هاوڵاتی سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە فەرمی بانگێشتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژنی بەریتانیا لە لەندەن دەکرێت لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکوومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژن ئێلێزابێسى دووەم، ده‌گاته لەندەنى پایتەختى بەریتانیا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خرایە ڕوو کە لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فه‌رمییە دەبێت.
هاوڵاتی / ئیمان زه‌ندی هاوسه‌رگیری مسیار له‌هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته جێی باس، مامۆستایانی ئاینی رایان جیاوازه سه‌باره‌ت به‌م هاوسه‌رگیرییه، پارێزه‌رێك ده‌ڵێت: له‌هه‌رێمی كوردستان مسیار كارێكی نایاساییه‌و به‌یاسا رێكنه‌خراوه‌و هیچ ده‌قێكی یاسایمان نیه ئاماژه‌ی پێبكات، ئه‌نجومه‌نی باڵاتی فتواش له‌ساڵی ٢٠١٩ه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م هاوسه‌رگیرییه پێچه‌وانه‌ی عورفی كۆمه‌ڵگای كوردییه و گونجاو نیه‌و ناپه‌سه‌نده، پزیشكێكی راوێژكاریش بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی باس له‌كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌م شێوازه له‌هاوسه‌رگیری ده‌كات. موحسین مه‌حمود زه‌ڕایه‌نی، مامۆستای ئاینی سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌رگیری مسیار بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» ئاگاداریه‌ك بده‌م ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت هاوسه‌رگیری مسیار نیه، به‌ڵكو خه‌ڵكیان چه‌واشه كردووه له‌ژێر په‌رده‌ی هاوسه‌رگیری مسیاردا، چونكه وه‌لی ئه‌مر ئاگادار نیه‌و دوو شاهید ده‌هێنن كه له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه رۆژانه خه‌ریكی ئه‌و جۆره كارانه‌ن و ده‌یشارنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیاو هیچی ناكه‌وێته ئه‌ستۆ»، و وتیشی:» پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێت: هه‌ر ئافره‌تێك شوو بكات به‌بێ وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ئه‌وه ماره‌ییه‌كه‌ی به‌تاڵه به‌تاڵه به‌تاڵه، زانایان ره‌حمه‌تی خودایان لێبێت به‌حه‌رامیان زانیوه، هه‌ندێكی تریان رێككه‌تون كه فتوای حه‌ڵاڵی ناده‌ن، چونكه كێشه‌كانی زۆره، هه‌ندێكی پێیان ئاساییه»، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه:» كه زانایان ده‌فه‌رموون ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماره‌بڕینه‌كه‌ش به‌شه‌رعی ئه‌نجام درابێت شایه‌ته‌كان بشارنه‌وه‌و هیچ مافێك نه‌كه‌وێته سه‌ر زاوا ئه‌و هاوسه‌رگیریه به‌تاڵه، چونكه رێگه خۆشده‌كات بۆ خراپه‌كاری، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س كۆمه‌ڵێك رای لاوازیان هێناوه له‌ملاوله‌ولا پینه‌ی ده‌كه‌ن و ژێر به‌ژێر خه‌ریكی ئه‌و كاره‌ن و ره‌وایه‌تی پێده‌ده‌ن، مسیار بیدعه‌یه‌كی مۆدێرنه‌یه (عه‌سری)ه‌و له‌قورئان و سونه‌تدا باسنه‌كراوه». راشیگه‌یاند:» له‌مسیاردا به‌هێزی پیاو ده‌رناكه‌وێ و خانمان به‌كۆیله ده‌بێت چونكه له‌خۆشی و ناخۆشی له‌گه‌ڵیدا نیه، كۆرپه له‌بارده‌برێت كه‌گوناحێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌چێته خانه‌ی كوشتنه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌لی ئه‌مر پێویستی به‌پاره بێت بۆیه ره‌زامه‌نده، ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی كه شوێن ئه‌م پرۆسه‌یه كه‌وتوون با له‌خودا بترسن، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لاوازن و پشتی پێنه‌به‌ستن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودا». «ئه‌وانه‌ی به‌ڕه‌هایی ده‌ڵێن حه‌رامه به‌سه‌ر فه‌رمووده‌و قسه‌ی زانایان و زانست‌دا بازیانداوه» له‌به‌رامبه‌ردا د.ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، مامۆستای ئاینی و مامۆستای زانكۆ به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» به‌ڕای من باسكردنی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا هه‌ڵه‌یه، چونكه پێویستمان نیه و نه‌بووه به‌حاڵه‌تیش تا بگات به‌دیارده، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌هایی ده‌ڵێن حه‌رامه به‌سه‌ر فه‌رمووده و قسه‌ی زانایان له‌گه‌ڵ كتێب و زانست‌دا بازیانداوه، ئه‌ركه له‌سه‌ر ئێمه‌ی مامۆستای ئاینی راستی ئاشكرا بكه‌ین، ئه‌م جۆره هاوسه‌رگرییه بۆ هه‌ندێ حاڵه‌تی دیاریكراو ئاساییه جا لێره بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام من له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌م ماره نه‌كردووه»، ناوبراو وتیشی:» زۆربوونی قه‌یره‌و رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌و ئه‌و ئافره‌ته‌ی تاكه سه‌رپه‌رشتی دایك و باوكیه‌تی له‌گه‌ڵ زۆر سه‌فه‌ركردنی پیاو هۆكارن، جمهوری زانایان به‌تایبه‌ت له‌لای سێ مه‌زهه‌به‌كه‌ی حه‌نابیله و شافیعیه‌كان و حه‌نه‌فیه‌كان رێگه‌پێدراوه، ئه‌و زانایانه‌یش كه به‌درووستیان نه‌زانیوه وه‌كو مالیكیه‌كان نه‌یانگوتووه فاسیده یان باتیڵه به‌ڵكو رێگریان لێیكردووه»، روونیشیكرده‌وه:» لای ئه‌و سێ مه‌زهه‌به‌ی به‌درووستی ده‌زانن ته‌نها بوونی وه‌لی ئه‌مرو دوو شایه‌ت له‌سنووری نهێنی ده‌چێته ده‌ره‌وه، ته‌نها مالیكیه‌كان كێشه‌یان له‌م ئاشكراكردنه هه‌یه چونكه لای ئه‌وان بۆ ئاشكراكردن دوو شایه‌ته‌كه به‌س نیه، سیغه كاتیه به‌ڵام مسیار تاهه‌تاییه‌و له‌دادگاكاندا گرێبه‌ستیان بۆ ده‌كرێت مافی هه‌ردوولا پارێزراو ده‌بێت». هه‌ورامان حه‌مه شه‌ریف گه‌جینه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی ده‌ڵێت:»هیچ په‌ڕاوێكی فه‌رمی بۆ به‌یاساكردنی هاوسه‌رگیری مسیار پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان نه‌كراوه. رۆژی 31/8/2022 ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان فتوای له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری مسیاره‌وه راگه‌یاند كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: ئه‌و هاوسه‌رگیرییه پێچه‌وانه‌ی عورفی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه و گونجاو نیه‌و ناپه‌سه‌نده، داواشكراوه زانایانی ئاینی خۆیان به‌دوربگرن له‌گرێبه‌ستی ئه‌و هاوسه‌رگیریه. هاوكات پرۆفیسۆر د.حه‌سه‌ن موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» له‌ساڵی ٢٠١٩ه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌كه‌ین، به‌پێی رای ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێم هاوسه‌رگیرییه‌كی ناپه‌سه‌نده وه كه‌موكوڕی زۆر تێدایه‌و سه‌رده‌كێشت بۆ هاوسه‌رگیری حه‌رام، هه‌روه‌ها قورئان به‌جائیزی دانانێت ئافره‌ت بڵێت ماره‌یم ناوێت خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ۆآتُوا النِّسَاءَ ێَدُقَاتِهِنَّ نِحْڵه ۚ فَإِنْ گِبْنَ ڵكُمْ عَنْ شَیْءٍ مِنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِیئًا مَریئًا) نیسا‌ء ئایه‌تی (4) واته: ماره‌یی ژنان بڕیاری خودایه‌و فه‌رزه‌و مافی خۆیانه‌و كه‌سێك بۆی نییه رێی لێبگرێت، جا ئه‌گه‌ر به‌پێخۆشبوونی خۆیان شتێكیان له‌ماره‌ییه‌كه‌یان پێبه‌خشین، ئه‌و كاته ئێوه‌ش بیخۆن و نۆشی گیانتانی بكه‌ن»، راشیگه‌یاند:» ماره‌یی ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه ماره‌یی ناوبراو وێنه‌ی ماره‌یی، ماره‌یی ناوبراو ئه‌وه‌یه كه له‌په‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌چه‌ند درابێت ئه‌وه‌نده‌یه، وێنه‌ی ماره‌یی واته گه‌ر ژنه‌كه ماره‌یی دیاری نه‌كات شه‌رع هه‌ر بۆی دیاری ده‌كات»، ده‌ڵێت:» مسیاركردن له‌شوێنێك بۆ شوێنكیتر جیاوازه رێژه‌كه له‌سلێمانی زیاتره پاشان هه‌ولێر دواتر دهۆك، هه‌موی چاولێكه‌رییه‌و ده‌ڵێین شیعه سیغه‌یان هه‌یه بائێمه‌ش مسیارمان هه‌بێ، راپۆرت له‌به‌رده‌ستماندا بووه له‌یه‌ك كاتدا ئافره‌ت سێ مسیاری كردووه، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب زۆر ده‌كرێت و ئاواره‌كانیش ئیستغلال ده‌كرێت». مسیار وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه له (سَیر)ه‌وه هاتووه واته رۆیشتن و هاتووچۆ، بریتیه له‌گرێبه‌ستێك له‌نێوان ژن و پیاوێك كه‌سه‌رجه‌م مه‌رج و بنه‌ماكانی عه‌قدی شه‌رعی تێدایه له‌ئیجاب و قه‌بوڵ و بڕی ماره‌یی و دوو شایه‌ت و وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی، ئافره‌ته‌كه له‌سێ مافی خۆی به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه خۆش ده‌بێت له‌وانه‌ش نه‌فه‌قه‌و شوێنی نیشته‌جێبوون له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پیاو له‌لای، له‌ڕووی حوكمی شه‌رعیه‌وه زانایان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه. یه‌كێتی پیاوانی كوردستان كه له‌ساڵی ٢٠٠٧ راگه‌یه‌ندراوه ئامانجی به‌رگریكردنه له‌مافی پیاوان، بورهان عه‌لی، سكرتێری رێكخراوه‌كه بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» هاوسه‌رگیری مسیار به‌شێكه له‌فره‌ژنی، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له‌ده‌ره‌وه ئه‌م هاوسه‌رگیریه ده‌كات ژنه‌كانیان ئاگادارن، له‌لایه‌كی تره‌وه رێژه‌ی نێر كه‌مبووه‌ته‌وه به‌هۆی كۆچكردن و رووداوی هاتووچۆ ته‌نها له‌ساڵێكدا نزیكه‌ی ٢٨ بۆ ٣٠ هه‌زار گه‌نج كۆچ بۆ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، له‌و رێژه‌یه دوو هه‌زاریان ره‌گه‌زی مێیه، ئه‌وی تر ره‌گه‌زی نێره»، وتیشی:» مسیارمان پێ باش نیه، چونكه ته‌نها لایه‌نێكی ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌ویش جنسیه، به‌ڵام به‌و جۆره‌ش ترسناك نیه كه منداڵ باوك ناناسێت و به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌كۆیله‌كردنی ژنیش نیه چونكه ژن خۆی تێیدا بڕیارده‌ره، به‌بڕوای ئێمه مسیار بكرێت به‌یاسا باشتره چونكه پێمان وایه له‌داهاتوودا ببێت به‌پرۆسه‌یه‌كی گرنگ». سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مسیار له‌وڵاتی سعودیه بووه كه ده‌ڵاڵێك به‌ناوی (ساتر غونه‌یم) ئه‌م بیدعه‌یه‌ی داهێناوه، هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كانی تر مێژووه‌كه‌ی بۆ وڵاتی میسر ده‌گه‌ڕێننه‌وه. هه‌ژار غه‌فور، پارێزه‌ری راوێژكار ده‌ڵێت:» یاسای ژماره پانزه‌ی ساڵی ٢٠٠٨ له مادده‌ی سێ به‌ڕوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری باسكراوه كه‌بریتیه له‌گرێبه‌ستێكی یاسایی له‌نێوان ژن و پیاودا له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی و یه‌كتر قبوڵكردن و رێز‌و خۆشه‌ویستی، یه‌كتر، مسیار له‌ڕووی یاساییه‌وه كارێكی نایاساییه به‌یاسا رێكنه‌خراوه هیچ ده‌قێكی یاسایمان نیه ئاماژه‌ی پێبكات، چونكه دژی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه»، وتیشی:» ئافره‌ت ناتوانێیت هیچ سكاڵایه‌كی یاسایی تۆمار بكات ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر له‌باربردنی كۆرپه‌ش كاتێك له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و مافه‌ی پێده‌درێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌ناو دادگاكان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێكهێنابێت»، ناوبراو ده‌ڵێت:» له‌دادگاكان فره‌ژنی قه‌ده‌غه نیه به‌ڵكو سنورداركراوه‌و وتیشی:» ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ی ریكلام بۆ مسیار ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی یاسا ده‌بنه‌وه،و پێویسته داواكاری گشتی هه‌ڵوێستی هه‌بێت». د.عه‌تیه حه‌مه سه‌عید، پزیشكی راوێژكار بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی له‌گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تی هاوڵاتیدا ده‌ڵێت:» داخی گرانم نه‌مزانیوه ئه‌م بابه‌ته هاتووه‌ته كوردستان زۆر دڵته‌نگم به‌ڕاستی، لای من له‌شفرۆشیه به‌به‌رنامه، چۆن ده‌كرێ له‌كوردستان گه‌وره كچێك و بێوه‌ژنێك پیاوێكی نه‌ناسراو بێنێته ماڵ باوكی جوت ببێ له‌گه‌ڵی دواتر بڕوا ئه‌مه قوربانی نه‌بێ چیتره! به‌نهێنیه‌وه سكپڕی بكات و دواتریش پێی له‌بارببات به‌ڕاستی حه‌یاچوونه كورده‌واری بابه‌تی وای تێبكه‌وێت و ده‌بێت حكومه‌ت بێته‌سه‌ر خه‌ت»، وتیشی:» مسیار هاوسه‌رگیری نیه، به‌ڵكو له‌شفرۆشیه، چونكه نازانرێ پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌ت جووت بووه هه‌موو ڤایرۆس و به‌كتریاكانی ئه‌وانیتر ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌م ژنه‌و به‌و هۆیه‌وه زاوزێی ژنه‌كه تووشی هه‌وكردن ده‌كات و نه‌زۆكی ده‌كات»، ئه‌وه‌شی وت:» رێگری له‌سكپڕبوون چ له‌وله‌ب دانان بێت یان حه‌ب و مه‌نعی ته‌بیعی هه‌مووی كاره‌سات بۆ ته‌ندروستی ژنه‌كه ده‌هێنێت به‌تایبه‌ت حه‌به‌كه، چونكه دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ملی زاوزێی ده‌كات، شێرپه‌نجه له‌ئافره‌تی خاوێن كه‌متره«، ده‌شڵێت:» گه‌ر دووجار كۆرپه له‌باربچێت به‌هۆكارێكی سروشتی له‌ژێر ده‌ستی دكتۆر زۆر گرفتی ته‌ندروستی دروستناكات، به‌ڵام ئه‌مانه به‌ئامێری پیس له‌لایه‌ن سسته‌رو مامانه‌وه له‌باریده‌به‌ن، پیسیه‌كه ده‌چێته میزڵدانی و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كونبوونی میزڵدان یان كاتی له‌باربردنه‌كه ئامێره‌كه له‌شوێنی میزه‌رۆوه براوه له‌جیاتی زێ، گه‌ر بێت و پێنج جار منداڵ له‌بارببرێت چ به‌كورتاج یاخود حه‌ب خراپترین دۆخی ته‌ندروستی چاوه‌ڕوانی ئه‌و ژنه ده‌كات». كه‌ژاڵ عه‌بدولقادر، چالاكی بواری ژنان و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی (ژن، ژیانه مه‌یكوژه) باوه‌ڕی وایه مسیار په‌یوه‌ندیه‌كی (گێڵ فرێندو بۆی فرێند)ی ئه‌وروپایه‌و به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» هاوسه‌رگیری مسیار له‌قازانجی نێردایه، یاساكانمان پیاو سالارانه‌ن و مه‌تاتیانه دایده‌ڕێژن و هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه كه به‌و جۆره‌ش بوو ژن قوربانیه»، وتیشی:هیچ كه‌سێك وه‌كو قوربانی لێكه‌وته‌ی ئه‌م شێوازه له‌هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نه‌كردووه‌و تائێستاش ئێمه هیچ سیمینار‌و چالاكیه‌كمان نه‌كردووه چونكه بابه‌ته‌كه بۆ ئێمه نوێیه‌و نهێنی بوونی ئه‌م پرۆسه وایكردووه ئاگادارنه‌بین به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین». هاوكات شیلان حه‌مه‌نوری تووێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوڵاتی وتی:» شێوازی هاوسه‌رگیری مسیار سه‌رجێییه، ئه‌مه‌ش بچوككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی رۆحی نێوان دوو كه‌سه، سێكس به‌شێكی بچووكه له‌پێكه‌وه‌نانی خێزان، له‌م پڕۆسه كاتێك ژن له‌هه‌موو شت خۆش ده‌بێت هۆشیاری نیه، ته‌نها حه‌ڵاڵكردنی له‌شفرۆشیه هیچ ئامانجێكی هاوسه‌رگیری تێدا نیه»، ده‌ڵێت» به‌ری پێنه‌گیرێت ده‌بێته هاوسه‌رگیری یه‌ك كاتژمێری و بازرگانیشی پێوه‌ده‌كرێت»، وتیشی:» له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێت جۆره‌كانی هاوسه‌رگیری باش بناسێنرێت و به‌ربگیرێت به‌فتوادان له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینییه‌وه، حكومه‌ت بژێوی ژیانی خه‌ڵك باش بكات به‌تایبه‌ت ژنان و بیانپارێزێت، ده‌بێت ژنانیش هۆشیارو ئاگاداربن».
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، داواده‌که‌ن دژ به کوژرانی ژیلا ئه‌مینی داوا لە هەموو گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کورد، ژنان، گەنجان، رۆشنبیران، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانان و هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی، رێکخراوە مەدەنییەکان، حیزبە سیاسییەکان، میدیا ئازادەکان، کرێکاران، مامۆستایان، کاسبکاران و بازاڕەکان و هەموو زەحمەتکێشانی چەوساوە دەکەین، کە رۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان / ١٩ی ئەیلول بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەست فاشیزمی ئێران، بە دروشمی "ژن، ژیان ئازادی – شەهید نامرێ" بەشداری لە مانگرتنی گشتی و شکۆمەندی سەرتاسەری دا بکەن. ده‌قی ڕاگەیاندراوی پەژاک و کۆدار بۆ مانگرتنی گشتی و ناڕەزایەتی کوشتنی "ژینا ئەمینی (مەهسا)" بە دەستی هێزەکانی رژێمی دژە ژن و فاشیست لە رۆژی هەینی ٢٥ی خەرمان / ١٦ی ئەیلول کارێکی دژ بە هەموو کۆمەڵگەى ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو کردارە قێزەون و ناپەسەندەی رژێمی فاشیستی ئێران لە دژی ژنان بە تایبەتی ژنانی کورد پێویستی بە هەڵوێستگرتنی ڕادیکاڵ و ئازادیخوازانەى هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەیە. کێشەى ژن لە ئێران بووە بە گەورەترین کێشە و چووەتە ریزی سەرەوەی هەموو کێشەکانی ئەو وڵاتە. رژێمی ئێستای ئێران بە شێوەیەکی فاشیستی و بە شێوەی سیستماتیک و دڵڕەقانە گوتەزای دژە ژن بڵاودەکاتەوە و برەوی پێ دەدات. ئەشکەنجە، زیندان، لەسێدارەدان و کوشتنی ژنان بووەتە کارێکی رۆژانەى ئەو رژێمە فاشیستە و ئەگەر لەلایەن کۆمەڵگەوە جڵەو نەکرێت، زیان و تێچووی رۆژ لە دوای رۆژ قورس‌تر دەبێت و ئاسایشی هەموان زیاتر دەخاتە مەترسییەوە. ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کێشەى ئازادیی ژن بووەتە ناواخن و ناوەرۆکی سەرەکیی شۆڕش بۆ ئازادی و دیموکراسی و گەلانیش ناچار بە بەدیهێنانی ئەو ئازادییە بەهادارەن. بێگومان هەر شۆڕشێک لە بیر و ئەندێشەى ئازادیی ژن و ڕاپەڕین بۆ بە دەستهێنانی بێبەش بێت، زیاتر لە هەموان تووشی داڕمان و ڕووخان دەبێت. ئەمڕۆ پێگەى ژنان لە تێکۆشانی کورد و کۆمەڵگە لە ڕێگای ئازادیی ژنان کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بۆ هەموان ڕوون و ئاشکرایە. کەواتە شۆڕشێک، بە پلەی یەکەم بایەخ بە گوتەزای ئازادیی ژن بدات بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. ئەمڕۆ ئازادیخوازیی ژنانی کورد لە عەفرین و کۆبانێ تاوەکو باکوور، باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و سەقز، بووەتە گەردونی و کوشتنی بێبەزەیانەى ژنانی کورد و بۆ نمونە ژینا ئەمینی قبوڵ ناکرێت. بە خۆشییەوە رۆژ لە دوای رۆژ لە سایەی تێکۆشانی ئازادیخوازانەى گەلان و لەوانەش گەلی کورد بۆ بەدیهێنانی مافەکان و ئازادییە مرۆییەکانی خۆیان پێداگرتر و هۆشیارتر دەبنەوە و هەوێنی راپەڕینی سەرتاسەری شکڵی گرتووە. رژێمی فاشیست و دژە ژنی ئێران بە پاساوی دەسەڵاتخوازانەى خۆی بە بەردەوامی کرداری پلان بۆ دانراو و سیستماتیک لە دژی هەموو چین و توێژەکان بەڕێوەدەبات، کە بە ئاشکرا ئاسایشی کۆمەڵگە و ژنانی بە تەواوەتی خستووەتە مەترسییەوە. ئەگەر ئەمڕۆ کۆمەڵگەی هۆشیار و بوێری ئێمە پێش بەو دڵڕەقیانە نەگرێت، بە دڵنیاییەوە سبەی درەنگ دەبێت. بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی رژێمی فاشیستی ئێران بە توندی ئیدانە دەکەین و داوا لە هەموو گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کورد، ژنان، گەنجان، رۆشنبیران، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانان و هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی، رێکخراوە مەدەنییەکان، حیزبە سیاسییەکان، میدیا ئازادەکان، کرێکاران، مامۆستایان، کاسبکاران و بازاڕەکان و هەموو زەحمەتکێشانی چەوساوە دەکەین، کە رۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان / ١٩ی ئەیلول بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەست فاشیزمی ئێران، بە دروشمی "ژن، ژیان ئازادی – شەهید نامرێ" بەشداری لە مانگرتنی گشتی و شکۆمەندی سەرتاسەری دا بکەن. ئەوە ئەرکی مرۆیی، ئەخلاقی و سیاسییە لە پێناو پارێزگاری لە کۆمەلگە و ژنان و بە بە تایبەتی شلێر ڕەسوڵییەکان و ژینا ئەمینییەکانە. شۆڕشی ئازادیی ژنان، ناوەرۆکی شۆڕشی نوێی کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکدەهێنێت و تێکۆشان لەو رێگایەدا ئەرکی مرۆیی کۆمەلگەى چەوساوە و ستەملێکراو و گەلانە، سڵاو لەگەلەکەمان و بە تایبەتی خەڵکی سەقز دەکەین، کە دەستیان بە ناڕەزایەتیی دیموکراتیک کردووە".
هاوڵاتی میدیاکانی تورکیا بڵاویانکرده‌وه تاوه‌کو ئێستا ٦٤ کیلۆمەتر لە دیواری سەر سنووری تورکیا-ئێران ته‌واوبووه که ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌هاتوچۆی گه‌ریلاکانی په‌که‌که له‌ناو خاکی کوردستاندا ده‌ستی به‌دروستکردنی کردووه. له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی بڵاویکردۆته‌وه کارەکانی پڕۆژەی دروستکردنی دیواری ئەمنی لەسەر سنوور بە درێژایی ٢٩٥ کیلۆمەتر کە لەئێستادا ٦٤ کیلۆمەتری تەواو بووە لەلایەن حەوت کۆمپانیا بەڵیندەر جێبەجێ دەکرێت و بە درێژایی ٢٨٣ کیلۆمەتریش خەندەق لێدراوە.هەروەها کارەکانی دروستکردنی ٥١ قولەی ئەلیکترۆ ئۆپتیکاڵی تەواو بووە و پلان بۆ ئەوە دادەنرێت لەگەڵ تەواوبوونی دروستكردنی ٧٢ تاوەری لێگۆ و ٤٥ تاوەری مۆنۆبلۆك لە ماوەیەكی كەمدا سنوورەكە بەتەواوی بخرێتە ژێر كۆنترۆڵ. ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه لە پارێزگای وان کە لەنێو پارێزگاکانی دیکەی تورکیا درێژترین سنووری هەیە لەگەڵ ئێران، هێزە ئەمنییەکان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەردەوام بەسەر هێڵە سنوورییەکاندا دەگەڕێن و هەموو پێداویستییە تەکنەلۆجییەکانی وەک کامێرای چاودێری، تەلی هەستەوەر، دووربینی شەو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەکاردەهێندرێن. ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو به‌وته‌ی بەڕێوەبەری کاروباری بیناسازی،مەندرێس، بەر لەهاتنی زستان کارەکانیان خێراتر کردووە، ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو لەلایەک خەندەق لێدەدرێت، لەلایەکی دیکەوە دیوار، رێگا و قولەی چاودێری دروست دەکرێت. کارەکان بە سەدان کەرەستە لەلایەن سەدان کارمەندەوە ئەنجام دەدرێن. جێگای ئاماژه‌یه سوپای تورکیا به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی چالاکی گه‌ریلاکانی په‌که‌که چه‌ندین ساڵه باس له‌دروستکردنی دیوارێکی وه‌ها له‌سه‌ر سنور ده‌کات.
هاوڵاتی دوابەدوای گیانلەدەست دانی ژینا ئەمینی و بە خاکسپاردنی لە گۆڕستانێکی سەقز پاش خواحافیزی لە تەرمی زینا ئامادەبوانی گۆرستانەکە کە هەزاران کەس دەبوون ناڕەزاییان دەربڕی. لەو چوارچێوەیەشدا هێزە ئەمنییەکانی سەقز ڕوبەڕویان بونەوەو بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو. بە پێی زانیارییە ناڕەسمییەکان بەهۆی دروستبوونی گرژیوئاڵۆزییەکانەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژراو و بریندار بوون. تا دێت گرژیوئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ڕوولەزیادبوون دەکات ،هەرچەندە میدیای ڕەسمی ئێران گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردۆتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات ناوبراو لە هۆڵێکدا لە هۆشخۆی چووەو هیچ توندوتیژییەکی بەرامبەر نەکراوە لە بەرامبەریشدا چالاکوانان و میدیاکارانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ژینا ئەمینی لە لایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشکراوەتە سەری و ئازار بە سەری گەیشتووە هەر ئەمەش وایکردووە کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بێهۆشببێت و پاشان گیان لە دەست بدات. بۆ بینینی ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکان کلیک لێرە بکە
هاوڵاتی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ لەمه‌راسیمێکدا تەرمی ژینا ئه‌مینی لە گۆرستانی ئیچی لەشاری سه‌قزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به ئاماده‌بوونی هه‌زاران که‌س بە خاکسپێردرا . بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری سەقزی رۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژی ١٣ی ئەیلول لەلایەن پۆلیسی روبەروبوونەوەی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشییەوە دەستبەسەرکرا و لەکاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تارانەوە بە توندی لەسەر و جەستەی دراوە ، دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. ئەمەش لە کاتێکدایە میدیای ڕەسمی ئێران گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوەوئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە ژینا ئەمینی ئەشکەنجە درابێت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە خۆی باری تەندروستی تێکچووەو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
له چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له دژی سوپای توركیا كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی سیدای سه‌ر به زاپ پێشڕه‌وی بكه‌ن، ١٥ سه‌رباز سزادران و ٥ سه‌ربازیش برینداركران. سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركیا كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدای سه‌ر به هه‌رێمی زاپ پێشڕه‌وی بكه‌ن، گه‌ریلاكانی ئازادی ڕوبه‌ڕویان بونه‌وه‌و شكستێكی گه‌وره‌یان توشكردن. به گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌په‌گه كه تا ئێستا به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، له چالاكییه‌كاندا لانیكه‌م ١٥ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٥ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداركراون. دوێنێش ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندی هه‌په‌گه ئاماری پێنج مانگی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ سوپای توركیای بڵاو كرده‌وه‌و ئاشكرای كرد، گه‌ریلا له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زار و ٨٨١ چالاكییان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامداوه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه؛ دوو هه‌زار و ١٣٢ سه‌رباز سزادراون، كه ١٢یان جاش و ١٣ی دیكه‌یان ئه‌فسه‌ری باڵا بوون، ٢٩٠ سه‌ربازیش برینداربوون و ١٠ هێلیكۆپته‌ریش خراونه‌ته‌خواره‌وه و له‌ناوبراون. هه‌په‌گه ڕونیكردوه‌ته‌وه له‌و پێنج مانگه‌دا كه ده‌وڵه‌تی تورك هێرشێكی نوێی ده‌ستپێكردوه دوو هه‌زارو چوار جار بۆمبی فۆسفۆر، ئه‌تۆمی تاكتیكیی و چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه، كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌ده‌غه‌ن. له‌لایه‌ن هێزه‌كانیشمانه‌وه به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوانه به به‌ڵگه تۆماركراون.
هاوڵاتی / عه‌مار عه‌زیز جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، "تا رێككه‌وتنی به‌غداد و هه‌ولێر جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌دووری ده‌بینم قائیمقامێكی نویێ بۆ شه‌نگال دابنرێت. ره‌فعه‌ت سمۆ، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له لێدوانێكدا به هاوڵاتی وت" پێش ماوه‌یه‌ك بڕیار درا پارێزگاری نه‌ینه‌وا بكرێته قائیمقامی شه‌نگال به‌وه‌كاله‌ت، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، پرسی دانانی ئیداره‌یه‌كی نوێ و قائیمقام په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر، كه به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كراون، هه‌ندێك هێز له‌ناوه‌ندی شه‌نگال پێیان خۆش نیه رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دانیه". ره‌فعه‌ت سمۆ وتیشی: "ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگالیش گرێدراوه به‌و پرسه‌یه‌وه، یه‌كه‌مجار ده‌بێت لایه‌نی سیاسی چاره‌سه‌ربكرێت، ئیداره‌ی پێشووی شه‌نگال شه‌رعییه وله‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه بووه، مه‌حما خه‌لیل قائیمقام بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه كه بووه ئه‌ندامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئێستا نایف سه‌یدۆ كراوه به قائیمقام به‌وه‌كاله‌ت ئێمه به ره‌سمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌كه‌ین". له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری2017شه‌نگال بووه به‌خاوه‌نی دوو قائیمقام یه‌كێك له‌ناوه‌ندی شه‌نگال ئه‌وه‌ی تر له دهۆك، ئیداره‌ی موسڵ به فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پێش هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال ده‌كات كه ئێستا له‌سنوری پارێزگای دهۆك ده‌وام ده‌كات.
هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری ئیداره‌ی زاخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، نیوه‌ی سنووره‌كه‌مان گره‌نتی ئاسایشی نیه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه له دوای روداوه‌كه‌ی 20ی ته‌مموز رێژه‌ی گه‌شتیاران بۆ سنووره‌كه‌مان زۆر كه‌م بكات. چیا ئه‌مین به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگۆزاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، به هاوڵاتی راگه‌یاند:" رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له دوای روداوه‌كه‌ی 20ی ته‌مموز به رێژه‌ی 70% كه‌میكردوه، ئه‌وه‌شی سه‌ردان ده‌كات زیاتر سه‌ره‌دانی ناوه‌ندی زاخۆ وه‌كو پردی ده‌لال و زۆر شوێنی تر له شاری زاخۆ ده‌كه‌ن ، سه‌یرانگای په‌ره‌خێ و ده‌شتی ته‌خ له‌سنوری ناحیه‌ی ده‌ركار و ئه‌و شوێنه‌ی كه‌سوپای توركیا له 20 ته‌مۆز بۆردومانی كرد ناوچه‌ی ( محه‌ره‌م ) قه‌ده‌غه‌كراون و رێگا ناده‌ین هیچ گه‌شتیارێك سه‌ره‌دانی ئه‌و ناوچانه بكات". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌وڵێك هه‌یه ژماره‌ی پاسه‌وانانی سنوور زیاد بكرێن و چه‌ند لیوایه‌كی سوپای عیراقیش له‌سنوره‌كه جێگیربكرێن ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی ناوچه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیاره‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌هۆی دۆخی عیراق جارێ هه‌موو شتێك وه‌ستاوه. وتیشی: تاوه‌كو حكومه‌تی عیراق و توركیا ئه‌م پرسه‌یه له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن رێگا به‌هیچ گه‌شیارێك ناده‌ین سه‌ردانی سنوری ناحیه‌ی ده‌ركار بكه‌ن، سه‌رووی 50% شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانی سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆیش گره‌نتی ئه‌منییان نیه، و ناتوانین گه‌شتیار ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه بكه‌ین و جارێكی تر توركیا بۆردومانی ئه‌و شوێنانه بكاته‌وه و قوربانی لێ بكه‌وێته‌وه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە ناوچە سنورییەکانی نێوان رۆژھەڵاتی کوردستان و ھەرێمی کوردستان بە تەقەی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسنووری نەوسوود ژمارەیەک کۆڵبەر لەلایەن ھێزە چەکدارەکانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کۆڵبەرێک بەناوی (ئیسماعیل عەبدی) تەمەن ٣٢ ساڵ، کە خەڵکی جوانڕۆیە گیانی لەدەستداوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. بە پێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا نزیکەی ١٢ کۆڵبەر لەسەر سنوورەکان بە تەقەی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
هاوڵاتی له شاری سلێمانی هاوڵاتیان بۆ ده‌ركردنی ئه‌ستۆپاكی له به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان داوای پاره‌یان لێده‌كرێت و كۆمپانیایه‌كیش دیاریكراوه بۆ پێدانی پاره‌كه كه بڕی 200 دۆلاره، له‌كاتێكدا وه‌رگرتنی پاره‌كه نایاساییه‌و بۆ ده‌ركردنی ئه‌ستۆپاكی پێویست ناكات پاره وه‌ربگیرێت، ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه‌ی ئه‌ستۆپاكیان ده‌ركردووه بۆ هاوڵاتی قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: به ئاشكرا داوای پاره‌مان لێكراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه پشتڕاستده‌كاته‌وه. هاوكار سه‌ردار یه‌كێكه له‌و هاوڵاتیانه‌ی له به‌شی به‌ڵگه‌و تاوانی سلێمانی داوای پاره‌یان لێكردووه، به‌هاوڵاتی وت:»له‌مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوانم كرد تا ئه‌ستۆپاكییه‌ك بهێنم بۆ گه‌شتێك كه بۆ نیوزلانده، به‌ڵام كاتێك چوومه ئه‌وێ پۆلیسه‌كان پێیان وتم ده‌بێت 200 دۆلار بده‌یت تا مامه‌ڵه‌كه‌ت بۆ بكه‌ین، به‌ڵام من ڕه‌تمكرده‌وه پاره‌یان بده‌مێ». وتیشی:» كاتێك داوای پاره‌یان لێكردم پرسیارم له ئه‌فسه‌رێكی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان له‌هه‌ولێر كرد كه ئایا ئه‌م پاره وه‌رگرتنه رێكاری حكومیه، له وه‌ڵامدا وتی نه‌خێر له هه‌ولێر شتی وا نییه»، هاوكار سه‌ردار ده‌ڵێت:» دواتر منیش چوومه‌وه‌و وتم ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌م بۆ رایی نه‌كه‌ن و هه‌ر سوربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به پاره بۆم بكه‌ن سكاڵا ده‌كه‌م، بۆیه كاره‌كه‌یان بۆ كردم». فاتیح حه‌سه‌ن، هاوڵاتییه‌كی دیكه‌یه و ئه‌ویش بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی ڤیزا ڕێی كه‌وتووه‌ته به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوانی سلێمانی، به‌ڵام له‌وێ به‌هه‌مانشێوه داوای پاره‌یان لێكردووه، ئه‌و به‌هاوڵاتی وت:»كه چوین وتیان رۆژانی چوارشه‌ممه بۆ هاوڵاتیانه به گشتی و رۆژانی دووشه‌ممه‌ش تایبه‌ته به خوێندكاران، دواتر كه چوارشه‌ممه چوینه‌وه كه‌سیان نه‌كرده ژووره‌وه و ناوی كۆمپانیایه‌كیان پێوتین (ناوی كۆمپانیاكه لای هاوڵاتی پارێزراوه) له‌وێ یه‌كی دووسه‌د دۆلار بده‌ن و دواتر ناوه‌كه‌تان ده‌هێنن بۆ ئێره، كاتێكیش چوومه‌وه بۆ پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان داوای وه‌سڵی پاره‌كه‌یان لێنه‌كردم»!. هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاماده‌نه‌بوو ناوی بهێنرێت، رایگه‌یاند: «ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چن ڤیزه وه‌رده‌گرن پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێت، پاره‌كه ده‌ده‌ن به ژماره‌یه‌ك نوسینگه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س سكاڵایان كرد ئێستا له‌به‌ڵگه‌و تاوان هیچ پۆلیسێك یاخود كه‌سێكی تر داوای پاره ناكات، كه كه‌سێكیش بچێته هه‌ر نوسینگه‌یه‌ك و بڵێت ئه‌وه نایاساییه و قسه بكات داوای پاره‌كه‌ی لێناكه‌ن». هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوانی سلێمانی كه پێی باشنه‌بوو ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ده‌ڵێت: «خه‌ڵك ده‌بێت پێشیینه وه‌ربگرێت له به‌ڵگه، كاتێك هاوڵاتیه‌ك ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوای پێشینه یاخود ئه‌ستۆپاكی لێده‌كه‌ن، لێره‌ش پێویسته بێ پاره بۆی بكه‌ن، كه دواتر ده‌ینێرنه هه‌ولێر و پاشانیش له‌وێ به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆی ده‌كرێت و ده‌ینێرن بۆ به‌غدا، به‌ڵام له سلێمانی ناڕاسته‌وخۆ داوای پاره له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی پێنج مانگه ئه‌و دیارده‌یه دروستبووه». ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش ئاماژه‌ی به‌ناوی هه‌مان كۆمپانیا كرد كه (ناوه‌كه‌ی لای هاوڵاتی پارێزراوه) له پۆلیسی به‌ڵگه‌وتاوان داوا ده‌كرێت له‌و كۆمپانیایه چه‌كێكی 200 دۆلاری بكرێت راییكردنی مامه‌ڵه‌كان، وتی: «له‌و كۆمپانیایه چه‌كێكی بانكییان پێده‌كه‌ن كاتێك ده‌چنه‌وه به‌ڵگه و تاوان ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ی تێدا نه‌بێت ئاسته‌نگ بۆ كاری هاوڵاتیان دروستده‌كه‌ن، واته ئه‌گه‌ر پاره‌كه نه‌دات ده‌ستی ده‌ستی پێده‌كرێت، له‌كاتێكیشدا ئه‌و به‌شه هه‌فته‌ی دوو رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن كه راستیدا پێویسته وه‌ك سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی تری حكومه‌ت ده‌وام بكه‌ن». هاوڵاتی په‌یوه‌ندیكرد به‌و كۆمپانیایه‌ی چه‌كی پاره‌كه ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌تیانكرده‌وه كاری له‌وشێوه‌یه ڕوویدابێت، ئاماده‌ش نه‌بوون له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن. هاوكات شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی وت:»ئێمه هیچ سكاڵایه‌كمان له‌سه‌ر پرسێكی له‌وشێوه‌یه بۆ نه‌هاتووه و ئاگادارنین، ئه‌گه‌ر شتێكی واكرابێت نایاساییه و خراپه». هاوڵاتی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڵگه و تاوانی هه‌رێم و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه.
هاوڵاتی / عه‌مار عه‌زیز پێشتر له‌شاری دهۆك كچان به‌وه به‌ناوبانگ بوون كه له‌كاتی خوازبێنی به‌كیلۆ داوای ئاڵتونیان ده‌كرد، كه‌مترینیان 500 گرام بوو، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌م خواسته‌ی كچان بۆ 250 تاوه‌كو 200 گرام دابه‌زیوه. نه‌واف قاسم، كه‌ماوه‌ی دوو ساڵه ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه، له‌كاتی خوازبێنی هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای 250 غرام ئاڵتونی لێكردووه، به هاوڵاتی وت: «زۆربه‌ی ژنان زۆر حه‌زیان له‌ئاڵتونه به‌تایبه‌ت ژنانی دهۆك، پێش چه‌ند ساڵێك كچانی دهۆك زۆرینه‌یان نیو كێلو تا یه‌ك كیلو داوای ئاڵتونیان ده‌كرد، كه‌س ده‌ناسم داوای دوو كیلو ئاڵتونی كردبوو و هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆی كڕیبوو، به‌ڵام ئێستا به‌گشتی ئه‌و داواكارییه بۆ نیوه كه‌مبووته‌وه‌و 200 بۆ 250 غرام داواده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش به‌لای منه‌وه مامناوه‌نده.» وتیشی» هاوسه‌ره‌كه‌م داوای 250 غرام ئاڵتونی كرد، دوای هاوسه‌رگیری ئاڵتونه‌كه‌ی فرۆشت و داویه‌تی به‌پارچه زه‌ویه‌ك ئه‌گه‌ر پاره‌مان ده‌ستكه‌وت خانووی له‌سه‌ر دروستده‌كه‌ین». عه‌بدولسه‌لام به‌شیر، سه‌رۆكی لقی دهۆكی سه‌ندیكای زێڕه‌نگه‌رانی كوردستان به‌هاوڵاتی راگه‌یاند: « پێش قه‌یرانی دارایی كچ هه‌بووه له‌دهۆك به‌دوو بۆ سێ كیلو ئاڵتون شووی كردووه، به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2014وه رێژه‌ی داواكردنی ئاڵتون له‌لایه‌ن كچانه‌وه زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، زۆرینه‌یان 200 بۆ 250 غرام داوا ده‌كه‌ن، خراپی باری دارایی خه‌ڵك و گرانبوونی نرخی ئاڵتون هۆكاری سه‌ره‌كین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم كچ داوای بڕێكی زۆر له‌ئاڵتون بكات، چونكه كاتێك كچێك شوو ده‌كات ماڵێك ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه نابێت ماڵی زاوا كاول و قه‌رزار بكات«. وتیشی: « پێشتر به‌هۆی چاولێكه‌ری و پاره‌ی زۆر ئه‌و بڕه زۆره داواده‌كرا، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك تێگه‌یشتووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواكردنی بڕێكی زۆر له‌ئاڵتون نابێته مایه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری له‌نێوان ژن و پیاو، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه لێكتێگه‌یشتن و هاوكاریكردنی یه‌كتر دڵخۆشی له‌نێوان ژن و پیاو زیاد ده‌كات«. كاژین سه‌عید ته‌مه‌ن 28 ساڵ، كه ده‌رچووی كولیژی كارگێڕی و ئابووریه‌و هێشتا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه، ئاڵتون به‌گرنگ ده‌زانێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیه برێكی زۆر داوابكرێت تابگاته ئه‌و راده‌یه، كوڕه‌كه زۆر قه‌رزبێت، ئه‌و به‌هاوڵاتی وت: « هه‌ر كچێك به‌ر له‌هاوسه‌رگیری بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چه‌ند ئاڵتون داوا بكات، ئه‌و كه‌سه‌ی كه من هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌م یه‌كه‌مجار ده‌بێت به‌دڵی من و خانه‌واده‌كه‌م بێت ئینجا بڕێك ئاڵتونم بۆم بكرێت 200 تا 250 غرام زیاتر نه‌بێت». « پێش ساڵێك خوشكێكی من شووی كرد داوای 240 غرام ئاڵتونی كرد، كچان تێگه‌یشتوون ئه‌گه‌ر خواستی زۆری ئاڵتون و مه‌رجی قورسیان بۆ كوڕان هه‌بێت ره‌نگه دواینجار له‌ماڵی باوكی بمێننه‌وه». به‌پێی ئامارێك كه هاوڵاتی له‌دادگای دهۆك ده‌ستیكه‌وتووه، له‌ساڵی 2021 له‌سنوری پارێزگای دهۆك 13 هه‌زارو 441 هاوسه‌رگیری تۆماركراون، رێپێدان به‌ژنهێنانی دووه‌م 28 حاڵه‌ت تۆماركراوه، 1796 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆماركراوه.
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز به‌مه‌به‌ستی درێژه پێدان و ته‌واوكردنی خوێندن یان په‌وه‌رده‌ی شه‌نگال به‌شی كوردی دوو خوێندنگای خێرا بۆ رزگاربووانی ده‌ستی داعش ده‌كاته كه به‌هۆی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیان له‌دوای رزگاربوونیان وه‌رنه‌گیراون. شه‌هاب ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شه‌نگال به هاوڵاتی ی وت" له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگایه‌كان بۆساڵی نویێ خوێندن هاوكات دوو خوێندنگای خێرا بۆ رزگاربوانی ده‌ستی داعش و ئه‌وئاوارانه‌ی كه به‌هۆی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیان نه‌یانتوانیوه درێژه به خوێندن بده‌ن كراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌كه‌مپی چه‌م مشكۆ و ئه‌وه‌ی تر له‌كه‌مپی شاریا". له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و سیسته‌می خوێندن له‌و دوو خوێندنگایه ،شه‌هاب ئه‌حمه‌د وتی"بۆ ره‌گه‌زی نێر پێویستی ته‌مه‌نی9ساڵ بێت و21 زیاتر نه‌بێت بۆ ره‌گه‌زی مێ 9ساڵ بێت و23زیاتر نه‌بێت، هه‌ردوو قوناغ به‌یه‌ك ساڵ ده‌خوێندرێت به نموونه پولی سێیه‌م و چواره‌م پێكه‌وه و قوناغی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی به‌جیا ده‌بێت، هه‌ر رزگاربوویه‌ك بیه‌وێت درێژه به خوێندن بدات ده‌توانێت سه‌ره‌دانی ئه‌و دوو خوێندنگایه بكات و ناوی خۆی تۆماربكات".
هێمن مەحموود ئاڵۆزی و رووداوە خوێناوییەكانی ئەم دواییەی عێراق جارێكی تر رووی راستەقینەی ئەو گرووپە چەكدارانەی دەرخست كە لەهەموو ململانێیەكدا پەنادەبەنە بەر چەك و دەیانەوێت بەچەك دۆخەكە لەبەرژەوەندی خۆیان یەكلایی بكەنەوە، بەتایبەت ئەو گرووپانەی چەكەكانی دەستیان لەدەرەوەی یاساییەو زۆربەشیان لەژێر ناوی حەشدی شەعبیدا خۆیان رێكخستووە، تەنانەت زۆرجاریش رووبەڕووی حكومەت دەبنەوەو موشەكەكانیان ئاراستەی باڵیۆزخانەكان و ماڵی سەرۆك وەزیران و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن. «حەشدی شەعبی» ئەو چەترەی تەواوی گرووپە چەكدارییە شیعەكانی لەخۆگرتووە، لەئێستادا هەرچەندە بەفەرمی بەشێكە لەدەزگای ئەمنی دەوڵەتی عێراق و پارێزبەندییەكی یاسایی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەتێكە لەناو دەوڵەتداو زۆرجار رۆڵی دەوڵەتی قووڵ دەگێڕێت. ئەم رێكخراوە سەربازییە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤و لەسەرووبەندی پەلوپۆهاوێشتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر بەغدا لەسەر فەتوای مەرجەعی گەورەی شیعەكان «ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی» دامەزراو وەك هێزێكی نانیزامی و سەربازی و جەماوەریی چووە ناو جەنگی داعش و دواتر رۆڵێكی یەكلاكەرەوەی گێڕا لەلەناوبردنی ئەو رێكخراوە. ناوەندی (رەوابت)ی عێراقی بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی دەڵێت: «گرووپەكانی حەشدی شەعبی لە ٦٨ گرووپی چەكداری پێكدێن كە لەعێراق و سوریادا بڵاوبوونەتەوەو بودجەی ساڵانەیان بەسەدان ملیۆن دۆلارەو بەدەسەڵاترین و دیارترین گرووپی ناو حەشدی شەعبی بریتین لە(ڕێكخراوی بەدر، عەسائیبی ئەهلی هەق، كەتائیبی حزبوڵڵا‌و كەتائیبی ئیمام عەلی، سەرایا سەلام)». گرووپەكانی حەشدی شەعبی و سەرۆكەكانیان بریتین: لە(لیوای ئیمام محەمەد جەواد (ئەبو جەنان بەسری)، فیرقەی ئیمام عەلی (تاهیر خاقانی)، گرووپی ئەسەدی ئامرلی (ئەبوتوراب تەمیمی)، رێكخراوی بەدر (هادی عامری)، گرووپی كەڕاڕ (ئەبو زەرغام)، كەتائیبی جوند ئەلئیمام (ئەحمەد ئەسەدی)، لیوای مونتەزیر (جابر موسەوی)، سەرایای عاشور (ئەبو ئەحمەد)، لیوای كەربەلا، لیوای بەدر، لیوای عەلی ئەكبەر (عەلی حەمدانی)، بزووتنەوەی نوجەبا (ئەكرەم كەعبی)، لیوای تەفوف (قاسم موسڵح)، كەتائیبی سەیدولشوهەدا (ئەبو ئالای وەلائی)، هێزی شەهید سەدر (حزبی دەعوە)و كەتائیبی فەتحی موبین، هێزی توركمان و رێكخراوی بەدر، سەرایای جیهاد (حەسەن ساری)، سەرایای خوراسانی (ئەحمەد موحسین یاسری)، ئەنساروڵاو گرووپی حسێن ئەلسائر (عەبدولزوهرە سوەیدعی)، لیوای ئەلتف (هاشم تەمیمی)، رێكخراوی بەدر، رێكخراوی بەدر (ئەبو كەوسەر محمەداوی)، لیوای ٢٣ رێكخراوی بەدر، لیوای ٢٤ رێكخراوی بەدر، هێزی شەهید سەدری یەكەم (حزبی دەعوەی ئیسلامی- عەبدوڵا فەزڵ)، فیرقەی عەباسی قیتالی (مەیسەم زەیدی)، هێزی شەهیدی قائید (ئەبو مونتەزیر)، سەرایای ئەنسار عەقیدە (مەجلیسی ئەعلا- جەلالەدین سەغیر)، كەتائیبی ئەنسارولحیجە (ئەحمەد فەریجی)، هێزی دەشتی نەینەوا (لیوای شەبەك - زەین عابدین جەمیل)، كەتائیبی رەوتی ریسالیون (عەدنان شەمخانی)، هێزی وەعدەڵا (حزبی فەزیلە - سامی مەسعودی)، هێزی شەهید سەدر (حزبی دەعوەی ئیسلامی - رێكخراوی عێراق)، هێزی لالش، بزووتنەوەی ئەبدال (جەعفەر موسەوی)، كەتائیبی ئیمام عەلی (شەبل زەیدی)، عەسائیبی ئەهلی حەق، هێزی شەهید ئەبوموسا عامری، سەبعی دوجەیل، لیوای ئەنساری مەرجەعیەت (حەمید یاسری)، كەتائیبی حزبوڵا (ئەلخال)، لیوای ٤٦ سەرایای دیفاع شەعبی، لیوای ٤٧ی سەرایای دیفاع شەعبی، كەتائیبی بابلیون (رەیان كلدانی)، لیوای سەڵاحەدین، فەوجی ئامرلی (مەهدی تەقی ئامرلی)، لیوای حسێن (موختار ئەلموسەوی)، گرووپی مالیك ئەشتەر، لیوای حەشدی شەهیدانی كەركوك (حسێن عەلی جبوری)، سەرایای ئەنسار عەقیدە، لیوای ئەحراری عێراق (مەهدی سومەیدەعی)، لیوای ٨٨ (وەنس ئەلجەبارە)، فرسان جبور(ئەحمەد جبوری)، نەوادری شەمەر (عەبدولڕەحیە شەمەری)، لیوای ٩٢ (عەبدولڕەحمان لوێزی)، سوپای موئەمەل (سەعد سوار)، لیوای ١١٠ی رێكخراوی بەدر، حەرەس نەینەوا (ئەسیل نوجەیفی)، سەرایای سەلام (رەوتی سەدر- ئەبو زەهەرای سەعیدی)، لیوای ٣١٤ی سەرایا سەلام، لیوای ٣١٥ی سەرایای سەلام، فەوجی ٣٩ی قەیارە (عەشیرەتی جبور)، هێزی بەیرەق (واسیق فەرتوسی)، كەتائیبی قیام حسێنی (محەمەد خەفاجی)، سوپای موختار (واسیق بەتات)، كەتائیبی نوخبە (مەناف حسەینی)، لیوای ئەسەدوڵای غالیب (سوهەیل ئەعرەجی)، فەیلەقی وەعدی سادق (عەمار حەداد)، كەتائبی قەمەر بەنی هاشم (ئەبو تاڵیب مەیاحی)، حزبوڵای سائیرون (ڕەحمان جەزائیری)، كەتیبەی عیماد موغنیە (سەعد فەتلاوی)، لیوای قاسم جەبارین (محەمەد موسەوی)، لیوای ئیمام قائیم (تاڵیب عەلیاوایی)، كەتائیبی ئیمامەكانی بەقیع (سەعد تەعیس تەمیمی)، كەتائیبی تۆڵە (عەبدوڵا ئەللامی)، كەتائیبی ئەشبالی سەدر (محەمەد حسێن سەدر)، كەتائیبی سائیر حسێن (غەسان شاهبەندەر)، كەتائیبی مالیك ئەلئەشتەر (جەعفەر موسەوی)، كەتائیبی دیما ئەلزەكییە (موئەیەد عەلی حەكیم)، لیوای زولفەقار (حسێن تەمیمی)، كەتائیبی موسلیمی كوڕی عەقیل ( ئەحمەد فەرتوسی)، لیوای ئەنسار مەهدی (ناجی حەلفی)، كەتائیبی عەدالە (سەمیر شێخ عەلی)، كەتائیبی فەتح (كازم سەید عەلی)، كەتائیبی سەرایای زەهرا (مومتاز ئەلحەیدەری)، بزووتنەوەی عێراقی ئیسلامی (جەمال ئەلوەكیل)، لیوای زەینەب عەقیلە (حەسەن شەكرچی)، كەتائیبی ئیمامی غالیب(محەمەد ئەللامی)، كەتائیبی ئیمام حسێن(حەسەن ئەلرەبیعی)، كەتائیبی دەرعی ویلایە (عەلا مهەلهەل)، كەتائیبی قارعە (حەیدەر ناسری)، كەتائیبی یەدوڵا (ئەحمەد ساعدی)، كەتائیبی بەقیەتوڵا (مستەفا عوبێدی)، كەتائیبی شەبیبەی ئیسلامی، كەتائیبی جەمعیەی ئالولبەیت (مو‌سا ئەلحسنی)، كەتائیبی توفڵ ئەلرەزیع (وسام حەیدەری)، سەرایای موختار سەقەفی (عەبدولمەهدی كەربەلایی)، سەرایای لیوای سەجاد، كەتائیبی غەوسی ئەعزەم (فیراس عەلاق)، كەتائیبی قاریعە، بزووتنەوەی فورسان ئەلمەزهەب (ئەحمەد زامیلی)، لیوای نەسرولموبین، لیوای ئەنسارولحوجە (محەمەد كەنانی)، كەتائیبی ئەسەدوڵا (ئەبوتوراب ئەسەدی)، تەشكیلاتی ئەسەدوڵا (هیشام مەگسوسی). هاوكات لەگەڵ بوونی ئەم هەموو گرووپانەو پشتگیریكردنی دارایی و مەعنەویی لەلایەن حكومەتی عێراق و ئێرانەوە بۆ زۆرینەی هەرە زۆریان، ئەم دەزگایە لەڕووی هەواڵگریشەوە چەندین دەزگای ئەمنی و راگەیاندن و پڕوپاگەندەی درووستكردووەو بەردەوام لەچالاكیدان، كە ئەمانەن: بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی حەشد (ئەبو زەینەب لامی)، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری حەشد (ئەبو ئیمان باهلی)، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی حەشد (موهەنەد عیقابی)، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەكان (محەمەد رەزا)، بەڕێوەبەرایەتی دژە تەقەمەنی (ئەبو شەمس)، بەڕێوەبەرایەتی جوڵە (جەواد رەبیعاوی)، بەڕێوەبەرایەتی رێنمایی عەقائیدی (سەید محەمەد حەیدەری). دوابەدوای راگەیاندنی كۆتایهاتنی جەنگی رێكخراوی داعش، ئیدی پرسیاری سەرەكی زۆربەی عێراقییەكان و گۆڕەپانی سیاسی ئەوەبوو ئایا حەشدی شەعبی بەو جۆرەی ئێستا دەبێت بەردەوامی هەبێت؟ ئەوەبوو دواجار ئەو رێكخراوە بەحكومی كرا‌و لە٢٦ی ١١ی ٢٠١٦ لەپەرلەمانی عێراق هاوشانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانی دیكەی عێراق شەرعیەتی بەهەبوونی دراو خرایە ژێر دەسەڵاتی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە كە لەهەمانكاتدا فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانیشە. بەڵام وەنەبێت ئیدی كێشەو گرفتەكانی ئەم رێكخراوە كۆتایی هاتبێت، بەڵكو بەهۆی هەژموونی ئێران و لایەنگری زۆرێك لەگرووپە كاریگەرەكانی ناو حەشدی شەعبی بۆ ئەو وڵاتە، جۆرە جیابوونەوەیەك روویداو بەشێك لەگرووپەكانی سەر بەمەرجەعیەتی نەجەف جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند. نووسەری تیرۆركراوو شارەزای بواری گرووپە تیرۆریستییەكان (هیشام هاشمی)، پێنج رۆژ بەر لەتیرۆركردنی لەڕۆژی 1-7-2020، لەلێكۆڵینەوەیەكدا بەناونیشانی (ململانێی نێوخۆیی لەدەستەی حەشدی شەعبی) كەدواجار هەر ئەو لێكۆڵینەوەیەش بەهۆكاری تیرۆركردنی زانرا، تیشكی خستۆتە سەر ئەو كێشمەكێشە قووڵەی كە لەنێوان ئەو دوو رەوتەی لەنێو حەشدی شەعبی دابەشبوون: یەكەمیان بەسەركردایەتی ئەبومەهدی موهەندیس بوو كە دەگەڕێنەوە بۆ سەر رێبازی عەلی خامەنەیی، ئەوەی دووەمیشیان ئەو رەوتەن كە لەكۆی گرووپەكانی سەر بەعەتەبەكانی عێراق پێكهاتوون و بەعەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكان لەعێراق پەیوەستن. هیشام هاشمی لەلێكۆڵینەوەكەیدا دەڵێت: قەبارەی ململانێكە رۆژ بەڕۆژ لەنێوان فیرقەی عەباسی شەڕكەری سەر بەعەتەبەی عەباسییە كەسیساتی بەمەرجەعی خۆیان دەزانن و لەنێوان دەستەی سەرەكی، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو سەركردانەی وەلایان بۆ حەشدی شەعبی هەیە، گەورەتر دەبێت، بازنەی ململانێكان لەمانگی شوباتی 2018 زیاتر فراوانبوو، بەتایبەتیش ئەوكاتەی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەوكاتەدا، زنجیرەیەك بڕیاری توندی بۆ لاوازكردنی باری دارایی و كارگێڕی بەسەر گرووپە چەكدارەكانی سەر بەعەتەبەكان سەپاند. لێكۆڵینەوەكە لەسەر زاری دوو فەرماندەی سەر بەسیستانی ئەوەی خستۆتەڕوو كەهێزەكانی نوجەباو كەتیبەكانی حزبوڵڵا‌و بەدرو خوراسانی، كەساڵانێكە بەپارەی ئێران و پاڵپشتی رژێمی سوریا لەناوچە سنوورییەكان دەجەنگن، سەروەت و سامانی حەشدی شەعبییان قۆستۆتەوە، دەڵێت:»ئەم گرووپانە نوێنەرایەتی هێزی ئێرانی سەربازیی لەعێراق دەكەن». هاوكات پێشبینی كردووە كە لەوانەیە ململانێكان و بەرژەوەندی و زیادبوونی رێژەی پۆستەكان بۆ حەشدی وەلائی، ببێتەهۆی ئیفلیجبوونی حەشدی شەعبی و لەكۆتایی لێكۆڵینەوەكەشدا ئاماژە بەوەدەكات كەپێكهاتەی ئێستای هەیكەلییەتی حەشدی شەعبی لەگەڵ پەیڕەوی سیاسی ناكۆكەو ئەوانەشی لەهەیكەلییەكە ناڕازین، ئەمڕۆ لەهەموو كاتێك زیاترە. وەنەبێت بەكوژرانی هاشمی ئیدی ناكۆكییەكان كۆتاییان هاتبێت، بەڵكو ناكۆكییەكان بەردەوامبوون و سێ خاڵی سەرەكی هۆكاری ناكۆكیی نێوان (حەشدی عەتەبات) و سەرایای سەلام و دەستەی سەرۆكایەتی حەشدی شەعبیدا هەبوو كەیەكەمیان هەبوونی جیاوازی لەپێدانی چەك و هاوكاری بەتایبەت ئەوانەی نزیكن لەئێرانەوە زیاتر وەردەگرن و دووەمیشان وەرگرتنی پۆستە لەدەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەو گرووپانەی نزیكن لەئێرانەوە، سێیەم ناكۆكیش دەستوەردانی گرووپەكانی لایەنگری ئێرانە لەدۆخی سیاسی عێراق. ئەمە جگە لەچەندین ناكۆكی تر وەك وەرگرتنی پارە لەو ناوچانەی گرووپەكان تیایدا باڵادەستن و شەڕكردن لەسوریا بۆ بەرگریكردن لەڕژێمی سوریا لەكاتێكدا ئەندامانی ئەو گرووپانە موچە لەحكومەتی عێراق وەردەگرن. دوای كوژرانی (ئەبو مەهدی موهەندیس)ی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ (قاسم سلێمانی) فەرماندەی سوپای قودس لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی لەسەرەتاكانی ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن ئەمریكاوە، ناكۆكی لەسەر پۆستەكەی سەریهەڵداو سەدرییەكان و گرووپەكانی نزیك لەنەجەف دژی دانانی (ئەبو فەدەك) وەستانەوە. رەنگە تازەترین ناكۆكیش ئەوەبێت یەكێك لەداواكانی موقتەدا سەدر لەچەندڕۆژی رابووردودا ئەوەبوو كەداوای لابردنی (فاڵح فەیاز)ی سەرۆكی دەستەی حەشدی كرد‌و داوایكرد دووبارە ئەو دەستەیە رێكبخرێتەوە. واپێدەچێت ناكۆكییەكانی گرووپەكانی نێو حەشدی شەعبی بەم زووییە كۆتایی نەیەت، بەڵكو لەگەڵ توندبوونەوەی دۆخی سیاسی عێراقیدا زیاتربێت و ئەو گرووپانە جارێكی تر پەناببەنەوە بەر توندوتیژی. (عەلی بەیدەر) لێكۆڵەری سیاسی دۆخی عێراق دەڵێت: »ناكۆكییەكانی گرووپە چەكدارەكان كۆتایی نایەت، چونكە ناكۆكییە سیاسییەكان بەردەوامن، گرووپەكانی حەشدی عەتەبات هەوڵدەدەن وێنەیەكی جوانی حەشدی شەعبی نمایش بكەن، سەرایا سەلامیش پشتگیری بیرۆكەی حكومەتی زۆرینە دەكا كەموقتەدا سەدر هەوڵی بۆ دەدات، لەكاتێكدا گرووپە وەلائییەكانی نزیك لەئێران پشتگیری لەچوارچێوەی هەماهەنگی دەكەن و نەیاری سەدرن». رەخنەگرانی دۆخی سیاسی عێراق پێیان وایە ئەوەی لەم نێوەندەدا ونە، رۆڵی حكومەت و سوپا‌و دەزگا ئەمنییەكانیەتی كە لەئاست گرووپە چەكدارەكاندا دەستەوەستانن و زۆرجاریش رۆڵی تەماشاكار دەبینن، تەنانەت رەخنەی ئەوەش دەگرن كە (مستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق نەیتوانی پارێزگاری لەماڵەكەی خۆی بكات ئەوكاتەی بەدرۆن هێرشیانكردە سەری، چجای ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لەوڵاتەكەی بكات لەئاستی ئەو گرووپانەدا، ئەمە لەكاتێكدایە چ ئەمریكا و چی نەتەوەیەكگرتووەكانیش هەمیشە داوای بنەبڕكردنی چەكی بەرەڵا دەكەن و داوا لەحكومەتی عێراق دەكەن ئەو گرووپانە چەكبكات. غازی حسێن بەڕێوبەری ناوەندی عێراقی بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی دەڵێت: دیاردەی چەك لەدەرەوەی یاسا لەعێراقدا بەهۆی ئەو میلیشیا مەزهەبیانەوەیە كە سەر بەوڵاتانی دەرەوەیە، ئەمەش گرفتێكی ئاڵۆزە. ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات ئەو گرووپانە راستەوخۆ پەیوەندییان بەسوپای پاسداران و فەیلەقی قودسی ئێرانییەوە هەیە، راهێنان و پڕچەككردن و دارایی لەئێرانەوە وەردەگرن كەئەمەش وایكردووە نفوزێكی فراوانیان لەخاكی عێراقیدا هەبێت، ئەو میلیشیایانە دەوڵەتی قووڵن لەناو دەوڵەتی عێراقیدا، توانایەكی ئابووری و دارایی و سیاسی زۆریان هەیە، تەنانەت كارگەی چەك و موشەك و درۆنیان هەیە. سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی دەسەڵاتی بەرامبەر گروپە چەكداریەكان سنوردارەو توانای سەپاندنی یاسای نییە، ئەمەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە كە گرنگترینیان ئەوەیە كازمی بەبەراورد بەو گرووپانە هیچ هێزێكی سیاسی گەورەی لەپشت نییە، هیچ حزبێكیش پشتگیری ناكات، ئەزموونیش وایلێكردووە كە بەر لەوەی هیچ هەنگاوێك لەدژی ئەو گرووپانە بنێت بیربكاتەوە بەتایبەت ئەوەی ئەو گرووپانە بەئاسانی چوونەتە ناوچەی سەوزەوە لەپێشترداو سوپا نەیتوانیوە رێگایان لێبگرێت بەتایبەت ئەوكاتەی كازمی سەركردەیەكی كەتائیبی حزبوڵای دەستگیركردو دواتر ئازادی كرد، ئەمەش كازمی والێكرد بگات بەو دەرئەنجامەی كە باوەڕی تەواوەتی بەتوانای هێزەكەی نەبێت كە جەنگەكە لەبەرژەوەندی خۆی یەكلابكاتەوە، هەربۆیە وازی لەو ئاڵگارییە هێناوە. هەرچەندە زۆرێك لەچاودێرە سیاسییەكانی عێراق پێیان وابوو توندوتیژییەكانی ئەمدواییەی بەغدای نێوان گرووپە چەكدارەكان فرسەتێكی باشبوو بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق تاوەكو دۆخەكە لەبەرژەوەندی خۆی و دەوڵەت یەكلایبكاتەوەو جەنگی گرووپەكان دەستپێبكات، بەڵام خودی كازمی هیچ هەنگاوێكی بەو ئاراستەیە نەناو بێلایەنی هەڵبژارد، تەنانەت سوپاسی هێزە ئەمنییەكانی كرد كەدەستیان لەشەڕەكە وەرنەداوە. كازمی دوای توندوتیژییەكان لەوتارێكدا وتی: «سوپاسی تەواوی هێزە ئەمنییەكان دەكەم كە نەبوونە لایەنێك لەململانێی چەكداری نێوان گرووپە چەكبەدەستەكانی دەرەوەی یاسا‌و لەگەڵ نیشتیمان‌دا مانەوەو رووی چەكەكانیان ئاراستەی سنگی عێراقییەكان نەكرد». هەڵوێستە لاوازەكەی كازمی و بەهێزی گرووپە چەكدارەكانی ناو وڵات و پەككەوتنی پەرلەمان و چەقبەستنی دۆخی سیاسی كاریگەرییەكی گەورەی كردۆتەسەر بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ژیاری هاووڵاتیانی ئاسایی و چارەنووسیان دراوەتە دەست قەدەرێكی نەزانراو. ئێستا ئەوەی هەیە هێشتا هیچ ئاسۆیەك بۆ دۆخی سیاسی عێراق نییەو لایەنە سیاسییەكان ناكۆكییەكانیان تادێت قووڵتر دەبێتەوە، ئەوەی هەیە گرووپگەلی بەهێزتر لەدەوڵەت كەخاوەن ئابووری بەهێزو ڕاهێنراوی سەربازیی و چەكی مۆدێرن و پشتگیری بەهێزی دەرەكی و خاوەن حزبی سیاسی لەپەرلەمانن، لەهەر ئەگەرو چركەساتێكدا وەك بەرمیلە باروت وەهان بەبچووكترین پریشكی ئاگر دۆخی عێراق ئاگر تێبەردەدەن.
سوپای تورکیا سەرباری بەکارهێنانی پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیای جەنگی و تێچوویەکی زۆری ئابوری هێشتا بەرامبەر بە گەریلا یەک بە بیستە. بەپێی دوایین ئاماری هەپەگە لە ماوەی 5 مانگی رابردودا لە جەنگی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا 2132 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و لە بەرامبەردا 105 گەریلا شەهید بوون. بەگوێرەی ئەو ئامارە لە بەرامبەر یەک گەریلادا 20 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون. ئەوە لە کاتێکدایە سوپای تورکیا لە هێرشەکانی دا پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیای سەربازی وەک درۆنی چاودێری، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەر، بۆمبی کیمیایی جۆراوجۆر، بۆمبی فۆسفۆڕی، بۆمبی تێرمۆباریک و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بەکار دەهێنێت. هاوکات تورکیا لەم جەنگەدا پشتی بە تۆڕێک لە سیخوڕەکانی خۆی بەستوە، کە چاودێریی هاتوچۆی گەریلا و جموجولەکانیان دەکەن و شوێنەکانیان بە سوپای تورکیا ڕادەگەیەنن، یان بۆسەیان بۆ دادەنێن و شانبەشانی سیخوڕەکان جاش و چەتەکانی پاشمای داعش و قاعیدە و میلیشیاکانی تورک بەکار دەهێنێت. ئەوەش بۆ تورکیا تێچویەکی زۆری ئابوریی هەیە و ئابوریی تورکیا توشی قەیران و هەڵئاوسان و دابەزینی بەهای لیرە کردوە. جگە لەوەش لە ئاستی نێونەتەوەیدا تورکیا وێنایەکی داگیرکارانە لە خۆی نیشانداوە، نەک نەیتوانیوە رەوایی بەو هێرشەکانی بدات، بەڵکو بە تەواوی خوي وەک دەوڵەتێکی دژبە کوردبە هەموان ناساندوە.
