هاوڵاتی موشەکێک ئاراستەی سنوری گوێڕ کرا لە پارێزگای هەولێر و تا ئیستا نازانرێت لە کوێوە هەڵدراوە. مەسعود نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێر رایگەیاند، نێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە موشەکێک ئاڕاستەی گوندی سۆفیە لە گوێڕ کراوە، بەڵام نەتەقیوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، موشەکەکە لە جۆری کاتیۆشایە و تائێستا دیار نییە لە کوێوە ئاڕاستە کراوە
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی دواین مۆڵەتە بۆ چەککردنی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان و پێویستە حکومەتی عێراق پابەندییەکانی بە رێککەوتنەکەوە جێبەجێ بکات، دەشڵێت، "بەشێک لە بارەگاکانی حزبە دژبەرەکان چۆڵکراون و چەکدارەکانیان براونەتە جێگەیەکی دیکە." ناسر کەنعانی، وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕوان دەکەن حکومەتی عێراق وەک خۆی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات و هەبوونی هێزەکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان "پێچەوانەی ئاسایشی سنوریی نێوان هەردوو وڵاتە." لە 19ی ئازاری 2023 تاران و بەغدا رێککەوتنێکی ئەمنییان واژۆکرد کە تێیدا هاتووە پێویستە حزبەکانی رۆژهەڵات چەکبکرێن و بگوازرێنەوە بۆ ئەو کەمپانەی عێراق دیاری دەکات. مانگی رابردوو تاران هۆشداریدا کە وادەی کۆتایی مۆڵەتەکە کە 19ی ئەم مانگەیە و درێژ یناکاتەوە، ئەگەر بەرەوپێشچوون نەبینین ئەوا کاردانەوەیان دەبێت. ناسر کەنعانی لەسەر پابەندی بەغدا بە رێککەوتنەکەوە وتی، "بەشێک لە بارەگاکانی حزبە دژبەرەکان چۆڵکراون و چەکدارەکانیان براونەتە جێگەیەکی دیکە و ئومێدەوار و گەشبینین کە دەوڵەتی عێراق لەکاتی خۆیدا سەرجەم پابەندییەکانی لەو بارەیەوە جێبەجێدەکات."
هاوڵاتی ئاوات شێخ جەناب، وەیزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت قەرزە بۆیە ئەوان ئازادن لەوەی بۆ چ مانگێک بەکاری دەهێنن، دەشڵێت، "لە موچەی مانگی حەوتەوە دەستپێدەکەین." لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای گۆران، ئاوات شێخ جەناب لەسەر ناردنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا وتی، "ئه‌و پاره‌یه‌ی ره‌وانه ده‌كرێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی موچه‌ی مانگه‌كانی 7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12 نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه داوامانكردوه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رج ده‌كات." تا ئێستا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگەکانی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە و لەوبارەیەوە وەزیری دارایی وتی کە به "موچه‌ی مانگی حەوت ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش موچه‌كانی مانگی هەشت و نۆ به‌موچه‌خۆران ده‌ده‌ین." دوێنی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، مانگانە 700 ملیار بۆ هەرێمی کوردستان بنیرێت تا بتوانێت موچەی پێ دابین بکات. ئەو برە پارەیە بۆ مانگەکانی نۆ و دە و یازدە نێردراوە. لە ئێستادا پرسیاری ئەوە دروستبووە کە ئاخۆ حکومەتی هەرێم چۆن موچە دابین دەکات بۆ مانگەکانی داهاتوو ئەگەر ئەو پارەیەی بەغدا بۆ موچەی مانگی حەوت و هەشت خەرج بکات. ئاوات شێخ جەناب لەسەر ئەو پرسە دەڵێت، "بۆ موچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتوتریش ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵه‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تیان پاكبێت به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه موچه‌كانی دیكه‌ش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و موچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی موچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم."
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ مووچەی مانگی تەممووز تەرخان دەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابوری له ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه، سەبارەت بەو 700 ملیار دینارەی کە بڕیارە وەک قەرز لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ موچەی مانگی (تەموز/7) تەرخاندەکرێت ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر له‌سه‌ر زاری خالید شوانی وه‌زیری دادی حكومه‌تی عێراقه‌وه بڵاکرایەوە کە، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان بینێرێت بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی (ئه‌یلول/9 و تشرینی یه‌كه‌م/10 و تشرینی دوه‌م/11)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوتوێی پێشنیاری هه‌رێمی كوردستانی كرد كه داوایكردبو 800 ملیار دینار بۆ موچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت بكرێت، به‌ڵام به ده‌نگی زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات بۆ موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند، گەیشتنی پارەکەی بەغدا چەند ڕۆژێکی پێویستە و تا ٧٠٠ ملیارەکە نەگات دەستبەدابەشکردنی موچە ناکرێت. هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاند، تا پارەكەی بەغدا نەگاتە هەرێمی كوردستان موچە دابەش ناكەین. وتەبێژی وەزارەتی دارایی وتیشی: گەیشتنی پارەكەی بەغدا رێوشوێنی دارایی پێویستە و چەند رۆژێك پێویستە تا پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوتوێی پێشنیاری هه‌رێمی كوردستانی كرد كه داوایكردبو 800 ملیار دینار بۆ موچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت بكرێت، به‌ڵام به ده‌نگی زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات بۆ موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.
هاوڵاتی به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ناردنی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار به‌شێوه‌ی سێ گوژمه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه دابه‌شبكات. حکومەتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تییدا هاتوە، هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید تی بی ئای ئەو پارەیە لەخۆدەگرن و بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار وەردەگرن و بە سێ جار ئەو پارەیە بە حکومەتی هەرێم دەدەن. وەزارەتی دارایی فیدراڵی، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو بڕە قەرزەی ئاماژەی پێکرا، لە پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 دەردەکات. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەگەری ئەوەی پارەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 بەشی دانەوەی قەرزەکە نەکات، "وەزارەتی دارایی ئەو بڕە پارەیە لە پشكی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 دەبڕێت بەر لەوەی پشکەکەی بنێردرێت." هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، وردبینی له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شداربوانی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش پێویسته ئه‌م بڕیاره له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا جێبه‌جێبكات. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوتوێی پێشنیاری هه‌رێمی كوردستانی كرد كه داوایكردبو 800 ملیار دینار بۆ موچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت بكرێت، به‌ڵام به ده‌نگی زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات بۆ موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.
هاوڵاتی بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆتایی مانگی (ئەیلول/9)ی ئه‌مساڵ، وەرزی هاوینیش کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرەو نزمبونەوە دەچن، بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەک بۆ بارانبارین تۆمارنەکراوە. عامر جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م مانگه هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت و گوتیشی: پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ندێك سات له باشووری وڵات پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی كاتی به‌رز ببنه‌وه، به‌ڵام به گشتی تا كۆتایی ئه‌م مانگه پله‌كانی گه‌رما روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رچه‌ند له‌م ماوه‌یه‌دا بارانبارین و زریان چه‌ند وڵاتێكی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشبینییه‌كان بۆ عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ دابارین و هه‌ڵكردنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆ بۆ رۆژانی داهاتوو له عێراق تۆمارنه‌كردووه. هاوکات پێشتریش گاڤین شمیت زانای بواری کەشناسی لە دەزگای ئاسمانی ناسا رایگەیاند، هاوینی ئەمساڵ گەرمترین هاوینی مێژو بوە، ئەوەش لە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمای وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا و چین بەدی دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری گەرمبونی زەویش بەو شێوەیە، دەگەرێتەوە بۆ دەردانی گازە گەرمەکان بۆ نێو بەرگەهەوای زەوی.
هاوڵاتی لە ئەنجامی هێرشی درۆنی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە سنوری قەزای شەنگال، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە هەرسێکیان ئەندامی ئاسایشی ئێزیدخانن لە شەنگال. ئەمڕۆ 17 ئەیلولی 2023، درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە دەوروبەری ناوچەی سەردەشتی قەای شەنگال کردەوە ئامانج و بەوهۆیەوە سێ کەس کوژران. لەو بارەیەوە خودێدا ئەلیاس، بەرپرسی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکرات لەناحیەی سنون بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج هی ئاسایشی ئێزدیخان بوو، سێ ئەندامی ئێمەی تیادابوون، بەداخەوە هەرسێکیان شەهید کراون."
هاوڵاتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پیشوازی لە بریارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرد بۆ ناردنی 700 ملیار دیناری مانگانە و رایگەیاند گەشتنە "رێککەوتنێکی گونجاو"، دەشڵێت، "توانیمان بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان بکەین." لە راگەیاندراوێکدا سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، مانگانە 700 ملیار دینار بۆ موچەخۆرانی هەرێم بەشێوەی قەرز بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رێککەوتنەکەی بە "گونجاو" وەسفکرد و سوپاسی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرجەم ئەو لایەنانەی تر کرد کە دەستیان هەبووە لە رێککەوتنەکەدا. دەقی راگەیاندراوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم: بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردن مووچەی هاووڵاتیان. سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا. سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبون بە سەر کۆسپەکاندا. سوپاس بۆ پالپشتی و ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردن و سەرخستنی پرۆسەی دانوستان لە گەل حکومەتی فیدرال. سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی فیدرال کە پشتیوانمان بوون. سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستیانەکان لە پەرلەمانی عێراقی فیدرال کە پاڵپشت و هاودەنگ بوون لە دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. سوپاس بۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە بێ ماندووبوون و بە هەستێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی توانییان لەم ئەرکە قورسەدا سەرکەون. بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خوشەویست و ڕێگە بە هەوڵە نەزۆکەکان نادەین سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تێک بدەن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2023/9/17
هاوڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 700 ملیار دیناری مانگانە بۆ ماوەی سێ مانگ بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان. دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە ماوەی دوو کاتژمێری خایاند، بڕیاری ئەوە درا کە 700 ملیار دیناری مانگانە بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی تەقینەوەیەک لە ماڵێک لە سلێمانی رویدا کە لە ماڵی ئەفسەرێکی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگەدا بووە، لە ئەنجامدا ئەفسەرەکە گیانی لەدەستداوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئەیلولی 2023 لە دەوروبەری کاتژمیر 2:00ی پاشنیوەڕۆ لە گەڕەکی کانی کوردە لە سلێمانی تەقینەوەیەک لە ماڵی ئەفسەرێکی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگەدا روویدا و بەهۆیەوە ئەفسەرەکە گیانی لەدەستداوە. تا ئیستا لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەکاین لەو بارەیەوە نەخستووەتەڕوو بەڵام زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن، ئەفسەرەکە لە سەربازی ماڵەکەی دەستکاری تەقەمەنی تایبەت بە راوەماسی کردووە و پیایدا تەقیوەتەوە. ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئاکۆ محەممەد قادرە و خانەنشینە لەسەر هێزەکانی 70 و پلەی مقەدەمی هەبووە.
هاوڵاتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو دوو پێشنیارە بکرێت کە پێنجشەممەی رابردوو شاندی حوکمەتی هەرێم پێشکەشی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد. بەپێی زانایرییەکان یەکێک لە پێشنیارەکان ناردنی 800 ملیار دیناری مانگانەیە بۆ هەرێمی کوردستان تا مانگی 12ی 2023 و ئەوی تریش گۆرانکاری و هەموارکردنەوەی بەشێک لە بڕگەکانی یاسای بودجەی عێراقە.
هاوڵاتی محه‌مه‌د عوسمان ناسراو بە حەمەسور دووشیوانی، ئەندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لەسەر سکاڵایه‌كی حەشدی شەعبی و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سزای شەش مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بەتۆمەتی "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و سوکایەتیکردن بە حەشدی شەعبی." حەمەسور دووشیوانی لە راگەیاندراوێکدا سزاکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت دوای چوار ساڵ و دوو مانگ "لەگەڵ نوێنەری حەشدی شەعبی لە (دادگای جنایاتی کەرکوک ـ الهيئة الثانية) کە داوایان لە دژم تۆمارکردبو کە گوایە سوکایەتی و هەواڵی ناڕاستم لەسەر حەشدی شەعبی بڵاوکردوەتەوە کە ئەوکات ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوم لەسەر کێشەی (16)ی ئۆکتۆبەر و گۆنگرەی ڕۆژنامەوانیمان بەست و ڕونمانکردەوە کە ئەو هەمو غەدر و تاوانەی لە دژی خەڵکی هەردو قەزای دوزخورماتو و قەزای داقوق کرابو لە مێژودا وێنەی نەبوە و وەناشبێت، شەش مانگ حوکم درام." حەمەسوور دوشیوانی دەشڵێت لەو کارەساتانەدا "حەوت پێشمەرگە و دو هاوڵاتی شەهید بون، 115 کەس لە پێشمەرگە و هاوڵاتی برینداربون، 41 دیل دوای ئەشکەنجەدان ئازادکران، چوار حاڵاتی دەستدرێژی کراوەتە سەر ژنان کە یەکێکیان لای دادگا تۆمارکراوە، زیاتر لە پێنج هاوڵاتی لە کاتی ئاوارەبون کۆچی دواییان کرد". ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی باس لەوەش دەکات، "زیاتر لە سێ هەزار و 15 ماڵی هاوڵاتیانی کورد تاڵانکران و شێوێندران، 53 خانوو و دوکان و کارگەی هاوڵاتیانی کورد تەقێندرانەوە، نزیکەی 530 خانوی هاوڵاتیانی کورد لەگەڵ دوکان و مارکێتی گەورە و بچوک و شوێنی بازرگانی بەرتاڵان و سوتاندن کەوتن، هەروەها 156 ئۆتۆمۆبێلی بچوک و بارهەڵگر و تراکتۆر و شۆفڵ و حەفارەی هاوڵاتی کوردی بێ‌تاوان دزران."
هاوڵاتی بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ناردنی پارە بدات بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر پێشنیاری شاندەی حکومەتی هەرێم. ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئەیلولی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر دوو پێشنیارەکەی شاندەکەی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە کە دوو پێشنیاری کورت مەودا و درێژ مەودان. پێنجشەممەی رابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی وتی، دوو پێشنیاریان خستەڕوو کە یەکێکیان کورت مه‌ودایه و ئەوی تریشیان درێژخایەنه بۆ دابینکردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان." لەو دوو پێشنیارەی کە باسکراوە، یەکیکیان ناردنی 800 ملیار دینارە تا مانگی 12ی 2023 و پێشنیارەکەی تریش هەموارکردنەوەی بەشێک لە ماددەکانی یاسای بودجەی عێراقە. بەهۆی ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا تا ئیستا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.
هاوڵاتی دژەتیرۆری یەکێتی رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق دوو تیرۆرستیان لە سنوری سلێمانی دەستگیکردووە کە خەڵكی سەڵاحەدینن. لە راگەیاندراوەکەدا دژەتیرۆری یەکێتی دەڵێت، "لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە سنوری سلێمانی، توانرا دوو تیرۆرست بە ناوەکانی (ح،ع،ح،خ) لە دایکبووی ساڵی 1986، (ن،ع،ح،خ) لەدایکبووی 1984 خەڵکی سەڵاحەدین دەستگیربکرێن." هەروەها ئەوەش هاتووە، "هەردوو تیرۆرستی ناوبراو لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواکرابوون و دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان."
