لە راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا هاتووە؛ بەداخەوەن کە بەهۆی لافاوەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵ و حاڵی هاووڵاتییان کەوتوە بە تایبەت لە سنوری چەمچەماڵ و کەرکوک کە گیان لەدەستدانی لێ کەوتەوە ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ وێرای ئاراستەکردنی پەژارە وماتەمیان بۆ کەسوکاری قوربانییەکان، دەستخۆشیش لە تیمەکانی فریاگوزاری و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەن کە بەردەوامن لە کارەکانیان. داواش دەکەن هەماهەنگی هەبێت لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکان و حکومەتی فیدڕالیش لە دابینکردنی ئامێر و کەرەستەی پێویست بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لە داهاتوودا. دەقی راگەیەندراوەکە راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەداخەوە کە ئەمرۆ لەم شەپۆڵی بارانبارین و لافاوەی شارەکانی کوردستانی گرتوەتەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان و چەندین شوێنی گشتی کەوتووە ، بەتایبەتی لە شاری چەمچەماڵ لە هەرێم و سنوری لەیلان لە کەرکوک گەیشتە گیان لە دەستدان و خنکان. وێڕای ئاڕاستەکردنی ماتەم و پەژارەی خۆمان بۆ کەسوکاری کۆستکەوتوان ، دەستخۆشی لە تیمەکانی فریاگوزاری و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین کە هیممەت بۆ چارەسەری لێکەوتەکانی لافاوەکە دەکەن، بە پەرۆشەوە داواکارین هەماهەنگی و تەگبیری هاوبەشی حکومەتی هەرێم ، پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و دەزگا ڕەسمییەکانی حکومەتی فیدڕاڵی لە دابیکردنی ئامێر و کەرەستەکانی پێویستن بگاتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو و بە زوویی کۆنترۆڵی زیانەکان بکرێن. بەتایبەتی کە ئەم شەپۆڵە ماوەیەک بەردەوام دەبێت و پێویستی بە کۆششی دەستەجەمعی و فریاگوزاری دەستبەجێ هەیە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات و رایدەگەیێنێت، پشتیوانیی تەواویان بۆ خەڵکی ناوچەکە هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش راسپێردراون هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان بدەن. سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بۆ خانەوادەی قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەربڕیوە ئەمە دەقەکەیەتی: به داخێكى زۆرهوه ههواڵى گيانلهدهستدانى دوو هاووڵاتى و برينداربوونى ژمارهيهكى ديكهمان له سنوورى قهزاى چهمچهماڵ بههۆى لافاوهوه پێگهيشت. پرسه و سهرهخۆشيى قووڵم ئاراستهى خانهواده و كهسوكارى قوربانييان دهكهم، هاوسۆز و هاوخهميانم. له خواى مهزن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به ههمووان ببهخشێت، ههروهها هيواى زوو چاكبوونهوه بۆ برينداران دهخوازم. لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتيوانيى تهواومان بۆ خهڵكى خۆشهويستى چهمچهماڵ و زيانلێكهوتووانى لافاوهكه دووپات دهكهينهوه. لايهنه پهيوهنديدارهكانى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕاسپێردراون كه به هاناى لێقهوماوانهوه بچن و ههموو ههوڵێك بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاووڵاتيان و پێشكهشكردنى هاوكاريى پێويست، بدهن. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە: بە داخەوە بە هۆی لافاوەوە، دوو هاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەستداوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومەت کەوتووە. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم. وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردووە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە سەرتاسەری کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، دەسەڵات دراوەتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پشووی فەرمی لەکاتی دروستبوونی لافاو و هاتنی شەپۆلی توندی بارانبارین ڕابگەیێنرێت. ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لافاو دروست بوو، لە ناوچەی گەرمیان لە شاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش شەپۆلەکە زۆر بەهێزبوو، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس، کە دوانیان خەڵکی چەمچەماڵ و کەسەکەی دیکەش کە منداڵێکی تەمەن 9 ساڵانە و خەڵکی ناحیەی لەیلانی سەر بە کەرکووکە گیانی لەدەست دا. قایمقامیەتی چەمچەماڵ رایەگەیاند، بەهۆی ئەو لافاو و کارەساتە سروشتیەی ئەمرۆ رووی لە قەزاکە کردووە، سبەی لەسەرجەم دام و دەزگا حکومیەکان و قوتابخانە و خوێندنگەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمیە، جگە لەو دام و دەزگایانەی ئێشکگری بەردەوامیان هەیە. لەلایەکى دیکەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت سبەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەوامی فەرمییە، بەڵام ئەگەر دۆخێکی نەخوازراو دروستبوو، سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان دەسەڵاتیان هەیە بڕیار بدەن. د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: دەسەڵاتمان داوە بە سەرجەم زانکۆکان، بۆ سەلامەتیی خوێندکاران، ئەگەر پێویست بوو دەتوانن پشوو رابگەیێنن پێشتریش بەهۆی لافاوە لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، دوو هاونیشتمانیی گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
قایمقامیەتی چەمچەماڵ رایەگەیاند، بەهۆی ئەو لافاو و کارەساتە سروشتیەی ئەمرۆ رووی لە قەزاکە کردووە، سبەی لەسەرجەم دام و دەزگا حکومیەکان و قوتابخانە و خوێندنگەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمیە، جگە لەو دام و دەزگایانەی ئێشکگری بەردەوامیان هەیە. لەلایەکى دیکەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت سبەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەوامی فەرمییە، بەڵام ئەگەر دۆخێکی نەخوازراو دروستبوو، سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان دەسەڵاتیان هەیە بڕیار بدەن. د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: دەسەڵاتمان داوە بە سەرجەم زانکۆکان، بۆ سەلامەتیی خوێندکاران، ئەگەر پێویست بوو دەتوانن پشوو رابگەیێنن پێشتریش بەهۆی لافاوە لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، دوو هاونیشتمانیی گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. هاوکات هەر ئەمڕۆ پاش دیارنەمانی کچە خوێندکارێک لە سنووری شارەدێی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کچێکی مێرمنداڵ لە ناحیەی لەیلان ئاوبردی و خنکا. کچەکە تەمەنی نۆ ساڵە و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. پاش دیارنەمانی کچە خوێندکارێک لە سنووری شارەدێی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی دۆزرایەوە. بەگوێرەى زانیارییەکان ئەو کچە خوێندکارە ناوی بەیار عەیسایە، پۆلی سێیەمی سەرەتاییە، بەهۆی لافاوەوە لە گوندی فەرقانی سەر بە شارەدێی لەیلان بێسەروشوێن بووبوو. پاش هەڵمەتی گەڕان بەداوی ئەو کچەدا، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی لە نزیک گوندی تەپەلوو دۆزراوەتەوە. پێشتریش بەهۆی لافاوە لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، دوو هاونیشتمانیی گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای ئەو مشتومڕەی لەسەری دروستبوو؛ رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڕیاری دەرهێنانی (ئەنساروڵا)ی یەمەن "حوسییەكان" و (حزبوڵای)ی لوبنان لە لیستی ئەو رێكخراوانە بڵاوكردەوە كە عێراق سەروەت و سامانیان بلۆك دەكات. رۆژنامەی وەقایع پێشتر لە لیستەكەدا حزبوڵای لوبنان و حوسییەكانی یەمەنی (كە دوو رێكخراوی شیعەن) لە لیستی رێكخراوە تیرۆرستییەكاندا بڵاوكردەوە، بەڵام هەرزوو لیژنەی بلۆككردنی سەروەت و سامانی رێكخراوە تیرۆرستییەكان لە بانكی ناوەندیی عێراق پاشگەزبوونەوەی خۆی راگەیاندو وتی لیستەكە بەر لە پاكنوسكردن لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانیش بۆ خۆدەربازكردن لە مشتومڕەی دروستبووە رایگەیاند لیژنەی بۆ لێكۆڵینەوە لەو هەڵەیە دروستكردووە.
بەڕێوەبەرايەتی کەشناسی سلێمانی ڕايگەياند، تاوەکو نيوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بارانی بەلێزمە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامدەبێت و پێشبينی بەفربارين دەکرێت لە ناوچە شاخاوييە سنوورييەکان. کەشناسی سلێمانی لە ڕاگەيەندراوێکدا پیشبينييەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، لەسەرجەم ناوچەکە کاریگەری شەپۆلی باران بەردەوام دەبێت، لەسنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک بارانی مامناوەند دەبێت و دابارین بەشێوەی لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، لەکاتی لێزمە باران ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، هەندێکات بە هۆی بارانی بە لێزمە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت. هەروەها، لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین زۆرينەی کاتەکان بارانی بەلێزمە و بەخوڕ دەبارێت، لەگەڵ هەورەتریشقە و زیادبوونی خێرای با، هەندێک کات بەهۆی بارانی بەلێزمە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە بەدرێژایی ڕۆژی سێشەممە دەمێنێتەوە. دەشڵێت، "لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەيە". بەگوێرەی پێشبينييەکانی کەشناسی سلێمانی، بۆ ڕۆژی چوارشەممە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک هەندێک کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە. بۆ هەمان ڕۆژ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین هەندێ کات لێزمە باران دەبێت، تا کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر ئەم ناوچانە دەمێنێتەوە، پاشان کاریگەری شەپۆلی باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لاواز دەبێت.
قایمقامییەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی ئەمڕۆ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی خراونەتە دۆخی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. بەپێی راگەیێندراوی تەندروستیی سلێمانی، لەسەر فەرمانی د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی، ژمارە 122، خرانە دۆخی "ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە" بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان لەكاتی روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو، هەروەها سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەكانی فریاكەوتن بە شێوەی ئێشكگری كراوە دەبن. تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، خەڵکی پارێزگاکە لەكاتی روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفۆنی 122، بۆئەوەی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی بەزووترین كات بەهانایانەوە بچن.
جێگری سەرۆکوەزیران وادەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات و دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران کە مووچەکانیان پارێزراوە. قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆکان بکەنەوە. سەبارەت بە گرژییەکانی ڕابردوو گوتی: "لەگەڵ پارتی دوو حیزبی ڕکابەرین و ئاساییە ڕەخنە لەیەکدی بگرین، بەڵام گفتوگۆکانمان دەستپێدەکەینەوە." سەبارەت بە نیگەرانییەکان لەسەر مووچەی کۆتایی ساڵ، قوباد تاڵەبانی دڵنیایی دایە مووچەخۆران و جەختی کردەوە: "مووچەی مانگەکانی 11 و 12 نافەوتێن." وباد تاڵەبانی کۆبوونەوەکانی شاندی یەکێتی لە بەغداد بە "باش" وەسف کرد و ڕایگەیاند، دیدی یەکێتییان داوەتە لایەنە سیاسییەکانی عێراق. سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماریش ئاشکرای کرد: "وەکو یەکێتی جارێ بەربژێری دیاریکراومان نییە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار." لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە دا کە "پرۆژەکەی یەکگرتووی ئیسلامی بە هەند وەردەگرین." هەروەها دۆخی وەبەرهێنانی لە سلێمانی بە دڵخۆشکەر ناوبرد و ڕایگەیاند، پڕۆسەی وەبەرهێنان لە شارەکە لە ئاستێکی باش و پێشکەوتوودایە.
د. سیروان مەحمود سزای لەسێدارەدان و 40 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا لەبەرامبەر کوشتنی هاوسەرەکەی، خەسوو، خەزوور، خوشکێکی هاوسەرەکەی. رووداوەکە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر لە 13-03-2025 روویدا و کاردانەوەیەکی گەورەی لە هەرێمی کوردستان دروستکرد. دوای تێپەڕبوونی نۆ مانگ، دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەو پزیشکە دەرکرد کە هاوسەرەکەی و سێ کەسی ماڵی خەزوورانی لە هەولێر کوشت. ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای لەسێدارەدان و 40 ساڵ زیندانیی بەسەر دکتۆر سیرواندا سەپاند کە تۆمەتبار بوو بە کوشتنی خەسوو و خەزوور و هاوسەر و خوشکی هاوسەرەکەی. دادگا لە تاوانی کوشتنی خەسوو و خەزووریدا، سزای لەسێدارەدان و لە بەرامبەر کوشتنی هاوسەر و خوشکی هاوسەرەکەشیدا دووجار زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرکرد. ڕۆژی 13ی ئازاری ڕابردوو، دکتۆر سیروان بە چەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی لێکوشتن.
ئەمشەو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم، کۆبوونەوە بۆ یەكلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران بەگوێرەی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکە محەمەد شیاع سودانی دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی خستەڕوو، تاوتوێی دیاریکردنی کاندیدی نوێی سەرۆکوەزیران کرا. لە پێشهاتێکی سیاسیی گرنگدا کە ئاماژەیە بۆ نزیکبوونەوەی وادەی گۆڕانکارییەکان لە دەسەڵاتی جێبەجێکردندا، چوارچێوەی هەماهەنگیی هێزە شیعییەکان لە دواین کۆبوونەوەیدا بە فەرمی دۆسیەی دیاریکردنی بەربژێری نوێ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق خستە سەر مێزی گفتوگۆ. لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکانی چوارچێوەکە ڕێککەوتن لەسەر دانانی خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەم پرسە سیاسییە. چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خولیی ژمارە 253ـی خۆی لە نووسینگەی عەبدولحوسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی ئەنجام دا. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزم و هەنگاوەکانی دەستنیشانکردنی کەسایەتییەک بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەتی داهاتوو. لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو پەیوەندی و گفتوگۆیانە کراوە کە ئێستا لەنێوان هێزە نیشتمانییەکان لەلایەک و هێزەکانی ناو خودی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلایەکی ترەوە لە ئارادان. لەو چوارچێوەیەدا، بەشداربووان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی پابەند بن بە وادەیەکی دیاریکراوەوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان و شایستەکان. هاوکات محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بووە، ڕاپۆرتێکی لەسەر دوایین گۆڕانکارییە ئەمنی و سیاسییەکان خستووەتە ڕوو، تێیدا جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییەکان کردووەتەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئەم قۆناغە هەستیارە. چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازیی لە هەر هەنگاوێک کردووە ببێتە هۆی بەهێزکردنی کاری هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەکان بە ئامانجی یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرانبەر بەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی وڵات بوونەتەوە. ئەم کۆبوونەوەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کاتێکدایە، عێراق بە قۆناغێکی سیاسیی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بەپێی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی، جووڵاندنی پرسی بەربژێری نوێ بۆ سەرۆک وەزیران، ئاماژەیە بۆ ئامادەکاریی هێزە شیعییەکان کە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانین بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردن یان ڕێککەوتنێکی نوێی سیاسی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت. چوارچێوەی هەماهەنگی کە زۆربەی هێزە شیعییەکان (جگە لە سەدرییەکان) لەخۆ دەگرێت، وەک بڕیاردەری سەرەکی لە دیاریکردنی سەرۆک وەزیران دەمێنێتەوە، دیاریکردنی وادەی دیاریکراو بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکە، نیشانەی ئەوەیە کە لایەنەکان دەیانەوێت ڕێگری لە دروستبوونی بۆشایی سیاسی یان دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت بکەن، هاوشێوەی سیناریۆکانی ساڵانی ڕابردوو کە پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت بۆ ماوەیەکی درێژ پەک دەخرا.
هەنگاوی داهاتووی تورکیا بەرامبەر رۆژاڤا چییە؟ هەسەدە ئامادەکاری دەکات و ئەنقەرەش خەریکی ناردنی هێز و چاودێریکردنە ئامادەکردنی، هاوڵاتی بەیانییەکی زووی هەشتی مانگ هادی ئەلبەحرە، سەرکردەی هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە وتارێكی 25 چرکەیی گرتنی دیمەشق و کەوتنی رژێمەکەی ئەسەدی راگەیاند. ئەمە چۆن روویدا؟ دەستەی تەحریر شام لە ساڵی 2017 بە پشتگریی تورکیا دامەزرا کە لە چەند گروپێک پێکهاتبوون بە سەرکردایەتی ئەحمەد شەرع کە ئەوکات بە ئەبو محەمەد جۆلانی ناویدەرکردبوو. لە کۆتاییەکانی مانگی 11ـی ساڵی 2024 تەحریر شام ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد و بە توندی رووبەڕووی هێزەکانی ئەسەد بوویەوە. سەرەتا لە حەلەب دەستی پێکرد تا دیمەشق بەردەوام بوو. تەنها بە 11 رۆژ زۆربەی ناوچەکانی سوریای گرت و لە رۆژی هەشتی مانگی دوانزە سەرکەوتنیان راگەیاند. دوای ساڵێک لە رووداوەکان چی روویدا؟ دوای ئەوەی بەشار ئەسەد وڵاتی بەرەو سوریا بەجێهێشت ئەحمەد شەرع چووە شوێنەکەی و بەشێک لە وڵاتان پشتگریان کرد، لەوانەش بە پلەی یەکەم تورکیا بوو. دوای 12 ساڵ لە جەنگی ناوخۆ و کوژرانی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس، سوریا جارێکی دیکە بەڕووی جیهاندا کرایەوە و ئەمریکا، بە سەرکردایەتی دۆناڵد ترەمپ، بەشێکی زۆری سزاکانی لەسەر لابرد. لەدوای رووخانی ئەسەد هێزەکانی تەحری شام هێرشیان کردەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوا کوردستان و چەند ناوچەیەکیان داگیرکرد. هەرچەندە بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی گەورەتر لەنێوان سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) روونەدات، لە مانگی ئازاری 2025 ئەحمەد شەرع لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رێککەوتنێکی ئیمزاکرد کە بە رێککەوتنی 10ی ئازار ناسرا. لە رێککەوتنەکەدا تێیدا ئاگربنەست راگەیاندرا و زەمینە خۆشکرا بۆ تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا. بەڵام دوای ساڵێک لە دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع، سوریا بەڵێنەکانی جێبەجێنەکردووە لە پێدانی ماف بە کەمە نەتەوایەتییەکان و بەشدارییان لە پڕۆسەی سیاسی و تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای سوریا. مەزڵوم عەبدی بە رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی راگەیاندووە، 2026 بۆ ئەحمەد شەرع یەکلاکەرەوە دەبێت، ئەگەر بزانێت بە ژیری مامەڵە بکات، ئێمەش گۆڕانکاری جدیمان لەو دەوێت نەک تەنها بەڵێن. مەزڵوم عەبدی باسی لەوەش کرد، هەسەدە 100 هەزار شەڕڤانی هەیە و تێکەڵبوونی بە سوپای سوریا قورسە، هەرچەندە بڕیاریانداوە کە سێ فیرقەی هێزەکانی هەسەدە و دوو یەکەی تایبەت، کە یەکێکیان یەکەی ژنان، بە سەربەخۆیی بهێڵنەوە بۆ پاراستنی و بەرگریکردن لە رۆژاڤا. تورکیا زۆر هەوڵدەدات لەمیانی پرۆسەی ئاشتیدا و لەرێی فشارکردن لە ئەحمەد شەرع هەسەدە چەک دابنێت، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتێکی پێشتری ئەلمۆنیتەر رێبەر ئۆجەلان سازش لەسەر ئەوە ناکات و هەسەدە لای ئەو هیڵی سوورە. ئەنقەرە دەشیەوێت بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لەناوبچێت و سوریا یەک دەوڵەت بێت، بەڵام ئیدارەی خۆسەر نایەوێت سازش لەسەر ئەمە بکات و دەیەوێت بە لامەرکەزی بمێنێتەوە. مەزڵوم عەبدی زۆر بە راشکاوانە گوتی، هەسەدە هیچ جێگرەوەیەکی نییە و هاوکاری ئەمریکا پێویستە بۆ دەسەڵاتی ناناوەندی لە سوریا و دەبێت واشنتن رۆڵێکی هاوسەنگتر بگێڕێت.
وەزارەتی دارایی عێراق ماوەی چەند مانگێکە گرفتی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە. لەبارەی چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەماوەی 21 ڕۆژی کۆتایی ئەمساڵ حکومەت تەنها مووچەی مانگی 12 بۆ کوردستان دەنێرێت، ئەمەش بەمەرجی ئەوەی 120 ملیار لە داهاتی ناوخۆ بنێردرێت. - مووچەکەش لەدوای 25ی ئەم مانگەوە دەنێردرێت. - لە دوای ناردنی ئەو مووچەیەوە ئیتر پاکتاوی دارایی ساڵ دەکرێت و هەموو خەرجییەکان دادەخرێن، بە هۆی نەبوونی یاسایی بودجەشەوە بۆ ساڵی 2026، حکومەتی عێراق تەنها یەک لەسەر 12ی بودجەی ئەمساڵ خەرج دەکات، تاوەکو بودجەی نوێ پەسند دەکرێت. - لەگەڵ داخستنی حیساباتی ئەمساڵ، بابەتی ناردنی ئەو دوو مووچەیە دادەخرێت. ئەو بەرپرسەی حکومەتی عێراق باسی لەوەشكرد، بابەتی ناردنی ئەو دوو مووچەیە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو، یەک چارەسەریش هەیە بۆ ناردنیان ئەوەیش ئەوەیە حیزبە کوردستانییەکان بە تایبەت یەکێتی و پارتی بیکەنە مەرج بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و لە بودجەی 2026 بڕە پارەیەکی باشی بۆ تەرخان بکرێت. چەند مانگێک پێویستە بۆ پەسندکردنی یاسای بوودجە و ئەمەش گرێنتی نییە ئایا دەنێردرێت یاخود نا. بەڵام مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و بەرپرسانی باڵای پارتی بەردەوام جەخت دەکەنەوە نابێت ئەو دوو مووچەیە بفەوتێن.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە میانی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵیادی گۆڕانکارییەکانی وڵاتەکەیدا، هەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتی دەرەوەی دیمەشق کرد و ڕایگەیاند: سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی هاوسەنگی لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا، شەرع جەختی کردەوە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق و میسر ئاساییە، بەڵام هەوڵدەدەن بیگەیننە ئاستێکی بەرزتر. ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە گوتارێکیدا بەو بۆنەوە، باسی ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی وڵاتەکەی کرد و ئاماژەی بەوە دا، پەیوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ هەر یەک لە تورکیا، سعودیە، قەتەر و ئیمارات گەیشتووەتە ئاستێکی نموونەیی. سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و میسر، ئەو پەیوەندییانەی بە قبووڵکراو وەسف کرد و هیوای خواست لە داهاتوودا گەشەسەندنی گەورە بەخۆیانەوە ببینن. هاوکات ئاستی پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ زلهێزە جیهانییەکانی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕووسیا و چین بە باش لە قەڵەم دا. لەلایەکی دیکەوە و وەک بەشێک لە ڕێوڕەسمەکانی ساڵیادی لابردنی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات، ئەحمەد شەرع دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق، جەختی لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی بەهێز. ناوبراو بە هەمان ئەو جلوبەرگە سەربازییە سەوزەی کە ساڵێک لەمەوبەر پێی گەیشتە دیمەشق، دەرکەوتەوە و ڕایگەیاند، ئەرکی سەرەکیی ئێستای هەموو سوورییەکان پارێزگاریکردنە لەو سەرکەوتنە و بنیاتنانەوەی وڵاتە بە شێوەیەک شایستەی مێژوو و قوربانییەکانی گەلەکەی بێت.
