هاوڵاتی ئەمڕۆ سێ شەممە، دانیشتنی هەشتەمی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی ئەنجام دراو حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن. دوای کۆبوونەوەکە نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بهپشت بهستن بهئهوهی لهناو وهرهقهی بهرنامهی ویزاری داهاتووه و فراكسیۆنه سیاسییهكانیش رێكهوتنی لهسهر كردووه و ئهنجوومهنی نوێنهرانیش بهبڕیاری ژماره ( 18 ی ساڵی 2022)، پهسهندی كردووه، گۆژمهكه بهنووسراوی ژماره (1/9/د.خ/س.1/18) لهرێكهوتی 27 تهشرینی یهكهمی 2022 ئاماژه پێكراوه، ئهنجوومهنی وهزیران بڕیاریدا: ـ وهزارهتی دارایی گۆژمی 400 ملیار دینار خهرج دهكات لهپێناوی دابینكردنی شایستهكانی ههرێمی كوردستان". هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئهم گۆژمه لهدوایی تهواوبوونی وردبینی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بۆ داتا و ژمارهكانی پهیوهست بهداهاتهكانی نهوتی و نا نهوتی تهسویه دهكرێت، بهههماههنگی لهنێوان خۆی ودیوانی چاودێری دارایی ههرێم ووهزارهتی نهوتی فیدراڵیش داهاتهكانی نهوتی بهههماههنگی لهگهڵ وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستانی عێراق تهواو و ههژمار دهكات". هاوکات،شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی سێ رۆژە لە بەغدایە و لەگەڵ وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق كۆبوونهوهی ئهنجامداوه بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی بودجە و نەوت.
هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) رایگەیاند، لە چەند شەڕ و پێکدادانێکدا، ١٨ چەکداری سەر بە دەوڵەتی تورکیا کوژراون. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە لەبارەی چالاکی شەڕڤانان، بەرامبەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. هەسەدە دەڵێت، لە ٤، ٦، ٧ و ٨ی کانونی یەکەمدا، گروپە چەکدارەکان، هەوڵیانداوە لە تەل تەمر، سەریکانی و زرگانەوە، لە رووی زەمینیەوە پیشڕەوی بکەن، بەڵام شەڕڤانان چالاکیان ئەنجامداوە و گروپە چەکدارەکان پاشەکشێیان کردووە. هەسەدە ئاماژەی بەوەکرد کە لە چالاکیەکاندا بە گشتی ١٨ چەکداری سەر بە دەوڵەتی تورکیا کوژراون و دەست بەسەر ژمارەیەک چەکیشدا گیراوە. لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کە لە ١٩ی تشرینی دووەمەوە دەستیان پێکردووە، بە شێوەیەکی فراوان بەردەوامن و زیاتر هاوڵاتیانی مەدەنی و دەزگا ئابوری و خزمەتگوزاریەکان دەکرێنە ئامانج.
هاوڵاتی تیمی پارێزەرانی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان رایگهیاند، دو ڕۆژە پێنچ چالاکوانی شیلادزێ بەبڕیاری دادگا ئازادکراون، بەڵام تا ئەم ساتە لە زینداندان و ئازاد نەکراون. دهقی راگهیهندراوهكه: بۆ ڕای گشتی .. بەڕێز سەرۆکی هەرێم .. بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان .. بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم .. بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری .. بەڕێز سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ .. بەڕێزان لە یۆنامی و نێردە دیپلۆماتیەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێزان رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ .. سڵاوو رێز .. دوو ڕۆژە پێنچ چالاکوانی شیلادزێ بەبڕیاری دادگا ئازادکراون، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵە بەناحەق لە زیندانن و ئێستاش ماوەی حوکمەکانیان تەواو کردووە، بەم سەرماو سۆڵە لە بەیانییەوە کەس و کاریان کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە لەبەردەم ئاسایشی گشتی هەولێرن و لە چاوەروانی ئازادکردنی ڕۆڵەکانیانن بەڵام ئاسایش تا ئەو دەققەیە ئازادیان ناکەن ئەمە چ ویژدانێکە؟! ئەم هێشتنەوەیان لە ئاسایش سەرپێچی یاسایە، داواکارین لەبەڕێزتان بێنە دەنگ و ئەم زوڵمەی لەم پێنچ چالاکوانە دەکرێت قبوڵی نەکەن و داواکارین دەستبەجێ ئازاد بکرێن. تیمی پارێزەرانی بەرگریکارلە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان ١٣/١٢/٢٠٢٢
هاوڵاتی رێگەوبانی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 18ی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە. رۆژی سێشەممە 13-12-2022، محەممەد جەمیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەواو بووە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا هێڵەکانی هاتووچۆیە و ئەویش لەم دوو رۆژە تەواو دەبێت. بەڕێوەبەری رێگەوبانی سلێمانی گوتیشی، رۆژی یەکشەممە 18ی ئەم مانگە تونێلی دەربەندیخان بە ئامادەبوونی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و بڕیار هەر لەوێ وەزیری ئاوەدانکردنەوە کارکردن لە پڕۆژەیەکی نوێ رابگەیێنێت. رۆژی 04-10-2022، دەست بە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان کرا و بەهۆیەوە تائێستا تونێلەکە داخراوە.
هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) رایگەیاند، لە سێ ئۆپراسیۆنی جیاوازدا، ئەمیرێک و دوو چەکداری داعش دەستگیرکراون. هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەری تایبەتی خۆی بڵاوکردووتەوە ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، جموجووڵی داعشیش لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا زیادی کردووە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، داعش هێرشەکانی تورکیای وەک هەلێک قۆزتووەتەوە و پلانی بۆ چەندین هێرشی تیرۆریستی داڕشتووە. هەسەدە دەڵێت، یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات)، بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە چەند شار و ناوچەیەک دەستی بە چەند ئۆپراسیۆنێک لەدژی شانە شاراوەکانی داعش کردووە. راشیگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکاندا, ئەمیرێکی داعش و دوو بەرپرسی رێکخراوەکە کە بەرپرسی دابینکردنی چەک و پێداویستی سەربازی بوون، لە نزیک شاروچکەی هۆڵ، تەل حەمیس و دێرەزۆر دەستگیرکراون. هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیشدا گیراوە.
چوار گەنجی دیکەی شاری شنۆ سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێت و لە جوانڕۆ خۆپیشاندان بۆ ئازادکردنی مامۆستایەکی ئاینیی بەردەوامە. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ دادگایەکی ئێران لە شاری ورمێ سزای سێدارەی بەسەر چوار گەنجی دیکەی شاری شنۆ سەپاندوە و بەوەش تا ئێستا شەش گەنج کە دوانیان بران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە. تا ئێستا زیاتر 15 گەنجی کورد لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و تاران و کەرەج سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە. لە لایەکی دیکەوە دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران پێشنوێژی شاری جوانڕۆیان دەستگیر کرد جەماوەرێکی زۆر وەک ناڕەزایەتیی چونە بەردەم قائیمقامیەتی شارەکە و تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە چاوەڕوانی ئازادکرنی ئەو ماومۆستا ئاینییەیان کرد. مەلا سەیفوڵڵا حسێنی بە تۆمەتی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە و ئەوەش کاردانەوەی زۆرینەی دانیشتوانی شارەکەی لێکەوتوەتەوە و داوای ئازدکردنی ئەو مامۆستایە دەکەن.
دەستەی پەروەردەی رۆژئاوای کوردستان بڵاوی کردوەتەوە 19 قوتابخانە لە کۆبانێ بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە داخراون. بەکر جەرادە، هاوسەرۆکى دەستەى پەروەردە هەرێمى فورات بە ئاژانسى (هاوار نیوز)ى راگەیاندوە؛ بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە بۆسەر باکور و رۆژهەڵاتى سوریا بەتایبەت گوندەکانى کۆبانێ لە 20ى مانگى رابردو تا ئێستا لەکۆى 461 خوێندنگە 19یان بە تەواوەتی داخراون. جەراد وتویەتى؛ بەهۆى داخستنى ئەم قوتابخانەوە چەندین خوێندکار لە خوێندن بێبەش بون و جگە لەوەش بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە چەند قوتابخانەیەک بەتەواوەتى روخاو و خاپور بون. وتوشیەتى؛ بۆ گەڕاندنەوەى خوێندکاران بۆ خوێندن هیچ چارەیەکیان نییە و توانایان نییە پڕۆسەى خوێندن لە قوتابخانەکان دەست پێبکەنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە هەتا ئێستا هێرشە ئاسمانییەکان تورکیا بۆ سەر کۆبانێ و ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
87 رۆژە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران بەردەوامە دوەم خۆپیشاندەر لە شاری مەشهد لەسێدارە دار و گەنجێکی شاری سەردەشت بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا، ئەوروپا 21 بەرپرس و ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ سزا دا و نەتەوەیەکگرتوەکان و فەڕەنسا و دەیان وڵاتی دیکە دژی جێبەجێکردنی سێدارە ئیدانەی دەسەڵاتی ئێرانیان کرد. لە سێدراەدانی گەنجێکی دیکەی خۆپیشاندەر لە ئێران کاردانەوەی لێکەوتەوە و چالاکوانان و گەنجانی ناڕزایی رایانگەیاند کاتی شین نییە و کاتی شەڕە لە دژی دەسەڵاتێک کە دەیەوێت بە سێدارە بمانکوژێت. هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی مەجیدڕەزا رەهنەورد لە مەشهەد، هەواڵی کوژرانی شەهریار عادلی، دەستگیرکراوێکی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر ئەشکەنجەدا ئاشکرا بو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رۆژی دوشەممە بڵاوی کردەوە، گەنجێکی دیکەی کورد بە ناوی شەهریار عادلی تەمەن 27 ساڵ کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناڕەزایەتییەکان شاری سەردەشت دەستگیرکرابو بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستداوە. ئەو گەنجە لە 22ی مانگی رابردودا بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی دەستگیر دەکرێت و لە بنکەیەکی ئەمنیی و هەواڵگریی شاری سەردەشت ئەشکەنجەدەدرێت، دواتر بە دانانی بارمتە مۆڵەتی پێدراوە لە نەخۆشخانە چارەسەری خوێنبەربونی بۆبکرێت کە دوای چەند رۆژ مانەوە بەهۆی سەختی ئەشکەنجە و کاریگەریی زۆر لەسەر جستەی دواجار شەهریار عادلی لە نەخۆشانە گیانی لەدەستداوە. لەگەڵ لەسێدارەدانی ئەو گەنجە وەرزشکارەی شاری مەشهد لە زۆربەی زانکۆکانی تاران و مەشهەد و چەند شارێکی دیکە ناڕەزایەتیی بەڕێوچو و خوێندکاران ئیدانەی سزای سێدارەیان لە ئێران کرد. چالاکوانان و ئەنجومەنەکانی تایبەت بە شارەکانی ناوخۆی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی داوایان کردوە لە سبەینێوە بۆ ماوەی سێ رۆژ مانگرتن و ناڕەزایەتیی لە سەرتاسەری وڵاتەکە دژی لەسێدارەدان. یەکێتی ئەوروپا لە دانیشتنی رۆژی دوشەممەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە ژمارەیەک سزای دیکەی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی توندوتیژیی و لەسێدرەدانی خۆپیشاندەران راگەیاند. جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند 20 بەرپرسی کۆماری ئیسلامی ئێران و دامەزراوەیەکی ئەو دەسەڵاتە لە لایەن ئەوروپاوە سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێت و هۆکاری ئەو سزایانەش پێشێلکردنی حاشاهەڵنەگری مافەکانی مرۆڤە لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە. وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا دوای لەسێدارەدانی مەجیدڕەزا رەهنەوەرد رایگەیاند؛ پاریس بە توندترین شێوەی ئیدانەی لەسێدارەدانی دوەم گەنجی دەستگیرکراوی ناڕازیەتییەکانی ئێران دەکات و ئەوەش ئاماژەیەکی رون و مەترسیداری پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە کە قبوڵکراو نابێت. هاوکات ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە پەیامێکدا رایگەیاند لەسێدرارەدانی گەنجێکی دیکەی ناڕازیی لە ئێران توشی شۆک بوین و بەکارهێنانی سزای سێدارە لەگەل مافە گەردونییەکانی ژیان یەک ناگرنەوە. لەگەڵ فەڕەنسا و یەکێتی ئەوروپا، ئانالینا بەیربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەیامێکدا ئیدانەی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی لە ئێران کرد و رایگەیاند؛ ئەو هەنگاوانەی دەسەڵاتی ئێران بۆ لەسێدارەدان لە پێناو ترساندن و تۆقاندنی خەڵکدایە. ئەمڕۆش لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردنی گەنجان و لاوان بەردەوامبو و سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایان کرد حەوت گەنجی دیکەی کورد لەو بەشەی کوردستان دەستگیرکراون و هاوشێوەی ماوەی رابردو چارەنوسی زۆربەیان دیار نییە. بەپێی ئامارەکانی مافەکانی مرۆڤ تا ئێستا لانیکەم 127کەس لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردسیان گیانیان لەدەستداوە کە نۆ کەسیان بەهۆی ئەشکەنجە و ئازار لە زیندان و بنکەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوە.
ناوەندی بۆتان ئینتەرناشناڵ، رۆبۆتێکی بەناوی 'رۆنی' دروست کرد کە دەتوانێت هەواڵ بە زمانی کوردی بنوسێتەوە و بخوێنێتەوە. بۆتان ئینتەرناشناڵ کە لە بواری رۆژنامەنوسی کوردیدا لێکۆلینەوە و کار دەکات، لە توێتێکدا رایگەیاند، رۆبۆتێکیان بە ناوی 'رۆنی' دروست کردووە کە دەتوانێت هەواڵ بە زمانی کوردی بنوسێتەوە. ناوەندەکە لە تویتەکەیدا دەڵێت، " رۆنی رۆنامەنوسێکی رۆبۆتی کوردیە کە ١٠٩ زمان دەزانێت و لە هەمان کاتدا دەتوانێت، هەواڵ بخوێنێتەوە، بنوسێتەوە و پێداچوونەوەی بۆ بکات." کۆدەکانی رۆژنامەنوس 'رۆنی' لەلایەن کەیۆ لەزگین چالیەوە دروست کراوە و لە ساڵی ٢٠٢٣دا نمایش دەکرێت و دەست بە کار دەکات. ناوەندی بۆتان ئینتەرناشناڵ لە شارەکانی ئامەد و شڕنەخی باکوری کوردستانە و لە بواری راگەیاندنی کوردی و ئازادی رادەربڕیندا پرۆژە ئامادە دەکات. رێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور هاوکاری بۆتان ئینتەرناشناڵ دەکات.
میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، هەوڵ دەدەن تورکیا رازی بکەن، دەست لە ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆسەر باکوری سوریا (رۆژئاوای کوردستان) هەڵبگرێت. ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی روسی رایگەیاند، کۆبونەوەکانی روسیا لەگەڵ تورکیا لەبارەی دۆخی باکوری سوریا بەردەوامە. میخائیل بۆگدانۆڤ بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، هەوڵ دەدەن تورکیا لە هێرشی زەمینی بۆسەر باکوری سوریا پاشگەز بکەنەوە. لەلایەکی دیکەوە سێرگی ڤێرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئاسایی بکاتەوە و سوریاش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە تورکیا بە پێویستی دەبینێت لەگەڵی کۆبێتەوە. بەڵام روسیا لەگەڵ ئەوەدایە کە پێویستە ئەو پەیوەندیانە لەسەر پاراستنی سەروەری هەردوو وڵات بێت.
هاوڵاتی پەیامنێری هاوڵاتی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا چەکدارێک هێرشی کردە سەر باڵەخانەی بنکەی ئاسایشی بەلدەی نێو شاری دهۆک و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە. وتیشی کارمەندێکی ئاسایش کۆژراوە و یەکێکی تر بریندارە، ئەو کارمەندەی شەهید بووە ناوی (ئازاد ئیبراهیم)ـە و خەڵکی گوندی بێسفکێ یە لە سنووری پارێزگای دهۆک و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە. بریندارەکەش ناوی زیندانە و نەشتەرگەری بۆ کراوە و ئێستا دۆخی جێگیرە. هەروەها هێرشەکە کراوەتە سەر بارەگای ئاسایشی ناو شار لە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک کەناسراوە بە ئاسایشی بەلدە. باسی لەوەشکرد،بەگوێرەی زانیارە سەرەتاییەکان ئەو هێرشبەرە بە رەگەز عەرەبە لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایش کوژراوە. هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش لە شوێنی رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوە گەنجێکی شاری سەردەشت لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستداوە و بەوەش تا ئێستا نۆ گەنجی ئەو بەشەی کوردستان بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستداوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رۆژی دوشەممە بڵاوی کردەوە؛ گەنجێکی دیکەی کورد بە ناوی شەهریار عادلی- تمەن 27 ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیرکرابو بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەوە گیانی لەدستداوە. رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردوە ئەو گەنجە لە 22ی مانگی رابردو بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری سەردەشت دەستگیر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی ئەمنیی و هەواڵگریی شارەکە، هەر لەو بنکەیە بەهۆی ئەشکەنجەدانیەوە توشی خوێنبەربون بوە. شەهریار عادلی چەند رۆژ پێش گیانلەدەستدانی بە دانانی بارمتە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت بە مەبەستی چارەسەریی خوێنبەربونەکەی بەڵام بەهۆی کاریگەریی ئەشکەنجەدانەکەیەوە لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت گیانی لەدەستداوە. بە پێی ئامارەکانی مافەرکانی مرۆڤ تا ئێستا لانیکەم 126کەس لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە نۆ کەسیان بەهۆی ئەشکەنجە و ئازار لە زیندان و بنکەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوە.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئهمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و سبهی سێشهممهش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، سەرەتا لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری هەرێم نمەباران دەستپێدەکات و هەروەها بەفر لەناوچە شاخاویە سنوریەکاندا دەبارێت. ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت وپلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی سێشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى رەوشێکى ناسەقامگیرى کەش و هەوا بەهۆی کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و سەرەتا لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم نمەباران دەست پێ دەکات و بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا دەبارێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سلیزی: هەولێر: 16 پلەى سیلیزى سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى دهۆک: 15 پلەى سیلیزى کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى سۆران: 13 پلەى سیلیزى گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
فەڕەنسا رایگەیاند لەگەڵ ئەڵمانیا خەڵاتی ئەمساڵی مافەکانی مرۆڤیان بەخشیوەتە ژینا ئەمینی و ژنان لە ئێران. باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک رایگەیاند؛ ئەمساڵ خەڵاتی هاوبەشی وڵاتەکەی و ئەڵمانیا بۆ مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا بەخشراوەتە ژنانی ئێران و ژینا ئەمینی. پەیامەکەی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران بە فەرمی لە ئەژماری تویتەری ئەو باڵیۆزخانەیە بڵاو کراوەتەوە و بەرپرسانی ئێرانیش هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوە. ئەڵمانیا و فەڕەنسا دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان دەیان سزایان بەسەر دەسەڵاتی ئێراندا سەپاندوە بە هۆی ئەو توندویژی وسزا توندانەی بەرامبەر خەڵک و خۆپیشاندەرانی ناڕازیی وڵاتەکە کراوە، هاوکات ئەنجومەنی شارەوانییەکانی پاریس بە کۆی دەنگ ژینا ئەمینیی کرد بە هاوڵاتیی فەخریی پایتەختی فەڕەنسا. ژینا ئەمینی خەڵکی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە (16/9/2022) دوای سێ رۆژ بە بێهۆشی لە نەخۆشخانەی کەسرا لە شاری تاران گیانی لەدەستدا و بە پێی بەڵگەکانیش دەرکەوتوە لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی شاری تاران توندوتیژیی بەرامبەر کراوە و بەهۆی لێدانەوە توشی جەڵتەی دڵ و خوێنبەربونی مێشک بوە.
هاوڵاتی پۆلیسی سلێمانی تۆمهتبارێكیان دهستگیركرد بهتۆمهتی فێڵكردن و قۆڵبڕینی هاوڵاتیانو خاوهن ماركێتهكان. بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ، دوای تۆماركردنی سكاڵای چهند هاوڵاتتیهك لهسهر تۆمهتبارێك كه دهچێته دووكانو ماركێتهكانیانو بهفێڵ و لهژێر بیانوی جۆراوجۆردا پارهیان لێوهردهگرێت و بۆیان ناگهڕێنێتهوه، سهرهنجام توانرا تۆمهتبار بدۆزرێتهوه و لهلایهن مهفرهزهكانی نوسینگهی ڕۆژههڵاتی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان دهستگیربكرێت. ڕاشیگەیاند ، تۆمهتبار (ب، ع، م) لهدایكبووی 1988 لهبهردهم دادوهردا دانی بهتاوانهكهیدا ناوهو لهئێستادا بهبڕیاری دادوهر ڕاگیراوهو لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه. ئاماژەیان بەوەشکرد ، تۆمهتبار پێشینهی تاوانی ههیه و لهچهند بنكهیهكی تری پۆلیس سكاڵای یاسایی لهسهر تۆماركراوه بهتۆمهتی فێڵكردنو قۆڵبڕینی هاوڵاتیان.
