هاوڵاتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانى بەهۆى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەوە بایکۆتیان ڕاگەیاند و دەڵێن: تا شایستە داراییەکانمان دابەش دەکرێت بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستی خۆمان . لە یاداشتێدا کە ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى و بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیانیان کردووە، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانى دەڵێن: بۆ زیاتر لە سێ مانگ دەچێت کە مووچەی فەرمانبەران دابەش نەکراوە و تا ئێستا ڕوون نیە وادەی دابەش کردنی مووچە کەی دەبێت . ئاشكراشیانكردوه، "ئێمهی پزیشكانی گهنج بهدهر له موچهكانمان سهرچاوهیهكی دیكهی داهاتمان نیه و بۆ بهردهوام بونمان پێویستمان به پێدانی شایسته داراییهكانمان ههیه، له ئهگهری زیاتر دواكهوتنی موچهكانمان ناتوانین چیتر بهردهوامی بدهین به بونمان له ناو نهخۆشخانهكان، ئهگهرچی ئهم ههڵوێسته له بهرژهوهندی هاوڵاتیان و نهخۆشهكانمان نیه، بهڵام ئێمه به ناچاری و به هۆی ئهو بارگرانیهی هاتۆته ئهستۆمان چیتر ناتوانین بهردهوام بین له خزمهتكردن و له ئهمڕۆ چوارشهممهوه بڕیاری بایكۆتكردنی سهرتاسهریمان داوه تاوهكو شایسته داراییهكانمان دابهشدهكرێت بهردهوام دهبین لهسهر ههڵوێستی خۆمان". جەختیش دەکەنەوە کە هەتا شایستە داراییەکانیان دابەش نەکرێت، بەردەوام دەبن لەسەر هەڵوێستى خۆیان و بایکۆت ناشکێنن. ئەمەش لە کاتێکدایە نزیکەى 49 رۆژ بەسەر وادەى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکاندا تێدەپەڕێت، بەڵام بەشێکى زۆرى مامۆستایان بەهۆى پێنەدانى شایستە داراییەکانیان و مامۆستایانى وانەبێژیش بۆ داواى دامەزراندن بایکۆتیان راگەیاندوە و ئامادەنین تا جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان بچنەوە هۆڵەکانى خوێندن.
هاوڵاتی دوای 10 ساڵ چاوەڕوانی و سەرەڕای قبوڵکردنی دۆسیەکەیان لە لایەن ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، داواکاری پەنابەری شاهرام ئەلیاسی و خێزانەکەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاوە ڕەتکرایەوە و دە ڕۆژ مۆلەتیان پێدراوە بۆ ئەوەی ناڕەزایی خۆیان لە بەرامبەر بڕیارەکە دەرببڕن پێش ئەوەی دیپۆرتی ئێران بکرێنەوە. شاهرام ئەلیاسی، زیندانی سیاسی کوردی ئێران و چالاکوانی سیاسی کە لە سالی 2007 لە بۆکان دەستگیرکرا و بە تاوانی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سیخوڕی، حوکمی 11 ساڵ زیندان بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دوای شهش ساڵ بە کەفالەت ئازادکرا، لە ساڵی 2014 پەنای بۆ تورکیا برد. شەهرام ئەلیاسی پێیوایە کە مەترسی لە سەر ژیانی هەیە ئەگەر دیپۆرتی ئێران بکرێتەوە چونکە "پێشتر لە ئێران زیندانی سیاسی بووە و ئێستاش لە تورکیا کاری ڕۆژنامەوانی دەکات و بەڕێوەبەری کەمپەینی بەرگریکردنە لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی و ئەندامی سازمانی مافی مرۆڤ و دژی لە سێدارەدانە." ئەو خانمە سەبارەت بە هۆکاریی مانەوەی لە تورکیا بە دەنگی ئەمریکایی وتووە، لە ساڵی 2015 لەلایەن ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتوەکان لە تورکیا مافی پەنابەریان پێدرا و چاوەڕوانی گواستنەوەبون بۆ ئەمریکا، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی سوریا ڕویان لە تورکیا کرد، دوای بڕیارێکی سەرۆکی پێشوی ئەمریکاش سەبارەت بە پەنابەران خۆی و خێزانەکەی لە تورکیا مانەوە تا لە ساڵی 2018 کاروباری پەنابەران بە بەڕێوبەرایەتی پەنابەرانی تورکیا سەپێنڕا، دوای چەندین چاوپێکەوتن، هەفتەی رابردو دۆسیهكهی خۆی و خێزانەکەی ڕەتکرایەوە. تەیمور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێڤ لە بارەی کەیسی ئەو چالاکوانە رایگهیاندوە،" پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە کردوە و نامەمان بۆ ئۆفیسەکانیان لە تورکیا و ژنێڤ ناردوە و نیگەرانی خۆمان لەسەر بڕیاری بەڕێوهبەرایەتی پەنابەرانی تورکیا دەربڕیوە، نایشارمەوە کە هێشتا ئێمە نیگەرانین چونکە تورکیا لە ڕابردودا چەند کەسێکی ناردوتەوە".
هاوڵاتی ئیسپانیا پەرە بە پرۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان دەدات و بڕیارە و لە مانگی داھاتووش ھەردوو وەزیری ئاوەدان کردنەوە و گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم سەردانی ئیسپانیا بکەن. میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، دارەوان حاجی حامد نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ئەمڕۆ سێشەممە دواین مۆری لە سەر پڕۆژەی تۆڕی شەمەندەفەرەکە بە یاسایی کرد کە ئیسپانیەکان نەخشەکەیان کردوە لە ھەرێمی کوردستان و لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانییەوە پەرەی پێدەدرێت. هاوکات بڕیارە ھەردوو وەزیری ئاوەدان کردنەوە و گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێی ھەنگاوەکانی داھاتووی پەرەپێدانی پڕۆژەی ھێڵی ئاسن سەردانی ئیسپانیا بکەن. هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی بڵاوکراوەتەوە، تا ئەمڕۆش توێژینەوەی ئیمکانی ئەو پڕۆژەیەی کە بڕیارە لە ھەرێمی کوردستان پەرەی پێبدرێت تەواو بووە، دوایین توێژینەوەکان لەلایەن تیمی پەرەپێدانی پڕۆژەکە لە ئیسپانیا پێشکەش بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێمی کوردستان کرا.
هاوڵاتی سهرۆكی لیژنهی دارایی لهئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ئهمڕۆ سێشهممه رهتیكردهوه، عهلی عهلاق له پۆستی پارێزگاری بانكی ناوهندی دورخرابێتهوه و راشیگهیاند، پشتگیری ڕێوشوێنهكانی دابهزاندنی بههای دۆلار بهرامبهر بهدیناری عێراقی دهكهین. ئەمڕۆ عهتوان عهتوانی، سهرۆكی لیژنهی دارایی له پهرلهمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنهكهیان پشتگیری خۆی بۆ ڕێوشوێنهكانی بانكی ناوهندی نوێ دوپاتدهكاتهوه، بهمهبهستی كۆنتڕۆڵكردنی بههای دۆلار بهرامبهر بهدیناری عێراقی و چارهسهركردنی ئاستهنگهكان. ڕهتیشیكردهوه، عهلی عهلاق له پۆستی پارێزگاری بانكی ناوهندی دورخرابێتهوه دەشڵێت” تاوهكو ئێستا هیچ نیازێكیش نیه بۆدورخستنهوهی عهلی عهلاق، له پۆستهكهی بههۆی بهرزبونهوهی بههای دۆلار بهرامبهر بهدینار”. لەم پەیوەندەدا ئهمڕۆ سێشهممه جارێكی دیكه بههای دۆلار بهرامبهر بهدیناری عێراقی لهبازاڕهكانی ناوخۆ بهرزبونهوهی بهخۆوه بینی و بههای 100 دۆلار گهیشته 162 ههزار دینار، لهكاتێكدا بانكی ناوهندی 100 دۆلار به 131 ههزار دینار دهخاتهبازاڕهوه. هماوهكانی رابردودا بانكی ناوهندی ژمارهیهك پاكێج و بڕیاری بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بههای دۆلار بهرامبهر بهدیناری عێراقی دهركرد، بهڵام هیچكام لهبڕیار و پاكێجهكان سودێکی وایان نەبوو لە دابەزاندن و جێگیرکردنی نرخی دۆلار.
هاوڵاتی ئاسایشی دهۆک بڵاویکردەوە دەستگیرکردنی سلێمانی ئەحمەد، رۆژنامەنوسی رۆژنیوز، پەیوەندی کاری رۆژنامنەوانییەوە نییە و "کاری نایاسایی" کردووە، رۆژنیوزیش ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە. ئاسایشی دهۆک راگەیاندراوێکی لەسەر دەستگیرکردنی سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی رۆژنیوز، بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هێزەکانی ئاسایش، کادیرێکی پەکەکەیان بە ناوی سلێمان ئەحمەد دەستگیرکرد کە نابراو بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتوچۆی کردووە و بۆیە ڕاگیراوە و لە لێکۆڵینەوەکەشدا دانی بە کارەکانی خۆیدا ناوە." ئاسایشی دهۆک باس لەوەش دەکات لەسەر ئەو بابەتە سلێمان ئەحمەد "رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، راگرتنەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە کاری رۆژنامەنووسییەوە نییە." دەزگای میدیایی رۆژنیوز وەڵامی راگەیاندراوەکەی پارتی دایەوە و دەڵێت، سەرلەبەری تۆمەتەکان رەتدەکەنەوە و و ئەمەش "هەوڵێکی دیکەی پارتییە بۆ بێدەنگکردنی رۆژنامەنووسان و دەیەوێت وەک دۆسیەی شێروان شێروانی بە لاڕێیدا بەرێت." پێشتر رۆژنیوز بڵاویکردەوە سلێمان ئەحمەد لە مانگی ئەیلوولەوە، بۆ سەردانی خێزانەکەی چووبووە ڕۆژئاوای کوردستان، دوای گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان، لە دەروازەی فەرمیی فیشخاپوور، لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی و هیچ ڕوونکردنەوەیەکدەستگیرکراوە.
هاوڵاتی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 203 هەزار و 935 خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە و زیاتر لە 73 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، تا ئێستا نزیکەی 203 هەزار و 935 خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سوودمەندبوونە. ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ماوەی تەنیا 10 رۆژدا، تواندراوە 73 ملیۆن و 448 هەزار و 662 لیتر نەوتی سپی بۆ ماڵان دابین بکرێت و لە ناوچە شاخاویەکاندا 40 ملیۆن و 782 هەزار لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 203 هەزار و 935 خێزان لێی سوودمەند بوونە. ساڵانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرمیلێك یان دوو بەرمیل نەوت بەرامبەر بڕێك پارە بەهەر خێزانێك داوە لەوەرزی زستاندا، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆكاری قەیرانی داراییەوە پڕۆسەكە خاو بووەتەوەو زۆرجار هاووڵاتیان ناچارن لەوەرزی زستاندا نەوتی بازرگانی بكڕن كەهەندێكجار بەسێ هێندەی نرخی راستی كڕیویانە.
هاوڵاتی ھەرچەندە شەش رۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی ئاژانسی ڕۆژنیوز لە لایەن پەدەکەوە تێدەپەڕێت، ھێشتا چارەنووسی نادیارە و ھیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە و ڕیکخراویکی ئەمریکی داوای ئاشکراکردنی شوێنی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەکات. سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز، لە مانگی ئەیلوولەوە، بۆ سەردانی خێزانەکەی چووبووە ڕۆژئاوای کوردستان، دوای گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان، لە دەروازەی فەرمیی فیشخاپوور، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیر کرابوو. ئەو ڕۆژنامەنووسە بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسای و هیچ ڕوونکردنەوەیەک، ماوەی شەش ڕۆژە بێسەروشوێنە و پەیوەندی لەگەڵیدا پچڕاوە. لەم بارەیەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی لەسەر ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنى ڕۆژنامەنووسەکەى ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاویکردەوە، تیمی ڕێکخراوەکەمان ئاگادارکراوەتەوە کە لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە، سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەوانی کوردی-سوریی کە بۆ سەردانی خانەوادەکەی لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا بوو، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ پارێزگای سلێمانی کە شوێنی کارەکەی لەو پارێزگایەیە، لە دەروازەی سنوری فیشخابور دەستگیرکراوە. ڕێکخراوەکە دەشڵێت: بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان، پێویستە لەسەر بەرپرسانی حکومەتی هەرێم شوێنی دەستبەسەرکردن و هۆکارەکانی دەستگیرکردنی سلێمان بۆ خانەوادەکەی ئاشکرا بکەن.. هەر لەبارەی بێسەروشوێنکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە د. ئەرادە جبوری، بەرپرس لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، كە هەواڵسازی بەشی عەرەبییە لە ئاژانسی ڕۆژنیوز ئیدانە دەكەین، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین چارەنووسی ئاشكرا بكەن. ئاماژەی بەوەشكردبوو، هەوڵەكان بۆ بێدەنگ كردن و ڕاوەدوونانی ڕۆژنامەنووسان لە هەولێر و دەروازە سنوورییەكانی ژێر دەسەڵاتی پەدەكە زیادی كردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد سیستماتیك و نایاساییە. ھاوکات سەنتەری میترۆ، بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس، سلێمان ئەحمەد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان کرد، چارەنووسی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاشكرا بكات. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو، سەنتەری میترۆ راوێژكاری یاسایی خۆی راسپاردووە بە مەبەستى بەدواداچوونی كەیسی (سلێمان ئەحمەد)، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز، لەگەڵ هەر پێشكەوتنێك لە كەیسەكەدا ڕای گشتی ئاگادار دەكەینەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ئەو ڕۆژنامەنوسەوە نییە و هیچ لایەنێکیش لەم بارەیەوە هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردۆتەوە.
هاوڵاتی خواردنەوە کحولییەکان بەبڕیار لە عێراق قەدەغەکراوە، بەڵام هێشتا ئازادانە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت بەهۆی ئەوەی هیچ لایەنێکی فەرمی داوای داخستنی فرۆشگاکانی نەکردووە. وەزارەتی دادی عێراق لە مانگی شوباتدا بە فەرمی قەدەغەکردنی هاوردەکردن و خواردنەوە وفرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکانی راگەیاند و ئەمەش لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراقدا بڵاوکرایەوە، بەهۆیەوە ناڕەزایی زۆرێک لە عێراقیەکانی لێکەوتەوە، بەتایبەت کریستیان و یەزیدیەکان. هەرچەندە ئەو بڕیارە تانەی لێدرا بەڵام لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ، دادگای فیدڕاڵی عێراق سەرجەم سکاڵاکانی رەتکردەوە و بە تەواوى دەرگای لەبەردەم هاردەکردنى خواردنەوە کحولییەکان داخست. ئەحمەد وەسام کە خاوەنی فرۆشگایەکی خواردنەوە کحولیەکانە لە بەغدادی پایتەختی عێراق، لەبارەی فرۆشتن و بازرگانیکردنی خواردنەوە کحولیەکانەوە بە هاوڵاتی وت، "راستە بە بڕیار دەرچووە، بەڵام هێشتا ئێمە هیچ لایەنێک بە فەرمی داوای قەدەغەکردنی لێنەکردووین." پیشتر ساڵانە زیاتر لە دوو ملیۆن و 223 هەزار لیتر خواردنەوەى کحولى هاوردەکراوە و ئێستا فرۆشیاران ناچارن بە رێگەى قاچاخ خواردنەوە کحولییەکانیان دەست بکەوێت کە بەگرانتر لە پێشوو دەیدەنە کڕیارانیان. ئەسوان کلدانی، پەرلەمانتاری کەمینەی کریستیانەکان لە عێراق لەبارەی بڕیارەکەوە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارەکە دژی ئەو ئازادیانەیە کە لە دەستوری عێراقدا هاتووە. بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکان لە ساڵی 2016 دا لە لایەن پەرلەمانەوە بە یاسا دەرچوو، هەرزوو بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی کارەکانیان لەسەر فرۆشتن و بازرگانیکردن بوو بە خواردنەوە کحولیەکانەوە داخران و مەترسی بێکاربوونی سەدانی کەسی دروستکرد. هاوکات بەشێکی زۆری عێراقیەکانیش ترسی ئەوەیان هەیە عێراقیش وەک وڵاتانی دراوسێیان و ئێران لە ناویاندا ببێتە کۆمارێکی ئیسلامی.
هاوڵاتی مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق رایگەیاند لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان. محەسحود حەیدەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵەتی فەیسبووک رایگەیاند، "لەم هەفتەیە 700 ملیار دینار تەمویلی حیسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان." پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد." لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڕی ئەو 700 ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی رەشید و ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان." ئەمە لەکاتێکدایە کە شاندێکی هەرێم ئەمڕۆ لە بەغدایە بۆ تاووتوێکردنی راپۆرتی خەرجی و داهاتی سێ مانگی تەمووز و ئابو و ئەیلول لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد و لە نزیکترین کاتدا لە رێی سێ بانکی عێراقییەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت. ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2023، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد. لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڕی ئەو 700 ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی رەشید و ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان." ئەمە لەکاتێکدایە کە شاندێکی هەرێم ئەمڕۆ لە بەغدایە بۆ تاووتوێکردنی راپۆرتی خەرجی و داهاتی سێ مانگی تەمووز و ئابو و ئەیلول لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق.
هاوڵاتی جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "هیچ کێشەیەک" نییە بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم، بەڵام ئەگەر تا سبەینێ نەگات ئەوا بە "دواکەوتن هەژمار دەکرێت." جەمال کۆچەر دەڵێت، "پێویستە 700 ملیار دینارەکە ئەمڕۆ یان سبەی بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەگەر تا سبەی نەگات، بە دواکەوتن هەژمار دەکرێت." ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستا باسی لەوە کرد، "هیچ کێشەیەکی نییە." بە پێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، حکومەتی عێراق داوای کردووە راپۆرتی داهات و خەرجی سێ مانگی تەمموز و ئاب و ئەیلول (مانگەکانی حەوت، هەشت، نۆ) بگات بەدەستی، بۆ ئەوەی گوژمی دووەمی 700 ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە (میزان مراجعە) ی مانگەكانی (تەموز/7، (ئاب/8، ئەیلول/9)ی هەرێمی كورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كرا، كە سەرجەم داهات و خەرجیەكانی سێ مانگی ڕابردوی هەرێمی كوردستانی بەداتاو ژمارە تێدا ڕون كراوەتەوە. لەسەر چوونی شاندەکەی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا کە بڕیارە ئەمڕۆ بەرێبککەون، جەمال کۆچەر دەڵێت، بۆ "هەندێک بابەت دەچنە بەغدا کە لەنێوان هەردوولادا ماون."
هاوڵاتی هەپەگە شەھیدبوونی سێ گەریلای ڕاگەیاند، کە لە ئامەد شەهید بوون و دەشڵێن، "هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە نوێنەرایەتی ڕۆحی گیانبازی تێکۆشانمانیان لە پێناو ئازادیی لە باکووری کوردستان کرد." ناوەندی راگەیاندن و چاپهمهنیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ناسنامەی ئەو سێ گەریلایانەی بڵاوکردەوە کە لە رۆژی 24ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە ئامەدی باکووری کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لە دژی هێزەکانی تورکیا، گیانیان لەدەست دابوو. ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەن؛ نازم حیکمەت ئولگەن ناسراو بە بەدران مەردان لەدایکبووی ئامەد. ئۆنور کامیلئۆغڵو، ناسراو بە جوان ئامەد، لەدایکبووی ئامەد و محەممەد گۆنیەلی، ناسراو بە سەید برووسک، لە دایکبووی ئێلیە. دەقی ڕاگەیەندراوەکە : لە ٢٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە گۆڕەپانی لجێ-ی ئامەد لە نێوان هێزەکانمان و سوپای تورک شەڕ ڕوویدا، لەو شەڕەدا هاوڕێیانمان بەدران، جوان و سەید بە ورەیەکی بەرزەوە شەڕیان کرد و تا دوا هەناسەیان بە بەهاکانی ئازادیی پابەند بوون و شەهید بوون. ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد و جەنگاوەرانی پێشەنگی ئاپۆیی، هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید لە باکووری کوردستان بە شێوەیکی بەنرخ و باش وێنای ڕۆحی گیانبازی تێکۆشانی بێ وچان و بێ پسانەوەی ئازادیان کرد، بوونە نوێترین نوێنەرایەتی ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیی، کە بە لەیلا سورخوێنەوە دەستی پێ کرد. هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید وەک نوێترین نوێنەرانی ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیی جێگەی خۆیان لە ناو تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا کردەوە و شەهیدبوونیان دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئێمە تا گوڕ بە تێکۆشان بدەین. سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخ و بەڕێزی هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید دەکەین و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین، کە تێکۆشانی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن. زانیاری لەبارەی ناسنامەی ھاوڕێ شەھیدەکانمان بەم شێوەیەیە: ناسناو: بەدران مەردان ناو و پاشناو: نازم حیکمەت ئولگەن شوێنی لەدایکبوون: ئامەد دایک و باوک: شوکران – محەمەد حەنەفی کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد ناسناو: جوان ئامەد ناو و پاشناو: ئۆنور کامیلئۆغڵو شوێنی لەدایکبوون: ئامەد دایک – باوک: هەڤەس – موزەفەر کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد ناسناو: سەید بروسک ناو و پاشناو: محەمەد گۆنیەلی شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح ناوی دایک و باوک: یاسەمین – ئەمین کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی قهزای ئاكرێ رایگهیاند، دوای كوژرانی كارمهندێكی ئاسایشی بهردهڕهش، توانرا دو تۆمهتبار دهستگیربكرێن و لهكاتی لێكۆڵینهوهشدا دانیان بهتاوانهكهیاندا ناوه. بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ئاكرێ لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، كاتژمێر 2:20 خولهكی ئێوارهی رۆژی 28ی ئهم مانگه، تهرمی كارمهندێكی ئاسایشی قهزای بهردهڕهش لهناو ماڵهكهی خۆی لهگهڕهكی رزگاری قهزای بهردهڕهش دۆزرایهوه كه به شێوهیهكی دڕندانه كوژرابو. ئهوهشی خستهڕوو كه "له ئهنجامدا دوو تۆمهتبار به ناوهكانی ( م.خ.خ ) و (ه.ر.ق) لهلایهن ئاسایشهوه دهستگیر كران و دانیان به تاوانهكهیاندا ناوه"، هاوکات بە پێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکان ژن و برای کوژراوەکە بوون ئاسایشی ئاكرێ راشیگهیاند كه "به بڕیاری دادوهری لێكۆڵینهوهی قهزای بهردهڕهش ههردوو تۆمهتبار به پێی مادهی 406ی یاسای سزادانی عێراق راگیراون و لێكۆڵینهوهكانیش بهردهوامن". رۆژی شەممە (28ـی تشرینی یەکەمی 2023) تەرمی ئەرکان خەيری حوسێن لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای بەردەڕەش دۆزرایەوە، کە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرابوو.
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، رێ و رەسمی ناشتنی ئارمیتا گەڕاوەند، بە ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵە و ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە بەهەشتی زەهرای تاران بەڕێوەچوو. بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە، رێ و رەسمەکە لە ژێر چاودێری توندی هێزە ئەمنییەکاندا بەڕێوەچووەو ژمارەیەک لە بەشداربووان دەستگیرکراون. بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لەم رێ و رەسمە بڵاو کراونەتەوە، ژمارەیەک لە ئامادەبووان دروشم دەڵێنەوە و لە دروشمەکاندا ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە حکوومەت دەرئەبڕن. بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەنجومەنی هاوکاری رێکخراوە پیشەیی- کەلتوورییەکانی ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رێ و رەسمەکە ئامادە بوون. هاوکات ژمارەیەک لە ئامادەبووان لەوانە، محەممەد گەڕاوەند، یەکێک لە خزمانی ئارمتیا کە مامۆستایەکی دەرکراوە، دەستبەسەر کراوە. هاوکات بە پێی زانیارییەکان نەسرین ستوودە، چالاکی دیاری مافی مرۆڤ، لە شوێنی رێ و رەسمەکان دەستبەسەر کراوە. زانیارییەکان باس لەوە ئەکەن توندووتیژی بەرامبەر بە بەشداربوان کراوەو هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک لە بەشداربوان. گەڕاوند لە وێستگەیەكی میترۆی تاراندا دوای ئەوەی دەچێتە ناو میترۆكەوە بێهۆش دەبێت و دەكەوێت، گوایە كاتێك چووەتە ناو میترۆكەوە لەگەڵ ئەفسەرانی باڵاپۆشی ئێراندا بووەتە دەماقەڵەیان لەسەر ئەوەی ئارمیتا باڵاپۆش نەبووە دواتر دەبرێتە نەخۆشخانەو لە لایەن دکتۆرەکانەوە مردنی مێشکی ڕادەگەیەنن و دواتر گیان لەدەستدەدات، لەم پەیوەندەدا حکومەتی ئێران ڕەتیکردەوە ئارمیتا بەهۆی دەمەقاڵێی لەگەڵ پۆلیسی ئەخلاق لە میترۆی تاران وایلێهاتبێت و دەڵێن کە خۆی نەخۆشبووە بەڵام خێزانی ئارمیتا ئەم هەواڵانە ڕەتدەکەنەوەو دەڵێن ئارمیتای کچیان کەسێکی وەرزشی و چالاک و تەندروست بووە و نەخۆش نەبووە. سەرەتا هەواڵەكە لەلایەن ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی هەنگاوەوە بڵاوكرایەوە كە بنكەكەی لە نەرویجە و چاودێری مافەكانی مرۆڤی ئێران دەكات، ئەندامانی خێزانەكەی ئارمیتا گەڕاوەندی تەمەن 17 ساڵ وتیان بەرپرسان ڕێگەیان نەداوە لاشەی كچەكەیان بگوازنەوە بۆ شارەكەی خۆیان بۆ كرماشان و لەوێ بینێژن. هاوشێوەی زۆرێك لە شارە گەورەكانی دیكەی ئێران، ساڵی ڕابردوو خۆپیشاندانێكی گەورەی دژ بە حكومەت لە كرماشان بەڕێوەچوو، ئەوەش دوای مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاكاری ئێراندا. مەرگی گەڕاوەند دوای نزیكەی ساڵێك دێت لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكەی ئێران دژی حكومەت و یاسای باڵاپۆشی. هەواڵەكان لەسەر بوونی ئاسایشێكی توند لە پرسەكەی گەڕاوەنددا ئاماژەیە لەسەر ئەوەی تاران نیگەرانی ئەوەیە شەپۆلێكی دیكەی خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا باسی لە وردەکاریی ئەو هێرشەی کردوە، کە ئەمڕۆ بەکرێگیراوان بۆ سەر هێزەکانیان و دانیشتوانی شارۆچکەکانی ئەبو حەردوب، دیبان و ئەبو حەمام لەگوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامیان داوە . ههسهده له ڕاگهیهنراوێكدا لهبارهی شەڕو پێکدادانەکانی ئەمڕۆی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، "بهرهبهیانی ئهمڕۆ یهكشهممه، بهكرێگیراوان و دهزگا ئهمنییهكانی ڕژێمی سوریا به تۆپ و هاوهن و چهكی دۆشكه، هێرشیان كرده سهر گوند و شارۆچكهكانی ئهبو حهردوب و دیبان و ئهبو حهمام، هێرشهكه ژمارهیهك شههیدی لێكهوتوهتهوه". بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی هەسەدە بڵاویکردونەتەوە "هێرشی بهكرێگیراوان كاتژمێر 5:00ی سهرلهبهیانی ئهمڕۆ دهستیپێكردوه و له سێ میحوهرهوه ههریهك له گوند و شارۆچكهكانی (سهبیخان، ئهلدهویر، ئهلمهیادین) كه دهكهونه كهناری ڕۆژئاوای ڕوباری فورات، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمی سوریادان، لهڕێگای بۆردومانی تۆپخانه و هاوهن و چهكه قورسهكانیانهوه، بهكرێگیراوان ههوڵیاندا دزه بكهن و بچنه ناو ناوچهكانمانهوه، بهتایبهتی له گوند و شارۆچكهكانی ئهبو ههردوب، دیبان و ئهبو حهمام كه دهكهونه كهناری ڕۆژههڵاتی ڕوبارهكه.". ئەوەشیان خستەوەتەڕوو، لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا ١٩ "بەکرێگیراو" کوژران، کە شەش کەسیان لە شارەدێی دیبان و ١٣ـی دیکەشیان لە گوندی “ئەبو هەردوب” بووە و ٢٠ی دیکەش برینداربوون. لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هەسەدە باسلەوەشدەکات ، کە بەلەمێکیان تێکشخاندووە کە هەڵگری ژمارەیەک بەکرێگیراو بووە هەروەها هێزەکانیان توانویانە دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیدا بگرن . سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی مەدەنی و شەڕەڤانان هەسەدە ئەوەی ئاشكراشیكردوه،کە له ئهنجامی هێرشەکان، گولـله هاوهنێك كهوتهوهته سهر ماڵێكی مهدهنی و بههۆیهوه چوار هاوڵاتی گیانیان لهدهستدا، جگه لهوهی 10 كهسی دیكهش برینداربون، ههروهها سێ شهڕهڤانمان له كاتی ڕوبهڕو بونهوهیان لهگهڵ بهكرێگیراوان شههیدبون".
