هاوڵاتی بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرانەونەتەوە، دوێنێ لە شارەكانی پیرانشار، سەردەشت، بۆكان، مهاباد، سنە، سەقز، مەریوان، دێوڵان، كامیاران، دیواندەڕە، پاوە، جوانڕۆ، كرماشان، ئیلام، ورمێ خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و بەپێی ئامارەكان لە خۆپیشاندانەكانی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان نزیكەی ٣٠ خۆپیشاندەر كوژراون. سەرباری بە سەربازگەكردنی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەكارهێنانی زەبر و زەنگی زۆر، خۆپیشاندانەكان لە شارە جیاجیاكانی ئەو بەشەی كوردستان بەردەوامن و شەوی ڕابردوو لانیكەم هەشت خۆپیشاندەر كوژران. بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەپێی ئەو ناسنامانەی بڵاوكراونەتەوە لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێدا هەشت خۆپیشاندەر لەشارەكانی سنە، جوانڕۆ، پیرانشار، مەریوان و دێوڵان گیانیان لەدەستداوە. ە شاری پیرانشار هەریەك لە “كاروان قادر شوكری و تاهیر عەزیزی” و لە شاری جوانڕۆ “لوقمان كاكەیی، عیرفان كاكەیی و بهادین وەیسی” و لە سنە، “حسێن عەبد پەنا” و لە مەریوان “ستار ڕەحیمی” و لە دێوڵان “موحسن نیازی”، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەركوتكارەكانی دەسەڵاتی ئێران، گیانیان لەدەستدا هەر دوێنێ ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدان بەسەر یەكێك لە خۆپیشاندەرانی شاری تاران سەپێنراوە، ئەمەش شەشەمین كەسە لەماوەی هەفتەی ڕابردوو ئەو سزایەیی بەسەردا بسەپێت. جێگەی باسە بەردەوامی خۆپیشاندانەكان لە كاتێكدایە، كە هێزێكی زۆری سەربازی لە شارەكانی وەك مهاباد، بۆكان، مەریوان، پیرانشار كۆكراونەتەوە.
هاوڵاتی ههپهگه ڕایگهیاند ، كه له بۆردومان و هێرشه ئاسمانیهكانی دهوڵهتی داگیركهری تورك بۆ سهر قهندیل و چهند ناوچهیهكی تر هیچ زیانێك بهر هێزهكانیان نهكهوتوه. ئهمڕۆ ناوهندی ڕاگهیاندنی و چاپهمهنی ههپهگه سەبارەت بە هێرشهكانی دهوڵهتی داگیركهری تورك له نێوان دوێنێ و ئهمڕۆ ڕایگەیاند فڕۆكه جهنگییهكانی دهوڵهتی داگیركهری تورك، 32 جار ههرێمهكانی پاراستنی مهدیا به تایبهتی له ناوچهی كانی تاڵكی گاره، ناوچهكای گردی شێخ ناسر، گردی ڕۆژ، گردی هیوا، گوندی بێ پاڵان، دۆڵی باڵهیان، گردی زارگهلی و گوندی سلێی قهندیلیان بۆردومان كردووه.وتیشی لهو بۆردومانانهدا هیچ زیانێك بهر هێزهكانمان نهكهوتووه له بهشێكی تری ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه،" سوپای داگیركهری تورك له ناوچهكانی بهرخودانی سیدا و چهمچۆ سهنگهرهكانی گهریلای شهشش جار به بۆمبی قهدهغهكراو و دوو جاریش به چهكی كیمیایی بۆردومان كردووه وناوچهكانی بهرخودان 40 جار به هێلیكۆپتهر بۆردومان كراون و به دهیان جاریش به كاتیوشا، تانك و چهكی قورس هێرشیان كراوهتهسهر". ڕاشیگهیاندووه،" دوێنێ تیمه گهڕۆكهكانی گهریلا له ناوچهی بهرخودانی سیدا، چوار داگیركهر و له ناوچهی بهرخودانی چهمچۆش داگیركهرێكیان سزاداوه".
هاوڵاتی بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاویکردۆتەوە لە زاری وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامارەکانی گیانلەدەستدان لە هێرشەکانی دوێنێ شەوو ئەمڕۆی دەوڵاتی تورکیای داگیر کەر بۆسەر کوردستان بەم شێوەیەیە: - ۱۲ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون، کە یەکێکیان ڕۆژنامەنوسی ئاژانسی هاوارنیوزە بەناوی عسام حەسەن - ۱ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە -٦ هاوڵاتیش برینداربوون - هەروەها ۱٥ سەربازی هێزەکانی سوپای سوریا گیانیان لەدەستداوە و ۱۳ سەربازی تر بریندار بوون وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات فەرهاد شامی - بۆ ئاژانسی هاوارنیوز
هاوڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران داوا لە خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان بدەن و تێچووی گیانی کەمبکەنەوە. ناوەندی بەڕێوەبەریی حدکا و بەرپرسی ئەو ناوەندە لە دوو راگەیێندراوی جیادا داوا لە خۆپیشاندەران دەکەن کە زیاتر ئاگادار بن وڕایدەگەیەنن کۆماری ئیسلامیی ئێران پلانی داناوە خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکان بەرەو تووندوتیژی ببات و داوا دەکەن، خۆپێشاندەران نەکەونە ئەو داوە. لە راگەیێندراوی ناوەندی بەڕێوەبەریی حدکادا هاتووە: "دەبێ تێچووی گیانیی ئەو خەبات و راپەڕینە لەسەر گەلەکەمان کەمتر بکەینەوە" هەروەها مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "دەبێ تێچووەکانی ئەم راپەڕینە کەم بکرێتەوە وشەهیدبوونی لاوانی کوردستان بە مانای لەدەستچوونی سەرمایەیەکی گرانبەهایە. بە روونیش دیارە کە رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیەوێ راستەوخۆ ئاراستەی خۆپێشاندانەکان بەلاڕێدا بەرێ. هەربۆیە خەڵکی کوردستان دەبێ بە وشیارییەوە لەگەڵ پیلانەکانی رژێم و نەیارانی گەلەکەمان هەڵسوکەوت بکەن." وتیشی "هەموو نەتەوەی کورد و ئازادیخوازانی ئێران شانازی بە شەهیدبوون لەپێناو ماف و ئازادییەکانی گەلدا دەکەن، بەڵام لەم قۆناغەدا پاراستنی گیانی خەڵکی کوردستان و خەباتکارە خۆنەویستەکانان دەبێ لە ئەولەوییەتدا بێت، بەتایبەت داوا لە لاوە بوێرەکانمان دەکەم بە شێوەیەک درێژە بە ڕاپەڕین بدەن کە کەمترین تێچووی گیانی هەبێت." ئەمەشلەکاتێکدایە 65 رۆژە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچێت. لە رۆژی سێشەممە 15/11/2022ـەوە ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بوون و لەو ماوەیەدا 29 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد داوای هاوکاری نێودەوڵەاتی دەکات لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا کە بەهۆیەوە ڕۆژنامەنوسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. یهكیتی ڕاگهیاندنی ئازاد به ئاماژهدان بهوهی له هێرشهكانی دهوڵهتی داگیركهری تورك بۆ سهر ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژنامهنوسێك شههید بووه و ڕۆژنامهنوسێكیش برینداربووه، داوای له ناوهند و دامهزراوه نێودهوڵهتیهكان كرد، ههوڵهكانیان بۆ پاراستنی ڕۆژنامهنوسان و خهڵكی مهدهنی بخهنهگهڕ. ئهمڕۆ له ڕاگهیهنراوێكدا یهكێتی ڕاگهیاندنی ئازاد بڵاویكردهوه، له ئهنجامی بۆردومانهكانی دهوڵهتی تورك له ناوچهی دێرك، “عیسام عهبدوڵا”، پهیامنێری ئاژانسی هاوار نیوز شههید بووه و له كۆبانێش “محهمهد جهراد”، پهیامنێری ستێرك تیڤی برینداربووه. ئاماژەی بەوەشداوە کە هێرش و پەلامارەکانی دەوڵاتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار دەکەن بۆ سهر ڕۆژنامهنوسان، و داواشیان لە ڕێكخراو و دامهزراوه نێودهوڵهتییهكان ئهركی خۆیان بۆ پاراستی ڕۆژنامهنوسان و خهڵكی مهدهنی جێبهجێ بكهن. دهقی ڕاگهیهنراوهكهی یهكێتی ڕاگهیاندنی ئازاد: بۆ ڕاگهیاندنهكان و ڕایگشتی شهوی ڕابردوو دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا جارێکی دیکە هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد و به درێژایی ناوچه سنوورییهكانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چهندین شوێنی بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا پەیامنێری ئاژانسی هاوار نیوز (ANHA) “عیسام عەبدوڵا”، لە ناوچهی دێرک، كه دهستبهجێ خۆی گهیانده شوێنی ڕووداوەکە، بریندار بوو، عیسام به برینداری ڕهوانهی نهخۆشخانه كرا و سهرباری ههموو ههوڵهكان نهتوانرا گیانی ڕزگار بكرێت و شههید بوو. لە کۆبانێش، پەیامنێری ستێرك تیڤی “محهمهد جەراد” كاتێك كه بۆ ڕووماڵكردنی ڕووداوهكان بەرەو گردی مەشتهنوور لە کۆبانێ دەچوو، فڕۆکەکان جارێکی دیکە ناوچەکەیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا محهمهد جەراد لە نزیک گردی مەشتهنوور بریندار بوو. لهگهڵ دوو هاوڕێی ڕۆژنامەنووسمان، ژمارەیەک هاوڵاتیش شەهید و بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید عیسام عەبدەڵا و ئاژانسی هاوار نیوز و کەسوکاری سەرجەم شەهیدانی بۆردومانهكانی دەوڵەتی تورک دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ محهمەد جەراد و سەرجەم بریندارەکان دەخوازین. لە هەمان کاتدا بە توندی ئیدانەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دەکەین، کە خەڵکی مەدەنی و بەتایبەتی ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) و ئەو ڕێكخراوانهی بەرپرسیارن لە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، ئهو تاوانانهی دهوڵهتی تورك و هێرشەکانیان له دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەگشتی و ڕۆژنامەنووسان بەتایبەتی ببینن و ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. بەهۆی دەستێوەردان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سهر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، مەترسی لەسەر خەڵکی مهدهنی و گیانی زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاكارانی دهزگاكانی ڕاگهیاندنی ناوچهیی و نێودەوڵەتیی كه له ناوچهكه کاردەکەنو دروست بووه. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە سەرجەم دامودەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەکرێت کە ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و سەرجەم خەڵکی مەدەنی ناوچەکە جێبەجێ بکەن. یهكێتی ڕاگهیاندنی ئازاد 20/11/2022 قامیشلۆ
هاوڵاتی ستێرك تیڤی بڵاویكردەوە: دەوڵەتی تورکیا شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەى جەنگی شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان بۆرومانكردوەو لە ئەنجامدا ٩ کەس شەهیدبوون و ٣ کەسیش برینداربوون. سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەى جەنگی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی کۆبانی، شەهبا، زرگان و دێرک. لە لەگوندی تەقل بەقلی سەر بە دێرک ئۆتۆمبیلێک بۆردومانکرا. لەو هێرشەدا ٢ کەس شەهید بوون. دوای هێرشەکە دانیشتوانی ناوچەکە ویستیان بچنە شوێنی بۆردومانەکە و فریای بریندارەکان بکەون، بەڵام فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە جەماوەری بە کۆمەڵی خەڵکەیان بۆردومانکر، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ٧ کەس شەهید بوون و ٣ کەسیش برینداربوون. یەکێک لە شەهیەکان عیسام عەبدوڵا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)یە.
هاوڵاتی له ئهنجامی هێرشهكانی فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا بۆ سهر ناوچهكانی باكوور و ڕۆژههڵاتی سووریا ١١ هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوار نیوز شەهید بوون و ١٤ سەربازی حکومەتی سووریاش گیانیان لەدەستدا. ئاژانسی هاوارنیوز نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشهكانی دهوڵهتی داگیركهری توركی بۆ سهر ناوچهكانی باكوور و ڕۆژههڵاتی سووریا بڵاوكردهوه، كه له درهنگانی شهوی ڕابردوو تا ئێستا بهردهوامه. بهپێی ئامارهكه، له ئهنجامی بۆردوومانهكانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە ناوچهكانی دێرک، زرگان، گرێسپی، کۆبانێ و شەهبای كرده ئامانج، ١١ هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوار نیوز به ناوی ” عیسام عەبدوڵا “شەهید بوون، ههروهها شهش هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ستێرک تیڤی-یش بهناوی “محهمهد جهراد” برینداربوون. هاوكات له ئهنجامی بۆردومانهكانی دهوڵهتی داگیركهری تورك بۆ سهر خاڵه سهربازییهكانی حكومهتی سووریا له ناوچهكانی زرگان، تلڕهفعهت و گرێسپی، ١٤ سەربازی حکومەتی سووریا گیانیان لەدەستداوە و ١٢ سەربازیش برینداربوون. شایەنی باسە لە ئاکامی بۆردومانەکانی سەر قەندیل و دەوروبەری جارێ هیچ زانیارییەک نییە ڤیدیۆی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان
عەمار عەزیز لەدهۆك 21 كەس بەتۆمەتی بڕینی دار دەستگیردەكرێن و دەدرێنە دادگا، بڕینی دار لەكاتێكدایە ئەمساڵا بەهۆی گرانی نرخی نەوت بەشێكی زۆری خەڵك گەڕاوەتەوە بۆ سۆپای دار، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكان. عەبدولكەریم رەشید، دانیشتووی ناحیەی شیلادزێی سەر بەقەزای ئامێدی-یە بەهاوڵاتی ی وت:»پێش هەفتەیەك یەك بەرمیل نەوتمان وەرگرت بە 103هەزار دینار، حكومەت لەبری یەك بەرمیل پێویستە بۆ ناوچە شاخاوییەكان بەلایەنی كەم دوو بەرمیل بۆ هەر خێزانێك دابین بكات، یەك بەرمیل بۆ ناوچەكەی ئێمە تەنها بەشی مانگێک دەكات ئەی مانگەكانی تر چی بكەین، یان دەبێت بەرمیلێك تادوو بەرمیلی تر بكڕین، یانیش سوود لەسۆپای دار وەربگرین، ئێستا زۆرینەی خەڵكی شێلادزێ سۆپای داریان هەیە، نەوت گرانەو هەموو كەسێك ناتوانێت بەرمیلێك بە 260 هەزار بكڕێت». وتیشی:» سۆپای دارم هەیە، بەڵام هەرگیز داری تەڕ بەكارناهێنم، لەهاوینان داری وشك كۆدەكەمەوەو لەزستان بەكاریدەهێنم، ئەگەر نەوت بۆ خەڵك دابین نەكات، بەدڵنیاییەوە خەڵك پەنا بۆ داربڕین دەبەن، هیچ كەسێك حەزناكات دارببڕێت بەڵام ناچارە تاخۆی و خێزانەكەی لەسەرمای زستان بپارێزێت». هوشیار سەلیم، مامۆستایە لەدهۆك بەهاوڵاتی وت: «حكومەت لەلایەك دار دەچێنێت و لەلایەكی تر بەهۆی دابەشنەكردنی نەوت و گرانی نرخەكەی دەرفەتی رەخساندووە بۆ داربڕین، ئەگەڕ راستە حكومەت لەخەمی ژینگەدایە با لەجیاتی یەك بەرمیل دوو بەرمیل بەخەڵك بدات و بەنرخێكی هەرزان، خێزان هەیە لەم دهۆكە 103هەزار دیناری نیە ئەو بەرمیلە نەوتەی حكومەت وەربگرێت، ئەی چۆن بتوانێت بەرمیلێك نەوت بە 260 هەزار دینار بكڕێت، هەمووی خەتای حكومەتەو ئەو بەرپرسیارە لەتێكدانی ژینگەی هەرێمی كوردستان». «ساڵی رابردوو یەك بەرمیل لەبازاڕدا دەوروبەری 170بۆ180هەزار بوو، ئەمساڵ زیاتر لە 100 هەزاری چووەتەسەر، لەهەمانكاتدا حكومەتیش ئەو نەوتەی دابەشی دەكات گرانی كردووە، حكومەت بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ خەڵك هاوكارنیە بۆیە ئەم دۆخەی ئێستا دروستبووە»هوشیار سەلیم وای وت. جەمال سەعدۆ، فەرماندەی هێزی دهۆك بۆ پاراستنی ژینگە بەهاوڵاتی راگەیاند: «لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا21 كەسمان بەتۆمەتی بڕینی دار دەستگیركردووە، تۆمەتبارەكانمان رەوانەی دادگا كردووە بەمەبەستی لێكوڵینەوەو سزادانیان، ئێمە لەهەر ناوچەیەك چەند مەفرەزەیەكی گەڕۆكمان هەیە، جگە لەمەش ئاگاداری پەروەردەو ئەوقافمان كردووە كەداوا لەخەڵك بكەن بەهیچ شێوەیەك دەست بۆ بڕینی دار نەبەن». وتیشی:»لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەكان مەفرەزەی گەڕۆكمان هەیە، خەڵكیش زۆر هاوكارە لەگەڵمان بۆ دەستگیركردنی سەرپێچیكاران و زانیاریمان دەدەنێ، ئێمەش جیاوازی لەنێوان هیچ كەسێكدا ناكەین، هەركەسێك دار ببڕێت دەستگیردەكەین». لەبارەی سزای سەرپێچیكەران جەمال سەعدو وتی:»سزای سەرپێچكەران بەپێی تەمەنی دارەكە دەستنیشان دەكرێت لەدوو ملیۆن دینار دەستپێدەكات تاحەوت ملیۆن دینار، زیندانكردنیش لەیەك مانگ تا شەش مانگ، دواجار دادوەر بڕیاری كۆتایی دەدات.
هاوڵاتی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له راگهیهندراوێكدا وهڵامی ژمارهیهك وێبسایتی ئێرانی دایهوه و رایگهیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک چەکی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران نەناردووە. دهقی روونكردنهوهكه چەند ماڵپەڕێکی هەواڵی ئێران، هەواڵێکیان لەسەر زاری جۆن بوڵتن، کە ئێستا هیچ پۆستێکی حکومی و فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە بڵاو کردووەتەوە کە گوایە چەک لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە ڕەتدەکاتەوە کە چەندین جارە دووبارە دەکرێتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە. وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هاوڵاتی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكییەكانی هێزەكانیان لە چوار ڕۆژدا لە ناوچەكانی بەرخۆدان، ٢٣ سەربازی تورک مردن و شەش سەنگەری سوپای داگیركەری توركیش ڕوخێندراون. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلاكانی لە ڕۆژانی ١٦ی ئەم مانگە هەتا ئەمڕۆ بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە: "لە ئەنجامی چالاكییەكانی هێزەكانمان لە ناوچەكانی بەرخۆدان، ٢٣ داگیركەری سزادران و سێ داگیركەریش بریندار بوون" هاوكات بە پێی ئامارەكەی هەپەگە، شەش سەنگەری سوپای داگیركەری تورك و دوو مین-یش لەناوبراون، هەروەها گورز لە هێلیكۆپتەرێكی جۆری سكۆرسكی و ئۆتۆمبێلێكی سەربازیش وەشێندراوە. لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، سوپای داگیركەری تورك جارێك بە بۆمبی قەدەغەكراو و چوار جاریش بە چەكی كیمیایی ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردومان كردوە، لە هەمان كاتدا شەش جار بە فڕۆكەی جەنگی، ٤٤ جار بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر، دەیان جار بە كاتیوشا، تانك، هاوەن و چەكی قورس بۆردومانی ئەنجامداوە. بە پێی ڕاگەیەنراوەكە لەو چالاكییەدا سێ گەریلای ئازادیش شەهید بوون، لەوبارەشەوە هەپەگە ئاماژەی بەوەكردووە،" هەڤاڵانمان ملیتان، سەرخۆبوون و نەژوان كە بە گیانی فیدایی و قارەمانێتی بەرزەوە بێ ترس بەرەو سەنگەری داگیركەران چوون و ترسێكی گەورەیان خستە ناو داگیركەران، لەسەر هێڵی فیدایی شەڕیان كرد و گورزیان لە داگیركەران وەشاند، هەر سێ هەڤاڵمان لەو چالاكییەدا بە قورسی برینداربوون، تا كۆتا هەناسەیان شەڕیان كرد، دواتر نارنجۆكیان بە خۆیانەوە تەقاندەوە و شەهید بوون".
عەمار عەزیز کۆنفرانسێکی تایبەت بە پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران لە هەولێر ئەنجامدەدرێت ئەمڕۆ شەممە ،گروپی گێرانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران لەهەولێر دووەم کۆبوونەوەی خۆیان تایبەت بە چالاکیەکانی پاشکەوتی مووچە یان ئەنجامدا. بەدەل بەرواری، نوێنەری پارێزگای دهۆک لە گروپی گێرانەوەی مووچەی فەرمانبەران بە هاوڵاتی ی وت"ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لەشاری هەولێر لەگەڵ هەڤاڵانی هەولێر و سلێمانی باسمان لە ئامادەکاری کرد بۆ بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی هەرێمی تایبەت بە پاشەکەوت، داوا لە نوێنەرانی حکومەتی عێراق و هەرێم و ئەندامانی پەرلەمانی و کۆمەڵێک کەسایەتی دەکەین ئامادەبن لە کۆنفرانسەکە" بەدەل بەرواری ووتیشی"کاتی کۆنفرانسەکە هێشتا دیارنیەبەڵام بەمنزیکانە ئەنجامدەدرێت، ئامانج لە کۆنفرانسەکە دۆزینەوەی کۆمەڵێک رێگە چارەسەری یاسایی یە بۆ گێرانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران، هەموو چالاکیەکانمان بەرێگای ئاشتی دەبن"
هاوڵاتی لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا کە سێیان خەڵکی شاری دیواندەرەن لە پارێزگای سنە. رێکخراوی هەنگاولە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ شەممەدا، تاوەکو کاژێر 5:30ی ئێوارە، پێنج خۆپیشاندەر بە گولـلەی هێزەکانی حکومەتی ئێران گیانیان لەدەستداوە کە سێیان خەڵکی شاری دیواندەرەن لە پارێزگای سنە و ناویان جەمشید فەتحی، حەبیبوڵڵا فەتحی و فوئاد سواری-یە. باسیلەوەشکرد ئەمڕۆ شەممە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپێشاندان و مانگرتن بەردەوامبوو و لە هەندێ شاریش هێزەکانی حکومەتی ئێران بە تەقە و غاز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد. خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، پێی ناوەتە 64ـەمین رۆژەوە و لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە تائێستا، 29 خۆپیشاندەر لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. شایەنی باسە ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی ئێران لە بەرزبونەوەدایە وئەمڕۆ لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران هێزە ئەمنییەکان قەناسبەدەستیان ناردۆتە سەر بینا بەرزەکان وتەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن
هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لەپارکی نەورۆز لەناوەندی دهۆک مەراسیمێکی تایبەت بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیانی روداوەکەی شاری سلێمانی بەڕێوەچووە. لە مەراسیمەکەدا پارێزگاری دهۆک و نوێنەرانی پێکهاتەکانی ئێزیدی ، کریستیانی پیاوانی ئایینی موسڵمان بەشداربوون، لەرێورەسمەکەدا پارێزگاری دهۆک ووتەیەکی پێشکەشکردو ووتی"بەناوی خەڵکی پارێزگای دهۆک لەدڵەوە زۆر خەمبارین بۆ روداوەکەی سلێمانی، کارەساتێکی گەورە بوو، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین هەروەها خوا لە مردووان خۆش بێت و جێگایان بەهەشت بێت" عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لەرێگا دەزگا ڕاگەیاندنەکان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک، ووتی"وەکو ئیدارەی پارێزگا وخەڵکی پارێزگای دهۆک ئامادەیین بۆ هەرجۆرە هاوکارییەک خەمی ئەوان خەمی ئێمەش و هیچ جیاوازی لەنێوان سلێمانی ودهۆک و هەولێر نیە ئێمە پێکەوە جوانین"
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەسەرکردنەوەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی تەقینەوەکەی سلێمانی بریندار بوون رایگەیاند، هەوڵدەدرێت بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن. لە وەڵامی پرسیارێکیشدا گوتی، بێگومان "سەردانی یەکێتی و هەموو لایەنەکانی دیکەیش دەکەین." لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشەوە گوتی، "دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردن بکرێت." ئهمڕۆ شهممه 19ـی تشرینی دووهمی 2022، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان دوای بەشداریکردنی لە پرسەی ئەو 15 هاونیشتمانییەی لە ڕوداوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا لهچووە ئەو نهخۆشخانهیهی قوربانییانی تهقینهوهكهی سلێمانی تێدا چارهسهردهكرێن كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی ئهنجامدا ورایگهیاند، ههموومان خهمبارین و ئهمڕۆ له ههموو ماڵێك پرسه ههیه، به ئهركی خۆمان زانی سهردانی برینداران بكهین و بێگومان ههرچی پێویست بێت ئێمه ئهنجامی دهدهین ئەوەی کە پێویست بێت بۆ ئەو رووداوە دەیکەن هەروەها حکومەتیش بێگومان بە کاری خۆی هەڵدەستێت." گوتیشی، "هاتنمان بۆ سەرەخۆشی بوو لە کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییانەی گیانیان لەدەستدا." لهبارهی درێژكردنهوهی تهمهنی ئهم خولهی پهرلهمانی كوردستان و ئهنجامدانی ههڵبژاردنهكان، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست لایهنه سیاسییهكانی ههرێمی كوردستان لهبارهی پرسی درێژكردنهوهی تهمهنی پهرلهمان و ئهنجامدانی ههڵبژاردنهكان بگهنه رێككهوتن و رایگهیاند، "دهبێت بهرژهوهندیی ههرێمی كوردستان لهسهرووی ههموو حزبهكانهوه بێت". وتیشی، "من وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان [پێشتریش] بەپێی ئەرکی خۆم نامەم ناردووە بۆ پەرلەمان. من هیوادارم حیزبەکان لەسەر ئەم بابەتە رێککەون. ئێستا ماوەی پەرلەمان درێژکراوەتە بۆ ساڵێک. بە دڵنیاییەوە دەبێت لەمساڵەدا هەڵبژاردن بکرێت." هەروەها باسی لەوەشکرد، " سەردانی هەموو لایهنه سیاسییهكانی ههرێمی كوردستان دەكات بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشەوە بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەربكرێن".
