هاوڵاتی / شه‌نای فاتح وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ شه‌ش ره‌نگی دیاریكردووه بۆ جگوبه‌رگی قوتابیان و خوێندكاران، كه‌ڕه‌نگه‌كانیش به‌پێی قۆناغ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت. ساڵانی پێشووتر قوتابخانه‌كان ئاره‌زوومه‌ندانه جلوبه‌رگه‌كانیان هه‌ڵده‌بژاردو قوتابخانه هه‌بووه له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا دوو جۆر جلوبه‌رگی جیاوازی دیاریكردووه، به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه له‌ساڵی ٢٠٢٠ه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه و قۆناغ به‌قۆناغ جلوبه‌رگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به‌پێی قۆناغه‌كان ره‌نگه‌كان جێگیركراوه. محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ كه‌پیشه‌ی كاسبه‌و منداڵه‌كه‌ی له‌پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تییه، له‌لێدوانیكدا بۆ هاوڵاتی ده‌ڵێت: هه‌موو ساڵێك جلوبه‌رگی قوتابخانه بۆ منداڵه‌كه‌م ده‌كڕم، هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌ی ساڵه‌كه له‌به‌ری ده‌كات و تێكناچێت و ره‌نگه‌كانیش گونجاون، به‌ڵام نرخه‌كانیان به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر گرانن كه له‌ئاست دارایی خه‌ڵكدا نین». هاوكات، چیمه‌ن محه‌مه‌د ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ، كارمه‌ندی ته‌ندروستییه له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی و منداڵه‌كه‌ی له‌پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تییه به هاوڵاتی وت:»ساڵانه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی قوتابخانه جلوبه‌رگی قوتابخانه‌كه‌شی فڕێده‌ده‌م و ده‌ستپێكی قوتابخانه بۆی ده‌كڕمه‌وه، نرخه‌كانیشی گران نییه‌و گونجاوه‌و كوالێتییه‌كه‌شی باشه». هه‌روه‌ها خوێندكارانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌جلوبه‌رگه‌كان نرخیان گونجاو نییه‌و گرانه. جلوبه‌رگی باخچه‌ی ساوایان و قوتابیان و خوێندكاران بۆ ئه‌مساڵی خوێندن به‌م شێوه‌یه‌یه:- جلوبه‌رگی باخچه: كچ: ته‌نوره یان پانتۆڵی ره‌ساسی له‌گه‌ڵ كراسی په‌مه‌یی. كوڕ: پانتۆڵی ره‌ساسی له‌گه‌ڵ كراسی شین جلوبه‌رگی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی (١ تا ٦): كچ: ته‌نوره یان پانتۆڵی ره‌ساسی له‌گه‌ڵ كراسی سپی. كوڕ: پانتۆڵی ره‌ساسی له‌گه‌ڵ كراسی سپی. جلوبه‌رگی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی (٧،٨،٩): كچ: ته‌نوره یان پانتۆڵی نیلی له‌گه‌ڵ كراسی سپی. كوڕ: پانتۆڵی نیلی له‌گه‌ڵ كراسی سپی. جلوبه‌رگی قۆناغی ئاماده‌یی (زانستی-وێژه‌یی-پیشه‌یی-ئیسلامی) كچ قۆناغی (١٠،١١،١٢): ته‌نوره یان پانتۆڵی ره‌ش له‌گه‌ڵ كراسی سپی. كوڕ قۆناغی (١٠،١١،١٢): كابۆ یان پانتۆڵی ره‌ش له‌گه‌ڵ كراسی سپی. ئه‌م ره‌نگانه‌ی كه‌دیاریكراوه ته‌نها بۆ باخچه‌كانی ساوایان و قوتابخانه‌و خوێندنگا حكومییه‌كانه، به‌ڵام باخچه‌ی ساوایان و خوێندنگا ئه‌هلییه‌كان ره‌نگی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌م جلوبه‌رگانه به‌شێكی زۆریان له‌وڵاتی توركیاوه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن و به‌شێكی كه‌میشیان له‌چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌وه هاورده ده‌كرێن. هیوا قادر ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، خاوه‌ن فرۆشگایه‌كی فرۆشتنی جلوبه‌رگی قوتابخانه‌یه له‌شاری سلێمانی و نزیكه‌ی ١٢ ساڵه خاوه‌نی ئه‌و پیشه‌یه‌یه، له‌لێدوانێكدا به‌هاوڵاتی راگه‌یاند: «به‌شێكی زۆری جلوبه‌رگی قوتابخانه‌كان له‌وڵاتی توركیاوه هاورده ده‌كرێن و به‌شێكی كه‌میش له‌وڵاتانی ئێران و چینه‌وه هاورده‌كرێن چونكه خواستی هاووڵاتیانی له‌سه‌ر كه‌مه‌و پۆشاكه توركییه‌كان فرۆشیان زیاتره چونكه كوالێتییه‌كه‌ی باشتره«. سه‌باره‌ت به‌نرخه‌كانیش ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد:«كراسه‌كان له‌سێ هه‌زار دیناره‌وه هه‌یه تا 10 هه‌زار دینار، پانتۆڵه‌كانیش ره‌ساسییه‌كه له ١٠ تا ١٤ هه‌زار دینار‌و نیلی و ره‌شه‌كه‌ش له ١٢ تا ١٥ هه‌زار دیناره، جلوبه‌رگی باخچه‌ش كراسه‌كه‌ی به‌پێنج هه‌زار و پانتۆڵه‌كه‌شی به 10 هه‌زار دیناره. په‌سه‌ند داود، ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ كه‌قوتابی پۆلی ١٢ی ئاماده‌ییه سه‌باره‌ت به‌یه‌كپۆشی بۆ هاوڵاتی قسه‌ی كرد‌و وتی: ساڵانه جلوبه‌رگی قوتابخانه ده‌كڕم و هه‌ندێك جاریش به دووساڵ جارێك جلوبه‌رگی قوتابخانه ده‌كڕم، ئه‌وه‌ش كوالێتی جله‌كه ده‌یگۆڕێت، به‌ڵام نرخه‌كانیان گونجاو نییه‌و گرانن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌دا». هاوكات، بارین عه‌بدوڵا ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ كه‌خوێندكاری قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تییه له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی باسی له‌وه‌كرد: كوالێتی جلوبه‌رگه‌كه ئه‌وه دیاریده‌كات كه‌ساڵانه جلوبه‌رگی قوتابخانه بكڕیت یان نا، ئه‌گه‌ر كوالێتییه‌كه‌ی باش بێت ماوه‌ی دووساڵ ده‌توانیت به‌كاریبهێنیت و كوالێتییه‌كه‌شی خراپ بێت ساڵانه یان ته‌نانه‌ت ساڵی دووجار ده‌بێت بیكڕیت و ره‌نگه‌كانیش بۆ قوتابخانه زۆر گونجاون». هه‌ڵبژاردنی ره‌نگه‌كانی یه‌كپۆشی بابان حه‌مه تووێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی یه‌كپۆشی له‌كوردستان بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:»یه‌كپۆشی گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه‌جیاوازی ناكات له‌نێوان منداڵی ئاست ئابووری به‌رز یان نزم چونكه هه‌مووی یه‌ك جۆر جلوبه‌رگ ده‌پۆشێت و ره‌نگه‌كانیشیان گونجاون و په‌روه‌رده‌یین». وتیشی: هیچ رێنمایی و فه‌رمانێكی فه‌رمی و وه‌زاری نییه كه یه‌كپۆشی نه‌بێت لێپێچینه‌وه یان رێكار هه‌بێت و ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كانه‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه». «له‌زۆربه‌ی قوتابخانه‌كاندا له‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌فرۆشگاكان ده‌مێنێته‌وه یان یارمه‌تی خێرخوازان، ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی قوتابخانه‌كاندایه، جلوبه‌رگ و پێداویستی قوتابخانه بۆ ئه‌و منداڵانه دابین ده‌كرێت كه توانای كڕینیان نییه به‌شێوه‌یه‌كی نائاشكرا له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه كه له‌لایه‌ن تووێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دیاریده‌كرێن»، بابان حه‌مه وای وت. به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یه‌ك ملیۆن و ٨٨٥ هه‌زارو ٤١٦ قوتابی و خوێندكار له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هاوڵاتی به‌هۆی ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنگه‌كان و له‌پێناو رێگری له دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌شه‌قامه‌كان له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ده‌وام رۆژانه له كاتژمێر 7تا 9 به‌یانی هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه، هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ده‌كاته‌وه، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی له‌شه‌قامه‌كاندا، ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت له‌هیچ شه‌قامێكی سنوری شاری سلێمانی له‌كاتژمێر (7 بۆ 9)ی سه‌رله‌به‌یانی هاتوچۆ بكه‌ن. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و شۆفێرانه‌ی پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره‌نه‌بن تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هاتوچۆی سلێمانی به هاوڵاتی راگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره بارهه‌ڵگری بچوك ناگرێته‌وه‌و ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌گرێته‌وه كه چه‌ند تۆنێك هه‌ڵده‌گرن. ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وامی قوتابخانه‌كان هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌به‌شێك له شاره‌كانی هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆیاندا بگه‌نه‌ن ده‌وامه‌كانیان.
هاوڵاتی وته‌بێژی ده‌زگای دادی ئێران له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خۆفڕێدانی ژنێكی دانیشتووی مه‌ریوان له ترسی ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ری له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كیانه‌وه رایگه‌یاند، كه‌سێك به ناوی "گۆران قادری" ئه‌و ژنه‌ی به بارمته گرتووه‌و هه‌وڵیداوه ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر، بۆیه خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه. مه‌سعود ستایشی، وته‌بێژی ده‌زگای دادی ئێران رایگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس به بڕیاری دادگا ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و ئێستا له زیندان-دایه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سوپای پاسداران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی ده‌ستدرێژیكار له‌و رێكخراوه ره‌تبكاته‌وه، داوا ده‌كات به تووندترین شێوه‌و بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ شتێك، سزا بدرێت و سزاكه‌ی به‌خێرایی جێبه‌جێ بكرێت. شلێر ره‌سووڵیی ته‌مه‌ن 36 ساڵان و دایكی دوو منداڵ، به‌یانیی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی سنه گیانی له‌ده‌ستدا. شلێر نیوه‌شه‌وی شه‌ممه 03-09-2022، له په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی دووه‌می ماڵی دراوسێكه‌یانه‌وه له‌ترسی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ری خۆی فڕێدایه خواره‌وه و به سه‌ختی برینداربوو.
هاوڵاتی/عه‌مار عه‌زیز نوێنه‌ری گشتی وانه‌بێژان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت له‌گه‌ڵ نوسراوه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر وانه‌بێژان ڕاستگۆنین و وانه‌بێژانیان به‌ته‌واوی پشتگوێ خستووه. عه‌لی ره‌ئووف مسته‌فا، نوێنه‌ری گشتی وانه‌بێژان له هه‌رێمی كوردستان به هاوڵاتی ی وت: كابینه‌ی 9 ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له 12 ی 6 ی 2019 ده‌ست به‌كاربوو ، ئه‌و كات ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ زیاد له 16 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ بوو ، به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی زیاد له سێ ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی 9 ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دا ئێستا ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ ( 30465 ) مامۆستای وانه‌بێژه، واته نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده زیادی كردووه ، تاوه‌كو ئێستا یه‌ك وانه‌بێژ دانه‌مه‌زراوه ، كه له سه‌ره‌تایی ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی نوێ ھۆشداریمان دا و داواكاریمان پێشكه‌ش كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌زاره‌تی دارایی ، كه ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ رۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه و ساڵانه به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوونه ، زۆر به‌داخه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری په‌روه‌رده بێ باك و خه‌م سارد بوو‌ن به‌رامبه‌ر به داوكاری ئێمه‌ی نوێنه‌ران" عه‌لی ره‌ئووف وتیشی: "هه‌ر به‌ڕاست ئێمه نازانین باسی كام ده‌ستكه‌وت ده‌كه‌ن ئه‌و ژماره‌ی 14 ی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ك خۆی جێ به‌جێ نه‌كرا له‌گه‌ڵ نوسراوه‌كانی خۆتان راستگۆنین ،یان كاتێك شایسته‌ی دارایی وانه‌بێژان خه‌رج ده‌كرێت حیسابی خه‌رجی بۆ ده‌كه‌ن نه‌ك مووچه ، ئایا ئه‌مه‌یه ده‌ستكه‌وتی كابینه‌كه‌تان ،له هه‌موو دونیا په‌روه‌رده كۆڵه‌كه‌ی گه‌وره‌ی پێشكه‌وتنی وه‌ڵاته ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی لای حكومه‌ت گرنگ نه‌بێت په‌روه‌رده‌یه ، له ھیچ وڵاتێكی دونیادا نیه چوار جۆر مامۆستا له ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دا ھه‌بێت وه‌ك : میلاك و گرێبه‌ست و وانه‌بێژ و ھاوكار "، له ڕاستیدا ده‌بێت یه‌ك چین مامۆستا ھه‌بێت له ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌ویش مامۆستای میلاكه واته دامه‌زراوبێت ، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژان ته‌نها دامه‌زراندن و ھه‌میشه‌یی بوونه ، نه‌ك ڕێنمایی سه‌قه‌ت و بڕیاری نا مه‌عقول".
هاوڵاتی نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی ئاگرێك كه‌وته‌وه به‌و هۆیه‌وه زیانی ماددی زۆری به‌دوو بازرگانان گه‌یاندوه، كه به زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت. عه‌تا محه‌مه‌د نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی له لێدوانێكدا به ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رِاگه‌یاندوه، تواندرا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ته‌واوی ئاگره‌كه كۆنترِۆڵ بكرێت و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا له‌باره‌ی زیانه‌كه‌وه زانیومانه به‌یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت له‌وانه‌یه ئه‌و برِه زیاتریش بێت چونكه هێشتا به‌ته‌واوی نه‌گه‌شتوینه‌ته كۆی زیانه‌كان. نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌رِوو، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه چوار ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری به‌رِاد كه پرِبوه له سه‌وزه به‌ته‌واوی سوتاون له‌گه‌ڵ سێ دوكان باری ناو به‌راده‌كان كه سه‌زه‌یان تێدابووه.
هاوڵاتی ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئاشکرای دەکات حەوت خاڵی ناکۆک لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنەوە هەیە و ئاماژە بەوەدەکات بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ ئەوەدان نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتیی هەڵبژاردن بکات و تۆماری دەنگدەرانیش خاوێن بکرێتەوە. لەوبارەیەوە شوان رابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەکەناڵی(ڕووداو)ی ڕاگەیاندووە:"ناکۆکییەکان زۆرن، لەوانە هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن، حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن و یەکێتییش دەڵێن، بە شێوەی فرەبازنەیی بێت، واتە (چوار بازنە)، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیکەش دەڵێن با بە شێوەی یەک بازنەیی بێت، دواجار پارتی رەزامەندیی داوە بەوەی لەنێوان هەردوو سیستمەکە بە نیوە بە نیوە بێت." سەبارەت بە وادەی هەڵبژاردنیش، ئەو ئەندامە باڵایەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، کە بەشداریی کۆبوونەوەکانی لایەنەکانی کردووە، دەڵێت، "پارتی دەڵێت تازە هەڵبژاردن لە رۆژی 1ـی 10ی ئەمساڵ ناکرێت، با دوابخرێت، حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن و هی دیکەش دەڵێن، نەکردنی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا هۆکارەکەی حکومەتە و هەرگیز بڕیاری دواخستن نادەن تەنانەت ئەگەر حکومەت یان پەرلەمانیش بڕیاری دواخستنی بدات." شوان رابەر سەبارەت بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، ناکۆکییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "هەندێک لایەنی سیاسی دەڵێن با ئەو کۆمیسیۆنەی ئێستا هەیە بەو ستافەوە کارا بکرێتەوە، پارتی‌یش دەڵێت با کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ئێستا دەستکاری بکرێت، جا ئەگەر حیزبەکان بە یەک بازنەیی رازی بن، ئەوا پارتی‌یش بە مانەوەی کۆمیسیۆن وەکو خۆی رازی دەبێت، یەکێتییش لەگەڵ هەردوو بارەکەدا کێشەی نییە." سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت و گشتیش کە لە دوو رۆژی جیاوازدا دەکرێن و دەنگدەرانی تایبەت پێش دەنگدەرانی گشتی دەنگ دەدەن، شوان رابەر دەڵێت، "حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن و هەندێکی دیکە دەڵێن، دەنگدانی گشتی و تایبەت لە یەک رۆژدا بکرێت، بۆئەوەی هێزە ئەمنییەکان و دەنگدەرانی تایبەت لە رۆژی دەنگدانی گشتیش جارێکی دیکە دەنگ نەدەنەوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، با وەکو خۆی بمێنێتەوە و دەنگدانی گشتی و تایبەت لە دوو رۆژی جیا بەڕێوەبچێت، یەکێتیش لەگەڵ ئەوەدایە وەکو خۆی بمێنێتەوە." تایبەت بە کورسیی پێکهاتەکان و کۆتاکانیشەوە، ئەو ئەندامە باڵایەی کۆمەڵی دادگەری ئاشکرای دەکات، "حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و بەشێکی دیکەشیان لەگەڵ ئەوەن پێکهاتەکان تۆماری تایبەت بە خۆیان هەبێت و نرخی کورسی زیاتر بێت، هەروەها بەربژێرەکانیان نوێنەرایەتیی پێکهاتەکانی خۆیان بکەن، واتە کادیری حیزبەکانی دیکە نەبن، هەروەها بەربژێرەکانیش بەسەر هەموو کوردستاندا دابەش ببن نەوەک تەنیا لە هەولێر بن." شوان رابەر دەڵێت، "پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن و بەشێکی دیکەشیان لەگەڵ ئەوەن دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی و بە دەستیش بژمێردرێن، بەڵام پارتی لەگەڵ ئەوەدایە بە ئەلیکترۆنی بێت." هەروەها دەڵێت، "بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ ئەوەدان لەپێش هەڵبژاردن تۆماری دەنگدان لە ناوی دووبارە و مردووەکان پاکبکرێتەوە و دەسەڵات ساختەکاری نەکات و گوشار نەخاتە سەر خەڵک و هەڕەشە نەکات." رۆژی 06-11-2022 وادەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێدێت، دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی ئەم خولە لە رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2018 سوێندی یاساییان خوارد، بۆیە تەمەنی یاسایی ئەو خولە کەمتر لە سێ مانگی ماوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لایەنە سیاسییەکان لەبارەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی، یاسای هەڵبژاردن و وادەی هەڵبژاردن، ناکۆکن. رۆژی 10ی ئابی 2022 کۆبوونەوەی لووتکە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، بڕیاربوو سەرەتای ئەم مانگە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە لایەنەکان کۆبکاتەوە، بەڵام ناکۆکییەکانی لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوەکەیان دواخست و بڕیاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش ئەوەیە تاوەکو گەیشتنی لایەنەکان بە رێککەوتن، کۆبوونەوەی دیکە نەکرێتەوە. رۆژی پێنجشەممە 24-02-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمیی بۆ دەستنیشانكردنی رۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی واژۆ كرد و بڕیاریدا رۆژی 1/10/2022 هەڵبژاردن بکرێت. دوای سێ رۆژ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بکەن بۆئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت.
لەکۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێم و باڵوێزی قەتەردا کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە لەهەرێم تاوتوێی کرا
هاوڵاتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى قه‌ته‌ر لە عێراق كۆبوونه‌وه و جەختیان لە رەخساندنی زەمینە بۆ وەبەرهێنانی قەتەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووەتەوە و تاوتوێی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەریان لە هەولێر کردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نيوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه 13ی ئەیلوولی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له خالید بن حه‌مه‌د ئه‌لسلێتى، باڵيۆزى قه‌ته‌ر له عێراق كرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. له كۆبوونه‌وه‌کەدا، وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، په‌يوندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى، هه‌وڵه‌كانى كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر له داهاتوودا، ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارييه‌كانى قه‌ته‌ر بۆ مۆنديالى جيهانى 2022 تاوتوێ كران. هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاریی هاوبه‌شى نێوانيان و ره‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له كه‌رت و بواره جياجیاكاندا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان لە گرنگيى گه‌شتی راسته‌وخۆى هێڵى ئاسمانيى قه‌ته‌رى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووە. گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چەند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو‌ن.
هاوڵاتی میدیاکانی ئێران لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویانکردۆتەوە کەوا ئێران ڕەتیدەکاتەوە دەستوەردان لە هەندێک بابەت لەوان پرسی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکات. بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپرێس، ناسر کەنعانی له کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هه‌فتانه‌دا له وه‌ڵامی پرسیارێكەوە په‌یوه‌ست به ڕوانگه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له هەرێمی كوردستانی عێراق و ئەو پرسیارە کە ئاخۆ ئێران ڕاوێژ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایەنە كوردییه‌كان هه‌بووه؛ وتی: ئێمە لەبارەی پرسی ناوخۆیی دیتران لەوان هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستوەردان ناکەین. هەر لەم دیدارەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا بە لێدوانی ئەم دواییەی ترۆیکای ئەورووپا سەبارەت بە دانوستانی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران و ئەو ئیدیعایانە کە لە دژی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران هەیە و وتی: ئەم کارەی ئەوروپییەکان کارێکی هەڵە و نابەجێ بوو کە لە کاتێکی هەڵەدا ڕوویدا و وەک پێشتریش جەختمان لەسەر کردەوە بەهۆی حیساباتی هەڵەی لایەنی ئەورووپیەوە بووە. جێگای ئاماژەیە وابڕیاربوو لەسەرەتای مانگی 10ی ئەمساڵدا لەهەرێمی کوردستان هەڵبژاردنیە پەرلەمانی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەپێی وتەی بەرپرسانی هەرێم هەڵبژاردنەکە دوادەکەوێت و تا ئێستا بەفەرمی هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی دەستنیشاننەکراوە.
هاوڵاتی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ لە ٢٠مین ڕۆژی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئەمنیی لە كامپی هۆل، هێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ژنێکی دیکەی ئێزدییان ڕزگاركرد. بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمڕۆ لە ٢٠مین ڕۆژی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئەمنیی لە كامپی هۆل، کە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پاڵپشتی هێزەكانی هەسەدە( یەپەژە/یەپەگە) بەڕێوەدەچێت، شەڕڤانانی یەپەژە توانیویانە ژنێكی دیكەی ئێزدیی لە کامپەکە ڕزگار بكەن. ئەمەش لەكاتێكدایە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە، ژنێكی ئێزدی بە ناوی وەفا عەلی عەباس دوای ئەوەی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لەلایەن چەتەكانی داعش لە شەنگال ڕفێندرابوو، پاش هەشت ساڵ لەلایەن هێزەكانی یەپەژەوە ڕزگاركرا. جێگای ئاماژەیە دوێنێ وەفا ڕادەستی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدیی كرا و دواتر لە خانەسۆر بە بنەماڵەكەی شادبووەوە. لە ڕۆژی ٢٥ی ئابەوە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە پشتیوانیی هەسەدە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئەمنییان لە كامپی هۆل دەستپێكردووە و تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر ناوەندی پەروەردەی فكری تووندڕەویی لە ناو كامپەكە تێكدراون و ژمارەیەكی زۆر چەتەش دەستگیركراون.
هاوڵاتی لەمیانی ده‌ستپێكى مەراسیمی ساڵى نوێى خوێندنى (2022 ـ 2023) لە قوتابخانەیەکی قەزای بەردەڕەش، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند له‌دوو ساڵى ڕابردودا ماندوبوین به‌دروستكردنى ژێرخانێكى ئابورى پته‌وو به‌هێز بۆ هه‌رێم، كه‌س ئه‌مه‌ى نه‌بینیوه تائێستا، به‌ڵام دڵنیابن له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌بینن. ئەمرۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەئامادەبوونی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وەزیری پەروەردە، لەیەکێک لەخوێندنگاکانی قەزای بەردەڕەش لەسنوری پارێزگای دهۆک زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا و ڕایگەیاند:"هه‌وڵده‌ده‌ین ژێرخانێكى به‌هێزى ئابورى دروستبكه‌ین‌و ماوه‌ى دوو ساڵیشه به‌رده‌وامین له‌و هه‌وڵه‌مان، دڵنیام هیچ كه‌س دركى پێنه‌كردوه، به‌ڵام له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌رهه‌م‌و ئاسه‌واره‌كانى ده‌بینن كه ئه‌وه‌ى له‌دوو ساڵى ڕابردودا هه‌وڵمان بۆ داوه چ كاریگه‌ریه‌كى ده‌بێت". ئاماژەشی بەوەکرد "ڕه‌نگه نه‌توانین هه‌موو كێشه‌كان به‌شه‌وو ڕۆژێك چاره‌سه‌ربكه‌ین، ده‌شزانم خه‌ڵك كێشه‌یه‌كى زۆرى هه‌یه". مەسرور بارزانی وتیشی :"من ده‌زانم مامۆستایان گله‌ییان هه‌یه‌و پێویستیان به‌ئاوڕدانه‌وه‌ى زیاتره، به‌ڵام دڵنیابن هه‌رچى له‌تواناماندابێت بۆتان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌وه بزانن، تواناى حكومه‌ت سنورداره".له‌و ڕوه‌شه‌وه وتى:"به‌شێكیش له‌هۆكاره‌كانى ئه‌و سنورداریه‌ى تواناى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌و قه‌یرانه ده‌ستكردانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ئه‌نقه‌ست بۆ ئێمه دروستكرا تاوه‌كو ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان په‌كبخرێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌وه ئێوه‌ى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و پێشمه‌رگه بون نه‌تانهێشت ئه‌زمونه‌كه‌مان په‌كیبكه‌وێت". جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلوولی 2022 ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی یەک ملیۆن و 885 هەزار و 400 قوتابی لە ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکرد. لەهەرێمی کوردستان شەش هەزار و 805 قوتابخانە هەن، بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردوونەتەوە، نزیکەی 16 ملیۆن کتێب چاپ کراون.
هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاشکرای ده‌کات ئه‌و کارمه‌ندی هاتوچۆیه‌ی که له‌هاوڵاتییه‌کى دابوو ده‌ستگیرکراوه‌و سزای سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت. ده‌قی ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر... ڕونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە ئەمڕۆ لەتۆڕە کۆمەلایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کەتیایدا دەردەکەوێت کەکارمەندێکی هاتووچۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوڵاتیەک،بۆیە بەڕێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەدواداچونی بۆئەو ڕوداوە دەرکرد ،وەلەلێکۆلینەوە دەرکەوت کەڕوداوکەهەفتەیەک بەرلەئێستابوەو،وەلەکاتێک بوە کەکارمەندەکە لەئەرک بوە، وە هاوڵاتیەکە جنێوی پێداوەو هێرشی کردۆتە سەری، چونکە ماتۆرسکیلی لێسەندراوە، وەکارمەندەکەش وەکو کاردانەوەیەک لەهاولاتیەکەی داوە،وەلەبەر ئەوەی ڕێنمایی ئێمەبۆهەمو کارمەندوئەفسەرانمان ئەوەبوە کە دان بەخۆیان دابگرن، تەنانەت ئەگەر هێرشیشیان کرایە سەر،چونکە ئەرکی ئێمە پاراستنی هاوڵاتیانە لەهەمو حاڵەتەکان،وەئەوکارمەندەش ئەوڕێنماییەی پێ جێبەجێنەکراوە،بۆیەلەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارمەندەکە بەندکرا لەگەڵ چەند سزایەکی تری سەربازی،وەئێمە لێرەوە دڵنیای هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوائێمەلەخزمەتی ئەوانداین وەبەهیچ شێوەیەک ولەژێر هیچ بیانویەک ڕێگابەکەس نادەین دەستدرێژیان بکاتە سەر،وەداوای لێبوردنیش لەوهاوڵاتیەدەکەن ئەگەر بێ ڕێزیشی بەرامبەر بەکارمەندی ئێمە کردبێت. ب .هاتووچۆی هەولێر 2022/9/12
هاوڵاتی له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا وته‌بێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە خوێندکارانی 12ـی ئامادەیی دەکات سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ [یوزەرنەیم و پاسوۆردەکانیان]، ئاماژه‌شی به‌وه‌کرد هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـى ئامادەیى کارا دەکرێت. له‌وباره‌یه‌وه عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاندووه: وەزارەت ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی بۆ سەرجەم دەرچووانى 12ـى ئامادەیى ئامادە کردووە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەزموونەکان کراوە. وتیشی: "خوێندکاران لە رۆژی سێشەممەوە دەتوانن سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەکەیان. پێویستە بەباشى بیپارێزن، چونکە دواتر لە رێگەى ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەوە دەتوانن زانکۆلاین پڕبکەنەوە." لەبارەی وادەی کاراکردنی سیستمی زانکۆلاین،وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتی: "سەرەتاى هەفتەى داهاتو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـی ئامادەیى کارا دەکرێت" و پێش کاراکردنیشى لە راگەیێندراوێکى رۆژنامەڤانییدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه ده‌یان هه‌زار خوێندکار له‌ڕێگای سیستمه‌ی زانکۆلاینه‌وه ناویان له‌زانکۆو په‌یمانگاکان دێته‌وه.
هاوڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕسکیلێکه‌وه لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون. له‌وباره‌یه‌وه که‌ناڵی (کوردسات نیوز) له‌زاری په‌یامنێره‌که‌یانه‌وه‌ه بڵاویکردۆته‌وه تەقینەوەکە لە رێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە ئەنجامدراوە و بەھۆیەوە سێ مندال گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون. ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو: رووداوەکە لە نزیک کامپی واشۆکانی کە نزیکە لە مانگی سوری کوردی لە شاری حەسەکەیە روویداوە. جێگای ئاماژه‌یه لەناو کەمپی واشۆکاندا نزیکەی ١٢ ھەزار ئاوارەی خەڵکی سەرێکانی دەژین کە دوای داگیرکردنی سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیاوە زێدی خۆیان جێھێشتووە.
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز دوای 9رۆژ له ئازادكردنی كچێكی ئێزیدی رزگاربووی ده‌ستی داعش، گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان. له 3ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ كچێكی ئێزیدی به‌ناوی وه‌فا عه‌لی عه‌باس ته‌مه‌ن21ساڵ له‌كه‌مپی هۆڵی رۆژئاوای كوردستان رزگاركراو ئه‌مڕۆ12ئه‌یلول گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان. ده‌روێش چوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی تولا تایبه‌ت به رزگاربووانی ده‌ستی داعش به هاوڵاتی وت"زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه وه‌فا له ماڵی ئێزدییان بۆ له‌شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌و دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی ئه‌منی و ئیداری ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان، كه دوای زیاتر له 8ساڵ جارێكی تر به كه‌سوكاری شادبووه‌وه، كه كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌كه‌مپی قادیا ده‌ژین. ئه‌م كچه خه‌ڵكی گوندی كۆجۆیه‌و له‌دایكبووی ساڵی 2001یه،دایك و باوكی له ئابی 2014 به‌ده‌ستی داعش كوژراون، له‌خێزانه‌كه‌ی ته‌نیا مام و داپیره‌ی له‌ژیاندا ماون و برایه‌كی هێشتا له ژێر ده‌ستی داعش دایه. به‌پێی ئامارێكی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی له‌كۆی 6 هه‌زار و 417 رفێنراوی ئێزیدی تائێستا 3هه‌زار 554 كه‌س رزگاركراون و چاره‌نوسی دوو هه‌زار 717 كه‌س تائێستا دیار نیه.
هاوڵاتی/عه‌مار عه‌زیز حاڵه‌ته‌كانی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌نێوان ژن و پیاو له‌سنوری پارێزگای دهۆك زیادیكردوه‌و زۆرترین رێژه له‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بووه كه 230حاڵه‌ت بووه. به‌شی ئاماری له‌دادگایه‌كانی باری كه‌سایه‌تی و به‌رایی پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان بۆ هاوڵاتی ده‌نێریت كه به‌م شێوه‌یه، ماره‌كردن 6هه‌زارو 524، رێپێدان به ژن هێنانی دووه‌م 13حاڵه‌ت، په‌سه‌ندكرنی ماڕه‌بڕینی ده‌ره‌كی287، هه‌روه‌ها ته‌ڵاق و لێكجیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیش 720حه‌ڵه‌ت بووه. به‌راورد به پار ساڵ رێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌و پارێزگایه زیاتر بووه، پارساڵ له‌سه‌ره‌تای مانگی1تا كۆتایی ساڵ 1796حاڵه‌ت تۆماركراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌كه به‌وشێوه‌یه بڕوات زۆر زیاتر له‌ساڵی رابردوو جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری تۆمار ده‌كرێت.
