هاوڵاتی پۆلیسیكی هاتوچۆ لەگەڵ هاوپەیشەیەکی دەبێتە شەڕیان لە بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر و یەکێکیان ئەویتریان بە دەمانچە دەکوژێت ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو پۆلیسی هاتوچۆ لەناو بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەبێتە شەڕیان و دواتر یەکێکیان بە دەمانچە ئەویتریان دەکوژێت و زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە پێنج فیشەک تەقێندراوە. بەپێی زانیارییەکان، هەردوو پۆلیسەکە لەکاتی دەوامی فەرمیدا بوون کە یەکیکیان پاسەوانی بەرێوبەرایەتییەکە بووە و ئەوی تر بەرپرسی ئیداری بووە. لەکاتی دەمەقاڵێکەدا پاسەوانەکە پێنج فیشەک دەنێت بە بەرپرسەکەوە.هێشتا دیار نییە کە رووداوەکە لەسەر چی بووە.
هاوڵاتی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئامارێکی مەترسیداری لەسەر توشبوانی شێرپەنجە بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە تەنها ئەمڕۆ 903 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و 32 نەخۆشی نوێ تۆمارکراون. زۆرترین ئامار تۆمارکرابێت لەم مانگەدا لە نەخۆشخانەی هیوا رۆژی 13ی مانگ بوو کە 20 نه‌خۆشی نوێ تۆمار كرابون لە گەورە و منداڵاندا و 752 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوایان كرد، بەڵام ئاماری ئەمڕۆ زیاتری کردووە. بەپێی ئامارەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلولی 2023، نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە توشبوانی شێرپەنجە لە سلێمانی، 32 نەخۆشی نوێ تۆمارکراون و 903 نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە. نەخۆشخانەکە دەشڵێت، "دوو هه‌زار و 732 پشكنینی تاقیگه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام دراون بۆ نه‌خۆشه‌كان، جگه له‌وه‌ش 133 نه‌خۆش چاره‌سه‌ری كیمیاییان وه‌رگرتووه." نەخۆشخانەی هیوا ئەوەشی خستوەتەڕوو، "150 نه‌خۆش پشكنینی سۆنه‌ر و ئیكۆ و تیشكیان بۆ كراوه، 87 نه‌خۆش له به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا داخڵ بون، 3530 نه‌خۆش سه‌ردانی به‌شی ده‌رمانخانه‌یان كردوه و ده‌رمانی پێویستیان وه‌رگرتوه... 54 نه‌خۆش له‌به‌شی چاره‌سه‌ری سروشتی چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌نجامدراوه، هه‌شت نه‌خۆش له‌لایه‌ن به‌شی ده‌روونییه‌وه بینراون."
هاوڵاتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئێران 30 بۆمبیان پووچەڵکردووتەوە کە پلان وابووە لە تارانی پایتەختدا بە یەک جار و لە یەک کاتدا بەتقێندرێنەوە و 28 کەسیشیان دەستگیرکردووە کە سەر بە داعشن. تەسنیم بەیاننامەیەکی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی بڵاوکردووتەوە کە تێیدا هاتووە، "هەندێک لەو کەسانە ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و ئەنجامدەرانی ئەو هەڵمەتە مێژووی پەیوەندییان هەیە لەگەڵ گروپە تەکفیرییەکان لە سوریا، ئەفغانستان، پاکستان و هەرێمی کوردستانی عێراق." داعش بەرپرسیارییەتی چەندین هێرشی هەڵگرتووە لە رابردوودا لە ئێران، لەوانە هێرش بۆ سەر پەرلەمان و گۆڕی ئایەتوڵا خومەینی لە ساڵی 2017. بەم دواییانەش داعش بەرپرسیارییەتی هێرشێكی بۆ سەر مەزارگەیەکی شێعەکان راگەیاند لە شیراز کە تێیدا 15 کەس کوژران.
هاوڵاتی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی په‌یامێكى به‌په‌له بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌دواى وه‌رگرتنى موچه‌كانمان ڕۆژى 1ى 10 خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجامده‌ده‌ین‌و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن". ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، "لای هەموان ئاشکرایە دەسەڵاتی تاڵانکاری هەرێم ڕۆژ دوای ڕۆژ بێباکانەتر مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیاندا دەکات، بۆیە بە پێویستی دەزانین هەنگاو و ناڕەزەتیەکانمان توندتر و فراوانتر بکەین، لەم پێناوەشدا بە پێویستی دەزانین ئەم هەنگاوانە بگرینەبەر". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، رۆژی یەکشەممە (1ی 10ی 2023) دوای وەرگرتنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، "دەکەین بە ڕۆژی دوپاتکردنەوەی بایکۆت لەسەرجەم شار‌و شارۆچکەکان خۆپیشاندان و گردبونەوەی بەرفراوان ئەنجام دەدەین، کات و شوێنی خۆپیشاندان و گردبونەوەی سەرجەم شار‌و شارۆچکەکان دوای ڕاوێژ لەگەڵ گروپ و دەستە ناڕازییەکانی تر دیاری دەکەین". جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ، "خۆپیشاندان‌و گردبونەوەی بەرفراوان‌و دواتر کات‌و شوێنی خۆپیشاندان‌و گردبونەوەی سەرجەم شار‌و شارۆچکەکان دوای ڕاوێژ لەگەڵ گروپ‌و دەستە ناڕازییەکانی تر دیاریدەکەین". له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، "بەمنزیکانە‌و بەهاوکاریی دەستەو گروپە ناڕازییەکانی تر‌و بەپشتیوانی‌و بەشداریی ئێوەی خەمخۆر گردبونەوەو ناڕەزایەتیەکان دەبەینە بەغدای پایتەختی عێراق‌و داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین موچەو بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەکاتە قوربانی گەندەڵی‌و ناشەفافیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم‌و خۆیان واتە (حکومەتی عێراق) ڕاستەوخۆو لەڕێگەی کارتی بانکیەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات". پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی خشته‌كه 30ی ئه‌م مانگه موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.
هاوڵاتی دادگەی فیدراڵیی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. ئەمرۆ دادگاى فیدراڵى لەسەر تانەیەک کە لە ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم درابو، کۆبوەوە و بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان. سکاڵاکە لەلایەن سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەکە لە پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوون. سکاڵاکە دژی مادەی دووی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو کە تەمەنی یاسایی ئەنجوومەنەکانی پارێزگاکانی تاوەکو هەڵبژاردنێکی دیکە درێژکردەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگى ئەیلولى ساڵى 2013 هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بەڕێوەچو، لە ئەیلولى ساڵى 2017 کارەکانیان کۆتاییهات و لە ساڵى 2018 تەمەنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم درێژکرایەوە و ئێستاش بە بیانوی نایاساییبونى درێژکردنەوەى تەمەنیان، هەڵوەشایەوە. تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان دوجار هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌چوه، ئه‌ویش له ساڵانی 2005 و 2014 بون، بڕیاریشه له 18ی مانگی 12ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق و هه‌روه‌ها كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام هێشتا دیارنییه كه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوڵاتی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی زانکۆلاینی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023 – 2024 راگەیاند. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌نجامی زانكۆلاینی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، پلانی خوێندنی ئه‌مساڵ بریتی بو له 63 هه‌زار و 13 كورسی بو له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر لە 42 هەزار خوێندکار وەرگیراون. لەم لینکەوە ئەنجامی زانکۆلاین وەربگرەوە: ئەنجامی زانکۆلاین لە 2ـی ئەیلوول بۆ 14ـی ئەیلوولی ئەمساڵ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی زانستی، وێژەیی و پیشەیی کارا کرا و قوتابیان داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەشکرد.
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى دارایی و ئابورى رایگەیاند؛ بڕى 250 ملیار دینار لەڕێى بانکى رافیدەینەوە خرایە سەر هەژمارى بانکیی وەزارەتى دارایی. ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئێستا ئەو بڕە پارەیە لە هەژمارى وەزارەتەکەدایە لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق. بڕیارە حکومەتی عێراق 700 ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بە قەرز بنێرێت سەبارەت بە 200 ملیار دینارەکەی دیکە بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا 200 ملیاری دیکە لەلایەن تی بی ئایەوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت. لە ئێستادا لە کۆتایی مانگى نۆ نزیک بوینەتەوە، بەڵام موچەى مانگەکانى 7 و 8ـى فەرمانبەرانى هەرێم دابەش نەکراوە و بەوهۆیەشەوە بەشێکى زۆرى فەرمانبەرانى هەرێم بایکۆتیان لە کارەکانیان راگەیاندوە.
هاوڵاتی كامیلى حاجى عه‌لى نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عیرفان عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "وەك لای هەموان ڕونە وا زیاتر لەدوو ساڵە بزوتنەوەی ئیسلامی کێشەو گرفتی هەیەو کێشەکانیش بونەتە هۆی ڕاوەستانی کارەکانمان‌و بێهێزی بزوتنەوە"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "من ئاماده‌م دەست لەپۆستی ڕابەری هەڵدەگرم بەومەرجەی جەنابیشتان هەمان بەرپرسیارێتی دونیایی‌و قیامەتی هەڵگرن". کامیل حاجی علی له په‌یامێكدا بۆ عیرفان عەلی عه‌بدولعه‌زیز، رایگه‌یاند، "لای هەموان رونە وا زیاتر لە دو ساڵە بزوتنەوەی ئیسلامی کێشەو گرفتی هەیە و کێشەکانیش بونەتە هۆی ڕاوەستانی کارەکانمان و بێ هێزی بزوتنەوە، لەسەروی هەمویەوە بوینەتە ئازار بۆدڵی تەواوی ئەندامان و لایەنگران و خەمخۆرانی ئیسلام". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هەرچەندە کێشەکانی ئه‌وان شەخسی نین و پەیڕەوین و لەڕوانگەی بونی نائیداری و ناعەدالەتی و زۆرێك شتی ترن، بەڵام "لای تەواوی خەڵکی ئەوە چەسپاوە کە ئەمە شەڕی ڕابەرایەتییە و بۆ ئەمەش راستەوخۆ من و تۆ کەوتوینەتە بەر پرسیار و لۆمەی خەڵکی بۆیە بەندە لەلای خۆمەوە ڕایدەگەیەنم لەپێناو خوا‌و وەفامان بۆ خوێنی ئاڵی شەهیدانمان و حورمەتی بنەماڵە سەربەرزەکانیان و خەمخۆری و دڵسۆزی پێشمەرگە وخەڵکە ماندوەکەمان و داوا‌و تەکلیفی مامۆستایانی ئایینی و تەواوی ئیسلامخوازانی کوردستان دەست لەپۆستی ڕابەری هەڵدەگرم بەو مەرجەی جەنابیشتان هەمان بەرپرسیارێتی دونیایی وقیامەتی هەڵگرن". دەقی پەیامەکەی کامیل حاجی عەلی بۆ عیرفان عەلی عه‌بدولعزیز: بسم اللە الرحمن الرحیم برای بەڕێزم کاک حاجی عیرفان السلام علیکم وەك لای هەموان ڕونە وا زیاتر لەدوو ساڵە بزوتنەوەی ئیسلامی کێشەو گرفتی هەیەو کێشەکانیش بونەتە هۆی ڕاوەستانی کارەکانمان‌و بێهێزی بزوتنەوە، لەسەروی هەمویەوە بوینەتە ئازار بۆدڵی تەواوی ئەندامان‌و لایەنگران‌و خەمخۆرانی ئیسلام. هەرچەندە کێشەکانی ئێمەشەخسی نین‌و پەیڕەوین‌و لەڕوانگەی بونی نا ئیداریی‌و ناعەدالەتی‌و زۆرێك شتی ترن، بەڵام لای تەواوی خەڵکی ئەوە چەسپاوە کە ئەمە شەڕی ڕابەرایەتیەو بۆئەمەش ڕاستەوخۆ من‌و تۆ کەوتوینەتە بەر پرسیار‌و لۆمەی خەڵکی. بۆیە بەندە لای خۆمەوە ڕایدەگەیەنم لەپێناو خوا‌و وەفامان بۆ خوێنی ئاڵی شەهیدانمان‌و حورمەتی بنەماڵە سەربەرزەکانیان‌و خەمخۆری‌و دڵسۆزی پێشمەرگەو خەڵکە ماندوەکەمان‌و داوا‌و تەکلیفی مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو تەواوی ئیسلامخوازانی کوردستان، دەست لەپۆستی ڕابەری هەڵدەگرم بەومەرجەی جەنابیشتان هەمان بەرپرسیارێتی دونیایی‌و قیامەتی هەڵگرن هەردوکمان وەك دوو موسوڵمان‌و خەمخۆری ڕاستەقینە، جوندی بین بۆسەرخستنی بزوتنەوەی ئیسلامی‌و ڕازیی بین لەخزمەت برایەکی تردا کە ڕابەرایەتی هەمومان بکات (بەگوێره‌ى پەیڕەوی پەسەندکراوی کۆنگرەی 11 یاخود لیژنەیەك حزبەکە بەڕێوەبات) ئەم دۆخە تێپەڕێنین. ئێمە ئەگەر ڕاست بکەین کە بۆ خوای پەروەردگارو قیامەتی خۆمان‌و چاکەی موسوڵمانان خەریکین، ئەوا خزمەتکارێکیش بین هەرلای خوای پەروەردگار گەورەین. لەکۆتاییدا تەمەننا دەکەم جەنابیشت لەپێناو خودای پەروەردگار پەیامەکەم قبوڵبکەیت‌و پێکەوە خۆمان بکەینە فیدای یەكڕیزیی‌و دڵخۆشی ئیسلامخوازان. والسلام علیکم کامیل حاجی عه‌لی
هاوڵاتی سه‌ردار هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌خنه له‌ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتی بگه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م، ده‌ستبه‌ردای هه‌مو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم". ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردار هه‌ركی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی به‌دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گرفتی زۆر له‌ناوخۆی یه‌كێتیی دروستبوه، كه بۆته هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له‌پره‌نسیپ و په‌یره‌وی ناوخۆ‌و و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی". سه‌ردار هه‌ركی ده‌شڵێت "ده‌مه‌وێت به‌هه‌موولا رابگه‌ینم كه له‌م بارودۆخه‌دا به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بهاكانی دیموكراسیه‌ت له كوردستان ده‌گه‌ینێت ، بۆیه رایده‌گه‌ینم كه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م ،وه به‌م یاداشته ده‌ست به‌ردای هه‌موو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم " ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ردار هه‌ركی: ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گرفتی زۆر له‌ناوخۆی یه‌كێتیی دروستبووه، كه بۆته هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له‌پره‌نسیپ و په‌یره‌وی ناوخۆ‌و و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی. وه‌ك هه‌موولا ئاگادارن بڕیاردراوه 27 ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بكرێت. ئه‌م كۆنگره له‌كاتێكدایه كه زه‌مینه‌ی كۆنگره‌كردن فه‌راهه‌م نییه‌و كاری له‌پێشینه‌ی دیكه هه‌یه. له‌لایه‌ك له‌هه‌مووكات زیاتر دۆخی ناوخۆ پێویستی به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و ته‌بایی هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه دوو هه‌ڵبژاردنی گرنگ و چاره‌نوسسازمان له‌به‌رده‌مه، پێویست ده‌كات یه‌كێتیی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئاماده‌بكات. یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه كه بۆئاینده‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان زۆر گرنگه و ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له‌كۆتایی شوباتی 2024 بكرێت. كۆنگره كردن له‌م بارودۆخه‌و به‌بێ بوونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هێمنی و سه‌قامگیریی ناوخۆیی، زیان به‌ده‌نگ و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌یه‌نیت. بۆیه پێموایه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كرێت كه زه‌مینه له‌بار نییه‌و له‌ئه‌نجامدا زیان به‌یه‌كێتیی ده‌گه‌یه‌نێت. ره‌نگه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌بری چاره‌سه‌ركردن گرفته‌كان قوڵتر بكاته‌وه. دۆستان لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆنگره، پێویسته ئه‌وله‌ویه‌ت به‌رێكخستنه‌وه‌ی رێزه‌كان و ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیی ناوخۆیی بدرێت ، به‌دڵنیایه‌وه له‌گه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كین ببێته‌هۆی نوێبونه‌وه‌و به‌هێزبوون و كۆبونه‌وه‌ی هه‌مووان له‌ده‌وری مه‌شخه‌ڵی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كین یه‌كێتی بباته‌وه سه‌ر چه‌پكه گوله‌كه‌ی مام جلال و رێچكه راسته‌قینه‌كه‌ی یه‌كێتیی كه له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری خه‌لكی كوردستاندا بێت و هیواو خواسته‌كانی گه‌نجه‌كانمان بێنێته دی، نه‌ك ببێته هۆی په‌رته‌وازه‌یی و لێكترازانی زیاتر . كۆنگره به‌م شێویه زیانی گه‌وره به‌ئاشتی ناوخۆیی و یه‌كرێزی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌ینێت، هاوكات ده‌بێته هۆی سه‌پاندنی واقعێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ بنه‌ماو پره‌نسیپه نه‌گۆڕه‌كانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له ئازادی و رێره‌وی دیموكراسی. بۆیه ده‌مه‌وێت به‌هه‌موولا رابگه‌ینم كه له‌م بارودۆخه‌دا به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بهاكانی دیموكراسیه‌ت له كوردستان ده‌گه‌ینێت ، بۆیه رایده‌گه‌ینم كه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م ،وه به‌م یاداشته ده‌ست به‌ردای هه‌موو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم . سه‌ردار هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی روژی شه‌مه رێكه‌وتی 23/9/2023
هاوڵاتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، بۆ پاڵپشتی جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆ هاوردەکردنی تەماتە و پەتاتە و شوتی قەدەغە کراون. وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هاوردەکردنی بەرهەمەکانی تەماتەو پەتاتەو شوتی لە دەروازەو مەرزەکانی سنوری ناوەڕاست و خوارووی عێراق قەدەغە دەکرێن. وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ئەم هەنگاوە بۆ ڕەخساندنی بەرژەوەندی و سوودی گشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراقە. ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم بڕیارە دەبێتە مایەی کارئاسانی بۆ جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و و دابینکردنی پێویستیەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق . هەفتەی رابردوو، بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە وڵاتانی دراوسێ بەشێک لە جوتیارانی پێنجوێن گردبونەوە و رایانگەیاند لەکاتی پێگەشتنی بەرهەمەکانی ناوخۆدا هاوردەکردنی بەروبوم لە وڵاتانی دراوسێوە بەردەوامە. بەشێک لەو جوتیارانە وتیان داواکارین ڕێگە نەدرێت بەرهەمى دەرەکى هاوردەى هەرێمى کوردستان بکرێت، چونکە لە ئێستادا بەرهەمى ناوخۆ پێگەیشووە و بەهۆى هاوردەى وڵاتانەوە ئەوەى ئێمە پارە ناکات. دەشڵێن، لە ئێستادا کیلۆیەک تەماتە بۆ جوتیارانى ناوخۆى هەرێمى کوردستان کەمتر لە ٢٠٠ دینار دەکات، ئەمەش تەنها زیان بە ئێمە دەگەیەنێت و هیچ سودێکى دارایی لێ نابینین .
هاوڵاتی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری ڕەبەت بە ناوی هایدە حەسەنزادە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە. تەرمی ئەم کچە ٤ مانگ لە دوای کوژرانی، چەند ڕۆژێک لەمەبەر لە بەنداوی سەردەشت دۆزرایەوە. ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی دوشه‌ممه 18ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 ته‌رمی هایده حه‌سه‌نزاده، كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ خه‌ڵكی شاری ڕه‌به‌ت له ناو به‌نداوی شاری سه‌رده‌شت له كاتی به‌تاڵ كردنی ئاوی به‌نداوه‌كه له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه دۆزرایه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ته‌رمی ئه‌م كچه له حاڵێكدا دۆزرایه‌وه كه بلۆكێكی چیمه‌نتۆی له پێیه‌كانی به‌ستراوه و ده‌ست چاوی و زاری به له‌زگه چه‌سپ به‌ستراوه". هایده حه‌سه‌نزاده نزیكی چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر بێسه‌رشوێن بوه، بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێشتر بۆ په‌رده‌پۆشكاری له كوشتنی كچه‌كه‌یان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه كه كچه‌كه‌یان چوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌نگاو، ئومێد حه‌سه‌نزاده، باوكی ئه‌م كچه ته‌مه‌ن 16 ساڵه و دو كچی دیكه، له‌ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دانی به تاوانی كوشتنی كچه‌كه‌ی ناوه. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، به هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندوه، "هۆكاری كوشتنی هایده دره‌نگ گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه و به پاساوی پاراستنی ناموس و شه‌ره‌ف بوه".
هاوڵاتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان جارێكی دیكه بانگهێشتی لایه‌نه ناڕازییه‌كان ده‌كات بۆ دروستكردنی به‌ره و لیستی هاوبه‌ش و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر مافی نییه به‌ناوی هه‌رێمه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی ستراتیژی بنێت". به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی باپیر كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداوه، له‌و ڕوه‌شه‌وه ده‌ڵێت، "پێویسته حكومه‌ت به‌زوترینكات ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات به‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستدایه تائه‌وكاته‌ی پاره له‌به‌غداوه ده‌گات". جه‌ختده‌كاته‌وه، "چونكه داهاتی ناوخۆ ئه‌وه‌نده له‌به‌رده‌سته كه بتوانرێت موچه دابه‌شبكرێت". هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا به‌وپێیه‌ی ئێستا هه‌رێم له غیابی ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندایه و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر مافی نییه به‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی ستراتیژی بنێت، هه‌ر بۆیه گرنگه هه‌ڵبژاردنێكی پاكوبێگه‌رد به چاودێریی لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه بچێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجومه‌ی سه‌ركردایه‌تی ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی راسپارد به جددی ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ به‌شدارییه‌كی كارا له هه‌لبژاردن. له‌كۆتاییشدا كۆمه‌ڵى دادگه‌رى نوسیویه‌تى، "كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بانگهێشتی ته‌واوی كه‌س‌و لایه‌نه نارازییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات بۆ دروستكردنی به‌ره‌و لیستی هاوبه‌ش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ین له‌ده‌رگای ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه بده‌ین بۆ دروستكردنی ئه‌و به‌ره‌یه".
هاوڵاتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ناسنامەی ئەو کەسەی دوێنێ تەرمەکەی لە ئاوی روباری دیجلە لە زاخۆ دۆزرایەوە ئاشکرا کراوە، ئەو کەسە گەنجێکی تەمەن 32 ساڵە و 13 رۆژ لەمەوبەر هەوڵیداوە بە مەلەکردن لە سوریاوە بچیتە تورکیا، بەڵام لە ئاوی روباری دیجلە خنکاوە. بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ هەینی تەرمی کەسێکی بێ ناسنامە لە روباری دیجلە لە ئیدارەی زاخۆ دۆزرایەوە، دوای دەرهێنانی لە ئاوی روباری دیجلە رەوانەی پزیشکی داد کرا. پۆلیسی زاخۆ دەڵێت: ئەو کەسە بە ڕەگەز عەرەب و خەڵکی سوریا و دانیشتوی قامیشلۆ بوە بە ناوی عەبدوڵا ساڵح حسێن، تەمەنی 32 ساڵ بوە. ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو هاوڵاتییە سوریا گەشتی تورکیای کردوە بەمەبەستی کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەڵام لە ڕێگادا لە ڕوباری دیجلەدا خنکاوە و لە بیشخابور تەرمەکەی دەرکەوتوە.
هاوڵاتی وەزیری بەرگری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا پەیامێک بۆ باڤڵ تاڵەبانی دەنێرێت و دەڵێت، "بە بەردەوامی" هۆشداری بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدەن" و داوایشی لێ دەکەن کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت. یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی وڵاتەکەی، سەبارەت بە هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر کار و چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بە بەردەوامی هۆشداری دەدەنە بافڵ تاڵەبانی. وتیشی "بە بافڵ تاڵەبانی دەڵێین ئەمە هەرچۆنێک بێت لە دژی ئێوە دەبێت. ئێمە چاودێریی هەموو کار و چالاکییەکانیان دەکەین. ئەم شتانە لەگەڵ دۆستەکانمان لە عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان باس دەکەین." گولەر ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه، چاودێریی جموجۆڵه‌كانی یەکێتی دەکەین‌و تێبینییەکانی خۆشمان بەعێراق‌و پارتی دەدەین". وەزیری بەرگری تورکیا باسى له‌وه‌كردوه، "ئێمه چەندینجار هۆشداریمان بەیەکێتیداوە، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانیش پەیوەندییەکانمان بەتەواوی لەگەڵ یەکێتی پچڕاندوە". ئامارێکی رێکخراوی CPT دەریدەخات کەساڵی 2022 کوشندەترین ساڵ بووە لەساڵی 2015ەوە بۆ کوژرانی خەڵکی سڤیل بەهێرشی تورکیا لەهەرێمی کوردستان. لەساڵی 2023ش، تورکیا 87 پێگەی بەئامانج گرتووە لەهەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی CPT بەهاوڵاتی وت، «لە 1ی کانونی دووەمی 2022 تا 18ی ئەیلولی 2023 تورکیا 87 پێگەی لەهەرێمی کوردستان بەئامانج گرتووە لەڕێی درۆن و فرۆکەی جەنگی و ئۆپەراسیۆنەکانیەوە». بەپێی بەدواداچوونی هاوڵاتی لەڕۆژی 6ی مانگی رابردوو، واتە مانگی ئاب، تا 18ی ئەم مانگە، تورکیا پێنج هێرشی درۆنی لەناوچەکانی سلێمانی ئەنجامداوە کە ناوچەی مەدەنین و دوورن لەپێگە سنورییەکان.
هاوڵاتی ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینی دەکات، بەهای دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی بەرزببێتەوە. موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهای دیناری عێراقی لە چەند مانگی داهاتوودا بەرزدەبێتەوە بەهای دۆلارێک دەگاتە 1450 دینار، هۆکارەکەشی بۆ رێوشوێنەکانی حکومەت دەگەڕێنێتەوە. ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند، بە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی بۆ ئاسانکاری لە حەواڵەکان و رێوشوێنەکان باج و پێدانە راستەوخۆکان بێ گەڕانەوە بە بەڕێوەبەرایەتی باج، کاشی دۆلار لە بازاڕەکان بە گشتی زیاد دەکات. لەبارەی ئەگەری دابەزینی بەھای دۆلار بۆ نرخی رەسمی، موعین کازمی ئاماژەی بەوەکرد، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی ئێستا دابەزینی بەھای ١٠٠ دۆلار بۆ ١٣٢ ھەزار دینار ئەگەرێکی دورە. ماوەی چەند رۆژێکە بەھای دۆلار بەرامبەر دینار لە دابەزیندایە و ١٠٠ دۆلار بۆ خوار ١٥٥ ھەزار دینار دابەزیوە.
