هاو‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاشکرای ده‌کات ئه‌و کارمه‌ندی هاتوچۆیه‌ی که له‌هاوڵاتییه‌کى دابوو ده‌ستگیرکراوه‌و سزای سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت. ده‌قی ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر... ڕونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە ئەمڕۆ لەتۆڕە کۆمەلایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کەتیایدا دەردەکەوێت کەکارمەندێکی هاتووچۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوڵاتیەک،بۆیە بەڕێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەدواداچونی بۆئەو ڕوداوە دەرکرد ،وەلەلێکۆلینەوە دەرکەوت کەڕوداوکەهەفتەیەک بەرلەئێستابوەو،وەلەکاتێک بوە کەکارمەندەکە لەئەرک بوە، وە هاوڵاتیەکە جنێوی پێداوەو هێرشی کردۆتە سەری، چونکە ماتۆرسکیلی لێسەندراوە، وەکارمەندەکەش وەکو کاردانەوەیەک لەهاولاتیەکەی داوە،وەلەبەر ئەوەی ڕێنمایی ئێمەبۆهەمو کارمەندوئەفسەرانمان ئەوەبوە کە دان بەخۆیان دابگرن، تەنانەت ئەگەر هێرشیشیان کرایە سەر،چونکە ئەرکی ئێمە پاراستنی هاوڵاتیانە لەهەمو حاڵەتەکان،وەئەوکارمەندەش ئەوڕێنماییەی پێ جێبەجێنەکراوە،بۆیەلەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارمەندەکە بەندکرا لەگەڵ چەند سزایەکی تری سەربازی،وەئێمە لێرەوە دڵنیای هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوائێمەلەخزمەتی ئەوانداین وەبەهیچ شێوەیەک ولەژێر هیچ بیانویەک ڕێگابەکەس نادەین دەستدرێژیان بکاتە سەر،وەداوای لێبوردنیش لەوهاوڵاتیەدەکەن ئەگەر بێ ڕێزیشی بەرامبەر بەکارمەندی ئێمە کردبێت. ب .هاتووچۆی هەولێر 2022/9/12
هاو‌ڵاتی له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا وته‌بێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە خوێندکارانی 12ـی ئامادەیی دەکات سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ [یوزەرنەیم و پاسوۆردەکانیان]، ئاماژه‌شی به‌وه‌کرد هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـى ئامادەیى کارا دەکرێت. له‌وباره‌یه‌وه عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاندووه: وەزارەت ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی بۆ سەرجەم دەرچووانى 12ـى ئامادەیى ئامادە کردووە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەزموونەکان کراوە. وتیشی: "خوێندکاران لە رۆژی سێشەممەوە دەتوانن سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەکەیان. پێویستە بەباشى بیپارێزن، چونکە دواتر لە رێگەى ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەوە دەتوانن زانکۆلاین پڕبکەنەوە." لەبارەی وادەی کاراکردنی سیستمی زانکۆلاین،وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتی: "سەرەتاى هەفتەى داهاتو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـی ئامادەیى کارا دەکرێت" و پێش کاراکردنیشى لە راگەیێندراوێکى رۆژنامەڤانییدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه ده‌یان هه‌زار خوێندکار له‌ڕێگای سیستمه‌ی زانکۆلاینه‌وه ناویان له‌زانکۆو په‌یمانگاکان دێته‌وه.
هاو‌ڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕسکیلێکه‌وه لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون. له‌وباره‌یه‌وه که‌ناڵی (کوردسات نیوز) له‌زاری په‌یامنێره‌که‌یانه‌وه‌ه بڵاویکردۆته‌وه تەقینەوەکە لە رێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە ئەنجامدراوە و بەھۆیەوە سێ مندال گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون. ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو: رووداوەکە لە نزیک کامپی واشۆکانی کە نزیکە لە مانگی سوری کوردی لە شاری حەسەکەیە روویداوە. جێگای ئاماژه‌یه لەناو کەمپی واشۆکاندا نزیکەی ١٢ ھەزار ئاوارەی خەڵکی سەرێکانی دەژین کە دوای داگیرکردنی سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیاوە زێدی خۆیان جێھێشتووە.
هاو‌ڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز دوای 9رۆژ له ئازادكردنی كچێكی ئێزیدی رزگاربووی ده‌ستی داعش، گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان. له 3ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ كچێكی ئێزیدی به‌ناوی وه‌فا عه‌لی عه‌باس ته‌مه‌ن21ساڵ له‌كه‌مپی هۆڵی رۆژئاوای كوردستان رزگاركراو ئه‌مڕۆ12ئه‌یلول گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان. ده‌روێش چوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی تولا تایبه‌ت به رزگاربووانی ده‌ستی داعش به هاو‌ڵاتی وت"زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه وه‌فا له ماڵی ئێزدییان بۆ له‌شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌و دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی ئه‌منی و ئیداری ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان، كه دوای زیاتر له 8ساڵ جارێكی تر به كه‌سوكاری شادبووه‌وه، كه كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌كه‌مپی قادیا ده‌ژین. ئه‌م كچه خه‌ڵكی گوندی كۆجۆیه‌و له‌دایكبووی ساڵی 2001یه،دایك و باوكی له ئابی 2014 به‌ده‌ستی داعش كوژراون، له‌خێزانه‌كه‌ی ته‌نیا مام و داپیره‌ی له‌ژیاندا ماون و برایه‌كی هێشتا له ژێر ده‌ستی داعش دایه. به‌پێی ئامارێكی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی له‌كۆی 6 هه‌زار و 417 رفێنراوی ئێزیدی تائێستا 3هه‌زار 554 كه‌س رزگاركراون و چاره‌نوسی دوو هه‌زار 717 كه‌س تائێستا دیار نیه.
هاو‌ڵاتی/عه‌مار عه‌زیز حاڵه‌ته‌كانی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌نێوان ژن و پیاو له‌سنوری پارێزگای دهۆك زیادیكردوه‌و زۆرترین رێژه له‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بووه كه 230حاڵه‌ت بووه. به‌شی ئاماری له‌دادگایه‌كانی باری كه‌سایه‌تی و به‌رایی پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان بۆ هاو‌ڵاتی ده‌نێریت كه به‌م شێوه‌یه، ماره‌كردن 6هه‌زارو 524، رێپێدان به ژن هێنانی دووه‌م 13حاڵه‌ت، په‌سه‌ندكرنی ماڕه‌بڕینی ده‌ره‌كی287، هه‌روه‌ها ته‌ڵاق و لێكجیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیش 720حه‌ڵه‌ت بووه. به‌راورد به پار ساڵ رێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌و پارێزگایه زیاتر بووه، پارساڵ له‌سه‌ره‌تای مانگی1تا كۆتایی ساڵ 1796حاڵه‌ت تۆماركراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌كه به‌وشێوه‌یه بڕوات زۆر زیاتر له‌ساڵی رابردوو جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری تۆمار ده‌كرێت.
وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، یاسای نه‌وت و گاز تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور كار به یاساكه بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌وانه‌یه دۆخی ئێستای عێراق رێگربێت له ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌كاتی خۆیدا. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـێ ئه‌یلوولی 2022، دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گفتوگۆكان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن و پێمان وایه یاسای نه‌وت و گاز له عێراق تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی ته‌واو به ده‌ستوور، چونكه ده‌ستووری عێراق مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌بواری نه‌وت و گازدا ده‌ستنیشانكردووه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور كار به یاسای نه‌وت و گاز بكرێت، ده‌توانرێت ته‌واوی كێشه و گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن. له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌م دواییه‌دا وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڕیاری ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه داوه، به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵیان و، ئێمه‌ش به گرنگی ده‌زانین ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر چه‌نده به‌شه بودجه‌یه‌كیش بۆ هه‌رێمی كوردستان نێردراوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له كۆتایی ساڵی 2023، به‌ڵام پێمان وایه دۆخی ئێستای عێراق و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بنه رێگر له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و هیوادارین ئه‌نجام بدرێت. سه‌باره‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناوبراو رایگه‌یاند، به‌پێویستی ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌ن یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به خۆی، ساڵی 2021 وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واوكردبوو سه‌باره‌ت به دانانی یاسای بودجه، به‌ڵام دۆخی عێراق و نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له یاسای بودجه‌ی عێراقدا جێگیركرابوو، رێگربوو له دانانی یاسایه‌كی تایبه‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان. ده‌شڵێت، "ئه‌و ناجێگرییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی داهاتدا هه‌یه، وایكردووه تائێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته خاوه‌ن یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به خۆی". وه‌زیری پلاندانان وتیشی: هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی خانه‌نشینان به‌ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش هاوكارێكی باش ده‌بێت هه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و هه‌م بۆ به‌زووی راپه‌ڕاندنی كاره‌كان.
هاو‌ڵاتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)ی بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاماده كردوه‌و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان كراوه. عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: دوای هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون و ناوه‌ندی وه‌رگرتن، ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد) بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاماده‌كراو ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان كرا. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌كات له به‌یانییه‌وه ده‌توانن خۆیان سه‌ردانی خوێندنگه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)، وتیشی پێویسته ده‌رچوان به‌باشی پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یمه‌كانیان بپارێزن، چونكه دواتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم)ه ده‌توانن (زانكۆلاین) پڕبكه‌نه‌وه. له‌باره‌ی كاراكردنی زانكۆلاین بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو زانكۆلاین بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی كارا ده‌كرێت و پێش كاراكردنیشی له ڕاگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كارییه‌كه‌ی بۆ ده‌رچوان ده‌خرێته‌ڕو.
هاو‌ڵاتی رۆژی دووشەممە 12ی ئەیلوولی 2022، وەرزی نوێی خوێندن لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستپێدەکات پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە داوای خوێندن بە زمانی کوردی دەکات و بە دروشمی "سیاسەتی تواندنەوەی زمانی کوردی رابگرن" لە چەند شارێکی باکووری کوردستان و تورکیا کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ئەنجام دەدات. عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، لە بەرامبەر "سیاسەتی تواندنەوەی زمانی کوردی" کە ماوەی 100 ساڵە لە تورکیا پیادە دەکرێت، داوای پەروەردە بە زمانی کوردی دەکەن. عومەر ئۆجەلان کە ئەندامی كۆمیسیۆنی زمان و رۆشنبیری و هونەری هەدەپە و ئەندامی دەستەی كارگێڕی ناوەندی هەدەپەشە دەڵێت، "تاوەکو کوردی زمانی فێرکردن نەبێت، مەترسی نەمانی لەسەرە، تاوەکو ناسنامەی کورد قبووڵ نەکرێت، زمانەکەیشی قبووڵ ناکرێت." جێگای ئاماژه‌یه هەدەپە دەیەوێت ڕۆژی ده‌ستپێکردنی خوێندن بقۆزێته‌وه‌و داوای خوێندن بە زمانی کوردی بکات، بۆیە لە شارەکانی ئامەد، وان، مێردین، رووها، ئێلیهـ، چەولیگ، دێرسم، شارۆچکەی گەڤەر لە جۆلەمێرگ و شارۆچکەی جزیر لە شرناخی باکووری کوردستان، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، ئادانا و مێرسینی تورکیا کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ئەنجام دەدات. لە تورکیا و باکووری کوردستان، خوێندنی زمانی کوردی، وانەی بژاردەیە و لەسەر داوای دایک و باوکی قوتابی دەخوێندرێت.
هاو‌ڵاتی له‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش سەعید بارانی وەک لێکۆڵەرێک ٣١ ساڵە تەمەنی خۆی بەخشیووە بۆ کۆکردنەوەی پارچە کەلەپوورییەکان و تا ئێستا، توانیوویەتی زیاتر لە ھەزار پارچەی کەلەپووریی لە مۆزەخانەی قەزای بەردەڕەش کۆبکاتەوە و پارێزگاری‌یان لێ بکات. سەعید بارانی-ی لێکۆڵەر یەکێکە لەو کەسانەی کە لە خەمی پاراستنی کەلەپووری کوردەواریی سنووری قەزای بەردەڕەشە و لێکۆڵینەوەی لەسەر زۆر بابەتی میژوویی سنوورەکە کردووە، ئەو باس لەوە دەکات کە لە پێناو پاراستنی کەلەپووری کوردەوارییدا، حەزبە کۆکردنەوەی پارچەی مێژوویی و کەلەپووریی ھەبووە و لە ساڵی ١٩٧٦ ئەو کاتەی کە قوتابی بووە، سەردانی مۆزەخانەی زانکۆی مووسڵی کردووە و لەو کاتەدا، بیرۆکەی ئەوەی بۆ پەیدا بووە کە لە خەمی پاراستنی کەلەپووردا بێت و مۆزەخانەیەک لە سنووری پارێزگای دھۆک بکاتەوە. سەعید بارانی لەبارەی بیرۆکەی کارەکەیەوە لە دیمانەیەکی ئاژانسی ئانادۆڵودا گوتی: "دوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١، ئەو هەلەمان بۆ رەخسا و دەستم کرد بە کۆکردنەوەی پارچەی کەلەپووریی لە سنووری قەزای بەردەڕش و زیاتر دوو ھۆکار ھەبوون کە دەستم بەم کارە کرد، یەکەمیان لەبەر پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا کە مەترسی لەناوچوونی کەلوپەلی کەلەپووری دروست کردووە، چونکە دەبێت مرۆڤ رابردووی خۆی بپارێزێت بۆ ئەوەی داھاتووی دیاربێت، دووەمیان لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوو، رژێمی بەعسی لەناوچوو ھەموو گوندەکانی کوردستانی تێکدا و وێرانیکردن، تەنھا ١٠٠ گوندێکی بەردەڕەش مابوونەوە، بۆیە بە دەرفەتم زانی دەست بە کۆکردنەوەی ئەو کەلوپەلانە بکەم کە مەترسی لەناوچوویان لەسەرە، بەھۆی نەبوونی شوێنەوە، سەرەتا خانووی خۆم کرد بە مۆزەخانە و لە رێگای جۆراوجۆرەوە داوامان لە خەڵکی گوندەکان کرد کە ئەو پارچە کەلەپوورییانەی کۆنن و موڵکی پیرانمانن و لە ماڵەکانیان ماون، بۆ ئەوەی لەناونەچن و پارێزراو بن، ئەوا بیهێنن لەو مۆزەخانە دایبنێن، چونکە تاکە شوێن کە ھەندێک شتی کۆنی تێدا مابوو، گوندەکان بوو". سەعید بارانی گلەیی دەکات لە نەبوونی شوێنێکی گونجاو بۆ مۆزەخانە لە قەزاکەیان و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەناچاری کەلوپەلەکانی لە ھۆڵێکی ناوەندیی وەرزش و لاوانی بەردەڕەش داناوە و کردوویەتی بە مۆزەخانە، ئەو شوێنە ئێستا زیاتر لە ھەزار پارچەی کەلەپووریی تیادا کۆکراوەتەوە کە کۆنترین پارچەی بازنێکە کە تەمەنی ١٤٩ ساڵە، ھەروەھا جووتە پێلاوێک لە مۆزەخانەکە هەیە کە تەمەنی ٨٠ ساڵە و چیڕۆکەکەی بریتییە لەوەی کاتی خۆی گەنجێکی ئەم ناوچەیە، بۆ دەستگیرانەکەی لە بەردەڕەشەوە بەپێ دەچێتە شاری حەلەب باکووری سووریا و جووتە پێلاوێکی بە دیاری بۆ دەکڕێت. لە دیارترین ئەو پارچانەی کە لە ساڵانی کۆندا بەکارھاتوون و لەناو مۆزەخانەکەی سەعید بارانی-دا پارێزراون و دەبینرێن فترەی سفر، ترگاری ئاو، بەردە سێل، درویشە، کەژی، سەرەدی گەنم، کەژی، تەوشۆ، قادە، قەڵانگ، پارزین، تەشکەبەر، قەرتاڵە، ھەمبانە، کورتان، شەی خۆری، سم تراش، زەنگوڵ، کەرستی ناڵبەندی، ناڵ، مەقەسی موو، بێلۆک، قەڵانگ، گاسن، مەنجەڵ، پەرداخ، قاپ، دەستاڕ، خشڵ و بابەتی جوانکاری ژنان، رادیۆ، ماکێتی لەدەست دروستکراو، فەرش، بەڕە، گڵێم، لبادی چنراو، بڕنەو، جلی کوردی و سەربازیی شۆڕشەکانی سەدەی رابردوو، دەسک و دۆڵ، پێڵاو، جانتای چنراو، گۆزە، کونە و ھەزاران پارچەی دیکە کە ھەندێکیان تەمەنیان زیاتر لە یەک سەدەیە. سەعید بارانی ئاماژەی بەوەش دا کە چەندجارێک داوایان کردووە شوێنێکی تایبەت بۆ مۆزەخانەی بەردەڕەش دروست بکرێت، ھەر چەندە شوێنێک لە بەردەڕەش لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە دیاریی کراوە کە بکرێتە مۆزەخانە و کتێبخانە، رێژەیەکی زۆری بیناکە تەواو کراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ بەھۆی قەیرانی داراییەوە کار تیایدا وەستاوە و گوتیشی: "داوا دەکەین کە ئەم بینایە تەواو بکرێت، بۆ ئەوەی ئەم پارچە کوردەوارییانەی کە کۆمانکردووەتەوە کە بەھا و ناسنامەی کوردن ھەر بە پارێزراوی بمێننەوە". سه‌رچاوه: ئاژانسی ئانادۆڵۆ
هاو‌ڵاتی ڕێکخراوێکی سوری تایبه‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ ئاشکرای ده‌کات بەرپرسانی کوردستانی سووریا بۆ کونترۆڵ کردنی نەخۆشیی کۆلێرا لە دەیرەزوور داوای یارمەتییان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووه، هاوکات سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش هۆشداری داوە لەوەی زیاتر لە نیوەی خەڵکی سووریا دەستیان بە ئاوی پاکی خواردنەوە ناگات و زیاتر لە ٧٠٪ی پاشماوەی بەرهەم هێنراو لە سروشتدا جێهێڵدراوە. له‌وباره‌یه‌وه‌ی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ که باره‌گاکه‌ی له‌له‌نده‌نه باسی لە بڵاوبوونەوەی لەناکاوی کۆلێرا کردووە لە هەندێک ناوچەی ڕەقە و دەیرەزوور کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادایە. تا ئێستا سێ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە. هە ربەگوێرەی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەم نەخۆشییە دوای تێکەڵ نەکردنی کلۆر لەگەڵ ئاوی خواردنەوەی ئەو ناوچانە روویداوە بۆیە بەرپرسانی بەشی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کورد لە سووریا هۆشدارییان لە بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی نەخۆشی کۆلێرا لە بەشێک لە پارێزگاکانی ڕەقە و دەیرەزوور داوە. ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو دەسەڵاتدارانی کوردی داوایان لە ڕێکخراوەکانی هاوکاری پزیشکی و تەندروستی لەوانە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کردووە هاوکاریی پێویستیان پێشکەش بکەن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم نەخۆشییە. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا هۆشداری داوە لەوەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆلێرا لەوان سکچوون و ڕشانەوە لە سەدان دانیشتووی ئەو ناوچانەدا بینراوە. دەسەڵاتدارانی کوردی سووریا ڕایانگەیاند، دوای بینینی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، ١٠ هەزار لیتر کلۆر گواستراوەتەوە بۆ وێستگەکانی ئاو بۆ پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە. سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری داوە لەوەی زیاتر لە نیوەی خەڵکی سووریا دەستیان بە ئاوی پاکی خواردنەوە ناگات و زیاتر لە ٧٠٪ی پاشماوەی بەرهەم هێنراو لە سروشتدا جێهێڵدراوە.
هاو‌ڵاتی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه‌وه جێی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پارێزگاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌ڵێت، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه كه زیاتر له 50 پرۆژه له‌سلێمانی بكه‌ونه كار. سه‌میر هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كوردسات رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ودا دووپاتكرایه‌وه كه پێویسته ئاسانكاری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین بكرێت. وتیشی: له‌ئێستا 39 پرۆژه ئاماده‌ن بۆ مۆڵه‌تی كۆتایی كاركردن، هه‌روه‌ها 15 پرۆژه‌ش ساید پلانیان بۆ ئاماده ده‌كرێت و دوو پرۆژه‌ش هه‌ر ئه‌مڕۆ داوای مۆڵه‌تیان كردوه، كه به‌مه‌ش له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له 50 پرۆژه له‌سلێمانی ده‌كه‌ونه كار. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌م پرۆژانه كاریگه‌ری زۆر باشیان له‌سه‌ر هه‌لی كار‌و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری له پارێزگای سلێمانی ده‌بێت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی چاودێری پرۆژه‌كانیش ده‌كات. سه‌میر هه‌ورامی وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی وت، ده‌بێت خزمه‌تكاری خه‌ڵك بن و رۆتین كه‌م بكه‌نه‌وه‌و به‌پێی یاسا كارئاسانی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن.
هاو‌ڵاتی / عه‌مار عه‌زیز به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموكرات له‌ناحیه‌ی سنون رایگه‌یاند: "له‌كاتژمێر10و نیوی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ی توركیا بۆردومانی ناوچه‌ی بارای كرد له‌سنوری ناحیه‌ی سنون، ئۆتۆمبێلێكی ئه‌ندامه‌كانی ئێمه به‌ر بۆردومانه‌كه كه‌وت، كه دوو كه‌س له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون هه‌ردووكیان برینداربوون". خودێدا ئه‌لیاس به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموكرات له‌ناحیه‌ی سنون به هاو‌ڵاتی وت :"ئه‌و دوو كه‌سه ئه‌ندامی یه‌په‌شه‌ن و ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی 30ساڵ ده‌بێت، دۆخی ته‌ندروستی هه‌ردووكیان جێگیره ، به‌مه‌یدانی سه‌ردانی شوێنی روداوه‌كه‌م كرد ته‌نیا زیان گه‌یشتووه به ئۆتۆمبێله‌كه یه‌ك جاریش بۆردوومانكراوه". به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموكرات وتیشی: "له‌هه‌ندێك راگه‌یاندن وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه دوو ئۆتۆمبێل كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام دووره له ڕاستی، ته‌نیا یه‌ك ئۆتۆمبێل بووه، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
هاو‌ڵاتی به‌یانیی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه 2022/9/11 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین پرسه‌نامه‌ی بۆ كۆچی دواییی شاژن ئێلێزابێسی دووه‌م، شاژنی كۆچكردووی شانشینی یه‌كگرتوو له تۆماری پرسه‌دا نووسی كه له هه‌ولێر له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی به‌ریتانیاوه كراوه‌ته‌وه. له پرسه‌نامه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سه‌ره‌خۆشیی خۆی و گه‌لی كوردستانی به شا چارلزی سێیه‌م و خانه‌واده‌ی شاهانه و گه‌لی شانشینی یه‌كگرتوو و وڵاتانی كۆمۆنوێلس گه‌یاند و هاوخه‌می و هاوسۆزی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربرِی. نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێگه‌و خۆشه‌ویستیی شاژن ئێلێزابێسی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان كرد و دووپاتی كرده‌وه كه له‌م كاته سه‌خته‌دا بیری خۆی و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان لای خاوه‌نشكۆ شا و خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی شانشینی یه‌كگرتووه.
هاو‌ڵاتی ڕێکخراوێکی سوری ڕایده‌گه‌یه‌نێت به تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا هەسەدە ٩٠ کەسی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیرکرد. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ که باره‌گاکه‌ی له له‌نده‌نه رایگه‌یاند، هێزە تایبەتییەکانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" ٩٠ کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن و بوونی پەیوەندیان بە تورکیا و گروپە چەکدارەکان کە پەیوەندیان بە هێرشەکانی دوو مانگی رابردووەوە هەبووە لەناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەستگیرکردووە. بەگوێرەی هەواڵی روانگە تەواوی ئەو کەسانە لە زیندانییەکانی ئەمنی باکووری حەلەب، حەسەکە، رەقا و دێرەزوور دانراون. ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس له راپۆرتێكدا باسی له‌وه كرد، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له دوای كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی رایگه‌یاندووه، كاری له‌پێشینه‌یان كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانه له‌نزیك سنووری توركیا، به‌ڵام ئاماده‌كارییان بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان ده‌ستپێبكات و بۆ به‌رگریكردنیش په‌نا ده‌به‌نه به‌ر پشتیوانی دیمه‌شق.
هاو‌ڵاتی به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی، لە میانی پرۆسەی کنە و پشکنین لە قەڵای کەف سەربە شارۆچکەی ئادیلجەڤاز لە پارێزگای بەدلیس، چێشتخانە و چەند ژوورێکی خزمەت دۆزرانەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و ٧٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا. پرۆسەی کنە و پشکنین لە قەڵای کەف کە لە سەردەمی دەوڵەتی ئورارتوو لە دامێنی چیای سوبحان دروست کراوە، بەمۆڵەتی وەزارەتی کو‌لتوور و گەشتوگوزار ئەنجام دەدرێت. دوای ٥٠ ساڵ لە وەستان ساڵی رابردوو بە راوێژی مامۆستا لە بەشی شوێنەوارناسیی زانکۆی یوزیونجو یڵی وان، دکتۆر ئیسماعیل جۆشکون پرۆسەی کنە و پشکنین لەم قەڵایەدا دەستی پێ کردەوە و لە میانی ئەم کارانەشدا بۆیەی تایبەت بە سەردەمی دەوڵەتی ئۆرارتوو لەناو پایەکانی قەڵاکەدا دۆزرانەوە و لە بەشی رۆژئاوای قەڵاکەشدا چێشتخانە و چەند ژوورێکی خزمەتکردنیی قەڵاکە دۆزرانەوە. - "چالاکییەکانی ناو قەڵاکە بەهۆی ئاگرێکی گەورەوە کۆتای‌یان پێهاتووە" مامۆستا لە بەشی شوێنەوارناسیی زانکۆی یوزیونجو یڵی وان، دکتۆر ئیسماعیل جۆشکون باسی لەوە کرد کە دوای دۆزینەوەی پایەکانی قەڵاکە، دەوری پایەکانیان پاک کردووەتەوە تا دووبارە پایەکان دەربکەونەوە، گوتیشی: "ئەم قەڵایە لەلایەن 'شا رووسای دووەم'ەوە دروست کراوە کە لە ساڵانی ٦٨٥-٦٤٥ی پێش زایین، حوکمڕانی کردووە. ئەم شایە لە دروستکردنی شارەکاندا دەستێکی باڵای هەبووە و ئەو شوێنەوارانەی دوای خۆی بەجێیهێشتوون نەک تەنها لە رووی تەلارسازییەوە بەڵکو لە رووی هونەریشەوە شوێنەواری گرنگن. ئەمەش بەئاشکرا لە قەڵای کەف-دا دەبینین. ئەوەمان ئاشکرا کرد کە چالاکییەکانی ناو قەڵاکە لە ئەنجامی ئاگرێکی زۆر گەورەدا کۆتای‌یان هاتووە. لە بەشی رۆژئاوای قەڵاکەدا، دەتوانین ئەو شوێنانە ببینین کە تایبەت بوون بە خزمەتکردنی قەڵاکە. هەر لێرە چێشتخانە و چەندین ژووری خزمەتمان دۆزییەوە. قۆناغی دووەمی کارەکانیشمان بریتی دەبێت لە خاوێنکردنەوە و نۆژەنکردنەوە". دکتۆر ئیسماعیل جۆشکون باسی لەوەش کرد کە بناغەی ئەو دیوارانەی دۆزیویاننەتەوە لە بەردی چوارگۆشە دروستکراون، ئەم بەردانەش مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و ٧٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا، گوتیشی: "پێمانوایە کە ئێرە چێشتخانە بووە. لە قەڵاکەدا زۆر بەکەمی شوێنەواری کانزایی و چەند پارچە قایشێک دۆزراونەتەوە، بەدەرلەوە ئەو شتانەی دۆزراونەتەوە زیاتر پارچە تەختەی سووتاون. پێمانوایە قەڵاکە زیاتر لە ١٠٠ ژووری تیادا بووە. لە میانی لێکۆڵینەوەکانماندا لە کەناری پایەکاندا ئەو بۆیانەمان دۆزییەوە کە بە "رەنگی شینی ئورارتوو" ناسراون. ئەم قەڵایە دەتوانێت کەرتی گەشتوگوزاری ناوچەکە بەهێزتر بکات و چەند رێبەرێکی گەشتیاریش داوایان کردووە رێگەیان پێبدرێت گەشتیار بێنن بۆ قەڵاکە".
