هاوڵاتی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە، کتێبێکی نوێی بەناوی "داد" نووسیەوە. بەگوێرەی زانیاریەکان، بڕیارە کتێبەکەی دەمیرتاش لە ١٠ی ئەم مانگەدا بە زمانی تورکی بڵاوببێتەوە و بکەوێتە دەستی خوێنەران. رۆژنامەنووس هێرش جەلال، بەشێکی سەرەتایی کتێبەکەی دەمیرتاشی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە پەڕەی تایبەتی فەیسبوکەکەیدا بڵاوکردووەتەوە. بەشێکی کتێبەکە کە لە ١٦ لاپەڕە پێک دێت، بە پی دی ئێف و بە زمانی تورکی بڵاوکراوەتەوە، بۆ ئەوەی خوێنەران سەرەتا بە کتێبەکە ئاشنا ببن. ئەو بەشە کورتەی کە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی بەم شێوەیەیە: "داد" "تاوەکو ئێستا لە زبڵدانێکی شاردا کاتت بەسەر بردووە؟ نا. زۆربەتان لەوانەیە لە دووریشەوە نەتان بینیبێت. ئەگەر بەڕاستی دەتانەوێت بزانن کاپیتالیزم چییە، سەردانێکی بکەن. لەوێ ئەکادیمیایەک هەیە کە مێژووی خەباتی چینایەتی دەگێڕێتەوە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە دەزانن سەیری بکەن. لە مۆڵەکانی کڕێن و فڕوشتندا ناتوانرێت بە روونی ئەم پرسە ببینرێت. لەوێ شتەکان هەمووی بۆ نمایشکردنە ، مێشکت لەسەردا ناهێڵن. ئایا زبڵدانەکە بەو شێوەیەیە؟ لێرەدا هەموو شتێک لەبەرچاوە، وەک گوو لە گۆڕەپانەکەدا دیارە . هەندێک جار لەسەر یەکێک لە زبڵدانەکان دەوەستم و سەیری پاشماوەکان دەکەم کە لە دەوروبەرم فڕێدراون. سەرسام دەبم بەوەی کە کەی و بۆچی ئەم هەموو شتانەتان خواردووە. باشە بۆچی ئەم هەموو شتانەتان بەرهەم هێناوە؟ گرنگتر ئەوەیە، بۆچی سیستمێکی بەم شێوەیەتان دروست کرد کە ببن بە کۆیلەی سیستمەکە و بەم ئەندازەیە بەرهەم بهێنن و بەکاری بهێنن؟ ئایا لە سۆمەریەکان دڵخۆشترن؟ ئایا لە ئینکاکان ئارامتر و لە هۆزە ئەسمەرەکانی دۆڵی ئیندۆسەکان خۆتان زیاتر لە ئاسایش و ئارامیدا دەبینن؟ بۆ خاتری خوا چیتان لە خۆتان کردووە؟ لەوێ بوونایە کە لێی دانیشتبوون باشتر نەدەبوو. ئەمە چی بەفیڕۆدان و خۆسووککردنێکە؟ ئەگەر حەوت ملیار مرۆڤ، بۆ ماوەی حەفتەیەک دەست لە بەفیڕۆدان هەڵبگرن، کاپیتالیزم دەڕووخێت. بەهۆی ئەوەی کە راوەستان نییە، ٢٤ کاتژمێر پێویستە بەکاربهێنن، لە هەمان کاتدا ٢٤ کاتژمێر بەرهەم بهێنن. سەرچاوەکانی جیهان سنوردارن، لەسەر لێواری تەواوبووندان، لە هەموو روویەکی بەرهەمهێناندا، دەستبەسەرداگرتنێکی مەترسیداری رەنج هەیە، سروشت بەشێوەیەک لەناودەچێت، کە جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە دۆخی جارانی، بەهۆی بەکاربردنێکی شێتانەەوە کە قۆنی خۆمان دڕیوە، هەموو بەها مرۆییەکانمان لەناوبردووە؛ خۆشەویستی، رێز، لێبوردن، هاودەنگی، ئەوین، شەرەف و شکۆ پێنج پارە ناکات و ئەمەش لە خەمی کەسدا نییە... ئەگەر خەمخۆری، ئەوەندە بەکاری مەهێنە ڕۆڵە، بەکاری مەهێنە؛ لێگەرێن کاپیتالیزن با بڕوخێت. ئەوکاتە لەوانەیە سی و پێنج جۆر گەنمە شامیتان نەبێت بیخۆن، بەڵام دڵخۆش دەبن. خەمتان نەبێت، ئەو کاتە هێشتا گەنمە شامیەکە بە قەدەکەوەیە کە گازی لێدەگری، تازە تازە. سروشتی، هەرزان، بە ئەندازەیەک کە بەشی هەموو کەسێک دەکات. تاوەکو ئەو شوێنەشتان عارەق دەکاتەوە، بە جۆرێک کە ناچار نابن رۆژی دە کاتژمێر کار بکەن. باشە دەی، بانگەشەکردن بۆ ئەم هەموو زبڵە بەسە. بنواڕن، من دەڵێم زبڵ دەمارەکانی مرۆڤ دەکاتەوە، لەوانەیە پێبکەنن، کێشە نییە پێبکەنن، بە من چی. گوێی پێنادەم. ئەگەر ئەم زبڵدانە نەبوایە، من بەم هەموو کێشەوە نەمدەتوانی لەبەرامبەر ئەم ژیانەدا بوەستمەوە. ئەم شوێنە چاکی کردمەوە. چەند رۆژێکە بەیانیان بە زەحمەت هەڵدەستم. بەهۆی ئەوەی هەموو گیانم رەق بووەتەوە، بە زەحمەت لە خەو هەڵدەستم. زیاتر پشتم ژان دەکات. وابزانم پێویستە نوینەکانم بگۆڕم. کە دەڵێم نوین، جۆشەک و بەتانیەکی کۆنن کە وەک شەڵتەیان لێهاتووە. دەگەڕێم بەشکم ئەمشەو شتێک بدۆزمەوە لەنێو ئەم شتومەکانەی کە هێنراون. فێری هەموو شتێک بووم، بەڵام جەستەم فێری ئەم نوینە لەعنەتیانە نەبوو. لە منداڵیمەوە، رێک بیست و حەوت ساڵ لە نوێنێکی ئاساییدا دەخەوتم... سەرەتا لێرە بۆنێک بێزاری دەکردم. بەڵام دواتر ئاسایی بوو بەلامەوە. ئیدی بۆنەکە بەلامەوە خۆشە. بۆنێکی وەک سووتاویە. بۆنی ژیانی راستەقینە. دەمەوێت بڵێم وەک بۆنی زبڵدانی شارەکەکە، هەرچەندە ئێرە زبڵدانی شارەکەیە. پێنج مانگە لێرە دەژیم. ئەگەر رێکی بکەینەوە، چوار مانگ و هەژدە رۆژە. کارتۆنێکم هەیە کە بە دیوارەکەوە هەڵمواسیوە، رۆژی جارێکی هێڵێکی لەسەر دەکێشم، وەک زیندانیەک. بەهۆی ئەوەی بایەکی بەهێز هەڵیکردووە، بە دیوارەکەوە ناوەستێت و دەکەویت. "ماڵەکەم" ئەگەر رۆژێک هەموو بفڕێت و بچێت شۆک نابم. خۆم دروستم کردووە. چەند تەختەیەکە لەسەر شیشێک، دەوروبەریم بە لایلۆن داخستووە، بووەتە ماڵێک. دەرگای نییە؛ لایلۆنەکە بەرز دەکەمەوە و خۆم نەوی دەکەم و دێم و دەچم. چونکە دەرگای نییە، کەسیش لە دەرگاکەم نادات. ئاوها باشترە. ئەگەر حەز بکەم، بەم کەلوپەلەی نیو زبڵدانەکە خانوویەکی شاهانە دروست دەکەم لێرە. پێنج ساڵە ئەندازیاری میکانیکم. لەو نێوەندەدا، ناوم ئەحمەدە. خەڵکی باتمانم. ئێستا دەڵێن، باشە بۆچی ئەندازیارێکی میکانیک لەنێو زبڵدانی شارەکەدا دەژی؟ پێتان دەڵێم. بەڵام بووەستن، نانی بەیانی بخۆم دواتر. لێرە کێشەی خواردن نییە. ئەگەر بزانن لەژێر زبڵەکە چی هەیە، عەرەبانەی مارکێتەکە لێدەخۆڕن و رێک بۆ ئێرە دێن. بەڵام ئێرەش مافیای خۆی هەیە. رێگەتان پێنادەن بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بێن و زبڵەکە سەراوژێر بکەن. خۆشبەختانە ئێرە لەژێر کۆنتڕۆڵی جۆلەمێرگیەکانە (خەڵکی جۆلەمێرگ بە تورکی هەکاری). بێدەنگن لەبەرامبەر کۆشکە بچووکەکەم. بگرە جاروبار سەردانم دەکەن و لە بارودۆخم دەپرسن. لەگەڵ خۆیاندا، خواردنەوە و کێکیش دەهێنن، بێگۆمان لە زبڵدانەکە کۆیدەکەنەوە. خۆشە زۆر. دەی با مژارەکە نەگۆڕین. باسی ئەلەنیم دەکرد. ئایا باسی ئەوم دەکرد؟ دەی باسی دەکەم. چاوەکانی ئەلەنی هاوشێوەی چاوەکانی هولیا ئاڤشار بوو کە بۆ هاوکاریکردن سەردانی کەمپی ئەو پەنابەرانەی کردبوو کە بەهۆی هێرشی داعشەوە لە کۆبانێوە ئاوارەی کەمپەکانی ناوچەی پرسوس ببوون. لێوەکانیشی وەک لێوەکانی ئەنجولینا جۆلی بوو، بەڵام بەر لەوەی سلیکۆنی تێبکات کە سەردانی کەمپی ئەو کوردە ئێزدیانەی کرد کە بەهۆی کۆمەڵکوژی داعشەوە ئاوارەی کەمپەکانی مێردین بوون. دەموچاوێکی درێژکوڵەی جوانی هەبوو' لە دوورەوە هاوشێوەی جولیا رۆبەرتس بوو، بەڵام لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا سەردانی کەمپەکانی نەکردووە، شانسی ئەوەم نەبووە لە نزیکەوە جولیا ببینم. من و ئەلەنی بە شێوەیەکی خۆبەخش لە کەمپەکان کارمان دەکرد. ئەو لە رووی دەروونیەوە هاوکاری منداڵانی دەکرد؛ منیش وەک ئەندازیاری ئاوەدانکردنەوە لێرە بۆئەوێ بازم دەدا. دەتوانم یەک بە یەک ئەو ئازار، دڕندەیی، کەوتن، کارەسات، شەرمەزار، بێچارەییەتان بۆ بگێڕمەوە کە بینیومن. دەهەژن ئەگەر کەمێک مرۆڤایەتییان تێدا بێت. بەڵام من باسی ئەوینتان بۆ دەکەم، لەبەرئەوەی ئەوین لە هەر شوێنێک بێت، ئومێد و هیوا لەوێیە. بە جۆرێکی دیکە مرۆڤ چۆن دەتوانێت لەسەر پێ بمێنێتەوە؟"
هاوڵاتی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤ رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی دادگای هەولێر لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی هیچ پەیوەندیەکی بە پارتییەوە نییە و بڕیاری دادگایە. بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دواخستنی وادەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کە بڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەولێر ئەنجامبدرێت، بە کوردستان24ی راگەیاندووە: "وادەی کۆبوونەوەکە لەلایەن برادەرانی یەکێتی بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، هیوادارین بڕیارێکی دادگای هەولێر نەبێتە هۆکار بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکان". گوتیشی: "ئەو بڕیارەی دادگای هەولێر هیچ پەیوەندییەکی بە پارتییەوە نییە و بڕیارێکی دادگایە، هیوادارین کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی نەبنە هۆی ئەوەی پەرلەمانی کوردستان نەتوانێت دانیشتن بکات و هەڵبژاردن، و گرفت بۆ حکومەت و کۆی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێت". بڕیاری دواخستنی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی دوای ئەوە هات کە بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە، دادگەی هەولێر بڕیاری داوە بە یەکلاکردنەوەی سکاڵایەکی لاهور شێخ جەنگی کە دژی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی تۆماری کردبوو و سەرجەم مافەکانی لەنێو یەکێتی بۆ گەڕاندەوە و دوورخستنەوەی لە یەکێتی بە نایاسایی نێوبرد؛ بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە. جێگەیباسە، بڕیاربوو رۆژی شەممە 04-02-2023، یەکێتی و پارتی لە هەولێر بۆ جاری دووەم کۆببنەوە، دوای ئەوەی شەممەی رابردوو لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆبوونەوەیە لەلایەن یەکێتییەوە "هەڵوەشێندراوەتەوە."
هاوڵاتی کۆچبەرێکی کورد لە لۆکسمبۆرگ لە کاتی یاریی تۆپی پێ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ئەفغانی و پاکستانی، دەبێتە شەڕی، دواتر بە چەقۆ لێی دەدرێت و بەهۆی سەختیی برینەکەشییەوە گیان لەدەستدەدات. رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 2-2-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،کۆچبەرێکی کورد لە لۆکسمبۆرگ لە کاتی یاریی تۆپی پێ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ئەفغانی و پاکستانی، دەبێتە شەڕی، دواتر بە چەقۆ لێی دەدرێت و بەهۆی سەختیی برینەکەشییەوە گیان لەدەستدەدات. وتیشی، ئەو گەنجە ناوی هەڵۆ جەبارە، لەدایکبووی 18-7-1997ـی شاری کەرکووکە بەڵام لە سلێمانی ژیاوە، لە کامپێکی کۆچبەران بووە لە لۆکسمبۆرگ، کاتێک بە چەقۆ لێی دراوە. ئەو چالاکوانەی بواری کۆچبەران باسی لەوەشکردووە، هاوڕێ کوردەکەی هەڵۆ داوای لێکردووە ناو و زانیاریەکانی بڵاوبکاتەوە بۆ ئەوەی کەسوکارەکەی هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بزانن و رێکاریی یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی بگرنەبەر.
هاوڵاتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەو دو ملیۆن لیتر نەوتەی کە بەغدا رەوانەی هەرێمی کوردستانی کردوە، (20) تەنكەر بۆ هەولێر و سۆران، (10) تەنكەر بۆ دهۆك و زاخۆ، (30) تەنكەر بۆ سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان نێردراوە و هەر خێزانێکی هەژار 100 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو دوو ملیۆن لیتر نەوتەی بەغدا بۆ هەرێمی ناردووە بڵاوکردەوەو دەڵێت،کە وەزارەتەکەیان "پاش گەیشتنی 60 تەنكەر بەبڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەبێ بەرامبەر لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان 20 تەنكەری رەوانەی كۆگاكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و 30 تەنكەری رەوانەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و 10 تەنكەر بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ كرا بەپێی لیستی ئامادەكراو بۆ خێزانە هەژار و كەم دەرامەتەكان كە لە رێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان رەوانە كراوە". ئەوەشی خستوەتەڕو، "بەپێی لیستی ئامادەكراو بۆ خێزانە هەژارو كەم دەرامەتەكان كە لەرێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان رەوانە كراوە و ، لەرێكەوتی 1ی شوباتی 2023 بە بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێكی هەژارو كەم دەرامەت دەست كراوە بەدابەشكردنی." دەقی روونکردنەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: پاش گەیشتنی 60 تەنكەر بەبڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەبێ بەرامبەر لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە ؛ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان 20 تەنكەری رەوانەی كۆگاكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و 30 تەنكەری رەوانەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و 10 تەنكەر بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ كرا بەپێی لیستی ئامادەكراو بۆ خێزانە هەژار و كەم دەرامەتەكان كە لە رێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان رەوانە كراوە و، لە رێكەوتی 1ی شوباتی 2023 بە بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێكی هەژارو كەم دەرامەت دەست كراوە بەدابەشكردنی. وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان 2ی شوباتی 2023
هاوڵاتی سەرباری فشاری دەرەكی بەتایبەت ئەمریكا لەسەر یەكێتی و پارتی بۆ چارەسەركردنی كێشەو ناكۆكیەكانیان و دەستپێكردنی دانیشتنەكانیان، بەڵام تائێستا هەردوولایان بەدوو ئاراستەی جیا جموجۆڵ و چالاكی سیاسییان هەیەو نەوت و غاز پرسی سەرەكی ناكۆكییەكانی ئەو دوو حزبەیە. وادەردەكەوێت هێشتا كاریگەری و فشارەكانی سەردانەكەی برێت مەكگۆرگ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كە رۆژی 17ی مانگی رابووردوو سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەكێتی و پارتیدا كۆبووەوە بەتەواوەتی دەرنەكەوتبێت و ئەو دوو حزبە دەسەڵاتدارەی هەرێم ناكۆكییەكانیان چارەسەرنەكردبێت. رۆژی 28ی مانگی رابووردوو هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەو بڕیاریاندا كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بێت، بەڵام هێشتا لەناو حكومەتدا ئەو رێككەوتنە رەنگینەداوەتەوەو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران نەگەڕاوەتەوە بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران و لەئاستی دەرەوەشدا هەردوولایان بەوەفدی جیاجیا سەردانی بەغداو توركیایان كرد. وەفدی حكومەتی هەرێم كە رۆژی 10ی مانگی 12ی ساڵی رابووردوو سەردانی بەغدای كرد بەبێ بوونی نوێنەرانی یەكێتی لەحكومەتدا سەردانەكە ئەنجامدرا. رۆژی 11ی مانگی 1ی ئەمساڵیش مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبووەوەو لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق رایانگەیاند كەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی پرسی بودجەو ناردنی 400 ملیارەكە بۆ هەرێمی كوردستان. هەروەها رۆژی 21ی مانگی یەكی ئەمساڵیش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا كۆبووەوە، رۆژی 26ی هەمان مانگیش سەرۆكی هەرێم سەردانی توركیای كردو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا كۆبووەوەو بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم-یش لەكۆبوونەوەكەدا پرسی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداو دەرفەتەكانی هاریكاریی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا لەبواری وزەدا، تاووتوێكراوە. لەلایەكی تریشەوە بەپێی راگەیەندراوێك كەبڵاویكردووەتەوە، قوباد تاڵەبانی بەجیا رۆژی 30ی مانگی یەک سەردانی بەغدای كردووەو لەبارەی ئەو زنجیرە كۆبوونەوانەی لەسەردانەكەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی باڵای حكومی و حزبی عێراق ئەنجامیداون، دەڵێت یەكەم بژاردەو كۆتا بژاردەی بەردەم هەردوو حكومەت رێككەوتنێكی گشتگیرو درێژخایەنەو چیتر دواكەوتنی رێككەوتن لەبەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە. هاوكات هەندێك سەرچاوەی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە، (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی توركیای كردووەو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا كۆبووەتەوە، بەڵام نە تیمی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی و نە میدیای یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش باسیان لەم سەردانە نەكردووە. سەرچاوەیەكی ئاگادار بەڕۆژنامەی هاوڵاتی راگەیاند: یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەپەرۆشە لەگەڵ بەغداد رێكبكەوێت و غازی سنوری خۆی لەڕێگەی عێراقەوە بفرۆشێت نەك لەڕێگەی حكومەتی هەرێمەوە، ئێران-یش پشتیوانی لەم ئاراستەیە دەكات و پێی خۆشە غازی سنوری زۆنی سەوز لەڕێگەی عێراقەوە بفرۆشرێت، بەڵام ئەمریكا فشار دەكات غازی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی توركیاوە هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا بكرێت و لەڕێگەی برێت مەكگۆرگ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا ئەم پەیامەی بەدەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان گەیاندووە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: حكومەتی عێراق لەنێوان خواستی ئێران و فشاری ئەمریكا ناتوێت بەهیچ لایەكدا بڕیار بدات. سەرباری فشاری ئەمریكا كەداوادەكات لەڕێگەی حكومەتی عێراقەوە غازی هەرێمی كوردستان نەفرۆشرێت، بەڵام یەكێتی بەهۆی خراپی دۆخی ناوخۆی خۆی و لاوازی پێگەكەی پێناچێت سەركەوتووبێت لەجێبەجێكردنی ئەو خواستەی بۆ رێكەوتن لەگەڵ بەغدادو فرۆشتنی غازەكەی لەڕێگەی حكومەتی عێراقەوە.
هاوڵاتی چەکدارانی هەیئەی تەحریر شام لە ئیدلب هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای رژێمی سوریا و ١١ سەرباز کوژران. مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە نزیک شاروچکەی کەفەرۆمای باشوری ئیدلب، چەکدارە توندڕەوەکانی گروپی هەیئەی تەحریر سام هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی رژێمی سوریا. بەگوێرەی زانیاریەکانی مەرسەدی سوری، لە هێرشەکەدا ١١ سەربازی رژێمی سوریا کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون. ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە رژێمی سوریا ئاشکرا کرد، لە لە دەرئاش شەش ئەفسەری پایە بەرزی ئاسایشی سەر بە رژێم کوژراون. بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە دەرعا دوو تەقینەوەی بەهیز روویانداوە و ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنیەکانی رژێمی سوریا کوژراون. دوای هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و سوریا، گروپە توندڕەوەکانی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتگیریان دەکرێت، نارەزایەتیان دەربڕیبوو. ئەو گروپانە نیگەرانن لەوەی لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی دیمەشق و ئەنقەرەدا، مامەڵەیەکی کوشندە لەسەریان بکرێت و تورکیا ئەو گروپانە بکاتە قوربانی بەرژەوەندی سیاسی خۆی. بۆیەش جموجووڵی ئەو گروپانە لە پارێزگای حەلەب و دەرعا و ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان زیادی کردووە.
پارتەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم رەتی دەکەنەوە دەستیان هەبوبێت لە هێرشەکەی سەر کارگەی چەکی و تەقەمەنیی ئێران لە شاری ئەسفەهان. دوای ئەوی ئێران پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێم تۆمەتبارکرد بە هێرش کردنە سەر کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنیی لە شاری ئەسفەهان، ناوەندی هاوکاریی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئەو تۆمەتەیان رەت کردەوە و رایانگەیاند بە هیچ جۆرێک دەستیان لەو هێرشەدا نەبوە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە. رۆژی رابردو میدیای سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردبوەوە کە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان بە پارچەکراوی گەیاندوەتە ئێران کە هێرشەکەی ئەسفهانی پی ئەنجام دراوە. بە پێی تۆمەتەکانی ئێران؛ ئەو پارتانەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی ئیسرائیل هێرشەکەیان بۆ سەر کارگەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەنجام داوە و هاوکات تاران هۆشداریی داوەتە بەغدا لەسەر جموجۆڵی ئەو پارتانە. شەوی شەممەی رابردو بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کارگەیەکی چەک و تەقەمەنیی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە شاری ئەسفەهان و جگە لە رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکا ژمارەیەک بەرپرسی تاران و تەلئەبیب رایانگەیاندوە هێرشەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە. لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی پارتەکانی رۆژهەڵاتی لە هەرێمی تۆمەتبار کردوە بەوەی کە ئاسایشی کۆماری ئیسلامییان خستوەتە مەترسییەوە و پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە و سوپای پاسدارانیش زیاتر لە پێنج جار بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردوەتەوە سەر بنکە و بارەگای ئەو پارتانە و چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کە کوژراوی بریندانی لێکەوتوەتەوە.
هاوڵاتی لەسەر ئاستی جیهان سێ ملیۆن واژۆ بۆ دەركردنی پەكەكە لەلیستی ڕێكخراوە قەدەغەكراوەكان كۆكراوەتەوە و ڕادەستی كۆمیسیۆنی ئەوروپا كرا. واژۆكان لەسەر داوای دەستپێشخەریی دادپەروەری نێودەوڵەتی بۆ كورد كۆكراوەتەوە، و بزووتنەوەی ئاشتی بەلجیكی (Vrede)، ئینتەرناشناڵ پێشكەوتوخواز (Progressîve Înternatîonal) و ڕێكخراوی هونەری لوتكەی جیهانی نوێ لە هۆڵەندا، واژۆكانیان پێشكەشی كۆمسیۆنی ئەوروپا كرد. هاوكات پێش ئەوەی واژۆكان ڕادەستی كۆمسیۆنی ئەوروپا بكرێن، لە گۆڕەپانی شومان بەیاننامەیەك خویندرایەوەو تیایدا سڵاو بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان – پەكەكەو بەرخودانی گەریلا نێردرا.
138 رۆژە ناڕەزایەتیی و کاردانەوە دژی دەسەڵاتی ئێران کۆتایی نەهاتوە و گەنجانی ئیلام رژانە سەرشەقامەکان و کۆماری ئیسلامی پارتەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم تۆمەتبار دەکات بە جێبەجێکردنی پلانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر کارگەی چەک و تەقەمەنیی لە ئەسفەهان و هۆشداریی دەدەاتە بەغداد هاوکات دەستگیرکردن و سزادانی قورس بۆ گەنجان و لاوانی کورد بەردەوامە و ئەمڕۆش گەنجێکی کورد لە کەرەج لەسێدارە درا. خۆپیشاندانی ئەمشەوی ئاودانان ئەمشەو لە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەنجان رژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی دەسەڵاتی ئێران وتەوە و هێما و پەیکەرەکانی کۆماری ئیسلامیان لە گۆڕەپانی سەرەکیی شارەکە تێکشکاند. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵات ئاماژەیان بەوە کردوە لەگەڵ رژانە سەرشەقامی گەنجانی ئاودان هێزە ئەمنییەکان ئەو شەقامانەیان چۆڵ کردوە کە خۆپیشاندانی تێدەکراوە. ئێران پارتەکانی رۆژهەڵات بە هێرشەکەی سەر ئەسفەهان تۆمەتبار دەکات ماڵپەرێ (نور نیوز) کە سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێم تۆمەتبار کردوە بەوەی دەستیان لە پشت هێرشەکەی سەر گارگەی چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە شاری ئەسفەهان هەبوە. ئەو ماڵپەڕە لە راپۆرێکدا نوسیویەتی: پارچەکانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە هێرشەکەیان پێ ئەنجام دراوە لە لایەن پارتێکی رۆژهەڵاتەوە و لە هەرێمی کوردستانەوە گەیەنراوەتە ناوخۆی ئێران و پارچەکان سەر یەک خراونەتەوە و هێز و تیمێکی شارەزا کە لە لایەن ئیسڕائیل راهێنانیان پێکراوە و فەرمانیان لەو وڵاتە وەرگرتوە هێرشەکە ئەنجام دراوە. ئەو ماڵپەڕە بڵاویشی کردوەتەوە کە تاران لەسەر ئەو پرسە هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی بەغدا. لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی پارتەکانی رۆژهەڵاتی لە هەرێمی تۆمەتبار کردوە بەوەی کە ئاسایشی کۆماری ئیسلامییان خستوەتە مەترسییەوە و پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە و سوپای پاسدارانیش زیاتر لە پێنج جار بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردوەتەوە سەر بنکە و بارەگای ئەو پارتانە و چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کە کوژراوی بریندانی لێکەوتوەتەوە. ئێران هێرشەکانی سەر کارگەیەکی چەک و تەقەمەنی وڵاتەکەی پشتڕاست دەکاتەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئەسفەهانەوە بوە". سزای هاوکاریی بۆ لێقەواماوانی خۆی ئەژماری بانکیی یاریزانێکی ناوداری ئێران داخرا ئەویش تەنها دوای ئەوەی رایگیەاند کە هاوکاریی بۆ قوربانییانی بومەلەرزەکەی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ کۆدەکاتەوە. میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە ئەژماری بانکیی کەریم باقری، یاریزانی پێشوتری هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکە بەهۆی هاوکاریی کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوانی شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگیراوە. سزای زیندانیی و قامچی بۆ گەنجان و لاوانی رۆژهەڵات سێ لاو لە شاری جوانڕۆ کە پێشتر بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە دەستگیرکرابون سزای زیندانی و قامچی بەسەریاندا سەرپێنرا. ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردوەتەوە؛ سزای سێ ساڵ زیندانیی و 74 قامچی بەسەر ئەرشیا بەرزین خەڵکی جوانڕۆدا سەپێنراوە کە تەمنی لە 18 ساڵ کەمترە و هاوکات سزای 10 مانگ زیندانیی و 74 قامچی بەسەر کیانوشی ئەعەزەمی و پارسا کەرەمی-دا سەپێنراوە. ئەو ناوەندە ئاماژەی بەوە کردوە جگە لە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو سێ گەنج و لاوە ، سزا بەسەر دو کەسی دیکەی خەڵکی جوانڕۆدا سەپێنراوە و لە شاری بۆکان گەنجێک کە سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرابو رەوانەی زیندان کراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو سزایە. هاوکات لوقمان ئەفزەلی،خوێندکارێکی زانکۆ کوردستان شاری سنە و یەزدان عارفی نیا، چالاکوانێکی کورد لە تاران سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا. لە مانگێکدا 17 کورد بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارە دەدرێن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردوەتەوە ئەمڕۆ سزای سێدارەی گەنجێکی کوردی خەڵکی شاری هەلیلان سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (ر.ش) لە زیندانی شاری کەرەج جێبەجێ کراوە کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنرابو. لە یەک مانگدا 18 کەسی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دارون و زۆربەیان بە بێ ئاگادرایی کەسوکاریان سزاکەیان جێبەجێ کراوە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردوە؛ تەنها لە مانگی رابردودا ناسنامەی 17 زیندانیی ئاشکرابوە کە لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێکراوە و پرۆسەی جێبەجێکردنی سێدارەکانیش بە نهێنیی بوە.
هەپەگە ئاماری شەڕ و پێکدادانی لە مانگی کانوونی دووەم بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەو مانگەدا ١٢٠ چالاکییان ئەنجامداوە و ٣١ سەربازی تورکیا کوژراون. هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بالی سەربازی پەکەکە، ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانی و سوپای تورکیا بڵاوکردەوە. لە ئامارەکەدا هاتووە، هێزەکانی گەریلا ١٢٠ چالاکیی تەقاندنەوە، نیشانەشکێنی، چەکی قورس، پێکدادان – لێدان و چالاکیی تاکتیکیی هەماهەنگ و هاوبەشی ئەنجامداوە. هەروەها سوپای تورکیا ٢٥٢ جار بە چەک و بۆمبی قەدەغەکراو هێرشیان کردووە و ١٠ گەریلاش شەهید بوون. هەپەگە لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، ئەوەندەی هێزەکانیان دەستنیشانیان کردووە، هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی گەریلا و بەتایبەتی سەنگەرەکانی شەڕ ١٣٤ جار لەلایەن فڕۆکەی جەنگی و ٣٨ جاریش لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کراون. هەروەها سەدان جار بە تۆپ و هاوەن و تانک و چەکی قورس ئەو هەرێمانە بۆردومان کراون.
هاوڵاتی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، 10 کەسیان بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە دەستگیرکردووە و تۆمەتباریشن بە بریندارکردنی کەسێک بە چەقۆ کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی ناجێگیرە. رۆژی چوارشەممە 1-2-2023،پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی 10 تۆمهتباریان ڕاگەیاند بهتۆمهتی ئاژاوه نانهوهو دروستكردنی پشێویو برینداركردنی هاوڵاتییهك بهچهقۆ. پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: " دوای ئهوهی لهشهڕی نێوان چهند كهسێكدا لهشهقامی سالمی شاری سلێمانی كهسێك بهچهقۆ بهسهختی برینداركراو تائێستاش لهژێر چاودێری پزیشكیدایهو بێهۆشه، دهستبهجێ مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی ڕزگاری گهیشتنه شوێنی ڕووداوهكهو توانیان 10 تۆمهتبار دهستگیربكهن." لهئێستادا سهرجهم تۆمهتباران: س، ج، ر لهدایكبووی 1993 ر، ر، ف لهدایكبووی 1997 ه، م، ح لهدایكبووی 1985 م، ع، س لهدایكبووی 1997 م، ج، ج لهدایكبووی 2004 ب، م، ر لهدایكبووی 1999 ه، ص، ع لهدایكبووی 2001 ك، ب، گ لهدایكبووی 1998 س، ج، ر لهدایكبووی 1992 ن، ع، ع لهدایكبووی 1998 بهبڕیاری دادوهرو بهپێی ماددهی (31/405) لهیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراونو لهلایهن بنكهی پۆلیسی ڕزگارییهوه پهڕاوی لێكۆڵینهوهیان بۆ كراوهتهوهو لێكۆڵینهوه لهگهڵیاندا بهردهوامه.
هاوڵاتی سلێمانی؛ پێویستە 600 ملیم باران ببارێت تا قەرەبووی ساڵانی وشکەساڵی بکرێتەوە بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە ڕێژەی بارانبارین بگاتە 600 ملیم بۆ ئەوەی قەرەبووی ساڵانی وشكەساڵی بكاتەوە لە هەرێم. عەباس عەلی بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی بەکەناڵی كوردسات نیوزی ڕاگەیاندووە لەئێستادا 279 ملیم باران لە سلێمانی باریووە و پێویستە بگاتە 400 ملیم بۆ ئەوەی كاریگەری بەرچاوی لەسەر پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی هەبێت. راشیگەیاند، بۆ ئەوەی قەرەبووی ساڵانی وشكەساڵی بكرێتەوە، پێویستە ڕێژەی بارانبارین بگاتە 600 ملیم.
هاوڵاتی له كۆبونهوهی ئهمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستاندا بەرنامەی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تاوتوێكراوهو مهسرور بارزانی رایگهیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵی بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەمڕۆ چوارشەممە (1ـی شوبات 2023)، بە سەرپەرشتی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە بهگوێرهی ئهو راگهیهندراوهی له پێگهی فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوبووهتهوه یەکێک لەو بڕگانەی باسی لێوە کراوە،بەرنامەی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بووه و لهوبارهیهوه مهسرور بارزانی رایگهیاندووه: "ئەوەی لە سەر هەرێمی کوردستان و شاندی هەرێم بووە ئەنجامی داوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بۆیە چاوەڕێی حکومەتی فیدراڵین پابەند بێت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان." ئهوهشی خستهڕو، "بە داخەوە، دادگای باڵای ئیتیحادی بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، سەرۆک وەزیران، هیوای خواست پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 بە زوترین کات پەسەند بکرێت و ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانیش دابین بکرێت". بهگوێره راگهیهندراوهكه، بڕگەی دومی کۆبونەوەکە، بریتی بو لە گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتی کاخەزە داراییەکان لە هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری، بازرگانی و پیشەسازی، شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان و فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچونی ڕاسپارد، کە لە ماوەیەکی نزیکدا، سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەکانیان سەبارەت بەم بابەتە لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت. ئهوهشخراوهتهڕو، لە بڕگەی سێیەمدا، چارەسەرکردنی کێشەی دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان)ی پڕۆژە وەستاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و گفتوگۆی پێویستی لە بارەوە کراو لەمڕوەوە، چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە خرانەڕو و پەسەند کران.
هاوڵاتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێک لە چالاكوانان و هاوڵاتیانی دەربەندیخان بۆ جێبەجێکردنی داواكارییەكانی خەڵكی شارەكە مانگرتنیان ڕاگەیاند و قائیمقامی شارەكەش دەڵێت: لەگەڵ تەواوی داواكارییە رەواكانی خەڵكدایە. دوای ئەوەی لەچەندڕۆژی رابووردوودا ژمارەیەك چالاكوانی قەزای دەربەندیخان لەسەر كێشەو كەموورتییەكانی شارەكە گردبوونەوە، بڕیاریاندا ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی شوباتی 2023، جارێكی تر بێنەوە سەرشەقام. چالاكوانانی قەزاكە لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن: بڕیاریانداوە بەمانەوە لەسەر شەقام مانگرتن رابگەیەنن بۆ داواكردنی مافە سەرەتاییەكانی دانیشتوانی دەربەندیخان تادەسەڵات بێتە سەرخەت بۆ باشكردنی دۆخی دانیشتوانی دەربەندیخان، دەڵێن دەستەی چالاكوانانی دەربەندیخان رۆژی 1ی شوباتی 2023 ئاخر وادە دەدات بەدەسەڵات بۆ باشكردنی دۆخی كارەباو نەمانی پێوەری زیرەكی كارەباو ئەو ئاوەپیسەی كەدانیشتوانی ئەمشارە خاوەنی دوو بەنداون كەچی ئاوی پاكیان نیە بۆ خواردنەوە، یان دەربەندیخان خاوەنی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبایە و كارەبای پێویستی نیەو چەندین كێشەی كەڵەكەبووی ئەم دەسەڵاتەو كابینە شكستخواردوەكانی حکومەتی هەرێمن. كۆچەر كەریم چالاكوانی شاری دەربەندیخان (هاوڵاتی) راگەیاند:" رۆژ لەدوای رۆژ بارگرانی بەسەر دانیشتووانی شاردا زیاتر دەبێت و لەئەنجامی بەردەوامی هەمیشەی داواكاریی و ناڕەزایەتیەكان، كە بەپێچەوانەی دەسەڵاتدارانی تری دونیا كەهەمیشە لەناڕەزاییەتیەكاندا بەشێك لەداواكانیان بۆ جێبەجێدەكرێت». وتیشی:"لەئێستادا لەدەربەندیخان دەیان گرفتی دیكە سەریهەڵداوە كە لەجێگاكانی تر بوونیان نیە». سلێمان محەممەد قائیمقامی قەزای دەربەندیخان سەبارەت بەداواكاری خەڵكی قەزاكە بە (هاوڵاتی) راگەیاند:" ئەوان پشتگیری تەواوەتی داواكاری رەوای خەڵكن و بەدوور لەهەر توندوتیژییەك و هیچ كێشەیەكی شارەكە نیە بەدواداچوونم بۆی نەكردبێت و بەدوای چارەسەركردنی هەمویانەوەم، چی گرفتی ئاوی پاك ، یاخود گرفتی رێگاوبان یاخود گرفتی تەندروستی یاخود پێوەری ئاو یاخود پێوەری زیرەك و یاخود كارەبا، هەموویانم گەیاندووەتە ناوەندی بڕیارو كاری لەسەردەكرێت». وتیشی:" ئەگەر هەر ساتێك زانی گرفتێك بەدەستلەكاركێشانەوەی ئەو چارەسەردەبێت، ئەوا سەد جار ئامادەیە دەستلەكاربكێشێتەوە و وازبهێنێت و كارو چالاكییەكانی لەماوەی دەستبەكاربوونیدا بەشایەتی خەڵك دەیسەلمێنێت، هەمیشە لەبەرەی خەڵك و داواكارییەكانیاندا بووم و خەڵكم جێنەهێشتووەو ئێستاش هەروا دەكەم».
لە یەک مانگدا 18 کەسی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دارون و زۆربەیان بە بێ ئاگادرایی کەسوکاریان سزاکەیان جێبەجێ کراوە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردوە؛ تەنها لە مانگی رابردودا ناسنامەی 17 زیندانیی ئاشکرابوە کە لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێکراوە و پرۆسەی جێبەجێکردنی سێدارەکانیش بە نهێنیی بوە. ئەو 17 کەسە سەرجەمیان کوردبون و بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دراوەن. ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوە کردوە؛ بە لەسێدارەدانی مەهدی کەرەمی کە لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیرکرابو لە مانگی کانوی دوەمەدا بە گشتی 18 کورد لەسێدارە دراون کە دەکاتە زیاتر 30٪ی سەرجەم لەسێدارەدراوانی ئێران لەو مانگەدا. ئەو ناوەند ئاشکرای کردوە؛ زۆربەی سزاکانی سێدارەی ئەو کەسانە لە زیندانەکانی دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەرەج و ئەراک و بەندەرعەباس جێبەجێ کراوە. لە ئامارەکانی ساڵی رابردوی لەسێدارەدارونی زیندانەکانی ئێران دەرکەوتوە 52 هاوڵاتیی کورد لە ساڵی 2022 لەسێدارە دراون کە ژمارەیەکیان بەهۆی تۆمەتی سیاییەوە بوە.
