هاوڵاتی – عەمار عەزیز لەكۆمەڵگەی مسریكی سەر بەقەزای سێمێل لەئەنجامی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا كەسێك كوژرا كە خەڵكی شەنگالە. خەلیل مەحمود، قایمقامی قەزای سێمێل بە هاوڵاتی وت"ئێوارەی ئەمڕۆ 28ی كانوونی دووەمی 2024، لەكۆمەڵگەی مسریك شەڕێك دروستبووە لەنێوان دوو بنەماڵە، بەهۆیەوە كەسێك كۆژراوە". سەرچاوەیەك لە كۆمەڵگەی مسریك بە هاوڵاتی ی وت" شەڕەكە لەنێوان بنەماڵەی گەودای كۆچەرەكان بوو لەگەڵ بنەماڵەیەكی تر كە خەڵكی شەنگال، شەڕەكە لەسەر منداڵ بووە، بە دارو چەقۆ شەڕ یانكردوە، كەسێك لەبنەماڵەی كۆچەرییەكان 11 چەقۆی لەكەسێكی شەنگالی داوەو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
هاوڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە سەر نرخی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتوون، بەڵام دانووستانەکانی تایبەت بە بەهای گواستنەوەی نەوتی هەرێم هێشتا ماوە رێککەوتنی لە سەر بکرێت. میدیاى نزیك لهپارتى لەزارى سەرچاوەیەکی بەرپرس لەحکومەتی هەرێمهوه ئاشكرایكردهو، بڕی 20,6 دۆلار بۆ تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوەو لهسهر ئهو پرسه بهغداو ههولێر ڕێكهوتون، بهڵام حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق هێشتا لەسەر بەهای گواستنەوەی نەوتی هەرێم نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنو دانوستانەکانیان بەردەوامە. ئهمهش لهكاتێكدایه 17ی ئهم مانگه د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەپەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس لەپانێڵێکدا ڕایگەیاند، هەولێرو بەغدا ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆکردوە سەبارەت بەدۆسیەی نەوتو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوهو چاوەڕێدەکرێت لەداهاتویەکی زۆر نزیکدا پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە. هەر لەو کۆڕبەندەشدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی رایگەیاند "ناكۆكییەكان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان كە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن، لەسەر خەرجكردنی پارەكانیان، هۆكاری دواكەوتنی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە كە نزیكەی 10 مانگە راگیراوە". ئەوەشی خستوەتەڕوو "كۆمپانیاكانی نەوت، پرسێكیان هەیە لەگەڵ خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوتەكە، گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوینەتە رێككەوتنێكی فەرمی". له 25ی ئاداری 2023ـەوە ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان له رێگهی بهندهری جهیهانی توركیا راگیراوە، بهغدا و ههولێر و ئهنقهره خهریكی ئهنجامدانی دانووستانن بۆ دووباره ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2024، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی کانوونی دووەم دیاریکرد، کە بریتییە لە (270) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک. هەروەها لە مانگى رابردوو (کانوونى دووەم) نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (280) دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک 10 دینار دابەزیوە. لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) ڕایگەیاند، نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (1 ) کانوونی_دووەم، بریتییە لە (270) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک کە بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە مانگى رابردوو (کانوونى دووەم) نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (280) دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک 10 دینار دابەزیوە.دەشڵێت،" پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە"
هاوڵاتی سهرهڕای مامۆستایان كه ماوهی چوار مانگه بههۆی دواكهوتنی مووچهكانیان بایكۆتی هۆڵهكانی خوێندنیان كردووه،ئەمڕۆش یهكشهممه 28ی كانوونی دووهمی 2024، لەگەڵ دەستپیکردنی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی ههریهكه له كارمهندانی بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی سلێمانی و بهڕێوهبهرایهتی كارهبای سلێمانیش بایكۆتی دهوامیان كرد. هاوکات جگە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی سەنتەری شاری سلێمانی کە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەن بەرزبێتەوە لە ئێستادا کارماندانی شارەوانی کۆیەو کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلاریش بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندوە. بە گوێرەی زانیارییەکانیش بەهۆی مانگرتنی کارمەندانەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکان بە تایبەت بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دروست بووە و کاری هاوڵاتییان راوەستاوە. ماوهی 45 رۆژه فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان مووچهیان وهرنهرگرتووه، وێڕای ئهوهی ئێستا له مانگی شوبات نزیك دهینهوه، فهرمانبهران و مووچهخۆران مووچهی مانگی 10ی ساڵی رابردوویان وهرنهگرتووه و هیچ ئاسۆیهكیش دیاری نییه بۆ دهستپێكردنی مووچهكانیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانیش دەڵێن، چیتر ئەو بارودۆخە قبوڵناکەین و لە بایکۆت و خۆپیشاندان بەردەوام دەبین. مامۆستایان و فهرمانبهران داوا دهكهن حكومهتی ههرێم بهده م داواكارییهكانیانهوه بێت و مووچهكانیان دابهش بكات، ههروهك دهست به پله بهرزكردنهوه بكرێتهوه و وانهبێژان دابمهزرێن. حكومهتی ههرێمی كوردستان تائێستا موچهی مانگهكانی 10، 11 و 12ی ساڵی 2023ی دابهشنهكردوه و بە شێوەی قەرز لەسەر حکومەتی عێراق پاشەکەوتی کردووە، سەبارەت بە مووچەی مانگی یەکی ساڵی2024 یش دەڵێت چاوەڕوانی 618 ملیارن لە بەغداوە بۆ دابەشکردنی مووچە. دیمەنێک لە قەرەباڵغی بەردەم هاتوچۆی سلێمانی دوای ڕاگەیاندنی بایکۆت لە لایەن کارمەندانەوە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شاری هەڵەبجە دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی
هاوڵاتی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی مانگرتنیان لە کارکردن ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت، ئەو مانگرتنە هۆشدارییە بۆ حکومەت. بهیانی ئهمڕۆ ئهفسهر و كارمهندانی بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی سلێمانی مانگرتنیان له كارهكانیان راگەیاند و دهڵێن، چیتر ئامادهنین كه مامهڵهی هاوڵاتیانی رایی بكهن و داوای موچه دهكهن. کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دهڵێن، چەند رۆژێکی دیکە دەبێتە مانگی دوو و هێشتا مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە. ئاماژەیان بەوەش کرد، تا داواکانیان جێبەجێ نەکرێت و مووچەکانیان وەرنەگرن ئامادە نین بچنەوە سەر کارەکانیان. ئەمەشلەکاتێکدایە بڕیاروایه ئهمڕۆ لهسلێمانىو ناوچهكانى سنورى بایكۆت، خۆپیشاندانى فراوانو سهرتاسهرى ئهنجامبدرێتو پێشتریش ئاوات ئازاد نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بە هاوڵآتی ڕایگهیاندبوو، ئهمڕۆ خۆپیشاندانى فراوان دهكهنو ژمارهیهك فهرمانگهش بایكۆتى دهوام ڕادهگهیهننو بهشداریى خۆپیشاندانهكهیان دهكهن.
هاوڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە و ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان، بەبەشداریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ شەممە 27ی کانوونی دووەم، لەناو کامپی هۆڵ قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" ی لە دژی شانەکانی داعش دەستپێکرد. لەم بارەیەوە ئه ندامی فه رمانده یی گشتیی هێزه کانی ئاسایشی ناوخۆ، عه لی حه سه ن به زمانی عەرەبی ، وته بێژی یه په گه ڕوکەن جه مال به زمانی کوردی بەیاننامەکەیان خوێنده وه . دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە: "لە ساڵانی ڕابردوودا ئیدارەی خۆسەر و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی هەموو بارگرانییەکانی پەیوەست بە ڕێگریکردن لە زیادبوونی هەڕەشەی تیرۆریستی لە کەمپی هۆل و کەمکردنەوەی دڕندەیی ئەو چالاکییە تیرۆریستییانەی کە شانەکانی داعش بەرامبەر بە دانیشتوانی کەمپەکە ئەنجام دەدرێن، لە ئەستۆ گرتووە". . ئەمەش بەهۆی گرنگی نەدانی هێزە نێودەوڵەتییەکان بە ئاستی مەترسی ئەم گەشەسەندنە کەخۆیان ناچارنەدیتوە بەرپرسیارێتی ئەم دۆسیە مەترسیدارە لە ئەستۆ بگرن.. لە ماوەی ڕابردوودا چەتەکانی داعش جموجۆڵ و چالاکیی و شانەکانیان لە کەمپەکەدا زیاد دەکرد. ئه م زیادبوونه له هه مان کاتدا ڕوویدا کەهاوکات هێرشه کانی ده وڵه تی داگیرکه ڕی تورکیا و چەتەکانی سه ڕ به ڕژێمی سوریا بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە . هەربۆیە ئەم شانە تیرۆرستیانە چەندین چالاکیی تۆقاندن و کوشتنیان ئەنجامداوە؛ هەروەها فشاریان خستۆتە سەر دانیشتوانی کەمپەکە و یارمەتییە مرۆییەکانی وەک پێداویستییە تەندروستییەکان سووتاندوە، ئەمەش ڕێگرییان بەڕێوەبردنە کەمپەکە دەکات لە هەمووڕویەکەوە . بەم شێوەیە هەوڵیان دا کەشێکی گونجاو بۆ شانە تیرۆریستەکان دروست بکەن و منداڵانی زیاتر تێوە بگلێنن و منداڵان لەبارەی بیرۆکە ڕادیکاڵ و توندوتیژەکان لە ڕێگەی ژنانی داعشەوە پەروەردە بکەن کە ڕۆڵێکی کارایان لە زیندووکردنەوەی داعشدا هەیە. هەروەها پلانی ڕفاندن و دروستکردنی پشێوی لە کەمپەکەدا زیاتر ڕێگەخۆشکەرە بۆ تێکدانی ئاسایشی کەمپەکە. جگە لەم کارانە، زۆرێک لە دانپێدانانەکانی شانەکانی داعش کە لەم دواییانەدا گیراون، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە چەتەکان پلانیان دانابوو لە دەرەوە هێرش بکەنە سەر کەمپەکە بە پەیوەندیکردن لەگەڵ جوڵەی شانەکانی ناوەوە، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەکەیان. کەمپی هۆل تا ئێستاش ئامانجی سەرەکی و ئامرازی پڕوپاگەندەی داعشە و لە هەموو بڵاوکراوەکانیدا بەکاری دەهێنێت. بۆیە وەک درێژەپێدەری خەباتی گرانبەهامان و ئەرکە ئەخلاقی و مرۆییەکانمان بۆ ڕێگریکردن لەم کارە، وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بەشداری دەکەن و بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" لە کەمپی هۆڵ ڕادەگەیەنین. ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەندامانی شانەکانی داعش و وشک کردنی بازنەکانیان و دەستگیرکردنی خراپەکاران و لەوانەش ئەوانەی بەرپرسن لە هێرشە تیرۆریستیەکان و هاوکارەکانیان و هەروەها ئەوانەی بیرۆکەی ڕادیکاڵ و توندوتیژانە لەنێو منداڵاندا بڵاودەکەنەوە دەکاتە ئامانج. وەک هێزی ئۆپەراسیۆن کە بە هێز و دیسیپلین خۆیان سەلماندووە لە ماوەی ساڵانی درێژخایەنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر،جەخت لەسەر پابەندبوونمان بە یاسا و ڕێکەوتننامەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە. بە تایبەتی ئێمە پابەندبوونمان بەو یاسایانە نوێ دەکەینەوە کە میکانیزمی ئەمنی ڕێکدەخەن لە دژی ژینگەکانی وەک کەمپی هۆڵ، کە شانە تیرۆریستییەکان تێیدا هەڵکەوتوون و بۆ چالاکییەکانیان بەکاردەهێنرێن. هێزەکانمان لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی دەستبەجێ یان درێژخایەن و ڕێکارەکانی شکستپێهێنانی هەڕەشەی تیرۆر بۆ سەر هەرێم و گەلەکەی، هەموو ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە، جێبەجێ دەکەن. . 27_01_2024 سکرتاریەرتی گشتی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا _ کاپمی هۆل
هاوڵاتی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە ١٨ـی ئەم مانگە لە کەرکوک شۆفێرێکی تەکسییان کوشت و دواتریش ئۆتۆمبیلێکەیان دزی. فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک و فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکە توانیان هەردو تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن. رەحیم میرزا خورشیدی تەمەن 72 ساڵ رۆژی ١٨ی مانگی (کانونی دوەم/1) کە وەک شۆفێری تاکسی لە پارێزگای کەرکوک کاری دەکرد بێسەروشوێنبوو دوای بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری دەرکەوت، دو کەسی نەناسراو ئەو شۆفێری تاکسییەیان کوشتوە و ئوتومبێلەکەیان دزیو لە تەرمەکەیان لە نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر فڕێدابوو. بەگوێرەی زانیارییەکان، بکوژەکان لە سلێمانی و بە هاوکاریی ئاسایشی کەرکووک دەستگیرکراون و دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و بڕیارە تۆمەتبارەکان رادەستی پۆلیس و دادگای کەرکووک بکرێنەوە.
هاوڵاتی مامۆستایانی ناڕازی هەولێر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند و دەڵێن، سبەی یەکشەممە لە سەرتاسەری سنوری هەولێر دەستپێدەکەین و لە سنوری سلێمانیش خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدەدرێت. ئاوات ئازاد نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بە هاوڵاتی وت، " سبەی یەکشەممە جگە لە وەی لهسنورى بایكۆت خۆپیشاندانى فراوان ئهنجامدهدهن، دهشڵێت:"ژمارەیەك لەفەرمانگەکانی دیكهش بایکۆت ڕادەگەیەننو بەشداریی خۆپیشاندانی سبەینێ دەکەن". لەبارەی بایکۆتەکەی هەولێریشەوە ئەو مامۆستایە بڕیارەکەی مامۆستایانی هەولێری پشتڕاستکردەوە و وتی،" ژمارەیەک مامۆستای ناڕازی لە هەولێریش بایکۆت ڕادەگەیەنن هاوکات هیوادارین بەشێوەیەکی سەرتاسەری لە پارێزگاکەکەدا پشتگیرییان لێبکرێت". لە ڕاگەیەندراوەکەی مامۆستایانی ناڕازی هەولێردا هاتووە، "وەکو ئاگادارن وا بۆماوەی چوار مانگ دەبێت حکومەتی هەرێم، موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی دابەشنەکردوە و حکومەتی هەرێم خۆی کەڕ کردوە لەبەرامبەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان و فەوتانی ساڵێکی 700 هەزار قوتابی ، هەروەکو بەڵێنیان دابو کە هەڵوێستی جدیییان دەبێت لەبەرامبەر بێ وەڵامی حکومەت." ئەوەشخراوەتەڕو، بۆیە سبەی رۆژی یەکشەممە، بایکۆتی سەرتاسەری لەسنوری شاری هەولێر ڕادەگەیەنن تاوەکو حکومەتی هەرێم موچەی ئەم مانگە دابەش دەکات، بۆ مانگەکانی دیکەش دابەشکردنی موچە ئاسایی دەکاتەوە. لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا، مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراو لەو ناوچانەی بایکۆتیان کردووە چەندین گردبوونەوە و ناڕەزاییان بەڕێوەبردووە و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کردووە، کە خۆی لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و گریبەست و پێدانی شایستە داراییەکان لە کاتی خۆیدا دەگرێتەوە، هاوکات چەند جارێک قوتابییانیش لەگەڵ مامۆستایاندا بەشداریی ناڕەزاییەکانیان کردووە و لەگەڵ پشتگیرکردنی داوای مامۆستایان، داوایان کردووە هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە سنوورەکانیان. لە پەروەردەی گشتیی سلێمانی، 39 هەزار و 13 مامۆستا و فەرمانبەر هەن کە 29 هەزار و 466 مامۆستای میلاک، نۆ هەزار و 546 فەرمانبەر و 600 وانەبێژن. 386 هەزار و 422 قوتابیش لە قوتابخانە حکومییەکان وانە دەخوێنن. لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، 101 قوتابخانەی تایبەت هەن کە سێ هەزار و 470 مامۆستا تێیاندا وانە دەڵێنەوە و 29 هەزار و 555 قوتابیش تێیاندا وانە دەخوێنن.
هاوڵاتی – عەمار عەزیز سێ ئەندامی ئەو خێزانەی چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهۆی تەقینی سۆپای غازەوە لەسنوری پارێزگای دهۆك بریندار بوون بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە گیانیان لەدەستدا. خەلیل مەحمود، قائیمقامی قەزای سێمێل بە هاوڵاتی وت "شەوی 23ی ئەم مانگە لەگوندی هاجنسێ سەر بە قەزای سێمێل بەهۆی تەقینەوەی سۆپای غاز ، حەوت ئەندامی خێزانێك لەو روداوە برینداربوون، بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە ئەمڕۆ شەمە 27ی كانوونی دووەمی 2024،سیانیان گیانیان لەدەستداوە". وتیشی"دۆخی تەندروستی چوار بریندارەكەی تریان باشە، بەڵام تا ئێستا چارەسەری پێویست بۆیان دەكرێت، هەموویان ئەندامی یەك خێزانن و خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن".
هاوڵاتی وتەبێژی كەجەكە رایگەیاند چەكدارانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر شوێن و جوڵەی گەریلا زانیاری هەواڵگری دەداتە سوپای توركیاو چەند رۆژی رابردووش ئەحداسیاتی دوو سەیارەی ئێمەیاندا بەسوپای توركیاو لە ئەنجامدا بوونەتە ئامانجە فڕۆكەی جەنگییەكانی توركیا و لەناوچوون. دەشڵێت پارتی رێگا بۆ سوپای داگیركەر دروست دەكات و ئیمكانیاتی لۆجیستییان بۆ دابین دەكات و پاسەوانیشیان بۆ دەكات و بریندارەكانیان تیمار دەكات و دەیانگوازێتەوە. زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لەوەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەی هاوڵاتی سەبارەت بەڕاستی ڕوداوەكانی شەڕی پێشمەرگەو گەریلا وتی "چەند رۆژێك لەمەو پێش لە چاپەمەنی باشوری كوردستاندا بەڵگەیەك بڵاوكرایەوە كە تیایدا فەرمان بە هێزە چەكدارەكانی پەدەكە كرابوو لە هەر شوێنێك گەریلایان بینی بێ دوودڵی تەقەیان لێبكەن و شەهیدیان بكەن، بێگومان ئەمە تەنیا فەرمانێكی سەربازی نییە، بۆچوون و هەڵوێست و سیاسەتێكی بەرنامەبۆداڕێژراوە لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركیا و پەدەكەوە". وتیشی" گەرچی پەدەكە نكۆڵی لەم بەڵگەیە كرد، بەڵام لە كردەوەدا راستییەكەی بۆ هەموو كەسێك ئاشكرابوو، دوو رۆژ پاش ئاشكرابوونی ئەم بەڵگەیە، چەكدارانی پەدەكە لە شوێنێك كە لەساڵی ١٩٨٢ەوە رێگەی هاتووچووی هەڤاڵانی ئێمەیە، شانبەشانی سەربازانی توركیا لە گوندی سەرگەڵێ ئامێدی بۆسەیان داناو تەقەیان لە هەڤاڵان كرد، لەم بۆسەیەدا دوو هەڤاڵمان بریندار بوون". وتەبێژی كەجەكە ئەوەشی وت"هاوكات چەكدارانی پەدەكە ئەحداسیاتی دوو سەیارەی ئێمەیاندا بەسوپای داگیركەری تورك و لەئەنجامدا بوونە ئامانجە فڕۆكەی جەنگییەكانی توركیاو لەناو چوون،ئەمە نموونەیەكی زۆر ئاشكرای هاوكاری پەدەكەو توركیایە دژ بە گەریلا. "بە گوێرەی وەزارەتی ناوخۆی سەر بە پەدەكە سوپای توركیا بۆی هەیە بە دەیان كیلۆمەترە بێتە ناوەوەی هەرێمی كوردستان، بەسەدان دەبابە و تۆپ و سەیارەی سەربازی لە دەوروبەری ئامێدی جێگیر بكات و ئەمە هیچ مەترسییەك دروست ناكات، بەڵام گەریلا بۆی نییە بەرەنگاری ئەو داگیركەرانە ببێتەوە". زاگرۆس هیوا وای وت. ئەوەشی خستەڕوو "پەدەكە بۆ خۆی رێگا بۆ سوپای داگیركەر دروست دەكات، ئیمكانیاتی لۆجیستیكییان بۆ دابین دەكات، حەرەسیاتیان دەگرێت، لەسەر شوێن و جوڵەی گەریلا زانیاری و ئیستخباراتیان پێدەدات، بریندارەكانیان تیمار دەكات و دەیانگوازێتەوە، لەهەمانكاتیشدا بۆسە بۆ گەریلای ئازادی كوردستان دادەنێت و هێرشیان دەكاتە سەرو شەهید و برینداریان دەكات". وتەبێژەكەی كەجەكە رەخنە لەسیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگرێت، دەشڵێت "ئەگەر پەدەكە هێزێكی كوردی بوایە پێویست بوو كارێكی پێچەوانەی ئەمەی كردبایە، بەڵام بەداخەوە بۆتە بەكرێگیراوی دەوڵەتی داگیركەری توركیاوەو ئەجێندای توركیا پێویستی بە چی بێت ئەوە جێبەجێ دەكات، ئەم سیاسەتەی پەدەكە نەك تەنیا زەرەر لە بەرژەوەندی هەموو كورد دەدات، بەڵكو هەبوونی كورد و نیشتمانی كورد دەخاتە بەردەم مەترسییەكی زۆر جیددیەوە". لەبەشێكی تری لێدوانە تایبەتەكەیدا بۆ هاوڵاتی ئەوەشی وت"بانگەوازمان هەیە بۆ رای گشتی، رۆشنبیران، هونەرمەندان، نووسەران، كەسایەتییە كۆمەڵایەتیی و ئاینییەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەر چوار بەشی كوردستان كە لە دژی ئەم كردەوانەی پەدەكە هەڵوێست وەربگرن".
هاوڵاتی لەماوەی 24 كاتژمێردا لەسلێمانی دوو هونەرمەندی بواری میوزیك كۆچی دوواییان كرد. شەوی رابردوو هونەرمەند موزیسیان توانا فەرەج، دوای چەند رۆژێك مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی توشبوون بەجەڵتەی مێشك لەسلێمانی كۆچی دوایی كرد. هاوكات بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی موزیسیان ئیبراهیم نەقدی ناسراو بە (مام شێر) كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، بەهۆی نەخۆشی دڵ لەسلێمانی كۆچی دوایی كرد.
هاوڵاتی مامۆستایەكی ناڕازی رایگەیاند تیمێك لە پارێزەرانی خۆبەخش ئامادەن ببنە پارێزی كەیسی ئەو مامۆستایانەی كە لەلایەن پەروەردەكانەوە هەڕەشەی غیابدان و فەسڵكردنیان لێدەكرێت. ئاوات ئازاد مامۆستای ناڕای بڵاویكردەوە "تیمێك لە پارێزەرانی خۆبەخش ئامادەن لەپێناو كەیسی مامۆستایان خۆبەخشانە ببنە پارێزەری مافی مامۆستایان بەهۆی ئەو بابەتی غیابدان و فەسڵكردنەی لەلایەن پەروەردەكانەوە بڵاو دەكرێتەوەو بۆتە هۆكاری ترس و دڵەڕاوكی لەنێوان مامۆستایاندا". ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەمە وەك فشارێك بەكار دەهێنرێت لەپێناو گێڕانەوەی مامۆستایان بۆ ناوەندەكانی خوێندن بەشێوەیەكی نایاسایی". ئەو مامۆستا ناڕازییە دەشڵێت "هەر مامۆستایەك یان كۆمەڵە مامۆستایەك دەتوانن لەڕێگای دادگای كارگێڕییەوە سكاڵای یاسایی تۆمار بكرێت لەسەر ئەو سزانە نایاسایەی كە پەروەردەكان دەستیانپێكردوە بەرامبەر بە مامۆستایان".
هاوڵاتی ماتیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هێرشكەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "پشتیوانی لە هاوبەشەكانمان لە عێراق و لەنێویاندا هەرێمی كوردستان دەكەین لە دژی ئەو كردەوە دڕندەو بێ مانایانە، داواش لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكەین لێكۆڵینەوە بكەن و ئەوانەی بەرپرسیارن رووبەڕووی دادپەروەریی بكەنەوە". " هێرشەكە گروپە میلیشیاكانی سەر بە ئێران ئەنجامیانداوە" ماتیو میلەر وا دەڵێت. وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی وتوە "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە كاركردن لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ پشتیوانیكردنی سەروەریی و ئاسایشی عێراق".
هاوڵاتی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند بەهۆی هێرشەكەی سەر كۆرمۆرەوە كارەبای هاوڵاتیان نەماوەو داواكارین هەموولایەك هاوكاری لیژنەی حكومەتی فیدراڵی بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تیرۆریستان پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای نزیكەی 24 سەعات لەهێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەداوە "شەوی رابردوو هێرشێكی تیرۆریستی كرایە سەر كێڵگەی غازیی كۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و ئەنجامەكەی نەمانی كارەبای هاونیشتیمانییانی هەرێمی كوردستان بوو". "ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێكی گرنگی وەك كارەبا كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵك و ئیش و كاروباری رۆژانەیان" وتەبێژی حكومەت وا دەڵێت. ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئێمە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان داواكارین هەموولایەك هاوكاری لیژنەی حكومەتی فیدراڵی بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تیرۆریستان و سزادانییان و رێگری لە دووبارەبوونەوەی كردەوەی هاوشێوە".
هاوڵاتی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند ئەو هێرش و پەلامارانەی دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان هەوڵە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و داوا لەخەڵكی كوردستان دەكەم هەستی نیشتمانپەروەرییان بەهێز بێت، دەبێت حكومەتی عێراق هەرێم بپارێزێت. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەبارەی هێرشە درۆنی و موشەكییەكانی سەر هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "ئەو هێرش و پەلامارە هەمەجۆرانەی دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان، هەوڵی دوژمن و نەیار و خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و پێیانوایە بەم هێرش و فشارە بەردەوامانە، كوردستان هەرەس دەهێنێت". "سوپاسی هاوخەمی و هەڵوێستی وڵاتانی دۆست دەكەین، كە بەردەوام ئەم هێرشانەیان شەرمەزار كردووە، بەڵام بە لێدوان و شەرمەزاركردن، كۆتایی بەم پیلان و هێرشە ناڕەوایانە نایێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەیان ناكات". سەرۆكی حكومەت وا دەڵێت. ئەوەشی خستوەتەڕوو "گرنگە هەنگاوی كرداری لە لایەن حكومەتی عێراقەوە بنرێت بۆ كۆتاییهێنان بە مەترسیی ئەم گرووپە لەیاسادەرچووانەو دەبێ ئاسایشی هەموو عێراق، بەهەرێمی كوردستانیشەوە بپارێزێت". لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا دەشڵێت "داوا لە وڵاتانی دۆستیش دەكەین، كە ڕێكاری جدی بگرنەبەر و هاوكاری مەیدانیمان بكەن، بۆ ئەوەی ئاسایشی خەڵكی ئێمە و ئاسایشی ئابووری و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمی كوردستان پارێزراو بێت". سەرۆكی حكومەت لەپەیامەكەیدا وتیشی "داوا لەخەڵكی كوردستانیش دەكەم، بەخۆڕاگری و ورەیەكی بەرزەوە، ڕووبەڕووی ئەو پیلانانە ببنەوە و هەستی نیشتمانپەروەرییان هەر بەهێز بێت و ڕێگە بە خۆفروش و خاكفرۆش و كۆیلەی ناحەزان نەدەن".
