هاوڵاتی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، 10 کەسیان بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە دەستگیرکردووە و تۆمەتباریشن بە بریندارکردنی کەسێک بە چەقۆ کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی ناجێگیرە. رۆژی چوارشەممە 1-2-2023،پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی 10 تۆمهتباریان ڕاگەیاند بهتۆمهتی ئاژاوه نانهوهو دروستكردنی پشێویو برینداركردنی هاوڵاتییهك بهچهقۆ. پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: " دوای ئهوهی لهشهڕی نێوان چهند كهسێكدا لهشهقامی سالمی شاری سلێمانی كهسێك بهچهقۆ بهسهختی برینداركراو تائێستاش لهژێر چاودێری پزیشكیدایهو بێهۆشه، دهستبهجێ مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی ڕزگاری گهیشتنه شوێنی ڕووداوهكهو توانیان 10 تۆمهتبار دهستگیربكهن." لهئێستادا سهرجهم تۆمهتباران: س، ج، ر لهدایكبووی 1993 ر، ر، ف لهدایكبووی 1997 ه، م، ح لهدایكبووی 1985 م، ع، س لهدایكبووی 1997 م، ج، ج لهدایكبووی 2004 ب، م، ر لهدایكبووی 1999 ه، ص، ع لهدایكبووی 2001 ك، ب، گ لهدایكبووی 1998 س، ج، ر لهدایكبووی 1992 ن، ع، ع لهدایكبووی 1998 بهبڕیاری دادوهرو بهپێی ماددهی (31/405) لهیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراونو لهلایهن بنكهی پۆلیسی ڕزگارییهوه پهڕاوی لێكۆڵینهوهیان بۆ كراوهتهوهو لێكۆڵینهوه لهگهڵیاندا بهردهوامه.
هاوڵاتی سلێمانی؛ پێویستە 600 ملیم باران ببارێت تا قەرەبووی ساڵانی وشکەساڵی بکرێتەوە بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە ڕێژەی بارانبارین بگاتە 600 ملیم بۆ ئەوەی قەرەبووی ساڵانی وشكەساڵی بكاتەوە لە هەرێم. عەباس عەلی بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی بەکەناڵی كوردسات نیوزی ڕاگەیاندووە لەئێستادا 279 ملیم باران لە سلێمانی باریووە و پێویستە بگاتە 400 ملیم بۆ ئەوەی كاریگەری بەرچاوی لەسەر پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی هەبێت. راشیگەیاند، بۆ ئەوەی قەرەبووی ساڵانی وشكەساڵی بكرێتەوە، پێویستە ڕێژەی بارانبارین بگاتە 600 ملیم.
هاوڵاتی له كۆبونهوهی ئهمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستاندا بەرنامەی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تاوتوێكراوهو مهسرور بارزانی رایگهیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵی بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەمڕۆ چوارشەممە (1ـی شوبات 2023)، بە سەرپەرشتی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە بهگوێرهی ئهو راگهیهندراوهی له پێگهی فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوبووهتهوه یەکێک لەو بڕگانەی باسی لێوە کراوە،بەرنامەی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بووه و لهوبارهیهوه مهسرور بارزانی رایگهیاندووه: "ئەوەی لە سەر هەرێمی کوردستان و شاندی هەرێم بووە ئەنجامی داوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بۆیە چاوەڕێی حکومەتی فیدراڵین پابەند بێت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان." ئهوهشی خستهڕو، "بە داخەوە، دادگای باڵای ئیتیحادی بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، سەرۆک وەزیران، هیوای خواست پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 بە زوترین کات پەسەند بکرێت و ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانیش دابین بکرێت". بهگوێره راگهیهندراوهكه، بڕگەی دومی کۆبونەوەکە، بریتی بو لە گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتی کاخەزە داراییەکان لە هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری، بازرگانی و پیشەسازی، شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان و فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچونی ڕاسپارد، کە لە ماوەیەکی نزیکدا، سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەکانیان سەبارەت بەم بابەتە لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت. ئهوهشخراوهتهڕو، لە بڕگەی سێیەمدا، چارەسەرکردنی کێشەی دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان)ی پڕۆژە وەستاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و گفتوگۆی پێویستی لە بارەوە کراو لەمڕوەوە، چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە خرانەڕو و پەسەند کران.
هاوڵاتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێک لە چالاكوانان و هاوڵاتیانی دەربەندیخان بۆ جێبەجێکردنی داواكارییەكانی خەڵكی شارەكە مانگرتنیان ڕاگەیاند و قائیمقامی شارەكەش دەڵێت: لەگەڵ تەواوی داواكارییە رەواكانی خەڵكدایە. دوای ئەوەی لەچەندڕۆژی رابووردوودا ژمارەیەك چالاكوانی قەزای دەربەندیخان لەسەر كێشەو كەموورتییەكانی شارەكە گردبوونەوە، بڕیاریاندا ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی شوباتی 2023، جارێكی تر بێنەوە سەرشەقام. چالاكوانانی قەزاكە لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن: بڕیاریانداوە بەمانەوە لەسەر شەقام مانگرتن رابگەیەنن بۆ داواكردنی مافە سەرەتاییەكانی دانیشتوانی دەربەندیخان تادەسەڵات بێتە سەرخەت بۆ باشكردنی دۆخی دانیشتوانی دەربەندیخان، دەڵێن دەستەی چالاكوانانی دەربەندیخان رۆژی 1ی شوباتی 2023 ئاخر وادە دەدات بەدەسەڵات بۆ باشكردنی دۆخی كارەباو نەمانی پێوەری زیرەكی كارەباو ئەو ئاوەپیسەی كەدانیشتوانی ئەمشارە خاوەنی دوو بەنداون كەچی ئاوی پاكیان نیە بۆ خواردنەوە، یان دەربەندیخان خاوەنی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبایە و كارەبای پێویستی نیەو چەندین كێشەی كەڵەكەبووی ئەم دەسەڵاتەو كابینە شكستخواردوەكانی حکومەتی هەرێمن. كۆچەر كەریم چالاكوانی شاری دەربەندیخان (هاوڵاتی) راگەیاند:" رۆژ لەدوای رۆژ بارگرانی بەسەر دانیشتووانی شاردا زیاتر دەبێت و لەئەنجامی بەردەوامی هەمیشەی داواكاریی و ناڕەزایەتیەكان، كە بەپێچەوانەی دەسەڵاتدارانی تری دونیا كەهەمیشە لەناڕەزاییەتیەكاندا بەشێك لەداواكانیان بۆ جێبەجێدەكرێت». وتیشی:"لەئێستادا لەدەربەندیخان دەیان گرفتی دیكە سەریهەڵداوە كە لەجێگاكانی تر بوونیان نیە». سلێمان محەممەد قائیمقامی قەزای دەربەندیخان سەبارەت بەداواكاری خەڵكی قەزاكە بە (هاوڵاتی) راگەیاند:" ئەوان پشتگیری تەواوەتی داواكاری رەوای خەڵكن و بەدوور لەهەر توندوتیژییەك و هیچ كێشەیەكی شارەكە نیە بەدواداچوونم بۆی نەكردبێت و بەدوای چارەسەركردنی هەمویانەوەم، چی گرفتی ئاوی پاك ، یاخود گرفتی رێگاوبان یاخود گرفتی تەندروستی یاخود پێوەری ئاو یاخود پێوەری زیرەك و یاخود كارەبا، هەموویانم گەیاندووەتە ناوەندی بڕیارو كاری لەسەردەكرێت». وتیشی:" ئەگەر هەر ساتێك زانی گرفتێك بەدەستلەكاركێشانەوەی ئەو چارەسەردەبێت، ئەوا سەد جار ئامادەیە دەستلەكاربكێشێتەوە و وازبهێنێت و كارو چالاكییەكانی لەماوەی دەستبەكاربوونیدا بەشایەتی خەڵك دەیسەلمێنێت، هەمیشە لەبەرەی خەڵك و داواكارییەكانیاندا بووم و خەڵكم جێنەهێشتووەو ئێستاش هەروا دەكەم».
لە یەک مانگدا 18 کەسی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دارون و زۆربەیان بە بێ ئاگادرایی کەسوکاریان سزاکەیان جێبەجێ کراوە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردوە؛ تەنها لە مانگی رابردودا ناسنامەی 17 زیندانیی ئاشکرابوە کە لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێکراوە و پرۆسەی جێبەجێکردنی سێدارەکانیش بە نهێنیی بوە. ئەو 17 کەسە سەرجەمیان کوردبون و بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دراوەن. ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوە کردوە؛ بە لەسێدارەدانی مەهدی کەرەمی کە لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیرکرابو لە مانگی کانوی دوەمەدا بە گشتی 18 کورد لەسێدارە دراون کە دەکاتە زیاتر 30٪ی سەرجەم لەسێدارەدراوانی ئێران لەو مانگەدا. ئەو ناوەند ئاشکرای کردوە؛ زۆربەی سزاکانی سێدارەی ئەو کەسانە لە زیندانەکانی دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەرەج و ئەراک و بەندەرعەباس جێبەجێ کراوە. لە ئامارەکانی ساڵی رابردوی لەسێدارەدارونی زیندانەکانی ئێران دەرکەوتوە 52 هاوڵاتیی کورد لە ساڵی 2022 لەسێدارە دراون کە ژمارەیەکیان بەهۆی تۆمەتی سیاییەوە بوە.
چالاکی و کاردانەوە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵات و ئێران 137 رۆژە بەردەوامە و ژمارەیەک سزای نوێ بەسەر دەسەڵاتی تاراندا سەپێنرا و ژمارەیەک گەنج لە سنە و کامیاران و مەهاباد دەستگیرکران و مامۆستایەکی کورد سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا و یاسایەکی نوێ دژی ژنان لە پەرلەمان پەسند کرا. لە شارەکانی کامیاران و سنە و مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک گەنجی دەیکە دەستگیرکرا و مامۆستایەکیش سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. مامۆستایەکی کورد لە کرماشان دوای 27 ساڵ خزمەت بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. کیومەرس واعزی، خەڵکی شاری سونقور لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند؛ ئەمڕۆ ماڵئاوایی لە خوێندکارەکانی کردوە و ئەگەرچی پیشتر بۆ ماوەی یەک مانگ دەستگیرکراوە بەڵام دادگا بڕیاری داوە شەش ساڵ زیندانیی بکرێت. لە شاری ئۆسلۆ پایتەختی نەرویج خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەچو. پەرلەمانی ئێران یاسایەکی دیکەی دژی ژنان پەسند کرد ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسایەک پەسند کرا کە بە پێی ئەو یاسایە ژنان و کچان ناتوانن بە بێ مۆڵەت و رەزامەندیی "سەرپەرشت" ی وەک باوک و برا و هاوژین گەشت بۆ دەرەوەی وڵاتەکەیان بکەن و لە هەندێک حاڵەتی پێویستیشدا دادگا بڕیارەکە یەکلایی دەکاتەوە. ئەو یاسا و بڕیارە بە هەنگاوێکی دیکەی سنوردارکردنی کچان و ژنان لە وڵاتەکە ناودەهێنرێت. هاوکات وەزارەتی فەرهەنگ و کەلتوری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ رێنمایی نوێ بۆ چۆنیەتی جلوبەرگی ئەکتەر و شانۆکاران دەردەچێت و دەبێت هەمو لایەک پابەندی ئەو رێنماییە نوێیانە بن. پەرلەمانتارێکی کورد: لەسەر دەستی رەئێسی دۆلار 76% بەرز بوەتەوە جەلال مەحمودزادە، نوێنەری مەهاباد لە پەرلەمانی ئێران لە وتارێکی لە کۆبونەوەی پەرلەمان رایگەیاند؛ لەگەڵ دەستبەکاربونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بەهای یەک دۆلار بەرامبەر تمەن گەیشتوەتە 45 هەزار تمەن و بەهای ئەو دراو 76% زیادی کردوە. مەحمودزادە وتی: رەئێسی کێشەکان دەخاتە ئەستۆی کەسانی دیکە بۆیە بەمشێوازە حوکمڕانیی ناکرێت و وڵات بەڕێوناچێت. پۆلیسی ئێران رەتی دەکاتەوە خۆپیشاندەرانیان کوشتبێت فەرماندەی یەکەی تایبەتی هێزەکانی پۆلیسی ئێران رەتی دەکاتەوە هێزەکانیان دەستیان هەبوبێت لە کوشتنی خەڵک و خۆپیشاندەران. حەسەن کەرەمی، فەرماندەی یەکەی تایبەتی پۆلیس لە ئێران بە میدیای وڵاتەکەی وتوە: ئەگەر کەسێک بتوانێت بیسەلمێنێت کە پۆلیسی یەکەی تایبەت تەنها یەک کەسی کوشتبێت ئەوا خەڵات دەکرێت. ئەگەرچی بە پێی ئامارەکان زیاتر لە 530 کەس لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون بەڵام ئەو فەرماندە جەختی لەوە کردوەتەوە کە هێزەکانیان تەقەیان لە خەڵک نەکردوە و دەستیان نەبوە لە کوشتنی خۆپیشاندەراندا. ئەو لێدوانەش لە کاتێکدایە ئەنجومەنی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیەنراوێکدا دانی ناوە بە کوژرانی 200 کەس لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتە. ئێران یەکێکە لە وڵاتە گەندەڵەکانی جیهان ئێران لە روی گەندەڵییە لە نێوان 180 وڵاتەکەی جیهان دەکەوێتە ریزبەندی 176 و رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بڵاوی کردەوە؛ ئێران لە کۆی 100 خاڵ بۆ شەفافیەت تەنها 25 خاڵی بەرکەوتوە. سوپای پاسداران دۆلاری عێراق دەبات تەلەڤزیۆنی (ئیران ئینتەرناشناڵ) کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە، بڵاوی کردوەتەوە: سێ ئەندامی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، دەیان ملیۆن دۆلاریان لە عێراقەوە بەقاچاخ بردوەتەوە ئێران. ئاشکرای کردوە، ئەندامانی فەیلەقی قودس، بە هاوکاریی سێ هاوڵاتیی عێراقی، دۆلارەکانیان لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە وڵاتەکەیانەوە رەوانەی تاران کردوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوی کردونەتەوە: محەمەد تەجەن جاری، بەڕێوەبەری دارایی یەکەی 400ی سەر بە فەیلەقی قودس، پارەی پێویستی بۆ کڕینی دۆلار رادەستی ئەندامانی دیکەی سەر بە سوپای پاسداران کردوە، تا بە قەبارەیەکی زۆر لە نوسینگەکانی ئەو وڵاتە دۆلار بکڕن. ئەمریکا و ئۆسترالیا سزای سوپای پاسداران دەدەن وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد؛ حەوت کۆمپانیا و دامەزراوەی سەر بە سوپای پاسدارانی پاسدارانی خستوەتە لیستی سزاکانیەوە کە دەستیان هەیە لە بەرهەمهێنان و دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا. وەزارەتەکە هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی (داما) و (ئەوجی پەرواز) و (پەرئاوەری پارس) و هێزەکانی سوپای پاسداران، ناوەندی توێژینەوەی سوپای پاسداران و پیشەسازیی (قودس)ی ئەو سوپایە و ناوەندی توێژینەوەی پیشەسازیی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی خستوەتە لیستی سزاکانییەوە. لە لایەکی دیکەوە، ئۆسترالیا رایگەیاند 16 بەرپرس و فەرماندەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەهۆی توندوتیژیی دژی خەڵک و خۆپیشاندەران سزا داوە و بە پێی ئەو سزایان هەر یەکە لەو بەرپرس و فەرماندانەی سوپای پاسدارن کە کەوتونەتە لیستی سزاکانەوە گەشتیان بۆ ئۆسترالیا لێ قەدەغە دەکرێت و دەست دەگیرێت بەسەر سامان و داراییەکانیان لەو وڵاتە. ئەمریکا بانگەشەی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان دەکات رۆبەرت مەڵی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لە تەلەفیزیۆنی (بی بی سی) راگەیاندوە؛ دەبێت پشتگیریی خەڵکی ئێران بکرێت بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان بەڵام واشنتۆن بەدوای ئەوەوە نییە رژێمی ئەو وڵاتە بگۆڕێت. مەڵی لەو چاوپێکەوتنەدا وتویەتی: ئەمریکا دەبێت کارێک بکات کە هەمو جیهان دەنگی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران ببیستێت و پێویستە بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی دڵنیاکەرەوە بنێت. ئەو وتوشیەتی: ئەمریکا هەوڵی گۆڕینی رژێمی ئێران نادات چونکە ئەزمونی ناخۆشی لەگەڵ گۆڕینی رژێمەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
هاوڵاتی هەسەدە رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی تۆڵەی شەهیدانی رەققەدا ٨ تیرۆریستی دیکەی داعش دەستگیرکراون. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئۆپراسیۆنی تۆڵەی شەهیدانی رەققەدا ٨ چەتەی داعش دەستگیرکراون و دەست بەسەر کۆگایەکی جەک وتەقەمەنیدا گیراوە. لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت کە هێزە هاوبەشەکان هەروەها دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگە و کتێب بۆ بڵاوکردنەوەی بۆچوونی توندڕەویدا گرتووە. هەسەدە هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا هێزەکانیان تونێلێکی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیوەتەوە کە لە کاتی داگیرکردنی رەققەدا تیرۆریستانی داعش بەکاریان هێناوە و دەڵێت، تونێلەکە پێنج مەتر لەژێر زەویە و ١٥٠ مەتر قوڵە و لەنێو تونێلەکەدا ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیش هەبووە. لەلایەکی دیکەوە، ئاسایشی رەققە، بۆ ئەوەی ئۆپراسیۆنەکە بە باشی بەڕێوە بچێت، قەدەغەی هاتوچۆی لەنێو شارەکەدا راگەیاندووە. ٢٥ی ئەم مانگە هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە)، ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە پشتگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئۆپراسیۆنی ' تۆڵەی شەهیدانی رەققەی'ی راگەیاند. بەگوێرەی ئامارەکانی رۆژانە کە هەسەدە بڵاوی دەکاتەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٢٠ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنایەوە. لەم بارەیەوە زانکۆکە، لەپەڕەی فەرمی خۆی لەفەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی: بەپێی نوێترین راپۆرتی پێگەی (Webometrics) لە ساڵی 2023 دا بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمە و لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی پێنجەمدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش چەندین پلە چۆتە پێشەوە، كە بەراود لەگەڵ ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو ئاستی بەرزبووەتەوە. ئەم لیستە نوێیەی پێگەی (Webometrics)، كە لەنوێترین راپۆرتی ئەمساڵیدا بڵاویكردوەتەوە، تێیدا بەپێی زۆری citation))ی مامۆستایانی زانكۆكان ریزبەندی بۆ زانكۆكان كردوە. هەرلە راپۆرتەكەی پێگەی (Webometrics) دا، هاتووە لە 2023 دا (45231)، سایتەیشتنی هەبووە، كە ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ بەرەو پێشچوونی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهانیش. سایتەیشن واتە مامۆستایانی ئەو زانكۆیە لە (Google Scholar) توێژینەوەكانیان لەو ساڵەدا زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە و كەسانی تر بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ توێژینەوەكانیان، وەكو سەرچاوە توێژنەوەی بڵاوكراوەی ئەو مامۆستایانەیان لە (Google Scholar)، وەرگرتووەو لە تۆێژینەوەكانیاندا بەكاریانهێناوەتەوە. ریزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەی دەبەن و ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات، زانكۆی سلێمانی ساڵانە ریكۆردی نوێ و پلەی بەرزتر تۆماردەكات، بۆ ئەمساڵیش بە هەوڵ و ماندبوونی سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و پەرۆشی و دڵسۆزی مامۆستایان و فەرمانبەرەكان زانكۆی سلێمانی توانی باشترین ریكۆرد لەسەر ئاستی زانكۆكانی تر تۆمار بكات و لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ تایبەت و حكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا لە پلەی یەكەمدا بێت لە ریزبەندی نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكانیشدا پێگەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، 31ی1ی 2023 ژنێکی لاو بە ناوی ڕزوان نەدیمی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "زێویە"ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە بە ناوی عادڵ فەرەجوڵڵاهی، کوژرا. بە پێی زانیاری ڕێکخراوەکە، ئەو ژنە لاوە دایکی دوو منداڵی کەم تەمەنە و سێ ساڵ پێشتر لەو مێردەی جیا بووەتەوە، ئەمڕۆ بە چەکی دەمانچە لەلایەن مێردی پێشوویەوە کوژراوە. تۆمەتبار عادڵ فەرەجوڵڵاهی پاش ئەوە تاوانە خۆی شاردووەتەوە و تاکوو ئێستا هێزە حکوومەتییەکان ناوبراویان دەستبەسەر نەکردووە. جێی باسە ، سەراڕەی هەڵمەتەهۆشیارییەکان، کوشتن و توندوتیژی دژی ئافرەتان بەردەوامە بەپاساوی جۆربەجۆر لە هەرچوارپارچەی کوردستان.
ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 136 رۆژە بەردەوامە و لە سێ شاری سنە و تاران و مەشهەد ژمارەیەک گەنج خۆپیشاندانیان کرد و دوو مامۆستای ئایینیی بە تۆمەتی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان دەستگیرکران و خانەنشینیان بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان گردبونەوەی ناڕەزایەتییان لە سەرتاسەری ئێران ئەنجام دا. داوای دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان دەکرێت ئەمشەو ژمارەیەک گەنج لە سنە و تاران و مەشهەد رژانە سەرشەقامەکان و داوایان لە خەڵک کرد جارێکی دیکە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیی دژی دەسەڵاتی ئێران خۆپیشاندانی بەرفراوان دەست پێبکەنەوە. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە دوو مامۆستای ئایینیی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون و ئەوەش ناڕەزایەتیی دانیشتوانی شارەکەی لێکەوتوەتەوە و گەنجانیش بە کردنەوەی ئاگر و کۆنتڕۆڵکردنی چەند شەقامێک ناڕەزایەتییانە لە دەستگیرکردنی ئەو مامۆستایانە دەربڕیوە. ئەمرۆ ئیبراهیم کەریمی، پێشنوێژی گوندی نەنەڵە و لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی چواریاری نەبی بە تۆمەتی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان لە سنە دەستگیرکران. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە دانیشتویەکی شاری سنە بە ناوی رفیق سەلیمی کە لەگەڵ کوڕەکەی دەستگیرکرابو دوای 50 رۆژ دەستبەسەربون لە دەزگای هەواڵگریی شاررەکە رەوانەی زیندان کراوە و چەند تۆمەتێکی ئاڕاستە کراوە کە سزای سێدارە دەیگرێتەوە. ئەو رێکخراونە ئاماژەیان بەوە کردوە سەلیمی بە توندترین شێوە ئەشکەنجە کراوە و باری تەندروستیی باش نییە و پێویستی بە چارەسەریی پزیشکی و دەرمان هەیە. ئەمرۆ لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کارمەندانی خانەنشینکراوی گواستنەوە و گەیاندن (موخابەرات) بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان گردبونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا. کەمیی خۆراک لە ئێران رۆژنامەی (هەم میهەن)ی ئێران لە ژمارەی ئەمڕۆ دوشەممەدا بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی بەرزبونەوەی نرخ، خواردنی شیرەمەنییەکان لە ئێران بۆ نیوەی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکان دابەزیوە. رۆژنامەکە نوسیویەتی: بەرزبونەوەی هەڵاوسانی ئابوریی توانای کڕینی لە ناو خێزانەکاندا بەشێویەی بەرچاو دابەزاندوە و لە سفرەی هەندێک خێزاندا گۆشت و مریشک نەماوە و ئەوەش وا دەکات وەچە خستنەوە و تەنانەت ئەو منداڵانەی بڕیارە لەم دۆخەدا لەدایک بن تەندروستیان بکەوێتە مەترسییەوە. سەما و سزا لە ئێران کچ و کوڕێک لە ئێران بە بیانوی سەماکردن لە شوێنی گشتی سزای 22 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردەوە ؛ ئاستیاژ حەقیقی و ئەمیرمحەمەد ئەحمەدی لە لایەن دادگایەکی ئێرانەوە هەر کەسێکیان سزای 10 ساڵ و شەش مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە ئەوەش تەنها بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی سەماکردنیان. ئاستیاژ حەقیقی تەمەن 22 ساڵە و ئەمیرمحەمەد ئەحمەدی تەمەن 21 ساڵ لە (1/11/2023) تۆمارێکی ڤیدیۆییان بڵاو کرایەوە کە پێکەوە بەرامبەر مەیدانی ئازادی شاری تارانی پایتەختی ئێران سەما دەکەن و رۆژێک دوای بڵاوبونەوەی ڤیدۆکە دەستگیرکران و تا ئێستا لە زیندانن. هۆشداریی و هەڕەشەی ئەمریکا بەردەوامە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر، لە قاهیرە رایگەیاند؛ بۆ واشنتۆن گرنگە کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دژی ئەو کار و کردەوانەی ئێران بوەستنەوە کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە. بلینکن وتی: ئەگەرچی باشترین رێگە بۆ چارەسەریی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران رێگای دیپلۆماسییە بەڵام بۆ رێگریی لەبەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم هەمو بژاردەیەک دژی تاران دەگیرێتە بەر و یەکێک لەو بژاردانەش کاردانەوەی سەربازییە کە لە سەر مێزی ئەمریکایە.
هاوڵاتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهەوڵی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیەک ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی وەرگرتەوە. ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، دوای رێکارە یاساییەکان و وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی (رێبین فەریق کەریم) سوپاسی ھەوڵەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پاێزگای سلێمانی کرد . هاوکات سەرەڕای ئەرک و فەرمانەکانی پەیوەست بە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بونی ڕووداوی دزینی ( ئۆتۆمبێلەکانیان ) بەزوترین کات پەیوەندی بکەن بە ژمارە { ١٠٦ } هێڵی گەرمی ئاسایش . لەکۆتایشدا بەڕێبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەین کە هەمیشە هاوکارمان بوون لە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی .
هاوڵاتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا هیچ بۆ کورد پێنییە! ئەمڕۆ شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کارنامەیەکی هاوبەشیان بۆ حکومەتی داهاتوو، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن، ئاشکرا کرد، لە کارنامەکەدا بە هیچ شێوەیەک باسی پرۆسەیەکی ئاشتی یاخود کرانەوەیەک بەرووی کورددا نەکراوە. هاوپەیمانی گەل کە لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، پارتی باش، پارتی دیموکرات، پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن و پارتی دوارۆژ پێک دێت، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەیەکی فراواندا لە ئەنقەرە، بە بەشداری سەرۆک و ئەندامانی پارتەکان، کارنامەی حکومەتەکەیان ئاشکرا کرد کە ئەگەر توانییان لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەون، جێبەجێ دەکەن. کارنامەی حکومەتەکەی هاوپەیمانی گەل لە ٩ تەوەر پێک دێت کە لەنێویاندا زیاتر لە دوو هەزار مادە هەیە. لە کارنامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە گۆڕانکاری لە بوارەکانی، پەروەردە و فێرکردن، سیاسەتی دەرەوە، دامەزراوە حکومییەکان، سیاسەتی وەزارەتی دەرەوە، پەیوەندیەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، خۆنزیککردنەوە لە یەکێتی ئەوروپا و چەند بابەتێکی دیکەدا دەکرێت. لە مادەکانی نێو تەوەرەکاندا، بە تەنیا دوو بابەتی تێدایە کە پەیوەندی بە هەدەپەوە هەیە، ئەویش پرسی قەیومەکانە کە لە جێگەی سەرۆکشارەوانییەکانی هەدەپە دانراون و باسی ئەوە دەکرێت کە بڕیاری دانانی قەیوم (بەڕێوەبەری حکومی) لە جێگەی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنەکاندا بوونەتە نوێنەری هاوڵاتیان هەڵدەوەشێندرێتەوە. مادەیەکی دیکەش ئەوەیە کە ئەگەر تورکیا ببێتە ئەندامی کۆنسەی ئەوروپا، حکومەتی تورکیا هەموو بڕیارەکانی دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ دەکات کە چەندین جار دادگاکە داوای ئازادکردنی گیراوانی هەدەپە و بە تایبەت سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و چەند پەرلەمانتارێکی پێشووی دیکەی کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە دوێنێ ئاشکرای کردبوو کە لە ١٣ی شوباتدا کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی گەل ئاشکرا دەکەن. هەدەپەش پێناچێت لەم حاڵەتەدا کە لە کارنامەی حکومەتەکەی هاوپەیمانی گەلدا بە هیچ شێوەیەک نزیکبوونەوەیەک بۆ پرسی کورد نییە، دەنگ بە کاندیدی هاوبەشی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بدات.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەتەوە و هەردوولا سووربوون لەسەر ئەوەی دەبێت بە زووترین کات سەقامگیری دارایی بۆ بازارەکانی عێراق و نرخی دۆلار بگەڕێتەوە. نوسینگەی راگەیاندنی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت "پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی لە رێکارەکانی جێگیرکردنی نرخی دۆلار کردووە و پلانێکی خستووەتەڕوو، بەڵام هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردووە لەسەر پلانەکە." ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا موحسین مەندەلاوی جەختی لەسەر پێویستبوونی پابەندبوون بە رێکارە یاساییەکانی تایبەتبە ئاڵوگۆڕی دراو و پاراستنی ئابووری عێراق کردووەتەوە. باسی لەوەشکردووە، جێبەجێکردنی رێکارە جیهانیەکان و بەدواداچوون بۆ گواستنەوەی دراوەکان و کاری بانکە ناحکومییەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن گرنگە. دەشڵێت، "پێویستە بەپێی یاساکانی بانکی ناوەندی عێراق لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچییەکان بکرێت."
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەنێت، دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەماوە بەڕێوبەراتیەکە دەشڵێت: تەنها پاسپۆرت بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت کە مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە. ئەمڕۆ دووشەممە 30ی1ی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دەکەین، دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەماوە، داوا دەکەین چاوەڕێبکەن تا ئاگادارتان دەکەینەوە. بەڕێوبەراتیەکەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا پاسپۆرت تەنها بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە بە هۆکاری نەخۆشیی. ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە هاوڵاتییانی سنورەکەی لە بوونی هەمان حاڵەت ئاگادارکردەوە.
