیه له‌گه‌ڵ عومه‌ری برای 52 ساڵه چایی پێشكه‌شی كڕیاره‌كانیان ده‌كه‌ن له‌چایخانه‌ی شه‌عب، چایخانه‌ی شه‌عب له‌ساڵی 1950 دامه‌زراوه، مام به‌كر له‌گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باسی كوالێتی چا ده‌كات و ده‌ڵێت:» زیاتر له‌پێنج جۆر چا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و كڕیار لێی رازییه، چایه‌كمان به‌كارنه‌هێناوه كه‌خراپ بێت، جاران یه‌ك جۆر چا هه‌بوو ئه‌ویش سیلان بوو، چای ئێستا بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك دابنرێت ره‌نگه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت وه‌كو خه‌نه‌ی لێدێت و تامی زۆر ناخۆش ده‌بێت»، مام به‌كر وتیشی:» جاران چا كه‌م ده‌خورایه‌وه و چایخانه‌ش كه‌مبوو، یه‌ك چا به‌عانه‌یه‌ك بوو، قۆریه‌كمان لێده‌نا به‌شی سێ كاتژمێری ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا كڕیار زۆره‌و قۆریه‌ك چا به‌شی چاره‌كێك ده‌كات، موشته‌ری هه‌یه دوو پیاڵه ده‌خواته‌وه‌و هه‌یشه 15 پیاڵه چا ده‌خواته‌وه».
هاوڵاتی لە ئەنجامی کارەکانی کنەوپشکنین لە میانی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکر، کە لە ٢٠١٥ەوە لەلایەن یونیسکۆوە خراونەتە لیستی میراتی کولتووری جیهانییەوە، چرایەکی رۆن دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. گەورەشارەوانیی دیاربەکر لە ڕاگەیەندراوێدا رایگەیاند: لە میانی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکردا، چرایەکی رۆن دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی لە میانی کارەکانی کنەوپشکنینی شوێنەوارناسیی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەی دیاربەکر، چرایەکی رۆن دۆزراوەتەوە کە بەپێی شێوەی دروستکردن و نەخشەکانی سەری پێ دەچێت بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی بگەڕێتەوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر. شارەوانی دیاربەکرڕاشیگەیاند پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکر کە لانکەی چەندین شارستانییەت بووە، بەردەوامە. جێگەی باسە دوای ئەنجامدانی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەکانی چاودێری و جێبەجێکردنی پاراستنی فەرمانگەی ئاوەدانکردنەوە و شارسازی، دەرکەوتووە چراکە هیچ تێک نەچووە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەکە کراوە.
هاوڵاتی.. تایبه‌ت به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌دهۆك كه‌وته خواره‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان له‌دهۆك، به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له ناحیه‌ی شیلادزێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك كه‌وته خواره‌وه. په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: فڕۆكه‌كه كه‌وتوه‌ته سه‌ربانی ماڵێك، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه‌و تائێستاش هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
هاوڵاتی/ سه‌ركۆ جه‌مال كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان له‌پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌رده‌وامی ده‌بێت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای پۆستی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا ئاماده‌نیه پۆستی تر بداته گۆڕان، یه‌كێتی ده‌كات رێكه‌وتنه‌كه‌ی پێشتریان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و رێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بكرێت و ئه‌نجامه‌كانی دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكرێته پێوه‌ر، چونكه گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014 رێككه‌وتنیان كرد، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا گۆڕان خاوه‌نی 472 هه‌زارو 503 ده‌نگ بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌جارێكی تر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی باس له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كه‌ن، له‌دوایین هه‌ڵبژاردندا كه‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بوو له 10/10/2021 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها 22 هه‌زار و 91 ده‌نگی هێناوه، به‌راورد به‌ساڵی 2014 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 450 هه‌زارو 412 ده‌نگی له‌ده‌ستداوه. یه‌كێتی و گۆڕان رۆژی 25-08-2022 به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گۆڕان له‌ده‌باشان كۆبوونه‌وه، هه‌رچه‌نده دوای كۆبوونه‌وه‌كه هیچ راگه‌یێندراوێك بڵاونه‌كرایه‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی به‌فه‌رمی داوای پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌گۆڕان كردووه‌ته‌وه. به‌رزان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به هاوڵاتی وت:» له كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌چه‌ند پرسێك كرا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گله‌ییان هه‌یه له‌وه‌ی كاتی خۆی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه وه‌كو خۆی جێبه‌جێنه‌كراون و چه‌ندین پۆست هه‌بوون گۆڕان وه‌رینه‌گرتوون له‌وانه قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و لێپرسراوی ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه دواتر جێگره‌كه‌ی درایه گۆڕان». ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:»ده‌بوایه شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه بكرێن، ئێستاش دیسانه‌وه بیرۆكه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌و رێككه‌وتنه‌كه‌و پۆسته‌كانیش هه‌یه، چونكه هه‌م یه‌كێتی و هه‌م گۆڕانیش ده‌یانه‌وێت ئه‌و گۆڕانكارییانه بكرێن، یه‌كێتی و گۆڕان ده‌یانه‌وێت كۆببنه‌وه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه رێككه‌وتنه‌كه هه‌مان ئه‌وه‌ی پێشوو ده‌بێت یان رێككه‌وتنی دیكه‌ی نوێ له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێت.» جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: «یه‌كێتی كه‌داوای پۆستی پارێزگاری كردووه‌و گۆڕانیش ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌و پرسه دواكه‌وتووه.» سه‌باره‌ت به‌داواكه‌ی یه‌كێتی به‌رزان محه‌مه‌د، بۆ هاوڵاتی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد:»له‌كۆبوونه‌وه‌ی ده‌باشان هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه، به‌ڵام یه‌كێتی داوایكردووه له‌سه‌ر ئه‌نجامی دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه گۆڕان كورسی نه‌هێناوه رێككه‌وتن بكرێت و پۆستی پارێزگاری سلێمانی راده‌ست بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت پۆسته‌كانی دیكه بدات به‌گۆڕان «. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی كه له‌پشكی گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه له‌لێدوانێكدا به‌هاوڵاتی ڕاگه‌یاند:» پێشتر به‌ر له‌كۆتاییهاتنی چوار ساڵ كاركردنمان له‌م پۆسته‌دا به‌فه‌رمی داوای به‌خشینم كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌توانین به‌رده‌وام بین تاهه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ». وتیشی:»پێشوازی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی ده‌كه‌ین چ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆیه‌وه یان به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و لایه‌نه به‌شداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پابه‌ندی هه‌ر رێكه‌وتنێكی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌بم». ئاسۆ ره‌حیم، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، به هاوڵاتی وت :»له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یوه‌ندیمان باشه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه باسی زۆر ته‌وه‌ر كراوه، له‌وانه پرسی عێراق و رووداوه‌كانی، بابه‌ته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیی حزبه‌كان و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پارتی و په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانیش باسكرا كه له‌وێدا باسی چه‌ندین بابه‌ت كرا». به‌ڵام ئاسۆ ره‌حیم ئاماده‌نه‌بوو له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان قسه بكات و وتی:» كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆتایی نه‌هاتووه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت». به‌پێی زانیارییه‌كان گۆڕان له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی داوای پۆستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه، هاوڵاتی په‌یوه‌ندیكرد به ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، كه له‌پشكی یه‌كێتیی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، وتی:» من ئاگادارنیم له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان باس له‌ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان كرابێت». سه‌باره‌ت به‌و پرسه ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به هاوڵاتی وت:»تائێستا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان نه‌دراوه، جگه له‌وه هیچ لێدوانێكی تر له‌وباره‌یه‌وه ناده‌م و رێگه نه‌دراوه جگه له‌وته‌بێژ هیچ كه‌سێكی دیكه قسه له‌وباره‌یه‌وه ناكات». هاوڵاتی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌سۆران جه‌مال تاهیر وته‌بێژی یه‌كێته‌وه كرد به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانی نه‌دایه‌وه. لیژنه‌ی باڵای ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه جه‌زا سه‌ید مه‌جید، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به هاوڵاتی وت:»هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌م قسه‌ی خۆمه نه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئێمه لیژنه‌یه‌كی باڵامان هه‌یه بۆ پرسی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌وان ده‌توانن له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن». به‌رزان محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت:»بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان ده‌بێت رێككه‌وتنێكی نوێ بكرێت، چونكه له 2014 ه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه و به‌پێی یاساش ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێته‌وه، یاخود به‌پێی رێككه‌وتنه كۆنه‌كه، چونكه گۆڕان له‌دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان 12 كورسی له‌پارێزگای سلێمانی هێناوه‌و زۆرترین كورسییه». له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 30/4/2014 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هیچ لایه‌كیان نه‌یتوانی بێ ئه‌وی تریان پارێزگار هه‌ڵبژێرن، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌حه‌وت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، رۆژی 11-12-2014 یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه گه‌یشتنه رێككه‌وتن. به‌پێی بڕگه‌یه‌كی ئه‌و رێككه‌وتنه، ساڵێك و هه‌شت مانگی یه‌كه‌م پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌لای یه‌كێتی ده‌بێت و پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پاشان ساڵێك و هه‌شت مانگی دیكه پۆستی پارێزگاری سلێمانی ده‌درێته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌درێته یه‌كێتی.
