هاوڵاتی بەهۆی نەناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، حیزبێکی عێراقی سکاڵای لەسەر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکرد. بڕیارە دادگای فیدراڵیی عێراق، رۆژی یەکشەممە، 29ـی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک کە لەلایەن مەحموود حوسێن رەزا عگێلی، ئەمینداری گشتیی پارتی ئوممەی عێراقیەوە لە دژی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکراوە، بکات. لە سکاڵاکەدا سکاڵاکار داوایکردووە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە خەرجکردنی شایستە داراییە دواکەوتووەکانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەکو ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023 هاتووە، جێبەجێ بکات و حکومەتی فیدراڵی پابەند بکات بە پابەندبوون بە وادەی پێدانی مووچەکان لە وادەی خۆیاندا هاوشێوەی فەرمانبەرانی فەرمانگە و دامەزراوەکانی فەرمی لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق. پارتی ئوممەی عێراقی پارتێکی لیبراڵیە و لەساڵی 2004 لەلایەن میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقییەوە دامەزراوە. دوای ئەوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەسەر پرسی مووچە و چەندین پرسی دیکە کێشە کەوتە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە، بەهۆی ئەو ناکۆکییە و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ زیاتر لە 200 ڕۆژ ، مووچەی مانگی تەممووزی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی دوای زیاتر لە 80 رۆژ دابەشکرا، حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندیش بەردەوامن لە تۆمەتبارکردنی یەکدی لەوەی هۆکاری جێبەجێنەکردنی یاسای بودجەن و پابەندییەکانیان بەرامبەر بەوی دیکە جێبەجێ ناکەن.
هاوڵاتی بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، لەمەودوا ڕەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، لە جیاتی دۆلار، دراوی دینار وەردەگیرێت و هەر لایەنێکیش پێیەوە پابەند نەبێ، سزا دەدرێت. فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە نوسراوێكدا بە بڕیاری ژمارە 227ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە لە 20ی (ئەیلول/9)ی 2023 گشتێندراوە، هاتوە، "پشتبەست بە حكومەكانی ماددەی هەشتەم، لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ژمارە 3ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، لەسەر پێشنیاری وەزیری دارایی و ئابوری، بڕیار درا وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی و ڕەسمی باجی گومرگی لە دەروازە سنوری و خاڵە گومرگییەكان تەنیا بە دیناری عێراقی بێت". جەختیشکراوەتەوە کە سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بڕیارەوە پابەند دەکرێن و لە کاتی سەرپێچیشدا لە دەروازە سنوری و خاڵە گومرگییەکان، لایەنی سەرپێچیکار ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە. هاوکات بەڕێوبەری گشتیی گومرگی ھەرێم رایگەیاندوە، " لە هەموو دەروازەکان ئەوەی کە دۆلار بووە بەش بەش کراوەتە دینار کە بۆ هەر 100 دۆلارێک 132 هەزار دینارە واتا نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق وەردەگرین و لە دەروازەکانی دیکەش دەکرێت."
هاوڵاتی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا ئارەزومەندانەیە و "نیشاندەری نیەتی جددی حکومەتی هەرێمە بۆ چارەسەری کێشەکان." لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا کە بڕیارە سبەینێ سەردانەکە ئەنجام بدرێت و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم تێیدا بەشدارە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی، "سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئیختیارییە و نیشاندەری نیەتی جددی حکومەتی هەرێمە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر سەرجەم پرسە داراییەكان." پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "بۆ بەرگریکردن لە مافی مووچەخۆران و لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاوات جەناب، وەزیری دارایی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە." لەماوەی رابردوودا ئاوات شێخ جەناب چەند جارێک بانگێشتکراوە بۆ بەغدا بەڵام نەچووە بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان و لیستی مووچەخۆرانی هەرێم كە بەلای حكومەتی عێراقەوە گرفت و كێشەی تێدایە. پێشەوا هەورامانی باسی لەوە کرد کە مەسرور بارزانی، تیمی حکومەتی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە "تەنانەت یەك پرسیاری بێ وەڵامیش نەهێڵنەوە و زۆر شەفافانە هاوکاربن." وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدراڵ، بە دوای چارەسەرێکی ریشەییەوەیە بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتییانی كوردستان." هەفتەی رابردوو یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەی بۆ هاوڵاتی ئاشکرا کرد کە ئەگەر وەزیری دارایی هەرێم بەمزوانە سەردانی بەغدا نەکات ئەوا قەرزە 700 ملیار دینارییەکە دەبڕن کە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابینیان کردووە.
هاوڵاتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لەسەر مەبەستی سەردانی ئاوات شێخ جەناب بۆ بەغدا دەڵێت، "بۆ بەرگریکردن لە مافی مووچەخۆران و لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاوات جەناب، وەزیری دارایی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە." پێشتر هاوڵاتی بڵاویکردەوە کە ئاوات شێخ جەناب چەند جارێک بانگێشتکراوە بۆ بەغدا بەڵام نەچووە بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان و لیستی مووچەخۆرانی هەرێم كە بەلای حكومەتی عێراقەوە گرفت و كێشەی تێدایە. هاوکات پەرلەمانتارێکی عەرەبیش ئەوەی بۆ هاوڵاتی ئاشکرا کرد کە وەزیری دارایی هەرێم بەمزوانە سەردانی بەغدا نەکات ئەوا قەرزە 700 ملیار دینارییەکە دەبڕن کە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابینیان کردووە.
هاوڵاتی بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، باران بارین دەستپێدەکات و لەهەندێ شوێندا هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ تاوە باران دەستپێدەکات بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت. هاوکات ئەوەش هاتووە کە ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت و لە ئەنجامی کەمێک خێرایی با، ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک هەیە تا کاتەکانی ئێوارە، بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێش پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تا 4 پلە نزم دەبێتەوە.
هاوڵاتی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە کە لەماوەی 10 رۆژدا تورکیا 356 هێرشی کردووەتە سەر رۆژئاوای کوردستان و 264 شوێن و پێگەی بە ئامانج گرتووە. بەپێی ئەو ئامارەی میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردووەتەوە، لەنیو ئەو 256 هێرشەی ئەنجامدراوە، "267 هێرشیان بە تۆپخانە و چەکی قورس، 25یان بە فڕۆکەی سەربازیی و 64یان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراون." هاوکات لەو هێرشانەدا چەند جارێک چەند پێگە و شوێنێک بۆردومانکراون و ئەو شوێنە بە ئامانجگیراوانە بریتین لە "29 شوێنی ژێرخان و 185 شوێنی نیشتەجێبوون و 38 شوێنی سەربازی، کە 25یان دەگەڕێنەوە بۆ هێزەکانی حکومەت و 7 زەوی کشتوکاڵی و 3 کارگەی پیشەسازی و قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەکیش بەئامانج کراون." لەبارەی زیانە گیانییەکانیشەوە میدیاکانی رۆژائاوا دەڵێن لەو ماوەیەدا بەهۆی ئەم هێرشانەی تورکیاوە، نۆ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و 15ی دیکەش برینداربوون، هەروەها 39 شەڕڤان شەهید بوون و 34ی دیکەش برینداربوون. لەدوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە لە یەکی ئەم مانگەوە، حکومەتی تورکیا دەستیکردووە بە بۆردومانی چڕی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بەبیانووی ئەوەی ئەو کەسانەی تەقینەوەکەیان ئەنجامدا لە رۆژئاواوە هاتوون، بەڵام بەرپرسانی رۆژائاوا رەتیدەکەنەوە و دەڵێن ئەوە تەنها بەهانەیە لەلایەن ئەنقەرەوە بەکاردێت تا هێرشیان بکاتەسەر.
هاوڵاتی مۆسکۆ لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی بۆ گەڕاندنەوەی خێزانی ( داعشی )هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی 34 منداڵیان لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە گێڕایەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی مافەکانی منداڵان،شەوی رابردوو، شەممە فڕۆکەیەک کە 34 منداڵی رووسیای تێدابووە، لە سوریاوە گەیشتووەتەوە رووسیا ولە فڕۆکەخانەی چکالۆڤسکی لە نزیک مۆسکۆ نیشتەوە. لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پاش گەیشتنی فڕۆکەکە،ماریا لوڤۆڤا بیلۆڤا، کۆمیساری مافەکانی منداڵان لە رووسیا ڕایگەیاند، کە هەموو منداڵەکان “هەست بە باشی دەکەن” و لە نەخۆشخانەکان پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت و دواتر دەنێردرێنەوە بۆ لای کەسوکارەکانیان لە 10 هەرێمی جیای رووسیا. ئەو بەرپرسە رووسییە ئاماژەی بەوەشکرد، کارکردن بۆ گەڕانەوەی منداڵان لە سوریا بەردەوام دەبێت، بەو پێیەی گروپێکی دیکە “بەم زووانە” دەگێڕدرێنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بەڵگەنامە بۆ زیاتر لە 150 منداڵ دەرچووە بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هەسەدە و بەڕێوبەرایەتی خۆسەریدا. بەپێی راگەیەندراوەکە، منداڵانی گێڕدراوە پیکدێن لە 23 کوڕ و 11 کچ لە نێوان تەمەنی 4 بۆ 16 ساڵدا. لە ساڵی 2018ەوە رووسیا 513 منداڵی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گێڕاندۆتەوە، لەنێویاندا 382 منداڵیان لە سووریاوە بوون
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئومێد دەکەن هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا بچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت. هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند؛ "هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەین، مانگی پێشوو لەبەر ئەوەی لە سێ بانکەوە پارەی مووچە هاتە سەر هەژمارەکەمان، رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە هەفتەیەکی خایان، بەڵام ئەم مانگە رێکارەکان کاتێکی کەمتری پێدەچێت". هاوکات دارا سێكانیانی ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاندوە، "گوژمهی یهكهمی ئهو 700 ملیار دیناره رهوانه كراوه، لهچهند رۆژی داهاتوشدا گوژمهی دوهم رهوانه دهكرێت بهتایبهت لهدوای 17 و 18ی مانگهوه دهبێت كه عێراق دهست بهدابهشكردنی موچه دهكات و پارهكهی ههرێمیش رهوانه دهكرێت". ئهوهشی رونكردهوه، "چۆن مانگی پێشو موچهی فهرمانبهران رهوانهكرا، ئهم مانگهش بهههمانشێوه رهوانه دهكرێت، بهڵام رۆژهكهی دیارینهكراوه، بانكهكان كۆمهڵێك رێكاری خۆیان ههیه بۆ ناردنی پاره، ئهوهی گرنگه بڕیاردراوه بۆماوهی سێ مانگ پاره رهوانه بكرێت و ههرێمیش پابهندكراوه بهدانهوهی ئهو قهرزه". سهبارهت بهموچهی مانگهكانی (تشرینی یهكهم/10، تشرینی دوهم/11 و كانونی یهكهم/12)ی ئهمساڵی موچهخۆرانی ههرێم، دارا سێكانیانی ئاشكرایكرد، "گرفتهكه لهدوای ئهم سێ مانگهیه، دهبێت شاندێك بێتهوه بهغدا بۆئهوهی رێكهوتنێكی دیكه لهگهڵ حكومهتی فیدڕاڵی ئهنجامبدات، ئهوهی كه گرفتیشه تا ئێستا نهوتی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی بۆری توركیاوه ناگوازرێتهوه بۆ بازاڕهكانی جیهان".
هاوڵاتی نوسینگهی محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، تاوهكو ئێستا لهگهڵ لیژنهكهی حكومهتی ههرێم نهگهیشتون به رێكهوتنی یاسایی بۆیه حكومهتی فیدڕاڵی ههڵنهساوه به ناردنی پاره بۆ ههرێمی كوردستان بهپێی یاسای بودجهی ساڵانی 2023-2024-2025. سۆران عومهر له ههژماری تایبهتی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك نوسویهتی، "له رۆژی 28ی (ئاب/8)ی 2023 نوسراوێكم بهژماره (617/د) ئاڕاستهی سهرۆك وهزیرانی عێراق كرد دهربارهی جێبهجێنهكردنی یاسای بودجه و پارهدار نهكردنی ههرێمی كوردستان بهپێی ئهو پشكهی لهیاساكهدا بۆی دیاریكراوه". نوسینگەی سهرۆك وهزیران لهوهڵامدا رایگهیاندوه، "لیژنهی پێكهاتوی ههردو حكومهتی ههرێم و فیدڕاڵی نهگهیشتونهته هیچ تهوافوقێكی یاسایی، بۆیه ههرێمی كوردسانیان پارهدار نهكردوه بهپێی یاسای بودجه". ئەو پەرلەمانتارە لەم بارەیەوە نوسیویەتی، "ئهوهی جێی سهرنجه حكومهتی عێراق لهسهر پشكی ههرێم باس لهوه دهكات نهگهیشتونهته تهوافقی یاسایی، لهكاتێكدا جێبهجێكردنی یاسای بودجهی ئهمساڵ تهنها دو مانگی ماوه، ههرێم بهو قهرزهش كه وهریدهگرێت موچهی سێ مانگی دواكهوتوه و تاوهكو ئێستا دیار نیه چارهنوسی ئهو موچانه بهكوێ دهگات".
هاوڵاتی ئیدارهی سهربهخۆی راپهڕین رایگهیاند، سبهی دوشهممه پرۆسهی دابهشكردنی نهوت دهستپێدهكات بۆ ئهو هاوڵاتیانهی ساڵی رابردو نهوتیان وهرنهگرتوه، لهدوای ئهوانیش دهست بهدابهشكردنی نهوتی ئهمساڵ دهكرێت. ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەى میدیا و زانیارى رایگەیاند: بۆ زستانی ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 11 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەش کراوە. هاوکات هەفتەی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كەپڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان دەستیپێكردووەو سەرەتا لەناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكەن. هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بودجەی پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابینكراوەو هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت لەبەرامبەر 100 هەزار دیناردا. بەوتەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، بڕی شەش ملیۆن و 600 هەزار لیتر نەوت بۆ ناوەندەكانی خوێندنی حكومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان دابینكراوە كە لەپێنجی تشرینی یەكەمەوە دەست بەدابەشكردنی كراوە. لەم پەیوەندەدا گەیلان جەمال، بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» ئاگاداری پرسی دابەشكردنی نەوت نیم و زانیاریم نییە، ساڵی رابردووش بەهەمان شێوەی ئەمساڵ بەرمیلێك نەوت بە 100 هەزار دینار بەهاووڵاتیان دراوە». وتیشی: «نەوت لەناو شارەكان دابەشنەكراوەو ساڵی رابردوو و رابردووتریش دابەشكردنی نەوت لەناوچە شاخاوییەكان كۆتایی پێنەهاتووە». بەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی نرخی جۆرەكانی نەوت لەبازاڕدا جیاوازەو نەوتی كەركووك هەرزانترین نرخی هەیە، كەبەم شێوەیەن: نرخی نەوتی بێجی بە 185 هەزار دینارە، نەوتی بەغدا بە 170 هەزار دینارو نرخی نەوتی كەركوكیش بە 160 هەزار دینارە. ئەمە لەكاتێكدایە كە زستانی ساڵی رابردوو نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 305 هەزار دینار کە بەرزترین ئاست بوو بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوت نرخەکەی دەستی بەدابەزین کرد. لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی زانیاری زیاتر سەبارەت بەم پرسە وەربگرە : دوو ساڵە حكومەتی هەرێم تەنیا لەناوچە شاخاوییەکان سەرقاڵی دابەشكردنی نەوتە
هاوڵاتی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێم، 70 كورسی وهك سكۆلهرشیپ بۆ خوێندنی (بهكالۆریۆس و ماستهر و دكتۆرا)ی له وڵاتی روسیای فیدڕاڵ راگهیاند كه بهپێی ژمارهیهك مهرج و رێنمایی، فێرخوازان دهتوانن داواكاری پێشكهش بكهن. وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، مامۆستا و فهرمانبهران و هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان ئاگادار دهكاتهوه، روسیا 70 كورسی خوێندنی وهك سكۆلهرشیپ بۆ تهواوكردنی خوێندنی (بهكالۆریۆس و ماستهر و دكتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025)ی پێشكهش به ههرێمی كوردستان كردوه، ههركهسێك ئهم مهرجانهی خوارهوهی تێدا بهرجهسته دهبێت و ئارهزوی خوێندنی له زانكۆكانی ئهو وڵاته دهكات مەرجەکان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس: • پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. • دەبێت لە هیچ دامەزراوەیەکى حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت. • بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی 12ـی زانستییان لە 85% کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشى کە پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی 12ـی زانستییان لە 80% کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ ئەو خوازیارانەى کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی 12ـی زانستییان لە 75% کەمترنەبێت. • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com ) بکەن. مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر: • پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. • دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65% کەمتر نەبێت. • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت). • کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان. • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن. مەرجەکان خوێندنى باڵا/ دکتۆرا: • پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. • دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە 70% کەمتر نەبێت. • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت). • کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان. • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن. وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com ) وەزارەت هیچ فایلێکى لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن. هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینەکەوە پڕبکاتەوە (https://scholarship.digital.gov.krd/#/login). هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیکردووەتەوە، هەرر پێشکەشکارێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بروانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
هاوڵاتی پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی دۆخی فەڵەستینەوە دەرکرد و تێیدا داوا لە حکومەت دەکات هەستێت بە یارمەتیدانی خەڵکی فەڵەستین ود اوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت چەند ڕێکارێک بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی جەنگەکە. ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لهكۆبونهوهی ئهمڕۆیدا حهوت بڕیار و راسپاردهی تایبهت به بۆردومانهكانی سوپای ئیسرائیل بۆسهر كهرتی غهززه دهركرد كه یهكێك له راسپاردهكان، گرتنهبهری رێوشوێنی پاڵپشتی و ناردنی پێداویستی فریاگوزاریه لهلایهن حكومهتی عێراقهوه بۆ كهرتی غهززه. دەقی بڕیار و راسپاردەكانی پەرلەمانی عێراق: 1- ئیدانەکردنی هێرشکردنەسەر خەڵکی فەڵەستین و جەختکردنەوە لەوەی مافی خەڵکی فەڵەستینە بەرگری لە خۆیان بکەن. 2- داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە سەرجەم ڕێکارەکان بگرێتەبەر بۆ یارمەتیدانی خەڵکی فەڵەستین بەتایبەت خەڵکی غەززە. 3- داوا لە پەرلەمانی عەرەبی دەکەین بۆ ئەوەی دانیشتنێکی بەپەلە لە بەغداد ساز بکات بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی لەو بارەیەوە. 4- داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەین کە هەنگاوبنێت بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێک بۆ گەیاندنی هاوکاری بە هاوڵاتییانی فەڵەستین. 5- داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت چەند ڕێکارێک بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی جەنگەکە. 6- چەند پەنجەرەیەکی فەرمی بکرێتەوە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکی حکومی و نا حکومی بۆ یارمەتیدانی فەڵەستینییەکان. 7- جەخت لە هەڵوێستی عێراق دەکرێتەوە کە نەگۆڕاوە و پاڵپشتی دۆسیەی فەڵەستین دەکەن.
هاوڵاتی وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی هەر سێ جۆری بەنزین لە شاری سلێمانی بەرێژەی جیاواز دادەبەزێت. بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆ و لەدوای کاتژمیر 4:00 نرخی بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار و بەنزینی مومحەسەن 25 دینار دادەبەزێت. بەهمەن قادر وتیشی، کە نرخی بەنزینی سوپەریش بەهەمان شێوە 25 دینار لێ کەم دەبێتەوە. بەهۆی بەرز و نزمی لە نرخی دۆلار، نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر نییە و لەگەڵ هەر بەرزبوونەوەیەکی نرخی دۆلار، نرخی بەنزینینش بەرز دەبێتەوە.
هاوڵاتی بۆ دووەم جار مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوەوە و لەکۆبونەوەکەدا ئەرکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکرا. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا ئەرکی ئهندامانی مەکتەبی سیاسی دەستنیشانکراوە. ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەم ئەرکانەیان پێ سپێدراوە: قوباد تاڵەبانی لە ئەرکی سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت. سەعدی ئەحمەد پیرە وەک وتەبێژی یەکێتی بەردەوام دەبێت. سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن. تەلار لەتیف لێپرسراو ناوەندی کاروباری یاسایی. عیماد ئەحمەد لێپرسراوی راگەیاندن و روناکبیری. دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رێکخستنی پەیوەندییەکان. بورهان سەعید سۆفی لێپرسراوی رێکخراوە دیموکراتییەکان. بڵێسە جەبار فەرمان لێپرسراوی مەکتەبی كاروباری شههیدان. یوسف گۆران لێپرسراوی مەکتەبی دیراساتی. نزار ئامێدی لێپرسراوی مەکتەبی یەکێتی لە بەغدا. رزگار حاجی حەمە بەردەوام دەبێت لە ئەرکی لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن. شوان قادر ئەرکی دارایی و ئیدارەی گشتی. شاڵاو شێخ سەڵاح لێپرسراوی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
هاوڵاتی مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، رایگەیاند عێراق ناتوانێت راستەوخۆ مووچە بۆ پاریزگایەکی عێراق بنێرێت و حکومەتی وڵاتەکە هیچ "ئامادەییەکی نییە" کارێکی لەو جۆرە بکات. ماوەی چەند هەفتەیەکە هەوڵی ئەوە دەدرێت کە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم لە هەرێمەوە بگوازرێتەوە بۆ بەغدا و راستەوخۆ لە بەغداوە بنێردرێت. سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان جگە لە فراکسیۆنی پارتی ئیمزایان لەسەر یاداشتیک کردووە کە لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی عەرەب ئەو بابەتە بکەنە پرۆژە یاسایەک. لەوبارەیەوە مەسعود حەیدەر رایگەیاند، "من دەزانم کە خەڵک لە کێشەدان بەهۆی مووچەوە و هیوا لەسەر هەر چڵەدارێکیش هەڵدەچنن کە بۆیان بکرێت، بەڵام عێراق ناتوانێت راستەوخۆ مووچە بۆ پارێزگایەک بنێرێت و بە هیچ شێوەیەک ئامادەیی نییە" ئەو کارە بکات. مەسعود حەیدەر باسی لەوەشکرد لە ساڵی 2016 هەوڵێکی هاوشێوە هەبووە و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئەوکات قسەی کردووە و پێی راگەیاندووە کە "ئەوە کاریکی نادەستوورییە" و ئەبێت "هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێتەوە" دواتر هەر چوار پاریزگاکە دەتوانن داوای شتێکی لەو جۆرە بکەن. بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت، "من نامەێت خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ئومێدێکی هیچەوە هیوا هەڵبچنێت چونکە حکومەتی عیراق ناتوانێت مووچە راستەوخۆ بۆ پارێزگایەکی عیراق بنێرێت." لە چەند رۆژی رابردوودا یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق، بە هاوڵاتی راگەیاند کە هەموو کارێک دەکەن تا یاداشتەکە بکەنە پرۆژەیاسا و دواتریش مووچە راستەوخۆ لە هەرێمەوە بگوازرێتەوە بۆ عێراق تا مووچەخۆرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن.
