هاوڵاتی پۆلیسى سلێمانى ڕایگه‌یاند، دووكه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلیان دزیوه‌و ئه‌وه‌ى جیاوازه‌ له‌ روداوه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورێك ئۆتۆمبێلى باوكى به‌یانوى چاكردن بردوه‌و دواتر فرۆشتویه‌تى. بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك‌ و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان، به ‌هاوكاریی‌ نووسینگه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵات‌ و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دوو تۆمەتبار دەستگیركران‌ و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراویشدا گیرا. ئەو هاووڵاتییەی سکاڵای تۆمارکردووە، بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، بە بیانووی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی، کوڕەکەی "ئۆتۆمبێلەکەی دزیوە" و دواتر فرۆشتوێتی. هاوکات لەئێستادا تۆمەتباران ( س، ع، أ) له‌دایكبووی‌ 1983 و (ڕ، هـ، أ) له‌دایكبووی‌ 1993 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێ ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى پۆلیسى سلێمانى له‌وباره‌یه‌وه‌: لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات‌و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمەتبار دەستگیركران‌و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا. دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە به‌بیانوی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌، كوڕه‌كه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ دزیوه‌و دواتر فرۆشتویه‌تیه‌وه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز داوەری لێكۆڵینەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات‌و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیران‌و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا. لەئێستادا تۆمەتباران ( س، ع، أ) له‌دایكبووی‌ 1983 و (ڕ، هـ، أ) له‌دایكبووی‌ 1993 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێ ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان    

هاوڵاتی بەپێی پێشبینییەکان بۆ کەشی رۆژانی داهاتوو، لەمڕۆوە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە. ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەڵەبجە و سلێمانی و ھەولێر و دھۆک بەشێوەیەکی لاواز بارانی کەم و پچڕ پچڕ تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی ئەبێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ناوچە شاخاویەکانیش بەفر و بارانبارین بە رێژەی مامناوەند و پچڕ پچڕ تا کاتەکانی سبەی شەو بەردەوام دەبێت. لەبارەی ئەو بایەی لە زۆربەی ناوچەکان هەڵیکردووە باسی لەوە کردووە، کاریگەری ئەو با چالاکەی ھەڵیکردووە لە زۆربەی ناوچەکاندا تا سبەی بەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت و پاشان کەمدەبێتەوە و سبەی ئێوارە کاریگەرییەکەی نامێنێت . باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە سبەینێ دووشەممەوە کەشی ھەرێم بەگشتی سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک روو لەبەرزبوونەوە دەکات هاوکات بەپێی پێشبینییەکان تا 23ـی ئەم مانگە ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم نابێت. ئەو شارەزای کەشناسییە راشیگەیاند، لە 23ـی ئەم مانگەوە کاریگەری نزمەپاڵەستۆکان لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق چالاک دەبێتەوە و شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لە ناوچەکان بەچەند قۆناغێک دەستپێدەکاتەوە و کاریگەرییەکەی تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستكیركردنی‌ تۆمه‌تبارێكی به‌تۆمه‌تی كوشتنی پارێزه‌رێكی‌ عه‌ره‌ب راگه‌یاند. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا له‌ رێكه‌وتی (١٩/١١/٢٠٢٣)، تۆمه‌تبار (ح.ع.ش.) ده‌ستگیر بكرێت". بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە قەزای حلـلەی سەر بە پارێزگای بابل، تەقەی لە دوو پارێزەر بە ناوەکانی عەممار حاتەم شەهاب و سەرمەند فەرحان مەنهەل کردووە.    لە راگەیێندراوەکەدا ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبار بەهۆی تەقەکردن لەو دوو پارێزەرە، پارێزەر عەممار حاتەمی کوشتووە و پارێزەر سەرمەند فەرحانیشی بریندار کردووە، لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بۆ هەرێمی کوردستان هەڵاتبوو.

هاوڵاتی ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هاتوە و سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی دەچنە قۆناغی دوەمی هەڵبژاردنەکەوە و كاندیدێكى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش كشایه‌وه‌. كاروان یاروه‌یس په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌نگدان بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌ستى پێكردو هه‌ریه‌كه‌ له‌ سالم عیساوى، شعلان كه‌ریم، مه‌حمود مه‌شهه‌دانى، ته‌لاڵ زوبه‌یعى و عامر عه‌بدولجه‌بار خۆیان كاندیدكردوه‌. ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، عه‌بدولره‌حیم شه‌مه‌رى له‌ پرۆسه‌ى خۆكاندیدكردن كشاوه‌ته‌وه‌، پرۆسه‌ى ده‌نگدان كۆتایی هاتوه‌. هاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکراوتەوە، لە ئێستادا لە کۆی شەش کاندید تەنها دو کاندید چونەتە قۆناغی دوەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە بریتین لە سالم عیساوی سەر هاوپەیمانی سیادە و مەحمود مەشهەدانی سەر بە هاوپەیمانی عەزم. بەپێی سیستمی هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان، لە گەڕی یەکەم پێویستبو یەکێک لە کاندیدەکان 165 دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت، بەڵام هیچ کام لە کانیدەکان ئەو ریژە دەنگەیان بەدەستنەهێنا، لە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەکە هەر کاندیدێک دەنگی زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، ئەوا دەبێتە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. ناوه‌راستى مانگى 11ى ساڵى رابردوو محمد حه‌لبوسى به‌بریاى دادگاى فیدڕاڵى و له‌سه‌ر سكاڵاى په‌رله‌مانتارێكى كوتله‌كه‌ى خۆى له‌مافى ئه‌ندامیه‌تى په‌رله‌مانى عێراق بێبه‌شكرا.

هاوڵاتی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، نیازی راستەقینە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم لە کۆبونەوەی ئەمڕۆشیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم هەماهەنگی بەغدایان دوپاتکردوەتەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەڵێت، "ئەرکە و دەبێت چارەسەر بکرێت."  ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 13ـی كانوونی دووه‌می 2024) نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته‌. ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەی پرسە سیاسییەکان و باردۆخی ئەمنی کرد، عێراق بەرامبەر بە دۆخی ئەمنی هەرێم هۆشدارە و لە گفوتگۆکانی ئەمڕۆدا هەماهەنگی عێراقیان بۆ هەرێم لەو روەوە دوپات کردوەتەوە. بە وتەی نووری مالکی لەبارەی پرسی ئەمنیش گفتوگۆیان کردووە و وتی، "تاوتوێ هەندێک بابەتی پەیوەندیدارمان بە بارۆدۆخی ئەمنی کردووە، بە تایبەتی ئەو بارودۆخەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان روودەدات، ئێمە پێداگرین لەسەر سەلامەتی بارودۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەگشتی، واتا گفتوگۆکانمان پشتی بەوە دەبەست کە ئێمە هاوبەشین بۆ ئەوەی وڵاتێکی سەقامگیر دروست بکەین و عێراق لە هەموو پشێوی و ئاڵۆزییەک بەدوور بگرین." لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نووری مالیکی گوتی، "برایانمان گفتوگۆیان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش کرد و ئێمەش پشت بەخوا لەگەڵ حکومەت قسە دەکەین لەبارەی خەرجکردنی مووچەکانیان. ئەوە ئەرکە و هەر دەبێت چارە بکرێت، چۆن کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی هەر بەردەوام بێت، لە بەرژوەندی هەردوولامان نییە."

كادیرێكی پارتی لەهەڵەبجە رایگەیاند بەناوی نوسینگەی مەسرور بارزانییەوە هەڕەشەی لێكراوە، دەشڵێت گوێ لەبەرپرسە دەعوەت خۆرەكان مەگرن، لەڕووی حیزبییەوە پێتان ئەڵێم لەم سنورە چی ئەگوزەرێت و چ زوڵم و ناهەقییەك سەرتاپای پارتی داپۆشیووە، لەڕێی پەیوەندی و ئۆرگانەكانیشەوە هەرگیز دەنگ ناگات بە بەرپرسانی باڵای پارتی، ئامانجی ژیانیشم ئەكەم بەلابردنی ئەو زوحاكانە. محەمەد هەڵەبجەیی كادیری پارتی لەسنوری پارێزگایب هەڵەبجە لە واڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڤیدیۆی سوتانی ئۆتۆمبێلەكەی بڵاوكردوەو لەنوسینێكیشدا لەبارەی هۆكاری نیگەرانییەكانی لەپارتی پەیامێكی ئاڕاستەی مەسعو بارزانی و نێچیبرڤان بارزانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردوە. ئەو كادیرەی پارتی دەڵێت "قسەی من قسەی هەزاران پارتی بەشمەینەت و بەشخوراوە، بەناحەق نانبڕاو كرام، دەمەوێ ڕووبەڕوو پێتان بڵێم كە چ زوڵم و ناهەقییەك سەرتاپای پارتی داپۆشیووە". "سەرۆكی حكومەت من بەناوی نوسینگەكەتانەوە تەهدید كرام و نیگەران بووم و دەستم لەكار كێشایەوە، بەڵام پێنج ڕۆژ كەس نەما ڕوونكردنەوەی نەدەمێ تاوەكو بەرپرسانی كەناڵ بمگەڕێننەوە سەركارەكەی خۆم، بەڵام سودی نەبوو" ئەو كادیرەی پارتی وا دەڵێت. ئەوەشی وتوە" وتەبێژەكەتان پەیوەندی پێوەكردم و وتی تەواو لەبەیانیەوە بگەڕێرەوە سەركارەكەی خۆت، بەڵام ئەویش سەری نەگرت، ئامانجی ژیانم ئەكەم بەدژایەتی دژی گەندەڵكاران و هەلپەرستان، ئامانجی ژیانم ئەكەم بەلابردنی ئەو زوحاكانە، ئیتر خۆ ئەبێت یەكێك قوربانی بدات، چونكە لەڕێی پەیوەندی و ئۆرگانەكانەوە هەرگیز دەنگ ناگات بەئێوە، چونكە بە بەرپرسانی حیزبی و كەناڵەكەشم وتبوو ئەوكارە ئەكەم، بەڵام كەس گوێی نەگرت و ئێستاش پێیانوایە یەك دوو ڕۆژ باس ئەكرێت و دوای ئەوە كپ ئەبێتەوەو ئەوەی زیانی كردووە بەتەنها خۆم بووم". محەمەد هەڵەبجەی لەبەشێكی تری سكاڵاكەیدا بۆ بەرپرسانی باڵای پارتی دەڵێت "ئەوان بیانویستایە ڕاستی بگەیەنەنن، پێنج ڕۆژە دەیانگەیاند، یاخود ئەگەر ڕاستگۆ بونایە ئەسڵەن نەیان دەهێشت دۆخەكە بەئێرە بگات، ئەم نامەیەشم پێشوەخت نوسی و بۆم ناردن، بەڵام دیسان وەڵامیان نەبوو ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە ئەوان پشتیان قایمەو بێمنەتن". ئەو كادیرەی پارتی ئەوەشی وتوە"نوسینگەی هەڵەبجەم بەخوێن و ماندوو بوون و شەو نخونی خۆم دروستكردووە، بەڵام ئەمڕۆ هاتن هەمووشتەكانیان برد وەك ئەوەی هەنگوینیان لەدارا دۆزیبێتەوە". لەكۆتایی پەیامەكەشیدا كادیرەكەی پارتی نوسیویەتی "لەڕووی حیزبییەكەشەوە پێتان ئەڵێم لەم سنورە چی ئەگوزەرێت، گوێ لەبەرپرسە دەعوەت خۆرەكان مەگرن، هیچم نەماوە لەدەستی بدەم، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەكەم بوو سبەی ڕەنگە خۆم بم، دەروونی منیان وێران كرد، ئەوانە كۆمەڵێ هەڵپەرستن و هیچی تر".

هاوڵاتی  روفاتی 172 ئەنفالكراو لە بەغدادەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەم روفاتانە نزیكەی چوار ساڵ و شەش مانگە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەماوە، بەدیاریكراویش لە ناوچەی (تل الشیخ) دەرهێنراون، بەڵام رادەستی هەرێمی كوردستان نەكراونەتەوەو لە پزیشكی دادی بەغداد دانراون.  هۆكاری رادەستنەكردنەوەی روفاتەكان بۆ ناكۆكی كەسوكاری ئەنفالكراون لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و بەرپرسانی كەیسی ئەنفال دەگەڕایەوە، كەسوكاری ئەنفالكراوان داوایان دەكرد بەبێ ئەنجامدانی پشكنینی (دی ئێن ئەی)، روفاتەكان نەگەڕێندرێنەوە.  بەوتەی رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ، تائێستا شوێن دیاری نەكراوە بۆ بەخاكسپاردنی روفاتەكان، دوای گەڕاندنەوەیان لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتیی كۆمار شوێنێك دیاری دەكرێت بۆ بەخاكسپاردنیان.

هاوڵاتی  سەرۆكی هەرێم لەبەغداد رایگەیاند لەبەر نەبوونی مووچە، فەرمانبەران و خەڵكی هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی زۆر خراپدا دەژین و داوا لەسەركردەو لایەنە سیاسیەكان و فراكسیۆنەكان و ئەندامانی پەرلەمانی دەكەم پشتیوان بن بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەران. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەساڵیادی تیرۆركردنی محەمەد باقر حەكیم لە بەغداد رایگەیاند"ئێستا لەبەر نەبوونی مووچە، فەرمانبەران و خەڵكی هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی زۆر خراپدا دەژین، ئەوەش كاریگەرییەكی خراپی كردوەتە سەر هەموو كەرتەكان لەهەرێمی كوردستان" وتیشی" پێویستە ئەو كێشە گەورەیە بەزووی چارەسەر بكرێت، ئەوەش بەرپرسیارێتی هەمووانە، چونكە هەرێمی كوردستان و فەرمانبەرانی بەشێكن لەعێراق، داوا لەتەواوی سەركردەو لایەنە سیاسیەكان و فراكسیۆنەكان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەكەم پشتیوان بن بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەران".

هاوڵاتی  كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە كە باران و بەفربارین لەناوچەكانی هەرێم تا سبەینێش بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمتر دەبنەوە. بەشی پێشبینیەكانی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم بڵاویكردەوە " ئەمڕۆ 13ی كانونی دووەمی 2024، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی كاتەكان و لەزۆربەی ناوچەكاندا بارانبارینی مامناوەند دەبێت  و رێژەی دابارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان زیاترە بە بەراوورد لەگەڵ سەنتەری شارەكان، هەروەها بەفر دەبارێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییە سنووریەكان و پلەكانی گەرماش نزمتر دەبنەوە".  ئەوەشی خستوەتەڕوو " سبەینێ یەكشەمە ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییە سنووریەكان، لە دوایی نیوەڕۆە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكاندا بە نمە باران و بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت تا كاتەكانی شەو، بەراورد بەئەمڕۆش پلەكانی گەرما 3  پلە دادەبەزێت". 

هاوڵاتی  نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی ساڵیادی رۆژی شەهیدی عێراقی گەیشتە شاری بەغدا. محەمەد باقر حەكیم سەركردەی دیاری شیعە لە عێراق لەساڵی 2003 لە نەجەف بەهۆی كردەوەیەكی خۆكوژییەوە گیانی لەدەستدا. سەردانی نێچیرڤان بارزانی لە سەرداوای عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەیەو لەكاتێكدایە پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و بەغدا باش نیەو چەند پەیامێكی توندیش لەنێوان هەردوولا هەبوە. چاوەڕێ دەكرێت سەرۆكی هەرێم لەمەراسیمەكەدا وتارێك پێشكەش بكات و ئاماژە بەپەیوەندیەكانی ئێستای دەسەڵاتی هەرێم و بەغدا بكات.  

هاوڵاتی  وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند لەئەنجامی شەڕوپێكدادان لەنێوان سەربازەكانیان و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەپارێزگای دهۆك ژمارەی سەربازە كوژراوەكانیان بۆ 9 سەرباز بەرزبوەتەوە. وەزارەتی بەرگری توركیا شەوی رابردوو راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "لەئەنجامی شەڕو پێكدادانی سەربازانمان لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە لەهەرێمی كوردستان پێنج سەربازمان كوژراون و هەشت سەربازی دیكەش برینداربوون  كە برینی سیانیان مەترسیدارە". بەچەند كاتژمێرێكی كەم لەبڵاوكردنەوەی ئەو راگەیەنراوە، وەزارەتی بەرگری توركیا راگەیەنراوێكی تری بڵاوكردەوەو رایگەیاند ژمارەی سەربازە كوژراوەكانیان لەهەرێمی كوردستان بۆ 9 سەرباز بەرزبوەتەوە.      

هاوڵاتی وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند لەئەنجامی شەڕوپێكدادان لەنێوان سەربازەكانیان و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەپارێزگای دهۆك 13  سەربازیان كوژراون و برینداربوون. پەیامنێری هاوڵاتی لەبارەی پێكدادانەكەی ئەمڕۆی نێوان گەریلاكانی پەكەكەو سوپای توركیا وتی" شەڕو پێكدادانەكەی نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە لە بەرزاییەكانی گوندی سگێرێ لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی روویداوە" هاوكات دوای چەند كاتژمێرێك بەسەر شەڕوپێكدادانەكە، وەزارەتی بەرگری توركیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "لەئەنجامی شەڕو پێكدادانی سەربازانمان لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە لەهەرێمی كوردستان پێنج سەربازمان كوژراون و هەشت سەربازی دیكەش برینداربوون  كە برینی سیانیان مەترسیدارە".      

هاوڵاتی کەشناسی ھەرێم رایگەیاند تا پێش نیوەڕۆی سبەینێ شەمە باران و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت. بەشی پێشبینییەكانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم رایگەیاند "بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان بە شێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت لەدوای نیوە شەوەوە بارانبارین درێژە بكێشێ بۆ زۆربەی ناوچەكانی تری هەرێم. پێشبینیش دەكرێت تا پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك، هەولێر، راپەڕین زۆرترین ڕێژەی باران ببارێت. هەروەها بۆ دوای نێوەڕۆ و ئێوارەی شەممەش نمە باران بەشێوەی بچڕ بچڕ لە سەنتەری شارەكان و بەفرو باران لەناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت.  

هاوڵاتی  پەرلەمانتارێكی كورد رایگەیاند حكومەتی عێراق دەیەوێت پشتبەست بەهەناردەی نەوتی هەرێم خشتەی خەرجی و موچەكانی بۆ ئەمساڵ دیاری بكات و بنێردرێتە پەرلەمان و لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم و تێچووی دەرهێنانەكەی لێكتێگەیشتن دروستبوە. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لەگەڵ وەزیری نەوتی حكومەتی فیدڕاڵ و بریكارانی وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دەرهێنان و دابەشكردن كۆبوەتەوە، راشیگەیاند "هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم و تێچووی دەرهێنـانی نەوت كە كێشەی سەرەكی نێوان هەردوو حكومەت بوو لەئێستادا لێكتێگەیشتنی لەسەر دروستبووە" ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕوو" حكومەتی فیدڕاڵ دەیەوێت دوای ئەوەی گرێبەستە نەوتیەكان لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە پێداچونەوەی پێكرا بگەن بەڕێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان لەسەر نرخی دەرهێنانی نـەوت، وەفدی حكومەتی هەرێمیش لەدوا سەردانیاندا بۆ بەغدا ئامادەیان دەربڕیوە سەرجەم گرێبەستەكان بخاتە بەردەم دیوانی چاودێری دارایی عێراق". "حكومەتی عێراق دەیەوێت پشتبەست بەهەناردەی نەوتی هەرێم خشتەی خەرجی و موچەكانی بۆ ئەمساڵ دیاری بكات و بنێردرێتە پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی،  لە هەمواری یاسایی بودجە پرسی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیش چارەسەر بكـات". بڕیار رەشید وا دەڵێت.  

هاوڵاتی  پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە دژی وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانانی عێراق سكاڵای تۆمار كرد.  نەهرۆ رواندزی، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق سكاڵایەكیانی لە دژی تەیف سامی، وەزیری دارایی و محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان تۆماركردوەو داوای لە دادگا كردوە دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای خەرجیی كردەیی 15 پارێزگاكەی عێراق بەنادەستوری بزانێت، هەروەها وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عێراقیش بەپرەنسیپی یەكسانی لە جێبەجێكردنی یاسای بودجە پابەند بكات، بەتایبەت پارەداركردن لەسەر بنچینەی پارە بڕیار لێدراوەكان لەیاسای بودجە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق. بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای باڵای فیدراڵیش، بڕیارە رۆژی چوارشەممە، 24ی كانوونی دووەمی 2024، دادگاكە بۆ تاووتوێكردنی دوو سكاڵاكە كۆدەبێتەوە، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی  سكاڵای دووەمی لەسەر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتە تۆماركردوەو داوایكردوە دادگاكە رێكارەكانی وەزارەتی نەوت لە دیاریكردنی بڕو نرخی بەرهەمە نەوتییەكانی فرۆشراو بەهەرێمی كوردستان بە نادەستوری بزانێت و وەزارەتی نەوت پابەند بكات بە پرەنسیپی یەكسانی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دابینبكات و بەهەمان نرخی پارێزگاكان.