هاوڵاتی جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "هیچ کێشەیەک" نییە بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم، بەڵام ئەگەر تا سبەینێ نەگات ئەوا بە "دواکەوتن هەژمار دەکرێت." جەمال کۆچەر دەڵێت، "پێویستە 700 ملیار دینارەکە ئەمڕۆ یان سبەی بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەگەر تا سبەی نەگات، بە دواکەوتن هەژمار دەکرێت." ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستا باسی لەوە کرد، "هیچ کێشەیەکی نییە." بە پێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، حکومەتی عێراق داوای کردووە راپۆرتی داهات و خەرجی سێ مانگی تەمموز و ئاب و ئەیلول (مانگەکانی حەوت، هەشت، نۆ) بگات بەدەستی، بۆ ئەوەی گوژمی دووەمی 700 ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە (میزان مراجعە) ی مانگەكانی (تەموز/7، (ئاب/8، ئەیلول/9)ی هەرێمی كورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كرا، كە سەرجەم داهات و خەرجیەكانی سێ مانگی ڕابردوی هەرێمی كوردستانی بەداتاو ژمارە تێدا ڕون كراوەتەوە. لەسەر چوونی شاندەکەی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا کە بڕیارە ئەمڕۆ بەرێبککەون، جەمال کۆچەر دەڵێت، بۆ "هەندێک بابەت دەچنە بەغدا کە لەنێوان هەردوولادا ماون."
هاوڵاتی هەپەگە شەھیدبوونی سێ گەریلای ڕاگەیاند، کە لە ئامەد شەهید بوون و دەشڵێن، "هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە نوێنەرایەتی ڕۆحی گیانبازی تێکۆشانمانیان لە پێناو ئازادیی لە باکووری کوردستان کرد." ناوەندی راگەیاندن و چاپهمهنیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ناسنامەی ئەو سێ گەریلایانەی بڵاوکردەوە کە لە رۆژی 24ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە ئامەدی باکووری کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لە دژی هێزەکانی تورکیا، گیانیان لەدەست دابوو. ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەن؛ نازم حیکمەت ئولگەن ناسراو بە بەدران مەردان لەدایکبووی ئامەد. ئۆنور کامیلئۆغڵو، ناسراو بە جوان ئامەد، لەدایکبووی ئامەد و محەممەد گۆنیەلی، ناسراو بە سەید برووسک، لە دایکبووی ئێلیە. دەقی ڕاگەیەندراوەکە : لە ٢٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە گۆڕەپانی لجێ-ی ئامەد لە نێوان هێزەکانمان و سوپای تورک شەڕ ڕوویدا، لەو شەڕەدا هاوڕێیانمان بەدران، جوان و سەید بە ورەیەکی بەرزەوە شەڕیان کرد و تا دوا هەناسەیان بە بەهاکانی ئازادیی پابەند بوون و شەهید بوون. ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد و جەنگاوەرانی پێشەنگی ئاپۆیی، هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید لە باکووری کوردستان بە شێوەیکی بەنرخ و باش وێنای ڕۆحی گیانبازی تێکۆشانی بێ وچان و بێ پسانەوەی ئازادیان کرد، بوونە نوێترین نوێنەرایەتی ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیی، کە بە لەیلا سورخوێنەوە دەستی پێ کرد. هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید وەک نوێترین نوێنەرانی ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیی جێگەی خۆیان لە ناو تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا کردەوە و شەهیدبوونیان دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئێمە تا گوڕ بە تێکۆشان بدەین. سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخ و بەڕێزی هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید دەکەین و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین، کە تێکۆشانی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن. زانیاری لەبارەی ناسنامەی ھاوڕێ شەھیدەکانمان بەم شێوەیەیە: ناسناو: بەدران مەردان ناو و پاشناو: نازم حیکمەت ئولگەن شوێنی لەدایکبوون: ئامەد دایک و باوک: شوکران – محەمەد حەنەفی کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد ناسناو: جوان ئامەد ناو و پاشناو: ئۆنور کامیلئۆغڵو شوێنی لەدایکبوون: ئامەد دایک – باوک: هەڤەس – موزەفەر کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد ناسناو: سەید بروسک ناو و پاشناو: محەمەد گۆنیەلی شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح ناوی دایک و باوک: یاسەمین – ئەمین کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی قهزای ئاكرێ رایگهیاند، دوای كوژرانی كارمهندێكی ئاسایشی بهردهڕهش، توانرا دو تۆمهتبار دهستگیربكرێن و لهكاتی لێكۆڵینهوهشدا دانیان بهتاوانهكهیاندا ناوه. بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ئاكرێ لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، كاتژمێر 2:20 خولهكی ئێوارهی رۆژی 28ی ئهم مانگه، تهرمی كارمهندێكی ئاسایشی قهزای بهردهڕهش لهناو ماڵهكهی خۆی لهگهڕهكی رزگاری قهزای بهردهڕهش دۆزرایهوه كه به شێوهیهكی دڕندانه كوژرابو. ئهوهشی خستهڕوو كه "له ئهنجامدا دوو تۆمهتبار به ناوهكانی ( م.خ.خ ) و (ه.ر.ق) لهلایهن ئاسایشهوه دهستگیر كران و دانیان به تاوانهكهیاندا ناوه"، هاوکات بە پێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکان ژن و برای کوژراوەکە بوون ئاسایشی ئاكرێ راشیگهیاند كه "به بڕیاری دادوهری لێكۆڵینهوهی قهزای بهردهڕهش ههردوو تۆمهتبار به پێی مادهی 406ی یاسای سزادانی عێراق راگیراون و لێكۆڵینهوهكانیش بهردهوامن". رۆژی شەممە (28ـی تشرینی یەکەمی 2023) تەرمی ئەرکان خەيری حوسێن لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای بەردەڕەش دۆزرایەوە، کە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرابوو.
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، رێ و رەسمی ناشتنی ئارمیتا گەڕاوەند، بە ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵە و ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە بەهەشتی زەهرای تاران بەڕێوەچوو. بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە، رێ و رەسمەکە لە ژێر چاودێری توندی هێزە ئەمنییەکاندا بەڕێوەچووەو ژمارەیەک لە بەشداربووان دەستگیرکراون. بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لەم رێ و رەسمە بڵاو کراونەتەوە، ژمارەیەک لە ئامادەبووان دروشم دەڵێنەوە و لە دروشمەکاندا ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە حکوومەت دەرئەبڕن. بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەنجومەنی هاوکاری رێکخراوە پیشەیی- کەلتوورییەکانی ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رێ و رەسمەکە ئامادە بوون. هاوکات ژمارەیەک لە ئامادەبووان لەوانە، محەممەد گەڕاوەند، یەکێک لە خزمانی ئارمتیا کە مامۆستایەکی دەرکراوە، دەستبەسەر کراوە. هاوکات بە پێی زانیارییەکان نەسرین ستوودە، چالاکی دیاری مافی مرۆڤ، لە شوێنی رێ و رەسمەکان دەستبەسەر کراوە. زانیارییەکان باس لەوە ئەکەن توندووتیژی بەرامبەر بە بەشداربوان کراوەو هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک لە بەشداربوان. گەڕاوند لە وێستگەیەكی میترۆی تاراندا دوای ئەوەی دەچێتە ناو میترۆكەوە بێهۆش دەبێت و دەكەوێت، گوایە كاتێك چووەتە ناو میترۆكەوە لەگەڵ ئەفسەرانی باڵاپۆشی ئێراندا بووەتە دەماقەڵەیان لەسەر ئەوەی ئارمیتا باڵاپۆش نەبووە دواتر دەبرێتە نەخۆشخانەو لە لایەن دکتۆرەکانەوە مردنی مێشکی ڕادەگەیەنن و دواتر گیان لەدەستدەدات، لەم پەیوەندەدا حکومەتی ئێران ڕەتیکردەوە ئارمیتا بەهۆی دەمەقاڵێی لەگەڵ پۆلیسی ئەخلاق لە میترۆی تاران وایلێهاتبێت و دەڵێن کە خۆی نەخۆشبووە بەڵام خێزانی ئارمیتا ئەم هەواڵانە ڕەتدەکەنەوەو دەڵێن ئارمیتای کچیان کەسێکی وەرزشی و چالاک و تەندروست بووە و نەخۆش نەبووە. سەرەتا هەواڵەكە لەلایەن ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی هەنگاوەوە بڵاوكرایەوە كە بنكەكەی لە نەرویجە و چاودێری مافەكانی مرۆڤی ئێران دەكات، ئەندامانی خێزانەكەی ئارمیتا گەڕاوەندی تەمەن 17 ساڵ وتیان بەرپرسان ڕێگەیان نەداوە لاشەی كچەكەیان بگوازنەوە بۆ شارەكەی خۆیان بۆ كرماشان و لەوێ بینێژن. هاوشێوەی زۆرێك لە شارە گەورەكانی دیكەی ئێران، ساڵی ڕابردوو خۆپیشاندانێكی گەورەی دژ بە حكومەت لە كرماشان بەڕێوەچوو، ئەوەش دوای مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاكاری ئێراندا. مەرگی گەڕاوەند دوای نزیكەی ساڵێك دێت لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكەی ئێران دژی حكومەت و یاسای باڵاپۆشی. هەواڵەكان لەسەر بوونی ئاسایشێكی توند لە پرسەكەی گەڕاوەنددا ئاماژەیە لەسەر ئەوەی تاران نیگەرانی ئەوەیە شەپۆلێكی دیكەی خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا باسی لە وردەکاریی ئەو هێرشەی کردوە، کە ئەمڕۆ بەکرێگیراوان بۆ سەر هێزەکانیان و دانیشتوانی شارۆچکەکانی ئەبو حەردوب، دیبان و ئەبو حەمام لەگوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامیان داوە . ههسهده له ڕاگهیهنراوێكدا لهبارهی شەڕو پێکدادانەکانی ئەمڕۆی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، "بهرهبهیانی ئهمڕۆ یهكشهممه، بهكرێگیراوان و دهزگا ئهمنییهكانی ڕژێمی سوریا به تۆپ و هاوهن و چهكی دۆشكه، هێرشیان كرده سهر گوند و شارۆچكهكانی ئهبو حهردوب و دیبان و ئهبو حهمام، هێرشهكه ژمارهیهك شههیدی لێكهوتوهتهوه". بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی هەسەدە بڵاویکردونەتەوە "هێرشی بهكرێگیراوان كاتژمێر 5:00ی سهرلهبهیانی ئهمڕۆ دهستیپێكردوه و له سێ میحوهرهوه ههریهك له گوند و شارۆچكهكانی (سهبیخان، ئهلدهویر، ئهلمهیادین) كه دهكهونه كهناری ڕۆژئاوای ڕوباری فورات، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمی سوریادان، لهڕێگای بۆردومانی تۆپخانه و هاوهن و چهكه قورسهكانیانهوه، بهكرێگیراوان ههوڵیاندا دزه بكهن و بچنه ناو ناوچهكانمانهوه، بهتایبهتی له گوند و شارۆچكهكانی ئهبو ههردوب، دیبان و ئهبو حهمام كه دهكهونه كهناری ڕۆژههڵاتی ڕوبارهكه.". ئەوەشیان خستەوەتەڕوو، لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا ١٩ "بەکرێگیراو" کوژران، کە شەش کەسیان لە شارەدێی دیبان و ١٣ـی دیکەشیان لە گوندی “ئەبو هەردوب” بووە و ٢٠ی دیکەش برینداربوون. لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هەسەدە باسلەوەشدەکات ، کە بەلەمێکیان تێکشخاندووە کە هەڵگری ژمارەیەک بەکرێگیراو بووە هەروەها هێزەکانیان توانویانە دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیدا بگرن . سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی مەدەنی و شەڕەڤانان هەسەدە ئەوەی ئاشكراشیكردوه،کە له ئهنجامی هێرشەکان، گولـله هاوهنێك كهوتهوهته سهر ماڵێكی مهدهنی و بههۆیهوه چوار هاوڵاتی گیانیان لهدهستدا، جگه لهوهی 10 كهسی دیكهش برینداربون، ههروهها سێ شهڕهڤانمان له كاتی ڕوبهڕو بونهوهیان لهگهڵ بهكرێگیراوان شههیدبون".
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رەوانەکردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگی ڕابردووی بۆ بەغداد راگەیاند. وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە بەواژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە (میزان مراجعە) ی مانگەكانی (تەموز/7، (ئاب/8، ئەیلول/9)ی هەرێمی كورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كرا، كە سەرجەم داهات و خەرجیەكانی سێ مانگی ڕابردوی هەرێمی كوردستانی بەداتاو ژمارە تێدا ڕون كراوەتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی هاوڵاتی حکومەتی عێراق داوای کردووە راپۆرتی داهات و خەرجی سێ مانگی تەمموز و ئاب و ئەیلول (مانگەکانی حەوت، هەشت، نۆ) بگات بەدەستی، بۆ ئەوەی گوژمی دووەمی 700 ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. تا ئیستا تەنها یەک جار 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە نێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج کرا. هاوکات بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە ئەمڕۆ یەکشەممە لە زیاتر لە 13 شار و شارۆچکەی هەرێم خۆپیشاندان بەڕێوەچوو کە تێیدا مامۆستایان و فەرمانبەران داوای مووچەکانیان کرد و رایانگەیاند بایکۆت ناشكێنن هەتا مووچە ئاسایی نەبێتەوە. چەند رۆژێک لەمەوبەر حکومەتی عێراق پێدانی مووچەی مانگی 10ی بە فەرمانبەرانی عێراق تەواوکرد لەکاتێکدا کە مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە.
هاوڵآتی ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق ڕایگهیاند، دواى لێكۆڵینهوه بۆیان دهركهوتوه هیچ هێزێكى بیانى لهناو فرۆكهخانهى سلێمانى و عهربهت نهبوه. قاسم ئهعرهجى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەکردوە، دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانى عێراق لیژنهیهكى لێكۆڵینهوهی لەبارەی بۆردومانەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت پێکهێنا، بەپێی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوت کە هیچ هێزێكى بیانى لهو دو فرۆكهخانهیه بونى نهبوه. لهماوهى ڕابردوو توركیا دوو هێرشى جیاوازى بۆسهر فرۆكهخانهى سلێمانى و فرۆكهخانهى عهربهت ئهنجامداو لهئاكامدا سێ كارمهندى دژهتیرۆر لهناو فرۆكهخانهى عهربهت شههیدبوون و توركیا سهرجهم گهشتهكانى لهگهڵ فرۆكهخانهى سلێمانى ڕاگرت. ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق باسی لەوەشکرد "سهرجهم كارهكان لهژێر چاودێرى دهسهڵاتى فڕۆكهوانىى مهدهنى عێراقى ئهنجامدراوه و فهرمانگه فیدڕاڵیهكان و فهرمانگهكانى سهر به حكومهتى ههرێم بهشێوهى یاسایی کارەکانیان کردوە".
هاوڵاتی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند مەبەست لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەیە روونکردنەوە بدات لەسەر داهاتی سێ مانگی هەرێم کە حکومەتی عێراقی داوایکردووە و لەسەر ئەو پرسە ناردنی 700 ملیار دینارەکە دواکەوتووە، دەشڵێت، "حکومەتی هەرێم ئامادەیە بە راپۆرت داهاتی ئەو سێ مانگە بدات." بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، حکومەتی عێراق داوای کردووە راپۆرتی داهات و خەرجی سێ مانگی تەمموز و ئاب و ئەیلول (مانگەکانی حەوت، هەشت، نۆ) بگات بەدەستی و حکومەتی هەرێمیش پێیوایە کە ئەو سێ مانگە پێویستی بە راپۆرتی خەرجی و داهات نییە چونکە حکومەتی عێراق بە قەرز 700 ملیار دینار دەنێرێت بۆ ئەو سێ مانگە. لەسەر ئەو بابەتە پێشەوا هەورامانی ئەوەی بۆ هاوڵاتی پشتڕاستکردەوە کە بەغدا داوای راپۆرتی داهات و خەرجی ئەو سێ مانگەی کردووە تا 700 ملیار دیناری دیكە ڕەوانەی هەرێم بكات. وتەبێژی حکومەتی هەڕێم دەڵێت، "حکومەتی هەرێم ئامادەیە داهات و خەرجی ئەو سێ مانگە بەڕاپۆرتێك بداتە بەغدا" و لە سەردانەکەی سبەینێی شاندەکەی هەرێم ئەو راپۆرتە پێشکەش دەکرێت. بڕیارە سبەینێ دووشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2023، شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی بەغدا بکەن و ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە. تا ئیستا تەنها یەک جار 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە نێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج کرا. هاوکات بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە ئەمڕۆ یەکشەممە لە زیاتر لە 13 شار و شارۆچکەی هەرێم خۆپیشاندان بەڕێوەچوو کە تێیدا مامۆستایان و فەرمانبەران داوای مووچەکانیان کرد و رایانگەیاند بایکۆت ناشكێنن هەتا مووچە ئاسایی نەبێتەوە. چەند رۆژێک لەمەوبەر حکومەتی عێراق پێدانی مووچەی مانگی 10ی بە فەرمانبەرانی عێراق تەواوکرد لەکاتێکدا کە مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە. لە رۆژی 15ی ئەیلولی 2023، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدایان کرد و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ناردنی مووچە. دوو رۆژ دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ دوو ملیار و 100 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، واتە بۆ هەر مانگێک 700 ملیار دینار.
هاوڵاتی دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵایەکی بەرپرسێکی سیاسی عێراقی لەسەر محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ مانگێکی تر دواخست کە پەیوەندیدار بوو بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم. سکاڵاکە لەلایەن محەمود حوسێن رەزا عەگیلی، ئەمینداری گشتی پارتی ئوممەی عێراقییەوە تۆمارکرابوو دژی مححەمەد شیاع سودانی کە تێیدا داوای کردووە حکومەتی عێراق پابەند بکرێت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە وادەی خۆیدا بەبێ دواکەوتن وەک پاریزگاکانی تری عێراق. سکاڵاکە دواخرا بۆ 28ی تشرینی دووەمی 2023. ئەمە لەکاتێکدایە کە ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دواکەوتووە و بڕیارە سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، سەردانی بەغدا بکات لەسەر ئەو پرسە. تا ئیستا تەنها یەک جار 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە نردراوە بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج کرا. هاوکات بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە ئەمڕۆ یەکشەممە لە زیاتر لە 13 شار و شارۆچکەی هەرێم خۆپیشاندان بەڕێوەچوو کە تێیدا مامۆستایان و فەرمانبەران داوای مووچەکانیان کرد و رایانگەیاند بایکۆت ناشكێنن هەتا مووچە ئاسایی نەبێتەوە. چەند رۆژێک لەمەوبەر حکومەتی عێراق پێدانی مووچەی مانگی 10ی بە فەرمانبەرانی عێراق تەواوکرد لەکاتێکدا کە مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە. لە رۆژی 15ی ئەیلولی 2023، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدایان کرد و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ناردنی مووچە. دوو رۆژ دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ دوو ملیار و 100 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، واتە بۆ هەر مانگێک 700 ملیار دینار.
هاوڵاتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند سەردانەکەی بۆ سلێمانی بۆ چەند مەبەستێکە کە یەکێکیان چاودێریکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان حکومەتی عێراق و ئێرانە بۆ چەککداماڵینی حزبەکانی رۆژهەڵات، دەشڵێت، "لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کۆدەبمەوە" ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تشرینی یەکەمەی 2023، قاسم ئەعرەجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ بافڵ تالەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە مەبەستی "لێکنزیکبوونەوەی زیاتر و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوانمان." راویژکاری ئاسایشی نیشتمانی وتیشی، ئامانجێکی تری سەردانەکەی بۆ "چاودێریکردنی ئەو رێککەوتنە ئەمنییە لەنێوان عێراق و ئێراندا هەبووە و بەهاوکاری هەموو لایەنەکان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیووە و لە قۆناغی کۆتاییدایە." لە 19ی ئاداری 2023، بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رێككەوتننامەیەكی ئەمنیی ھاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران واژوو كرا كە قاسم ئەعرەجی و عەلی شەمخانی سكرتێری گشتیی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، واژوویان كرد، یەكێك لەخاڵەكانی نێو رێككەوتننامەی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، تایبەتە بەكۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی نێوان ھەردوو وڵات. لە 19ی ئەیلولی ئەمساڵ دوا وادە دیاریکرا بۆ حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان کە چەک دابنێن و لەبارەگاکانیان دووربکەونەوە. دواتر بەشیکی زۆریان بەناچاری پابەندی رێککەوتنەکە بوو ن و لە بارەگاکانیان دوورکەوتنەوە و بەپێی رێککەوتنەکە چوونە ئەو بارەگایانەوە کە حکومەتی عێراق بۆی دیاریکردوون. هاوکات لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا قاسم ئەعرەجی لەسەر پێکدادانەکەی رۆژی 22ی ئەم مانگەی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور، وتی، لێکۆڵینەوەکان لەو رووداوە کۆتاییھاتوون و چاوەڕوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن بۆ ئاشکراکردنی.
هاوڵاتی میدیای پارتی بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە شاندێکی حکموەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بۆ تاووتوێکردنی پرسی مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق، لەکاتێکدا کە پێشتر بەرپرسانی هەرێم رایانگەیاند لێکتێگەشتنی باش دروستبووە لەگەڵ بەغدا. شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی بەغدا دەکەن و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر پرسی مووچە و بودجە بکەن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق. سەردانی شاندەکەی هەرێم لەکاتێکدایە کە جارێکی تر ناردنی 700 ملیار دینارەکە دواکەوتووە کە بەپێی وتەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڕیاربوو هەفتەی پێشوو بگەشتایە. پێشتر لە 18ی ئەم مانگە شاندێکی هەرێم بۆ وردبینی کردن لە داتا و زانیاری مووچەخۆران و داهاتەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ئاوات شێخ جەناب وتی کە "لێکتێگەشتنێکی هاوبەش هەبووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە بەیەکجاری." هاوکات بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە ئەمڕۆ یەکشەممە لە زیاتر لە 13 شار و شارۆچکەی هەرێم خۆپیشاندان بەڕێوەچوو کە تێیدا مامۆستایان و فەرمانبەران داوای مووچەکانیان کرد و رایانگەیاند بایکۆت ناشكێنن هەتا مووچە ئاسایی نەبێتەوە. چەند رۆژێک لەمەوبەر حکومەتی عێراق پێدانی مووچەی مانگی 10ی بە فەرمانبەرانی عێراق تەواوکرد لەکاتێکدا کە مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە.
هاوڵاتی ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی زیاتر لە ٦٠ ھەزار فەرمانبەری کوردستان دەگوازرێتەوە سەر بەغدا و وەفدی هەرێم رازیبووە لەسەری. موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتن لەسەر ئەوەی کراوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە بدرێت ئەمەش لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان و وەفدی حکومەتی ھەرێم بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و چاودێری دارایی باسی لێوە کراوە. موعید کازمی باسی لەوەشکرد، هەرچەندە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پێویستی بە رێکاری دارایی و پێداچوونەوە بە ناوی فەرمانبەراندا ھەیە و کاتی دەوێت، بەڵام وەفدەی هەرێم رەزامەندی لەسەری هەبووە. موعین کازمی ئاشکرای کرد، لە قۆناغی یەکەمدا مووچەی نزیکەی 60 ھەزار فەرمانبەری ھەرێم دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق، ناردنی 700 ملیار دیناریش بۆ ھەرێم چارەسەرێکی کاتییە و بە قەرزە لەڕێی بانکەکانەوە.
هاوڵاتی وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بڕیاربوو هەفتەى پێشو حکومەتى ناوەندى 700 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت. پێشهوا ههورامانی وتهبێژی حكومهتی ههرێم له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "بڕیار وابو ههفتهی پێشو بڕی 700 ملیار دیناری موچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان بنێردرێت و دهست به دابهشكردنی موچه بكهین، بهڵام جارێكی دیكه پێچهوانهی ههمو لێدوان و قسهو باسی ناو كۆبونهوهكان و ڕێككهوتنهكان ناردنی پارهكه دواكهوت". دەشڵێت: ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو ڕۆژی سێ شەممە، حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی. ئەوەشی ڕونکردەوە، "له ماوهی ڕابردو نیهتی ڕونی حكومهتی ههرێم نیشاندرا بۆ ڕێككهوتن و گهیشتنه ئهنجام لهگهڵ حكومهتی فیدڕاڵ، هیچ شتێك لهسهر ئێمه نهماوه كه ئهنجامیبدهین، بهڵام ئهگهر دۆخهكه بهمجۆره بهردهوامبێت ، لهبهرانبهر پێشێلكردنی مافی دهستوری خهڵكی ههرێمی كوردستان ناتوانین بێ دهنگ بین".
هاوڵاتی دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی یەکەم ، دوای ٢٨ رۆژ بێهۆش بوون ، ناوەندە ئەمنییەکان رایانگەیاند ئارمیتا گەڕاوەند، گیانی لەدەستداوە، هەواڵەکان باس لەوە ئەکەن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە گوشار خراوەتە سەر بنەماڵەکەی بەوەی نابێ تەرمی کچەکەیان بگەڕێننەوە بۆ گوندەکەی خۆیان نزیک کرماشان و ناچاریان ئەکەن لە تاران بینێژن. لەم پەیوەندەدا هاوڵاتی پەیوەندی بە کەسێکی نزیک بە بنەماڵەی ئارمیتاوە کرد، ئەو کەسە کە نەیویست ناوی ببرێت بە هاوڵاتی راگەیاند :' هەر لە یەکەم ساتەکانی رووداوەکەوەو دوای ئەوەی ئارمیتا بە هۆی ئەوەی لە لایەن پۆلیسی حیجابەوە پاڵی پێوەنرا و لە مێترۆ ئەو رووداوە روویدا، گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی بوونی بووە. بنەماڵەکەی بەردەوام لە ژێر گوشاردا بوون کە نابێ لەگەڵ میدیاکان قسە بکەن." وتیشی،" دایک و باوکیان ناچارکرد لە بەردەم تەلەفیزیۆن بڵێن ئارمیتا خۆی بووراوەتەوە. تەنانەت هاوڕێکانی قوتابخانەی ئارمیتاشیان ترساندبوو، هەڕەشەیان لێکردبوون کە دەبێ بڵێن ئارمیتا خۆی بووراوەتەوەو باری تەندروستی باش نییە، بەڵام ئەمە ناڕاستە. من جارێکیتریش کە لەگەڵ ئێوە قسەمکردووە ئەو دەنگۆیەم بە درۆ خستۆتەوە. لەگەڵ میدیاکانیتریش بە هەمانشێوە وتوومە ناکرێت کچێک وەرزشکار بێت لە ئاستی باڵا و نەخۆشی درێژخایەنی ببێت". ئەم کەسە نزیکەی بنەماڵەی گەڕاوەند دەربارەی ناشتنی ئارمیتا بە هاوڵاتی وت:" ئێمە وەک بنەماڵەی گەڕاوەند ژمارەیەکی زۆرمان لە تاران نیشتەجێین، بە هۆی کارمانەوە دانیشتووی ئەوێین. بەڵام لە جێژنەکاندا ، لە بۆنەکاندا، سەردانی ناوچەکەی خۆمان ئەکەین. مردووەکانی خۆمان ئەگەڕێنینەوە بۆ گوندەکەمان. بەڵام لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشە لە دایک و باوکی کراوە نابێ تەرمی ئارمیتا لە تارا ببرێتە دەرەوە. بە مەرجێک ئامادەن تەرمی ئارمیتا بدەنەوە بە بنەماڵەکەی کە لە تاران و لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا بێژرێت. بەلام کچەکەمان لە غوربەتدا دەنێژرێت". ئەم کەسە کە بە هۆی باری ئەمنی نەیدەویست ناوی ببرێت هەروەها وتی :' سەرەڕای ئەوەی هەڕەشە لە بنەماڵەی کراوە نابێ تەرمەکەی ببرێتە دەرەوەی تاران ، بەڵام تا ئێستە تەرمەکەی لە نەخۆشخانە نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی". ئەم کەسە لە قسەکانیدا وتی :" ئارمیتا بە هەمانشێوەی ژینا ئەمینی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە. لە ماوەی ئەم ٢٨ رۆژەدا بنەماڵەی بەردەوام لە ژێرگوشاردا بوون و هەن. دایکی بۆ ماوەی کاتی دەستبەسەر کرا. تەنانەت بنەماڵەکەی نەیاندەتوانی لە نەخۆشخانە سەردانی مناڵەکەیان بکەن. بۆیە گومانمان هەیە لەوەی رۆژی یەکەم نەمردبێت و لەترسا رایان نەگەیاندووە". ئارمیتا گەڕاوەند، تەمەن ١٦ ساڵ و کچەکوردێکی دانیشتووی تاران، رۆژی یەکشەممە ١ی تشرینی یەکەم لە مێترۆی (شوهەدا)ی تاران، بە هۆی ئەوەی حیجابی نەپاراستووە، لە لایەن پۆلیسی حیجابەوە پاڵی پێوەنرا و بە هۆی ئەوەی سەری بەر شتی قورس کەوتبوو، بورایەوەو دوای ٢٨ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، راگەیەنرا کە گیانی لە دەستدا.
هاوڵاتی پیاوێکی تەمەنی 78 ساڵ کە چەندین نەخۆشی لەگەڵە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی رێکخراوی تیرۆرستی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا. پێگەی TR724ـی تورکی بڵاویکردەوە پیاوێكی تەمەن 78 ساڵی کورد لە پارێزگای شرناخ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە بە تۆمەتی هاوکریکردنی رێکخراوی تیرۆرستی دەستگیرکراوە. بەپێی هەواڵەکەی پێگە تورکییەکە، ئەو پیاوە کوردە ناوی ئەمین سۆیاڵە و چەندین نەخۆشی لەگەڵە، ئەمە جگە لەوەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتە. ئەمین سۆیاڵ لە رۆژی 19ی ئەم مانگە لەگەڵ چوار کەسی تر دەستگیرکراوە و کوڕەکەی دەڵێت، باوکی ناتوانێت بە خۆی رابگات و دەبێت کەسێک گرنگی پێ بدات. "باوکم هێزی ئەوەی نەبوو ماڵەوە بەچی بهێڵێت، تەنها هەفتانە دوو جار دەچووە دەرەوە ئەویش بۆ ئەنجامدانی پشکنینی گشتی لە نەخۆشخانە، باوکم دوو مانگ لەمەوبەر نەشتەرگەری بۆ کراو و ناشتوانێت خۆی نان بخوات"، مەسعود سۆیاڵ، کوڕی ئەمین سۆیاڵ، وای وت. بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان ئەمین سۆیاڵ چەند گرفتێکی تەندروستی هەیە لەوانە، کیشەی دڵ، کێشەی هەناسەدان، کیشەی بینایی و بیستن. لە راپۆرتێکی پزیشکیدا لە مانگی ئازاری ئەمساڵ وەک کەسێکی تەواو خاوەن پیداویستی تایبەت وەسفکراوە کە ناتوانێت بە پێداویستییەکانی خۆی رابگات. دەسەڵاتدارانی تورکیا بە بیانوی جیاواز خەڵک دەستگیر دەکەن بەتیابەتی لەو پاریزگایەنەی کە زۆرینە دانیشتوانی کوردن و زۆربەی تۆمەتەکانیش یاریمەتیدانی پەکەکەیە. وێنەی ئەمین سۆیاڵ:
