هاوڵاتی یدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر بارەگای هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی کۆچەرەتانی دێرک، ٢٩ ئەندامی هێزەکانی دژە مادەی هۆشبەر شەهیدبوون و ٢٨ کەسیش برینداربوون. خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەبارەی ئاماری قوربانییەکانی بۆردوومانی دوێنێی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکەوە بۆ سەر دێریک و ڕمێلان، لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیاوە، ٢٩ ئەندامی ئەکادیمیای ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لە دێریک و ڕمێلان لە ڕۆژئاوای کوردستان، شەهیدبوون، هەروەها ٢٨ کەسیش برینداربوون، لە ناو بریندارەکانیشدا هەندێکیان برینیان سەختە. هەروەها تێیدا هاتووە، بۆ ئەو مەبەستە سێ ڕۆژ ماتەمینییان لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا راگەیاندووە.
هاوڵاتی لە درەنگانی شەوی رابردووەوە، سوپای تورکیا، لە تۆپباران و بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و ئاژانسی ڕۆیتەرسیش دەڵێت 11 ئەندامى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى رۆژئاوا شەهیدبوون. ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لە زارى روانگەى سورى بۆ مافى مرۆڤ بڵاوى کردەوە، لەهێرشەکەى شەوى رابردوى سوپاى تورکیا، 11 ئەندامى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ (کوردى)، شەهید کراون و دەیان کەسیش بریندار بوون. بەپێی راگەیەندراوێکى پێشترى هەسەدە، رۆژى 5ى ئەم مانگە، هێزەکانیان هێرشیان کردوەتە سەر بنکەی یابیسە لە نزیک گرێ سپی و ناوچەکانی دەوروبەریدا بەهۆیەوە، شەش سەربازی سوپای تورکیا کوژران و حەوت سەربازی دیکەش برینداربون. ئاماژەی بەوەشکردوە تورکیا وێستگەیەکی کارەبای لە ناوچەی دێرک و هەروەها پێگەکانیان لە دەشتەکانی عامودێ و تەلرفعەت و شەهبا بۆردومانکرد. هاوکات مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)،شەوی ڕابردوو رایگەیاند تورکیا لەماوەی سێ رۆژدا 145 شوێنی بەرێوبەری خۆسەری بۆردومانکردووە کە زۆربەیان پێگەی مەدەنین بۆ پەکخستنی ژیان لە ناوچەکەدا، دەشڵێت، لەنابردنی ئەم پێگانە "تاوانی جەنگە." مەزڵوم عەبدی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "لەماوەی 72 کاتژمێردا تورکیا زیاتر لە 145 پێگەی سەلامەتی ئێمەی بۆردومان کردووە لەوانە وێستگەی کارەبا، ئاو، وزە و هەروەها نەخۆشخانە و قوتابخانەکان." دوای تەقینەوەکەی یەکی ئەم مانگە لە ئەنقەرەی پایتەخت لەبەردەم ئاسایشی گشتی تورکیا، حکومەتی تورکیا دەستیکردووە بە هەڵمەتێکی چری بۆردومانکردنی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان. لەدوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێرشەکەی لەئەستۆگرت و تورکیا ئەمەی کردووەتە بیانوو بۆ هێرشکردنەسەر بەرێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوا.
هاوڵاتی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) لهبارهی شهڕی ئیسرائیل و حهماس داوا لە هەمو دەوڵەتە ناوچەییەکان و زلهێزەکان دەکات شەڕ ڕابگرن، راشیگهیاند، ئەگەر کێشەی فەڵەستین و کورد چارەسەر نهكرێن، ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نایەتەدی. دهستهی بهڕێوهبهری ناوهندی پارتی چهپی سهوز (یهسهپه) له بهیاننامهیهكدا سهبارهت به شهڕی نێوان حهماس و ئیسرائیل، ئاماژهی بهوهدا كه "شهڕ و داگیركاری له نێوان فهڵهستین و ئیسرائیل بهردهوامه، پێمانوایه بهدیهێنانی ئاشتی و چارهسهری دیموكراسییه، له شهڕهكانی ڕابردودا جارێكی تر ڕوون بووهوه كه ئاگر به ئاگر ناكوژێنرێتهوه، ههمو ئازارێك ئازارێكی تری به دوادا دێت، لێرهدا داوا له ههمو وڵاتان دهكهین بێن و ئهم شهڕه بوهستێنن". دهستهی بهڕێوهبهری ناوهندی پارتی چهپی سهوز دهڵێت: "ئهگهر كێشهی فهڵهستین و كورد چارهسهر نهكرێن، هیچ ههنگاوێكی ئاشتی له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست ناگیرێتهبهر". بەرەبەیانی 7ی ئهم مانگه حەماس ئۆپراسیۆنی سەربازی لهژێر ناوی "لافاوی ئەقسا"ی دژی ئیسرائیل دەستپێکرد، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بەردەوامی هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل و دانیشتوانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین و موڵک و شوێنە پیرۆزەکانیان، بەتایبەتی مزگەوتی ئەقسا لە قودسی رۆژهەڵات. لە لایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی "شمشێری ئاسن"ی لە وەڵامی "لافاوی ئەقسا" دەستپێکرد و هێرشیكرده سەر کەرتی غەززە.
هاوڵاتی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، رایگەیاند تورکیا لەماوەی سێ رۆژدا 145 شوێنی بەرێوبەری خۆسەری بۆردومانکردووە کە زۆربەیان پێگەی مەدەنین بۆ پەکخستنی ژیان لە ناوچەکەدا، دەشڵێت، لەنابردنی ئەم پێگانە "تاوانی جەنگە." مەزڵوم عەبدی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "لەماوەی 72 کاتژمێردا تورکیا زیاتر لە 145 پێگەی سەلامەتی ئێمەی بۆردومان کردووە لەوانە وێستگەی کارەبا، ئاو، وزە و هەروەها نەخۆشخانە و قوتابخانەکان." دوای تەقینەوەکەی یەکی ئەم مانگە لە ئەنقەرەی پایتەخت لەبەردەم ئاسایشی گشتی تورکیا، حکومەتی تورکیا دەستیکردووە بە هەڵمەتێکی چری بۆردومانکردنی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان. لەدوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێرشەکەی لەئەستۆگرت و تورکیا ئەمەی کردووەتە بیانوو بۆ هێرشکردنەسەر بەرێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوا. بەرپرسانی تورکیا لە دوای هێرشەکە رایانگەیاند کە تەواوی ژێرخانی ئابوری و ستراتیجی ناوچەکە بەئامانج دەگرن بەهۆی ئەوەی کە ئەو دوو هێرشکارەکەی تەقینەوەکەی ئەنقەرەیان ئەنجامدا لە سوریاوە هاتوون، هەرچەندە بەرپرسانی رۆژائاوای کوردستان رایانگەیاندووە کە ئەوەی بەرپرسانی تورکیا دەیڵێن راست نییە و ئەو دوو کەسە لە رۆژئاوای کوردستانەوە نەهاتوون. فەرماندەی گشتی هەسەدە لە وتەکانیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت، "هێرشەەکانی ئەم دواییەی تورکیا راستەوخۆ بەئامانجگرتنی هەوڵ و تواناکانی بەرێوبەری خۆسەرییە بەبیانوی سیاسیی بۆ پەکخستنی ژیانی مەدەنی، ئەم هێرشانە بەئامانجگرتنی هەوڵی کۆمەڵگە مەدەنی و رێکخراوەکانە کە دوای تێکشکانی داعش کاریان کردووە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری." لەکۆتایی قسەکانیشیدا مەزڵوم عەبدی باسی لەوە دەکات، "لەناوبردنی ژێرخان تاوانی جەنگە و بابەتەکە لەوە کەمتر هەڵناگرێت."
هاوڵاتی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشنیاز دەکات نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ناوخۆی عێراقدا بەکاربھێندرێت. باسم نەغمیش، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئەلسەباحی عێراقیی ڕایگەیاند، ئێستا لیژنەی ناوبراو خەریکی تاووتوێکردنی پرۆژەپێشنیازێکە بۆ وەبەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆی عێراق و بە نیازە ئاراستەی حکومەتی عێراقی بکات، ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە کە تا ئێستا تەنیا 80 هەزار بەرمیل لە کۆی نزیکەی 450 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمەکە لە ناو خۆی عێراق وەبەر هێنراوە. بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، پێشنیازێکی تریان ئەوەیە ئەو بڕە نەوتەی لە رێگەی تورکیاوە دەڕۆشت، لە رێگەی باشوورەوە قەرەبوو بکرێتەوە، کارکردنیش بەو ئاڕاستەیە بەردەوامە، لەپێناو ئەوەی زیان لە بودجە نەدات. باسم نەغیمش، پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز بە رۆژنامەکەی وتووە: "محەمەد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیران چەند لیژنەیەکی پێکهێناوە لەپێناو لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی وەبەرهێنانی نەوتی هەرێم کە ئەمڕۆ بە نزیکەی 450 هەزار بەرمیلی رۆژانە مەزەندە دەکرێت، بۆ ئەوەی بدرێتە پاڵاوگە ناوخۆییەکان لە پاڵ چەند رێگەچارەیەکی دیکەدا لە نموونەی فرۆشتنی ئەو نەوتە بە ئەردەن یا سووریا یاخود لوبنان". نەغیمش وتووشیەتی: "حکومەتی عێراق سەرقاڵی ئەوەیە کۆی نەوتی هەرێم لە ناوخۆدا وەبەر بهێنێت، ئەویش دوای ئەوەی 80 هەزار بەرمیل لەو نەوتە درایە پاڵاوگە ناوخۆییەکان، پێویستە حکومەت چارەسەری روون بۆ بەقاچاخبردنی نەوت بدۆزێتەوە، چونکە یەکێک لە بەرپرسیارێتییەکانی حکومەت ئەوەیە کە دەسەڵاتی تەواوەتی هەبێت بەسەر دەروازە سنوورییەکاندا".
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیار بوو بەغدا بۆ سێ مانگ بڕی 700 ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و بڕیارە ئەم مانگەیش لەنێوان 20-25ی مانگ پارە بنێردرێت. هونهر جهمال، وتهبێژی وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان لهمیانی كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، "ئێستا لهگهڵ بهغدا لهسهر هێڵین بۆ چارهسهركردنی كێشهكانی موچه و یاسای بودجه كه له پهرلهمانی عێراق دهنگی لهسهر دراوه و رێنماییهكانی بۆ دهرچوه بهڵام وهكو پێویست نهچوهته بواری جێبهجێكردنهوه، ئهوهی لهماوهی رابردودا لهسهری رێكهوتوین ئهوهیه كه بۆ سێ مانگ پاره به قهرز دهدرێته حكومهتی ههرێم بۆ موچهی فهرمانبهران". وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، دوای ئەم دوو مانگە، لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵ دەبن بۆئەوەی تاوەکو کۆتایی ساڵ بگەنە رێککەوتن لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. وتهبێژی وهزارهتی دارایی و ئابوری باسی لهوهشكرد، "پێشبینی دهكهن قۆناغی دوهمی پارهی موچهی مانگی (ئاب/8) له 20 تا 25ی ئهم مانگه بگاته ههرێم و راستهوخۆ دوای تهواوبونی رێكارهكان دهست بهدابهشكردنی دهكهن، ههرچهنده بهغدا بۆ موچهی مانگی 10ی ئهمساڵ دهینێرێت، ئێستا وادهی دابهشكردنی موچهی دو مانگی داهاتو دیاره و هیوادارین له كۆتایی ساڵیش بهتهواوی بگهینه رێككهوتن".
هاوڵاتی كهمێك لهمهوبهر بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی حزبهكه دەستیپێکرد، كه یهكهمین كۆبونهوهیه لهدوای كۆنگرهی پێنجهمهوه. بەپێی ماددەی 22 لە خاڵی چواری پەیڕەوی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، دوای کۆنگرە سەرۆکی یەکێتی بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکات بۆ یەکەم کۆبوونەوە، کە ژمارەیان 60 ئەندامە و بە سەرۆکی یەکێتییەوە دەبنە 61 ئەندام. بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا ئەجێندایەکی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەکە نییە، بەڵام ئەوەی لە کۆبوونەوەکەدا یەکلا دەکرێتەوە، هەڵبژاردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە، کە ژمارەیان لە 12 بۆ 14 ئەندام دەبێت، هاوکات ئەگەری هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی هەیە. هاوکات ڕۆژنامەی هاوڵاتی لە نوێترین ژمارەیدا لە ڕاپۆرتێکدا ناوی کاندیدانی یەکێتی بۆ مەکتەب سیاسی ئەو حزبە بڵاوکردەوە و تیایدا سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەهاوڵاتی وت:»10 كەس لەم ناوانە دەبنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و كاندیدی بەهێزن ئەوانیش ( رەفعەت عەبدوڵا ، ئاسۆ مامەند، ستران عەبدوڵا، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، عیماد ئەحمەد، خەسرەو گوڵ محەمەد، جوان ئیحسان، قوباد تاڵەبانی، هاوڕێ دارۆی شێخ نوری، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەمین بابەشێخ). سەرچاوەكە وتیشی:»ئەو كەسانە راستەوخۆ لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە دیاری دەكرێن". هەفتەی ڕابردوش ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:»هێشتا كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی نەكراوە هەركات كۆبوونەوە بكرێت ئەوكاتە بڕیار لەسەر ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دەدرێت». بەپێی پەیڕەوی یەکێتی ئەو کەسانەی پۆستی حکومییان هەیە، بۆیان نییە ببنە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بەڵام ئەو دەسەڵاتە دراوە بە سەرۆکی یەکێتی کە بتوانێت بەپێی پسپۆڕی یان هەڵکەوتەی جوگرافی ئەندامانی سەرکردایەتی زیاد بکات. دوای کۆنگرەی چواری یەکێتی، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە 124 ئەندامەوە بۆ 61 ئەندام کەمکرایەوە، ئێستاش بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دراوە بە سەرۆکی یەکێتی، دەتوانێت ژمارەی ئەندامەکان زیاد بکات بۆ نزیکەی 75 ئەندام.
هاوڵاتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممە شەپۆلێکی بارانبارین رو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات، زۆرترین ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک هەیە، هەروەها لە ناوەندی شارەکانیش نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی پێنج پلەی سەدی نزمدەبنەوە. بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی سێشەممە شەپۆلی بارانبارین رو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات، ئەویش بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای سور. سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە، هەندێک ناوچە نیمچە هەوردەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ. کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی دووشەممە 9/10/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : 30 پلەى سیلیزى سلێمانی: 30 پلەى سیلیزى دهۆک : 30 پلەى سیلیزى کەرکوک: 33 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى زاخۆ: 31 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى سۆران : 29 پلەى سیلیزى گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى
هاوڵاتی بەدران پیرانی، هاوسەرۆکی شارەوانی کەمپی مەخمور بە هاوڵاتی راگەیاند، نیو کاتژمێر لەمەوبەر تورکیا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان مزگەوتی کەمپەکەی کردە ئامانج و بۆردومانی کرد، وتیشی بۆردومانەکە لە کاتی نویژکردکردن دا بووە و لە ئێستادا بریندار هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیج گیان لەدەستدانیک تۆمار نەکراوە. بەدران پیرانی، هاوسەرۆکی شارەوانی کەمپی مەخمور باسی لەوەشکرد کە ئەو کەسانەی برینداربوون بەهۆی پارچە شکاوەکانی شوشەی دەرگا و پەنجەرەکانیی مزگەوتەوەکەوە بریندار بوون، زیاتر لە چوار بریندار هەیە. لەبارەی بۆردومانەکانەوە بەدران پیرانی وتیشی، ماوەی زیاتر لە سێ ڕۆژە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەسەر کەمپەکە دەسوڕێتەوە، ئێستاش دەنگی فرۆکەکان دەبیسترێت لەسەرمان.
هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکەی بێ فرۆکەوان کەمپی مەخموری کردە ئامانج و هێشتا زیانەکان زانراو نین. ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کاتژمیر 7:00 کەمپی مەخمور لەلایەن فڕۆکەی بی فڕۆکەوانە بۆردومانکرا و هێشتا دیار نییە زیانەکان چین. کەمپی مەخمور زۆربەی پەنابەرانی کوردستانی باکوری تێدا نیشتەجێیە کە دوای بۆردومانەکانی تورکیا لە ساڵی 1990 ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە. هێشتا بەرپرسانی کەمپەکە هیچ لێدوانێکیان لەبارەی هێرشەکەوە نەداوە، بەڵام گومان دەکرێت لەلایەن تورکیاوە ئەنجام درابێت بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ رۆژە دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ بۆردومانکرنی ناوچە رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی لە یەکەمین ساڵیادی گیان لەدەستدانی عەقید هاوکار جاف، ئەفسەری پێشووی دژەتیرۆری یەکێتی، لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دەبێت پیلانداڕێژەر و بکەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن." لە رۆژی هەیینی 7ی تشرینی یەکەمی 2022، تەقینەوەیەک لە گەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر رویدا کە دواتر دەرکەوت دوو بۆمب بە ئۆتۆمبێلەکەی هاوکار جافدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان چەند کەسێکی لەسەر روداوەکە دەستگیرکرد کە سەر بە دژەتیرۆری یەکێتی بوون و رایگەیاند، کردەوەکە بە فەرمانی راستەوخۆی وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی گشتی دژەتیرۆری یەکێتی ئەنجامدراوە. دوای چەند مانگێک داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان داوای رادەستکردنی وەهاب هەڵەبجەیی لە بەرپرسانی سلێمانی کرد و ئەم کێشەیەش تا ئێستا بابەتێکی سەرەکی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتییە. هاوکار جاف بە کەسێکی نزیکی لاهور شیخ جەنگی لە قەڵەم دەدرا و لە ساڵیادی گیانی لەدەستدانیدا لاهور شێخ جەنگی پەیامیکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید (عەقید هاوکار جاف)، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو شەهیدە قارەمانە دادەنەوێنم، شەهید هاوکار ئەفسەرێکی لێهاتوو بوو، نموونەی ئازایەتی و دڵسۆزیی و خزمەتکردن بوو لە کارەکەیدا. لاهور شیخ جەنگی دەشڵێت، "بە داخەوە ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن چەند کەسێکی نامەردەوە زۆر بێویژدان و بێڕەحمانە بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانییەوە شەهید کرا، بۆ ئاسوودەکردنی ڕۆحی شەهید هاوکار ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە دەبێت پیلانداڕێژەر و بکەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن."
هاوڵاتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تا ئێستا تورکیا 45 ناوەندی ستراتیجی و ژیرخانی لە رۆژئاوا بۆردومان کردووە، بەشێکیشیان ناوەندی مەدەنین و گرنگن بۆ دانیشتوانی ناوچەکە. روانگەی سوری دەڵێت لە سێ رۆژی هێرشی درۆنی و فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا، تا ئێستا 45 پێگە و ناوەندنی گرنگ و ستراتیجی بۆردومان کردووە. بەپێی روانگەکە، ئەو پێگانەی بۆردومان کراون وێستگەی کارەبا و کێڵگەی نەوت و وێستگەی ئاو و چەندین ناوەندی ئابوری ترن. روانەگی سوری دەشڵێت، لەو ناوەندانەی هێرشیکراوەتەسەر، پێنج پێگەیان پێگەی سڤیل بوون کە چەند جارێک بۆردومان کراون، لەوانە: نەخۆشخانە، بنکەی تەندروستی و سایلۆی گەنم. بەرپرسانی رۆژائوا دەڵێن هیرشەکانی تورکیا بەهانەیە و بۆ ئەوەیە ئۆپەراسیۆنی تر دژیان دەستپێ بکات و هێرشەکەی ئەنقەرە وەک پاساو بۆ ئەو هێرشانە بەکاردەهێنن.
هاوڵاتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا، لەسەر هێرشە ئاسمانییەكانی سەر رۆژئاوای كوردستان هۆشداریی دەداتە توركیا و دەڵێت: مافی خۆمانە بەرگریی بکەین، ئەمەریکاش دەڵێت: دەبێت چالاکییەکان لە ململانێ دووربخەینەوە. لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەڵێت، "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی ناهاوئاهەنگ لە نزیک هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ئەنجامدراون،" ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دەڵێت، "دژی ئەو كارانەین كە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكەو سەلامەتی هێزەكانمان و هێزە هاوبەشەكانمان و خەڵكی مەدەنییش دەخەنە مەترسییەوە، كە سەرەنجام دەبنە هۆی پەرتەوازەبوونی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش". لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا، هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا، بەناڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە توركیا كردووە، كە هەر كاتێك رووبەڕووی هەڕەشە ببنەوە و هێزكانیان بكەوێتە مەترسییەوە، مافی ئەوەیان هەیە بەرگری لەخۆیان بكەن و وەڵامی هێرشەكان بدەنەوە. لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سوپای توركیا بە 30 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، هێرشێكی فراوانی ئاسمانی كردە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان و چەندین پێگەی بۆردومانكرد، لەوانە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، بەپێی ئامارەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا، 15 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە هەشت كەسیان هاووڵاتی مەدەنی بوون.
هاوڵاتی دوای بهرزبنهوهی بهرچاوی بههای دۆلار بهرامبهر دیناری عێراقی، بانكی ناوهندیی عێراق رایگهیاند كه پرۆسهی رهوانهكردنی دۆلار له بانكی فیدڕاڵیی ئهمریكاوه بهردهوامه. بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، گواستنەوەی دۆلار لە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکاوە بۆ عێراق بەردەوامە و بەپێی خشتەی کارکردن بەرێوەدەچێت، لە رۆژی رابردوش گفتوگۆ لە بارەی ناردنی گوژمێکی دیکەی دۆلار کراوە. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەواڵ و راپۆرتانەی لە بارەی راگرتن و کەمکردنەوەی ناردنی دۆلار لە ئەمریکاوە بۆ عێراق دەکەن دورە لە راستییەوە، داواش لە میدیاکان دەکەن لە بڵاوکردنەوەی زانیاریدا وردبن. ئەو هەواڵەی بانکی ناوەندی دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ نرخی دۆلار بەرزبوویەوە و هەر 100 دۆلارێک گەیشتە سەرووی 160 هەزار دینار هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دوای ئەوە هات، کە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە بانکی فیدراڵی ئەمریکی پێدانی بڕی دۆلاری دیاریکراوی بەعێراق کەمکردووەتەوە بۆ نیوە.
عەممارعەزیز زیاتر لە 15 ساڵە كێشەی نەبوونی نەخۆشخانەیەكی گشتیمان هەیە، جگە لەمەش ئەو بنكانەی تەندروستی كەهەن پزیشك و دەرمان بەپێی پێویست نیە، بۆ بچووكترین نەخۆشی دەبێت سەردانی ئاكرێ و شارەكانی تر بكەین»، ئەمە قسەی حەلیمە عەبدولڕەحمانە کەدانیشتوویەکی قەزای بەردەڕەشە لەسنوری پارێزگای دهۆک. حەلیمە عەبدولڕەحمان، تەمەنی 49 ساڵەو لەبەردەڕەش دادەنیشێت کەگرفتاری تەواوکردنی نەخۆشخانەیەکی گشتییە. ئەو دەڵێت نەخۆشی شەکرەی هەیەو زۆرجار بۆ دەرمان کڕین سەردانی دەرەوەی بەردەڕەش دەکات چونکە هەندێکجار لەبەردەڕەش «دەرمان نامێنێت یان پزیشکی لێ نییە»و «ئەگەر خوا نەكات تووشی نەخۆشیەكی تر بین دەبێت سەردانی ئاكرێ و دهۆك بكەین، ئاكرێ كەنزیكترین قەزایە بۆ ئێمە بەهەمانشێوەی بەردەڕەش قەزایە بەڵام دوو نەخۆشخانەی هەیە نەشتەرگەری دەكرێت و ئەمانە لەبەردەڕەش نیە». نەخۆشخانەی بەردەڕەش لەساڵی 2012وە بەردی بناغەی بۆ دانراو گوژمەی پرۆژەكە 40 ملیار دینار بوو کەنەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەییە بەڵام تەنها ماوەیەكی كەم ئیشی لەسەر كرا كەتەنها لەسەدا 10ی پرۆژەكە تەواوكراو زیاتر لە 10 ساڵە ئیشكردن لەپرۆژەكەدا وەستاوە. بەردەڕەش لەساڵی 2007وە بووەتە قەزاو ١٥٠ هەزار دانیشتووی هەیە، لەسێ ناحیەو 106 گۆند پێكهاتووەو تائێستا هیچ نەخۆشخانەیەكی گشتی نییە. ئەوەی هەیە تەنها دوو بنكەی تەندروستییە لەسەنتەری قەزا لەگەڵ 16 بنكەی ناحیەو ناوچەكانی تر. شەهاب ئەحمەد کە هاووڵاتیەكی دیكەی شاری بەردەڕەشە دەڵێت، کاتێک نەخۆشخانەکە بەردی باغەی بۆ دانرا ئەو زۆر دڵخۆش بووە چونکە پێیوابووە رزگاری دەبێت لەکێشە تەندروستییەکان، بەڵام بەوتەی خۆی ئەو دڵخۆشییە بوو «بەخەون و ماوەیەكی كەم ئیش لەسەر پرۆژەكە كراو دواتر وەستا تائێستاش چارەنووسی دیارنیە، نازانین جارێكی تر دەست بەدروستكردنەوەی دەكرێت یان نا». لەدوای دروستبوونی قەیرانی دارایی لەهەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕی داعشەوە لەساڵی ٢٠١٤ چەندین پرۆژە لەهەرێمی کوردستان وەستاوەو تائێستا تەواونەکراون، نەخۆشخانەی گشتی بەردەڕەشیش یەکێکە لەو پڕۆژانە. شەهاب ئەحمەد باس لەوە دەکات کە «زۆر پێویستە بەزووترین كات دەست بەدروستكردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە بكرێت تاخەڵك كەمێك پشووبدات، گوناهی ئەو خەڵكە چیە رۆژانە دەبێت سەردانی شارەكانی تر بكەن بۆ لای پزیشك.» سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی پرۆژەکەو کارکردن تێیدا ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک بەهاوڵاتی راگەیاند، «دوو نەخۆشخانەی گشتی لەسنوری پارێزگای دهۆك هەیە، یەكێكیان نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لەقەزای بەردەڕەش و ئەوەی تر نەخۆشخانەی 300 قەرەوێڵەیی لەشاری دهۆك زیاتر لە 10 ساڵە ئیشكردن تیادا وەستاوە ، ئەگەر بودجە لەبەغداوە بگات، ئەوا جارێكیتر دەست بەكارەكانی دروستكردنی ئەو دوو نەخۆشخانەیە دەكەینەوە، هیچی نوێ لەسەر دەستپێكردنەوەی ئەو دوو نەخۆشخانەیە نیە، لەبەرنامەماندایە جارێكی تر دەست بەدروستكردنی بكەینەوە بەڵام چاوەڕێی پارە دەكەین». ئەفراسیاب موسا دەشڵێت، «نەخۆشخانەیەكی تر دروستكراوە لەسەنتەری بەردەڕەش وەكو بینایە تەواو بووە بەڵام هێشتا نەكراوەتەوە، لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی نەخۆشخانە هەركات تەواوبن بەفەرمی بە رووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە، هیچ جیاوازی لەنێوان قەزاو شارەكاندا ناكەین بەپێچەوانەوە لای ئێمە هەموویان وەك یەكن، بەپێی ئەو توانایەی لەبەردەستمانە پزیشك و پەرستارو دەرمانی پێویست بۆ بەدەڕەش و دەوروبەریمان دابینكردووە.» بەڵام حەلیمە عەبدولڕەحمان کەچەندین ساڵە دانیشتووی قەزای بەردەڕەشە بێهیوا بووە لەبەڵێنی بەرپرسان و دەڵێت، «ماوە ماوە لەتەلەڤزیۆن و شوێنەكانی تر دەبیستین كەكێشەكان چارەسەر دەكەن بەڵام تەنها قسەیەو كردارمان نەبینیوە».
