هاوڵاتی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی پلانێکی هاوبەش بۆ بەرهنگاربوونەوەی هەوکردنی پەردەی مێشک بەڕێوەدەبەن. بههۆی بهرزبوونهوهی رێژهی تووشبوون به نهخۆشی ههوكردنی پهردهی مێشك، تیمێكی رێكخراوی تهندروستی جیهانی و وهزارهتی تهندروستی عێراق، سهردانی پارێزگاكانی ههڵهبجه و سلێمانییان كرد. لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکردوە، دوابەدوای زیادبونی حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە شاری هەڵەبجە و پارێزگای سلێمانی لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە، تیمێکی پسپۆڕ لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی ناوچە زیانلێکەوتوەکان کران بۆ ئەنجامدانی جومگەیەک لێکۆڵینەوەی پەتازانیی لە حاڵەتە ڕاپۆرتکراوەکان و پەرەپێدانی پلانی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ سنوردارکردنی گواستنەوەی نەخۆشییەکە. به گوێرهی راگهیهندراوی رێكخراوی تهندروستی جیهانی، ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک، پارێزگای هەڵەبجەیه. ههروهها ئهوهشی خستووهتهڕوو، زۆربەی تووشبووان منداڵانی سەرووی شەش ساڵن و هیچ حاڵەتێکی مردن به نەخۆشییەکه تۆمار نەکراوه و تا دێت رێژهكه له پارێزگای ههڵهبجه بهرزدهبێتهوه. دکتۆر ئەحمەد زویتن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق وتی:“تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە؛ سەرەڕای ئەوەش، زۆر گرنگە کە ئێمە بە خێرایی کاربکەین بۆ دیاریکردن و پشتڕاستکردنەوە و چارەسەرکردنی حاڵەتەکان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر گواستنەوەکە کێش بکەین و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵ بکەین” وتیشی، لە سەردانەکانی نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە و نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵانی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید لە سلێمانی دەرکەوت کە لەماوەی دو هەفتەی ڕابردودا توشبوانی هەوکردنی پەردەی مێشک لەناکاو زیادی کردوە و بە شێوەیەکی سەرەکی توشی منداڵانی خوار تەمەنی 10 ساڵ بوە. دووپاتیشیكردهوه، ئاستەنگەکانی وەک کەمیی کارمەندانی تەندروستی و دەرمان لە هەردوو نەخۆشخانەکە هەن. هاوکات ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی 20 نمونەی شلەی مێشک و بڕبڕەی پشتی لە نەخۆشخانە توشبوەکان وەرگرتوە، کە دەنێردرێت بۆ تاقیگەیەکی هاوبەشی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ شیکاری زیاتر. نیشانەکانی تووشبوون به نهخۆشی ههوكردنی پهردهی مێشك: 1- شیرخواردنی کەمدەبێتەوە 2- رشانەوە 3-بێزاری 4- تای بەرز 5-گەشکە 6-لەوانەیه پلەی گەرمی لەشی دابەزێت 7- لەشی نەرم دەبێت 8- شەکرەی خوێنی دابەزێت 9- ئەو بەشەی لە کەللـهی سەردا مەڵاشووی پێ دەڵێن بەرەو دەرەوە دەردەچێت
هاوڵاتی دوو رۆژە تەرمی پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ لە پزیشکی دادی دهۆک ماوەتەوە و کەس نازانێت کێیە. ئەو هاوڵاتییە دوو ڕۆژ لەمەوپێش سەیارە لێیداوە لەسەر جوتسایدی بازران و گیانی لەدەستداوە ، تا ئەم ساتە کەسوکاری پەیدانەبوونە و نازانرێت پیاوەکە خەڵکی چ شوێنێکە. هێمن سلێمان ووتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند "شەوی 7ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلێک لەسەر جوتسایدی بازران لەناوەندی دهۆک خۆی لەپیاوێک دەدات، پیاوەکە تەمەنی نزیکەی60 ساڵە، قەمیسێکی سپی و پانتوڵێکی قاوەیی لەبەرایە ، دوو رۆژە تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکەو هێشتا کەسوکارەکەی دیارنین". هێمن سلێمان ئەوەشی روونکردوەتەوە"لەبەر ئەوەی ئەو پیاوە هیچ ناسنامە و بەڵگەنامەیەکی فەرمی پێنییە بۆیە نازانرێت کێیە و خەڵکی چ شوێنێکە". هاوکات شۆفێری ئەو ئوتومبێلەی لەو هاوڵاتییەی داوە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەویش هیچ شتێک لەبارەی پیاوەکە نازانێت".
هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، ملیۆنێک و ٧٩٨ هەزار و ٥٠٥ کەس لە دەنگدانی دەرەوەی وڵاتدا دەنگیانداوە. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، رێژەی بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵاتی ئاشکرا کرد. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە کۆی زیاتر لە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس، ملیۆنێک و ٧٩٨ هەزار و ٥٠٥ کەس دەنگیانداوە کە دەگاتە نزیکەی ٥٣٪ی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات. دەنگدانی دەرەوەی وڵات لە ٢٧ی نیساندا دەستیپێکردبوو. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ٧٣ وڵات سندوقی دانابوو. دەنگدان لە دەروازە سنوریەکان بەردەوامە و رۆژی ١٤ی ئایاریش هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوە دەچێت. بە گشتی زیاتر لە ٦٤ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا مافی دەنگدانیان هەیە. ٥.٦٥٪ی دەنگدەران ژنن و پێنج ملیۆن گەنجیش بۆ یەکەم جار دەنگ دەدەن.
هاوڵاتی وەزارەتى دارایى و ئابورى ئابورى هەرێم رایگەیاند: لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی دوو سەد ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی ئایاری 2023، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی دوو سەد ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. پێشتریش، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاندبوو، "ئەو پارەیەی ئێستا هەمانە بۆ موچە 70-80 ملیارمان لەبەردەستدایە جگە لە 400 ملیار دینارەكەی بەغدا، ئەمەش بەتەنها بەس نیە بۆ موچە، ئەگەر بەزویی كێشەی عێراق و توركیا چارەسەر بكرێت، پارەی نەوتمان بۆ بێت، چونكە پارەمان بۆ نەیەت، ئێمە كورتهێنانی 500 ملیۆن دینارمان هەیە بۆ موچە". ئەوەشی رونكردەوە، "هەژمارێكی بانكیمان لە بانكی رەشید كردۆتەوە، دەبێت هەژمارێكی بانكی لە بانكی رافدەینیش بكەینەوە، هەریەكەیان 200 ملیار دینارمان بۆ دەنێرن". دوێنێش، مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەو 400 ملیار دینارەی كە بڕیارە لە عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێم پێویستیەتی بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران، ڕەنگە لە دو ڕۆژی داهاتودا بگاتە هەولێر. رۆژی سێشەممە، 18-04-2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە بڕەکەی 400 ملیار دینارە و بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
هاوڵاتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا مامۆستایەک رایگەیاند، لەبەر ئەوەی ئامادە نەبووە پرسیاری تاقیکردنەوەکان ئاشکرا بکات، لە قوتابخانەکەی خۆیدا دوو مامۆستای ژن لێیانداوە و برینداریان کردووە. لە شارى هەولێر و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا، مەریەم حەسەن، مامۆستای یەکێک لە قوتابخانە بنەڕەتییەکان رایگەیاند؛ دواى ئەوەى نمرەم رادەستى موشریفى قوتابخانەکەوە کردوە لەلایەن بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکەیەوە لێمدراوە و پەنجەم و جەستەم زامدار کرا و خوێنێکى زۆرم لێڕۆیشت." ئەو مامۆستایە بەڕێوەبەر و یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە تۆمەتبار دەکات کە لە تاقیکردنەوەکان 100 دەدەن منداڵەکانى خۆیان و ئەو منداڵانەى کە خۆیان دەیانەوێت رێگە نادەن کەس هیچ قسەیەک بکات و دەڵێت: ناهێڵن ئیمە بەشدارى پشکنینى وەڵامى خوێندکارەکان بکەین. وتیشی، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە هەموو مانگێک پارەی لە موچەکەی بڕیوە و کەلوپەلی قوتابخانەی پێکڕیوە، دەشڵێت، چەندینجار داوای گواستنەوەی لە قوتابخانەکە کردووە بەڵام گواستنەوەی بۆ ئەنجام نەدراوە و جەختیش دەکاتەوە لەوەى " ئەو یاریدەدەرە پرسیارى مامۆستاکان دەدزێت و دەیداتە هاوڕێکانى". ئەو مامۆستایە لەبارەى سەرهەڵدانى ئەم کێشانەوە دەڵێت: هۆکارەکەى ئەوەیە دەیانەوێت من نمرەى تەواو بدەمە منداڵى مامۆستاکان و منیش نامەوێت ئەو کارە بکەم، پێشتریش لەبارەى ئەم کێشانەوە چەند موشریفێکم ئاگادار کردوەتەوە بەڵام کێشەکانیان چارەسەر نەکردوە. وتیشى: هەڕەشەى کوشتنیان لێکردم ئەگەر بێتو میدیاکان لەم دۆخە ئاگادار بکەمەوە و سکاڵا تۆمار بکەم.
هاوڵاتی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند جیاوازی لە ئامارەکانی ژمارەی دەنگدەرانی هەولێر و سلێمانی هەیە لە نێوان هەردوو وەزارەتی پلاندانانی عێراق و هەرێم . رزگار حاجى حەمە لێپرسراوى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان رایگەیاند، "زۆربەى لایەنە سیاسییەکان کێشەیان لەگەڵ یاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێم هەیە، چونکە یاسایەکى کۆنە و سەرجەم هەڵبژاردنەکانى رابردوى پێ ئەنجامدراوە و نادادى زۆرى خستووەتەڕو و گرفتى زۆر گەورەى هەیە چ لە دەنگدەرو ژمارەى کورسى و چ لە گۆڕانى دەنگ بۆ کورسى." ئەو هەواڵانەشی ڕەتکردەوە کە یەکێتی یاساکەی کردبێتە بیانو بۆ دواخستنى هەڵبژاردن و دەڵێت "ئێمە ئامادەى هەڵبژاردنین، بەڵام بەو یاسایە نا، چونکە گرفتى گەورەى تێدایە و دەبێت چارەسەر بکرێت." هاوکات دەزگاى هەڵبژاردنى ئەو حزبە بڕواى بە ئامارەکانى وەزارەتی پلاندانانی هەرێم نییە لەگەڵ ئەوەی ئەو وەزارەتە لای خۆیانەو داوا دەکات ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەکاربهێنرێت . بە پێی ئەو داتایانەی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی بڵاویکردۆتەوە جیاوازییەکان بەم شێوەیەیە لە ژمارەی دەنگدەراندا : ئامارى دانیشتوانى هەرێم بەپێى وەزارەتى پلاندانانى کوردستان: هەولێڕ دوو ملیۆن و 254 هەزار و 422 کەس سلێمانى و هەڵەبجە 2 ملیۆن و 268 هەزار کەسە دهۆک یەک ملیۆن و 648 هەزار و 611 کەسە ئامارى دانیشتوانى هەرێمى بەپێى وەزارەتى پلاندانانى عیراق: هەولێر دوو ملیۆن و 55 هەزار و 448 کەسە سلێمانى دوو ملیۆن و 396 هەزار کەس دهۆک یەک ملیۆن و 432 هەزار بەپێى ئامارى هەردوو وەزارەت دەردەکەوێت، دانیشتوانى هەولێر زیاتر لە 198 هەزار جیاوازى هەیە، واتا بەپێى ئامارى پلاندانانى عێراق دانیشتوانى هەولێر 198 هەزار کەمترە لەو ئامارەى کە وەزارەتى پلاندانانى هەرێم هەیەتى، سلێمانیش بەپێى هەردو ئامار 128 هەزار جیاوازى هەیە، واتا دانیشتوانى سلێمانى بەپێى ئامارى هەرێم 128 هەزار کەمى هەیە، دهۆکیش 369 هەزار و 216 دەنگ جیاوازى هەیە و بەپێى ئامارى هەرێم زیاترە. دەشڵێت، "لەتۆماری دەنگدەرانی هەرێم لەدایکبوانی ساڵانی (2001 تا 2005) تۆمارنەکراون، ئەگەر ژمارەی ئەو لەدایکبوانەش هەژماربکرایە لەسنوری پاریزگای سلێمانی مافی دەنگدان بۆ زیاتر لە 100 هەزار دەنگدەر دەگەڕایەوە". ڕزگار حاجی حەمە وتیشی ،" تۆمارى دەنگدەران و یاساى هەڵبژاردن و بازنەکانى هەڵبژاردن و کورسى پێکهاتەکان، هەمویان گرفت و کێشەیان هەیە و دەبێت چارەسەر بکرێن." هەروەها جەختی لەوەشکردەوە کە "وەک یەکێتى لارییان نییە لە هەڵبژاردن، بەڵام ناکرێت هەڵبژاردن بە ئامارێک بکرێت کە لە دهۆک و هەولێر ژمارەى دانیشتوان زیادکرابێت و لە سلیمانى کەم کرابێتەوە." لێپرسراوى دەزگاى هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوەشی ئاشکراکرد"، ئەگەر هەڵبژارن بە چواربازنەیى بێت سلێمانی و هەڵەبجە 45 ئەندامی دەبێت و هەولێر 39 ئەندامی دەبێت، دهۆکیش 27 ئەندام."
هاوڵاتی بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند ئەو 400 ملیار دینارەی کە بڕیارە لە عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم پێویستیەتی بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بگاتە هەولێر. مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارای عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، وەکو وەزارەتی دارایی رۆژی یەکشەممە رێنماییان داوەتە بانکی ناوەندی بۆ دیاریکردنی حیسابی ھەرێمی کوردستان و پێشبینیدەکات لە ماوەی دوو رۆژدا بانکەکان ئەو پارەیە بنێرنە سەر حسابی حکومەتی ھەرێم لە لقی بانکی ناوەندی لە ھەولێر. ئەوەشی ڕونکردۆتەوە "ئێمه وهکو وهزارهتی دارایی دوێنێ یەکشەممە ڕێنمایمان داوه به بانکی ناوهندی بۆ دیاریکردنی حیسابی ههرێمی کوردستان بهو پارهیه. پێشبینی دهکهم لهماوهی دوو ڕۆژدا بانکهکان ئهو پارهیه بنێرنه سهر حسابی حکومهتی ههرێمی کوردستان له لقی بانکی ناوهندی له ههولێر." فەرمانبەرانی هەرێم تا ئێستا موچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە. ئەو بریکارە دەشڵێت، دەبێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بابەتی مووچە بکرێت، ئەوەش بە دانانی یاسای نەوت و غاز و ھەموارکردنی ھەندێک لە یاساکانی دیکە، وتیشی، ئەگەر لە عێراقدا رێزگرتنی تەواو ھەبێت لە دەستور و یاساکان، ئەو گرفتانەی کە ھەیە لە ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە سەریھەڵداوە، دەتوانرێت بە یەکجاری ئەم دۆسیەی مووچەیە دابخرێت تەنانەت مووچەی فەرانبەرانی ھەرێم ببێتە بەشێک لە کۆی مووچەی دەوڵەتی عێراق. هاوکات پێشتریش، ڕۆژی پێنجشەممە، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لەبەغداد بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو، "ئینشاڵا سهرهتای ههفتهی داهاتوو عێراق 400 ملیار دینارەکە ڕهوانه دەکات." لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا گهرهنتی ههیه بۆ خهڵکی ههرێمی کوردستان سهبارهت بهناردنی بهشه بودجهی ههرێم، ئەو بریکارەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، "له عێراق هیچ شتێک گهرهنتی نییه. خۆشبهختانه ئێستا ڕێککهوتنی سیاسی ههیه و کارنامهی حکومی ههیه". ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 13ی مانگی سێ پڕۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد کە پێکهاتووە لە 198.7 ترلیۆن دینار (152.8 ملیار دۆلار) و بە کورتهێنانی 64.1 ترلیۆن دینار. پشکی هەرێم لە بودجەکەدا بە ڕێژەی 12.6% دیاریکراوە.
هاوڵاتی وەزیری دارایی و بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، كۆبوونهوه. وهزیری دارایی له كۆبوونهوهكهدا رایگهیاند، "هیوادارین حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی خۆیان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران ببەنەسەر". بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ دوشەممە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە دكتۆر تۆركیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان. لهبارهی رێکكەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت و پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی وهزیری دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێم رایگهیاند، بنەمای رێکەوتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی چەند خاڵێکیان بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێم چەسپاندووە. ههروهها راشیگەیاند، لەم قۆناغەدا ئەولەویهتی هەرێمی کوردستان، جێبەجێکردنی رێکكەوتنی هەرێم و بەغدایە وەک خۆی و لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێی عێراق و تورکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و چارەسەرکردنی ئەو کێشە سیاسی و تەکنیکییانەی لەبەردەم پڕۆسەکەدا ماون. ئاوات جەناب نوری ئەوەشیخستەڕو، "ڕاگرتنی نەوت كێشەی گەورەی بۆ موچەی فەرمانبەران دروستكردوە و هیوادارین حكومەتی عێراق بەڵێنەكانی خۆیان بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران ببەنەسەر". لای خۆشیەوە، دكتۆر توركیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەكانی یەكێتی ئەوروپا زۆر سوپاسی وەزیری دارایی كرد بۆ ئەو چاكسازیانەی لەم كابینەیە ئەنجامیانداوە و پشتیوانی یەكێتی ئەوروپای بۆ ڕێكەوتنی هەرێمی كوردستان و بەغداد دوپاتكردەوە و هیوای خواست بەزوترینكات هەڵبژاردن لەهەرێمی كورستان ئەنجامبدرێت و كێشە سیاسەكان چارەسەر بكرێت.
هاوڵاتی دەنگدانی هاوڵاتیانی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوێنێ کۆتایی هات و ئەمڕۆش ژمارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ئاشکرا کرا. لە بەغدا لە کۆی ١٧٧٥ دەنگدەری تۆمار کراو ٤١٥ کەس دەنگیان داوە. لە هەولێر لە ٣ هەزار و٨٣٤ دەنگدەر ١٢٩٠ کەس دەنگیان داوە. لە بەسرە ١٣٢ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، بەڵام ٧٤ کەس دەنگیان داوە. لە بەغدا ٢، لە بەسرە ١ و لە هەولێریش ٣ سندووقی دەنگدان دانرابوون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی دەنگدەرانی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ٥ هەزار و ٧٤١ کەس بوو. لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨دا ریژەی بەشداربوون لەسەدا ١٠.٠٥ بوو، ئەمسال رێژەکە بۆ لەسەدا ٢٦.٤٤ بەرزبووەتەوە. هاوکات بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بە گشتی لە دەرەوەی وڵات تاوەکو ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار کەس دەنگیانداوە کە ژمارەی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات نزیکەی سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس بوو.
هاوڵاتی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، پێکەوە لە سندوقەکانی دەنگدان، وانەی دیموکراسی فێری ئاکەپە دەکەن و لە ١٤ی ئایاردا گڵۆپەکانی ئاکەپە لێدەکەنەوە و دووریان دەخەنەوە. پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە هەمان کاتدا کاندیدی پارتی چەپی سەوزە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەشداری لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری لە شاری قەرسی باکوری کوردستان کرد. پەروین بوڵدان لە وتارێکدا بۆ لایەنگرانی رایگەیاند، هەموو رۆژێک گوێ لە قسەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دەگرن و دوایین قسەی ئەوە بوو کە وتی، 'من فەرمان لە خوا وەردەگرم'. خۆی بە پەیامبەر دەبینێت. ئایین بۆ مەرامی سیاسی بەکار دەهێنێت و هیچ شەرم دایناگرێت و وتی، " ئەوانەی ئایین بۆ مەرامی خۆیان بەکاردەهێنن، ١٤ی ئایار رووبەرووی وڵامی گەل دەبنەوە. ئەردۆغان دەڵێت، 'هەلێکی دیکەم پێببەخشن'. باشە بۆچی ئەم داواکارییە دەکات. بۆ ئەوەی گەندەڵی و دزی بکات و یاساکان پێشێل بکات." بوڵدان هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، "٢١ ساڵە لەم وڵاتەدا گەندەڵی، دزی دەکەن و ئەم دۆخە نالەبارە بۆ خەڵکی تورکیا بە رەوا دەبینن. لە پشت پەروەی پەمبەیی کۆشکەکانیانەوە سەیری گەل دەکەن. بەڵام ئێمە پەردە پەمبەییەکانیان لێدەکەینەوە و لە ١٤ی ئایاردا گڵۆپەکانی ئاکەپە لێدەکەینەوە و دووریان دەخەینەوە." پەروین بوڵدان باسی ئەوەشی کرد کە لە پارێزگای قەرسی باکوری کوردستان کە بەگوێرە رێژەی دانیشتووان، سێ پەرلەمانتاری بەردەکەوێت، سێ بە سفر سەردەکەون. شەش رۆژی دیکە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوە دەچێت. رکابەریەکی توندی لەنێوان کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ئۆپۆزسیۆن و رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی سەرۆکایەتی دەسەڵاتدایە. هەدەپە و هاوپەیمانەکانیشی دەنگ بە کلچدارئۆغۆ دەکەن. بەگوێرەی زۆربەی راپرسیەکان، کلچدارئۆغلۆ لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا سەردەکەوێت.
هاوڵاتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئەمرۆ دوشەممە لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمرۆ دوشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانیـ جێگری سەرۆکی حکومەت کرد، "لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردولا کۆکبون لە سەر چارەسەریی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە". ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا، "هەروەها تیشک خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستورییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان." تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەمانگی تشرینی دووەمەوە بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن. نیگەرانییەكانی تیمی یەكێتی سێ پاكێجەو یەكێكیان پەیوەندی بەدۆخی دارایی و مووچەوە هەیە لەسلێمانی و دووەمیان دۆسیەی ئەمنییە كەخۆی لەكوژرانی عەقید هاوكار جاف دەبینێتەوەو هەروەها دۆسیەی سێیەم پرسی دەسەڵاتەكانی قوباد تاڵەبانیە وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران. هاوکات تائێستاش دیارنیە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران یاخود نا. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ئەمرۆ پێشوازیم لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد. لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێممان کرد و هەردوولا کۆک بووین لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وەزارییەکانی ناو کابینە. هەروەها جەختمان لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆیی کردەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی جیهاد کازم، بەرپرسی راگەیاندنی دەسەڵات فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لەوەڵامی رێگریکردن لە پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەڵێت، "فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕوی تەکنیکییەوە سەر بە بەغدان نەک لە روی کارگێڕییەوە و هیچ پەیوەندییەکمان بە رێگریکردن لە هاتنە ژورەوە یان دەرچونی گەشتیارەوە نییە". جیهاد کازم ئەمڕۆ دوشەممە لە لێدوانێکدا بە رۆژنیوز-ی راگەیاند "فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕوی تەکنیکییەوە سەر بە بەغدان نەک لە روی کارگێڕییەوە و ئەوانیش تەنها ڕێنمایی لە دەسەڵاتی فیدڕاڵی وەردەگرن". ئەمەش لەوەڵامی ئەو لێدوانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرە کە شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند ، "لەسەر داوای بەغدا رێگریمان لە هاتنەژورەوەی پەرلەمانتارێکی هەدەپە کردوە"، بەرپرسی راگەیاندنی دەسەڵات فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق وتی، "هیچ پەیوەندییەکمان بە رێگریکردن لە هاتنە ژورەوە یان دەرچونی گەشتیارەوە نییە". هاوکات شەوی رابردو ناهیدە ئەرمیش، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، "پەرلەمانتاری هەدەپە حەسەن ئوزگونێش لە شاری شەرناخ لە ڕێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە هاتوەتە هەێمی کوردستان، بەڵام هێزەکانی فڕۆکەخانە ناهێڵن بەچێتە دەرەوەی فڕۆکەخانەکە". هەر ئەمڕۆ ناهید ئارمیش، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتى هەدەپە لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕێگری لە هاتنی پەرلەمانتاری هەدەپە حەسەن ئۆزگونس بۆ هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، "ئەوەندەی ئێمە لێکۆڵینەوەمان کردوە، عێراق ناتوانێت ڕێگری لە هاتنی کەسانی فەرمی بکات بۆ ناو هەرێمی کوردستان، تەنانەت ئەگەر بڕیار بدات، لێرە دەسەڵاتێکی بەڕێوەبەری کوردی هەیە و جێبەجێ ناکرێت".
هاوڵاتی پۆلیسى سلێمانى لە رونکردنەوەیەکدا هۆکارى شەڕەکەى ناو زانکۆى سلێمانى بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: هێزە رەشەکە نەچووەتە ناو زانکۆى سلێمانى و ئەو هەواڵانە دورن لە راستىیەوە. پۆلیسى سلێمانى لە رونکردنەوەکەیدا رایگەیاندووە، "دوای ئەوەی لەچەند پەیجێک لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان كە نازانرێت سەر بە چ كەس و لایەنێكن و بە چ مەبەستێک كاردەكەن، هەواڵێكی ناڕاستیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە لەناو زانكۆی سلێمانیدا شەڕو ئاڵۆزیی دروستبوەو ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (هێزە ڕەشەكە) چونەتە ناو زانكۆ، لێرەوە بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە هێزە ڕەشەكە نەچۆتە ناو زانكۆو هیچ شوێنێكی تر." دەشڵێت: ئەوەى رویداوە ئەوەیە کە ئەفسەرێكمان بەناوی ( نەقیب هاوژین ) میوان بووە لەزانكۆی سلێمانی و بانگهێشتكراوە بۆ ئاهەنگی دەرچونی خوێندكاران و هێرشیانكردۆتەسەری و دواتریش ڕێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەر. ئەوەش لە کاتێکدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا شەڕو ئاڵۆزى دەردەکەوێت و لە هەندێ پێگەش بڵاوکراوەتەوە کە گوایە هێزێک چووەتە ناو زانکۆى سلێمانى. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، "داوا لەپەیج و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین لەکاتی هەر ڕوداوێکدا بگەڕێنەوە بۆ پۆلیسی سلێمانی و وتەبێژی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتیمان و هەر هەواڵێکیش بەناوی سەرچاوەو زانیارییەوە بڵاوبکرێتەوە ئێمە ڕەتی دەکەینەوە".
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی سووکایەتیکردن و هێرشکردنە سەر ژنێک و ڤیدیۆکردنی، دەستگیرکران. پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی ژنێک لەسەر دزرانی مۆبایلەکەی سکاڵای یاسایی تۆمار کرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستبگیرێت بەسەر مۆبایلەكەیاندا. بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە یەکێک لە تۆمەتبارەکان چەند جارێك هەستاوە بە سوكایەتیكردن و هێرشەكردنە سەر ژنەكە و لە گرتەیەكیشدا كە لە شاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆماركراوە دەركەوتووە كە تۆمەتبار سوكایەتی بە ژنەكە دەكات و تەقەی بەسەردا دەكات. لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، لەئێستادا هەردو تۆمەتبار (ش، س، ع) لەدایکبوی 1999 و (ر، ح، ق) لەدایکبوی 1997 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراونو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
هاوڵاتی دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ دوشەممە لە سەکۆی ئازادی کەرنەڤاڵێک بە ناوی “سەرکەوتنی ئێوە، شکستی فاشیزم و دیکتاتۆرییە” بۆ پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز و کوردانی باکوری کوردستان بکرێت لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا لە لایەن ئیدارەی سلێمانییەوە ڕێگری لە ئەنجامدانی کرا. شۆڕش خدر یەکێک لە ڕێکخەرانی کەرنەڤاڵەکە لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاریاندا کە کەرنەڤاڵێک ئەمڕۆ دووشەممە لە سەکۆی ئازادی پارکی ئازادی ئەنجامبدەن و دوو ڕۆژە ئامادەکاری دەکەن و لە پەیوەندیدان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانییەوە لە لایەن ئیدارەی سلێمانییەوە ڕیگریکرا لە ئەنجامدانی کەرنەڤاڵەکە. ئەم کەرنەڤاڵە بە دەستپێشخەری ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرو هونەرمەند و کەسایەتی لە شاری سلێمانی سازکراو بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر چوار بەڕێوەبچێت. دەقی ڕاگەیەندراوی دەستی ڕێکخەرانی کەرنەڤاڵەکە کە بۆ هاوڵاتییان ناردووە: بۆ ڕای گشتی ئێمەی ڕێکخەرانی کەرنەڤاڵی ٨ ی ئایار بۆ پشتیوانی پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنی تورکیا ، پێتان ڕادەگەیەنین پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و تەواوبوونی ئامادەکاریەکان ، ئیدارەی سلێمانی ڕێگریان لەئەنجامدانی چالاکیەکە کرد . (دەستەی ڕێکخەرانی کەرنەڤاڵ) بڕیارە لە 14/5/2023 هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوە بچێت کە یەکێکە لە هەڵبژاردنە گرنگ و پڕ ململانێکان بۆ ناوچەکەو بەتایبەت کوردانی کوردستانی باکورهەروەک شۆڕش تۆفیق دەڵێت " ئەو هەڵبژاردنە چارەنوسسازە بۆ کوردانی تورکیا و ناوچەکە بە گشتی ". هاوکات بڕیاربوو لە کەرنەڤاڵەکەدا جگە لە وتاری دەستەی ڕێکخەران نوێنەرانی هەدەپەش ئامادە بن ووتەی خۆیان پێشکەشبکەن. وێنەیەک لە بانگێشتانامەی بەشداری لە کەرنەڤاڵەکەدا